سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

گلەییەك لە لایەنە ئیسلامیەكانی كوردستان

24/03/2023


سالار مەحمود

نەورۆز جەژنی نەتەوەیی و نیشتمانیمانە، نەك هەر كورد گەلانی موسلمان و دونیا بەڕێزو گەرمیەوە پێشوازی لێ دەكەن. بۆ كورد تایبەتمەندیەكی زیاتری هەیەو، هێمای خەبات و هیوای سەركەوتنە. 

پرسیارێكی برایانەو گلەییەكی دۆستانە لە زۆرێك لە زانایانی موسڵمانی خۆمان و كەناڵە راگەیاندنە ئیسلامیەكان و بەشێك لەسەركردە ئیسلامیەكان دەكەم. بۆ لەم بۆنەیەدا خۆیان بێدەنگ دەكەن و هاوبەشی خەڵك ناكەن بە پەیامێك؟

گەرچی كەسایەتی و لایەنی غەیرە ئیسلامیش هەن، تەنیا بە دروشم و بۆ مەرامی كەسی و خۆ نواندن باسی ئەم جەژنە نەتەوەیی و نیشتمانیە دەكەن!

ئەوەتا هێشتا دوژمنانی كورد لەكاتی ئاهەنگی نەورۆزدا پەلاماری هاوڵاتیان دەدەن و شەهیدیان دەكەن. ئەم گلەیی نامەیەم وەكو خۆی وەربگیرێ و هەست پێكراوە. جێگای رامان و ئەسەفێكی زۆرە.

با بەشێك لە زانایان و لایەنەكانی ئیسلامی دەرسێك لە عەلامە مامۆستا عەبدولكەریمی مودەڕیس وەربگرن. ئەم بۆنە هیچ دژایەتیەكی لەگەڵ ئاینەكەمان، ئاینی پیرۆزی ئیسلام نیە.

ئەم جەژنە دێرینە هی هەموانە هی موڵكی گەلە. هیچ كەس و لایەنێك خاوەنی نیە. باقی وەسەلام..

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.