لوقمان حـەوێز
خــۆرەكەمان لە گۆیی بوون پێـوانەكان دەشـكێنێت...
ئایا زانیوتە كە خۆر هێندە گۆیی و خڕە بەجۆرێك خـڕترین تەنی نێو كۆمەڵەی خۆرەكەمانە..؟
ئەمەش بەهۆی زۆری بارستەكەی و زۆری هێزی كێشكردنیەتی كە دەیەوێت هەموو ئەتۆمەكانی بەیەكسانی بەرەو چەقەكەی ڕابكێشێت...
نەوەك هەر ئەوە، بەڵكو خڕترین تەنی بۆشایی ئاسمانە كە تا ئێستا مرۆڤ چاودێری كردبێت، ئێستا دەزانین كە ئەستێرەكان هەموویان لەبەر زۆری بارستاییەكانیان بەم شێوەیەی خۆر گۆیی و خڕن...
بۆ مەزەندەكردنی گۆیی خۆر ئەوەتان پێ دەڵێم:
تیرەی خۆر لە كەمەری ناوەڕاست 1,391,400 كیلۆمەترە بەڵام تیرەكەی ئەگەر له نێوان هەردوو جەمسەرەوە پێوانە بكرێت تەنیا نزیكەی 10 كیلۆمەتر كەمترە بەبەراورد بە تیرەكەی لە كەمەری ناوەڕاست...
هەسارەی زەوی بەو بچوكیەی بە بەراورد بە خۆر، بەڵام تیرەكەی لە كەمەری ناوەڕاست 42 كیلۆمەتر زۆرترە وەك لە تیرەكەی ئەگەر لەنێوان هەردوو جەمسەرەوە پێوانە بكرێت...
با ئەوەشتان پێ بڵێم: گریمان خۆر گۆیەكی بەتاڵە، گۆیەكی بەتاڵی بەقەبارەی خۆر جێگەی نزیكەی 1.3 ملیۆن هەسارەی وەك هەسارەی زەوی دەبــێتەوە...
بارستەی خۆریش كە ئەستێرەیەكی مامناوەندیە هێندەی بارستەی 330 هەزار هەسارەی وەك زەویە...
دیـمەنەكەی خۆریش هی بەر لە پێنج ڕۆژە واتە هی بەرواری 2023/03/15 و بەفلتەر گیراوە...