سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

بزوتنەوەی ئیسلامی لە حاڵێكدا نییە گلەیی لێبكرێت

24/03/2023


ئیبراهیم عەلی

دەست لەكار كێشانەوەی پەرلەمانتارانی یەكگرتوو و پڕكردنەوەی كورسییەكانیان لە لایەن كاندیدانی بزووتنەوەی ئیسلامی لە لیستی بەرەو ئیسڵاح، كارێكی تەواو چاوەڕوانكراوە.

حەق نییە كەس گلەیی لە بزوتنەوەی ئیسلامی بكات، چونكە بۆ بزوتنەوە دەرفەتێك هاتۆتە پێش و دەتوانن بڵێن خاوەنی فڕاكسیۆنێكی پێنج پەرلەمانتارین وەك خۆیان دەڵێن ئەگەر بۆ یەك سەعاتیش بێت....

بزووتنەوەی ئیسلامی بە هۆی دەرەنجامەكانی دواین كۆنگرەی ئەو حیزبە ئێستا لە دۆخێكدایە كە ئەو حیزبە دابەش دوو بووەو لایەنی كەم دوو كەس بانگەشەی ئەوە دەكەن ڕابەری گشتی ئەو حیزبەن.

بۆ باڵی عیرفان عەلی، دەرفەتێكی زێڕینە كە لەو ڕێیەوە شەرعیەتی خۆیان بەسەر باڵی كامیلی حاجی عەلی بسەپێنێنن. بەتایبەت لای كۆمسیۆن و دادگا بڵێن ئەوانەی نوێنەرایەتی ئەو حیزبە دەكەن خۆیان بە باڵی عیرفان عەلی دەزانن.

لە لایەكی دیكە كێ دەڵێت ئەو پەرلەمانتارانە بۆ چەند مانگێك دەبن بە پەرلەمانتار؟ ئەسڵەن كەس لە خۆی پرسیوە چ گرەنتییەك هەیە كە لە كۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت؟

بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن تا ئێستا فشارێكی ڕۆژئاواییە، هێشتا فشارە ڕۆژهەڵاتییەكە ماوەو ڕەنگە چەند ڕۆژێك بەر لە هەڵبژاردن بەفشاری ڕۆژهەڵات بڵێن نابێ لە زۆنی سەوز سندوقی هەڵبژاردن دابنرێت...

لەم كوردستانە هیچ شتێك گرەنتی نییەو ئەسڵەن بۆ بەرژەوەندی حیزبیانەی باڵی عیرفان عەلی لەناو بزوتنەوە لەو دۆخەدا دەست بەكاربوون و سوێندخواردنی پێنج پەرلەمانتاریان دۆزینەوەی هەنگوینە لە داردا.

ئەوەی باسی بەرژەوەندی هاوڵاتیش دەكات لە گوێی گا خەوتووە، بەرژەوەندی هاوڵاتی لە بەشێوەیەكی كردەیی لە بەرنامەی حیزبەكاندا نییەو هەموو حیزبەكان كار بۆ بەرژەوەندی خۆیان دەكەن. بەرژەوەندی هاوڵاتی تەنیا كەڤەرێكەو هیچیتر...

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.