سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

لە پێناوی خودا و بەرژەوەندی میلەت!

24/03/2023


حسین علی شریف

ڕۆژانە گوێمان لە دەیان فەتوای سەیرئەبێت، ئەو ژنەی بۆنی خۆش لە خۆیبدات، وەكئەوە وایە زینای كردبێت!

ئەو ژنەی بە دەم داوای غەریزەی پیاوەكەیەوە نەڕوات، ئەگەر دەستیشی لە هەویردابێت، ئەوە هەرچی مەلائیكەی ئاسمان هەیە نەفرەت لەو ژنە ئەكەن!

ئەو ژنەی پانتۆڵێكی لەپێدایە و ئەو ژنەی قژی بەدەرەوەیە، جەهەنم جێگایەتی!

كەچی سەیرە، ئەهلی فەتوا هەرگیز فەتوایەك نادەن كەئەوەی سوێندی درۆ بخوات بە ناوی خزمەتی خودا و میلەتەوە و پارەی حەرامی پەرلەمانێكی ئێكسپایەر  وەربگرێت كافرە!

‎لەم وڵاتەی كە منی لێئەژیم (نەرویج) لەشفرۆشتن و لەشكڕین بەپێی یاسا قەدەغەیە، لە ڕودانی هەر حاڵەتێكی لەشفرۆشتندا، دەوڵەت لەشكڕەكان (پیاوەكان) سزائەدات و لەشفرۆشەكان (ژنەكان) سزانادات.

هۆكاری ئەوەی  كە لەشفرۆشەكان سزانادرێن ئەوەیە كە ئەڵێن: چ سزایەك لەو سزا قورسترە كە مرۆڤێك ببێت بە لەشفرۆش.

لەڕاستیدا مرۆڤێكی لەشفرۆش ڕەنگە بیانویەكی هەبێت بۆ ئەو كارەی ئەیكات، بەڵام  پارەخواردنی حەرامی ئەم میلەتە بەناوی موچەی پەرلەمانیەوە حەرامی حەرامەكانە!

ئێوە جگە لە كۆمەڵێك قۆڵبڕ و ساختەچی، شتێكی تر نین، بەئاشكرا بڵێن ئێمەش وەك ئەوانی تر ئەیخۆین،  بەڵام حەرامخواردنەكە مەشەرعێنن و مەڵێن لە پێناوی خودا و بەرژەوەندی میلەت جێگای بەتاڵی پەرلەمانێكی ئێكسپایەر  پڕئەكەینەوە! چونكە جێگا پڕەكانیش  هەر حەرامخواردنبوو!

ئەوەی  ئاین و ناوی خودا بۆ چەواشەكاری بەكاردێنێت، خوای گەورە ڕسوای ئەم دونیا و ئەو دونیاشی بكات (امین امین)

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.