دلێر محەمەد نوری
لە وڵاتی من دوو شارۆچكە هەیە بە ناوی پێنجوێن و قەرەداخ، سەیر لەوەدایە لە هەمان خاك و خۆڵ و هەمان ئاوی دایكی نشتیمان، لە لایەك گووڵ ئەبەخشێ و لەولاشەوە دڕك.
پێنجوێن: هەم شاعیر و مەلای گەورە مفتی پێنجوێنی بەخشیوە، هەم مەلا سید ئەحمەد پێنجوێنیشی بەخشیوە.
مفتی پێنجوێنی هەتا مرد شیعری بۆ نشتیمان و بێ كەسی كورد و بێ دەوڵەتی نووسی، مەلا سەی ئەحمەدیش هەتا بۆی دەكرێ پاڵپشتی ئەردۆگان ئەكات و چاوەكانیشی وشك بوون هێندە بۆ داعشەكانی باغۆز گریا.
قەرەداخ: هەم گۆرانی بێژی گەورە و پایەداری وەكو دیاری بەخشیوە و هەم عەلی قەرەداخی ئیخوانیشی بەخشیوە.
دیاری قەرەداخی ئازارێكی نشتیمان نەما نەیكا بە گۆرانی و عەلی قەراخیش شەو و ڕۆژ نزای خێر ئەكات بۆ ئەوانەی ئازاری نشتیمان دەدەن و برین لە جەستەی هەڵئەكۆڵن.