سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

خوداش ڕقی لە ئۆردوگانە

پێش 3 هەفتە


دكتۆر عەبدولڕەحمان مەولود

ئۆردوگان ئەو كەسەی بە پیاوە بێ پرینسیپەكە ناسراوە لە جیهان لە لێواری شكستدایە. ئەو كەسەو حیزبەكەی هێندە بێ پرنسیپن نەك هەر مرۆڤەكانی سەرزەوەی بەدووریی و درۆ و ساختەكانیان ئاشنان، بەڵكۆ سروشت و ئاسمانكانیش لێی بەدەنگ هاتوون.

دوو ساڵ لەمەوبەر پانتایەكی یەكجار زۆر لە دارستانەكانی توركیا سووتان. لەماوەی ڕابردووش گەورەترین بومەلەرزە لە مێژووی چەند دەیەی ڕابردووی توركیا ڕوویدا. تۆ ئەمانە بەچی دەزانی جگە لە بەدەنگهاتنی سروشت و ئاسمانكان دژی ئۆردوگان.

ئاخر ئەگەر ئۆردوگان و حیزبەكەی بتوانن لە ڕێگەی ئەو دەزگا و توانا زڵ و زەبەلاحەی هەیانە خەڵك هەڵخەلتێنن، چەواشەكاری بكەن، ئەوە ناتوانن سروشت و ئاسمانەكان هەڵخەلەتێنن. ئەوانی دوایی لە نیەتی ئوردوگان و ئوردوگانچیەكان تێدەگەن، دەزانن ڕۆژانە ئوردوگانچیەكان چ فەزاحەتێك لەسەرتاپای توركیا دەكەن.

كۆتایی ئوردگانچیەكان دەستی پێكردوە و ئەو كۆتاییەش لەسەر دەستی گەورە دوژمنی ئۆردوگان كە كوردە دەبێت. ئەنجامی هەڵبژاردنەكانیش هەرچی بێت، كورد گەورەترین براوەی ئەم هەڵبژاردنەیە. ئۆردوگان بەئاشتیانە دەسەڵات تەسلیم بكات یان نە، چاوش ئۆغڵۆ لە ئۆردوگان باشتر بیت یان نە، یەك ڕاستی هەیە ئەویش ئەوەیە كە لە ئێستاو داهاتوودا هیچ كارێكی سیاسی گەورەو بچوك لە توركیا ناكرێت بێ ئەوەی بیر لەوە بكرێتەوە هەڵوێستی دەنگدەری كورد لەو بارەیە چی دەبێت.

هەر حیزبێك دەنگی دەنگدەری بەدەست نەێنێت دۆراو دەبێت. ئەمەش سەركەوتنە هەر گەورەكەی كوردە كە داوای دەیان ساڵ چاوەرەوانی لەسەر ڕێگایە بگاتە مەنزەڵی كۆتایی.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.