سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

سروشت و دیاردە سروشتیەکان لە نێوان لێکدانەوەی ئیسلام و زانستدا

11/04/2017


هاوژین شەریف سەعید

مرۆڤ بەپێی قۆناغەکانی ژیانی تێگەیشتن و لێکدانەوەی جیاوازی بۆ دیاردە سروشتیەکان هەبووە و زۆر جار مرۆڤ کاتێک لە قۆناغێکدا بێدەسەڵات بووە لە لێکدانەوە و دەسبەسرداگرتنی شتەکانی چواردەوری ئەوا ئەوانی پەرستووە؛ هەربۆ نمونە خۆر و مانگ و ئەستێرە و ئاگر وچەندین شتی دیکەی پەرستوە.
جیاواز لە زانست و لە دیندا لێکدانەوە بۆ دروستبونی جیهان هەموو دیاردە سروشتیەکان کراوە و بەشێکیان لەگەڵ زانست نزیکدەبنەوە یان یەکدەگرن. ئەوەی جێی سەرنجە لێرەدا چەن دیاردەیەکی سروشتی باسدەکەین کە بەتەواوی لەگەڵ زانستدا جیاوازن و دەکرێت بوترێت کفری زانستی و بەپێچەوانەوە. لێرەدا تیشکدەخەینە سەر چەن دیاردەیەکی سروشتی و پشت بە فەرمودەی سەحیح دەبەستین.

لە سەحیحی بوخاری 3078 لە ئەبوهورەیرەوە دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەر فەرموی ئاگری دۆزەخ شکایەتی حاڵی خۆی لەلای خودا کرد کە بەشێکی، بەشێکی دیکەی دەخوات بۆیە ڕێگەی پێدرا کە دوو هەناسە بدات. هەناسەیەک لە زستان و هەناسەیەک لە هاویندا، گەرمترین کاتی هاوین و ساردترین کاتی زستان کە دەیبینن.
لێکدانەوەی زانستیش بۆ ئەم دیاردانە زۆر ئاڵۆزنیە و شیکردنەوەکەشی بەمجۆرەیە: گۆڕانی وەرزەکان و پلەی گەرمی بەهۆی جوڵانی زەوی به‌ده‌وری خۆردا به‌ هۆی لاری سوڕگه‌که‌ی به‌ گۆشه‌ی 23.5 پله‌ له‌ ماوه‌ی ساڵێکدا که‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبونی وه‌رزه‌کان و له‌ ئه‌نجامی سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خۆیدا شه‌و و ڕۆژ دروستده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌وره‌بروسکه‌ ئیسلام ده‌ڵێت: لە سلسلە اڵاحادیپ الصحیحە(4/491)دا، ئبن عەباس وتی: یەهودیەکان هاتنە لای پێغەمبەر و پێیان وت: پێمان بڵێ ئەم هەورە بروسکەیە چیە؟ پێغەمبەر وتی: مەلائیکەتێکە لە مەلائیکەتەکانی خودا و وەکیلە لەسەر هەورەکان، میخراقێکی پێیە لە ئاگربۆئه وه ی فەرمان بەهه ورەكان بكات بڕون بۆ ئه و شوێنەی كه خودا فەرمانی پێ كردووه (خراق به عه ره بی یه عنی پارچە  په ڕۆیه ك لوولی ده كه یت بو لێ دانی كه سیك، له حه دیسه كه مه به ستی ئەوەیە به دەستی ئه م مه لائیكه تەوە  شتیك هه یه بو لێدانی هه ور و لە ئاگر دروستکراوە). وتیان ئەی ئەو دەنگە چیە کە دەیبیستین؟ پێغەمبەر وتی ئەوەش دەنگی مەلائیکەتەکەیە. یەهودیەکانیش وتیان ڕاستت وت.
لە زانستدا هه‌وره‌بروسکه‌ خاڵی بونه‌وه‌ی کاره‌باییه،‌ کاتێک هه‌وره‌کان له‌ناو هه‌وادا ده‌جوڵێن به‌هۆی لێکخشانه‌وه‌ بارگه‌ی کاره‌بایی په‌یداده‌بێت بارگه‌ی پۆزه‌تیڤ له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی هه‌وره‌کان کۆده‌بنه‌وه‌ و بارگه‌ی نێگه‌تیڤ له‌به‌شی خواره‌وه‌ی هه‌وره‌کان کۆده‌بنه‌وه‌، هه‌روه‌ها بارگه‌ی پۆزه‌تیڤ له‌ ڕوی زه‌وی کۆده‌بێته‌وه‌ کاتێک بارگه‌ی کاره‌باییه‌کان کۆده‌بنه‌وه‌ هه‌ردو بارگه‌ کاره‌باییه‌که‌ به‌یه‌ک ده‌گه‌ن و خاڵیبونه‌وه‌ی کاره‌بایی دروستده‌بێت که‌ تیشکێکی ڕوناکی به‌هێز و ده‌نگێکی به‌رزی لێوه‌ ده‌رده‌چێت به‌هۆی ڕاته‌کانی هه‌واوه‌.

خاڵێکی دیکه‌ که‌ ده‌کرێت وه‌ک جیاوازی وه‌ربگیرێت له‌ نێوان زانست و دینی ئیسلام ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ سه‌حیحی بوخاری 7056 ده‌ڵێت له‌ ئه‌بوهوره‌یره‌ ده‌ڵێت له‌ پێغه‌مبه‌ر وتی خودای ئێمه‌ هه‌مو شه‌وێک له‌ سێیه‌کی کۆتایی شه‌ودا داده‌به‌زێت بۆ ئاسمانی دنیا و ده‌ڵێت کێ بانگم ده‌کات وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه‌. کێ داوام لێده‌کات پێیده‌ده‌م و کێ داوای لێخۆشبوون ده‌کات لێی خۆشده‌بم.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ ئه‌م سێ یه‌کی کۆتایی شه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌سه‌ر ڕوی زه‌وی هه‌یه‌ و له‌کاتێکدا له‌ شوێنێکی ئه‌م زه‌ویه‌ سێ یه‌کی کۆتاییه‌ له‌ شوێنێکی دیکه‌ رۆژ یان سه‌ره‌تای شه‌وه‌ بۆیه‌ له‌ شوێنێک سێ یه‌کی ئاخیر ته‌واوبوو ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ له‌شوێنێکی دیکه‌ی زه‌وی سێ یه‌کی ئاخیری شه‌وه‌.

دیارده‌ی خۆرگیران و مانگ گیران له‌ زانستدا به‌م جۆره‌ شیکراوه‌ته‌وه‌.
مانگ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌خولێته‌وه‌ و زه‌ویش به‌ ده‌وری خۆردا ده‌خولێته‌وه‌، کاتێک مانگ و بکه‌وێته‌ نێوانی خۆر و زه‌وی ئه‌وا له‌وبه‌شه‌ی زه‌وی که‌ ده‌که‌وێته‌ پشتی مانگ خۆری لێوه‌ دیارنامێنێت و کاتێک مانگ تێپه‌ڕی له ‌نێوانیان خۆر به‌ده‌رده‌که‌وێت، به‌هه‌مان شێوه‌ کاتێک زه‌وی ده‌که‌وێته‌ نێوان خۆر و مانگ و مانگ دیار نامێنێت له‌سه‌ر زه‌ویه‌وه‌ چونکه‌ ڕوناکی خۆر نایدات له‌ مانگ و تاکو ڕوناکیه‌که‌بداته‌وه‌. ئه‌م دیارده‌ سروشتیه‌ش به‌رده‌وام پێشبینی کراوه‌ و ته‌نانه‌ت کاته‌کانی به‌ وردی ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت و له‌ کوێی زه‌وی ده‌بیندرێن و له‌ ماوه‌ی دیارده‌که‌ش به‌ وردی دیاری ده‌کرێت به‌ر له‌ ڕودانی خۆر گیران یان مانگ گیران.
دیارده‌ی خۆر گیران و مانگ گیران له‌ ئاینی ئیسلامدا وه‌ک زۆرێک له‌ دیارده‌ سروشتیه‌کان به‌ غه‌زه‌بی خودا و هۆکاری تاوانکردن دوری خه‌ڵکی له‌ دینه‌وه‌ لێکدراوه‌ته‌وه‌ و له‌ سه‌حیحی بوخاری 993 هاتوه‌ ئه‌بوبه‌کر وتی ئێمه‌ لای پێغه‌مبه‌ربوین خۆر گیرا و پێغه‌مبه‌ر عاباکه‌ی ڕاکێشا هه‌تاکو گه‌یشته‌ مزگه‌وت و ئێمه‌ش چوین بۆ مزگه‌وت. دو ڕکات نوێژی پێکردین هه‌تا خۆر ده‌رکه‌وته‌وه‌ پاشان وتی خۆر و مانگ بۆ مردنی که‌سێک ناگیرێن کاتێک بینتانن نوێژ بکه‌ن دوعابکه‌ن ده‌ربکه‌ونه‌وه‌.

له‌ سه‌حیحی بوخاری 2960 هاتوه‌ ئه‌بوژه‌ر وتی پێغه‌مبه‌ر له‌کاتی خۆر ئاوابوندا وتی: ده‌زانی خۆر بۆکوێ ده‌چێت؟ وتم: خوا و پێغه‌مبه‌ر ده‌زانن پێغه‌مبه‌ر وتی: ئه‌وه‌ ده‌ڕوات هه‌تا له‌ژێر عه‌رشدا سوجده‌ ده‌بات و داوای مۆڵه‌ت ده‌کات و مۆڵه‌تی پێده‌درێت، پێده‌چێت سوجده‌ به‌رێت و داوای مۆڵه‌ت بکات به‌ڵام مۆڵه‌تی پێنه‌درێت و پێی ده‌وترێت: له‌کوێوه‌ هاتویت له‌وێوه‌ بگه‌ڕێره‌وه‌ بۆیه‌ له‌ خۆرئاواوه‌ هه‌ڵدێته‌وه‌ك ئه‌وه‌ فه‌رموده‌ی خودایه‌: خۆر له‌شوێنی ئاوابوونئه‌وه‌ هه‌ڵدێت و ئه‌وه‌ش هه‌ڵسه‌نگاندنی خودای به‌ده‌سه‌ڵات و زانایه‌.
له‌ زانستدا خۆر ناڕوات و ناگه‌ڕێته‌وه‌ له‌ کاتێکدا له‌ به‌شێکی زه‌وی خۆر ئاوابو ئه‌وا له‌ شوێنێکی دیکه‌ی زه‌وی خۆرهه‌ڵدێت و له‌ شوێنێکی دیکه‌ ناوه‌ڕاستی رۆژ یان شه‌وه‌ که‌واته‌ په‌پێی زانست خۆر هه‌رگیز ناڕوات و ناشگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌ئه‌نجامی جوڵه‌ی زه‌ویه‌ خۆر هه‌ڵدێت و ئاوا ده‌بێت.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.