كۆمپانیای "سۆنی" ژاپۆنی تایبەت بە بەرهەمە تەكنۆلۆژییەكان، دروستكردنی لێنز (عەدەسە)ـیەكی راگەیاند كە ڤیدیۆ تۆمار دەكات.
وەك لە گرتە ڤیدیۆی نمایشكردنی لێنزەكەدا خراوەتەڕو، ئەو لێنزە هاوشێوەی (عەدەسە)ـكانی تری چاو كە بۆ جوانیی بەكاردەهێنرێن، دەخرێتە سەر گلێنەی چاو، بەڵام جیاواز لە جۆرەكانی تر، ئەم لێنزە توانای تۆماركردنی ڤیدیۆی هەیە و كارەكەش تەنها لەڕێگەی چاوتروكاندنەوە ئەنجامدەدرێت. دواتر كەسەكە دەتوانێت ئەو ڤیدیۆیەش ببینێت كە تۆماری كردوە.
كۆمپانیاكە سەبارەت بەو داهێنانە نوێیەی ئاشكرایكردوە: مرۆڤ دەتوانێت بەو لێنزە، یادگارییەكانی تۆمار بكات و لای خۆی بیانپارێزێت. جگە لەوانەش، بەكارهێنەری لێنزەكە، دەتوانێت بڕی ڕوناكی كۆنترۆڵبكات و وێنە و گرتەكان دوور و نزیك بكاتەوە و رونیشیان بكاتەوە.