ئامادەکردنی: سه‌ركۆ جه‌مال
بۆچی ته‌نها باس له سوده‌كانی ڕۆژوو ده‌كرێت؟ زیانه‌كانی ڕۆژوو له ڕووی زانستییه‌وه بزانه؟ ئایا ڕۆژوو زیان یان سودی زیاتره؟ تا ئێستا له زاری پزیشكان به گشتی و مامۆستایانی ئاینی ئیسلامه‌وه ته‌نها گوێبیستی سوده‌كانی ڕۆژوو گرتن بووین ، به‌ڵام ئایا ڕۆژوو چه‌نده سودی هه‌یه زیانه‌كانی زیاتر نین؟ ، پزیشكێك له‌ڕووی زانستییه‌وه باس له زیانه‌كانی ڕۆژووگرتنی ئیسلامی ده‌كات و ده‌ڵێت پزیشكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه خۆیان له قه‌ره‌ی زیانه‌كانی ڕۆژوو ناده‌ن، نوسه‌رێكیش پێی وایه ئیسلام ته‌نها بۆ ئه‌وه ڕۆژووی داناوه كه له ئاینه‌كانی پێشوودا هه‌بووه و ویستویه‌تی وا نیشانی بدات كه ئاینێكی ته‌واوه و ئامانجی له خودا ترسانیشی له پشته. سه‌ره‌تا با له زاری كه‌سه ئاینییه‌كان خۆیانه‌وه سوده‌كانی ڕۆژوو بزانین. حیکمه‌تی رۆژوو گرتن له ئیسلامدا له زاری مامۆستایانی ئاینییه‌وه‌له‌وباره‌یه‌وه سابیر گردعازه‌بانی له ماڵپه‌ڕی( قورئانی پیرۆز) دا به‌مشێوه‌یه باس له حیكمه‌ته‌كانی ڕۆژوو ده‌كات و نوسیویه‌تی:"رۆژوو بنچینه‌یه‌که له بنه‌ڕه‌تیه‌کانی ئیسلام، به ده‌قی ئایه‌تی قورئانی پیرۆز که خواوه‌ندی گه‌وره‌ی له سوره‌تی (البقره / 183) ده‌فه‌رموێ: ئه‌و که‌سانه‌ی وا بڕوا‌و ئیمانتان به خوا هێناوه رۆژوو گرتنتان له‌سه‌ر پێویست کراوه هه‌ر وه‌کو له‌سه‌ر خه‌ڵکانی پێش له ئێوه بوون پێویست کرا بوو، به ئاواتوو هیوای ئه‌وه‌وه که خودی خۆتان بپارێزن به هۆ و سایه‌ی ئه‌م رۆژوو گرتنه له سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی خواوه‌ندی گه‌وره".
سابیر گردعازه‌بانی فه‌لسه‌فه و هۆی ئه‌م رۆژوو گرتنه له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌خاته‌ڕوو:
١-"رۆژوو خوا په‌رستیه‌که که فه‌رمانی خوای تیا جێبه‌جێ ده‌کرێت، که خوا پێویست و فه‌رزی کردوه له سه‌ر به‌نده‌کانی که هه‌میشه له کاتی به رۆژوو بوون خوایان له‌یادبێـت و وابزانن که خوا چاودێری هه‌ڵسوکه‌وتیان ده‌کات له کاتی رۆژووگرتنه‌که‌یاندا".
٢-"به‌ڕاستی رۆژووگرتن شۆڕشێکه که به‌گژاچوونی ئاره‌زوو و هه‌وای نه‌فسه له‌سه‌ر ئه‌و عاده‌تانه‌ی که له سه‌ری راهاتووه‌و به‌درێژایی ساڵ پێیانه‌وه ده‌نالێنێت ناتوانێت لێیان دووربکه‌وێته‌وه‌و وه‌ک ئه‌وه‌ی لێهاتووه که بوویته کۆیله‌ی ئه‌و عادات و هه‌واو هه‌وه‌سه‌ی نه‌فس و خودی خۆی، چونکه ئاده‌میزاد پێش به رۆژووبوونه‌که‌یدا به ئاره‌زوومه‌ندی خۆی ده‌خواو ده‌خواته‌وه‌و راده‌بوێرێت، جا که به رۆژوو بوو له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا ده‌بێت ئه‌و شتانه له‌خۆی داببڕێت و به‌لایان بدات بۆ ره‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاری، ئه‌مه‌ش خێر‌و پاداشتێکی فره زۆری هه‌یه له‌لایه‌ن خواوه‌نده‌وه بۆی".
٣-"رۆژووگر له‌کاتی رۆژووگرتنه‌که‌یدا هه‌ست به برسێتی و توێنێتی هه‌ژاران ده‌کات به‌ڕاستی کاتێک که رۆژووگر توێنێتی تینی بۆ هێنا باش هه‌ست ده‌کات و ئاگادار ده‌بێت به حاڵی په‌رێشانی ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌ژارو نه‌دارن که سوپای برسێتی و توێنێتی تینی بۆ هێناون، ئه‌وسا به‌زه‌یی و میهره‌بانیان بۆیان ده‌جوڵێت و ده‌ستی یارمه‌تی و هاوکاریان بۆدرێژ ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش جۆرێکه له خواپه‌رستن".
٤-"حیکمه‌تی رۆژوو له بواری ته‌ندروستیه‌وه به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی به رۆژوو بێـت و ره‌چاوی ئادابی رۆژوو گرتن بکات و په‌یڕه‌وی ده‌ستوری چۆنێتی به رۆژوو بوون بکات، ئه‌وا ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی بڵێت له بواری ته‌ندروستیدا سود له رۆژوو گرتنه‌که‌یان وه‌رده‌گرن و به‌و مه‌رجه‌ی که ئه‌وه‌نده نه‌خۆن و نه‌خۆنه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ که زیاده‌ڕه‌وی له خواردن و خورادنه‌که‌یان بکه‌ن و، ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وی له ده‌ستوری به رۆژوو بوون بکه‌ن ئه‌وا گه‌ده‌یان له مانگی ره‌مه‌زاندا ده‌حه‌سێته‌وه‌و ئه‌و زیاده خواردنانه‌ی که به درێژایی ساڵ که تیا ماوه‌ته‌وه‌و ئه‌وا پاک ده‌بێـته‌وه‌و ته‌ندروستی رۆژوو گرتنه‌که‌ی باش ده‌بێت و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه که پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموی َ (نحن قوم لاناكل حتی نجوع، واژا اكلنا لانشبع) واته: ئێمه گه‌لێکین خواردن ناخۆین تا برسیمان نه‌بێتـ و ئه‌گه‌ر خواردنیشمان خوارد تێری لێ ناخۆین. هه‌ر له‌به‌ر گرنگی رۆژووه‌وه که پزیشک و پسپۆره‌کان ئامۆژگاری نه‌خۆشه‌کانیان ده‌که‌ن که به رۆژوو بن تا گه‌ده‌یان پشوو بدات و ته‌ندروستیان باش بیـَته‌وه".
٥-"رۆژوو فێری ئارامگرتن و خۆگرتن ده‌کات و توانای ئاره‌زوو خواستیمان به‌هێز ده‌کات له کاتێکدا که رۆژووگر ده‌بینین له پێش رۆژوو گرتنه‌که‌ی جۆره‌ها خواردن و خواردنه‌وه له ده‌وروبه‌ری خۆی کۆ ده‌کاته‌وه به که‌یف و هه‌واو هه‌وه‌سی خودی خۆی ده‌کات.
٦-حیکمه‌تێکی تر له رۆژوو گرتن ئه‌وه‌یه که مرۆڤی موسڵمان رابهێنین له سه‌ر خۆڕاگری له سه‌رماو گه‌رماو ناخۆشی و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی جۆره‌های ژیان که مرۆڤ له ره‌وڕه‌وه‌ی ژیانیدا دووچاری ده‌بێته‌وه".
زیانه‌كانی ڕۆژوو له ڕووی زانستییه‌وه
ڕاستییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی تره و ئه‌وه‌ی تا ئێستا كه‌س باسی نه‌كردووه پزیشكێك بۆ دابڕان باسی ده‌كات. له‌ڕووی زانستییه‌وه زیانه‌كانی ڕۆژوو باس ده‌كه‌ین و دكتۆر ئه‌مین عوسمان پزیشكی گشتی له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ سایتی دابڕان وه‌ڵامی چه‌ند پڕسیارێكی سه‌باره‌ت به ڕۆژوو دایه‌وه.
دابڕان : ئایا زیانه‌كانی ڕۆژوو چین چونكه تا ئێستا پزیشك و پسپۆڕانی ئێمه باس له زیانه‌كانی ناكه‌ن ؟
دكتۆر ئه‌مین :ته‌نها سودی ڕۆژوو له ڕووی ده‌رونییه‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه باوه‌ڕیان پێی هه‌یه، ئه‌گه‌رنا ڕۆژووگرتن چه‌ندین زیانی هه‌یه كه به‌داخه‌وه پزیشكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه خۆیان له قه‌ره‌ی زیانه‌كانی ناده‌ن،بۆ نمونه به‌هۆی به‌ڕۆژوو بوونه‌وه گرنگترین شت كه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ ئاوه له ڕۆژێكدا تا كاتی شێوان ناخورێته‌وه كه ئه‌مه‌ش یه‌كێك له هه‌ره زیانه دیاره‌كانی وشكبوونی چاوه، به هه‌مان شێوه ده‌م و لوت و زمان، له هه‌مانكاتدا بۆی هه‌یه لووت توشی كه‌ڕوو ببێت چونكه پێویسته ناو لووت هه‌موكات ته‌ڕبێت به‌ڵام به‌هۆی به‌رۆژووبونه‌وه ئه‌و كرداره ڕوونادات.
دابڕان: گرنگترین زیانه‌كانی ڕۆژوو چین؟
دكتۆر ئه‌مین : گرنگترین زیانه‌كانی ڕۆژووش بۆ سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌رس و گه‌ده‌یه كه ڕه‌نگه به‌هۆیه‌وه مرۆڤ توشی قورحه‌ی گه‌ده ببێت، بۆ نمونه په‌نكریاس ئیشی ئه‌وه‌یه ئه‌نسۆلین بڕێژێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا ڕێكبخات ، به‌ڵام به‌هۆی به‌ڕۆژوو بوونه‌وه بۆی هه‌یه ئه‌م كرداره تێكبچێت و كرداری ڕیخۆڵه‌ش به‌هه‌مانشێوه تێكده‌دات به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی جه‌سته پێویستیان به ئاو و خۆراكه تا به‌رده‌وام كاربكه‌ن.
دكتۆر ئه‌مین عوسمان ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت گورچیله‌ی مرۆڤ یه‌كێكه له‌و ئه‌ندامانه‌ی جه‌سته كه ده‌بێت هه‌مووكات ئاوی پێویستی هه‌بێت و به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوه‌وه كرداری گورچیله تێكده‌چێت و نه‌خۆشه‌كه تووشی ئازار ده‌كات، بۆ كۆئه‌ندامی میزه‌ڵدانیش زیانی هه‌یه به‌تایبه‌ت له ژناندا.
دابڕان:زیانه‌كانی ڕۆژوو له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه چیین؟ به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر منداڵان...
دكتۆر ئه‌مین : له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه زۆرترین زیان به منداڵان ده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌وان ته‌مه‌نی گه‌شه‌سه‌ندنه‌و پێویستی زۆری به ئاو و خۆراك هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه ڕۆژوو گرتن به منداڵ پێویسته ڕێگری لێبكرێت چونكه ڕێگه له گه‌شه‌سه‌ندنی ده‌گرێت و زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت. زیانه‌كانی ڕۆژوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن به‌تایبه‌ت شه‌كره‌یان هه‌یه ناكرێت به‌ڕۆژوو ببن و ڕه‌نگه تووشی زیانی گه‌وره‌تر یاخود گیانله‌ده‌ستدان ببنه‌وه. جگه له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ڕۆژوو ده‌بن كاتێك بۆماوه‌یه‌كی زۆر خواردن ناخۆن و له‌پڕێكدا كاتێك ڕۆژوو ده‌شكێننن ئه‌گه‌ر خواردنێكی زۆر بخۆن ئه‌وه زیانێكی زۆر به گه‌ده و ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌یان ده‌گات ،چونكه ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌یان كرداریان تێكده‌چێت و تووشی پاڵه‌په‌ستۆ ده‌بنه‌وه.
نهێنییه‌كانی پشتی ڕۆژووگرتن له ئیسلامدا چین؟
جێی ئاماژه‌یه نوسه‌ر سه‌روه‌ر پێنجوێنی له نامیلكه‌یه‌كدا به‌ناوی(ده‌رباره‌ی ڕۆژوو له ئیسلامدا) باس له زیانه‌كانی ڕۆژوو ده‌كات له ئیسلامدا و نهێنی فه‌رزكردنی ڕۆژوو له ئیسلامدا به پشت به‌ستن به هه‌ندێك سه‌رچاوه شیده‌كاته‌وه. سه‌روه‌ر پێنجوێنی له چه‌ند خاڵێكدا باس له زیانه‌كانی ڕۆژووی ئیسلامی ده‌كات له‌ڕووی ته‌ندروستی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه؛
1- له ڕۆژووی ئیسلامی (یه‌هودی ومه‌سیحیشدا) خواردنه‌وه‌ی ئاو قه‌ده‌غه‌یه ، له كاتێكدا ئاشكرایه ئاو نه‌خواردنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداره، به‌تایبه‌ت له هاوین دا كه پله‌ی گه‌رما به‌رزه و جه‌سته بڕێكی زۆر ئاو له‌ده‌ست ده‌دات كه ئه‌مه‌ش زیانێكی زۆر به جه‌سته به‌تایبه‌تیش گورچیله و میزه‌ڵدان ده‌گه‌یه‌نێت.
2- ڕۆژوو ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا كه‌مده‌كاته‌وه و هه‌ر بۆیه خۆراكی پێویستی مێشك كه‌مده‌بێته‌وه،ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی چالاكی مێشك و توانای عه‌قڵی و بیركردنه‌وه زۆر داببه‌زێت، هه‌ر به‌وهۆیه‌وه كۆئه‌ندامی ده‌مار كرژ ده‌بێت، وه‌ك ده‌بینین ڕۆژوه‌وان زوو توڕه ده‌بێت و ڕق ئه‌ستور ده‌بێت
3- ئاشكرایه برسێتی ده‌بێته‌هۆی سستی و ته‌مبه‌ڵی مرۆڤ و كارێك ده‌كات چالاكی و كاركردنی كه‌مبێته‌وه ،بۆیه له ڕه‌مه‌زاندا به‌رهه‌مهێنان و كاركردن زۆر داده‌به‌زێت.
4- ڕۆژوه‌وان به‌هۆی برسێتی زۆره‌وه ماوه‌یه‌ك پیِش به‌ربانگ به ته‌واوی كفت و ماندوو ده‌بێت، به هه‌مانشێوه دوای به‌ربانگیش به‌هۆی زۆر خواردنه‌وه توشی ماندوویی و كفت بوون ده‌بێت،ڕاسته‌وخۆ دوای خواردنیش ئاو زۆر ده‌خواته‌وه به‌وه‌ش هه‌رسكردنی خۆراك له گه‌ده تێكده‌چێت و گه‌ده‌ی هه‌ڵده‌ئاوسێت.
5- دوای به‌ربانگ كردنه‌وه خوێن زیاتر ڕووده‌كاته گه‌ده بۆ هاوكاری كرداری هه‌رس،به‌وه‌ش ئه‌و خوێنه‌ی ده‌گاته مێشك كه‌مده‌بێته‌وه كه‌سه‌كه هه‌ست به سستی و له‌شگرانی و خه‌و ده‌كات.
6- ڕۆژوه‌وان ناچاره له پارشێودا هه‌ستێت بۆ نان خواردن و له ئیسلامیشدا پارشێو به سووننه‌ت دانراوه،به‌وه‌ش ئه‌و بڕه نوستنه‌ی پێویسته بۆ حه‌وانه‌وه ناته‌واو ده‌بێت،جگه له‌وه‌ش له‌كاتی پارشێودا مرۆڤ ئاره‌زووی بۆ خواردن نییه و ناچاره به‌بێ حه‌زی خواردن بیخوات و جگه له بۆنی ناخۆشی گه‌ده ی به‌ڕۆژیش له‌سه‌ر كار بێزار و خه‌واڵوو ده‌بێت و له‌سه‌ر خواردن خه‌وتنیش زیانێكی زۆری بۆ گه‌ده و سورێنچك هه‌یه.
7- خه‌ڵك له ڕه‌مه‌زاندا خواردن و خواردنه‌وه‌ی زیاتر به‌كارده‌هێنن و خۆراك و شیرینی و چه‌وری زیاتر ده‌كڕن و خه‌رجییان زیاتر ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك ڕه‌مه‌زان ده‌بێته بارێكی ئابوری قورس به‌سه‌ر خێزانه‌وه و به‌هۆی زۆر خواردنی چه‌وری و شیرینیشه‌وه قه‌ڵه‌وی زیاتر ده‌بێت
8- منداڵ له ڕه‌مه‌زاندا كاتێك گه‌وره‌كان به‌ڕۆژوو ده‌بن ڕوبه‌ڕووی بارودۆخێكی نه‌گونجاو ده‌بێته‌وه ،خێزانی وا هه‌یه به بیانوی ڕاهێنانی منداڵه‌كانیان ئه‌و منداڵانه ناچار ده‌كه‌ن به‌ڕۆژوو بن،كه ئه‌مه‌ش زیانی زۆر به منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت و زیانیش به گه‌شه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌روه‌ر پێنجوێنی ده‌ڵێت ئیسلام ته‌نها بۆ ئه‌وه ڕۆژووی داناوه كه له ئاینه‌كانی پێشوودا هه‌بووه و ویستویه‌تی وا نیشانی بدات كه ئاینێكی ته‌واوه و ئامانجی له خودا ترسانیشی له پشته.