سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

مەلایەكی سەلەفی: باو و باپیرانمان نزیكەی هەزار ساڵ ژیاون!

01/06/2017


یەكێك لە مەلا سەلەفیەكانی كوردستان بەناوی (سۆران عەبدولكەریم) لە یەكێك لە وتارەكانیدا باس لە بابەتێكی زانستی دەكات كە ئەویش تەمەنی مرۆڤە لە ئێستا و لە ڕابردوودا.

ئەو مامۆستا ئاینییە پێی وایە مرۆڤ لەسەردەمانی پێش ئێستادا تەمەنی هێندە زۆربوە كە هەر مرۆڤێك نزیكەی هەزار ساڵ ژیاوە!!
دەڵێت: میللەتەكانی پێش ئێمە هەزار ساڵ، حەوتسەد ساڵ، پێنجسەد ساڵ ژیاون ئەگەر كەسێكیان (گەنجێكیان) لە تەمەنی 300 ساڵیدا كۆچی دوایی بكردایە شیوەنیان بۆدەكرد!!!

ئەو مەلا سەلەفیە كە زۆر بە دڵنیاییەوە باس لە تەمەنی مرۆڤ دەكات، لەبیری كردووە كە تاكو ئێستا زانست هیچ جۆرە بۆچونێكی وەهای نەسەلماندووە و هەموو ئەو ئێسك و پروسكەی دەدۆزرێنەوە كە بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێنەوە دوای پشكنین دەردەكەوێت كە تەمەنیان چەند ساڵ بووە و هیچیان لە 100 ساڵی تەمەنی تێپەڕی نەكردووە.

بەڵام لە ئەفسانەكاندا زۆر باس لەوە كراوە كە هەندێك لە پاڵەوانەكان تەمەنی لە ڕادەبەدەریان هەبووە.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.