سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

"خۆر شەوان كڕنوش دەبات"
مەلایەكی كورد: خۆر بەدەوری زەویدا دەسوڕێتەوە

06/06/2017


یەكێك لە مەلا سەلەفیەكانی كوردستان، لە وتارێكیدا باس لە كرداری خۆرهەڵهاتن و خۆرئاوابون دەكات و پێی وایە ئەو كردارە بەو شێوەیە نیە كە ئێستا زانراوە و بە چاوی خۆمان دەیبینین!!!

ئەو مەلایە و زۆرینەی سەلەفیەكان لەسەر ئەوە كۆكن كە خۆر دەسوڕێتەوە بەدەوری زەویدا و پاشان دەچێتە ژێر "عەرشی خوا" و شەوان لەوێ كڕنوش بۆ خوا دەبات و بەیانیانیش دێتەوە دەرەوە و دەستدەكاتەوە بەسوڕانەوە بەدەوری زەویدا.

ئەو بۆچونەی سەلەفیەكان و هەندێك لە موسڵمانان لە حەدیسێكی پێغەمبەری ئیسلامەوە وەرگیراوە، بەڵام سەدان ساڵە ئەو ڕاستیە زانستیە ڕونبۆتەوە كە زەوی بەدەوری خۆردا دەسوڕێتەوە و خۆر جێگیرە، ئێستا بۆتە بابەتێك كە جێگای پرسیار و گفتوگۆ نیە، چونكە خۆر هەرگیز لە چاو ون نابێت تاكو بچێت سوجدە بەرێت، بە بەڵگەی ئەوەی هەمیشە لە بەشێكی گۆی زەوی ڕۆژە و لە بەشێكی شەو.

زانست هێندە پێشكەوت، ئێستا مرۆڤ بەئاسانی دەتوانێت بەشێوەی ڕاستەوخۆبێت یان تۆماركراو، بەردەوام لەڕێگای جۆرەها كامێرای تایبەت و دەزگای فەلەكیەوە چاودێری خۆر بكات.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.