سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

بە ڤیدۆ؛ تیۆری پەرەسەندن و چۆنییەتی پەیدابوونی مرۆڤ

24/06/2017


بەدەر لە ڕوانگەی زانستی بە درێژای سەدان هەزار ساڵ مرۆڤ پەیدابوونی خۆی و گەردون لەلای پرسیار بووە. لەم سۆنگەوە مرۆڤ بە درێژایی مێژوو بیری لە پەیدابوون و دروستبوون کردۆتەوە و سەلمێنەری ئەم بانگەشەیە؛ هەموو ئەو تێکستە سەرەتایانەیە کە لە کۆنەوە بە میرات وەرمانگرتووە. هەموو تێکستە سەرەتاییەکان بەشێوەیەکی ئوستورەیی پەیدابوون و دروستبوونی مرۆڤیان بە فێرژنی جیاواز خستۆتەڕو. بەڵام ئەوە تەنیا لەگەڵ زانستی مۆدێرن بە گشتی و تیۆری پەرەسەندن دایە بەتایبەتی دەرفەت بۆ مرۆڤ دەرەخسێت تا بەشێوەیەکی زانستی-تاقیکاری لە پەیدابوون بکۆڵیتەوە. ئەم دابڕانە گەورەش لە هزری ئوستورەیی مرۆڤدا بۆ یەکەمجار چارلز داروین دەیکات. ئەم کورتە ڤیدۆییە بەشێوەیکی زانستی باس لە دروستبوونی مرۆڤ دەکات و وڵامی پرسیارە دێرینەکەی مرۆڤ بەشێوەیەکی زانستی دەداتەوە.

 

لێرەدا کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدۆکە؛ لینکی ڤیدۆ

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.