مەلا عوبێد سەلەفی، یەكێك لە مەلا سەلەفیەكانی كوردستانە و بە وتارە پڕ لە خورافاتەكانی بەناوبانگە، لە یەكێك لە وتارەكانیدا چەند شتێك دەڵێت كە جێگای تێڕامانە چونكە زۆر بە بێ دودڵی ڕەتی زانست و سەلمێنراوەكانی سەردەم دەكاتەوە لە شتە زۆر سەرەتاییەكاندا و دەڵێت:
"خۆر دەڕوات!
بڕوا بە زانست مەكەن !
بە داخەوە موسڵمان دەڵێت عیلم وای سەلماندوە!
هەر زانستێك پێچەوانەی قورئان و حەدیس بو بۆ تەنەكەی زبڵ!
عیلم با بۆ خۆی هەر بڵێت!
هەر زانستێك لەگەڵ دین گونجا وەریدەگرین، نەگونجا وەری ناگرین!"
ئەم مەلا ئاینییە سەلەفیە، لەزۆربەی وتارەكانیدا پێچەوانەی زانست و پێشكەوتن و شارستانیەت وتاردەدات، هەمیشە جەخت لەوە دەكاتەوە مرۆڤ بۆ هەزاران ساڵ بەرلە ئێستا ژیانی بگەڕێتەوە و تێكەڵ بەم ژیانەی ئێستای نەبێت.
بۆ دروستكردنی كاریگەریی لەسەر جەماوەرەكەی لە زۆربەی وتارەكانیشدا دەگری!
ئەو هەمیشە جەخت لەوە دەكاتەوە كە وێنە حەرامە، بەڵام خۆی لەبەردەم كامێرای HD دا وێنە دەگرێت، دەڵێت موزیك بەهەموو شێوەیەك حەرامە، دەڵێت فیلم بەهەموو شێوەیەك حەرامە تەنانەت فیلمی ئاینیی و ئیسلامیش! زۆر شتی تری سەیرو سەمەرە دەڵێت!