د.هێرش قادری
"
له کاتی سه‌رگه‌ردانیی ئه‌هریمه‌ن، هورموزد دوو جیهان ده‌خولقێنێت. یه‌کێکیان
جیهانی به‌هه‌شتی و ئه‌وی دیکه‌یان جیهانی مێدیادی، که ته‌واوکه‌ری یه‌کترن. له
جیهانی به‌هه‌شتیدا، هورموزد و شه‌ش ئمشاسپهند که بریتین له : وهوومه‌ن، بانه‌مه‌ڕ(ڕاستی)،
گه‌لاوێژ، سپهندارمهز(عه‌قڵی پیرۆز یان زه‌وی)، جۆزه‌ردان،(ڕزگاریی یه‌کجاری)،
خه‌رمانان(مانه‌وه‌ی هه‌تایی) هه‌ن. شه‌ش خولقێندراوی مێدیای: ئاسمان، ئاو، زه‌وی،
گیا، مانگا و گیۆمهرس، ...ئاگر که له هه‌ر شه‌ش خولقێندراوهکهدا بڵاو بۆته‌وه.
به‌رانبه‌ره‌کانی زه‌ویی هورموزد به مرۆڤ(پاشا یان فه‌ڕڕی خودایی)، ڕێبه‌ندان به
چوارپێیان، بانه‌مه‌ڕ به ئاگر، سپهندارمهز به زه‌وی، جۆزه‌ردان به ئاو، خه‌رمانان
به گیا، گه‌لاوێژ به ئاسن، که ئاسمان له ئاسنه، ئه‌م دوو جیهانه لێکدراوه،
بۆ شه‌ڕکردن له به‌رانبه‌ر ئه‌هریمه‌ن خولقێندران"(احتمال بندهش...به نقل
از زنر، همان، 36). بۆیه دیسپلین زه‌وینی له ئاینی زه‌رده‌شتدا نه ته‌کووزێکی
خۆته‌وه‌ر، له‌سه‌ر هاوده‌نگی و په‌یمانی خه‌ڵکی، به‌ڵکوو له درێژه‌ی دیسپلین گەردوونییه.
له دیسپلین میتراییدا خه‌ڵکی خۆیان باش و خراپ دیاری ده‌که‌ن و په‌یمان ده‌به‌ستن،
به‌ڵام له ئاینی زه‌رده‌شتدا سه‌رچاوه‌ی ته‌کووز خودایه و خه‌ڵکی خۆیان توانایی
لێککردنه‌وه‌ی ڕاستی له ناڕاستییان نییه.
"ئه‌ی خه‌ڵکینه: به‌هۆی ئه‌وه‌ی
که خۆتان ناتوانن ڕێگای ڕاست دیاری بکه‌ن و هه‌ڵبژێرن، مه‌زدا ئه‌هوورا منی وه‌کوو
نێوانجیگه‌ری هه‌ردوو گرووپه‌که (مهزداپهرستان و دێوپهرستان) به‌ره‌و لای ئێوه
نارد تا ڕێگای ڕاست به ئێوه نیشان بده‌م و ژیانی ڕاسته‌قینه به پێی ئاینی
ڕاسته‌قینه به‌سه‌ر ببه‌ین، مه‌زدا ئه‌هوورا خۆدی من ده‌ناسێت و شایه‌تی ڕاستیی
ئایینی منه"(یسنا: هات31 بند2). هه‌رکه‌سێک که له‌به‌رانبه‌ر یاسای ئه‌هوورامه‌زدا
که له ڕێگای زه‌رده‌شته‌وه و یان دواتر له ڕێگای پاشاکانه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت،
سه‌رپێچی یان خۆڕاگری بکات، هێمای درۆ، بشێوێنی و ئه‌هریمه‌نه. که‌وایه زه‌رده‌شت
له به‌رانبه‌ر واتای گرێبه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تیدا که دیسپلین زه‌وینی و خۆته‌وه‌ر
به‌ده‌ستی مرۆڤه‌کانه و جیاواز له ئاین هه‌ڵگری واتای به‌رابه‌رییه، په‌یامهێنه‌ری
دیسپلین گەردوونی/پله‌به‌ندی کراو، و یه‌کێتیی ئاین و ده‌وڵه‌ته که له دژبه‌ری
له‌گه‌ڵ دیسپلین زه‌وینی/گرێبه‌ستیی میترا/مێدیا، په‌یامهێنه‌ری دیسپلین گەردوونیی
پاشایه‌تیی پارس بوو. له فه‌رهه‌نگی ئاینی زه‌رده‌شتدا دژبه‌رانی دیسپلین پله‌به‌ندی
کراوی سیاسیی پاشایاتی به شێوه‌ی ئه‌هریمه‌ن و ئه‌ژدیها وێنا ده‌کرا. " بێ
سه‌ره‌وبه‌ره‌یی به شێوه‌ی ئه‌ژدیها وێنا ده‌کرا که خودا ده‌یکوشت و دیسپلین گەردوونیی
دامه‌زراند"(هینلز، 153). وه‌کوو ئاژی ده‌هاک/زه‌حاک، هه‌ربۆیه، لێره‌دا ده‌گه‌ینه
دژبه‌رییه‌کی دیکه‌ی ئه‌ژدیها/مار له به‌رانبه‌ر هه‌ڵۆ که هێمای ئاسمان و بیری
میتافیزیکییه.
میترا له زۆرێک له هێما کۆنه‌کاندا
به جه‌سته‌ی مرۆڤ، سه‌رشێر، به ئه‌ژدیها/مارێک که به ده‌وریدا ئاڵاوه نیشان
ده‌درێت(فون گال، کلوسکا، همان،565، رضی، 298، 1381). " اهریمن(میترا) چون
ماری از آسمان به زمین جست به ماه فرورئاین
و خرفستران را بر زمین هشت : مار و اژدها و کژدم"(بهار، 1376: 85). زه‌رده‌شت،
ماری وه‌کوو گه‌وره‌ترین درۆ و ئافرێنراوی ئه‌هریمه‌ن و ڕووخێنه‌ری جیهان ده‌زانی(پیرنیا،
1383: 102). له وه‌ندیدای موبدان له گیانله‌به‌ره ئه‌هریمه‌نییه‌کان بووه و له
که‌رسته‌یه‌ک به ناوی مارگن یان مارکوژ که‌ڵکیان وه‌رگرتووه و کوشتنی مار به‌ئیجبار
بووه (رضی، 180: 1386). مار له هه‌موو ئوستورهکاندا هێمای زه‌وی و وارسکه‌ی
جنسی بووه و کوشتنی مار خێر بووه. یاخیگه‌ریی جنسی و شه‌یتانی زه‌حاکیش به شێوه‌ی
ده‌رهاتنی مار له‌سه‌ر شانیان نیشان دراون. مار، هێمای زه‌وییه له دژبه‌ری له‌گه‌ڵ
هه‌ڵۆدا که هێمای ئاسمانه(فون گال، کلوسکا،همان، 571). مار هێمای شادمانی زه‌وی و وارسگه و یاخی
بوونی جنسییه. ماره که حه‌وا به‌ره‌و لای خواردنی میوه‌ی مه‌عریفه هان ده‌دات(تورات/باب
سوم، نقل از مسکوب، 14، 1385) که، خودی مرۆڤ بووه‌ته لێزانی باش و خراپ و
پێویستی به یاسا و ڕێسای شه‌ریعه‌تی ئاین نییه. زه‌حاکیش وه‌کوو میترا، به دوو
مار له‌سه‌ر شانی و سێ سه‌ر وێنا کراوه.
مێدیاکانیش به زه‌حاکی ماردووش و سێ
سه‌ر و شه‌ش قه‌پۆس ناوزه‌د کراون (علی اف، 1388، 172). ده‌ستکه‌وته‌کانی شوێنه‌وارناسیی
هرتسفلد سه‌لمێنه‌ری په‌رستنی مار له نێو مێدیاکانه. مار تووتمی هه‌ندێک له عه‌شیره
ناوخۆییه‌کانی مێدیا بووه و له ده‌قه کۆنه‌کاندا مێدیاکان به مارزاده ناسراون
(علی اف، 1388، 456) له مێدیادا "پێش له هاتنی ئاریاییه‌کان په‌رستنی مار
باو بووه"(هرتسفلد، 21) مێدیاکان خوداکانی مارگویان ده‌په‌رستی (علی اف،
همان، 115). زه‌حاکی مارله‌شان و سێ سه‌ر و شه‌ش قه‌پۆس و ... ناوه‌ڕۆکی ئه‌ڤێستا
پڕه له چیرۆکی شه‌ڕی ئێرانییه‌کان له‌گه‌ڵ مێدیاکاندا(علی اف، همان، 172). به
پێچه‌وانه‌ی فه‌رهه‌نگه‌کانی دیکه مار له فه‌رهه‌نگی کورده‌کاندا، ڕۆڵی
خێرخوازانه‌ی هه‌یه(نیکیتین، 1377، 535). هه‌ر به‌م هۆیه، مێدیاکان له فه‌رهه‌نگی
یۆناییه‌کان به مدوسای گێسوومار و له فه‌رهه‌نگی ئێران‌دا به ئاژی ده‌هاک
ناسراون. ئه‌مڕۆکه زۆرێک له شوێنه‌کان له کوردستان هێشتا پاشگری ماریان هه‌یه.
مه‌عبه‌دی مار له ئازه‌ربایجان که له‌سه‌رده‌می مێدیاکانه‌وه به‌جێ ماوه. مه‌ریوانیش
به واتای تاقی ماره.
له دژبه‌ری له‌گه‌ڵ ماردا، ئه‌وه هه‌ڵۆیه
که شتێکی پیرۆزه.له حیکایه‌ته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی ئێرانی/زه‌رده‌شتییه‌کاندا،
فه‌ڕڕی پاشایی هه‌میشه به په‌له‌وه‌رێک له تیره‌ی هه‌ڵۆ پێوه‌ندیی هه‌یه(شهبازی،
1350: 342) هێمای هه‌خامه‌نشیان و پاشا ئێرانییه‌کان، هه‌ڵۆ یان شه‌هێن بووه(کوک،
1383: 265). تووتمی هه‌خامه‌نشیه‌کان هه‌ڵۆیه‌کی باڵ کراوه بووه. موغانه‌کان به
هۆی ڕێزێک که بۆ هه‌خامه‌نشیه‌کان بوویانه، ئاڵای ههڵۆیینی ئه‌وانیان پاراستووه
و به شێوه‌ی فرووهه‌ر که‌به ئه‌هوورامه‌زدا ناسراوه، ڕاگیراوه(رضی، 1385:
64-65). له ئوستورهکانیشدا ئه‌وه هاتووه که باپیری هه‌خامه‌نشیه‌کان، هه‌خامه‌نش،
له به‌رده‌ستی هه‌ڵۆ په‌روه‌رده کرا(کوک، 1383: 282). " هه‌ڵۆ نانی به هه‌خامه‌نش
ده‌دا.....پێوه‌ندیی هه‌ڵۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی پارسدا پشتڕاست کراوه‌ته‌وه"(بریان،
1380: 169). خواره‌وه‌ی جه‌سته‌ی ئه‌هوورا یان فهڕڕیش، به‌رده‌وام به شێوه‌ی هه‌ڵۆ
بووه(شهبازی، 1350: 341). نه‌ته‌نیا هه‌ڵۆیه‌ک هه‌خامه‌نشی په‌روه‌رده کردووه
به‌ڵکوو به‌وته‌ی مووسا خورنی، باڵی به‌سه‌ر ئهردهشیریش کێشاوه(نلدکه، 1537:
18). هه‌ڵۆ له هه‌مبه‌ر ماردا که هێمای زه‌وییه، هێمای ئاسمانه،(فون گال،
کلوسکا، همان، 571).
زئووس بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و ڕه‌نجدان به پرومتهی یاخی
به‌دژی خوداکان، هه‌ر ڕۆژ هه‌ڵۆیه‌ک ده‌نێرێت که جگه‌ری به زیندوویی بخوات.
کاتێک که نیچه ده‌لێت هه‌ڵۆیه‌ک و مارێکم دیت وه‌کوو دۆستی یه‌کدی بوون، مه‌به‌ستی
شکاندنی دوالیزم و کۆتایی هێنان به دژبه‌ریی ئاسمان(هه‌ڵۆ) و زه‌مین(مار) بوو. له
ئاینه میتافیزیکییهکاندا، ئاسمان هێمای رووناکی و ڕووناکی خۆره و زه‌وی هێمای
تاریکییه. لێره‌دا ده‌گه‌ینه دژبه‌رییه‌کی دیکه‌ی رووناکی له هه‌مبه‌ر تاریکی.
جهختکردهنهوهی زه‌رده‌شت له‌سه‌ر رووناکی و خۆر و ئاگر، دیسان له دژبه‌ری له‌گه‌ڵ
میترایه که له‌سه‌ر تاریکی و دژه‌خۆر بوون جه‌خت ده‌کاته‌وه.
میهر به پێچه‌وانه‌ی خۆر و پاش له
ئاوابوونی خۆر هه‌ڵدێت، و پێش له هه‌ڵهاتنی خۆر، ئاوا ده‌بێت. میهر و خۆر له
زۆربه‌ی نووسراوه‌کانی ئاینی پاڵه‌وی، پازه‌ند و میهریشتدا، دوو خودای
جیاوازن(ورمازرن، 1345: 8). " میسه‌ره پێش له خۆر له کێوان......ئاشکرا ده‌بێت....له
کاتی ئاوابوونی خۆردا ده‌ست ده‌کات به پاسه‌وانی..... سووڕانه‌وه‌ی ئه‌و له
ڕۆژئاواوه به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاته..."(میهریشت، کرده24). که‌وایه، میترا
هیچکاتێک خۆر نه‌بووه و زۆرتر خودای شه‌و و ئه‌ستێره‌یه تاوه‌کوو خۆر و ڕۆژ و،
هه‌ڵهاتن و ئاوابوونی ئه‌و پێچه‌وانه‌ی خۆره. له ڕۆژئاواوه، پاش ئاوابوونی خۆر
هه‌ڵدێت و له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه پێش هه‌ڵهاتنی خۆر، ئاوا ده‌بێت. له ڕاستیدا هه‌ڵهاتنی
خۆر، ئاوابوونی میترایه(هه‌ر به‌وجۆره‌ی که هه‌ڵهاتنی ئێرانییه‌کان و زه‌رده‌شت
ئاوابوونی مێدیاکان و میترا بوو) هه‌ربۆیه، میهر هیچکاتێک نه ئاین بووه و نه
خۆر(اشتیانی، بی تا: 32).
بۆ سه‌لماندنی ئه‌مه‌ی که میترا نه‌ته‌نیا
خۆر نه‌بووه به‌ڵکوو دژه خۆر بووه، سه‌ره‌ڕای میهریشت، ده‌توانین سه‌رنج بده‌ینه
تاقه‌کانی سه‌رانسه‌ری دنیا و ئه‌و وێنانه‌ی که له له‌دایکبوونی میترا له دڵی
گاشه‌به‌رده‌وه به‌جێ ماون. به‌داخه‌وه له ئێران‌دا به هۆی دوژمنایه‌تیی ئاینی
زه‌رده‌شت و داریووش له‌گه‌ڵ میترادا، سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌کان و تاقه‌کانی میترا
فه‌وتێندراون(هینتس، 1386: 371). ئێمه ناچارین بڕوانینه سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی
دنیا. به‌ڵام پێش ئه‌وه با له‌دایکبوونی میترا ڕوون بکه‌ینه‌وه. له به‌ردنووس و وێنه‌گه‌لێک که له
له‌دایکبوونی میترا به‌ده‌ست هاتووه، کوڵاوێکی فریژی له‌سه‌ر دایه و له ده‌ستی
چه‌پیدا مه‌شخه‌ڵ، له‌ده‌ستی ڕاستیدا چه‌قۆ هه‌یه. که به‌ئه‌م چه‌قۆیه ده‌بێت
ڕحژێک گای نێر بکوژێت(هینلز، 1385: 124) یه‌که‌مین شه‌ڕی میترا، بۆ ڕێکخستنی کاره‌کانی
خۆی، پاش له‌دایکبوونی، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خۆر، شکستدانی و به‌چۆکدادانی خۆره(رضی،
1381، 304-297). له گاتاکانیشدا میترا وه‌کوو بکوژی مانگا و شکستده‌ری خۆر
ناسراوه(زنر و لومل به نقل از بیانکی، کلوسکا، همان، 48).
که‌وایه میترا نه ته‌نیا
خۆر نه‌بووه، به‌لکوو له بنه‌ڕه‌تدا خۆی به دژبه‌ر و دژه‌خۆر ده‌زانێت. بیوار
بڕوای وایه که میهر پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ خودای ژیرزهوی یان جیهانی مردووه‌کانی
نێوانچۆمی واته نه‌رگل(هادس)هه‌یه (هنسمن، همان، 255). مه‌شخه‌ڵێک که له‌ده‌ستی
چه‌پی میترادا هه‌یه هێمای دژه‌خۆره و مه‌شخه‌ڵ له ئه‌شکه‌وته تاریکه‌کان و له
شوێنێک که رووناکیی خۆر نییه که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیریت، شوێنێک که رووناکیی خۆر
هه‌یه ئیدی پێویست به مه‌شخه‌ل نییه. به‌ڵام دژه‌خۆر بوونی میترا به
ئاشکرایی له ڕێوڕه‌سم و وێنه‌یه‌ک که له ئه‌شکه‌وتی تاریکی دوور له رووناکیی
خۆردا ده‌رده‌که‌وێت. هه‌موو تاقه‌کانی سه‌رانسه‌ری دنیا (چ سرووشتی و چ ده‌ستکرد)،
له نێو ئه‌شکه‌وتی تاریکی دوور له رووناکیی خۆر ئه‌نجام دراوه. " میهرئاینان
خودای خۆیان له ئه‌شکه‌وتی زۆر تاریک ده‌په‌رستن که گوایه له‌وێدا تاریکییه‌کانی
ئه‌هریمه‌ن ده‌شاردرێنه‌وه و له رووناکی و ڕووناکی هه‌ڵدێن" (ماترینوس به
نقل از رضی، 1381، 274). ئه‌گه‌ر میترا خودای خۆره، بۆچی ڕێوڕه‌سمه‌کانیان به‌دوور
له رووناکی و له تاریکایی ئه‌شکه‌وته‌کاندا به‌ڕێوه بردووه؟
له هه‌موو تاقه‌کانی ژێرزه‌وی وێنه‌ی
ئه‌ستێره له‌سه‌ریان ده‌کێشرا و سه‌رنجدان به ئه‌ستێره‌کان زۆر به‌هێزه(رضی،
همان، 269-297). ئه‌ستێره ته‌نیا له شه‌ودا دیاره. ده‌رکه‌وتنی ئه‌ستێره‌کان له
کاتی ئاوابوونی خۆره و هه‌ڵهاتنی خۆر ئاوابوونی ئه‌ستێره‌کانه. میهراوهکان له
نێو ئه‌شکه‌وت به‌دوور له رووناکیی خۆر دروست ده‌کران و له‌سه‌ریان ئه‌ستێره‌یان
ده‌کێشا. واته میترا خودای شه‌و و ئه‌ستێره‌یه نه ڕووناکی و خۆر. هه‌روه‌ها ئه‌ستێره‌کان
جۆراوجۆر و زۆرن به‌ڵام خۆر یه‌کێکه و به‌ته‌نیایی رووناکیی له‌ده‌سته. ئه‌مه
هێمایه‌ک له چه‌ندده‌نگی سیاسیی ده‌سه‌لاتدارێتیی مێدیاکان به پێی گرێبه‌ستی
کۆمه‌ڵایه‌تییه و خۆر هێمایه‌ک له تاکگه‌رێتی ده‌سه‌ڵاتدارێتی سیاسیی پارسه‌کانه.
هه‌میشه له وێنه‌ی قوربانی(کوشتنی)
مانگا به‌ده‌ستی میترا له نێو ئه‌شکه‌وته تاریکهکاند، دوو که‌س به ناوه‌کانی
"کوتوس" و "کوتوپاتس" ده‌بینرێن. شادبوونی کوتوس و غه‌م و په‌ژاره‌ی
کوتوپاتس به ڕوونی دیاره(ورمازرن، همان، 104). له مه‌عبه‌دی سنت ریسک، کوتوس به
ڕه‌نگی نارنجییه‌وه و کوتوپاتس به ڕه‌نگی شینه‌وه نیشان دراوه. کوتوس مه‌شخه‌ڵی
گڕدار و کوتوپاتس مه‌شخه‌ڵی سه‌ره‌ونخوونی به‌ده‌سته‌وه‌یه(همان). له پشته‌سه‌ری
کوتوسهوه که مه‌شخه‌ڵی گڕداری به‌ده‌سته‌وه گرتووه، دیمه‌نی له‌دایکبوونی
میترا و وێنه‌ی ئه‌ستێره له‌سه‌ر به‌رده‌که جێگیر بووه و له پشته‌سه‌ری
کوتوپاتسهوه که به حوزنه‌وه مه‌شخه‌ڵی سه‌ره‌ونخوونی به ده‌ستی چه‌په‌وه
گرتووه، وێنه‌ی خۆر کێشراوه(رضی، 1381، 289) شایی، ڕه‌نگی نارنجی و مه‌شخه‌ڵی
گڕداری کوتوس و ڕه‌نگی شین و مه‌شخه‌ڵی سه‌ره‌ونخوونی کوتوپاتس نیشانه‌ی چییه؟
ورمازرن وه‌کوو کومون، ئه‌گه‌رچی به
باشی وێنه‌کانی نێو تاقه‌کان شرۆڤه ده‌کات به‌ڵام له لیکدانهوهیهیان سه‌ر له
تورکستان ده‌ر دێنن."ورمازرن" مه‌شخه‌ڵه گڕداره‌که‌ی کوتوسی به هه‌ڵهاتنی
خۆر و مهسخهڵی سه‌ره‌ونخوونی کوتوپاتسی به یاوابوونی خۆر ده‌زانێت(ورمازرن،
همان، 104).
به‌ڵام لێکدانه‌وه‌ی ورمازرن چه‌نده ڕاسته؟ پێشتر گوتمان که ده‌رهاتن
و ئاوابوونی میهر به پێچه‌وانه‌ی خۆره و میهر پاش ئاوابوونی خۆر ده‌رده‌که‌وێت،
واته خودای شه‌و و تاریکییه. که له‌ئه‌م تاقگهلهدا پێچه‌وانه‌ی لێکدانه‌وه‌ی
ورمازرن به باشی ئاشکرا بووه. کوتوس که مه‌شخه‌لی گڕداری له ده‌ستی ڕاست
گرتووه، پشتهسهرهکهی وێنه‌ی ئه‌ستێره کێشراوه و پشته‌سه‌ری کوتوپاتس که مه‌شخه‌ڵی
سه‌ره‌ونخوونی به‌ده‌سته‌وه‌یه، وێنه‌ی خۆر کێشراوه. ئه‌ستێره هێمای ئاوابوونی
خۆر و شه‌وه که‌وایه، مه‌شخه‌ڵی گڕداری کوتوس له کاتی قوربانی کردنی مانگادا،
هه‌ڵهاتنی میترا و یاوابوونی خۆره - پێشتر گوتمان که مه‌شخه‌ڵ دژه‌خۆره- و
کوتوپاتس به مه‌شخه‌ڵی سهرهونخخونهوه، یاوابوونی مترا، و هه‌ڵهاتنی خۆر نیشان
ده‌دات. دیمه‌نی له‌دایکبوونی میترا له ته‌نیشت وێنه‌ی ئه‌ستێره، له پشته‌سه‌ری
کوتوسدا، له‌دایکبوون/هه‌لهاتنی میترا له کاتی یاوابوونی خۆر و له شه‌وێکی پڕئه‌ستێره
نیشان ده‌دات.
کوتوس به ڕه‌نگی نارنجی و کوتوپاتس
به ڕه‌نگی شین نیشان دراوه. ڕه‌نگی نارنجی ڕه‌نگی یاوابوونی خۆره. هه‌میشه له‌کاتی
ئاوابوونی خۆردا، ڕه‌نگێک مه‌یله‌و نارنجی له ئاسۆی ئاوابوونی خۆردا، ده‌رده‌که‌وێت.
بۆیه ڕه‌نگی نارنجیی کوتوس که مه‌شخه‌ڵی گڕداری له‌ده‌سته، هێمای ئاوابوونی
خۆره، که هه‌ڵهاتنی میترایه. ڕه‌نگی شین نیشان له دره‌وشانه‌وه‌ی خۆر له
ئاسمان و ده‌رکه‌وتنی خۆره. له‌کاتی هه‌ڵهاتن و نواندنه‌وه‌ی، ئاسمان ڕه‌نگی شین
به‌خۆوه ده‌گرێت. ئاسمان له شه‌ودا لێڵه. که‌وایه، ڕه‌نگی شینی کوتوپاتسی به‌په‌رۆش
به مه‌شخه‌ڵی سه‌ره‌ونخوون، له هه‌ڵهاتنی خۆره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که له
پشته‌سه‌ریه‌وه وێنه‌ی خۆر کێشراوه. به‌ڵام شایی کوتوس و په‌ژاره‌ی
کوتوپاتس نیشانه‌ی چییه. کوتوس و کوتوپاتس که له هاوڕێیانی میتران، هه‌رچێک ببن
هێشتا چه‌ندایه‌تییان بۆ ئێمه ڕوون نه‌بۆته‌وه. مه‌شخه‌ڵی گڕدار نیشان له هه‌ڵهاتن(میترا)
و له‌دایکبوون و مه‌شخه‌ڵی سه‌ره‌ونخوون نیسان له ئاوابوون و کزبوونه. کوتوس که
مه‌شخه‌ڵی گڕداری له ده‌ستی ڕاست گرتووه شادمان و خوشحاڵ نیشان دراوه به‌ڵام
کوتوپاتس که مه‌شخه‌ڵی سه‌ره‌ونخوونی له ده‌ستی چه‌پ گرتووه، خه‌مۆکه که ده‌ستی
ڕاستی له‌ژێر چه‌ناکه‌ی داوه.
به‌ئه‌م واتایه که له کاتی هه‌ڵهاتنی میترا که
ئاوابوونی خۆره، هاوڕێیانی میترا شادمان و خوشحاڵن به پێچه‌وانه‌ی کاتی
ئاوابوونی میترا، که هه‌ڵهاتنی خۆره، و به مه‌شخه‌ڵی سه‌ره‌ونخوونی ده‌ستی
کوتوپاتس نیشان دراوه، هاوڕییانی میترا خه‌مۆک و ناڕاحه‌تن. هه‌ڵهاتن و ئاوابوونی
میترا که به دوو مه‌شخه‌ڵی گڕدار و سه‌ره‌ونخوون نیشان دراون ڕێک به پێچه‌وانه‌ی
هه‌ڵهاتن و ئاوابوونی خۆره. که‌وایه، دڵساردیی کوتوپاتس به پێچه‌وانه‌ی وته‌ی
ورمازرن، نه‌وه‌ک له بێ مه‌یلیی به‌شداری له دیمه‌نی قوربانی کردنی مانگا، به‌ڵکوو
نیشان له کۆتایی هاتنی قوربانی کردن، ئاوابوونی میترا و هه‌ڵهاتنی خۆره. چومکوو
ڕۆڵی کوتوپاتس به مه‌شخه‌ڵی سهرهونخوونهوه له‌ژێر وێنه‌ی خۆردا کێشراوه. ئه‌مه‌ی
که به یه‌ک ده‌ست کلکی مانگا به‌ده‌سته‌وه گرتووه و ڕاستی کردۆته‌وه به‌ئه‌م
مانایه‌یه که به ئاوابوونی میترا و هه‌ڵهاتنی خۆر دیسان مانگا زیندوو ده‌بێته‌وه.
خاڵی دیکه بۆ پشتڕاستکردنه‌وه‌ی دژه‌خۆر
بوونی میترا ئه‌وه‌یه که له هه‌ندێک له وێنه‌کاندا له‌دایکبوونی میترا له نێو
گوڵی نیلووفه‌ره‌وه نیشان دراوه.(رضی، همان، 272). گوڵی نیلووفه‌ر پێش له هه‌ڵهاتنی
خۆر ده‌پشکوێت و دوابه‌دوای یه‌که‌مین تیشکی خۆر به‌ستراو/سیس ده‌بێت(دهخدا به
نقل از ویکی پدیا). که‌وایه، به پێچه‌وانه‌ی لێکدانه‌وه‌ی هاشم رضی که له‌دایبوونی
میترا له نیلووفه‌ره‌وه، وه‌کوو پێوه‌ندی نێوان میترا و خۆر ده‌زانێت، دژایه‌تی
میترا له‌گه‌ڵ خۆر نیشان ده‌دات. که به ئاوابوونی خۆر میترا – نیلووفه‌ر – ده‌پشکوێت
و به ئاوابوونی خۆر، میترا – نیلووفه‌ر- سیس و لاواز ده‌بێت. به‌ڵام بۆچی هه‌مووی ڕێوڕه‌سمه
میتراییه‌کان له نێو ئه‌شکه‌وتی بهرئاینه، و "تاقه‌کانیان زۆرتر له‌ژێر زه‌وی
دایه"(رضی، 1381، 36). ته‌نانه‌ت له حاڵێکدا که ئه‌شکه‌وتی سرووشتی له‌به‌رده‌ست
نه‌بووه، ئه‌شکه‌وتی ده‌ستکردیان له ژێر زه‌وی به شێوه‌یه‌ک که رووناکی و
ڕووناکی نه‌چێته ژووره‌وه، دروستیان ده‌کرد.(پورفیر به نقل از رضی، همان، 273).
ئه‌شکه‌وت له هه‌موو عه‌قڵی سیاسییی نه‌ته‌وه کۆنه‌کاندا هێمایه‌ک له تاریکییه
که له به‌رانبه‌ر حه‌قیقه‌ت و رووناکی و ڕووناکیی ئاسمان و خۆر پێناسه کراوه.
ئه‌هریمه‌نیش به حه‌وت ئمشاسپه‌نده‌که‌ی له پاش شکستدانی ئه‌هریمه‌ن و حه‌وت
دێوه‌که‌ی، ئه‌هریمه‌ن زیندوو دێڵێته‌وه و له کون/ئه‌شکه‌وتێک به‌ند کرد.
"
ئه‌هریمه‌نیان گرت.... له کو‌نێکدا به په‌تی مینوویه‌کیان به‌سته‌وه دوو فریشته‌ی
بانه‌مه‌ڕ و ورهرام پاسه‌وانی ئه‌و ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر که‌سێک بڵێت ئه‌م هه‌موو ڕه‌نجه
له ئه‌هریمه‌نه بۆچی نه‌یانکوشت...." ی، 1381، 259). ئاژی ده‌هاک/زه‌حاک،
له پاش ده‌ستگیرکرانی به ده‌ست فه‌ریدوون، ناکوژرێت و له نێو ئه‌شکه‌وتێک له
ده‌ماوه‌ندا به زنجیره‌وه زیندانی ده‌کرێت(صفا، 1384، 426). ئیبن ئه‌سیر ده‌گێڕێته‌وه
که : "فه‌ریدوون له‌گه‌ڵ سڵێمان کۆڕی داوود دیداری کرد... ئه‌ویان له ده‌ماوه‌ند
به‌ند کرد سڵێمان گوتی له زنجیری بکه‌ن تا نه‌توانێت جووڵه بکات. پاشان له ئه‌شکه‌وتێک
دوو پیاو، ده‌رگای ئه‌شکه‌وتیان کوتا و ئاژی ده‌هاک بۆ هه‌میشه به‌ند کرا چونکوو
نامرێت" (ابن اثیر، 1385، ج1، 81). کوورشیش له دوای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی
ئاستیاک، زیندووی هێشته‌وه، خستیه نێو به‌ندیخانه‌یه‌کی ئه‌شکه‌وتێکه‌وه و به
زنجیر به‌ستیه‌وه(کتسیاس، فوتیوس، 1379، 19). هه‌روه‌ها مدوسای گورگنیش له ئوستوره‌ی
یۆنانی له دنیای ژێرزه‌وی هادس له نێو ئه‌شکه‌وتێک ده‌ژیت. دانیشتووانی ئه‌شکه‌وتی
ئه‌فلاتوونیش هێمای نه‌زانی و تاریکین(کاپلستون، 1388، 190).
دانیشتووانی ئه‌شکه‌وتی
ئه‌فلاتوون زۆرتر خه‌ڵکی ئاسایین که له حاڵه‌تی خه‌یاڵ و خه‌وندا ده‌ژین. ته‌نیا
سێبه‌ری ڕاستییه‌کان ده‌بینن. به هۆی هه‌وه‌س و ده‌مارگرژی خۆیان و که‌سانی ده‌وروپشتیان
به‌ره‌و لاڕێ ڕۆیشتن، دۆخی ئه‌وان باشتر له دۆخی منداڵان نییه. که ئه‌گه‌ر بێنه
نێو جیهانی ڕاستیی رووناکیه‌وه به هۆی دروه‌شانه‌وه‌ی زۆری رووناکی کوێر ده‌بن و
سێبه‌ره‌کان زۆرتر له ڕاستینه‌کان به ڕاستی ده‌بینن. ده‌ربازبوون له دنیای
تاریکی ئه‌شکه‌وته‌وه بۆ دنیای رووناکی و ئاگر، ده‌ربازبوون له جیهانی ده‌مارگرژییه‌کان
و شه‌هوه‌ته‌کان و سه‌فسه‌ته‌کانه‌وه بۆ جیهانی ڕاستیی هه‌ستپێکراو و پاشان بۆ
دنیای عاقڵانه و حه‌قیقه‌ته. خۆر نوێنه‌ری وێنه‌ی خێر و وێنه‌ی هه‌ره‌باش و سه‌رچاوه‌ی
حه‌قیقه‌ت و عه‌قڵه(کاپلستون، همان، 190-191). نموونه‌ی ئه‌شکه‌وت له نوێکارییه
تاکه‌که‌سییه‌کانی ئه‌فلاتوونه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه، به‌ڵکوو ئه‌و له سه‌فه‌رنامه‌ی
فیساغورس که‌ڵکی وه‌رگرتووه که ڕێوڕه‌سمی میتراییه‌کانی له نێو ئه‌شکه‌وتدا
کێشاوه هه‌ربۆیه، ئه‌شکه‌وتی نه‌زانیی ئه‌فلاتوون هێمایه‌ک له میتراییه‌کانه.
ئه‌فلاتوون له لایه‌ن نیچه‌وه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کرێت که ده‌یه‌وێت به هۆی
دژبه‌ریی له‌گه‌ڵ ئه‌م جیهانه و ڕق له ژیانی مرۆڤ له‌ڕووی پێشفه‌رز و ویسته ئه‌خلاقییه‌کانه‌وه،
جیهانێکی تایبه‌ت دروست بکات(نیچه به نقل از کاپلستون، همان، 237).
نیچه له‌گه‌ڵ
فرۆید و مارکسدا، سه‌رجه‌م فه‌لسه‌فه‌ی میتافیزیکی، حه‌قیقه‌ت، ئه‌خلاق، ئاین و
.... وه‌کوو فێڵێکی ئاپۆلۆنی، وههم، ده‌روون ئاڵۆزی و وشیاریی درۆیینه و
ئایدۆلۆژیا یان هه‌ڵاتن له ڕاستییه‌کان ده‌زانن. نیچه، گشتیه‌تی حه‌قیقه‌ت، عه‌قڵ
و ئه‌خلاق، له سوقراته‌وه تا هێگل، به زمان داڕێژی و که‌رسته‌ی ویستی ده‌سه‌ڵات
و له‌ژێر ناوی ئاپۆلۆن، ئاوات و وههم ده‌زانێت. که له لاوازیی مرۆڤایه‌تی له
ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕاستییه تراژیکه‌کانی جیهانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
ڕاستییه‌کی تراژیک که به جێگای وه‌همی عه‌قڵ و ئاین، ده‌بوایه به سه‌مای دیۆنیسۆسی
به‌ره‌و پێشوازی بڕۆین. بۆیه، ئه‌گه‌ر مرۆڤ توانایی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی
له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌تی تراژیکی هه‌ستیی ببوایه ئیدی په‌نای بۆ ئاوات و وه‌همی عه‌قڵ
و ئه‌خلاق یان جیهانی وێنه‌کان نه‌ده‌برد. که‌وایه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌فلاتوون
که دانیشتوانی نێو ئه‌شکه‌وته‌که به هێمای بیری منداڵانه و خه‌یاڵی ده‌زانێت،
ڕێک حه‌قیقه‌ته.
حه‌قیقه‌تی دنیا تراژیکه، ڕه‌نج و نایه‌کسانی و په‌ژاره‌یه.
تاریکیی ئه‌شکه‌وت هێمای تاریکیی دنیا و ڕاستیی تراژیکیهتی. باسی ئێمه سه‌باره‌ت
به نیچه نییه به‌ڵام خاڵێک هه‌یه که له گوتنی شتێک له‌کیس ناده‌ین، خاڵی
کوێری ئه‌ندیشه‌ی نیچه‌یه. ئه‌و له ناسیاریی ئاخێزگه‌ی ئاپۆلۆن له‌گه‌ڵ زه‌رده‌شتدا،
له کتێبی " وه‌های گوت زه‌رده‌شت" لێهاتووییه‌کی تایبه‌تی له‌خۆی نیشان
داوه به‌ڵام له ناسیاریی دژبهرییهکهی واته دیۆنیزوس به‌هه‌ڵه‌دا ڕۆیشت و
ئاخێزگه‌که‌ی نه‌ناسی و به مه‌شخه‌ڵێکی گڕداره‌وه له ڕووناکایی شارستانیه‌تی
یۆنان‌دا به‌دوای تاریکیی دیۆنیزوس ده‌گه‌ڕا، بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی که به وته‌ی
کاسیر دیۆنیزوس – وه‌گێڕانی یۆنانیی هه‌مان زاگرۆسه و سه‌مای دیۆنیزوسی له به‌رانبه‌ر
تراژدیای ژیان هه‌مان ئایینی میترایی مێدیاکان و هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردییه.