د.هێرش قادری
ده‌رەنجام:
ئه‌وه‌ی ئێمه
له‌ئه‌م وتاره‌دا لێکمان دایه‌وه خوێندنه‌وه‌ی دژبه‌رییه دوانەییه‌کانی پێکهاته‌ی
کلاسیکی عه‌قڵانییه‌تی سیاسیی ئێران و ئه‌نیرانی بوو که له تیۆلۆژیای سیاسیی زه‌رده‌شتدا
ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. دژبه‌ره دوانەییه‌کانی خێر له به‌رانبه‌ر شه‌ڕ، ئاشا یان دیسپلین
گەردوونی له به‌رانبه‌ر دیسپلین زه‌وینی یان په‌یمان Contract ، و نیشانه‌گه‌لێک وه‌کوو مانگا له به‌رانبه‌ر شێر، هه‌ڵۆ له به‌رانبه‌ر
مار، جه‌سته له به‌رانبه‌ر ڕۆح، ئاسمان له هه‌مبه‌ر زه‌وی و لوگۆس له به‌رانبه‌ر
ئیرۆس. کاتکاتک ده‌په‌رژینه سه‌ر ئه‌م دژبه‌رییه دوانەییانه ده‌گه‌ینه ڕاستییه‌کی
مێژوویی پێکدادان و شه‌ڕ که به هاتنی ئاریاییه‌کان و ئاینی زه‌رده‌شته‌وه بۆ
نیشتمانی مێدیا که دواتر ئێران ناوزه‌د کرا، پێک هات. له‌ئه‌م دژبه‌رییه دوانەییانه‌دا
له لایه‌که‌وه دالی خێر و ئه‌رێنی هه‌یه که به‌رجه‌سته کراوه و له فه‌رمانڕه‌وایی
حه‌قیقه‌تدا جێگیر و له بیره‌وه‌ریی میژوودا تۆمار کرا و له لایه‌کی دیکه‌وه
دالی شه‌ڕ و نه‌رێنی هه‌یه که سپێردراوه‌ته تاریکیی مێژوو و فه‌رامۆشیی بیره‌وه‌رییه‌وه
و بنه‌مای مێژوویی توند و کارکردی سیاسی و دژوازییه‌که‌ی وه‌کوو خۆی ماوه‌ته‌وه.
له‌ڕاستیدا تیۆلۆژیا سیاسیی زه‌رده‌شت که بنه‌ڕه‌تی عه‌قڵی سیاسی ئێرانیی داڕشت
به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی بابه‌تی پارسییه و دژبه‌رییه دوانەییه‌کانیی، که له قاڵبی
شه‌ڕی ئه‌خلاقی/ئاینی و پێکدادانی تووتمه‌کاندا پێکهاتووه، دژبه‌ریی پارسه نوێیه‌کان
و هێرشبه‌ره‌کان له‌گه‌ڵ مێدیاه خۆجێییه‌کانه.[1] هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی که سه‌باره‌ت
به زه‌رده‌شت دیتمان بنه‌مای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و بووژاندنه‌وه‌ی نەزم له هه‌مبه‌ر
ئاژاوه بوو. دالی گه‌وره‌ی به‌ڕیوه‌به‌رانی عه‌قڵی سیاسیی ئێران له کرتیر و تنسر
تا غه‌زاڵی و نزامه‌لمولک و تا ڕۆشنبیرانی ئه‌مڕۆیی، ته‌کووز یان ئاشا‌یه، ئه‌ڵبه‌ت
نه به‌هۆی پیرۆزیی خودی ته‌کووز به‌ڵکوو به‌م هۆیه‌ی که دیسپلین ئێستا، پاڵپشتی
ده‌سه‌ڵات و له‌سه‌ره‌وه بوونی سیاسیی ئه‌تن/چینی سه‌رتری پارسی به‌سه‌ر هه‌موو
ئه‌تنه‌کان، به تایبه‌ت کورده‌کانه و مه‌به‌ست له ئاژاوه و نادیسپلین و ئه‌هریمه‌ن
و جودایی خوازی و ....، تێکدانی ته‌کووزێکه که ده‌سه‌ڵاتی پارسه‌کان به‌سه‌ر هه‌موو
ئه‌تنه ئێرانییه‌کنه‌وه ڕاده‌گرێت. که‌وایه، ڕۆشنبیرانی ئه‌مڕۆیی نه ڕۆشنبیر
که له دووی حه‌قیقه‌تدا ببن به‌ڵکوو پێغه‌مبه‌رن که وه‌کوو زه‌رده‌شت دیسپلین
ئێرانیان له چنگی ئاژاوه‌ی ئه‌هریمه‌نی ڕزگار بکه‌ن. ئاژاوه‌ی ئه‌هریمه‌نیش هه‌مان
ئازادی و ڕه‌هایی ئه‌تنه‌که‌ن وه‌کوو کورده که ئێرانییه‌کان به‌وه جودایی خوازی
و ئاژاوه‌ی ئه‌هریمه‌نی ده‌ڵێن.
سیاسه‌تێک که هه‌ڵگری فه‌رمانڕه‌وایی و سه‌رتر
بوونی ئێرانی/پارسه‌کان به‌سه‌ر ئه‌وانی دیکه‌یه، به‌رده‌وام له بیر و هزردا له
پێشه‌وه بووه و ئامانجی به‌ڕێوه‌به‌رانی له موغان (تنسر و کرتیر) تاوه‌کوو
ڕۆحانییه‌کان (غزالی و مجلسی) و تا ڕۆشنبیرانی ئه‌مڕۆیی (طباطبایی و احمدی و
...)نه مه‌عریفه وه‌ده‌ست هێنان و ئه‌ندێشه یان ئه‌خلاق و ئاین به‌ڵکوو هێشتنه‌وه‌ی
دیسپلین سیاسی و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌واییه له ڕاستیدا
ژێرخانی شه‌ڕی قه‌ڵه‌م/ده‌ق، چ ئاینی و چ زانستی، بابه‌تێکی سیاسی و ئێمه/ئه‌وانیدی
پارس و کورده. ڕۆشنبیرانی ئێرانی[2]له‌دووی دامه‌زراندنه‌وه‌ی کاتی
تاهه‌تاییه و ئوستوره له پێشه‌وه‌ی بیری ئه‌وانه‌وه‌یه. هه‌ڵگرانی زانستی
ئێرانی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا، له هه‌ر سه‌رده‌مێکدا دژبه‌رییه دوانەییه‌کانیان
له قاڵبی ئاین له هه‌مبه‌ر بێ ئاینی، ته‌کووز له به‌رانبه‌ر ئاژاوه و ....
داڕستووه و دیسپلین خۆیان له‌لای خێری ئه‌م دژبه‌رییه‌وه پێناسه کردووه له
حاڵێکدا که ئامانج بابه‌تی سیاسی و فه‌رمانڕه‌وایی پارسه که ئێمه له‌ئه‌م
وتاره‌دا ته‌نیا سه‌باره‌ت به سه‌رده‌می کۆن، ئه‌ویش تیۆلۆژیا سیاسیی زه‌رده‌شته‌وه
په‌رژاین.
له‌ئه‌م دژبه‌رییه دوانەییه‌دا لایه‌نی خێر پاشهاتتر و لایه‌نی شه‌ڕ
پێشهاتتره. که‌وایه، بنه‌ره‌تی ئه‌م دژبه‌رییه له ده‌ره‌وه و پاشان له لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاته‌وه خێر دیاری کراوه و واتای شه‌ڕ و ئه‌رێنی له لایه‌ن دالی سه‌قامگیری
خێره‌وه پێکهاتووه. بۆیه، پێش له جێگیربوونی دالی خێر، جیهانبینی و دژبه‌ریی دوانەیی
خێر له هه‌مبه‌ر شه‌ڕدا مانای نه‌بووه. جیهانبینیی تراژیک ده‌سه‌ڵاتداره که
پۆلێنبه‌دیی خێر و شه‌ڕ یان چاکی و خراپی تێیدا مانای نه‌بووه. بڕگه‌ی 29
میهریشت: " تۆیش ناپاکی – اک- یش باشترین میسه‌ره، سه‌روه‌ری ئاشتی و
نائاشتی بۆ نیشتمان ....". واته له کاتی هێژموونی میترادا، جیهانبینیی خێر
و شه‌ڕ مانای نه‌بووه میترایش سه‌روه‌ری ئاشتییه و هه‌میش نائاشتی. سه‌باره‌ت به
په‌یمان " ته‌نیا یه‌ک شتی پیرۆز هه‌یه، پێبه‌ندبوون پێیان. خودای میترا ته‌نیا
له‌سه‌ر پێبه‌ندنه‌بوون له په‌یمان چاودێری ده‌کات ئه‌م په‌یمانه که به شێوازی
گرێبه‌ست به‌ستراوه یان نه، ئه‌مه‌ی که وشه به‌کارهاتووه‌کان دروسته یان نه،
پێوه‌ندیی به ئه‌وه‌وه نییه. ئه‌و ته‌نیا له‌دووی ئه‌وه‌یه که په‌یمان به حه‌ق
یان ناحه‌ق بمێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر دوژمن په‌یمانه‌که ڕابگرێت میهر له‌گه‌ڵیدا
ئاشتی، ئه‌گه‌ر دۆست په‌یمان بشکێنێت، میهر تووڕه ده‌کات" (تیمه، همان،
37). له جیهانبینیی تراژیکی میترادا حه‌ق و ناحه‌ق، باش و خراپ پێش له په‌یمان
مانای نییه. په‌یمان و سازان بنه‌مای هه‌موو باشی و خراپییه و هیچ باش و خراپێک
له‌پێشدا دیاری نه‌کراوه و ئه‌خلاقێک بوونی نییه.
به‌ڵام زه‌رده‌شت له
گاتاکاندا (یه‌سنای 48 بڕگه‌ی 4) له حاڵی دژوازی له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو شرۆڤه‌یه‌یه:
ئه‌و که‌سه‌ی که هه‌ندێکجار باشتر و هه‌ندێکجار خراپتره..... ئه‌ی ئه‌هوورامه‌زدا
ئه‌و که‌سه له شاری تۆ، عه‌قڵی تۆدا، جیا ده‌وه‌ستێت(رضی، 1381: 71). زه‌رده‌شت
به جێ‌نشین کردنی جیهانبینیی خێر و شه‌ڕ له به‌نرانبه‌ر جیهانبینی تارژیکدا،
پۆلێنبه‌ندیی باش ا خراپ و خێر و شه‌ڕی پێکهێنا و، بنه‌ڕه‌تی دژبه‌ریی دوانەیی خێر
و شه‌ڕی داڕشت. دژبه‌ریی دوانەیی زرده‌شت بنه‌مای ئپیستمۆلۆژیکی عه‌قلی سیاسیی
ئێرانیی ده‌رکه‌وته له پاشایه‌تیی ئێرانی کۆندا دیاری کرد که نێوانجیگه‌ریی ئه‌و،
پاشایه و پاشا به‌رانبه‌ری زه‌وینیی ئه‌هوورامه‌زدایه و چینه‌کان و میرزاده‌کان
به‌رانبه‌ری زه‌وینیی ئه‌مشاسپه‌ندانه. هه‌رشتێک که له‌گه‌ل ته‌کووز و پۆلبه‌ندیی
پاشایه‌تیدا ته‌با ببێت خێره و باشه و دژبه‌ران و یاخییه‌کان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
وه‌کوو مه‌زده‌ک له‌دووی به‌رابه‌ریه‌وه ببن، شه‌ڕ و ئاژاوه ئه‌ژمار ده‌کرێت.
ئه‌تنی سه‌رتر به‌دوای کلۆرکردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌کان و بردنی سه‌رمایه‌ی زێده‌ی
کۆماکراوه‌ی ئه‌تنه‌کانی دیکه بۆ چینی سه‌رتره، که‌وایه، به‌رگری له عه‌داڵه‌تی
چینایه‌تی به‌رگری له قازانجه‌کانی ئه‌تنی سه‌رتر و ده‌سه‌ڵاتدارت پارسییه و
کرده‌وه کومونیستیی گئوماته و مه‌زده‌ک نه به‌هۆی خودی کومۆنیسم، به‌ڵکوو به‌هۆی
ئه‌وه‌ی که چینێکی خوارتر بووه به چینی ژێرده‌ست و دیل و ئه‌تنی سه‌رتر بووه
به چینی ده‌سه‌ڵاتدار، به ناچار خه‌باتی کورده‌کان شێوه‌ی کومۆنیستی به‌خۆیه‌وه
گرتووه که بنه‌ماکه‌ی قازانجی ئه‌تنییه. که ئه‌مڕۆکه به‌داخه‌وه ئامانجی خه‌باتی
کومۆنیستی له هه‌مبه‌ر بنه‌ڕه‌تی خه‌باتی ئه‌تنی به‌باشتر زانراوه. هێماگه‌لی
خێر و ئه‌رێنی و له داریووش و کوورش و ئه‌نووشیروان و فه‌ریدوون و که‌یخوسره‌و و
... به‌رهه‌م هاتۆته‌وه و توخمه‌کانی شه‌ڕ له زه‌حاک/مێدیا و گئوماته و مه‌زده‌ک
و... به‌رهه‌م هاته‌وه. شۆڕشی گئوماته و مه‌زده‌کیش به‌چه‌شنی ئاژاوه‌ی ئه‌هریمه‌ن
له دیسپلین گەردوونی وێنا کرا و داریووش و ئه‌نووشیروان مافسێنه‌ره‌وه‌ی دیسپلین
ئه‌هوورا و له‌ناو بردنی ئاژاوه بوون. کوورش هێمای ته‌کووز و شارستانییه‌ته و مێدیاکان
به ئاژی ده‌هاک و ئه‌ژدیها که هێمای ئاژاوه بوون. هه‌ربۆیه، بنه‌ڕه‌تی دژبه‌ری
و شه‌ڕه سیاسییه‌کانی ئێرانی کۆن به‌ڕه‌چاو کردنی جیهانبینیی خێر و شه‌ڕ که له
لایه‌ک ئاین و دیسپلین پۆلێنبه‌ندی کراو و پاشایه‌تی و ته‌کووزه و له لایه‌کی
دیکه‌وه بێ ئاینی و به‌رابه‌ری/په‌یمان و ئاژاوه‌یه، به‌ده‌ستی زه‌رده‌شت دیاری
کرا ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه ئه‌م هێما و جیهانبینییانه پێش له زه‌رده‌شت له ئوستوره‌کانی
ئێران‌دا بوون به‌ڵام زه‌رده‌شت دایڕشت و به گوته‌زاگه‌لی ئه‌خلاقی و نیشانه‌گه‌لی
میتافیزیکی، سه‌قامگیری کرد.
له پشته‌وه‌ی ئه‌م جیهانبینییه ئه‌خلاقییه‌دا، بابه‌تی
سیاسیی ئێمه‌ی ئێرانی/زه‌رده‌شتی له به‌رانبه‌ر ئه‌ویدی مێدیای/میتراییه و سه‌پاندنی
دالگه‌لی ئێرانی/زه‌رده‌شتی به‌چه‌شنی ئه‌رێنی و دالگه‌لی مێدیای/میترایی به نه‌رێنی،
نیشانده‌ری سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ریی ئێران/زه‌رده‌شتییه‌کان له مێژووه
و سه‌قامگیریی سیاسیی ئه‌وان و کزبوونی مێدیاکان له تاریکیی مێژوو و ده‌ستپێکی
کۆتایی هاتنی هێزی ئه‌وان بوو. خاڵێکی دیکه که جه‌ختمان له‌سه‌ری کرده‌وه ئه‌مه
بوو که ئه‌م ناوزه‌دکردنانه له لایه‌ن دالی سه‌قامگیرکراوی پاشهاتره‌وه بوو و
پێوه‌ندییه‌ک له نێوان دال و مه‌دلوول نییه. ئه‌ڵبه‌ت به واتای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی
نیشانه‌کانی نییه. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆکه ئه‌و ناوانه‌ی که که‌سانی دیکه
به کوردیان داوه ماوه‌ته‌وه به‌ڵام نیشانه و ماناکانیان له‌بیر کراون. ئه‌مه‌ی
که به‌رهه‌مه میتراییه‌کان وه‌کوو شه‌یتان و پیرۆزیی مار، له نێو ئیزه‌دییه‌کان
و ڕێوڕه‌سمه‌کانی پیرشالیار و سوڵتان ئیسحاق (که هه‌مان زه‌حاک/ئاژی ده‌هاکه)دا
ماوه‌ته‌وه و به وته‌ی ژ. مار، ئیزه‌دییه‌کان کورده ڕه‌سه‌نه‌کانن، دروست به‌ڵام
نه به واتای نه‌رێنیی شه‌یتان. که مێژوونووسانی کورد ته‌نانه‌ت خودی ئیزه‌دییه‌کان
له ئاقاری ئه‌مڕۆی تیۆلۆژیادا، بۆ ده‌ربازبوون له مانای نه‌رێنیی به هۆی نه‌بوونی
وشیاری، له خوداپه‌رستی و تاکپه‌رستی ئیزه‌دییه‌کان قسه ده‌که‌ن که باری نه‌رێنیی
نکۆڵی بکه‌ن که ئه‌مه به دڵنیاییه‌وه دروست نییه. ئه‌گه‌ر نیشانه شه‌یتانییه‌کان
بدۆزینه‌وه وه‌کوو جه‌خت کردن له‌سه‌ر هاوده‌نگی و گرێبه‌ست به جێگای دیسپلین گەردوونی،
جه‌خت کردن له‌سه‌ر زه‌وی و جه‌سته و چێژ و دنیاگه‌رێتی، گومانێک له شه‌یتان په‌رست
بوونی کورده‌کان نه‌بووه.
شه‌یتان/ئه‌هریمه‌ن وێنا و دروستکراوی ئایینی کۆنی
کورده‌کان واته میترا بووه که چووه‌ته نێو ئاینی یه‌هوود و مه‌سیح و ئیسلامه‌وه.
هه‌ر به‌م هۆیه له ئاینی ئیسلام به جنۆکه، له یۆنان به ئه‌شکه‌وتی تاریک و
مدوسای گێسوومار که به‌ده‌ستی پرسیوس کۆڕی زیۆس کوژرا، له عه‌قڵی عه‌ره‌بیدا به
توخمی تیامات(ئه‌هریمه‌ن) له یه‌هوودیش به له‌دایکبووی پێوه‌ندیی نێوان جنۆکه‌کان
و کچه تارێندراوه‌کانی سڵێمان، ناوزه‌د کراین. ڕازی ڕق و کوشتاری داعش وه‌کوو
نوێنه‌ری عه‌قڵی سیاسیی عه‌ره‌بی/ئیسلامی‌یش هه‌ر ئه‌مه‌یه. دوێنێ دوژمنی ئێران ئه‌هریمه‌ن
و مێدیاکان هۆکاری ئه‌هریمه‌ن بوون، ئه‌مڕۆ ئه‌هریمه‌ن به ئه‌مپریالیزم و کورده‌کان
هۆکاری ئه‌مپریالیزمن. زه‌حاکی مێشکخۆر بووه کوردی سه‌ربڕ. به‌ڵام شه‌یتان باری
جێگیرکراو له لایه‌ن ئه‌ویدی یه. له نێو خودی مێدیاکان نه به ناو شه‌یتان
بووه و نه باری نه‌رێنیی ئه‌و، به‌ڵکوو بنه‌ڕه‌ت ژیان بووه که تێیدا ده‌ژیان
به‌بێ دژبه‌ریی ناوای و باری نه‌رێنیی. شه‌یتانێک نه‌بووه که شه‌یتان په‌رست
ببێت هه‌ر به‌وجۆره‌ی که دژی ئه‌وه‌یش نه‌بووه که خوداپه‌رست ببێت. ئه‌مه
ناونیانی بێگانه‌کانه. ئه‌وان ته‌نیا به نیشانه‌گه‌لێک وه‌کوو سه‌ما و شایی،
دنیاگه‌رێتی، په‌یمان و به‌ڵێن، جه‌سته و وارسگه، تاریکایی و خواردنه‌وه و
...ژیاون به‌ڵام به‌بێ ناو. ئه‌زموونی ژیانه که ئه‌وانی دیکه له‌سه‌ریان داناوه.
ئه‌زموونی ژیانکراو له‌بیر چووه‌ته‌وه به‌ڵام ناوه سه‌پێندراوه‌کان ماونه‌ته‌وه
که بۆ ده‌ربازبوون لێیان له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌که‌وینه نێو چاڵی خوداپه‌رستییه‌وه.
سه‌رچاوه‌کان:
اشمیت، هانس پیتر، (1385)،مسئله اصلی مطالعات
میترای هند و ایرانی، ترجمه مرتضی
ثاقب فر، در کلوسکا و دیگران، ئاین مهر در جهان باستان، تهران: توس.
اموزگار،
ژاله.و احمد تفضلی، (1380)،اسطوره زندگی زرتشت،چ 4، تهران: چشمه،
بویس، مری،
(1375) ،تاریخ کیش زرتشت،
هخامنشیان، ترجمه همایون صنعتی زاده، ج2، تهران: توس.
بویس، مری،
(1381)،زرتشتیان باورها و آداب ئاینی آن ها، ترجمه عسکر بهرامی، تهران ققنوس.
بهار،
مهرداد، (1384)،از اسطوره تا
تاریخ، چ4،
گرداورنده و ویراستار ابوالقاسم
اسماعیل پور، تهران: نشر چشمه.
بهار،
مهرداد، (1376)، پژوهشی در
اساطیر ایران، چ2، پاره
نخست و دویم، تهران: اگاه.
پورداوود،
ابراهیم، (1388)،زرتشت و ئاین او،زندگی و اندیشه زرتشت، سیری در زندگی
وآاموزه‌های زرتشت،چ3، به اهتمام علی دهبابشی، تهران: افکار.
پیرنیا، حسن،
(1383)،عصر اساطیری ایران.خطوط برجسته داستان های قدیم ایران، چ2، به اهتمام سیروس ایزدی. تهران: هیرمند.
تفضلی، احمد، (1376)،تاریخ ادبیات ایران پیش از اسلام، تهران،
سخن.
ثاقب فر، مرتضی، (1377)،شاهنامه فردوسی و فلسفه تاریخ ایران،
تهران: قطره-معین،1377.
رضی، هاشم،حکمت خسروانی، (1380)، حکمت اشراق و عرفان از زرتشت تا سهره‌وردی، تهران: بهجت.
رضی، هاشم،
(1385)،اوستا که‌ن ترین گنجینه مکتوب ایران،کتاب مغان وندیداد،تهران:
بهجت.
رضی، هاشم، آیین مهر، (1381)،تاریخ آیین رازامیز میترایی در شرق و غرب از اغاز تا
امروز، تهران: بهجت.
زرین کوب، عبدالحسین،(1368)،تاریخ مردم ایران.(1).ایران قبل از
اسلام.کشمکش با قدرتها، امیر کبیر،تهران.
زنر، ارسی،
(1377)،تعالیم مغان.گفتاری چند در معتقدات زرتشتیان، چ1، ترجمه فریدون
بدره ای، تهران: توس.
سوفوکلس،
(1352)،افسانه های تبای، ترجمه شاهرخ مسکوب ، تهران: خوارزمی،1352.
صفا، ذبیح
الله، (1384)، حماسه سرایی در ایران، از قدیمی‌ترین عهد تاریخی تا قرن
جهاردهم هجری، چ7، تهران: امیر کبیر.
عالیخانی،
بابک، (1384)،مهر در ایران و هند باستان، مجموعه مقالات، تهران:
ققنوس.
کریستن سن،
آرتور، (1345)،مزداپرستی در ایران قدیم، چ2،ترجمه دکتر ذبی ح
الله صفا، تهران: انتشارات دانشگاه تهران.
کریستن‌سن، آرتور، (1382)،ایران در زمان ساسانیان، ترجمه
رشید یاسمی، تهران: صدای معاصر.
کلوسکا و دیگران، (1385)،ئاین مهر در جهان باستان، ترجمه مرتضی ثاقب فر، تهران: توس.
گیمن، ژ،
دوشن، (1378)،اورمزد و
اهریمن، ماجرای دوگانه باوری در عهد باستان، چ1، ترجمه دکتر عباس باقری، تهران: نشر و پژوهش فرزان روز.
گیمن، ژ.
دوشن، (1363)،زرتشت و جهان غرب، چ2،ترجمه مسعود رجب نیا، تهران: مروراید.
مقدم، محمد،
(1380)،جستاری در باره مهر و ناهید، تهران: هیرمند، 1380.
نولدکه، تئودور، (2537)، حماسه ملی ایران، چ3، ترجمه
بزرگ علوی.مقدمه سعید نفیسی، تهران: نشر سپهر.
نیبرگ،
سامئول هنریک، (1388)،زرتشت در تاریخ، ترجمه سیف‌الئاین نجم آبادی، زندگی
و اندیشه زرتشت، سیری در زندگی و
اموزه های زرتشت، به اهتمام علی دهبابشی، تهران: افکار.
نیولی،
گراردو، (1381)،زمان و
زادگاه زرتشت، سید منصور
سید سجاد، تهران: اگه، 1381.
ورمازرن،
مارتن، (1345)،آیین میترا، ترجمه بزرگ نادرزاد، تهران: کتاب فروشی دهخدا.
وستا کرتیس، سرخوش، (1373)،اسطوره های ایرانی، ترجمه
عباس مخبر، تهران نشر مرکز.
ویدن گرن،
گئو، (1377)،ئاینهای ایران، چ1، ترجمه منوچهر فرهنگ، تهران: اگاهین
ایده.
هنینگ برونو،
والتر، (1364)،زرتشت سیاستمدار یا جادوگر، ترجمه کامران فانی، تهران:
نشر کتاب پرواز.
هینتس،
والتر، داریوش و ایرانیان، (1386)،تاریخ فرهنگ و تمدن هخامنشیان،کتاب
اول ودوم.. ترجمه پرویز رجبی. تهران: نشر ماهی.
هینلز، جان،
(1385)،شناخت اساطیر ایران، چ10،ترجمه، ژاله اموزگار و احمد تفضلی،
تهران: چشمه.
یا ما اوچی،
ادوین ام، (1390)،ایران و ادیان باستانی، ترجمه منوچهر پزشک،
تهران: ققنوس.
ئینگلیزی:
1-Derrida,Jacques,Dissemination,trans.Barbara johns on Chicago, university of Chicago press 1981.
2-Schmitt,r, (1991) the Bistun Inscriptions of Darus the Great,old Persian Tex,Corpus inscriptionum iranicarum,I.I.I, London:school of Oriental and
3-Gnoli,G. (1989) the Idea of Iran,An essay on its origin, SOR,LXLL,ROME.
4-BROWN, S.C,(1988) The Medikos Logos of Herodotus and the Evolution
of the Median
State, in H. SANCISI-WEERDENBURG
(ed.),
Achaemenid History 3, Leiden.