سازدانى: ئه‌لفرێد هاكنسبیر
وەرگیڕان لە له‌عه‌ره‌بیه‌وه: سۆزان حامید
ئیسرا نوعمانى نوسه‌ری ئهمریكیو چالاكى مسوڵمان، به‌یه‌كێك له‌ڕابه‌ره دیاره‌كانى
بزوتنه‌ى ژنانى ئیسلامی ناسراو به( فێمینیزمى ئیسلامی) داده‌نرێت، هه‌روه‌ها یه‌كێكه
له‌به‌ناوبانگترین نوێنه‌رانى جیهادی جێندهرو وه‌ك په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ى(ۆڵ ستریت
جۆرناڵ)یش كاریكردوه. نوعمانى له‌گفتوگۆیه‌كى تایبه‌ت به‌خۆی، لهماڵپهڕى "قه‌نته‌ره"دا
ئه‌و ڕایه‌ی هه‌بوه، كه‌هیچ دژ یهكیهك له‌نێوان ئیسلام‌و فێمینیزمدا نیه، له‌و
باره‌شه‌وه "ئه‌لفرێد هاكنسبیر" گفتوگۆیه‌كى له‌گه‌ڵ نوعمانیدا ئه‌نجامداوه. ئیسرا نوعمانى ده‌ڵێ:" پێویسته ژنان نه‌بنه شوشه‌یه‌ك بۆ پاراستنی شهرهفو
پاكیزه‌یی. نابێت به‌هۆی ژنبونو هێشتهنهوهیان لهژورهكانى سوچی مزگه‌وته‌كان‌و
ژوره‌كانى پشته‌وه‌دا سزا بدرێن".
ئه‌لفرێد هاكنسبیر: زۆركات له‌وڵاته رۆژئاواییه‌كان‌و هه‌روه‌ها له‌كۆمه‌ڵگه
ئیسلامیه‌كانیشدا، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌ڕواننه
فێمینیزمو ئیسلام، كه دوو دژنو ناكرێ ڕێكبخرێن له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا، ئه‌و دوانه
بۆچی گونجاونین؟
ئیسرا نوعمانى: به‌ڵێ، من لهموحازهرهكانمدا بهبهردهوامیىو به‌شێوه‌یه‌كى
دوباره، ئه‌وه‌م به‌رگوێ ده‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌ڕای من زۆرباش بۆ یه‌كتر ده‌گونجێن،
پێم وایه ئیسلام له‌سه‌ره‌تادا، ئاینێكى سه‌رخه‌ری فێمینیزمى بوه، پێغه‌مبه‌ریش،
به‌ته‌واوه‌تى وه‌ك خه‌دیجه‌ى ژنى یهكهمیو فاتیمه‌ى كچیو هه‌روه‌ها عائیشه‌ى ژنی
له‌گه‌ڵ فێمینیزمیدا بوه، چونكه ئه‌وان ڕێگه‌یان به‌كه‌س نه‌داوه وه‌لایان بنێن،
هه‌روه‌ها بێده‌نگیش نه‌ماونه‌ته‌وه، منیش پێموانیه فێمینیزمی ئیسلامی دژیهكیهكى
ڕاشكاوانه دروستبكات.
من له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا، چاوم بهداكۆكیكهرانى مافه‌كانى ژنان‌و چالاكه
فێمینیزمیه ئیمانداره‌كان لهمۆرمۆنیزمو كاسۆلیكیو مارۆنیو جوله‌كه‌و پرۆتستانیهكان
ئه‌كه‌وێ، ئهزمونهكهشم ئه‌وه‌ى فێركردم پێویسته ژنانى موسڵمان، به‌هه‌مان ئه‌و
وزه‌و چالاكیه‌وه تێبكۆشن، كه‌ده‌سه‌ڵاتی نێرینه به‌كاریده‌هێنن، هه‌روه‌كچۆن له‌هه‌مو
ئاینه‌كانى دیكه‌دا هه‌یه.
ئه‌لفرێد هاكنسبیر: له‌كاتێكدا به‌شێوه‌یه‌كى ساده له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كمدا ناوى
تۆم هێنا، وتى:" ئاه، جیهادی جێنده‌ر"، ژیانت چۆنه به‌لاته‌وه له‌كاتێكدا
به‌وه به‌ناو بانگیت؟
نوعمانى : من ئه‌وه زۆر به‌باش ده‌زانم، شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌م‌و جه‌نگاوه‌رێكم
به‌رگری له‌وه ده‌كه‌م.
له‌پێناو چیدا ئه‌جه‌نگیت بۆ ئه‌و دژایه‌تیه؟
نوعمانى: له‌پێناو مافه‌كانى ژنان‌و دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى. له‌هه‌مانكاتدا
پێویسته ژنان نه‌بنه شوشه‌یه‌كی پارێزه‌ر بۆ پاراستنی شهرهفو پاكیزهییو نابێت
به‌هۆی ژنبونو هێشتهنهوهیان له‌سوچی مزگه‌وته‌كان‌و ژوره‌كانى پشته‌وه سزابدرێن.
نابێت قسه‌كردنیان لێقهدهغهبكرێت، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ستى پیاوان ده‌جوڵێنن،
هه‌موو ئه‌م شتانه‌ش چه‌ند میكانیزمێكن، بۆ كۆنترۆڵكردنی ئێمه‌و بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك هاوڵاتیه‌كى
پله‌دوو مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
ئه‌لفرێد هاكنسبیر: ئه‌ى ده‌رباره‌ى
سه‌رپۆشینی ژنان(حیجاب)؟ شێخ محه‌مه‌د سه‌ید ته‌نتاوی پۆشینی په‌چه‌ى له‌زانكۆی ئه‌زهه‌ر
قه‌ده‌غه‌كردو وتى:"ده‌موچاوی ژنان به‌عه‌یبه(ڕوتیو جێى شه‌رم) دانانرێت".
به‌وه‌ش له‌باره‌ى ڕوپۆشهوه، مقۆمۆیهكی گه‌وره‌ی وروژاند ؟
نوعمانى: كاتێك كه‌سێك ده‌موچاوی
ژنێك داده‌پۆشێت، ئه‌وا دایده‌ماڵی لهمرۆڤبونی، لابردنی سه‌رپۆشیش به‌شێكى زۆر گرنگی
جیهادی جێنده‌ر پێكده‌هێنێت، چونكه ئێمه به‌وه ئه‌توانین به‌سه‌ر گێلیو نه‌زانیدا
زاڵبین.
ئه‌لفرێد هاكنسبیر: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاڵپشتىو هاوكاریی یه‌كێك له‌به‌رزترین
مه‌رجه‌عه ئیسلامیه سونیهكانت به‌ده‌ستهێنا، چونكهشێخ محه‌مه‌د سه‌ید ته‌نتاوی،
یه‌كێكه له‌گه‌وره شێخه‌كانى زانكۆی ئهزههرو په‌چه‌ى به‌وه وه‌سفكرد، كه نائیسلامیه،
له‌زانكۆی قاهیره، داوای قه‌ده‌غه‌كردنی كرد.
نوعمانى: به‌دڵنیاییه‌وه زۆر گرنگه بۆ ئێمه كهزانكۆی ئه‌زهه‌ر ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تی
وه‌ربگرێت، چونكه ئێمه پێویستمان بهپێشهواكانى ڕه‌وتى ئیسلامیه بۆ ئه‌وه‌ى له‌كۆتاییدا
ئه‌قڵ بۆ ئاین بگه‌ڕێته‌وه. من خۆشحاڵم كهتهنتاوی له‌گه‌ڵ ئه‌و بیروباوه‌ڕدا نه‌گونجاو
دژ بوو، وایداده‌نێت كه بیروباوه‌ڕێكى ترسناكه.
ئه‌لفرێد هاكنسبیر: به‌ڵام ئه‌گه‌ر
ژنێك ئاره‌زوی پۆشینی په‌چه بكات‌و ته‌نها بۆ بینین ده‌ریبخات، چ زیانێكى ده‌بێت؟
نوعمانى: ئه‌وه ده‌قاوده‌ق ئه‌وه‌یه، كه له‌ڕۆژئاوا پێیده‌وترێت پاكیزه‌یى(نیاز
پاكى)سیاسى، كهبیانوى په‌چه‌كردن ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كهبڕیارێكهو ژنان
به‌ئازادى خۆیان ده‌یده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مرۆڤ ئه‌وه‌ى لهیاددهچێت، كهپهچه
پێكهێنه‌رى سیمبوڵێكه بۆ ته‌فسیرى ئیسلام،
ته‌فسیرێكى زۆر مه‌ترسیدار، لێره‌دا له‌ڕێگه‌ى
ته‌فسیركردنى قورئانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى حه‌رفی، بیانوو بۆ توندوتیژی دژی ژنان‌و(ده‌ستدرێژیه
خۆكوژیهكان) ده‌هێنرێته‌وه‌و فه‌رمان ده‌درێت به‌وه‌ى، كه‌به‌پێى توانا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى
هاوڕێیه‌تى دروستنه‌كرێت له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌و مه‌سیحیه‌كاندا. ئه‌بێت ئه‌وه‌ش وه‌بیربهێنرێته‌وه، كه‌بانگه‌شه‌ى كهنیسهكانمان بۆ ڕه‌گه‌ز(خۆ)
په‌رستى ڕێگه پێدراونیه، ئه‌بێ به‌هه‌مان
پێوه‌ریش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئیسلامدا بكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانى گروپی( كو كلوكس كلان kkk)، ناتوانن مۆڵه‌تى سه‌ركردایه‌تى
وه‌ربگرن له‌كاتێكدا، كه‌خۆیان ده‌مامكیان بهستبێو سه‌رو ده‌موچاویان پێداپۆشیبێت.
ئه‌لفرێد هاكنسبیر: پێده‌چیت ئێستا ژنان موچوڕكه بهلهشهیاندا بێت، چونكه
به‌شانازیه‌وه لهچكو په‌چه ده‌كه‌ن؟
نوعمانى: ته‌فسیری ئیسلامى توندڕه‌و، ئه‌وه‌ى خستۆته‌ڕو، كهپهچهو حیجاب
هه‌ڵبژاردنێكى ئازادانه‌یه. كچه لاوه ئه‌مریكیه‌كانیش له‌كاتێكدا كهسهرو ده‌موچاویان
داده‌پۆشن، پێیانوایه به‌هێزو سه‌ربه‌خۆن، به‌ڵام لێره‌دا خۆگێلدهكرێ له‌وه‌ى، كهمهسهلهكه
په‌یوه‌ندیی هه‌یه به( به‌مێ خوڵقاندنى ئافره‌ته‌وه)و به‌وه‌ى ئافره‌ت بهپیسێتىو
شهیتانێتى وهسفدهكرێـت، چونكه وه‌ك ده‌وترێت
پیاوان له‌سه‌ر رێى ڕاست لاده‌ده‌ن.
ئه‌لفرێد هاكنسبیر: چه‌ند جارێك له‌ژنه
موسڵمانه‌كانه‌وه ئه‌وه‌م بیستوه، كه حیجاب ئه‌ركی خۆی هه‌یه، بۆ نمونه خۆپاراستن
لهدهستدرێژیی پیاوان، لهكهرنهڤاڵى پۆشاكی ئیسلامی‌دا له‌مالیزیا، ئه‌و پۆشاكانه
نمایشده‌كرێن، كهگونجاون بۆ ژنى موسڵمان؟
نوعمانی: له‌توێژینه‌وه‌یه‌كدا، كه‌سه‌نته‌ری مافه‌كانى ژنان له‌ساڵى 2008 له‌میسر
ئه‌نجامیداوه، ده‌ركه‌وتوه ئه‌و ژنانه‌ى حیجاب ده‌پۆشن، زیاتر توشی ده‌ستدرێژی((
گێچه‌ڵ پێگێڕانی سێكسی) ده‌بنه‌وه، من خۆم جارێك توشیئهوه بووم، كاتێك كه له‌باكوری
هیندو له‌یه‌كێك له‌و ناوچانه بوم، كه‌زۆرترین موحافزكاری ئیسلامی تێدابوو، له‌چكه‌كه‌م
یاخود حیجابه‌كه‌م نهیپاڕاستم له‌وه‌ى كه‌توشی گێچه‌ڵ پێگێڕانی سێكسی نه‌بم، ئه‌گه‌ر
بڵێی حیجاب ژن ده‌پارێزێت، ئه‌وه ته‌نها ئهفسانهیهكهو ڕه‌واجی پێده‌درێت و ژنانیش
به‌وه ههڵدهخهڵتێنرێن.
ئه‌لفرێد هاكنسبیر: ته‌نتاوی ده‌ڵێت په‌چه ته‌نها بهچاولێكهریهك دادهنرێتو
په‌یوه‌ندیی به‌ئیسلامه‌وه نیه، كه‌واته په‌چه چۆن هاتۆتى ناو ئیسلامه‌وه؟
نوعمانى: من نمونه‌یه‌كت بۆ ده‌هێنمه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وه چۆن ده‌بێت،
لهشانیشنی عه‌ره‌بى سعودیه‌دا، چه‌ند وه‌رگێڕانێك هه‌یه بۆ قورئان، تێیدا زۆر به‌ئاسانی
هه‌ندێ بڕگه‌ى له‌باره‌ى په‌چه‌وه بۆ زیادكراوه، ئه‌وه‌دا كه‌وه‌ك شتێكى ئیسلامی
ڕه‌واجی پێده‌درێت، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ حیجابدا جیاوازیى نیه، چونكه ئه‌ویش وه‌ك حیجاب
ده‌سه‌پێنرێت، له‌كاتێكدا هه‌موو ئه‌وانه ته‌نها له‌سه‌ر ته‌فسیر بونیادنراون.
ئه‌لفرێد هاكنسبیر: قورئان له‌باره‌ى پۆشاكی ژنانه‌وه چی ده‌ڵێت، هیچ حوكمێكی
تێدایه ئه‌وه ده‌ستنیشان بكات، كه‌ژنان چی بپۆشن؟
نوعمانى: له قورئاندا، حوكمی تێدانیه، كه فه‌رمانی كردبێت به‌وه‌ى ژنان ده‌موچاو
یان قژیان دابپۆشن، هیچ باسی ئه‌وه نه‌كراوه، كه بهلهچك یان قوماش سه‌ر دابپۆشرێتو
حیجاببكرێت، هیچ ڕه‌نگێك دهستنیشاننهكراوه چ په‌مه‌یی بێت چ ڕه‌شبێت، هه‌روه‌ها
هیچ ده‌قێكیش نیه كه ئه‌وه بسه‌پێنێت ژنان
ده‌ستیان دابپۆشنو جگه له‌چاویان هیچ شوێنێكی تریان ده‌رنه‌خه‌ن، هه‌موو ئه‌م بنه‌مایانه
پیاوان دروستیانكردوه، به‌پێی ئه‌و ته‌فسیره‌ى كه‌من به‌ڕاستى ده‌زانم، پێویسته ژن
ته‌نها( سه‌نگین-ژیر) بێت له‌هه‌ڵبژاردنی جل‌و بهرگهكانیدا.
ئه‌لفرێد هاكنسبیر: ده‌ڵێیت
له‌و چاپهى قورئاندا، كه له‌سعودیه ده‌رچوه هه‌مو شتێك جیاوازه، ئه‌و وڵاته‌ى
كه له‌ده‌یه‌ى ڕابردوداو له‌رێگه‌ى مزگه‌وته‌كانى جیهانه‌وه سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵمه‌تێكى
بانگه‌وازى كرد.
نوعمانى: به‌ڵێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی موسڵمانم، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه زۆر ڕامدهچڵهكێنێت،
چونكه حكومه‌تی شانشینی سعودیه، توانى بێهیچ چاودێریهكو له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تى،
بانگه‌واز بۆ ئیسلام بكات، بانگه‌وازێكی توندڕه‌وانه- پیرۆز- یه‌ك لایه‌نی، له‌به‌رئه‌وه‌ى
شانشینی سعودیه خاكی مه‌ككه‌و مه‌دینه‌یه، تێیدا چه‌ندین وه‌رگێڕان بۆ قورئان چاپده‌كات،
به‌سه‌ر ملیۆنه‌ها حاجیدا له‌و حاجیانه‌ى كه دێن بۆ مه‌ككه بڵاوده‌كرێته‌وه، ئه‌و
وه‌رگێڕانانه‌ش، شێوه كێشمهكێشكی ڕهگهزپهرستىو توندڕه‌ویان پێوه‌یه. من بهبهردهوامىو
به‌شێوه‌یه‌كى دوباره، چه‌ند وه‌رگێڕانێكى قورئانم ده‌ستده‌كه‌وێت كه‌تێیدا هاتوه:(نابێ
من له‌گه‌ڵ هیچ جوله‌كه‌و مهسیحیهكدا هاوڕێیه‌تى بكه‌م‌و ده‌بێت ده‌موچاوم بپۆشمو
ته‌نها ده‌كرێت چاوم دیار بێت)، ڕێگهیهكیتریش
هه‌یه به‌ناو ئه‌و مزگه‌وتانه‌دا تێده‌په‌ڕێ، كه له‌جیهاندا دروستكران.
ئه‌لفرێد هاكنسبیر: كه‌واته شانشینی سعودیه، به‌رپرسه له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى
ئیسلامی توندڕه‌و، ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان بڵێین: ئه‌وه بازرگانیه‌كى قازانجبه‌خشه،
چونكه ئه‌گه‌ر بیر له‌جه‌نگی دژهتیرۆرو به‌رزبونه‌وه‌ى نرخی نه‌وت بكه‌ینه‌وه،
ئه‌وا ئه‌وه وا له‌شانشینی سعودیه ده‌كات زۆر له‌پێشتر ده‌وڵه‌مه‌ندتر بێت؟!
نوعمانى: بێگومان ده‌كرێت ئه‌وه بوترێت، ئێمه به‌رپرسیارێتى ئه‌وه ناخه‌ینه
سه‌ر ئه‌ستۆی حكومه‌تى سعودیه، كهتێوهگلابێت له‌به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و باوه‌ڕه مه‌ترسیداره‌دا،
كه له‌سه‌ره‌تادا نێردرا بۆ پاكستان‌و ئه‌و وڵاته‌ى كه‌ئێستا بوه به‌به‌هه‌شتى جه‌نگاوه‌ره
ئیسلامیه‌كان، پاش ئه‌وه‌ش چه‌ند گروپێك دامه‌زرێنران، كه نوێنه‌رایه‌تى وههابیهكانیان
له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا ده‌كرد. من ئێستا باسى هیچ گوندێك ناكه‌م له‌پاكستان، به‌ڵكو
باسى نیشتمانهكهمو شارى مورگان تاون ده‌كه‌م له‌رۆژئاواى ڤێرجینیا.
ئه‌لفرێد هاكنسبیر: ئه‌مه چون ڕوده‌دات؟
نوعمانى: ئه‌وان ده‌ست به‌سه‌ر مزگه‌وته‌كاندا دهگرنو بیروباوه‌ڕى سهلهفىو
وههابیهتى تێدادهڵێنهوه، بڕیار به‌سه‌ر پێشهواكانى دیكه‌ى مزگه‌وته‌كه‌دا ده‌ده‌ن،
كهبهشداربن له‌گه‌ڵیاندا، ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كى زۆر باش ئه‌نجامده‌درێت، دواتر پیاوه‌كان
بهدرێژیهكى دیاریكراو، ڕیشیان ده‌هێڵنه‌وه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌ن ئه‌وا به‌ئیسلامی
ڕاسته‌قینه تهماشاناكرێن، ژنانیش سهرپۆشدهكهن، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت
لێره‌دا پێویستیه‌كیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه، چونكه پێده‌چێت پڕوپاگه‌نده به‌س نه‌بێت.
ئه‌لفرێد هاكنسبیر: ئایا لێره‌دا
مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندیى به‌ئینتیما یان بهمۆدێلهوه هه‌یه، یان حه‌ز به‌ده‌ركه‌وتن
لهڕوخسارێكى جوان‌و ئارام‌دا؟
نوعمانى: خۆى هه‌ر به‌سروشت پێویستیه‌ك هه‌یه بو ئه‌وه، كاتێك كه‌مرۆڤ دور
له‌ته‌فسیره رۆژئاواییه‌كان په‌یوه‌ست ده‌بێت بهئاینهكهیهوه، ئه‌وا به‌مرۆڤێكى
جوان‌و ئارام داده‌نرێت، به‌و شێوه‌یه كچه لاوه‌كان ده‌توانن وا بیربكه‌نه‌وه، كاتێك
ئه‌وان سهرپۆشدهكهن، ئه‌وا بهشۆڕشگێرو یاخیبو داده‌نرێن.
ئه‌لفرێد هاكنسبیر: ئایا ئه‌وه پۆشاكى بزوتنه‌وه‌ى ناڕه‌زاییه له‌سه‌ر ئاستێكى
فراوان؟
نوعمانى: پێموایه لێره ئاین پیشه‌سازی كاڵاى به‌كاربه‌ره، چونكه ڕه‌واجدان
بۆ بیرى كۆنسێرڤاتیزمىو لیبراڵى له‌ناو ئیسلامدا، به‌كارێكى بازرگانی داده‌نرێت، له‌و
بواره‌شدا پیشه‌سازی پۆشاك هه‌یه، له‌وڵاتانى كهنداوو لای پۆشاك فرۆشه‌كان، عه‌بایه‌كی
عه‌ره‌بی كلاسیكی به(10)ده هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشرێت، هه‌روه‌ها كڕینی جلوبه‌رگی حه‌ج
له‌ڕێگه‌ى تۆڕه‌كانى ئینته‌رنێته‌وه. له‌لایه‌نه لیبراڵیهكهشهوه ئه‌و ڕوده‌دات،
بۆ نمونه له‌رێگه‌ی تیشێرتو(رسته‌ی واتادار، عبارات)ی وه‌كو( ئیسلامی توندڕه‌و ئاواده‌بێت)،
من هه‌میشه به‌وه توشی سه‌رسوڕمان ده‌بم، كه‌شتێك به‌و بیانوه‌وه ده‌فرۆشرێت، كهبهرههمێكى
ئیسلامی-یه، ئێستاش مۆسیقای ئیسلامی ده‌فرۆشرێت یان بازارگێڕی پێوه‌ده‌كرێت!!
ئه‌لفرێد هاكنسبیر: هه‌موو شتێك كۆتایی هه‌یه، جا مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندیی
هه‌بێت به‌بزوتنه‌وه‌ى ناڕه‌زاییه‌وه یان به‌نمایشی پۆشاكه‌وه، ئه‌مه تا كه‌ی به‌رده‌وامده‌بێت؟
نوعمانى: پێموایه ده‌ركه‌وتنی ئه‌و مۆدێله ئیسلامیه‌ى، كه ده‌یه‌وێت ژن ناچاربكات
سهرپۆشو پهچهبكهن، پاش بیست ساڵی‌تر كۆتایی پێدێت، ته‌نتاوی به‌شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ
وتى:"ئێستا ئه‌مه به‌سه"، ئه‌و به‌یه‌كه‌م ده‌ستپێشخه‌ر دادهنرێتو ئه‌وه
ئاڕاسته‌یه‌كى باشه.
ئه‌لفرێد هاكنسبیر: باشه ده‌بێت ژنه موسڵمانه‌كان تا ئه‌و كاته بناڵێنن؟
نوعمانى: بێگومان ژنان بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ناڵێنن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش دوپاتبكرێتهوه
ته‌نها ژنان نین كه ده‌ناڵێنن، به‌ڵكو له‌وه‌شدا، پیاوانیش زه‌ره‌رمه‌ندن، ده‌بوو
پیاوان له‌لاى بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان ڕوكه‌ش‌و بیر‌و ڕه‌فتارێكى تایبه‌تیان هه‌بوایه،
ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه، ئه‌وا بهموسڵمانى ڕاسته‌قینه دانه‌ده‌نران. میكانیزمه‌كانى
كۆنترۆڵكردن، ته‌نها له‌سنوری ژن‌دا ناوه‌ستێ، به‌ڵكو زیاتر‌و زیاتر فراوانترده‌بێت.
ئه‌لفرێد هاكنسبیر: لهبزوتنهوهى تاڵیباندا وردره ورده، ژنان له ژیانى
گشتیی دورخرانه‌وه، له‌كۆتایشدا ئه‌و كۆنتڕۆڵه ئاینیه گه‌یشته ئه‌وه‌ى په‌یكه‌ره‌كانى
بوزا بته‌قێنرێته‌وه، پێتوایه ته‌نتاوى بیرى له‌وه كردبێته‌وه؟
نوعمانى: پێموایه ئه‌و ده‌ركى به‌وه كردوه، مه‌سه‌له‌كه لێره‌شدا ته‌نها
په‌یوه‌ندیی نیه به‌حیجابی ژنانه‌وه، چونكه له‌وانه‌یه كاتێك بێت‌و خودی ته‌نتاوی
بكرێته ئامانج، چونكه ئه‌و بونیادی ته‌فسیره توندڕه‌وه‌كانى ئه‌وان ناكات، ئه‌وه‌ش
ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نابێت بۆ ژنان، به‌ڵكو بۆ هه‌موان هه‌ڕه‌شه‌یه.