سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

دروستكردنی منداڵ، لە ڕێگەی منداڵدانی دەستکردەوە!

26/12/2017


پێچەوانەی بۆچون و لێكدانەوەی گشت ئاینەكان، ئاستی گەشەکردنی ئاگایی مرۆڤ و زانستی مۆدێرن گەیشتۆتە ڕادەیەک ئەوەی کە تا دوێنێ لە فیلمە خەیاڵییە زانستییەکاندا پیشاندەدرا، ئەمڕۆ وەک فاکتێکی زانستی لێهاتوە و تەنانەت بەرهەمهێنانی منداڵ بەشێوەیەكی ڕوون و ئاشكرا دەستی خودی مرۆڤی پێوە دیارە.

زانست گەیشتە ئەو توانایەی "مرۆڤ" لەدەرەوەی لەش و منداڵدانی ژندا، بەرهەم بهێنێت، گەیشتە ئەو توانایەی بەپێی خواست ڕەگەزی منداڵ دیاریبكرێت و زۆر شتی تری سەرنجڕاكێش!
دواین داهێنان لەبواری كۆرپەلەزانیدا، ئامێرێك ڕۆڵی منداڵدان (ڕەحم)ی ژن دەبینێت و تیایدا كۆرپەلە بەرهەم دەهێنێت و بەر لە لەدایكبوون گەشەی تیادا دەكات.
ئامێرەكە لەسەر گیانداری مەڕ تاقیكراوەتەوە و سەركەوتوبوە، بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی لەخوارەوە بەزمانی عەرەبی خراوەتەڕو یەكەم منداڵی مرۆڤیش بەو شێوەیە لەدایكبووە..

ئەم داهێنانەش بە یەكێك لەو داهێنانانە دادەنرێت كە ئاراستەی مێژو دەگۆڕێت.
 

لینكی بابەتەكە بە كورتە ڤیدیۆو بەزمانی كوردی

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.