سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

لە زمان زیاتر، چی تر مایەوە؟

07/01/2018


گفتوگۆ لەگەڵ هانا ئارێنت
سازکردنی گونتەر گاوس
وەرگێڕانی: بڕوا عەلادین


بەرواری 28 ی ئۆکتۆبەری 1964 ئەم گفتوگۆیە لە نێوان هانا ئارێنت (Hannah Arendt)  و گونتەر گاوس (Günter Gaus) سازکراوە کە لەو سەردەمەدا رۆژنامەوانێکی زۆر بەناوبانگ بووە و پاشتریش لە حکومەتەکەی ویلی برانت (Willy Brandt) دا بووە بە فەرمانبەر و پلەدارێکی باڵا. گفتوگۆکە لە تەلەڤزیۆنی ئەڵمانی پەخشکراوە، خەڵاتی ئەدۆڵف گریم (Adolf Grimme) ی بردۆتەوە و هەمان ساڵ لە کتێبەکەی گونتەر گاوسدا (Günter Gaus, Zur Person, Munich, 1965) ژێر ناونیشانی چی ماوەتەوە؟ زمانی دایک؟ (“Was bleibt? Es bleibt die Muttersprache”)، بڵاوکراوەتەوە. جۆن ستامبە (Joan Stambaugh) کردویەتی بە ئینگلیزی و بۆیەکەم جار لە کتێبی (Essays on Understanding, edited by Jerome Kohn (Harcourt Brace Jovanovich, 1994)) دا بڵاوکراوەتەوە. گاوس دەرگای گفتوگۆکە بەوە دەکاتەوە کە دەڵێت ئارێنت یەکەمین ژنە بەشداری لەو زنجیرە گفتوگۆیەدا بکات کە ئەو بەڕێوەیان دەبات و ئەنجامیان دەدات. هەربۆیەییشە ڕاستەوخۆ ئاماژە بەوە دەدات کە ئارێنت (خاوەن پیشەیەکی نێرانەیە) کە ئەویش بەتایبەتی هی فەیلەسوفەکانە. هەر ئەمەیشە کە دەبێتە دەستپێکی یەکەم.

 

پرسیاری گاوس: سەرباری ئەو دانپیانان و ڕێزەی لێی گیراوە، ئایا ئارێنت پێی وایە کە ڕۆڵی ئەو وەک فەیلەسوف شتێکی نائاسایی و سەیرە، لەبەرئەوەی کە خۆی ئافرەتە؟ ئارێنت وەڵام دەداتەوە:
ئارێنت: ئەترسم لەوەی کە پێت بڵێم وا نیە، چونکە من سەر بە بازنەی فەیلەسوفان نیم. پیشەکەم – گەر شیاو بێت پێی بڵیین پیشە- بواری تیۆرەی سیاسیە. من هەرگیز هەستناکەم فەیلەسوف بم، وەک چۆن پێیشم وا نیە - وەک ئەوەی ئێوە لە دڵسۆزی خۆتانەوە دەیڵێن - لە بازنەی فەیلەسوفاندا دەموچاوێکی زۆر ئارەزوکراو بم. بەڵام سەبارەت بەو پرسیارەی ترت کە دەروازەی گفتوگۆکەت پێ کردەوە: کە دەڵێیت فەلسەفە بەگشتی وا بیری لێکراوەتە و وێناکراوە کە بەتەنها پیشەیەکی پیاوانە بێت! من دەڵیم زۆر شیاوە دەشێت ڕۆژێک بێت کە ئافرەتیش ببێت بە فەیلەسوف.

 

گونتەر گاوس: من خۆم وای دەبینم کە فەیلەسوف بیت.
ئارێنت: باشە، ئێ کە تۆ وات وت، ئیدی من ناتوانم هیچ بڵێم. بەڵام بەڕای خۆم، من فەیلەسوف نیم. من بۆ هەتاهەتایە ماڵاوایم لە فەلسەفە کردووە. وەک دەزانیت، من فەلسەفەم خوێندووە، بەڵام ئەمە مانای وا نیە کە هێشتا هەر لەگەڵیدا ماومەتەوە.

گونتەر گاوس: حەزدەکەم زۆر بە بەدیاریکراوی لە دەمی خۆتەوە بیبیستم کە ئایا جیاوازی چیە لە نێوان فەلسەفەی سیاسی و ئەم کارەی ئێستای تۆ وەک پرۆفیسۆری بواری تیۆرەی سیاسی؟
ئارێنت: گوزارشتی (فەلسەفەی سیاسی) کە من زۆر خۆمی لێ لادەدەم، گوزارشتێکە بارکراو بە زنجیرەیەک ترادسیۆن و نەریت. کە من باسی ئەو شتانە دەکەم، جا ئەکادیمیانە بێت یان نا، هەمیشە ئەوەم لەبەر چاوە کە جۆرە هەستیاریی و پەشۆکانێکی زیندوو لە نێوان فەلسەفە و سیاسەتدا، هەیە، ئەوەیە مەسەلەکە، جۆرێک لە ناڕوونی لەنێوان مرۆڤدا وەک بوونەوەرێکی بیرکەرەوە و وەک بوونەوەرێکی کارا و کردە. بۆنمونە پەشۆکانێک هەیە کە لە فەلسەفەی سروشتییدا بوونی نیە، هەر بۆیەیشە لەو لایەنەوە کە تایبەتە بە گرفتەکانی سروشت، فەیلەسوفیش دەتوانێت وەک هەر کەسێکی تر، بابەتیانە کێشەکان ببینێت. کاتێکیش ئەو شتانە دەدرکێنێت کە بیریان لێ دەکاتەوە، ئەوا لەجیاتی و بەناوی هەموو ڕەگەزی مرۆییەوە قسە دەکات، لێ کە باس دێتە سەر سیاسەت، ناتوانێت کەسێکی بابەتی، ئاسایی و بێلایەن بێت، لانیکەم لە دوای پلاتۆوە.

گونتەر گاوس: تێدەگەم مەبەستت چیە.
ئارێنت: لەگەڵ بوونی هەندێک دۆخی زۆر تایبەتی و ئاوارتەدا  نەبێت، کانت بۆ نمونە، زۆربەی زۆری فەیلەسوفەکان جۆرێک لە کینە و دوژمنایەتیان بەرامبەر بە هەموو چەشنەکانی سیاسەت هەیە. خۆی دەرککردن بەو دوژمنایەتیە زۆر گرنگە بۆ ناسینی کێشەکە، چونکە پرسیارێک نیە تاکەکەسی بێت، بەڵکو لە سروشتی بابەتەکە خۆیدایە.

گونتەر گاوس: تۆیش بۆیە ناتەوێت بەشێک بیت لەو دوژمنایەتیە بەرامبەر بە سیاسەت، چونکە باوەڕت وایە کاردەکاتە سەر ئیشەکانت؟
ئارێنت: بێگومان. من نامەوێت ببمە بەشێک لەو دوژمنایەتیە، من دەمەوێت بە نیگا و چاوێکەوە سەیری سیاسەت بکەم کە فەلسەفە لێڵ و تەمومژاوی نەکردووە.

گونتەر گاوس: تێدەگەم. ئێستا با بچینە سەر کێشەی ڕزگارکردنی ئافرەت. ئایا ئەوە هەرگیز بۆتە مایەی پرسیار بەلای تۆوە و رۆژێک لە ڕۆژان بە گرفتت زانیوە؟
ئارێنت: بەڵی بەدڵنیاییەوە. هەمیشە کێشەی لەم چەشنە بوونی هەیە. بەڕاستی من لەمەدا بڕێک مۆدێل کۆنم. هەمیشە باوەڕم بەوە هەبوو کە پیشەگەلێک هەن کە شایستە بەژن نین و لەگەڵیدا تەبا نایەنەوە، مەبەستم لەو پیشانەیە کە بۆ ئەوان ناشێت. بۆ نمونە بەلای منە شتێکی باش نیە کە ژن ببێتە فەرماندار  بەتەنها کارەکەی ئەوە بێت کە فەرمان بدات. ئەو ئەگەر بیەوێت دۆخی مێیینەیانەی خۆی بپارێزێت، نابێت بهێڵێت کار بگاتە ئەوە و خۆی بخاتە دۆخ و هەڵوێستێکی لەو شێوەیەوە. نازانم تا چەندە ڕاستم لەمەدا، بەڵام هەمیشە باوەڕم وا بووە، بەبێ ئەوەی هیچ هۆشیاریەکی ئەوتۆیشم بەوە هەبووبێت. یان بە مانایەکی تر با بڵێین، هەرگیز هۆشیار نەبووم بەوەی کە ئەو کێشەیە ڕۆڵێکی تایبەتی لە ژیانی مندا وەک خۆم گێڕاوە. زۆر بە سادەیی بیڵێم، من هەمیشە ئەو کارەم کردووە کە خۆم ویستوومە،

گاوس: سەبارەت بە کارەکانت، ئەوەیان شتێکە پاشتر دەچینە ناو وردەکاریەکانیەوە. کارەکانت پەیوەندیەکی توندوتۆڵیان هەیە بە تێگەیشتن لەو بارودۆخانەی بەهۆیانەوە کردەی سیاسی بەرهەم دێن. دەخوازیت لە ڕێی ئەو کارانەوە کاریگەریەکی بەرفراوانترت هەبێت؟ پێت وایە کە لەم سەردەمەی ئێستادا کاریگەری دانان لەسەر ئەوانی تر هەروا ئاسان نیە، یان هەر بەلاتەوە گرنگیەکی ئەوتۆی نیە و بایەخێکی لاوەکی هەیە؟
ئارێنت: وەک دەزانیت ئەمە پرسیارێکی ئاسان نیە. لێ گەر زۆر ڕاستگۆیانە بدوێم ئەوا دەڵێم: کاتێک کە کار دەکەم بۆم گرنگ نیە چۆن کاریگەری لەسەر خەڵکی بەجێدەهێڵێت.

گاوس: ئەی کە لە کارەکەت تەواوبوویت؟
ئارێنت: ئێ تەواو، ئیدی لەوێدا تەواو بووم. ئەوەی دەمەوێت بڵیم گرنگترین شت بەلای منەوە ئەوەیە کە تێبگەم. نووسین بەلای منەوە بەشێکە لە پرۆسەی تێگەیشتن،.. چونکە هەندێک شت لە ڕێی نووسینەوە گەڵاڵە دەبن.  من گەر یادەوەریەکی باشم هەبووایە و بمتوانیایە هەموو ئایدیاکانم بپارێزم، ئیدی گومان دەکەم بمویستایە هیچ بنووسم. من خۆم دەزانم کە چەند تەمەڵم. ئەوەی بۆ من گرنگە پڕۆسەی بیرکردنەوە خۆیەتی. هەرکات توانیبێتم بیر لە بابەتێکی دیاریکراو بکەمەوە، ئەوا لە خۆم ڕازی بووم. گەر دوای ئەوەیش توانیبێتم لە نووسینەکەمدا بەشێوەیەکی باش گوزارشت لە پڕۆسەی بیرکردنەوەکەم بکەم، ئەوەیش وام لێدەکات لە خۆم رازی بم.
لێت پرسیم کە داخۆ کاریگەری کارەکانم لەسەر ئەوانی تر چۆنە؟ گەر بکرێت تۆزێک گاڵتەجاڕانە بدوێم، ئەوا دەڵێم پرسیارەکەت زۆر نێرانەیە. ئەوە پیاوانن کە هەمیشە دەیانەوێت کاریگەریەکی زۆریان لەسەر ئەوانی تر هەبێت. من خۆم تا ڕادەیەک وەک تەماشاکەرێک لەدەرەوە، سەیری ئەوە دەکەم: ئایا من خۆم وەک کەسێکی کاریگەر دێتە پێش چاو؟ نا. من دەمەوێت تێبگەم. گەر ئەوانی تریش بەهەمان ئەو شێوەیە لە بابەتێک تێگەیشتن کە من لێی تێگەیشتووم، ئەوا ئەو هەستەم لا دروستدەبێت کە لە خۆم رازی بم وەک ئەوەی لەناو کۆمەڵێک تاکەکەسدا بژیم کە وەک خۆم بیردەکەنەوە.


گاوس: ئایا نووسین شتێکە ئاسان بەدەستتەوە دێت؟ ئایا بە ئاسانی بیرۆکەکان پێکەوە دەلکێنیت و بابەتیان لێ دروستدەکەیت؟
ئارێنت: هەندێکجار بەڵی، هەندێکجاریش نا. بەشێوەیەکی گشتی من تا نەتوانم بنووسم، نانووسم. بەمانایەکی تر، تەنها ئەو کاتە دەتوانم بنووسم کە پڕم و خۆم کردۆتە  کەرەستە و ڕەشنووسێک بۆ نووسینەکەم.

گاوس: تەنانەت گەر هاتوو  بیریشیت لێکردبێتەوە؟
ئارێنت: بەڵێ. من دەزانم دەمەوێت لەسەر چی بنووسم. من تا بیرمنەکردبێتەوە لە بابەتیک، ناینووسم. من وا ڕاهتووم کە هەر هەموو بابەتەکە بە یەکجار دەنووسم. ئەوە پڕۆسەیەکە کە زۆر بە خێرایی دەگوزەرێت، تەنها پەیوەستی بڕی خێراییەکەمە لە چاپکردنیدا.

گاوس: بایەخدانت بە تیۆرەی سیاسی، بە کردار و ڕەفتاری سیاسی، لە مڕۆدا بە چەقی کارەکانت دادەنرێن. هەر لەبەر رۆشنایی ئەوەیشدا نامەگۆرینەوەکانت لەگەڵ پرۆفیسۆری ئیسرائیلی (شۆلیم) دا بۆ من زۆر جێی سەرەنج بوون. لە یەکێک لە نامەکانتدا نووسیبووت: کە گەنج بوویت، هیچ بایەخێکت نە بە سیاسەت و نە بە مێژوو نەداوە. خاتوو ئارێنت وەک یەهودیەک لە ساڵی 1933 وە لە ئەڵمانیا هەڵاتوویت. ئەو دەمە تەمەنت 26 ساڵ بووە. ئایا بایەخدانت بە سیاسەت ڕاستەوخۆ دەگەڕێتەوە بۆ بەلاوە گرنگ نەبوونی سیاسەت و مێژوو لە پەیوەست بەو ڕووداوانەوە لە کاتی خۆیدا؟
ئارێنت: بەڵی بێگومان. چیدی لە 1933 ەوە بایەخنەدان و بۆ گرنگ نەبوو شتێکی نەشیاوبوو، تەنانەت بەر لەو کاتەیش.

گاوس: ئەمە بۆ تۆیش وا بوو؟
ئارێنت: بەڵی بە دڵنیاییەوە. من خۆم بە ویستی خۆم رۆژنامەکانم خوێندەوە، هەندێک ڕا و بۆچوونیشم دەربارەی شتەکان هەبوو. سەر بە حیزبێک نەبووم، سەرباری ئەوەی کە هەر پێویستیشم بەوە نەبوو. دواجار لە ساڵی 1931 دا چوومە سەر ئەو باوەڕەی کە نازیەکان دەسەڵات دەگرنە دەست، بە بەردەوامییش لەگەڵ خەڵکی تردا باسی ئەو مەسەلەیەم دەکرد و دەمدواندن. بەڵام تا هەڵنەهاتم، بەشێوەیەکی سیستماتیکی خۆمم پێوە سەرقاڵ نەکرد.


گاوس: پرسیارێکی ترم هەیە هەر دەربارەی ئەوەی کە ئێستا باستکرد. تۆ کە هەر لە ساڵی 1931 ەوە باوەڕت وا بوو کە ناکرێت بەر بە نازیەکان بگیرێت لەوەی دەسەڵات بگرنە دەست، هەستت بەوە نەکرد پێویستە چالاکانە شتێکی تر بکەیت تا بەر بەو کارە بگریت؟ بۆ نمونە ببوویتایە بە ئەندامی حیزبێک؟ یا بە شتێکی بێمانات دەزانی و پێت وابوو کە تازە کار لە کار ترازاوە؟
ئارێنت: وەکو خۆم، باوەڕم نەدەکرد کە ئەوە مانایەکی ئەوتۆی هەبێت. گەر بیرم لەوە بکردایەتەوە - ئەزانی زۆر سەختە بەراورد بە ڕابردوو، لە ئێستادا ئەم قسەیە بکەیت -  لەوانە بوو شتێکم بکردایە، لێ هەستمکرد هیچ ئومێدێک نیە.


سەرچاوە:
HANNAH ARENDT: THE LAST INTERVIEW AND OTHER CONVERSATION: “WHAT REMAINS? THE LANGUAGE REMAINS”: A CONVERSATION WITH GÜNTER GAUS
Zur Person, ZDF TV, Germany
October 28, 1964

            لە زمان زیاتر، چی تر مایەوە؟
 
گفتوگۆ لەگەڵ هانا ئارێنت
سازکردنی گونتەر گاوس
وەرگێڕانی: بڕوا عەلادین
 


(١)
بەرواری 28 ی ئۆکتۆبەری 1964 ئەم گفتوگۆیە لە نێوان هانا ئارێنت (Hannah Arendt)  و گونتەر گاوس (Günter Gaus) سازکراوە کە لەو سەردەمەدا رۆژنامەوانێکی زۆر بەناوبانگ بووە و پاشتریش لە حکومەتەکەی ویلی برانت (Willy Brandt) دا بووە بە فەرمانبەر و پلەدارێکی باڵا. گفتوگۆکە لە تەلەڤزیۆنی ئەڵمانی پەخشکراوە، خەڵاتی ئەدۆڵف گریم (Adolf Grimme) ی بردۆتەوە و هەمان ساڵ لە کتێبەکەی گونتەر گاوسدا (Günter Gaus, Zur Person, Munich, 1965) ژێر ناونیشانی چی ماوەتەوە؟ زمانی دایک؟ (“Was bleibt? Es bleibt die Muttersprache”)، بڵاوکراوەتەوە. جۆن ستامبە (Joan Stambaugh) کردویەتی بە ئینگلیزی و بۆیەکەم جار لە کتێبی (Essays on Understanding, edited by Jerome Kohn (Harcourt Brace Jovanovich, 1994)) دا بڵاوکراوەتەوە.
گاوس دەرگای گفتوگۆکە بەوە دەکاتەوە کە دەڵێت ئارێنت یەکەمین ژنە بەشداری لەو زنجیرە گفتوگۆیەدا بکات کە ئەو بەڕێوەیان دەبات و ئەنجامیان دەدات. هەربۆیەییشە ڕاستەوخۆ ئاماژە بەوە دەدات کە ئارێنت (خاوەن پیشەیەکی نێرانەیە) کە ئەویش بەتایبەتی هی فەیلەسوفەکانە. هەر ئەمەیشە کە دەبێتە دەستپێکی یەکەم پرسیاری گاوس: سەرباری ئەو دانپیانان و ڕێزەی لێی گیراوە، ئایا ئارێنت پێی وایە کە ڕۆڵی ئەو وەک فەیلەسوف شتێکی نائاسایی و سەیرە، لەبەرئەوەی کە خۆی ئافرەتە؟ ئارێنت وەڵام دەداتەوە:
 
ئارێنت: ئەترسم لەوەی کە پێت بڵێم وا نیە، چونکە من سەر بە بازنەی فەیلەسوفان نیم. پیشەکەم – گەر شیاو بێت پێی بڵیین پیشە- بواری تیۆرەی سیاسیە. من هەرگیز هەستناکەم فەیلەسوف بم، وەک چۆن پێیشم وا نیە - وەک ئەوەی ئێوە لە دڵسۆزی خۆتانەوە دەیڵێن - لە بازنەی فەیلەسوفاندا دەموچاوێکی زۆر ئارەزوکراو بم. بەڵام سەبارەت بەو پرسیارەی ترت کە دەروازەی گفتوگۆکەت پێ کردەوە: کە دەڵێیت فەلسەفە بەگشتی وا بیری لێکراوەتە و وێناکراوە کە بەتەنها پیشەیەکی پیاوانە بێت! من دەڵیم زۆر شیاوە دەشێت ڕۆژێک بێت کە ئافرەتیش ببێت بە فەیلەسوف.
 
گونتەر گاوس: من خۆم وای دەبینم کە فەیلەسوف بیت.
 
ئارێنت: باشە، ئێ کە تۆ وات وت، ئیدی من ناتوانم هیچ بڵێم. بەڵام بەڕای خۆم، من فەیلەسوف نیم. من بۆ هەتاهەتایە ماڵاوایم لە فەلسەفە کردووە. وەک دەزانیت، من فەلسەفەم خوێندووە، بەڵام ئەمە مانای وا نیە کە هێشتا هەر لەگەڵیدا ماومەتەوە.
 
گونتەر گاوس: حەزدەکەم زۆر بە بەدیاریکراوی لە دەمی خۆتەوە بیبیستم کە ئایا جیاوازی چیە لە نێوان فەلسەفەی سیاسی و ئەم کارەی ئێستای تۆ وەک پرۆفیسۆری بواری تیۆرەی سیاسی؟
 
ئارێنت: گوزارشتی (فەلسەفەی سیاسی) کە من زۆر خۆمی لێ لادەدەم، گوزارشتێکە بارکراو بە زنجیرەیەک ترادسیۆن و نەریت. کە من باسی ئەو شتانە دەکەم، جا ئەکادیمیانە بێت یان نا، هەمیشە ئەوەم لەبەر چاوە کە جۆرە هەستیاریی و پەشۆکانێکی زیندوو لە نێوان فەلسەفە و سیاسەتدا، هەیە، ئەوەیە مەسەلەکە، جۆرێک لە ناڕوونی لەنێوان مرۆڤدا وەک بوونەوەرێکی بیرکەرەوە و وەک بوونەوەرێکی کارا و کردە. بۆنمونە پەشۆکانێک هەیە کە لە فەلسەفەی سروشتییدا بوونی نیە، هەر بۆیەیشە لەو لایەنەوە کە تایبەتە بە گرفتەکانی سروشت، فەیلەسوفیش دەتوانێت وەک هەر کەسێکی تر، بابەتیانە کێشەکان ببینێت. کاتێکیش ئەو شتانە دەدرکێنێت کە بیریان لێ دەکاتەوە، ئەوا لەجیاتی و بەناوی هەموو ڕەگەزی مرۆییەوە قسە دەکات، لێ کە باس دێتە سەر سیاسەت، ناتوانێت کەسێکی بابەتی، ئاسایی و بێلایەن بێت، لانیکەم لە دوای پلاتۆوە.
 
گونتەر گاوس: تێدەگەم مەبەستت چیە.
 
ئارێنت: لەگەڵ بوونی هەندێک دۆخی زۆر تایبەتی و ئاوارتەدا  نەبێت، کانت بۆ نمونە، زۆربەی زۆری فەیلەسوفەکان جۆرێک لە کینە و دوژمنایەتیان بەرامبەر بە هەموو چەشنەکانی سیاسەت هەیە. خۆی دەرککردن بەو دوژمنایەتیە زۆر گرنگە بۆ ناسینی کێشەکە، چونکە پرسیارێک نیە تاکەکەسی بێت، بەڵکو لە سروشتی بابەتەکە خۆیدایە.
 
گونتەر گاوس: تۆیش بۆیە ناتەوێت بەشێک بیت لەو دوژمنایەتیە بەرامبەر بە سیاسەت، چونکە باوەڕت وایە کاردەکاتە سەر ئیشەکانت؟
 
ئارێنت: بێگومان. من نامەوێت ببمە بەشێک لەو دوژمنایەتیە، من دەمەوێت بە نیگا و چاوێکەوە سەیری سیاسەت بکەم کە فەلسەفە لێڵ و تەمومژاوی نەکردووە.
 
گونتەر گاوس: تێدەگەم. ئێستا با بچینە سەر کێشەی ڕزگارکردنی ئافرەت. ئایا ئەوە هەرگیز بۆتە مایەی پرسیار بەلای تۆوە و رۆژێک لە ڕۆژان بە گرفتت زانیوە؟
 
ئارێنت: بەڵی بەدڵنیاییەوە. هەمیشە کێشەی لەم چەشنە بوونی هەیە. بەڕاستی من لەمەدا بڕێک مۆدێل کۆنم. هەمیشە باوەڕم بەوە هەبوو کە پیشەگەلێک هەن کە شایستە بەژن نین و لەگەڵیدا تەبا نایەنەوە، مەبەستم لەو پیشانەیە کە بۆ ئەوان ناشێت. بۆ نمونە بەلای منە شتێکی باش نیە کە ژن ببێتە فەرماندار  بەتەنها کارەکەی ئەوە بێت کە فەرمان بدات. ئەو ئەگەر بیەوێت دۆخی مێیینەیانەی خۆی بپارێزێت، نابێت بهێڵێت کار بگاتە ئەوە و خۆی بخاتە دۆخ و هەڵوێستێکی لەو شێوەیەوە. نازانم تا چەندە ڕاستم لەمەدا، بەڵام هەمیشە باوەڕم وا بووە، بەبێ ئەوەی هیچ هۆشیاریەکی ئەوتۆیشم بەوە هەبووبێت. یان بە مانایەکی تر با بڵێین، هەرگیز هۆشیار نەبووم بەوەی کە ئەو کێشەیە ڕۆڵێکی تایبەتی لە ژیانی مندا وەک خۆم گێڕاوە. زۆر بە سادەیی بیڵێم، من هەمیشە ئەو کارەم کردووە کە خۆم ویستوومە،
 
گاوس: سەبارەت بە کارەکانت، ئەوەیان شتێکە پاشتر دەچینە ناو وردەکاریەکانیەوە. کارەکانت پەیوەندیەکی توندوتۆڵیان هەیە بە تێگەیشتن لەو بارودۆخانەی بەهۆیانەوە کردەی سیاسی بەرهەم دێن. دەخوازیت لە ڕێی ئەو کارانەوە کاریگەریەکی بەرفراوانترت هەبێت؟ پێت وایە کە لەم سەردەمەی ئێستادا کاریگەری دانان لەسەر ئەوانی تر هەروا ئاسان نیە، یان هەر بەلاتەوە گرنگیەکی ئەوتۆی نیە و بایەخێکی لاوەکی هەیە؟
 
ئارێنت: وەک دەزانیت ئەمە پرسیارێکی ئاسان نیە. لێ گەر زۆر ڕاستگۆیانە بدوێم ئەوا دەڵێم: کاتێک کە کار دەکەم بۆم گرنگ نیە چۆن کاریگەری لەسەر خەڵکی بەجێدەهێڵێت.
 
گاوس: ئەی کە لە کارەکەت تەواوبوویت؟
 
ئارێنت: ئێ تەواو، ئیدی لەوێدا تەواو بووم. ئەوەی دەمەوێت بڵیم گرنگترین شت بەلای منەوە ئەوەیە کە تێبگەم. نووسین بەلای منەوە بەشێکە لە پرۆسەی تێگەیشتن،.. چونکە هەندێک شت لە ڕێی نووسینەوە گەڵاڵە دەبن.  من گەر یادەوەریەکی باشم هەبووایە و بمتوانیایە هەموو ئایدیاکانم بپارێزم، ئیدی گومان دەکەم بمویستایە هیچ بنووسم. من خۆم دەزانم کە چەند تەمەڵم. ئەوەی بۆ من گرنگە پڕۆسەی بیرکردنەوە خۆیەتی. هەرکات توانیبێتم بیر لە بابەتێکی دیاریکراو بکەمەوە، ئەوا لە خۆم ڕازی بووم. گەر دوای ئەوەیش توانیبێتم لە نووسینەکەمدا بەشێوەیەکی باش گوزارشت لە پڕۆسەی بیرکردنەوەکەم بکەم، ئەوەیش وام لێدەکات لە خۆم رازی بم.
                                                            
لێت پرسیم کە داخۆ کاریگەری کارەکانم لەسەر ئەوانی تر چۆنە؟ گەر بکرێت تۆزێک گاڵتەجاڕانە بدوێم، ئەوا دەڵێم پرسیارەکەت زۆر نێرانەیە. ئەوە پیاوانن کە هەمیشە دەیانەوێت کاریگەریەکی زۆریان لەسەر ئەوانی تر هەبێت. من خۆم تا ڕادەیەک وەک تەماشاکەرێک لەدەرەوە، سەیری ئەوە دەکەم: ئایا من خۆم وەک کەسێکی کاریگەر دێتە پێش چاو؟ نا. من دەمەوێت تێبگەم. گەر ئەوانی تریش بەهەمان ئەو شێوەیە لە بابەتێک تێگەیشتن کە من لێی تێگەیشتووم، ئەوا ئەو هەستەم لا دروستدەبێت کە لە خۆم رازی بم وەک ئەوەی لەناو کۆمەڵێک تاکەکەسدا بژیم کە وەک خۆم بیردەکەنەوە.
 
 
گاوس: ئایا نووسین شتێکە ئاسان بەدەستتەوە دێت؟ ئایا بە ئاسانی بیرۆکەکان پێکەوە دەلکێنیت و بابەتیان لێ دروستدەکەیت؟
 
ئارێنت: هەندێکجار بەڵی، هەندێکجاریش نا. بەشێوەیەکی گشتی من تا نەتوانم بنووسم، نانووسم. بەمانایەکی تر، تەنها ئەو کاتە دەتوانم بنووسم کە پڕم و خۆم کردۆتە  کەرەستە و ڕەشنووسێک بۆ نووسینەکەم. 
 
گاوس: تەنانەت گەر هاتوو  بیریشیت لێکردبێتەوە؟
 
ئارێنت: بەڵێ. من دەزانم دەمەوێت لەسەر چی بنووسم. من تا بیرمنەکردبێتەوە لە بابەتیک، ناینووسم. من وا ڕاهتووم کە هەر هەموو بابەتەکە بە یەکجار دەنووسم. ئەوە پڕۆسەیەکە کە زۆر بە خێرایی دەگوزەرێت، تەنها پەیوەستی بڕی خێراییەکەمە لە چاپکردنیدا.
 
گاوس: بایەخدانت بە تیۆرەی سیاسی، بە کردار و ڕەفتاری سیاسی، لە مڕۆدا بە چەقی کارەکانت دادەنرێن. هەر لەبەر رۆشنایی ئەوەیشدا نامەگۆرینەوەکانت لەگەڵ پرۆفیسۆری ئیسرائیلی (شۆلیم) دا بۆ من زۆر جێی سەرەنج بوون. لە یەکێک لە نامەکانتدا نووسیبووت: کە گەنج بوویت، هیچ بایەخێکت نە بە سیاسەت و نە بە مێژوو نەداوە. خاتوو ئارێنت وەک یەهودیەک لە ساڵی1933 وە لە ئەڵمانیا هەڵاتوویت. ئەو دەمە تەمەنت 26 ساڵ بووە. ئایا بایەخدانت بە سیاسەت ڕاستەوخۆ دەگەڕێتەوە بۆ بەلاوە گرنگ نەبوونی سیاسەت و مێژوو لە پەیوەست بەو ڕووداوانەوە لە کاتی خۆیدا؟
 
ئارێنت: بەڵی بێگومان. چیدی لە 1933 ەوە بایەخنەدان و بۆ گرنگ نەبوو شتێکی نەشیاوبوو، تەنانەت بەر لەو کاتەیش.
 
گاوس: ئەمە بۆ تۆیش وا بوو؟
 
ئارێنت: بەڵی بە دڵنیاییەوە. من خۆم بە ویستی خۆم رۆژنامەکانم خوێندەوە، هەندێک ڕا و بۆچوونیشم دەربارەی شتەکان هەبوو. سەر بە حیزبێک نەبووم، سەرباری ئەوەی کە هەر پێویستیشم بەوە نەبوو. دواجار لە ساڵی 1931 دا چوومە سەر ئەو باوەڕەی کە نازیەکان دەسەڵات دەگرنە دەست، بە بەردەوامییش لەگەڵ خەڵکی تردا باسی ئەو مەسەلەیەم دەکرد و دەمدواندن. بەڵام تا هەڵنەهاتم، بەشێوەیەکی سیستماتیکی خۆمم پێوە سەرقاڵ نەکرد.
 
 
گاوس: پرسیارێکی ترم هەیە هەر دەربارەی ئەوەی کە ئێستا باستکرد. تۆ کە هەر لە ساڵی 1931 ەوە باوەڕت وا بوو کە ناکرێت بەر بە نازیەکان بگیرێت لەوەی دەسەڵات بگرنە دەست، هەستت بەوە نەکرد پێویستە چالاکانە شتێکی تر بکەیت تا بەر بەو کارە بگریت؟ بۆ نمونە ببوویتایە بە ئەندامی حیزبێک؟ یا بە شتێکی بێمانات دەزانی و پێت وابوو کە تازە کار لە کار ترازاوە؟
 
ئارێنت: وەکو خۆم، باوەڕم نەدەکرد کە ئەوە مانایەکی ئەوتۆی هەبێت. گەر بیرم لەوە بکردایەتەوە - ئەزانی زۆر سەختە بەراورد بە ڕابردوو، لە ئێستادا ئەم قسەیە بکەیت -  لەوانە بوو شتێکم بکردایە، لێ هەستمکرد هیچ ئومێدێک نیە.
 
 
سەرچاوە:
HANNAH ARENDT: THE LAST INTERVIEW AND OTHER CONVERSATION“WHAT REMAINS?THE LANGUAGE REMAINS”: A CONVERSATION WITH GÜNTER GAUS
Zur Person, ZDF TV, Germany
October 28, 1964

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.