دكتۆر هێرش قادری
میتراییەكان كە تراژدیای جیهانیان ناساندبوو و قبووڵیان كردبوو، لەبری هەڵاتن لێی و خۆخهڵەتاندن بە وەهم و ئاواتی خۆر و جیهانی وێنەكان، ڕۆیشتنە نێو تاریكیی ئەشكەوتەوە كە هێمایەك لە تاریكیی دنیایە و بە خواردنی شەڕاب و گۆشت و قوربانی كردنی مانگا/كوشتنی مانگا و خۆر كە هێمایەكە لە پیرۆزییەكانی ئاسمانه، سەما و هەڵپەڕكێ و شایی دیۆنیزۆسییان دەكرد.
"گاتاكان" لە سەركۆنەكردنی دیوسنان(میترایی) دەنووسێت: " وانەی ڕاستەقینه دەفەوتێنن، بانگەشەی ئەوە دەكەن كە مانگا و خۆر لە خراپترین شتەكانن كە بەچاو دەبینرێن. ئەوانە شوێنكەوتووی درۆن و بەدژی ئەشەن" (گاتاكان: 10/23). هەروەك پێشتر گوتمان، میترا لەدوای لەدایكبوونی لە دڵی بەردەوە، یەكەمین كارگەلێك كە دەیكات ڕاوكردنی خۆر و كوشتنی مانگایە. بەم هۆیه، نیبرگ بەتەواوی ئەم بڕگە لە گاتاكان بە ئاماژە بە میتراییەكان دەزانێت (نیبرگ بە نقل از رچی، همان: 250) كە بەدوور لە نووری خۆر لە تاریكایی ئەشكەوتەكاندا، بە كوشتن (قوربانی كردن)ـی مانگا دەپڕژێت و سەما و شایی دەكات. ئایینی قوربانی و هۆم خواردنەوە لە پاش ئاوابوونی خۆر لە تاریكیی ئەشكەوت، شەوانە، بۆ ڕەزامەندیی ئەهریمەن كە هێمای تاریكی و لێڵی بووه، بوو(رچی، 1381: 135).
كەسێك كە گەیشتبێتە پلەی تێگەیشتن لە نهێنییەكانی دینی(میترا) دەمامكێك كە لە قاڵاوە لەسەر دەكات. حەوت خوانی مێهری، بە پێچەوانەی حەوت خوانی عیرفانی، لە نوورەوە بۆ تاریكی و لە وەهمی ڕووناكییەوە بۆ هەقیقەتی تراژیكی جیهانی تاریكە. عارفی مێهری نەك خەرمانەیەك لە نوور، بەڵكوو ئەستێرۆكێك لە قاڵاوە. دەربازبوون نەك لە تاریكییەوە بۆ نوور، بەڵكوو دەربازبوون لە نوور و ئاواتەوە بۆ تاریكی و ژێر زەوییه و بەپێچەوانەی ئەفلاتوون و عیرفانی ئێرانییە و نەتەنیا لە تاریكیی ئەشكەوت و دوور لە نووری خۆر بەڵكوو، سەرنجڕاكێشە هۆم، خواردنەوەی سەرخۆشكەر دەخۆنەوە و سەما و هەرا و شایی دەكەن (گیمن، 1378: 71) و تراژدیای ژیان بە سەمای دیۆنیزۆسی بەسەردەبەن كە زەردەشت لە دژبەریی لەگەڵ ئەوەدا بەرگری لە خۆر و ئاگر و نوور دەكات و تاریكی و ئەشكەوت بە هێمای نەزانین و ئەهریمەن دەزانێت. بەڵام بەپیێ ئەوەی كە ئەشكەوتی میترایی لە ناو ئیزەدیان ماوە بەڵام واتای زەینی (مێشكی) لە میترایی بووەتە زەردەشتی. ئەشكەوت لە میترادا جێگای كوشتنی گا و هەڵپەركێ و خواردنەوەیە بەڵام ئیستا بووەتە جێگای چلە گرتن و قوربانی كردن.
باسی تراژدی یان كارەساتمان كرد. با بە واتایتر لێكۆڵێنەوە بكەێنە سەر ئەم بابەتە و لە تەفسیری واڵتر بنیامینیش كەڵك وەربگرین. لەم وێنەدا دەوێنین، میترا لە گوشەی لایەن راستە لە سەری وێنەكەدا، سواری ئەسپ و بەرەو بەر دەڕوات بەڵام رووی بەرەو پشتە و بە پێچەوانەی ڕویشتنی روبەبەر بۆ پشتی خۆی زوومی كردوەسە خاڵێك، ئەو خاڵە گرنگە چییە. كە میترا مەسیری ئەسپەكان، چاوی لێ دەكات؟ پێش شروڤەی خۆم سەردانێكی بنیامین بۆ لیكۆڵێنەوە لە سەرم ئەم وینە بكەین. عەٶبەت بنیامین میترا ناناسێت بەڵام شروڤەكەی لە سەر وینەكە، شەكێ نایەڵێت كە میترایە. بنیامین لە وتارێكدا باسی نەقاشی نەقاشێك دەكا كە ناوی لە بیرم نەماوە بەڵام وەكو ئەو وێنە ئەڵێت فرشتەیكە كە ئەسپەكان یا نەسیمی با بەرەو پێش دەیبەن بەڵام خوئ پشتی سەری زوومی كردوەسە خاڵێكی سرنج.
ئەو نەسیم و مەسیری یەسپە مانای چییە و هەڵگەڕانەوە و زوومی میترا واتای چییە؟ ناوبراو دەڵێت، نەسیمی بەرەو پێش، مانای پێشكەوتن بەرەو داهاتوو و هۆمید بە چارەسەری كێشەو ئاڵوزەكانە و ریكهاتی مەدینەی فازلەیە وەكوو ئەفلاتون و ماركس یان بەهەشتی مەسیح و ئیسلام بەڵام گەڕانەوە و زووم بە پێچەوانەی ڕویشتنی ڕێگە، ناهومیدی و دیتنی كارەساتی وەكوو ئاشویتسە. یانی كسانێك كە دروشمی مەدینەی فازلە ئەدەن، كارەسات زور دەجولقێنن بۆ گەیشتن بە ئامانجیان وەكوو قاتلو لە رێگای بەهەشتی خۆدا یان نژاد بەرتری نازیسم و كمونیسمی بێ چینی ماركس. بەڵام خاڵی زوومی میترا(بو بوتەی بنیامین فرشتە) كوشتراوەكان نازیسم وەك ئاشویتس دەبینێت، كوشتراوەكان و پێكدادانی ئیسلام و هیتلر و ئێستالین دەبینێت نە دروشمە جوانەكانیان، كوا كامیان توانی ئەو بەهەشت ئیدعایان ئەكرد بیخۆلقێنێت؟
ئەوەسە كە نیچە دەڵیت بسە ئیتر دوهەزارساكە مۆسەكێن خۆدا و مەدینەی فازلە و .... ، دەخۆن بە جێ گۆڵداننی خوتان، كارەسات ژیان بە رەقسی دیونیزۆسی(هەڵپەركێ میترایی)، قەبووڵ بكەن. ئیستا لە ڕوانگەی میترایی كوردی دەبێ چون شروڤەی لەسەر بكەین؟ لە سمینارەكە پرسیاریان لگ كردم بۆ میترا لە تاریكی ئەشكەوت ریوورەسم گاكۆژی بە جێ دێنێت؟ سەرەڕای ئەوە كە گا هێمای تەوەهۆمات و مۆسەكنی ئاسمانیی وەك بەهەشت و مۆنجییە، تاریكی ئەشكەوت، هێمای كارەسات ژیانە. وڵامم دانۆ چوون شەنگال و ئەنفاڵ كارەسات و تاریكە تاكی موسەكن رووناكی دەخۆن؟ كام موسەكن شەنگاڵ تەوجیە دەكات؟ ئەو تاریكییە تاریكی ئەنفال و هەڵەبجە و ویەن و میكۆنۆس و رژیمی بەعس و رژیمی سێدارە و.... . ڕویشتن بەرەو پێش میترا كۆشتنی گایە هروا لە وێنەكەدا ڕوونە كاتی كوشتنی گا، میترا چاو لە پشتسەری دەكات و بە زاهری چاوی بۆ هەتاو دەڕوانێت لە حاڵێكدا دوس یان هەم مانای خور، یانی گا دەكوژێت.
لە سەری میترا و مەشخەل رووبەسەر، نەخشی ئەستێرە كێشراوە بەڵام لە پشتی میترا كە چاوی لێ دەكات، مەشخەل روبەخوارە و خور كێشراوە. میترا/پەیمان باش دەزانێت كۆشتنی گا/شەریعەت، پایانی تەوەهومات یان موسەكن خواردن نییە، ئەوە خاڵە تراژیكە كە سرنجی ئەدات، خوری خویڕییە. دەزانێت دووبارە خور سەرهەڵئەدات و سەرهەڵدانی خور، كوتایی گریبەست و ئەقڵ و بەرامبەریە و سەرهەڵدانی شەریعەت و رەوایی متافیزیكی و سلسلە مراتب سیادییە. چوون هەتاو بە وتەی پسپوران لە ناو نەتەوانی ئیستبدادی و چینایەتی وەك ئێران/زەردەشت پیروزە لە ناو ماد كە بە پەیمان/میترا دیاكۆ هەڵدەبژێرن، هەتاو شەڕە.
ئەو چاوی لێ دەكات دەزانێت هەتاو سەرهەڵئەداتو و بە ناو ڕووناكی خور لە قتل و عامی بیستونی مادەكان تا ئەنفاڵ و شەنگاڵ چە تارییكیانێ ڕوو نادات. ئەوەسە كە كوتاپاتس لە پشت میترا لە ژێر نەخشی خور، مەشخەڵی روبەخوار گرتووە و ناهۆمید و غەمگینە بە پێچەوانەی كوتس كە پێشۆی میترا لە ژێر نەخشی ئەستێرو و شاداب و خوشحاڵە. غەمگینی كوتوپایس بە رەنگی شین(رەنگی ئاسمان كاتێك خور هەیە) بە پێچەوانەی رەنگی پرتەقاڵی كۆتوسە كە رەنگی ئاسو لا كاتی ئاوابوونی خور و هەڵهاتنی میترایە.
مەشخەڵ و تاریكیی ئەشكەوت
ئەشكەوتی میتراییەكان بە مێهرابە ناوزەد كراوە. مەڕ و ئاو. چوونكە لە ئەشكەوتانێكدا گا دكوژن كە ئاوی هەیە، هەروەكوو مێهرابەی لالش كە كانیی ئاوی هەیە. مێهرابەی میتراییەكان كە جێگای خوشی و هەڵپەركی و خواردنەوەیە دەبێتە محراب ـی ئیسلام كە جێی نوێژو دوعا و "هەڕگ"بەسەرییە. ئێستا ئیزەدییەكان ئەشكەوتی تاریك و مەشخەڵیان هێشتووەتەوە، بەڵام لە پەنای ئەم سیمبولە میتراییە، پێروزبایی هەتاویش هەیە كە پاشماوەی میترا نییە بەڵكو كاریگەریی زەردەشتی لەسەر دیارە. ئیزەدی وەكوو پیرشالیار لە كاتی ئاوابوونی خۆر، چوارشەممەسوری دەست پێ ئەكەن و مەشخەڵ دادەگیرسێنن.
سوور هەم مانای شایی و زەماوەندە (زەماوەندی پیرشالیار) هەم مانای ڕەنگی ئاسۆ یان ئۆفۆقە. لە كاتی دانیشتن و ئاوابوونی خۆر، ئاسۆ ڕەنگی سوورە. لە جەشنی چواەشەممە سوری، دەبینین كە بە سەر ئاگردا دەپەڕن و بێ ڕێزی پێوە دەكەن ئەوە بوو كە زەردەشتی تێكدا و توڕەی دەكات بۆ دژبەری لە تەك میترا. هەروەكوو ئەمڕۆ، ئیزەدی میترا بە تاریكی ئەشكەوتو و مەشخەڵ ناسراوە، لە بەردنووس و وێنەگەلێك كە لە لەدایكبوونی میترا بەدەست هاتووە، كوڵاوێكی "فریژ"ی لەسەرە و لە دەستی چەپیدا مەشخەڵ و لەدەستی ڕاستیدا چەقۆ هەیە كە بەم چەقۆیە دەبێت ڕۆژێك گا بكوژێت (هینلز، 1385: 124).
یەكەمین شەڕی میترا، بۆ ڕێكخستنی كارەكانی خۆی لە پاش لەدایكبوونی، شەڕ لەگەڵ خۆر و شكستدان و بەچۆكدادانی خۆرە(رچی، 1381، 304-297). لە گاتاكانیشدا میترا وەكوو بكوژی مانگا و شكستدەری خۆر ناسراوە (زنر و لومل به نقل از بیانكی، كلوسكا، همان، 48). كەوایە میترا نە تەنیا خۆر نەبووە، بەڵكوو لە بنەڕەتدا خۆی بە دژبەر و دژەخۆر دەزانێت. "بیوار" بڕوای وایە كە میهر پێوەندی لەگەڵ خودای ژیرزەوی یان جیهانی مردووەكانی نێوانچۆم واته نەرگل دا(هادس)هەیە (هنسمن، همان، 255). مەشخەڵێك كە لەدەستی چەپی میترادا هەیە هێمای دژەخۆرە و مەشخەڵ لە ئەشكەوتە تاریكەكان و لە شوێنێكدا كە نووری خۆری لێ نییه، كەڵكی لێ وەردەگیردرێت، لە شوێنێك كە نووری خۆر هەیە ئیدی پێویست بە مەشخەڵ نییە.
میهر بە پێچەوانەی خۆر و پاش ئاوابوونی خۆر هەڵدێت و پێش هەڵهاتنی خۆر، ئاوا دەبێت. میهر و خۆر لە زۆربەی نووسراوەكانی دینی پاڵەوی، پازەند و میهریشت ـدا، دوو خودای جیاوازن (ورمازرن، 1345: 8). " میسەرە، بەرلە خۆر لە كێوان (چیاكان) ......ئاشكرا دەبێت و دەردەكەوێت....لە كاتی ئاوابوونی خۆردا دەست دەكات بە پاسەوانی..... سووڕانەوەی ئەو لە ڕۆژئاواوە بەرەو ڕۆژهەڵات..."(میهریشت، كردە24). كەوایە، میترا هیچكاتێك خۆر نەبووە و زۆرتر خودای شەو و ئەستێرەیە تاوەكوو خۆر و ڕۆژ و هەڵهاتن و ئاوابوونیشی پێچەوانەی خۆرە. لە ڕۆژئاواوە، پاش ئاوابوونی خۆر هەڵدێت و لە ڕۆژهەڵاتەوە پێش هەڵهاتنی خۆر، ئاوا دەبێت. لە ڕاستیدا هەڵهاتنی خۆر، ئاوابوونی میترایە(هەر بەوجۆرەی كە هەڵهاتنی ئێرانییەكان و زەردەشت ئاوابوونی مادەكان و میترا بوو) هەربۆیە، میهر هیچكاتێك نە دین بووە و نە خۆر(اشتیانی، بی تا: 32). ئیزەدی،ئەویە كەمەشخەڵ و ئەشكەوتە، میتراییە، بەڵام هەتاو، لادان لە میترایە. بەڵام ئیزەدییە بەڕئزەكان ۆیان دەڵێن خورە، زوربەی وینەی سەر بەردەكان كە كیشراون نە خور بەڵكو گۆڵی نیلوفرن.
یەكێك لە سیمبولە فرە زۆرەكانی لالش كە لەسەر بەردەكانە میهراوەكە/مەعبد، كێشراوەنەتەوە، نەخشی نیلوفەرە. من پێشتر لە كتیبەكەمدا گوتوومە نیلوفەر سیمبولی میترایە، چوونكە نیلوفەر پێش هەڵهاتنی خۆر، گوڵپەڕەكانی دەكاتەوە و كاتێ خۆر هەڵدێت، دەێبەستێت. بەڵام ئەو نەخشانە لەلای ئیزەدیەكان، خۆیان خۆر بوو و، منیش سەرسام بووم كە خۆر بن. ڕاستییەكەی منیش نەمزانی نیلوفەرە یا خۆر تا دۆینێ كە لەگەڵ جەلیل ئازادیخواز سەردانێكی لالشمان كرد، گوتی خۆر نییە، نیلوفەرە، زۆرم پێ خۆش بوو زۆر بە شوێنیدا گەڕاین، دەركەوت كاك جەلیل ڕاست دەكات. ئەویش نیشانەیەكی تری میترای بوونە كە، بەداخەوە خۆیان وادەزانن خۆر یان هەتاوە.
پرسیار ئەوەیە كە بۆ بووەتە خۆر؟ ئێرانیە زەردەشتییەكان، سەرەڕای ئەوەی كە میترای ڕەسەنی مادییان لەناو برد، بە وتەی هینتز هەموو شوێن و ئەشكەوتەكانی میتراییان وێران كرد، بەڵام هەر بە لەناوبردنی ئەمانە رازی نەبوون. بە هۆی ئەوە كە میترا لە ناو مێشك و باوەڕی خەڵكدا هێلانەی كردبوو، ئەوان هاتن لە هەمبەر میترای ڕەسەنی مادی، میتراێكی درووستكراوی زەردەشتییان ساز دا كە لە بری كوشتنی گا، بوو بە قوربانیی گا و، لە باتی دژایەتی خۆر بوو بە خۆرپەرەست و، هەڵپەركێیان گوڕی بۆ زكری عیرفانی.