وەڵامێك بۆ هەموو ئەوانەی دەڵێن: "لە ئاینی ئیسلامدا نەهاتوە زەوی تەخت بێت!"
یەكێك لە مەلا سەلەفیەكان، زۆر ڕاستگۆیانە ئەو بەڵگانە دەهێنێتەوە كە لە دەقی قورئان و حەدیسدا باسی شێوەی گۆی زەوی دەكەن و لەهیچ كامیاندا بەشێوەی گۆیی یان خڕ باسی لێوە نەكراوە، بەڵكو وەك گۆڕەپانێكی یاری تۆپی پێ یان شتێكی لەو شێوەیە بە تەخت باس كراوە و ناوی هێنراوە و وەسف كراوە.
بەپێی وتەی ئەو مەلا سەلەفیە، لەهیچ دەقێكی ئاینی ئیسلامدا نەهاتووە كە شێوەی زەوی گۆیی یان خڕبێت و زۆرینەی زانایانی ئاینی ئیسلامیش لەسەر ئەو بابەتە كۆكن، دەڵێت زەوی تەختە بەڵام بازنەییە نەك چوارگۆشەیی یان هەر شێوەیەكی تر!
ئەو مەلایە لە كاتێكدا دەزانێت زانست سەلماندویەتی كە زەوی بەو شێوەیە نیە كە ئەو باسی دەكات، بۆیە دەڵێت: ئێمە حەقمان نیە زانست چی دەڵێت، ئێمە دەقمان هەیە و ڕاوبۆچونی شارەزایانی ئاینیمان هەیە!