سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

فەلسەفە، فەیلەسوف و قەشەنگیەکانی شوێن

23/01/2018


- دیدارێکی دەگمەن لەگەڵ غاستۆن باشلار –
سازکردنی: ژان کلود
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: بڕوا عەلادین



ژووریکی خنجیلانە ی پڕ لە کتێب لە نزیکی کۆشکی لومبێغ، ئەمە ئەو شوێنەیە کە خوێندکارەکانی تیایدا سەردانی غاستۆن باشلار: فەیلەسوفی فەرەنسیی تەمەن هەشتا ساڵ، دەکەن. وانەکانی بوونەتە مایەی سەرنجڕاکێشان و سرووش بۆ چەندین نەوە لە خوێندکارانی زانکۆ. کتێبەکانی کە تێکەڵەیەک بوون لە ماتماتیک، شیعر و خەون، چەندە سەرکەوتنی بەرچاویان بەدەستهێنا، بەهەمان ڕادەیش بوونە مایەی پشێوی بۆ هاوەڵە فەیلەسوفەکانی خۆی. چەند رۆژێک لەمەوبەر خەڵاتی نیشتمانی نامەکان (National Prize Of The Letters) ی پێبەخشرا و دواتریش لە ڕۆژنامەکاندا بایەخێکی زۆری پێدرا. هۆکاری ئەوەی کە دەوێرین چاوپێکەوتنی لەگەڵدا بکەین ئەوەیە، کە ئەو کەسێکی دەمبەخەندەیە و خاوەن دڵێکی باشە، هەروەها لەبەرئەوەی ئەو لەو فەیلەسوفە دەچێت کە هەر هەموومان لە مناڵیەوە لە خەیاڵماندایە و وێنامان کردووە.   


- ئایا هیچ پەرۆشی ئەوەیت کە پێت بڵێین ((مامۆستا))؟

باشلار: نا، هەرگیز... گاستۆن باشلار یا بە تەنها باشلار بەسە، لەوە زیاتر نا. تەنانەت حەزناکەم پێیشم بڵێیت پرۆفیسۆر، بەڕاستمە و گاڵتە ناکەم.. ئەوە یەکاڵابۆتەوە. من پیاوێکم لەوپەری ئازادیی خۆمدام، هەمووان پێمدەڵێن باشلار. نامەوێت کەس پێم بڵێت مامۆستا، نا نا!

- کە گەیشتینە لات گوێت لە ڕادیۆ دەگرت، تا چەند بایەخ بە هەواڵەکان دەدەیت؟

باشلار: هەواڵەکان شتێکی سەرەکی و جەوهەریین لە ژیانی مندا. کچەکەم ڕادیۆیەکی ترانزیستەری بۆکڕیووم، منیش لە ٧ ی بەیانیەوە تا ٩ ی شەو، بە بەردەوامی هەموو سەری کاتژمێرێک، گوێ لە کورتەی هەواڵەکان دەگرم و بۆم گرنگە بزانم چی روودەدات.

- بۆچی؟

باشلار: چونکە بۆ ماوەی ٣ خولەک هەستدەکەم هەموو جیهان بە چواردەوری مندا دەسوڕێتەوە. هیچ شتێک لەوە خۆشتر نیە کە دنیا لە شێوەی هەواڵدا بۆت بێتە ژوورەوە. من ناتوانم بەبێ ئەوە بژیم.

- بەڵام مەرج نیە هەمیشە ڕووداوەکان گرنگ و پێویست بن.

باشلار: خۆی باشیەکەی ئەوەیە کە تەنها هەواڵی ڕووتن لەبارەی ڕووداوەکانەوە، واتە ڕووداوەکان وەک ئەوەی کە ڕوویانداوە، بەبێ قسە و کۆمێنتی زۆروبۆری چاودێر و ڕەخنەگران لەسەریان. بێگومان هەندێکجار گوێ لە هەندێک بۆچوون و کۆمێنتی چاودێر و ڕەخنەگرانیش دەگرم، بەڵام بەزۆری تووشی نائومێدیم دەکەن. هەربۆیە پێم وایە هەواڵەکان خۆیان بەسن، لێ گەر من خۆم تێبینی یا کۆمێنتیکی بچوکم لەبارەیانەوە هەبێت، ئەوا بە شێوازی تایبەتی خۆم دەیاننووسم.   
 
- ئایا دەکرێت پێناسەیەکی شیاو بۆ فەیلەسوف بکەین؟

باشلار: کاتی خۆی کە مامۆستا بووم و وانەم دەوتەوە ، وا ڕاهاتبووم پێناسەیەکم بۆ فەیلەسوف هەبێت تا پێشکەش بە خوێندکارەکانمی بکەم، لێ ئێستا ئەوەم نەماوە.
بەڵام دەمەوێت بزانم پێناسەی فەیلەسوفت بۆچیە؟ ناشێت بۆ ئەوەت بێت تا تۆیش وەک هەندێک کەس بڵێیت: فەیلەسوف واتە ((مامۆستا و شارەزای دانایی))؟

- بۆیە ئەو پرسیارە دەکەم چونکە باوترین بیرۆکەی خەڵک لەبارەی فەیلەسوفەکانەوە ئەوەیە کە فەلسەفە شتێکی بێ سوودە و بە کەڵکی هیچ نایەت.

باشلار: باشە، بەڵام بەڕای من فەلسەفە ئامرازێکی گرنگ و بەکەڵکی بیرکردنەوەیە. هەر بۆیە گەر ویستت بەبێ بیرۆکە و ئایدیای ڕەسەن بیربکەیتەوە، ئەوا دەتوانیت بەبێ فەلسەفە بیربکەیتەوە.  

- ئایا فەیلەسوفەکان لە کۆی مرۆڤەکانی تر باڵاترن؟

باشلار: نا، فەیلەسوف خودا نیە. شتێک نیە بەناوی مرۆڤی باڵاوە، من خۆم باوەڕم بە هیرارکیزم (پلەبەندیکردن) ی ئاڵۆز و ئەفسووناوی نیە. مرۆڤ هەر ئەوەیە کە دەتوانێت ببێت بەوەی کە دەیەوێت. خۆی ئەوەی کە هەمیشە تۆ خودی خۆیشت بیت شتێکی خۆش نیە، ئیتر تێناگەم و بەلامەوە سەیرە کە خەڵکی چۆن دەتوانن خۆیان بەوانی تر بەراووردبکەن،

- ئێمە لەژێر کاریگەری ئەو بیرۆکەیەداین کە گوایە فەیلەسوف دەزانێت چۆن لەوانی تر، خۆشتر بژی.

باشلار: باشتر بژی.. بۆ؟

-  چونکە خۆی لە هەستوسۆزەکان بەدوور دەگرێت و دەپارێزێت.

باشلار: نا، نا نا.. ئەو هەمیشە خۆی لە هەستوسۆزەکان بەدوورناگرێت، یا ئەوەی کە لەبەرئەوەی کەسێک لە ژیانیدا نیە، ئیدی مانای وایە دۆخی خراپە.

- وەڵامێکی زرنگانەیە، لێ وەڵامی پرسیارەکەی من نیە

باشلار: نا، چونکە هەر خودی ژیان و کردەی بیرکردنەوە بەشێوەیەکی ڕەها، پابەستە و یەکانگیری یەک نین. بۆ نمونە من کە کتێبی فەیلەسوفێک دەخوێنمەوە، تەواو ئاوێتەی دەبم و دەچمە ناوی، لێ ئەمە نابێتە هۆی ئەوەی کە وەک هەموو ئەوانی تر نەژیم، وەک هاوڵاتیەکی باش، پیاوی ماڵێک یا کرێکارێک لە پیشەکەی خۆیدا نەبم. تۆ دەتەوێت وێنەی فەیلەسوفێکم پێوە بلکێنیت کە بە دوور لە ئاستەنگ و بەربەستەکانی ژیان، بەتەنها لەناو خەونەکانی خۆیدا دەژی.

- من ئەوەم ناوێت، ئەوە بیرۆکەی گشتی خەڵکە لەبارەی فەیلەسوفەوە.

باشلار:  کەواتە دەبێت هەر ئێستا ئەو وێنە خواروخێچ و هەڵەیە ڕاستبکرێتەوە. من دەزانم چۆن مامەڵەی شتەکان دەکەم، پێویستم بە کەس نیە... من دەزانم چۆن چێشت لێ بنێم، کەسێکی سەربەخۆم. منیش دەخوازم وەک لاوێک بچم بۆ لای قەساب، چیم حەزلێیە و دەمەوێت، هەڵیبژێرم. ئەزانی چی؟ هەرگیز شەرمم لە ژیانی ماتەریالیانە نەکردووە. من کە لە ستۆدیۆیەکی بچووکدا بووم و خەریکی توێژینەوە بووم، فەرهەنگێکم پێ بوو، باشترین چەشنەکانی پەنیریش لەبەردەممدا. من لە چاوتروکانێکدا دەزانم کام بەشەی گۆشتی بەرازێک لە بەشەکانی تری باشترە.
ئەی تۆ؟ (بەپێکەنینەوە) بزانم هیچ لە ژیانی مادی دەزانیت؟ هەرگیز بوونەتە جێی سەرنجت و سەرقاڵت بکەن؟

- هەستناکەم لە تۆ زیاتری لێ بزانم.

باشلار: ئۆه.. دە ورە، خۆی لە من باشتری لێ نازانێت و دایشنیشتووە پرسیار لە من دەکات!

- بەڕێز باشلار، دواجار ئەوە ڕێگای ژیانە.

باشلار: بەڵی، ئەوە زۆر جوانە: ڕێگای ژیان. تۆ ناچاریت ئامرازێک بۆ ژیان بدۆزیتەوە، گەرنا کەسێکی دەبەنگ و بەدبەختیت، ئەمە جگەلە وەی کە دەبێت لەگەڵ ئەم سەردەمەی ئێستاماندا خۆمان بگونجێنین.

- لە (ئاپارتمان) شوقەیەکی بچووکی پاریسیدا دەژیت.

باشلار: ڕاستە، زۆر بچووکە.

- هەربۆیە پێم وایە کە بیرۆکەی شوقە لەگەڵ ئایدیاکانی تۆدا دەربارەی ماڵی ڕاستەقینە، تەبانایەنەوە.

باشلار: دروستە. بەلای منەوە دەبێت ماڵ تایبەتمەندێتی خۆی هەبێت کە جۆرێکە لە ستوونییبوون. ماڵ لانیکەم پێویستی بە ژێرخان (ئەوەی کە پێیدەڵێن گەنجینە  و ژێرزەمین) و هەورەبان و هەموو ئەو شتانەی تریشە کە دەکەونە نێوانیانەوە.

- وابزانم دەڵێیت ئێمە هەمووجارێک بە پلیکانەدا دەڕۆینە خوارەوە بۆ گەنجینە و هەر بە پلیکانەیشدا...

باشلار: .. هەر بە پلیکانەیشدا دەچینە سەرەوە، ئەوەت خوێندۆتەوە؟ باشە دوای ئەو هەموو شتە، هەستت بەو ڕاستیە نەکردووە؟
تۆ کە دەچیتە خوارێ بۆ ژێرزەمین، ژێرزەمین وەک ئەشکەوتێکی ڕاستەقینە نەک وەک شوێنێکی ژیاریی کە پڕبێت لە شتومەکی کارەبایی، ئا لەو کاتەدا من کە دەچمەخوارێ و مۆمیکم بە دەستەوەیە، بۆ ئەوە چووم کە شەراب لە بەرمیلەکە دەربهێنم و بیهێنمەوە بۆ سەرەوە. نابێت بیرمبچێت بەلوعەی بەرمیلە شەرابەکە بگرمەوە. وەک دەبینیت، کە دەچمە خوارێ بۆ ناو ژێرزەمینەکە، ئەرکێکی سەرەکیم هەیە.
وابزانم لە کتێبەکەمدا دەربارەی (زەوی و زیندەخەونەکانی پشوودان) باسی ئەوەم کردووە کە لە خاک/ماڵی مندا ژن ناچێتە خوارەوە و دانابەزێت بۆ ناو گەنجینەکەی ژێرەوە، چونکە ئەوە ئەرک و ئیشی ئەو نیە. ئەوان کەمێک دەترسن لەوەی بچنە خوارەوە بۆ ناو ئەو ژێرزەمینە تاریک و تەنگە. تۆ بۆئەوەی بتوانیت بچیتە خوارەوە و بۆ ژێرەوە دابەزیت، دەبێت پیاوێکی بوێر بیت. دیارە سەرکەوتنیش بۆ هەورەبان هەمان شت نیە و جیاوازە.   
ئا تۆ پێم بڵێ: بە مناڵی لە کوێ بوویت؟

- مۆنتیپیێ.

باشلار: لە ماڵدا دەژیایت؟

- بەداخەوە، منیش لە شوقەدا ژیاوم.

باشلار: باشە، (بە پێکەنینێکەوە) کەواتە هیچ سەرەداوێکی ئەم تەلیسمەت لا نیە.

- گەر بتتوانیایە بگەڕێیتەوە بۆ لادێ، دەتکرد؟

باشلار: چەندە بتوانم، دەچم. ماڵەکەم باخچەیەکی گەورەی تێدایە و دوورە لە شارەوە، هەربۆیە هەستدەکەم لە ناو سروشت و ئەو کەشوهەوایەدام کە تۆ مەبەستتە.
یەکەم بەهارم لە یادە کە هەموو درەختەکانم چرۆیانکردبوو، بڕوام نەدەکرد بتوانم بە کەرەستەیەکی سەرمایەدارانەوە ببمە خاوەن درەختێکی گوڵدار. من زۆر حەزم بە ژیانی باخ و بێستانە.
هەندێکجار کە بیر لەوە دەکەمەوە بۆ ماوەی مانگێک دەبێت ئەم ماڵەم بەجێنەهێشتووە، ئەوسا بۆم دەردەکەوێت کە ژیان چەند گۆڕاوە. پێشتر بە بەردەوامی دەچووم بۆ پیاسە، بۆ گەڕان و بۆ سەیران، بەڵام دەبێت بگۆڕێیت، چونکە ناتەوێت ئەو شتانە بکەیت کە ناتوانیت بیانکەیت.

- بەڕێز باشلار، ئایا هەستکردن بە پیری شتێکی ناخۆشە و خەمبارت دەکات؟

باشلار: بەڵێ، بەڵێ، بە تەواوی مایەی دڵتەنگیە. چونکە دەتەوێت ئەو هێزەت بەدەستبهێنیتەوە کە لە دەستت داوە. بەڵێ، پیریی مایەی پەژارە و خەمە، بەڵام خۆ تۆ ئەمە تۆمارناکەیت.

 - بەڵام تۆ هەر زرت و چالاک دیاریت!

باشلار: باشە، کەواتە با ئەمە بەردەوام بێت (بە پێکەنینەوە).  

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەرچاوە:
https://www.youtube.com/watch?v=qu70lxwFoTA

فەلسەفە، فەیلەسوف و قەشەنگیەکانی شوێن

- دیدارێکی دەگمەن لەگەڵ غاستۆن باشلار 

 
سازکردنی: ژان کلود

وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: بڕوا عەلادین
 



ژووریکی خنجیلانە ی پڕ لە کتێب لە نزیکی کۆشکی لومبێغ، ئەمە ئەو شوێنەیە کە خوێندکارەکانی تیایدا سەردانی غاستۆن باشلار: فەیلەسوفی فەرەنسیی تەمەن هەشتا ساڵ، دەکەن.
وانەکانی بوونەتە مایەی سەرنجڕاکێشان و سرووش بۆ چەندین نەوە لە خوێندکارانی زانکۆ. کتێبەکانی کە تێکەڵەیەک بوون لە ماتماتیک، شیعر و خەون، چەندە سەرکەوتنی بەرچاویان بەدەستهێنا، بەهەمان ڕادەیش بوونە مایەی پشێوی بۆ هاوەڵە فەیلەسوفەکانی خۆی. چەند رۆژێک لەمەوبەر خەڵاتی نیشتمانی نامەکان (National Prize Of The Letters) ی پێبەخشرا و دواتریش لە ڕۆژنامەکاندا بایەخێکی زۆری پێدرا. هۆکاری ئەوەی کە دەوێرین چاوپێکەوتنی لەگەڵدا بکەین ئەوەیە، کە ئەو کەسێکی دەمبەخەندەیە و خاوەن دڵێکی باشە، هەروەها لەبەرئەوەی ئەو لەو فەیلەسوفە دەچێت کە هەر هەموومان لە مناڵیەوە لە خەیاڵماندایە و وێنامان کردووە.   
 

- ئایا هیچ پەرۆشی ئەوەیت کە پێت بڵێین ((مامۆستا))؟
 
باشلار: نا، هەرگیز... گاستۆن باشلار یا بە تەنها باشلار بەسە، لەوە زیاتر نا. تەنانەت حەزناکەم پێیشم بڵێیت پرۆفیسۆر، بەڕاستمە و گاڵتە ناکەم.. ئەوە یەکاڵابۆتەوە. من پیاوێکم لەوپەری ئازادیی خۆمدام، هەمووان پێمدەڵێن باشلار. نامەوێت کەس پێم بڵێت مامۆستا، نا نا!
 
- کە گەیشتینە لات گوێت لە ڕادیۆ دەگرت، تا چەند بایەخ بە هەواڵەکان دەدەیت؟
 
باشلار: هەواڵەکان شتێکی سەرەکی و جەوهەریین لە ژیانی مندا. کچەکەم ڕادیۆیەکی ترانزیستەری بۆکڕیووم، منیش لە ٧ ی بەیانیەوە تا ٩ ی شەو، بە بەردەوامی هەموو سەری کاتژمێرێک، گوێ لە کورتەی هەواڵەکان دەگرم و بۆم گرنگە بزانم چی روودەدات.
 
- بۆچی؟
 
باشلار: چونکە بۆ ماوەی ٣ خولەک هەستدەکەم هەموو جیهان بە چواردەوری مندا دەسوڕێتەوە. هیچ شتێک لەوە خۆشتر نیە کە دنیا لە شێوەی هەواڵدا بۆت بێتە ژوورەوە. من ناتوانم بەبێ ئەوە بژیم.
 
- بەڵام مەرج نیە هەمیشە ڕووداوەکان گرنگ و پێویست بن.
 
باشلار: خۆی باشیەکەی ئەوەیە کە تەنها هەواڵی ڕووتن لەبارەی ڕووداوەکانەوە، واتە ڕووداوەکان وەک ئەوەی کە ڕوویانداوە، بەبێ قسە و کۆمێنتی زۆروبۆری چاودێر و ڕەخنەگران لەسەریان. بێگومان هەندێکجار گوێ لە هەندێک بۆچوون و کۆمێنتی چاودێر و ڕەخنەگرانیش دەگرم، بەڵام بەزۆری تووشی نائومێدیم دەکەن. هەربۆیە پێم وایە هەواڵەکان خۆیان بەسن، لێ گەر من خۆم تێبینی یا کۆمێنتیکی بچوکم لەبارەیانەوە هەبێت، ئەوا بە شێوازی تایبەتی خۆم دەیاننووسم.   
 
- ئایا دەکرێت پێناسەیەکی شیاو بۆ فەیلەسوف بکەین؟
 
باشلار: کاتی خۆی کە مامۆستا بووم و وانەم دەوتەوە ، وا ڕاهاتبووم پێناسەیەکم بۆ فەیلەسوف هەبێت تا پێشکەش بە خوێندکارەکانمی بکەم، لێ ئێستا ئەوەم نەماوە.
بەڵام دەمەوێت بزانم پێناسەی فەیلەسوفت بۆچیە؟ ناشێت بۆ ئەوەت بێت تا تۆیش وەک هەندێک کەس بڵێیت: فەیلەسوف واتە ((مامۆستا و شارەزای دانایی))؟
 
- بۆیە ئەو پرسیارە دەکەم چونکە باوترین بیرۆکەی خەڵک لەبارەی فەیلەسوفەکانەوە ئەوەیە کە فەلسەفە شتێکی بێ سوودە و بە کەڵکی هیچ نایەت.
 
باشلار: باشە، بەڵام بەڕای من فەلسەفە ئامرازێکی گرنگ و بەکەڵکی بیرکردنەوەیە. هەر بۆیە گەر ویستت بەبێ بیرۆکە و ئایدیای ڕەسەن بیربکەیتەوە، ئەوا دەتوانیت بەبێ فەلسەفە بیربکەیتەوە.  
 
- ئایا فەیلەسوفەکان لە کۆی مرۆڤەکانی تر باڵاترن؟
 
باشلار: نا، فەیلەسوف خودا نیە. شتێک نیە بەناوی مرۆڤی باڵاوە، من خۆم باوەڕم بە هیرارکیزم (پلەبەندیکردن) ی ئاڵۆز و ئەفسووناوی نیە. مرۆڤ هەر ئەوەیە کە دەتوانێت ببێت بەوەی کە دەیەوێت. خۆی ئەوەی کە هەمیشە تۆ خودی خۆیشت بیت شتێکی خۆش نیە، ئیتر تێناگەم و بەلامەوە سەیرە کە خەڵکی چۆن دەتوانن خۆیان بەوانی تر بەراووردبکەن،
 
- ئێمە لەژێر کاریگەری ئەو بیرۆکەیەداین کە گوایە فەیلەسوف دەزانێت چۆن لەوانی تر، خۆشتر بژی.
 
باشلار: باشتر بژی.. بۆ؟
 
-  چونکە خۆی لە هەستوسۆزەکان بەدوور دەگرێت و دەپارێزێت.
 
باشلار: نا، نا نا.. ئەو هەمیشە خۆی لە هەستوسۆزەکان بەدوورناگرێت، یا ئەوەی کە لەبەرئەوەی کەسێک لە ژیانیدا نیە، ئیدی مانای وایە دۆخی خراپە.
 
- وەڵامێکی زرنگانەیە، لێ وەڵامی پرسیارەکەی من نیە
 
باشلار: نا، چونکە هەر خودی ژیان و کردەی بیرکردنەوە بەشێوەیەکی ڕەها، پابەستە و یەکانگیری یەک نین. بۆ نمونە من کە کتێبی فەیلەسوفێک دەخوێنمەوە، تەواو ئاوێتەی دەبم و دەچمە ناوی، لێ ئەمە نابێتە هۆی ئەوەی کە وەک هەموو ئەوانی تر نەژیم، وەک هاوڵاتیەکی باش، پیاوی ماڵێک یا کرێکارێک لە پیشەکەی خۆیدا نەبم. تۆ دەتەوێت وێنەی فەیلەسوفێکم پێوە بلکێنیت کە بە دوور لە ئاستەنگ و بەربەستەکانی ژیان، بەتەنها لەناو خەونەکانی خۆیدا دەژی.
 
- من ئەوەم ناوێت، ئەوە بیرۆکەی گشتی خەڵکە لەبارەی فەیلەسوفەوە.
 
باشلار:  کەواتە دەبێت هەر ئێستا ئەو وێنە خواروخێچ و هەڵەیە ڕاستبکرێتەوە. من دەزانم چۆن مامەڵەی شتەکان دەکەم، پێویستم بە کەس نیە... من دەزانم چۆن چێشت لێ بنێم، کەسێکی سەربەخۆم. منیش دەخوازم وەک لاوێک بچم بۆ لای قەساب، چیم حەزلێیە و دەمەوێت، هەڵیبژێرم. ئەزانی چی؟ هەرگیز شەرمم لە ژیانی ماتەریالیانە نەکردووە. من کە لە ستۆدیۆیەکی بچووکدا بووم و خەریکی توێژینەوە بووم، فەرهەنگێکم پێ بوو، باشترین چەشنەکانی پەنیریش لەبەردەممدا. من لە چاوتروکانێکدا دەزانم کام بەشەی گۆشتی بەرازێک لە بەشەکانی تری باشترە.
ئەی تۆ؟ (بەپێکەنینەوە) بزانم هیچ لە ژیانی مادی دەزانیت؟ هەرگیز بوونەتە جێی سەرنجت و سەرقاڵت بکەن؟
 
- هەستناکەم لە تۆ زیاتری لێ بزانم.
 
باشلار: ئۆه.. دە ورە، خۆی لە من باشتری لێ نازانێت و دایشنیشتووە پرسیار لە من دەکات!
 
- بەڕێز باشلار، دواجار ئەوە ڕێگای ژیانە.
 
باشلار: بەڵی، ئەوە زۆر جوانە: ڕێگای ژیان. تۆ ناچاریت ئامرازێک بۆ ژیان بدۆزیتەوە، گەرنا کەسێکی دەبەنگ و بەدبەختیت، ئەمە جگەلە وەی کە دەبێت لەگەڵ ئەم سەردەمەی ئێستاماندا خۆمان بگونجێنین.
 
- لە (ئاپارتمان) شوقەیەکی بچووکی پاریسیدا دەژیت.
 
باشلار: ڕاستە، زۆر بچووکە.
 
- هەربۆیە پێم وایە کە بیرۆکەی شوقە لەگەڵ ئایدیاکانی تۆدا دەربارەی ماڵی ڕاستەقینە، تەبانایەنەوە.
 
باشلار: دروستە. بەلای منەوە دەبێت ماڵ تایبەتمەندێتی خۆی هەبێت کە جۆرێکە لە ستوونییبوون. ماڵ لانیکەم پێویستی بە ژێرخان (ئەوەی کە پێیدەڵێن گەنجینە  و ژێرزەمین) و هەورەبان و هەموو ئەو شتانەی تریشە کە دەکەونە نێوانیانەوە.
 
- وابزانم دەڵێیت ئێمە هەمووجارێک بە پلیکانەدا دەڕۆینە خوارەوە بۆ گەنجینە و هەر بە پلیکانەیشدا...
 
باشلار: .. هەر بە پلیکانەیشدا دەچینە سەرەوە، ئەوەت خوێندۆتەوە؟ باشە دوای ئەو هەموو شتە، هەستت بەو ڕاستیە نەکردووە؟
تۆ کە دەچیتە خوارێ بۆ ژێرزەمین، ژێرزەمین وەک ئەشکەوتێکی ڕاستەقینە نەک وەک شوێنێکی ژیاریی کە پڕبێت لە شتومەکی کارەبایی، ئا لەو کاتەدا من کە دەچمەخوارێ و مۆمیکم بە دەستەوەیە، بۆ ئەوە چووم کە شەراب لە بەرمیلەکە دەربهێنم و بیهێنمەوە بۆ سەرەوە. نابێت بیرمبچێت بەلوعەی بەرمیلە شەرابەکە بگرمەوە. وەک دەبینیت، کە دەچمە خوارێ بۆ ناو ژێرزەمینەکە، ئەرکێکی سەرەکیم هەیە.
وابزانم لە کتێبەکەمدا دەربارەی (زەوی و زیندەخەونەکانی پشوودان) باسی ئەوەم کردووە کە لە خاک/ماڵی مندا ژن ناچێتە خوارەوە و دانابەزێت بۆ ناو گەنجینەکەی ژێرەوە، چونکە ئەوە ئەرک و ئیشی ئەو نیە. ئەوان کەمێک دەترسن لەوەی بچنە خوارەوە بۆ ناو ئەو ژێرزەمینە تاریک و تەنگە. تۆ بۆئەوەی بتوانیت بچیتە خوارەوە و بۆ ژێرەوە دابەزیت، دەبێت پیاوێکی بوێر بیت. دیارە سەرکەوتنیش بۆ هەورەبان هەمان شت نیە و جیاوازە.   
ئا تۆ پێم بڵێ: بە مناڵی لە کوێ بوویت؟
 
- مۆنتیپیێ.
 
باشلار: لە ماڵدا دەژیایت؟
 
- بەداخەوە، منیش لە شوقەدا ژیاوم.
 
باشلار: باشە، (بە پێکەنینێکەوە) کەواتە هیچ سەرەداوێکی ئەم تەلیسمەت لا نیە.
 
- گەر بتتوانیایە بگەڕێیتەوە بۆ لادێ، دەتکرد؟
 
باشلار: چەندە بتوانم، دەچم. ماڵەکەم باخچەیەکی گەورەی تێدایە و دوورە لە شارەوە، هەربۆیە هەستدەکەم لە ناو سروشت و ئەو کەشوهەوایەدام کە تۆ مەبەستتە.
یەکەم بەهارم لە یادە کە هەموو درەختەکانم چرۆیانکردبوو، بڕوام نەدەکرد بتوانم بە کەرەستەیەکی سەرمایەدارانەوە ببمە خاوەن درەختێکی گوڵدار. من زۆر حەزم بە ژیانی باخ و بێستانە.
هەندێکجار کە بیر لەوە دەکەمەوە بۆ ماوەی مانگێک دەبێت ئەم ماڵەم بەجێنەهێشتووە، ئەوسا بۆم دەردەکەوێت کە ژیان چەند گۆڕاوە. پێشتر بە بەردەوامی دەچووم بۆ پیاسە، بۆ گەڕان و بۆ سەیران، بەڵام دەبێت بگۆڕێیت، چونکە ناتەوێت ئەو شتانە بکەیت کە ناتوانیت بیانکەیت.
 
- بەڕێز باشلار، ئایا هەستکردن بە پیری شتێکی ناخۆشە و خەمبارت دەکات؟
 
باشلار: بەڵێ، بەڵێ، بە تەواوی مایەی دڵتەنگیە. چونکە دەتەوێت ئەو هێزەت بەدەستبهێنیتەوە کە لە دەستت داوە. بەڵێ، پیریی مایەی پەژارە و خەمە، بەڵام خۆ تۆ ئەمە تۆمارناکەیت.
 
 - بەڵام تۆ هەر زرت و چالاک دیاریت!
 
باشلار: باشە، کەواتە با ئەمە بەردەوام بێت (بە پێکەنینەوە).  
 
 
سەرچاوە:
 

https://www.youtube.com/watch?v=qu70lxwFoTA

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.