د. ئه‌حمه‌د ئه‌بو مه‌ته‌ر
سازدانی: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌رم
1- هەندێک له ڕۆشنبیران بەردەوام ئاین بەهۆکارێک دەزانن له به‌رپابوونی تووندوتیژییدا دژی ژنان، بەرای ئێوە ئەو بۆچوونە ڕاسته؟
هۆکار ئه‌وه‌یه که جیاوازی هه‌یه له ڕاڤه‌کردنی ده‌قه دینیه‌کاندا و به‌رده‌وام زۆرینه ڕاڤه‌کردنێکی کۆنه‌په‌رستانه‌یان هه‌یه بۆ ژن و ژن له ئاستێکی دواکه‌وتووتر له ئاستی پیاوان داده‌نێن، په‌راسویه‌کی ناته‌واون و فریودانیان ئاسانه...هتد چه‌ند ڕاڤه‌کردنێکی تر، بیریشمان نه‌چێت ڕۆشنبییری عاره‌بی ڕۆشنبیرییه‌کی پیاوسالاریه‌و ژن به شوێنکه‌وته‌و ده‌ستوپێوه‌ندی خۆیده‌زانێت.
2ـ تا چەندە ئەو بۆ چوونە راستە کە دەڵێت بەشی زۆری نایه‌کسانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و زوڵمه‌ی که له ژن کراوه له ئیسلامدا به تایبه‌تی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی میرات و شایه‌تیدان که ژنان به نیوه‌ی پیاو داده‌نرێن؟ ؟
له‌وانه‌یه ئه‌مه هۆکارێک بێت له هۆکاره‌کان، به‌ڵام وه‌ک ووتم ڕۆشنبیریی گشتی له سه‌رده‌مه کۆنه‌کانه‌وه هانده‌ربووه بۆ جیاکاریی دژی ژنان، وایده‌بینم ملکه‌چی ژنانی عاره‌بی و بێده‌نگیه‌که‌ی هۆکارێکه بۆ به‌رده‌وامبوون و زاڵبوونی ئه‌م تێڕوانینه که کاتی خۆشی ئه‌م جیاکاریی و دواکهوتوویهتیه له ئه‌وروپاشدا زاڵ و به‌ربڵابوو، ژنانی ئه‌ورپاش بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان وه‌ک پیاوان به‌بێ قوربانیدان و خه‌باتکردن نه‌بوو. کێ بیری له‌وه‌ده‌کرده‌وه که ده‌وڵه‌تێکی عاره‌بی مافی به‌شداری ژنانی بدایه له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، به‌ڵام ژنان به خۆپیشاندان دژی نه‌بوونی ئه‌و مافه‌یان بۆ هه‌ڵبژاردن خۆپیشاندانیان کرد تابهدهستیانهێنا.
3 ـ چی بکرێت بۆ ئەوەی کە تووندوتیژی سەر ژنان کەم بکرێتەوە، ئیسلام چ پەیامێکی له‌وباره‌یه‌وه پێیه؟
کارکردن بۆ سه‌روه‌ریی یاسا دیموکراتیه سه‌رده‌مییه‌کان، ئه‌و یاسایانه‌ی که ئه‌وروپا و ئامریکای گه‌یاندووه‌ته هه‌موو ئه‌و داهێنانه‌ی که عاره‌ب و ئیسلام نیانه‌و مشه‌خۆرانه به‌کاری ده‌هێنن. په‌یامی ئیسلام وه‌ک دین په‌یوه‌ندیه‌کی که‌سێتیه له نێوان تاک و دروستکه‌ریدا، په‌رستن و ڕێز و تێڕامانه. به‌ڵام ژیانی ڕۆژانه پێویسته به یاسا گونجاوه سه‌رده‌میه‌کانی سه‌ر زه‌وی نه‌ک ئاسامان به گوێره‌ی پێویستیی و باروزروف ڕێکبخرێت.
4 ـ به‌ڕای ئێوه بۆچی بیرنهکراوهتهوه بۆ حه‌رامکردنی تووندوتیژی دژی ژنان به مه‌به‌ستی دوایی هێنان به حاڵه‌تی جیاکاریی و دابه‌شکاریی و نایه‌کسانی له کۆمه‌ڵگادا؟.
ئه‌وه‌ی پێویسته پێش یاساکانی حه‌رامکردن و قه‌ده‌غه‌کردنی تووندوتیژی دژی ژنان بکرێت، پاکردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی فێراکاری و په‌روه‌رده‌یه له‌و ده‌قانه‌ی که هانده‌رن بۆ به‌کارهێنانی تووندوتیژی دژی ژنان و ته‌ماشاکردنی ژنان به ڕه‌گه‌زی دواکه‌وتوو، ئیتر ئه‌و تووندوتیژییه نامێنێت ئه‌گه‌ر یاسایه‌ک هه‌بێت بۆ نه‌هێشتنی یان نه‌بێت. مه‌سه‌له‌ی په‌روه‌رده‌یی و فێرکاریی و ڕۆشنبیریی پێش هه‌موو شت.
5 ـ ئایه چاوه‌ڕوانی فریادڕه‌سێک ده‌کرێت بۆ ڕزگارکردنی ژنان لهتهنگهژه له هه‌لومه‌رجی ئێستای ژیانیاندا له ناو کۆمه‌ڵگای عاره‌بییدا؟
به‌ڵی ئه‌وه ده‌کرێت، به‌ڵام پێویستی به خه‌باتێکی درێژخایه‌نی ژنان و پیاوان هه‌یه، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه که ژنان یاخیبن و ئه‌و ڕۆشنبیرییه ڕه‌تبکه‌نه‌وه که ده‌ڵێت( ژن بۆ مندڵبوون و به‌خێوکردن دروستبووه).
6 ـ ڕاتان چیه له‌سه‌ر خه‌ته‌نه‌کردنی کچان و ئایه ئایه‌تێک هه‌یه له قورئاندا له‌وڕووه‌وه؟
خهتنهکردن نه‌ریتێکی کۆنی سه‌رده‌می فرعونهکانه وه‌ک له هه‌ندێک لێکۆڵینه‌وه‌دا هاتووه، هیچ بناغه‌یه‌کی نیه له دینی ئیسلامدا، به پێی زانیاری من هیچ ئایه‌تێک له قورئاندا نه‌هاتووه که باس له خه‌ته‌نه‌کردنی ژن بکات. به‌و به‌ڵگه‌یه‌ش که هه‌ندێک له ده‌وڵه‌تانی عاره‌بی هوشیارن بۆ دژایه‌تی خه‌ته‌نه‌کردن و کامپینی هوشیارکردنه‌وه‌ی ئاشکرا ده‌که‌ن دژی خه‌ته‌نه‌کردن وه‌ک به چاوی خۆم بینیومه له وڵاتی میسردا به نموونه.
7 ـ له قورئاندا که ئه‌م ده‌ربڕینه هاتووه( الرجال قوامون علی النساء) ده‌سته‌واژه‌ی (القوامون) مانای چیه؟ ئایه ئه‌مه به مانای کۆنترۆڵکردنی ژنان و ژێرده‌سته‌ییان نایه‌ت؟ باشتر وانیه که هاوبه‌شی و یه‌کسانی و هه‌ماهه‌نگی بکرێت له نێوان ژن و پیاودا له کاروباری کارگێڕیی و ژیانی خانه‌واده‌ییدا؟
به پێی تێگه‌یشتنی من، ده‌قه‌که به مانای ئه‌وه دێت که پیاوان پشتیوانی ژنانن بۆ هاوکاریی و یارمه‌تییدانیان ته‌نانه‌ت له کاری ناوماڵ و پاکردنه‌وه و خواردن دروستکردندا، بۆچی؟ . چوونکه ئامانجی سروشتی ژنانه که سکپڕبن و منداڵ به‌رهه‌مبهێنن و شیردهربن بۆ منداڵه‌کانیان، ئه‌مه‌ش ئه‌رکی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ژنان زیاد ده‌کات، وایلێده‌کات پێویستی به پیاوههبێت، بۆیه له‌سه‌ر پیاوه هه‌ستێت به خزمه‌تکردنی و یاره‌مه‌تیدانی و فه‌راهه‌مکردنی پشوو و ئارامیی بۆ ژنان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و ئه‌رکه سروشتیانه‌ی که ته‌نها که‌وتووه‌ته سه‌ر ژنان و پیاوان ئه‌و ئه‌رکه‌یان نیه به‌جێیانبهێنێت. ئه‌وه‌یه تێگه‌یشتنی من بۆ ده‌قه‌که( پیاوان پشتیوانی ژنانیان له‌سه‌ره به‌ومانایه‌ی که ده‌بێت هه‌ستن به خزمه‌تکردن و یارمه‌تیدانی ژنان به تایبه‌تی له کاره گرانه‌کاندا که پێویستی به ئه‌رکێکی جه‌سته‌یی زۆر هه‌یه).
_________________________________________________
کورته‌یه‌ک له ژیان و چالاکیه‌کانی دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌بومه‌ته‌ر:
• نووسه‌ر و ئه‌کادیمی فه‌له‌ستینی، نیشته‌جێی (ئۆسلۆ)ی پایته‌ختی شانشینی نه‌رویج.
• له دایکبووی شاری(بئر السبع) ـ فه‌له‌ستینی داگیرکراو ـ ساڵی 1944
• له چادرگه‌ی (ره‌فه‌ح) بۆ په‌ناهه‌نده فه‌لستینیه‌کان له ده‌ڤه‌ری غه‌زه گه‌وه‌ره بووه.
• خوێندنی ئاماده‌یی له غه‌زه ته‌واکردووه و خوێندنی زانکۆی له زانکۆکانی مسر ته‌واوکردووه.
• بووه به خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دکتۆرا له ئه‌ده‌ب و ڕه‌خنه، له زانکۆی ئه‌سکه‌نده‌ریه له کۆماری مسری عاره‌بی ساڵی 1979.
• وه‌ک مامۆستا له زانکۆی فاتح له لیبیا وانه‌ی وتووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له زانکۆی به‌سره‌ی عێرایش مامۆست بووه.
ئه‌م په‌رتووکانه‌ی ده‌رکردووه:
1/ لێکۆڵینه‌وه له ئه‌ده‌بی فه‌لستیندا، خانه‌ی پێشڕه‌و ـ 1978.
2/ عرار.... شاعیری لامونته‌می، به دوو چاپ: له ئاسکهندهریه 1978، و له دمه‌شق 1986.
3/ جۆره نا یاساییه‌کان(کورته چیرۆک)، به دوو چاپ، له ئاسکهندهریه 1978، و له دمه‌شق 1986.
4/ گێڕانه‌وه‌یه‌ک له ئه‌ده‌بی فه‌له‌ستینییدا له ساڵی 1950 وه تا ساڵی 1975، به دووچاپ: وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندنی عێراقی ساڵێ 1980، و دامه‌زراوه‌ی عاره‌بی بۆ لێکۆڵیننهوه و په‌خش، بیروت 1981.
5/ گێڕانه‌وه و جه‌نگ، له دامه‌زراوه‌ی گشتی بۆ لێکۆڵینه‌وه و په‌خش 1996.
6/ ڕۆشنبیریی مسری له سه‌رده‌می ئاسییکردنهوهدا، ئامانه‌ی گشتی بۆ یه‌کێتی نووسه‌رانی عاره‌ب، عمان 1996.
7/ ڕووخانی دیکتاتۆر، خانه‌ی پشتیوانیکردنی ئیسلامی، بیروت 2003
8/ فه‌له‌ستین له زیندانی سه‌دام دا، خانه‌ی پشتیوانیکردنی ئیسلام، بیروت 2004.
9/ ئیسلام و تووندوتیژی، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دکتۆر خاڵێ جلبی و دکتۆر زهیر ئهلمخ.
10/ ڕووداوی 11 ی سه‌بته‌مبه‌ر، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانی عاره‌ب، خانه‌ی ئالکرمل، ئه‌رده‌ن 2006.
11/ حزب و ڕلله، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانی عاره‌ب، دار ئهلکرمل، ئه‌رده‌ن 2008.
12/ ترسی ئێرانیی، خه‌یاڵه یان ڕاستییه؟ به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ نووسه‌رانی عاره‌ب و ئێرانییدا، مێر، قاهرە 2010 .