سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

عەبدولقادری گەیلانی

13/05/2018


دوڕیان – تایبەت

بایۆگرافیا
ناوی تەواو: محێدین موسا جەنگی دۆست كوڕی عەبدوڵا موسا جان كوڕی عەبدوڵا مەحزی كوڕی محەمەد حەسەن موسەننا كوڕی حسێن كوڕی عەلی ئەبی تاڵیب
ساڵ و شوێنی لەدایكبون: 470ی كۆچی بەرامبەر 1077ی زاینی لە شارۆچكەی گەیلان لەدایكبوە.
ئاین و ڕێباز: موسڵمان- تەریقەتی قادری
شارەزایی: ئوسوڵ و مەزهەبەكان، ئەدەب، عیلمی حەدیسی
پیشە: مەلاو بانگخوازی ئیسلامی

عەبدوڵا مەحزی باوكی عەبدولقادری گەیلانی لە شاری مەدینەی سعودیە لەدایك بوەو هەر لەوێش گەورە بوەو، لەسەردەمی جەعفەری مەنسور خەلیفەی عەباسیدا  لەساڵی 144ی كۆچیدا بەخۆیی و ماڵ و منداڵییەوە بانگییان دەكات بۆ شاری بەغدادو لەوێش هەمویان زیندانی دەكات و ئەشكەنجەیان دەدات و بەهۆیەوە  عەبدوڵا مەحزی باوكی عەبدولقادری گەیلانی و هەندێك لەئەندامانی خانەوادەكەی گیان لەدەست دەدەن و لە ناوچەیەی یوسوفییەی خواروی شاری بەغدادا دەنێژرێن

قۆناغی دوای مردنی عەبدوڵا مەحزی باوكی عەبدولقادری گەیلانی

لەدوای خۆی هەندێك لەنەوەكانی لە بەغدا دەمێننەوە تا سەردەمی مەئمون كە یەكێك بوە لەخەلیفەكانی عەباسی، هەندێكی دیكەشیان كۆچ دەكەن بۆ حجازو یەمەن و هەندێكی تریشیان رودەكەنە ئێران و ناوچەی گەیلان و ناوچەیەك بۆ خۆیان بەناوی (جونەكان) دروست دەكەن.

بنەماڵەی عەلەوییەكانی ناوچەی گەیلانی

عەبدولقادری گەیلانی لەناو بنەماڵەی عەلەوییەكاندا كە لە نەوەی موسا جانی كوڕی سەید عەبدوڵا مەحزن لەساڵی 470ی كۆچی بەرامبەر 1077ی زاینی لەشارۆچكەی گەیلان لەئێران لەدایك بوە، عەبدولقادری گەیلانی هەر بە منداڵی لەسەر دەستی هەندێك لەئەندامانی خێزانەكەی هەندێك لەبواری شەریعەتی خوێندوە، دواتر بڕیاری داوە بگەڕێتەوە بۆ شاری بەغدا.

هەندێك سەرچاوەی مێژویش دەڵێن عەبدولقادری گەیلانی لە (جیل)ی عیراق لەدایكبوە نەك (گەیلان)ی ئێران!، هاوكات باس لەوە شدەكرێت كە بە (عەبدولقادر الجیلی)یش بانگ كراوە، (جیل)یش گوندێكە سەر بە شاری (مەدائینە) كەنزیكەی 40 كیلۆمەتر لەبەغداوە دورە، بەڵام تائێستا ئەو زانیارییە بەتەواوی یەكلایی نەكراوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی مێژونوسان لەسەر ئەوە كۆك و هاوڕان كە لەناوچەی گەیلان لەئێران لەدایك بوبێت. 

كۆچكردنی گەیلانی بۆ بەغدا

عەبدولقادر گەیلانی لەساڵی 1095ی زایینیدا لەسەردەمی مستەزهیر بیلا دەگاتە بەغدا، دوای جێگیربونیشی لەوێ‌ لەقوتابخانەی ئاینیی ئەبو سەعیدی مەخزومی كە دەكەوێتە گەڕەكی (بابلئەوزج)ەوە لەناوچەی رەسافە كەئێستا بە (بابولشێخ) ناسراوە، لەسەردەستی چەند كەسایەتییەكی حەنبەلی وەك ئەبی سەعیدی مەخزومی دەستی بەخوێندن كردوە، لەشیكردنەوەی كێشەی شەرعی و ئوسوڵ و مەزهەبەكاندا زانیاری هەبوە و ئەدەبی خوێندوەو لەچەند موحەدیسێكی ئەو سەردەمەش عیلمی حەدیسی وەرگرتوەو ماوەی 30 ساڵ بەردەوام بوە لەسەر خوێندن و لەسەر بنەمای مەزهەبەكانی شافعی و ئەحمەدی كوڕی حەنبەلیش فەتوای دەركردوە.

عەبدولقادر گەیلانی و سەردەمی بانگخوازی

كاتێك خوێندن تەواو دەكات لەلایەن ڕێگەی پێدەدرێت هەفتەی سێ رۆژ كاری بانگخوازی بكات و خەڵێكی زۆریشی لەدەور كۆبۆتەوە، ئەو سەردەمەش ساڵی 512ی كۆچی بوە كە موستەرشیدی كوڕی موستەزهیر خەلافەتی عەباسی بەڕێوەبردوە، هە لەو سەردەمەشدا لەبەغدا چەندین كەسایەتی ئاینی تر وەك بانگخواز دەركەوتون. 


ژیانی عەبدولقادری گەیلانی دوای مردنی مامۆستاكەی

بەرلەوەی ئەبی سەعیدی مەخزومی كۆچی دوایی بكات، قوتابخانەكەی و ئیجازەی مەلایەتی و تەریقەت و ئیرشاد دەدات بە عەبدولقادر بۆ ئەوەی لە دوای خۆی بەڕێوەیان ببات، دوای ئەوەی ئەبی سەعید كۆچی دوایی دەكات.

كتێبەكانی عەبدولقادری گەیلانی

عەبدولقادری گەیلانی لەگەڵ وتنەوەی وانە ئاینییەكانی و بانگخوازییەكەیدا چەند كتێبێكی نوسیوە، وەك (الغونية، فتوح الغيب، الفتح الرباني، سر الاسرار، دلائل القادرية، الحديقة الميَطفوية، الحجة البيضاء، الرسلة الغوثية، عومدة اليَالحين بە زمانی توركی، الفيوضات الربانية، بشائر الخيرات، ورود شيخ عبدالقادر، حزب الابتهال، كيمياء السعادة، جلاء الخاطر، تنبية الغبي، مختيَر في علم الدين، مجموعة خُطـَب، تەفسیرێكی قورئان، تحفة المتقين و سبيل العارفين، الكبريت الاحمر في اليَلاة علي النبي (يَ)، مراتب الوجود، مواقيت الحكم، الطقوس الاهوتية).

كۆچی دوایی عەبدولقادری گەیلانی

عەبدولقادری گەیلانی لەشەوی شەممە 10ی رەبیعی دوەمی ساڵی 561ی كۆچیدا، لە تەمەنی 90 ساڵیدا كۆچی دوایی كردوەو هەر لەناو قوتابخانەكەی خۆی ناشتویانە، كەئێستا قوتابخانەكەی بەمزگەوتی عەبدولقادی گەیلانی ناسراوەو دەكەوێتە گەڕەكی سەلمان پاك لەباشوری شاری بەغدا.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.