رامین جەهانبەگلوو
و:عەتا جەماڵی
بۆ ناسینی ئیسپینۆزا پیویسته ئه‌وه‌مان له‌بیر بێت که ئه‌ویش هه‌ر وه‌ک کانت و هیگڵ، بیرمه‌ندێکی نه‌زم ئه‌ندیش و سیستهمسازه. به گوته‌یه‌کی تر، فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی ئه‌و په‌یوه‌سته به تیۆریی ئهخلاقهکهیهوه و ئه‌و دوانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌مکی گه‌وهه‌ری مرۆڤ که له‌سه‌ر روانگه مێتافیزیکییهکهکانی وه‌ستاوه، دامه‌زراندووه. به‌ر له‌وه‌ی بچینه سه‌ر روانگه سیاسییه‌کانی ئیسپینۆزا، پێوه‌سته سه‌رنجێکی گشتی بخه‌ینه سه‌ر روانگه مێتافیزیکییه‌کانی ئه‌و. له مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێرنی خۆراوادا، ئیسپینۆزا زیاتر به ئاوهزباوهڕێکی دیکارتی داده‌نرێت که رێچکه‌یه‌کی پێچه‌وانه‌ی فه‌یله‌سووفانی ئه‌زموونباوه‌ڕی وه‌ک لۆک و دێڤید هیووم و ته‌نانه‌ت هۆبزی هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌و جیاوازییه هه‌یه، هه‌رچه‌نده که ئیسپینۆزا به ته‌واوی دژی رێچکه‌ی ئه‌زموونی نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه. چونکه ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ی ئهزموونباوهڕهکاندا هاوده‌نگه که ده‌ڵێن: ره‌گی مه‌عره‌فه له هه‌ستدایه. به‌ڵام دژایه‌تییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئهزموونباوهڕهکان لێره‌دایه که ده‌ڵێ تێگه‌یشتنی هه‌سته‌کی ناتوانێ ببێته پێوه‌ری حه‌قیقه‌ت. له هه‌مان کاتیش‌دا قه‌بووڵکردنی ئه‌وه‌ش سه‌خته که ئیسپینۆزا وه‌ک ئاوهزباوهرێکی ته‌واو دیکارتی سه‌یر بکرێت. چونکه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت له‌ژێر کاریگه‌ریی دیکارتیشدا بێت، له زۆر بابه‌تدا لێی دوور ده‌که‌وێته‌وه، به‌تایبه‌ت که له‌ژێر کاریگه‌ریی نووسه‌ره یه‌هوودی و ئیسلامییه‌کانی سه‌ده‌کانی ناوه‌راستیشدا بووه.
ئیسپینۆزا، له‌م خاڵه‌دا هاوده‌نگی ئاوهزباوهڕهکانه که تێگه‌یشتنی هه‌سته‌کی، مرۆڤ به‌لارێدا ده‌بات و مه‌عریفه‌ی پێویست ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی ئاوه‌زه‌وه به‌ده‌ست دێت. به‌ڵام له‌حاڵێکدا که ئه‌ندێشه‌ی دیکارت زیاتر له لۆژیک و زانسته‌کاندا خه‌ست ببۆوه، ئیسپینۆزا، له بناغه‌وه رووی له ئه‌خلاق و مه‌زهه‌به. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، ئیسپینۆزا به سوودوه‌رگرتن و به‌کارهێنانی میتۆدی ئه‌ندازه‌یی(هیندسی) دیکارت له فه‌لسه‌فه‌ی خۆیدا وه‌ک باشترین میتۆدی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ واقعییه‌ت، په‌یڕه‌وی دیکارته. لهبهرچێ؟ چونکه ئیسپینۆزا ده‌یه‌وێ هه‌ر به‌و روونی و شهفافییهتهی که خۆی ده‌یبینێت، حه‌قیقه‌ت به دیترانیش نیشان بدات، وه‌ک ئه‌وه‌ی شتێکی ئاشکرا نیشان بدات. به‌م شێوه‌یه، حه‌قیقه‌تی هزره‌کان له روانگه‌ی ئیسپینۆزاوه، نه‌ک ته‌نیا په‌یوه‌سته به روونی و ئاشکرابوونیانهوه (دیکارتیش زۆر جار له‌سه‌ر ئه‌و رایه بوو)، به‌ڵکوو په‌یوه‌سته به هێزی ده‌روونیی ئه‌وانیشه‌وه. که‌واته ئه‌گه‌ر هزرێک به‌هێز نه‌بێت، له حه‌قیقه‌ته‌وه نزیک نییه. به‌ڵام هزری حه‌قیقی خۆی پێویسته ئاشکراش بێت. مه‌به‌ست، هزرێکه که به‌هۆی خۆیه‌وه حه‌قیقه‌ته. لێره‌دا ئیسپینۆزا پرسیارێک ده‌خاته به‌ر ده‌ست: کام هزر به هۆی خۆیه‌وه هه‌ڵگری حه‌قیقه‌ته و کامه هزره که گه‌وهه‌ری وجوودی راسته‌قینه‌ی خۆیه‌تی؟ ولامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه: هزری زات یان هزری یه‌زدانی. واتا هزرێکی حه‌قیقی که وجووده‌که‌ی بێ‌سنوور و بێکۆتایه و گشتی و هه‌مه‌کی بوونه‌که‌ی له‌ڕێگه‌ی لهلووتکهدابوونهکهیهوه دیاره.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌زدان یان زاتی کامڵ، خود ئاشکرا و هه‌مه‌گیر بێت، که‌واته بوونی هیچکه‌س ناکه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی زاتی ئه‌وه‌وه. له‌م رووه‌وه، ئیسپینۆزا، یه‌زدان یان زات و سروشت به یه‌ک شت ده‌زانیت. به گوته‌یه‌کی تر، زات، یه‌زدان یان سروشت، جیهانی هه‌مه‌کیی هه‌موو شته‌کانه. ئه‌و، ئه‌و ههمهکه به یه‌زدان ده‌زانێت. به‌م شێوه‌یه، ئه‌و به‌پیچه‌وانه‌ی یه‌هوودییه‌ت و مه‌سیحییه‌تی سوننه‌تی، یه‌زدان و جیهان به دوو بوونی جودا نابینێت، ئه‌وانه یه‌ک شتن ئه‌گینا یه‌زدان، به‌هۆی بوونی جیاوازی جیهانه‌وه، سنووردار ده‌بێت و ناتوانێ بێکۆتا بێت. ئێستا که یه‌زدان یان زات، به‌شێوه‌ی ره‌ها، بێ‌سنوور و ناکۆتایه، که‌واته ده‌بێ هه‌ڵگری سیفه‌تی بێسنووری و ناکۆتاییش بێت. هه‌ندێ رێسهی ناکۆتای ره‌هه‌نده‌کانی سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نه‌مری یه‌زدانی، به‌ڕێوه‌یه. به‌شێک له‌و ره‌هه‌ندانه ناکۆتا و هه‌ندێکیشیان سنووردارن. ره‌هه‌نده بێکهنارهکان له ده‌ره‌نجامه بێپسانهوهکانی گه‌وهه‌ری یه‌زدانین و واقعییه‌تێکی بێ‌سنووریان هه‌یه، ره‌هه‌نده سنوورداره‌کانیش هه‌ر له زاتی یهزدانهوهن، به‌ڵام ئه‌وانه به‌رده‌وام له‌حاڵی تۆند بوونه‌وه و شلبوونه‌وه‌ی به‌دی و نابهدیدان و به‌م پێیه هه‌ڵگری گۆڕانن. ئه‌نجام ئه‌وه‌یه که، له زه‌ینی یه‌زداندا، هه‌رکام له‌و ره‌هه‌ندانه له قاڵبی سیفه‌تگه‌لی بێکه‌ناری ناکۆتادا نه‌خش هه‌ڵده‌گرن. لێره‌دا، ئیسپینۆزا، ئه‌وه له‌گه‌ڵ زه‌ینی مرۆڤێک هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه که زه‌ینی مرۆڤه‌کان ته‌نیا دوو سیفه‌تیان هه‌یه: یه‌کیان ره‌هه‌ند و ئه‌ویتر هزر.
له‌و رووه‌وه که جه‌سته‌ی ئێمه یه‌ک له لایه‌نه‌کانی ره‌هه‌نده، زه‌ینی ئێمه به‌رهه‌می هزره‌کانی جه‌سته‌مانه. به گوته‌یه‌کی تر، بوونه‌وه‌ری مرۆیی، له راستیدا دوانه‌یه‌که له یه‌ک په‌یکه‌ر و جه‌سته‌دا. ئه‌و جه‌سته‌یه و له هه‌مان کاتدا زه‌ینیشه. له حاڵه‌تی جهستهبووندا، بوونه‌وه‌ری مرۆیی به‌شێکه له جیهانی ره‌هه‌نده‌کان و له‌م رووه‌وه، له‌رێگه‌ی هه‌سته‌وه، ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ریی جه‌سته‌کانی تره‌وه. که‌واته جه‌سته‌ی مرۆیی له‌نێوان سۆزه ناسازگارهکاندا گرفتاره که هانی ده‌ده‌ن خۆشه‌ویستی بکات یان نه‌فره‌تی هه‌بێت. به پێی بۆچوونی ئیسپینۆزا، گرفتاری سۆزهکانیانن و په‌یوه‌ندیی باوی نێوانیان، له‌جۆری نه‌فره‌ت و شه‌ڕه. به‌و شێوه‌یه‌ی که له کتێبی سێهه‌می "ئه‌خلاق"ی خۆیدا ده‌ڵێ: " مرۆڤ زۆربه‌ی کاته‌کان به راپسکانی وجوودهکانهوه گرفتارن و وه‌ک شه‌پۆله‌کانی ده‌ریا، له‌به‌ر سیله‌ی - با- وێڵ و تۆفهندهکاندان و بێ‌ئاگان له ئاکام و چاره‌نووسی دوایی خۆیان". به‌ڵام له روانگه‌ی ئیسپینۆزادا، مرۆڤ ده‌توانن خۆیان له‌م به‌ندانه رزگار بکه‌ن، چونکه ئه‌وان خاوه‌نی هێزی ئه‌ندێشه‌ن. به‌پێی بۆچوونی ئیسپینۆزا، مرۆڤ وه‌ک بوونه‌وه‌رێک که خاوه‌نی هێزی ئه‌ندێشه‌یه، له‌راستیدا خۆی زه‌ینێکی ئه‌قڵانییه. ئه‌و، زه‌ینی ئه‌قڵانی به سه‌رچاوه‌ی بیرۆکه کامڵ و کارامه‌کان ده‌زانێت. بیرۆکه کامڵه‌کان، ئه‌و بیرۆکانه‌ن که ئێمه تیایاندا گه‌یشتووینه‌ته لووتکه، هه‌روه‌ک له یهزدانیشدا وایه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیرۆکه کامڵه‌کان بوونیان هه‌یه، که‌واته ده‌بێ بیرۆکه‌ی ناکامڵیش له زه‌ینی مرۆڤدا هه‌بن. بیرۆکه ناکامڵه‌کان، ئه‌و بیرۆکانه‌ن که حاڵه‌تی خه‌یاڵییان هه‌یه. که‌واته به‌سه‌رهاته‌که به‌م شێوه‌یه‌یه که مرۆڤ، به‌هێزی ئاوه‌ز، هه‌وڵ ده‌دات بیچم به‌و بیرۆکه ناکامڵانه بدات که هه‌یه‌تی له کاره‌کاندا و په‌یوه‌ندیی نێوان بیرۆکه کامڵ و ناکامڵه‌کان لاواز بکات. ئه‌وکات که په‌یوه‌ندیی ئه‌م دوو بیرۆکه‌یه لاواز بێت، راکیش و هێزی سۆزه‌کان، که هۆکاری سه‌ره‌کیی ناسازگارین، لاواز ده‌بێت. له‌م حاڵه‌ته‌دا، مرۆڤه‌کان ده‌توانن به‌هه‌وڵی خۆیان هه‌ڵه‌کانی خۆیان پاکژ بکه‌نه‌وه و ئاستی مه‌عریفییه‌که‌یان له ئاستی تێگه‌یشتنی هه‌سته‌کی، به‌رزتر بکه‌نه‌وه بیبه‌نه ئاستێکی باڵاتر. هه‌روه‌ها ئه‌وه به‌و مانایه‌یه که ئێمه ده‌توانین هۆشیار بین به نسبه‌ت بیرۆکه‌کانی خۆمان و تاقییان بکه‌ینه‌وه. به‌بۆچوونی ئیسپینۆزا، مرۆڤێک که هۆشیاره به ئه‌ندێشه‌کانی خۆی مرۆڤێکه که له به‌رواوه‌رد له‌گه‌ڵ زه‌رووره‌تی بیرۆکه کامڵهکاندا، له خۆی و کرداره‌کانی به‌ئاگایه.
که‌واته ئه‌م کردارانه، ئازادانه بیریان لێکراوه‌ته‌وه، چونکه سه‌ربه‌ستن. خاوه‌نی سه‌ربه‌ستین چونکه له‌لایه‌ن ئاوه‌زه‌وه دیاری ده‌کرێن. له کرداری له‌و چه‌شنه‌دا، ئیراده‌ی مرۆڤ، ئیراده‌یه‌کی ئازاده، چونکه له‌راستیدا، زه‌ین و ئیراده یه‌ک شتن. ئیسپینۆزا له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، سیسته‌می ئه‌خلاقییه‌که‌ی خۆی گه‌ڵاڵه ده‌کات که هه‌م سه‌قامگیره و هه‌م له‌لایه‌نی ئه‌خلاقیه‌وه رهزابهخش، چونکه ده‌گه‌ڕێ به‌شوێن رێگه‌یه‌کدا بۆ هاوده‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی و رێنوێنیی کۆمه‌ڵگا. به‌واتایه‌کی تر، به‌بۆچوونی ئیسپیینۆزا بنه‌مای ئاوه‌زیی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی، به حوکمی ئاوه‌زی مرۆیی ئه‌وه‌یه که مرۆڤه‌کان پێویستییان به ئاشتی، سازگاری و هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌کتردا هه‌یه. به‌م پێیه، هه‌رکه‌س له‌و ئه‌قڵانییه‌ته تێگه‌یشتبێت که وابه‌سته‌یه به دیتران و دیترانیش به‌و وابه‌سته‌ن، هیچکه‌س ناتوانێ له گۆشه‌گیریی ته‌واودا بژی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌فره‌ت و بهرچاوتهنگیش بگاته ئاستێک که هه‌موو مرۆڤه‌کان ناچار به لێک‌دابڕان بکات.
ئێستاش ئه‌گه‌ر بچینه ناو حه‌وزه‌ی سیاسییه‌وه یه‌که‌م راستییه‌ک که تووشی دێین ئه‌مه‌یه که: مرۆڤه‌کان زیاتر به‌هۆی حه‌زه کوێرکوێرانهکانهوه رێ ده‌گرنه‌به‌ر هه‌تا ئاوه‌ز. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌کان بیانه‌وێ پێکه‌وه بژین، ده‌بێ له هێزی ئه‌م راستیه که‌م بکرێته‌وه. به‌م پێیه ئیسپینۆزا هه‌وڵ ده‌دا وه‌ک هۆبز و لۆک چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌م گرفته بدۆزێته‌وه. ئه‌ویش وه‌ک هۆبز ته‌وه‌ری سیاسیی خۆی له چه‌مکی دۆخی سروشتییه‌وه ده‌ستپێده‌کات و چه‌مکه‌کانی یاسای سروشتی و مافی سروشتی دێنێته نا سیسته‌می مێتافیزیکیی خۆیه‌وه. ئه‌گه‌رچی هۆبز، مافه سروشتییه‌کان و سۆزه سروشتییه‌کان لێک جیا ده‌کاته‌وه له‌و رایه‌دایه که ئه‌و دوو هۆکاره ده‌وری گرینگ‌یان هه‌یه له گۆڕینی دۆخی سروشتی بۆ دۆخێکی جه‌نگی، به‌ڵام روانینی ئیسپینۆزا بۆ دۆخی سروشتی ئه‌وه‌یه که ئه‌م دۆخه به‌رهه‌می سۆزه سروشتییه‌کانه. ئه‌وه‌ی ئیسپینۆزا ده‌یڵێ ئه‌وه‌یه که: " مرۆڤ له زاتی خۆیاندا دوژمنی یه‌کترین". چونکه ئه‌وان له ژێر کاریگه‌ریی هه‌ندێ سۆزی وه‌ک نه‌فره‌ت، به‌رچاوته‌نگی و تووڕيییدان. به‌ڵام مرۆڤ له‌رووی گه‌وهه‌رییه‌وه، ئاوهزیشن و ئه‌گه‌ر هه‌موو مرۆڤه‌کان له‌ژێر رێبه‌رایه‌تیی ئاوه‌زدا بووایه‌ن، هه‌مووکه‌س ده‌یتوانی داوای مافه سروشتییه‌کانی بکات.
به‌م پێیه به‌پێی بۆچوونی ئیسپینۆزا، مافه سروشتییه‌کان له‌راستیدا هه‌مان ده‌سه‌ڵاته سروشتییه‌کانن، چونکه هه‌رکارێک که مرۆڤ به سروشتی ده‌توانێ ئه‌نجامی بدات، له‌راستیدا مافی سروشتیی به‌سه‌ریه‌وه هه‌یه. به‌م شێوه‌یه ده‌بینین که تیۆرییه‌کانی هۆبز و ئیسپینۆزا، به سه‌رنجدان به پێناسه‌کانی دۆخی سروشتی، ته‌واو هاوشێوه‌ی یه‌کن. هۆبز ئاماژه به‌وه ده‌کات که له دۆخی سروشتی‌دا که هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی بوونی نییه، تاک مافی ئه‌نجامدانی هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی هه‌یه که له توانایدایه ئه‌نجامیان بدات. هۆبز ده‌ڵێ که له کۆمه‌ڵگای سیاسی‌دا، تاک مافی ئه‌نجامدانی هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی نییه که له توانایدایه ئه‌نجامیان بدات، چونکه ئه‌وه مافی حاکمه. ئیسپینۆزاش ده‌ڵێ که له کۆمه‌ڵگای سیاسی‌دا تاک مافی ئه‌وه‌ی نییه که هه‌رکارێک که ده‌یتوانێ و ده‌یخوازێ ئه‌نجام بدات. به‌ڵام ئه‌و به‌پێچه‌وانه‌ی هۆبز خه‌سارێک له ده‌ره‌نجامی ئه‌و مافه سروشتییانه‌وه که له‌پاش هاتنه ناوه‌وه‌ی تاکێک بۆ ناو کۆمه‌ڵگا ده‌رده‌که‌ون، نابینێت.
له‌کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا ئه‌گه‌رچی تاک مافی ئه‌نجامدانی هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی هه‌بێت که ده‌توانێ ئه‌نجامیان بدات به‌ڵام ده‌وڵه‌ت، سنووری کاره‌کانمان به‌گوێدا ده‌دات. به‌م پێیه تیۆرییه‌که‌ی هۆبز هه‌ڵگری سنوورداری و که‌مایه‌سییه له مافی سروشتی‌دا. به‌ڵام تیۆرییه‌که‌ی ئیسپینۆزا به‌م شێوه‌یه نییه. چونکه هۆبز چه‌مکی مافی سروشتی له مرۆڤدا به‌رته‌سک ده‌کاته‌وه، به‌ڵام ئیسپینۆزا سروشت و یه‌زدان به یه‌کسان ده‌زانێت و به‌و شێوه‌یه یاسای سروشتی هه‌مان یاسای یه‌زدانییه که هاوکات یاسای سروشت و گه‌وهه‌ری مرۆڤه و چونکه ئه‌مه یاسای مرۆڤێکه که به شوێن مه‌به‌ستی خۆیه‌وه‌یه‌تی، که‌واته مرۆڤایه‌تی خاوه‌نی مافی سروشتییه. لێره‌دا ئیسپینۆزا ده‌ڵێ که به‌حوکمی ئاوه‌ز، کۆمه‌ڵگا هه‌رچه‌ند یه‌کانگیرتر بێت، ئه‌ندامه‌کانی زیاتر له ئاشتی و هه‌ماهه‌نگیدا ده‌ژین. به‌گوته‌یه‌کی تر ئه‌وان ناچارن تواناییه‌کانی خۆیان له چوارچێوه‌ی مافی هاوکاریدا، یه‌کانه و یه‌کانگیر بکه‌ن. ئه‌مه هه‌مان ئه‌و شته‌یه که ئیسپینۆزا به "حاکمییه‌ت" ناودێری ده‌کات، حاکمییه‌ت، ده‌سه‌ڵاتی گشتی یان مافی هاوکاری و هاوبه‌شی له ئهرکهکاندایه. ته‌نیا به که‌ڵکاوه‌ژۆی حاکمییه‌ت له مافه که ماف و نه‌ماف و داد و بێدادی دێنه ئاراوه. چونکه یاسای ده‌وڵه‌ت به مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردنی یاساکانی ئاوه‌ز به‌دی دێت. که‌واته هه‌مووکه‌س له‌سه‌ریه‌تی په‌یڕه‌وی له یاسا بکات، چونکه ئه‌مه ته‌نیا رێگه‌ی پاراستنی دسیپلینی کۆمه‌ڵایه‌تییه. به‌ڵام به‌بۆچوونی هۆبز،ماف هه‌ڵگری گواستنه‌وه و پێسپاردنه و پێسپاردنی ماف یه‌کسانه له‌گه‌ڵ درکاندنی ئیراده‌یه‌ک بۆ جێهێشتنی ماف.
وشه‌ی پێسپاردن و گواستنه‌وه له هزری ئیسپینۆزادا، له‌راستیدا یه‌کسان و به‌مانای په‌یڕه‌وی له ده‌سه‌ڵاتێکی تره. به‌ڵام پێسپاردن له‌واقعدا روونادات، چونکه شتێک ته‌رک ناکرێت. له‌لای هۆبز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تاکێک سه‌ربه‌ستییه‌که‌ی خۆی گواسته‌وه بۆ ناو ده‌سه‌ڵاتێک، ئیتر ئه‌و سه‌ربه‌ستییه نامێنێت و ده‌بێته فره‌ییه‌کی بێ‌کۆنترۆڵ و بێلغاو. به‌ڵام ئیسپینۆزا راست به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بیر ده‌کاته‌وه. ئه‌و ده‌ڵێ: مه‌به‌ست ئه‌وه نییه که تاک هاوکات که مافه‌که‌ی خۆی سپارده ده‌ست حاکمییه‌ت، ئه‌و مافه به ته‌واوی له‌ناو ده‌چێ، به‌ڵکوو به بۆچوونی ئه‌و، مرۆڤه‌کان هیچکات ناتوانن واز له مافه‌کانی خۆیان بهێنن، ئه‌گینا له مرۆڤ بوون ده‌رده‌چن. به‌م پێیه ئیسپینۆزا، بهگریمانهگرتنی ده‌ست تێوهرنهدران له مافه سروشتییه‌کاندا، هه‌موو ئه‌و دهروهستییانهی که له‌سه‌ر بنه‌مای خودبهرژهوهندیی دانه‌مه‌زراون، به‌نابه‌جێ ده‌زانێ و پشت گوێیان ده‌خات. هه‌ر له‌م رووه‌وه و له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی ئیسپینۆزادا جێگه‌یه‌ک بۆ سته‌مکاریی ده‌سه‌ڵاتداران له‌ئارادا نییه. به‌م مانایه که ده‌سه‌ڵاتی حاکمییه‌ت ناتوانێ بخرێته به‌ر که‌ڵکاوه‌ژۆ و ئه‌گه‌ر وابێت، به خودخاپووری کۆتایی دێت. که‌واتا ئیسپینۆزا به ئاشکرا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی حاکمییه‌ت له ناو خه‌ڵکدا که‌ڵه‌که بووه. ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی له‌و چه‌شنه به "گه‌لی ئازاد" ناودێر ده‌کات که له‌سه‌ر بنه‌مای کرداری هابه‌شی ئه‌وان، ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی که‌سه‌کاندا کۆده‌بێته‌وه و ده‌ست ده‌که‌ن به جێبه‌جێکردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی. مۆدێلهکهشی ده‌توانێ پاشایه‌تی بێت یان فیدراتیڤێکی گشتیی پێکهاتوو له خه‌ڵک بێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی حاکمییه‌ت له‌ناو خه‌ڵکدایه.
به‌م پێیه یاساکان ته‌نیا له بازنه‌ی خواست و به‌رژه‌وه‌ندیی یاسادانهرهکاندا داناڕێژرێن به‌ڵکوو ئه‌رکێکه له‌ئاست په‌یکه‌ره‌ی گشتیدا. له‌و ئاراسته‌یه‌دا خه‌ڵک له جه‌رگه‌ی په‌یڕه‌وی له یاسادا، له‌ڕاستیدا په‌یره‌وی له ئیراده‌ی خۆیان ده‌که‌ن. ئه‌مه، ئه‌ندێشه‌ى ده‌وڵه‌ته له فه‌لسه‌فه‌ی ئیسپینۆزادا که له کتێبی (نامه‌ی یه‌زدانی- سیاسی، به‌ندی 16)ی ئه‌ودا هاتووه. تیۆرییه‌کانی ئیسپینۆزا به نسبه‌ت سه‌رده‌می رێنێسانسه‌وه زۆر پێشکه‌وتوون. چونکه تیۆریی حاکمییه‌ت به شێوه‌یه‌ک گه‌ڵاڵه ده‌کات که له‌وێدا، حاکمییه‌ت له‌پاڵ ئه‌وه‌دا که خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایه، هاوکات ئاخێزگه‌یه‌کی ته‌واو خه‌ڵکیشی هه‌یه. به‌م چه‌شنه ئه‌ندێشه‌ی ئیسپینۆزا نزیکه به بیرمه‌ندانێکی وه‌ک رۆسۆ و بیرمهنه سیاسییه‌کانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م که هه‌وڵ ده‌ده‌ن دوو تیۆریی دژی هۆبز سه‌باره‌ت به حاکمییه‌تی ره‌ها له‌لایه‌که‌وه و تیۆریی حکوومه‌تی سنوورداری جۆن لۆک له‌لایه‌کی تره‌وه پێکه‌وه ئاشت بکاته‌وه. ئیسپینۆزا دژی ئیستبداد و ده‌سه‌ڵاتی ره‌های ته‌که که‌سیکه، به‌ڵام، هه‌روه‌ک گوترا، به‌بۆچوونی ئه‌و حاکمییه‌ت، ره‌هایه چونکه نوێنه‌ری هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگایه. له‌م رووه‌وه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردنی یاسای هه‌یه، چونکه سه‌رچاوه‌ی یاساکانه. هه‌ر به‌م شێوه‌یه، مافی سزادانی سهرپێچکارانی یاسا و هه‌روه‌ها هاوده‌نگ کردنی هێزی سه‌ربازی و میلیشیای هه‌یه بۆ به‌رگریکردن له په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌روه‌ها یاسا سروشتییه‌کانن که ئه‌وه دیاریده‌که‌ن چ شتێک باشه بۆهه‌موان و چ شتێک نه‌باش. پێده‌چێ ئیسپینۆزا به‌ته‌مای پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی ئارمانی و یۆتۆپیایی نه‌بێت. ئه‌و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که بڵێ ئازادیی سیاسی له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێکی شیاو له‌پێگه‌ی حاکمییه‌تدا ئه‌گه‌ری بوونی زیاتره.
به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و حاکمییه‌ته نوێنه‌ری هه‌موو خه‌ڵک بێت و به‌رێکوپێکی گوێ له داخوازییه‌کانیان بگرێت و به‌شێوه‌یه‌ک کار بکات که ببێته هۆی وه‌فاداری و هه‌ستی وه‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌رکه‌کان له‌لایه‌ن شارۆمهندهکانیهوه و هێزی پێویستی هه‌بێت بۆ دوور راگرتنی دوژمنه ده‌ره‌کییه‌کانی کۆمه‌ڵگا. که‌واته، ئازادیی سیاسی به‌بۆچوونی ئیسپینۆزا، له‌راستیدا بریتییه له مافی چاره‌ی خۆ نووسین بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی خواست و ئیراده‌ی ئازادی شارۆمه‌ندانه‌وه بۆ هاوکاری. له ده‌وڵه‌تێکی شیاو و به‌توانادا، تاک ده‌توانێ بگاته دۆخێک که له‌وێدا ده‌رفه‌تی ژیانی ئاوه‌زمه‌ندانه له‌ئارادا هه‌یه. ئه‌و بۆچوونانه، سه‌رێتیی "دیموکراسی" وه‌ک باشترین و به‌رده‌وامترین مۆدێلی ده‌وڵه‌تی لای ئیسپینۆزا ده‌رده‌خات. ئه‌گه‌رچی ئیسپینۆزا لایه‌نگری دیموکراسییه، به‌ڵام هه‌واداری ره‌های دیموکراسی نییه. له‌روانگه‌ی ئه‌ودا، ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجێک بێته پێشه‌وه، که دیموکراسی تیایدا لاواز و ناکاره‌مه ده‌رکه‌وێت، پێویسته به‌شوێن ئاڵتێرناتیڤێکهوه بین. چونکه نابێ بیرمان بچێ که سه‌رنجی سه‌ره‌کیی ئیسپینۆزا له‌سه‌ر دابینکردنی ئاسایش و دسیپلینه. به‌م حاڵه‌وه، به‌بۆچوونی ئه‌و دیموکراسی سروشتیترین مۆدێلی حاکمییه‌ته، چونکه ئامانجی سه‌ره‌کی و سه‌ره‌تایی ئه‌و، ژیانی هاوکات له‌گه‌ڵ ئاشتی و هه‌ماهه‌نگییه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، چه‌مکی "دیموکراسی"ی ئیسپینۆزا ره‌خنه‌ش هه‌ڵده‌گرێت. گرینگ‌ترینیان، ئه‌وه‌یه که ئیسپینۆزا له‌گه‌ڵ دیموکراسی بۆ هه‌موو تاکه‌کان نییه. ئه‌و هه‌ندێ له توێژه‌کانی خه‌ڵک وه‌ک ژنان، منداڵان، خزمه‌تکاران، خراپکاران و بیانییه‌کان و که‌سانێ که له چوارچێوه‌ی ژیانی رووسوورانهدا نین، له مافی به‌شداری ده‌سڕێته‌وه. ئه‌و پڕه‌نسیپه‌ی که ئیسپینۆزا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بڕیار ده‌رده‌کات که چ که‌سانێک ده‌توانن به‌شدار بن چ که‌سانێک مافی ئه‌وه‌یان نییه، به پره‌نسیپی Sui Juris ناودێر ده‌کرێ. بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێک "مافی به‌شداریی" هه‌بێت، نابێ که‌وتبێته بازنه‌ی دسه‌ڵاتی ئه‌ویتره‌وه. به‌م پێیه که‌سانێک که خۆژیێن نین، ئیراده‌یان له بازنه‌ی ئیراده‌ی دیتراندایه. سه‌ره‌نجام له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژناندا وا هه‌ست ده‌کرێ که ئیسپینۆزا، ئه‌وان به ملکه‌چی سروشتیی مێرده‌کانیان داده‌نێت.به‌هه‌رحاڵ، ئه‌نجام ئه‌وه‌یه که ئیسپینۆزا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سیسته‌می دیموکراسی به باشترین ده‌زانێ، هه‌وڵ ده‌دات که باشترین مۆدێلی ده‌وڵه‌تیشی بۆ ئاماده بکات. ئه‌و هه‌وڵ ده‌دات ئه‌ندێشه‌کانی خۆی به ته‌واوی پراکتیزه بکات و خۆ له ئارمانگه‌رایی و یۆتۆپیا دوور بکاته‌وه.
گرینگ‌ترین شت لای ئه‌و، جێکه‌وتنی ئه‌و راستییه‌یه که حاکمییه‌ت له خه‌ڵکه‌وه ده‌رده‌که‌وی و خه‌ڵک و حاکمییه‌ت هه‌ردووکیان په‌یڕه‌وی یاسای ئاوه‌ز بن. له‌م خاڵه‌دا، فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی ئیسپینۆزا، ده‌کرێ له‌گه‌ڵ روانگه‌ی ژان ژاک رۆسۆ به هاوشێوه سه‌یر بکرێت، به‌تایبه‌ت له‌وێدا که ئیسپینۆزا ده‌ڵی: ته‌نیا کاتێک ده‌سه‌ڵاتی حاکم ره‌ها ده‌بێ که هی هه‌موو خه‌ڵک بێت"، گوته‌که‌ی رۆسۆمان وه‌بیر دێنێته‌وه که ده‌یگوت: حاکمییه‌ت ته‌نیا له‌گه‌ڵ چه‌مکی ئیراده‌ی گشتیدا یه‌کسانه." به‌ڵام چه‌مکی په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تیی رۆسۆ، ته‌واو ئازادانه و دڵخوازانه‌یه، له‌حاڵێکدا که په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تیی ئیسپینۆزا، ته‌نیا کاتێک دڵخوازانه‌یه که کرداری تاکه‌کان، به‌رهه‌می جۆرێک ره‌زایه‌ت بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، مه‌به‌ستی رۆسۆ، پێکهاتنی سیسته‌مێکی حکوومه‌تیی له‌رووی ئه‌خلاقییه‌وه مه‌شرووعه. له‌حاڵێکدا که، کاتێ ئیسپینۆزا باس له خێره گشتییه‌کان ده‌کات، مه‌به‌ستی، بیچمگرتنی رێکخراوێکه که ئاشتی و ئاسایش ده‌سته‌به‌ر ده‌کات و له‌م ناوه‌نده‌دا ناگه‌ڕێت به‌شوێن پڕه‌نسیپێکی ئه‌خلاقیدا.