بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆی كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە باس لەوە دەكرێت رۆژانە ژمارەیەك هاوڵاتی ئاینی خۆیان لەئیسلامەوە بۆ زەردەشتی دەگۆڕن و لەئێستاشدا ژمارەی زەردەشتییەكان زیكەی 200 هەزار كەسە.
لەو گرتە ڤیدیۆییەدا كە كەناڵی ڕوداو بڵاویكردۆتەوە، باس لە نەریت و چۆنێتی بون بە زەردەشتیش دەكات، ئاماژە بەوە كراوە، چوار شەممە ڕۆژێكی پیرۆزە لە ئاینی زەردەشتیدا و هەر كەسێكیش كەئاینی خۆی دەگۆڕێت و دەبێتە زەردەشی، پشتێكی لەپشت دەكرێت كە مانای گۆڕینی ئاینەكەیانە و هەر پشتێنێكیش سێ گرێی لێ دەدرێت كە هێمایە بۆ "بیری چاك، وتەی چاك، كرداری چاك".
باس لەوەشكراوە، ژمارەیەكی زۆر لەهاوڵاتیان ئاینی خۆیان لەئیسلامەوە بۆ زردەشتی دەگۆڕن كەزۆربەیان گەنجن و تەمەنیان لەسەروی 20 ساڵەوەیە و لەئێستاشدا ژمارەی زەردەشتییەكان زیكەی 200 هەزار كەسە.
ئاوات حوسامەدین نوێنەری زەردەشتییەكان لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان دەڵێت"هەمو هەفتەیەك 10 بۆ 15 كەس دەگەڕێنەوە سەر ئاینی باب و باپیرانیان و دەبنەوە بە زەردەشتی و تائێستاش بەئاشكرا هەڕەشە لە یەك زەردەشتی نەكراوە".