رامین جەهانبەگلوو
و:عەتا جەماڵی
له پرۆسه‌ی تێپه‌ڕین له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌می زاینی‌دا هه‌ندێ له باشترین بیرمه‌ندانی ئورووپا و ئه‌مریکا هه‌وڵیاندا ئه‌و گۆڕانانه‌ی به‌هۆی گه‌شه‌ی چاوه‌ڕوان نکراو و له کوتوپڕی دانیشتوان، زانست،ده‌سه‌ڵاتی ماشێن، سوودی ئابووری، بازرگانی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی، زانست و په‌روه‌رده، شاره‌کان، سوپا، حکووموتهکان و بیچمه نوێیه سیاسییه‌کان روویان ده‌دا، بناسن. هه‌وڵ بۆ ناسین و راڤه‌ی ئه‌و رووداوانه بووه هۆی ده‌رکه‌وتنی زانستهکانی مرۆڤناسی، کمهڵناسی، زانستی سیاسی و ئابووری. ئه لقه زانستییانه له‌ڕاستیدا ده‌ره‌نجامی هه‌وڵی روونکردنه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانانه بون که له جیهانی رۆژاوا له سه‌رده‌می نێوان شۆڕسی فه‌ڕه‌نسا و داهێنانی ته‌له‌فۆندا روویاندابوو. هیچکام له دامهرێنهرانی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌ڕاده‌ی تۆکڤێڵ قسه‌ی له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م نه‌کردووه. سه‌یر ئه‌وه‌یه که تۆکڤێل گه‌لێ بابه‌تی له‌سه‌ر سه‌ده‌ی بیسته‌میش ئاماده کردووه. ئه‌و جادووگه‌ر یان پێشگۆیه‌کی گه‌ڕۆک نه‌بوو، به‌ڵام به‌باشی له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه ئاگادار بوو. تۆکڤیڵ ده‌ڵێ: توانای دیتنی ره‌نجی دیترانم نییه، به‌ڵام داهاتوو ده‌بینم."
ئه‌وکاته‌ی تۆکڤێڵ له نیوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا قسه له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌مریکا یان داهاتووی ئورووپا ده‌کات بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌و به‌جۆرێک باس له جیهان ده‌کات که‌ئێستاکه به‌هه‌مان شێوه‌یه. بۆچوونه‌کانی ئه‌و زۆربه‌یان کۆنن به‌ڵام ده‌زگای تیۆریی ئه‌و نیان و رههاپهرێزه.یه‌کێک له به‌نابانگترین پێسگۆییهکانی ئه‌و که به‌رده‌وام له زمان ئه‌وه‌وه ده‌گێڕدرێته‌وه ئه‌وه‌یه:"دوو نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره له جیهاندا هه‌ن که رابردووهکانیان جیاواز بووه به‌ڵام داهاتوویه‌کی هاوشێوه‌ی یه‌کیان ده‌بێت. ئه‌مانه، رووسه‌کان و ئه‌مریکییه‌کان... یه‌کیان خاوه‌نی ئازادییه و ئه‌ویتریان له دۆخی کۆیلهداریدایه. ئه‌گه‌رچی خاڵی ده‌سپێکیان جیاوازه و رێگه‌یان جیایه به‌ڵام وادیاره هێزێکی نه‌ناسراو و ره‌مزاوی به‌لای یه‌کدا رایاندهکیشێت بۆ ئه‌وه‌ی رۆژگارێک چاره‌نووسی نیوه‌ی جیهان بگرنه ده‌ست.
ئه‌مرۆژ، تۆکڤیڵ بیرمه‌ندێکی به‌رجه‌سته‌یه که ئه‌ندێشه‌کانی بۆ توێژینه‌وه‌ی پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کان و کۆمه‌ڵگه دیموکراتیکه هاوچه‌رخه‌کان، شیایانی سه‌رنجه. له‌پاش تێپه‌ڕینی پتر له سه‌د و په‌نجا ساڵ به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ی تۆکڤیڵدا به‌ناوی (دیموکراسی له ئه‌مریکا) ئه‌م کتێبه هێشتا یه‌کێکه له‌و گرینگ‌ترین کتێبه کلاسیکه تایبه‌تانه‌ی سه‌باره‌ت به ئه‌مریکییه‌کان یان ره‌نگه به‌گشتی هه‌موو کۆمه‌ڵگه دیموکراتیکه‌کان.شۆڕشی ساڵی 1830 به‌دوای شۆڕشی فه‌ڕه‌نسادا، تۆکڤیڵی برده قووڵایی ئه‌و بیره‌وه که پڕۆسه‌ی ترێزههڵنهگری دیموکراتیک، بۆ داهاتووی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌یه.
پێشینه‌ی ململانێ درێژخایه‌نه‌کانی چینی ئه‌ریستۆکرات له به‌رانبه‌ر چینی مامناوه‌ند یان ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی تردا که بێ به‌شن له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، به مه‌به‌ستی سه‌رکوت و سڕیهوهی ئازادی له درێژه‌ی سه‌ده و چه‌رخه‌کاندا تۆکڤیڵی توقمی ئه‌ندێشه کردبوو. ئه‌و هه‌وڵیدا به سه‌رنجدان به ئه‌مریکا وه‌ک نموونه‌یه‌ک له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراتیک، چاوێک به‌سه‌ر ئه‌م هه‌لومه‌رجانه‌دا بخشێنێته‌وه و له‌م ناوه‌نده‌دا چاره‌ی ئورووپا بنووسێت. له‌م رووه‌وه بیره‌وه‌ی و کارتێکه‌رییه‌کانی رووداوه‌کانی ساڵی 1830 له‌کاتی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ئه‌مریکا له ئه‌ندێشه‌ی ئه‌ودا هه‌بوو. ره‌خنه و پێداههڵکوتنرکانی ئه‌و له ئه‌زموونی ئه‌مریکا هه‌موویان له‌ڕووی ئه‌م بیره‌وه‌رییانه‌وه و له به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌واندا گه‌ڵاڵه کرابوون. به‌م حاڵه‌وه تۆکڤیڵ به چه‌ندین جار نکۆڵی له‌وه ده‌کات که له بیری گشتاندن یان گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی ئه‌مریکا بۆ فه‌ڕه‌نسادا بووه.
به‌بۆچوونی تۆکڤێڵ کێشه‌ی گرینگ له وڵاته‌که‌ی ئه‌و یان له ئه‌مریکا ململانێی ئایینی نییه به‌ڵکوو فه‌ڕه‌نسا و ئورووپا به‌وه گه‌یشتوون که کاتی دیاریکردنی چاره‌نووی و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگه و کلتوور هاتووه. هه‌ر له‌م رووه‌وه تۆکڤێڵ داکۆکی له‌وه ده‌کات که فه‌ڕه‌نسا و ئورووپا ده‌بێ له‌وه تێبگه‌ن که کات و مه‌رجێک بۆ دووپاتکردنه‌وه‌ی رابردووه‌کان و پشت گوێ خستنی واقعییه‌تی دیموکراسی نه‌ماوه‌ته‌وه. به‌م پییه خولیا دیموکراتیکه‌کانی تپکڤێڵ له‌ڕاستیدا وڵامی ئه‌وه بۆ رووداوه‌کانی ئورووپا. روانگه‌کانی ئورووپا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له ئه‌مریکا په‌سه‌ندی ده‌کات ئه‌و شتانه ئاشکرا ده‌کات که له سیاسه‌ت و مێژووی ئه‌مریکادا په‌سه‌ندیان ناکات. یه‌کێک له چه‌مکه ناپه‌سه‌نده‌کان له‌لای ئه‌و له ده‌قی ئه‌زموونی سیاسیی ئورووپادا، ئهمدێشهی ده‌وڵه‌ته.
به‌بۆچوونی تۆکڤێڵ ئه‌ندێشه‌ی ئورووپایی سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌ت، ئیتر کارامه نییه بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیکی مۆدێرن و له‌گه‌ڵی ناگونجێت. له‌م رووه‌وه جه‌خت ده‌کاته‌وه که "له‌بۆ دنیایه‌کی نوێ، ئێستا پێویستیمان به زانستی سیاسیی نوێ هه‌یه"، تۆکڤیڵ ئه‌م رایه‌ی له چوارچێوی دوو پرسیاردا دێنێته به‌رباس:
1. بۆچی ئه‌مریکا کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی لیبراڵ دیموکراته؟
2. بۆچی فه‌ڕه‌نسا له پڕۆسه‌ی گه‌شه‌ی به‌ره‌و دیموکراسیدا تو ئه‌و راده‌یه بێتوانایه له پێکهێنانی سیسته‌مێکی سیاسیی ئازادیگهرادا؟
به‌م شێوه‌یه خاڵی ده‌سپێکی تۆکڤێڵ ته‌وه‌ری دیموکراسی یان کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیکه که له گشت به‌رهه‌م و نووسینه‌کانیدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه. ده‌شێ بگوترێ تۆکڤێڵ گه‌شتیارێکه که به‌شوێن گه‌وهه‌رێک واته دیموکراسیدا ده‌گه‌ڕێ. گه‌ڕانه‌که‌ی ئه‌و هه‌وڵ و کۆششێکه بۆ تێگه‌یشتن له چییه‌تیی دیموکراسی و تێگه‌یشتن له‌م خاڵه که هیوای به چ شتێک بێت و له چی بترسێت. له‌م رووه‌وه کلیلی دیموکراسیی ئه‌مریکا له تایبهتمهندیگهلێکدا ده‌بینێت که هۆکاری جیاوازیی ئه‌مریکا له ئورووپان. به‌بۆچوونی تۆکڤێڵ یه‌کێک له سه‌رنجه گرینگه‌کانی سه‌باره‌ت به ئه‌مریکا ئه‌وه‌یه که ئه‌وان شؤڕشێکی دیموکراتیکیان تێپه‌ڕاندووه و له چاره‌نووسی هاوشێوه‌ی فه‌ڕه‌نسا که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیستبداد و ههرجومهرجدایه، دوور ده‌که‌وێته‌وه. تۆکڤێڵ ده‌زانێ که ئه‌مریکا هیچکات خاوه‌نی سیسته‌می کۆن نه‌بووه یان ململانێی توندوتیژانه‌ی نێوان سیسته‌می کۆن و چینی مامناوه‌ند له‌و وڵاته رووی نه‌داوه. ئه‌مریکا ده‌وڵه‌تێكی برۆکراتیکی ناوه‌ندگه‌رایه و هه‌روه‌ها به‌تاڵ له ناوچه گه‌وره و مێترۆپۆله‌کان و ناوه‌نده گه‌وره پیشه‌سازییه‌کان.
ئه‌مریکا به‌ستێنێکی گه‌وره‌ی نییه و تا راده‌یه‌ک له چینه مامناوه‌نده وه‌رزێڕه‌کان پێکهاتووه و ئه‌و هۆکاره سه‌ره‌کییی که ده‌بێته هۆی یه‌کسانیی هه‌ل و مه‌رجه‌کان، له‌وێ به‌جێگه‌ی ده‌وڵه‌تی سیاسی ده‌وڵه‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تی پێکدێنێت. تۆکڤێڵ ده‌ڵێ خه‌ڵکی ئه‌مریکا له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ست به نایه‌کسانی له به‌رانبه‌ر یه‌کتری ناکه‌ن، له‌حاڵێکدا له فه‌ره‌نسا چینه جیاوازه‌کان له‌سه‌ر جیاوازییه پێگهییهکانیان به‌رده‌وامن. به گوته‌یه‌کی تر تۆکڤیڵ کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریکا به ده‌رکه‌وتی په‌ره‌سه‌ندنی به‌ته‌واویی پڕه‌نسیپه‌کانی دیموکراسی ده‌زانێ. به‌بۆچوونی ئه‌و مانای دیموکراسی پێکهێنانی یه‌کسانییه له هه‌ل و مه‌رجه‌کاندا. کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک دیموکراتیکه که له‌وێدا هه‌موو تاکه‌کان له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه یه‌کسان بن. هه‌ڵبه‌ت به‌ڕای ئه‌و ئه‌م یهساکنییه به‌مانای یه‌کسانی له بیرکردنهوهد یان یه‌کسانیی ئاووری نییه.
یه‌کسانیی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌بۆچوونی تۆکڤێڵ به‌شێوه‌یه‌که که هیچ چه‌شنه کێشه و جیاوازییه‌کی میراتی ده‌وری نه‌بێت یان ئه‌وه‌ی گشت پۆست و پێگه‌کان و هه‌روه‌ها هه‌موو پیشه‌کان له‌به‌ر ده‌ستی هه‌مواندا بن و ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌کی بنه‌ڕه‌تی له مه‌رجه‌کانی ئه‌ندامانی پێکهاته‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بێ حاکمییه‌ت به ته‌واوه‌تی له‌ده‌ستی هه‌موو خه‌ڵکد بێت. له‌م رووه‌وه تۆکڤێڵ له‌و بڕوایه‌دایه که پێناسه‌ی دیموکراسی ته‌نیا به مانای قه‌بووڵکردنی یه‌کسانیی مه‌رجه‌کان نییه به‌ڵکوو به‌مانای قه‌بووڵکردنی حاکمییه‌تی هه‌موو خه‌ڵکه که له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کسانیی له مه‌رجه‌کاندا ده‌وه‌ستێت. له‌م رووه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا له ئورووپا جیا ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه که پڕهسنیپی حاکمییه‌تی جهڵک پڕه‌نسیپێکی بێناوه‌رۆک و شاراوه نییه. ئه‌م پڕه‌نسیپه له‌لایه‌ن (هه‌موانه‌وه) قه‌بووڵکراوه و له‌ڕێگه‌ی یاساوه رهسنییهتی پێده‌درێت.
به‌گوته‌یه‌کی تر رای تۆکڤێڵ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که پڕه‌نسیپی حاکمییه‌تی خه‌ڵک له یاساکاندا دهردرکێ و له کاروباری رۆژاندا له‌به‌رچاو ده‌گیرێ. له‌م رووه‌وه تۆکڤێڵ باوه‌ڕی وایه که له‌پاش پڕه‌نسیپه‌کانی یه‌کسانی له مهرجهکاند و حاکمییه‌تی خه‌ڵک، پێناسه‌یه‌کی سێههمیس پێویسته و ئه‌ویش پڕه‌نسیپی داڕشتی دیموکراسییه که له‌ڕاستیدا ده‌رهاویشته‌ی کاریگریی رای گشتییه. رای گشتی پڕه‌نسیپێکه له ئاراسته‌ی ده‌سته‌به‌رکردن و جێبه‌جێکردنی یاساکانی دیموکراسی له ئه‌مریکا، بۆ ئه‌وه‌ی رای گشتی له کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریکادا کاریگه‌ریی هه‌بێت هه‌رتاکێک ئه‌رکه له‌سه‌ری وه‌ک تاکه‌کانی تر له ئه‌رکه‌کانی خۆی ئاگادار بێت و به هه‌مان راده‌ش خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات بێت که گشت هاوڵاتیانی تر و شارۆمه‌ندانی تر لر ده‌سه‌ڵات بهرهمهندن. به‌م شێوه‌یه تاک په‌ێڕه‌وی له ده‌وڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات چونکه یه‌کانگیری و یه‌کپارچه‌یی ئه‌و له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا شتێکی سوودبه‌خش و پڕقازانجه بۆ ئه‌و.
به‌م شێوه‌یه ده‌وڵه‌تی دیموکراتیک به هه‌مان شێوه که یه‌کسانیی مه‌رجه‌کان ده‌سته‌به‌ر ده‌کات رێگریشه له‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه بکه‌وێته حێر رکێفی تاکه‌کان یان گرووپه سیاسییه‌کان. به‌بۆچوونی تۆکڤێڵ ده‌وڵه‌تی ته‌واو دوموکراتیک وڵاتێکه که هیچ شۆپێک له نفووز و کاریگه‌رییه تاکییه‌کان تیایدا به‌رچاو نه‌که‌وێت. تۆکڤێڵ له‌و باوه‌ڕه‌دایه که پێناسه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیک هاوپێیه له‌گه‌ڵ پێوه‌ری یه‌کسانیی مه‌رجه‌کان که ده‌بێته هۆی جیاوازی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه له کۆمه‌ڵگه‌کانی تری ناو مێژووی ئورووپا. له‌ڕوانگه‌ی تۆکڤێڵدا هه‌موو کۆمه‌ڵگه ئورووپاییه‌کان هه‌تا به‌ر له چاخی دیموکراسی وه‌ک ده‌وڵه‌تشاره کۆنهینهکانی یۆنان و رۆم، هه‌موان گرفتاری نایه‌کسانی له مه‌رجه‌کاندا بوون و به‌هۆی حاکمییه‌تی راسته‌وخۆوه ئه‌و نفووه به‌ربڵاوه‌ی هه‌ندێ له خێزانه دیاره‌کان ده‌یانسه‌پاند به‌سه‌ر خه‌ڵکانی تردا به‌ڕێوه ده‌چوون له‌لای تۆکڤێڵ له بارودۆخی پاش روودانی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا، ئیتر پێناچێ مۆدێڕنهکانبنهماکان و هه‌روه‌ها ئازادی به‌پێی پێوه‌ری نایه‌کسانی له مهرجاکاندا پێناسه بکه‌ن، جونکه ئه‌و گومانی وایه که به‌ڕوودانی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا نایه‌کسانییه‌کان له‌ناوچوونی، به‌گوته‌یه‌کی تر به‌بۆچوونی تۆکڤیڵ، ئازادی ره‌چاوکراوی مۆدێرنه‌کان ناشێ له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌بونی جیاوازی له نه‌زمه‌کان و ده‌وڵه‌ته‌کان بێت و چونکه ئازادیی ره‌چاوکراوی مۆدێرنه‌کان لسه‌ر بنه‌مای نایه‌کسانی له مه‌رجه‌کاندا نییه، که‌واته ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای واقعییه‌تی دیموکراتیکی یه‌کسانی له مهجهکاندا بێت که به بڕوای ئه‌و نموونه گونجاوه‌که‌ی هه‌مان ئه‌مریکایه.
شتێک که تۆکڤیڵ له بواری پێکهاته‌ی سیاسی و ئیداری کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریکاییدا به قورسی ده‌خاته‌ژێر کاریگه‌ریی خۆی، راده‌ی به‌رفراوانی ناوه‌ند په‌رێزییه له‌و پێکهاته‌یه‌دا. له‌ڕاستیدا ستایشی تۆکڤیڵ بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی و ناوهندپهرێزی له ئه‌مریکا ده‌توانرێ وه‌ک ره‌خنه‌یه‌کی جیددی له برۆکراسیی ناوه‌ندگه‌را له‌فه‌ڕه‌نسا له‌به‌رچاو گیرێت و ئه‌مه دیارده‌یه‌که که تۆکڤیڵ له دوایین نووسراوه‌یدا واته سیسته‌می کۆن و شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا، به قورسی خستوویه‌ته به‌ر سه‌رنج و باسی لێوه‌کردووه هه‌لومه‌رجێک که تۆکڤیڵ له وڵاته‌که‌ی خۆیدا ده‌یبینێت، هانی ده‌دا بۆ بیرکردنه‌وه له‌سه‌ر برۆکراسیی ناوه‌ندگه‌رای فه‌ڕه‌نسا و ئه‌نجامه نه‌گریسه‌که‌ی، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه له ئه‌مریکا ناوهندپهرێزیی سیاسی بۆته هۆی گه‌شه‌ی داهێنه‌رییه تاکییه‌کان و کۆمپانیا تایبه‌تییه‌کان. به‌م پێیه ئازادییه ئه‌مریکاییه‌کان له‌سه‌ر بواری پاراستن و په‌ره‌پێدانی ناوه‌ند و دامه‌زراوه هه‌رێمی و ئه‌یاله‌تییه‌کان وه‌ستاوه. به‌مشێوه‌یه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که تۆکڤیڵ ته‌نیا ستایشگهرێکی ناڕهخنهگر ی دیمکراسیی ئه‌مریکا نییه. ئه‌وه راسته که دیموکراسی به‌ڕای ئه‌ون به‌مانای هه‌ولدان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ژیانی ئاسووده بۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵکه، به‌ڵام ئه‌م ئاسووده‌ییه هه‌میشه له مهترسیشدایه.
له‌ڕاستیدا دوو مه‌ترسیی سه‌ره‌کی له سه‌ر رێی دیموکراسی هه‌یه:
1. هه‌موو دیموکراسییه‌کان توانای به ئیستبدادی بوونیان هه‌یه، چونکه ده‌سه‌ڵاته هه‌رێمییه‌کان توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له‌به‌رانبه‌ر ئیستبداددا نییه.
2. دیموکراسییه‌کان حه‌زیان له بڵاوکردنه‌وه‌ی خایهماڵی و ماستاوچێتییه، ئه‌و شته‌ی پێی ده‌ڵین "خه‌ڵک خه‌ڵه‌تێنی".
به‌ڵام تۆکڤیڵ له‌و باوه‌ڕه‌دایه که سروشتی ئیستبداد که هه‌ڕه‌شه له دیموکراسیی مۆدێرن ده‌کات جیاوازه له‌گه‌ڵ هه‌موو شته‌کانی تردا و ئا ئێستا نموونه‌یه‌کی له‌و چه‌شنه له رابردوودا نه‌بووه. ئیستبدادی مۆدێرن رهوابینتر و ئاسانگیرتره له ئاوهڵدوانه کۆنینه‌که‌ی خۆی. ئیستبدادی مۆدێرن به‌جێی ئه‌شکه‌نجه‌دانی مرۆڤه‌کان، به‌ره‌و داڕمانیان ده‌بات. به زمانی تۆکڤیڵ ئیستبدادی مۆدێرن رێگه له مرۆڤه‌کان ده‌گرێت که به‌پێی خواستی خۆیان بیر بکه‌نه‌وه و هه‌ست بکه‌ن و کار بکه‌ن و چاره‌ڕه‌شیان ده‌کات. له‌م رووه‌وه گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر دیمکراسیی مۆدێرن سێنتڕالیزه و که‌ڵه‌که بوونی ده‌سه‌ڵات لای یاساداڕێژانه. به‌بۆچوونی تۆکڤیڵ هه‌ندێ سازوکاری دیاریکراو له بنکه و دامه‌زراوه‌کاندا هه‌ن که ده‌توانن رێگه له‌مجۆره هه‌ڕه‌شانه بگرن. یه‌کیان، سازوکاری جودایی و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانه: ده‌سه‌ڵاتی یاساداڕێژ که به‌رپرسی چاودێری و هاوئاهه‌نگییه، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆ و حکوومه‌تێکی خودموختاری هه‌رێمییه. له‌نێوان لقه حکوومه‌تییه‌کانی ئه‌مریکادا پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری یه‌کانگیر و یه‌کپارچه‌یه . تۆکڤیڵ ته‌واو له‌ژێر کاریگه‌ریی ئه‌م راستییه‌دایه که بڕیاره‌کانی هێزی دادوه‌ری له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای بنه‌ڕه‌تییه و ته‌نیا پشت به یاسا بابه‌تییه‌کان نابه‌ستێت.
داوه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه که هه‌ندێ له یاساکان به ئه‌ساسنامه‌یی بزانێت و به‌م شێوه‌یه رێگه له جێبه‌جێ کرانیان بگرێت. له‌م رووه‌وه به‌ڕای تۆکڤیڵ ده‌سه‌ڵاتی دادگا ئه‌مریکییه‌کان یه‌کێک له به‌هێزترین و بێوێنه‌ترین رێگره‌کان لبهرانبهر ئیستبدادی سیاسی‌دا پێکده‌هینێت. له‌حاڵێکدا سازوکاره‌کانی یاسای بنه‌ڕه‌تی نه‌توانن به‌شێوه‌ی ئۆتۆماتیکی گه‌ره‌نتیه پێویسته‌کان له به‌رانبه‌ر ئیستبداددا ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن. هه‌ر له‌م رووه‌وه تۆکڤیڵ خوازیاری په‌ره‌پێدانی سازوکاره نائهساسنامهییهکانی وه‌ک دامه‌زراندنی چاپه‌مه‌نیی ئازاد و ئه‌نجومه‌نه خۆبهخشانهکانیشه. به‌بۆچوونی تۆکڤیڵ رۆژنامه‌کان له فه‌ڕه‌نسا هه‌رکام ئامرازی ده‌ستی چینه‌کانن، به‌ڵام له ئه‌مریکا وانییه. چاپه‌مه‌نی له فه‌ڕه‌نسا به‌شێوه‌یه‌کی ته‌واو برۆکراتیک به‌ڕێوه ده‌برێن، به‌ڵام له ئه‌مریکا به‌هۆی نه‌بوونی میترۆپۆلێکی ناوه‌ندی، هۆیه‌کی گرینگ هه‌یه بۆ ناسێنتراڵ بوونی بهڕێهبردنی رۆژنامه نوێیه‌کان. ئهنجۆمهنهکان له رۆژنامه‌کان پڕبایه‌خترن و له‌نێوان دوو جۆر له‌و ئه‌نجومه‌نانه‌ی که هه‌ن، ئه‌وانه‌ی مه‌به‌ستی سیاسی‌یان هه‌یه بایخێکی زیاتریان هه‌یه. ئه‌نجومه‌نه‌کان خاوه‌نی دوو تایبه‌تمه‌ندین: هه‌م وه‌ک دوو ئامرازی گرینگ له دیموکراسیدا کارده‌که‌ن و هه‌م وه‌ک گه‌ره‌نتییه‌ک له به‌رانبه‌ر ئیستبدادی زۆرینه دێنه هه‌ژمار.به‌پیی بۆچوونی تۆکڤیڵ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌کان وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری به هێزێکی مه‌ترسیدار دابنرێن، زۆریی ژماره‌که‌یان له ئه‌مریکا خۆی هه‌لومه‌رجێک دێنێته ئاراوه که مه‌ترسییه‌کانی یه‌کتر پووچه‌ڵ ده‌که‌نه‌وه.
به‌م شێوه‌یه کاتێ تۆکڤیڵ له ئه‌نجومه‌نه‌کان و پارته سیاسییه‌کانی ئه‌مریکا ده‌دوێ، هۆگرییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ئه‌وان بۆ دیموکراسیش له‌به‌رچاو ده‌گرێت. به‌بۆچوونی ئه‌و گرینگ‌ترین روخساره‌ی دیموکراسی یه‌کسانییه له مه‌رجه‌کاندا. مه‌به‌ستی تۆکڤیڵ له یه‌کسانی، به‌شداربون له مافی یه‌کسانی پێکهێنانی سه‌رقاڵی و سه‌رگه‌رمییه‌کان، ده‌ستڕاگه‌یشتنی یه‌کسان به پیشه و کار، مافی ژیانی یه‌کسان و مافی یه‌کسان له به‌ده‌ستهێنانی ساماندایه. تۆکڤیڵ گرینگایه‌تی یه‌کسانی له نه‌ریته‌کان و باوه‌ڕه‌کان و یاساکانی دیموکراسی به‌واته‌ی "تاکگه‌رایی" کۆبه‌ندی ده‌کات و به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی ده‌کات که تاکگه‌رایی هه‌ستێکی نیان و به‌چێژه که رێگه بۆ هه‌ر شارۆمه‌ندێک ئاوه‌ڵا ده‌کات خۆی له حه‌شامه‌تی هاوڵاتیان جیا کاته‌وه و بتوانێ تێکه‌ڵی کۆهڵهی هاوڕێیان و خێزان بێت. تۆکڤیڵ دوو فاکته‌ری گرینگ بۆ تاکگه‌رایی ره‌چاو ده‌کات:
1. ئیمان له کرداردا و دادوه‌ری و هۆگرایه‌تیی مرۆڤه‌کان بۆ ئاوه‌زگه‌رایی وه‌ک لاگیرییه‌کی بنچینه‌یی بۆ باوه‌ڕ و ئه‌ندێشه‌کانی خۆی،
2. له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆ وه‌ک تاکه بابه‌تی گرینگ. ئه‌م بابه‌ته فاکته‌ری خودبهرژهوهندییه له تاکگه‌راییدا.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنێک له ئه‌ریستۆکراسی ده‌دات به‌ده‌سته‌وه. ئهریستۆکراسیی هه‌موان، له جوتیاره‌وه بگره هه‌تا پاشا، ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ چینێکی مه‌زن. به‌ڵام دیموکراسی ئه‌و زنجیرانه تێکده‌شکێنێ و ئه‌م جه‌شنه په‌یوه‌ندییانه له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.به‌م پێیه له کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیکدا ئیتر مرۆڤه‌کان به‌شێوه‌ی سروشتی په‌یوه‌ند و په‌یوه‌ست نین به یه‌کتره‌وه و هه‌ریه‌که و خۆی به سه‌نته‌ر ده‌زانێ. له کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیکدا به‌پێچه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ریستۆکراسی که حه‌زی به‌خته‌وه‌ری و ئاسووده‌یی به‌هۆی هه‌ندێ کۆسپی وه‌ک زنجیره پله‌کان و چینه‌کان و په‌روه‌رده‌وه به‌رته‌سک ده‌بێته‌وه، کۆسپێک له‌ئارادا نییه و حه‌ز و ئاره‌زووه‌کان گشتی ده‌بنه‌وه. به‌بۆچوونی تۆکڤیڵ مهترییهک لێره‌دا هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ره‌نگه دیموکراسی‌خوازی به‌ره‌و ئیستبداد و ته‌نانه‌ت تاکگه‌رایی ره‌هاش بشکێته‌وه. پارته سیاسییه‌کان و ئه‌نجومه‌نه‌کان به‌گشتی و به‌کرده‌وه ده‌ورێکی گرینگ‌یان هه‌یه له شه‌ڕی دژی تاکگه‌رایی ره‌هادا. چونکه ئه‌وان تێده‌کۆشن بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌خلاقیات و ئه‌وه‌ش پێویستی به‌وه‌یه که شارۆمه‌ندان بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه تای بهتییهکانی خۆیان نه‌که‌نه‌وه و بایه‌خێکی زیاتر به به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسووده‌یی گشتی بده‌ن. به‌م چه‌شنه ئه‌و مۆدێکه په‌یوه‌ندییه‌ی پارته سیاسییه‌کان پێک ده‌هێنن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی شارۆمه‌ندان زانیارییه‌کی زیاتر له‌سه‌ر خۆیان و کۆمه‌ڵگه‌که‌یان به‌ده‌ست بهێنن.
تۆکڤیڵ زێده له پێویستیی هبوونی ئه‌نجومه‌نه سیاسییه‌کان، داکۆکی له‌سه‌ر پێویستیی په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی زۆر گرووپی تر بۆ به‌دیهێنانی باڵانس له مه‌رجه‌کانی یه‌کسانیدا ده‌کات. ئه‌و به گه‌ڵاڵه کردنی پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نه بازرگانییه‌کان هه‌وڵده‌دات بۆ داڕشتنی پلانێک بۆ جێگهگیرکردنی پێگهگهراییهکانی سه‌رده‌می ئه‌ریستۆکراتی. مرۆڤه‌کان له چالاکیی کشتوکاڵی داده‌بڕێن و سه‌لیقه بازرگانی و پیشهکارییهکانی خۆیان تاقیدکهنهوه. ئه‌مریکاس به‌بۆچوونی تۆکڤیڵ رێگه‌ی خۆی هه‌ر له‌م رێچکه‌یه‌وه تێپه‌ڕاندووه. تۆکڤیڵ به قه‌بووڵکردنی ئه‌م رایه پێداگری له‌سه‌ر فاکته‌ری ماتریالیستیی تاکه‌کان له کۆمه‌ڵگه دیموکراتیکه‌کاندا ده‌کاته‌وه و له‌هه‌ندێ سه‌رنجی وه‌ک فیتیشیزمی (fitishism) کاڵایی خورد ده‌بێته‌وه. به‌بۆچوونی ئه‌و به‌و مانایه‌یه که شارۆمه‌ندی ئه‌مریکایی هه‌ندێ پاڵنه‌ری له‌خۆیدا هه‌یه که پێده‌چێ به‌ره‌و ئه‌وینێکی پڕته‌وژم له چێژخوازیی مادیی به‌رێت. به‌پێی بۆچوونی تۆکڤیڵ، ئایین حه‌ز و تینوێتی بۆ دارایی وکرداره‌کانی حاکمییه‌ت نیانتر ده‌کات و به‌ڕێکخستنی خێزان، به‌چه‌شنێکی ناڕاسته‌وخۆ یارمه‌تیی رێخستنی کۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ت ده‌دات.
تۆکڤیڵ له‌نێوان رۆحی ئایین و رۆحی ئازادی له ئه‌مریکا په‌یوه‌ندی و یه‌کانگیرییه‌کی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌بینێت. ئه‌و ئایین-ی به "یه‌که‌مین دامه‌زراوه‌ی سیاسیی ئه‌مریکا" ناوبردووه و واتێگه‌یشتووه که کاتێ پیۆریتێنهکان له نیوئینگله‌ند جێگیر بوون نه‌ک ته‌نیا باوه‌ڕێکی ئه‌ندێشه‌ی دینییان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێنا، به‌ڵکوو خاوه‌نی ئه‌ندێشه‌گه‌لی کارامه‌ی دیموکراتیکیش بوون. ئه‌و ته‌نانه‌ت ئیلهامبه‌خشی ماکس ڤیبێری کۆمه‌ڵناسی ئه‌ڵمانیشه و ده‌ڵێ له‌نێوان رۆحی ئایینی و رۆحی سه‌رمایه‌داری له ئه‌مریکادا په‌یوه‌ندییه‌کی ده‌روونی هه‌یه و سه‌رقاڵبون به داراییه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه به سه‌رقاڵبوون به خوداوه‌نده‌وه، که‌واته تۆکڤیڵ رۆحی ئایینی وه‌ک ئامرازێکی پهیوهندیدهر و یهکپارچهساز له کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیکدا ده‌زانێت که هه‌وێنی ده‌سه‌ڵاتی کۆنی خۆی دۆڕاندووه و ده‌بێ هه‌وێنێکی نوێ بدۆزێته‌وه. تۆکڤیڵ لای وایه ئایین له ئه‌مریکا شێوازێکه بۆ هه‌ستکردن و په‌یوه‌ست بوون به کۆمه‌ڵگه‌یه‌که‌وه تا ئه‌وه‌ی شێوازێکی باوه‌ڕی بێت.
به‌کورتی له کتێبی تۆکڤیڵدا چوار ئه‌ندێشه‌ی سه‌ره‌کی ده‌که‌وێته به‌رچاو:
1. ئه‌ندێشه‌ی دیموکراسی.
2. ئه‌ندێشه‌ی شۆڕش.
3. ئه‌ندێشه‌ی سیفه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی
4. ئه‌ندێشه‌ی خوداوه‌ند.
مه‌به‌ستی تۆکڤیڵ له دیموکراسی هه‌بوونی حکوومه‌تێکی دیموکراسی، هه‌بوونی حکوومه‌تێکی نوێنه‌رایه‌تی و له‌سه‌ر بنه‌مای یاسایه به داکۆکی کردن له‌سه‌ر رۆڵی داهێنه‌رانه‌ی خه‌ڵک. ئه‌م بۆچوونه ده‌گاته ئهندێسهی شۆڕس. تۆکڤیڵ له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئه‌مریکاییه‌کان له جیاوکێکی گه‌وره به‌هره‌مه‌ندن و به‌بێ خهسارێی ئه‌وتۆ له‌لایه‌ن شۆڕشه‌وه به دیموکراسی گه‌یشتوون. به‌م پێیه ئه‌وان به‌جێی ئه‌وه‌ی له ره‌وتی ژیاندا به یه‌کسانی بگه‌ن، هه‌ر له کاتی له‌دایکبوونه‌وه یه‌کسانن و له‌ڕاستیدا به یه‌کسانی له‌دایک بوون. تۆکڤیڵ باوه‌ڕی وایه که‌سایه‌تی و سیفه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مریکاییه‌کان له‌لایه‌ن په‌یوه‌ندیی ئه‌وان له‌گه‌ڵ حکوومه‌ت و دامه‌زراوه و بنکه رینگ و چاره‌نووسسازه‌کانه‌وه دیاری ده‌کرێت و سه‌ره‌نجام دیموکراسی پێویستی به ئایینه، چونکه چاودێری دیموکراسی ده‌کات و رێگه‌ی لێده‌گرێت له وه‌رچه‌رخان به‌ره‌و ئیستبداد. ئایین بۆ دیموکراسی وه‌ک لغاوێک وایه بۆ ئه‌سپ و ئه‌رکه‌که‌شی رێنوێنی و پێکهێنانی هاوسه‌نگییه.