محەمەد رەزا جەلایی پوور
و: عەتا
جەماڵی
ژیاننامه:
ئانتۆنی گیدێنز له 18ی ژانیوه‌ری 1938 له گه‌ره‌كی"
ئیدمۆنتۆن"ی شاری له‌نده‌ن چاوی به دنیا هه‌ڵێناوه. ئه‌و یه‌كه‌م ئه‌ندامی
بنه‌ماڵه‌ی خۆی بوو كه چووه زانكۆ. گیدێنز قۆناغی به‌كالۆریۆسی له به‌شی كۆمه‌ڵناسی
و ده‌روونناسی له زانكۆی "هاڵ" ته‌واو كرد. لێره‌وه بوو كه له ده‌روونناسییه‌وه
رووی كرده كۆمه‌ڵناسی و خوێندنه‌وه جیدییه‌كانی خۆی له‌م به‌شه‌دا ده‌ستپێكرد
و به‌دوای ئه‌ودا قۆناغی ماجیستێره‌كه‌ی له كۆلێژی ئابووری و زانسته سیاسییه‌كانی
زانكۆی له‌نده‌ن ته‌واو كرد كه دواتر سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ.
ئه‌و له‌پاش وه‌رگرتنی پله‌ی ماجیستێر ده‌ستی
كرد به وانه‌گوتنه‌وه له هه‌ندێ له زانكۆكانی بریتانیا، كه‌نه‌دا و ئه‌مریكا.
وانه‌گوتنه‌وه له زانكۆی كالیفۆڕنیا (UCLA) له گه‌رماوگه‌رمی شۆڕشه كولتوورییه‌كانی ده‌یه‌ی 1960 ئه‌زموونه‌كانی
ئه‌وی زیاتر كرد و هه‌ندێ له كه‌مایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵناسی ئورووپایی و چه‌پی
بۆ ده‌رخست. گیدێنز له كۆتایی ده‌یه‌ی پڕئاژاوه‌ی شه‌ست گه‌ڕایه‌وه
بریتانیا و قۆناغی دوكتۆرای كۆمهڵناسییهكهی له ساڵی 1976 له زانكۆی كه‌مبریج
ته‌واو كرد و هه‌ر له‌وێ ده‌ستی كرد به وانه‌گوتنه‌وه و توێژینه‌وه، هه‌ڵبه‌ت
ژماره‌یه‌ك له كتێبه‌كانی به‌ر له قۆناغی دوكتۆرا به‌چاپ گه‌یاندبوو.
یه‌كه‌مین كتێبی ئه‌و له‌ژێر ناوی "سه‌رمایه‌داری
و تیۆریی كۆمه‌ڵایه‌تیی نوێ" له‌ساڵی 1971 به‌چاپ گه‌یشت و هه‌ر ئێستاش له‌پاش
تێپه‌ڕبوونی سی و چه‌ند ساڵ هه‌روا به تیراژی به‌رزه‌وه چاپ ده‌كرێته‌وه.
له‌دوای ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك زنجیره وتارێكی كۆمه‌ڵناسانه‌ی جوانی
نووسیوه كه له‌ناویاندا ئه‌م كتێبانه‌ی: "پێكهاته‌ی چینایه‌تیی كۆمه‌ڵگه
پێشكه‌وتووه‌كان"(1973)، "ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی تیۆریی كۆمه‌ڵایه‌تی"(1979)،
"ره‌خنه‌یه‌كی ئه‌مڕۆیی له‌سه‌ر ماتریالیزمی مێژوویی"(1981)،
"بناغه‌ی كۆمه‌ڵگه: گه‌ڵاڵه‌ی تیۆریی پێكهاتهكیبوون"1984)،
"ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه و توندوتیژی"(1986)، سیاسه‌ت، كۆمه‌ڵناسی و
تیۆریی كۆمه‌ڵایه‌تی"(1995)، بایه‌خێكی زیاتریان هه‌یه. گیدێنز له نزیكه‌ی 18 زانكۆ (له‌وانیش كه‌مبریج، LSE، بۆستۆن، هاروارد، نیویۆرك، كالیفۆڕنیا،
ئیستنفۆرد و سۆربۆن) وانه‌ی گوتۆته‌وه و له‌ساڵی 1986 له زانكۆی كه‌مبریج گه‌یشته
پله‌ی مامۆستایه‌تی(پڕۆفیسۆریا).
گیدێنز له ساڵی 1985 به‌ڕێوه‌به‌رێتیی په‌خشی
گه‌وره و سه‌ركه‌وتووی "پۆلیتی" و "پۆلیتی بلهوكویڵ" و
ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی گرته ئه‌ستۆ. ئه‌و
هه‌روه‌ها له‌ساڵی 1997 هه‌تا 2000 سه‌رۆكایه‌تیی كۆلێژی ئابووری و زانسته
سیاسییه‌كانی زانكۆی له‌نده‌ن (LSE ) له‌ئه‌ستۆ بوو و له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌م زانكۆیه‌ی كرده یه‌كێك
له باشترین شوێنه ئه‌كادیمییه‌كانی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له جیهاندا.
ئه‌و توانی كۆمه‌ڵێك له باشترین هێزه فكرییه‌كان رابكێشێت بۆ LSE و به‌رنامه‌گه‌لێكی ناوبهشیی نوێ دابڕێژێت. یه‌ك له كه‌ڵكه‌ڵه‌كانی
ئه‌و به‌دیهێنانی كولتوورێكی گشتی بووه له بواری زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا
و له‌م بواره‌شدا تا راده‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه.
تیۆرییه سیاسییه‌كانی گیدێنز له‌پاش چوونه ناو LSE تۆختر بوونه‌وه. ئه‌و به بڵاوكردنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵێك كتێب وه‌ك "له‌وپه‌ڕی چه‌پ و راسته‌وه" 1994، "رێگه‌ی
سێهه‌م: بووژانه‌وه‌ی سۆسیال دیموكراسی"1998، "جیهانی له‌ده‌ست ده‌رچوو"1994،
"رێگه‌ی سێهه‌م و ره‌خنه‌كان له‌سه‌ری"2000،"له‌به‌رده‌م ژیان
له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داریی جیهانیدا"2000، "ته‌وه‌ری جیهانیی رێگه‌ی
سێهه‌م"2000، و "پارتی كرێكاریی نوێ ده‌بێ به‌ره‌و كام لا
بڕوات؟"2002. خۆی وه‌ك بیرمه‌ندێكی سه‌ره‌كیی سۆسیال دیموكراسیی نوێ پێناسه
كرد وسه‌رله‌نوێ ته‌وه‌ره‌كانی تیۆریی كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی رۆژ
ئاشت كرده‌وه.
ژماره‌یه‌ك له كتێبه‌كانی گیدێنز له پڕفرۆش‌ترین
كتێبه زانكۆییه‌كان بوون. ئه‌و له‌ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا چوارده له‌وحی
شانازی و دوكتۆرای شانازیی له سه‌رچاوه زانستییه باوه‌ڕپێكراوه‌كان وه‌رگرتووه
و له‌ساڵی 2002 خه‌ڵاتی ئاسترۆریاس، ناسراو به نۆبلی ئیسپانیایشی به‌ناوی خۆیه‌وه
كردووه. ئه‌و راوێژكاری خۆشه‌ویستی تۆنی بلێر (سه‌رۆك وه‌زیری بریتانیا)
بووه و بۆ زۆر شوێنی دنیا سه‌فه‌ری كردووه و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له
رێبه‌رانی سیاسی و سه‌رۆك حكوومه‌ته‌كان سه‌باره‌ت به رێگه‌ی سێهه‌م قسه‌ی
كردووه. زۆرینه‌ی سۆسیال دیموكراته‌كانی جیهان كاریگه‌ریی زۆریان له‌و وه‌رگرتووه
و راسپپاردهكانی ئه‌و كاری كردۆته سه‌ر هه‌ندێ له رێبه‌رانی ئه‌مریكای
لاتین، ئاسیا، ئوستراڵیا، ئه‌مریكا و ئورووپا.
بۆچوونه‌كانی گیدێنز هه‌روه‌ها
كاریگه‌ریی قووڵی له‌سه‌ر پێگه‌یشتنی پارتی كرێكاری نوێی بریتانیا هه‌بووه.
ده‌وڵه‌تی كلینتۆن، بلێر و گێرهارد شرۆدێریش له هه‌ندێ شت‌دا خۆیان پشت ئه‌ستوور
به بۆچوونه‌كانی ئه‌و ده‌زانی. ئه‌و لایه‌نگری پهڕوپا قورسی تۆپی پیی
تۆتێنهام هاتسپاره. دوو خوشك و برایه‌كی له‌خۆی بچووكتری هه‌یه و هه‌نووكه‌ش
(له‌پاش 2003) قۆناغی خانه‌نشینیی خۆی تێپه‌ڕ ده‌كات، به‌ڵام هێشتا چێژ له
وتاربێژی له وڵاتان و زانكۆ جۆراوجۆره‌كان و نووسینی كتێبی تازه و به‌رهه‌می
تیۆری وه‌رده‌گرێت، گیدێنز به‌م دواییانه نازناوی "لۆرد"ی له شاژنی
بریتانیا وه‌رگرتووه و به نوێنه‌رایه‌تیی پارتی كرێكار له ئه‌نجومه‌نی خانه‌دانانی
بریتانیادا ئاماده ده‌بێت.
هزری گیدێنز
گیدێنز له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوودا له
كاریگه‌رترین تیۆریسازه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بووه و كتێبه‌كانی له 36 دانه
تێپه‌ڕیون و به سی و پێنج زمان وه‌رگێڕدراون. كاریگه‌ریی گیدێنز له كۆمه‌ڵناسیدا،
له‌گه‌ڵ كاریگه‌ریی پارسۆنز، فۆكۆ و هابرماسدا شایانی هه‌ڵسه‌نگاندنه. ئه‌ندێشه‌كانی
ئه‌و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان و وانه‌گوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵناسی و
تیۆریی كۆمه‌ڵایه‌تیش داناوه و راڤه‌گه‌لی ئه‌و له نه‌ریتی كۆمه‌ڵناسیی
كلاسیك‌دا بۆته ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی وانه‌كانی به‌كالۆریۆس و ماجیستێر. ژماره‌یه‌كی
به‌رچاوی نووسراوه ئه‌كادیمییه‌كان ته‌رخان كراون بۆ ره‌خنه له بۆچوونه‌كانی
ئه‌و و زۆرێك له باسه‌كانی كاریان كردۆته سه‌ر كولتووری گشتیش. به‌پێی
نووسراوی رۆژنامه‌ی گاردیه‌ن، هیچ كام له كۆمه‌ڵناسه هاوچه‌رخه‌كان به‌ڕاده‌ی
ئه‌و نابنه سه‌رچاوه و هه‌ر ئه‌م خاڵه به‌سه بۆ ده‌ربڕینی بایه‌خ و
كاریگه‌ریی گیدێنز.
ههندێكهس گیدێنز له‌پاڵ بۆردیۆ به گرنگترین ئه‌و
كۆمه‌ڵناسانه ده‌زانن كه تیۆرییه‌كان لێكده‌ده‌ن و سه‌نتێز به‌رهه‌م دێنن.
ئه‌گه‌ر گیدێنز به گرنگترین كۆمه‌ڵناسی سه‌رده‌م نه‌زانین ده‌بێ له‌پاڵ
هابرماس ، جێفری ئه‌لكساندێر، رێنداڵ كاڵینز و بۆردیۆ، ئه‌و به یه‌كێك له
دیارترین كۆمه‌ڵناسه زیندووهكان بزانین. به‌م حاڵه‌وه نووسراوه‌كانی
گیدێنز ته‌نیا له بواری كۆمه‌ڵناسیدا نییه و تهوهرگهلێكی فره‌چه‌شنی له
به‌ستێنه‌كانی تیۆریی كۆمه‌ڵایه‌تی، مێژووی هزری كۆمه‌ڵایه‌تی، پێكهاته‌ی چینایه‌تی،
ده‌سته‌بژێران و ده‌سه‌ڵات، نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه‌خوازی، ناسنامه‌ی تاكی كۆمه‌ڵایه‌تی،
خێزان، په‌یوه‌ندیی مرۆیی، جێنده‌ر و هزری سیاسی ده‌گرێته خۆ، لیستێكم له به‌رهه‌مه‌كانی گیدێنز، له كۆتایی
كتێبه‌كه‌دا هێناوه‌ته‌وه.
له‌م نێوانه‌دا كتێبه‌كانی: "رێسا نوێیه‌كانی
میتۆدی كۆمه‌ڵناسی"(1976)، "پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه"(1984)،
"ئاكامه‌كانی مۆدێرنیته"(1984)، مۆدێرنیته و ناسنامه‌ی كه‌سانه(1991)،
"گۆڕانی په‌یوه‌ندییه نزیكه‌كان"(1992)، "رێگه‌ی سێهه‌م"(1998)
له ئاستی جیهانیدا ناسراون. له‌ئێران گیدێنز زیاتر به‌م كتێبانه‌ی "كۆمه‌ڵناسی"،
"مۆدێرنیته و ناسنامه‌ی كه‌سانه"، "سیاسه‌ت، كۆمه‌ڵناسی و
تیۆریی كۆمه‌ڵایه‌تی"، "ئاكامه‌كانی مۆدێرنیته"، "له‌وپه‌ڕی
چه‌پ و راسته‌وه"، "رێگه‌ی سێهه‌م" و "جیهانی له‌ده‌ست ده‌رچوو"
ده‌ناسن كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێك له كتێبه گرنگه‌كانی گیدێنز له‌خۆ ده‌گرێت،
گوڵبژیرێكی شیاو له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و نییه.
له نێوان ئه‌و تیۆرییه پڕژمارانهی گیدێنز له
به‌رهه‌مه‌كانیدا خستوونیه‌ته به‌رده‌ست، تیۆرییه‌كانی "پێكهاتهكیبوون"
، "دواڵیتهی پێكهاته" ، "هزرینه‌وه" ، بایه‌خێكی
زیاتریان هه‌یه. ئه‌و سوودی له زۆرێك له تیۆریسازهكانی رابردوو و هاوچه‌رخی
خۆی وه‌رگرتووه، به‌ڵام كاریگه‌ریی ئه‌ندێشه‌كانی دۆركهایم، ڤیبێر، ماركس و
گافمه‌ن و ڤیتگنشتاین له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانی ئه‌و ئاشكرایه. ئه‌گه‌رچی گیدێنز ره‌خنه له كۆمه‌ڵناسیی
ماركس ده‌گرێت، نزیكایه‌تیی ئه‌و له ماركس به‌جوانی له به‌رهه‌مه‌كانیدا
دیاره. ئه‌ویش هه‌روه‌ك پارسۆنز، هابرماس، فۆكۆ، چوارچێوه‌یه‌كی تیۆری
ژیرانه‌ی بۆ راڤه‌ی كرداره مرۆییه‌كان و پرۆسه بنچینهییهكان گه‌ڵاڵه
كردووه و بۆ ئه‌و كاره سوودی له سۆنگهگهلی تیۆریی جیاجیای وه‌ك
هێرمنۆتیك، میتۆدۆلۆژیی قه‌ومی، تیۆریی سیسته‌مه‌كان، ده‌روونشیكاری، پێكهاته‌خوازی
و پاش پێكهاته‌خوازی وه‌رگرتووه.
گرنگترین ده‌سكه‌وتی تیۆریی ئه‌و لێكدان و
سه‌نتێزی ئه‌و رامانانه، تیۆریی پێكهاتهكیبوونه كه له‌ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی
رابردوودا پێی ده‌ربه‌ست بووه و هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی داوه. به‌ر له تیۆریی
، ته‌وه‌ره‌كانی میتۆدۆلۆژیی كۆمه‌ڵناسی داوه‌ته به‌ر سه‌رنج به به‌تایبه‌تی
كتێبی "رێسا نوێیه‌كانی میتۆدی كۆمه‌ڵناسی"(1976) له وه‌لامی
رێساكانی میتۆدی كۆمه‌ڵناسی"ی دۆركهایمدا نووسیوه.
به سه‌رنجدان به شاره‌زایی كه‌م وێنه‌ی گیدێنز
له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانی دۆركهایم، ڤیبێڕ و ماركس، راڤه‌ی نه‌ریتی كلاسیكیی كۆمه‌ڵناسیش
له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی تری به‌رهه‌مه‌كانی گیدێنزهد. پیتێر كیۆیتسۆ،
كۆمه‌ڵناسی ناسراوی ئه‌مریكایی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه كه گیدێنز به
باشترین راڤه‌كاری ده‌قه تیۆرییه‌كانی كۆمه‌ڵناسی له جیهاندا دێته هه‌ژمار.
له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا گیدێنز زیاتر سه‌رقاڵی ته‌وه‌ری چییه‌تیی
ناسنامه‌ی كه‌سانه ده‌بێت و به بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه سێیانهكانی:
"ئاكامه‌كانی مۆدێرنیته"(1990)، "مۆدێرنیته و ناسنامه‌ی كه‌سانه(1991)
و گۆڕانی په‌یوه‌ندییه نزیكه‌كان(1992) كاریگه‌رییه‌كی به‌رفراوانی له‌م به‌ستێنه‌دا
به‌جێ هێشتووه. چه‌مكه‌كانی "هزرینه‌وه"، "كۆمه‌ڵگه‌ی
رێفلێكسیڤ"، گرنگترین چه‌مكه بهرباسهكانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ن.
گیدێنز سه‌رنجێكی
شایانی باسیشی داوه‌ته فیمینیزم. له‌ماوه‌ی ده ساڵی رابردوودا، گیدێنز زیاتر
به به‌جیهانیبوون، مۆدێرنیته‌ی دوایین و تیۆرییه سیاسییه‌كانه‌وه سه‌رقاڵ
بووه. له ساڵی 1999 له‌سه‌ر بانگهێشتی كه‌ناڵی BBC له درێژه‌ی چه‌ند دانیشتنێكدا وتاری له‌سه‌ر
به‌جیهانیبوون پێشكه‌ش كرد و دوو كتێبی له‌م بواره‌دا بڵاو كردۆه‌وه. هونه‌ری
راوێژی به‌پێز و قه‌ڵه‌می ره‌وان و ساكار و سادهنووسانه و خۆبهزلنهزانانهی
ئه‌و كاریگه‌ر بووه له كامه‌رانیی ئه‌ودا. توانایی ئه‌و له لێكدانی روونكه‌ره‌وه‌ی
تیۆرییه‌كان و كه‌ڵك وه‌رگرتن له نه‌ریتی كۆمه‌ڵناسیی كلاسیك له گه‌ڵاڵه‌كردنی
تیۆریی نوێ‌دا شایانی ستایشه تا جێیه‌ك كه زۆركه‌س تاوانباری ده‌كه‌ن به‌وه‌ی
هزرێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر لێكدراو و داهێنه‌رانه و ته‌نانه‌ت تێكههڵكێشكراوی
هه‌یه، به‌ڵام كاریگه‌ریی تیۆرییه‌كانی ئه‌و و كاركردی سه‌ركه‌وتووانه‌ی
زۆرێك له راسپارده تیۆریكهكانی، نه‌یاره‌كانیشی ناچار كردووه رێزی
لێ‌بگرن.
به‌جۆرێك ده‌كرێ باس له دوو گیدێنز بكه‌ین:
گیدێنزێكی سه‌ره‌تایی كه به تیۆرییی پێكهاتهكیبوون هه‌وڵده‌دات گرفتی دووبهرهكایهتیی
بكه‌ر و پێكهاته چاره‌سه‌ر بكات و ئه‌ویتر، گیدێنزی دوایین كه له‌سه‌ر مه‌وداگرتنی
كاتی و شوێنیی به‌جیهانیبوون و رێگه‌ی سێهه‌م ده‌نووسێت. ستێفان میسترۆڤیچ له‌و
باوه‌ره‌دایه كه ده‌بێ به‌چاوی پڕۆژه‌یه‌ك له گیدێنز بڕوانین و خودی ئه‌و
له گیدێنزی سه‌ره‌تایی پێكهاتهكیبوون هه‌تا گیدێنزی دوایینی پرۆژه‌ی مۆدێرنیته،
هێڵێكی تێپه‌ڕ ده‌كێشێت. ئه‌و له كتێبی "ئانتۆنی گیدێنز: دوایین
مۆدێرنیست"(1998)، گیدێنز به دوایین مۆدێرنیست ناو ده‌بات و لهرێزهی نه‌ریتی
"رۆشنگه‌ریی ئه‌قڵانی"ی كانت و كۆنت و پارسۆنزدا دایده‌نێت. گیدێنز به مۆدێڕنیستێك دێته هه‌ژمار و له‌م
لایه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ هابرماس هاوچیرۆكه.
ئه‌ویش هه‌روه‌ك كانت، كۆنت و
پارسۆنز و مۆدێرنیسته‌كانی تر باوه‌ڕی به هه‌بوونی كه‌له‌به‌رێكی گه‌وره‌یه
له‌نێوان نه‌ریت و مۆدێرنتیهدا. بڕوای ئه‌و به رزگاركهریی ئه‌قڵانییه‌ت له‌لایه‌ك
و له‌لایه‌كی تره‌وه به ئه‌گه‌ری هه‌بوونی تیۆرییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ئاستی
جیهانیی هه‌ڵگری جێبه‌جێكردن، سه‌لمێنه‌ری مۆدێرنیست بوونی ئه‌وه. گیدێنز
دوایین مۆدێرنیسته، چونكه له‌سه‌رده‌مێكدا كه زۆرینه‌ی هاوچه‌رخه‌كانی به‌ڵێنی
رزگاركهریی رۆشنگه‌رییان له‌بیر كردووه یان له قاڵبی پۆست مۆدێرنیزم‌دا به‌رهه‌ڵستی
بوونه‌ته‌وه، ئه‌و به كۆمهڵناسییهك وه‌فادار مایه‌وه كه به‌گوته‌ی
هابرماس له هه‌وڵی كامڵكردنی "پرۆژه‌ی ناته‌واوی مۆدێرنیته"دا بوو.
گیدێنز به‌جێگه‌ی پۆست مۆدێرنیزم له مۆدێرنیته‌ی دوایین و گوشراو دووا و له‌نێوان
قه‌فه‌سی ئاسنینی ڤیبێر و یۆتۆپیای ماركس، رێگه‌ی سێهه‌می بۆ مۆدێرنیته كرده‌وه.
ئه‌و داهاتوویه‌كی نادیاری بۆ مۆدێرنیته وێنا كرد كه له‌وێدا له‌لایه‌كه‌وه
گومان و ئاڵۆزی گرفت دروست ده‌كات و له‌لایه‌كی تره‌وه بیچمه نوێیه‌كانی
ئازادی و بكه‌رێتی به‌دی دێت. له‌م پانتایه‌دا "بكه‌ر" ده‌توانێ رزگار
له زۆره‌ملێی نائاوهزمهنداده و هه‌سته‌كی، به‌شێوه‌یه‌كی ئاوه‌زمه‌ندانه
نه‌ریته‌كانی خۆی سه‌رله‌نوێ سازبداته‌وه و لێكبداته‌وه وسیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی
نوێ بێنێته دی. له‌درێژه‌دا به‌كورتی و به زمانێكی ساكار له گرنگترین ته‌وه‌ره
تیۆریك و چه‌مكه گهڵاڵهكراوهكانی ناو به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و ده‌دوێم.
مامۆستای كۆمه‌ڵناسی
گیدێنز به‌ر له هه‌رشتێك مامۆستای كۆمه‌ڵناسییه. ژماره‌یه‌ك له كتێبه‌كانی به‌تایبه‌ت كتێبی "كۆمه‌ڵناسی" (1998) له به‌ناوبانگترین كتێبه ده‌رسییه‌كانی كۆمه‌ڵناسییه له ئاستی جیهاندا و گوتنه‌وه‌ی وانه‌ی كۆمه‌ڵناسی له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوودا یه‌كێك له سه‌رقاڵییه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و بووه. ئه‌و به‌باشی له‌ڕێگه‌ی چالاكی و به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵناسیی داوه و به‌تایبه‌تی له كتێبه‌كانی "بۆ به‌رگری له كۆمه‌ڵناسی" (1996) و "سیاسه‌ت، كۆمه‌ڵناسی و تیۆریی كۆمه‌ڵایه‌تی" (1995) به‌رگرییه‌كی تۆكمه‌ی له كۆمه‌ڵناسی كردووه له‌به‌رانبه‌ر رهخنهگرهكانیدا. ئه‌و له‌م ئاراسته‌یه‌دا سوود له هه‌مووشتێك وه‌ده‌گرێت، له‌نووسینی كتێبی وانه‌یی و فێركاری و وانه‌گوتنه‌وه و وتاربێژی له زانكۆكان و شوێنه گشتییه‌كان و BBC بگره هه‌تا كه‌ره‌سته سیاسییه‌كان و به‌ڕێوبه‌رێتیی چاپ و په‌خش و سه‌رۆكایه‌تیی كۆلێژی ئابووری و زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی له‌نده‌ن. زۆركه‌س پێیانوایه كه به‌رهه‌مه‌كان و تیۆریسازی و چالاكییه‌كانی گیدێنز كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر سه‌رله‌نوێ هاتنهوهئارای كۆمه‌ڵناسیدا هه‌بووه.
كۆمه‌ڵناسی ته‌نیا به‌شێك له ژیانی به‌كۆمه‌ڵ كه هه‌مان كۆمه‌ڵگه مودێرنهكانه ده‌خاته به‌ر لێكۆڵینه‌وه. كۆمه‌ڵناسیی گیدێنز جۆرێك كۆمه‌ڵناسیی مه‌به‌ستداره كه ئه‌نجام و كاركردی هه‌ستپێكراوی هه‌یه و له كێشه واقعییه‌كانی ژیانی شارۆمه‌ندان له كۆمه‌ڵگه‌ی نوێ‌دا ده‌كۆڵێته‌وه. ئه‌و كۆمه‌ڵناسی زیاتر به بوارێكی فكری ده‌زانێت هه‌تا ئامێری، بوارێكی فكری كه دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ده‌رهاویشته‌ی گۆڕانه پیشه‌ییه‌كانی چه‌ند سه‌ده‌ی رابردوو ده‌خاته به‌ر سه‌رنج. ئه‌و له سۆنگه‌ی دامه‌زراوه‌كانه‌وه سه‌یری گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات، به‌ڵام له هزری ئه‌ودا دامه‌زراوه‌كان هه‌ڵگری گۆڕانن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ناتوانرێ ئه‌و به دامهزراوهگهرایهكی پارسۆنزی بزانرێت (ته‌نانه‌ت ئه‌و له ره‌خنه‌گره جیدییه‌كانی پارسۆنز و قوتابخانه‌ی كاركردگهرایی له كۆمهڵناسیدایه).
به‌گوته‌ی گیدێنز كۆمه‌ڵناسی ده‌ورێكی كلیلیی له كولتووری ئه‌مڕۆییدا ده‌بینێت و پێگه‌یه‌كی كرۆكیی هه‌یه له زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، هه‌روه‌ها هزری كۆمه‌ڵناسانه زیاتر له هه‌رشتێك یارمه‌تیی خۆناسین ده‌دات و ناسیاریی ئێمه له دنیای په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باشتر ده‌كات. به بڕوای گیدێنز لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵناسانه، ئه‌زموونێكی رزگاركه‌ره: هاوخه‌می و توانای هزرین و خه‌یاڵی ئێمه به‌ربڵاو ده‌كات، ئاسۆی نوێمان به‌ڕوودا ده‌كاته‌وه، ده‌مانگه‌یه‌نێته تێگه‌یشتنی قووڵتر له بواره كولتوورییه‌كانی جیاواز له‌ئێمه. ئه‌ندێشه‌ی ده‌مارگرژانه هێورتر ده‌كاته‌وه، فێری تێگه‌یشتن له فره‌چه‌شنیی كولتووریمان ده‌كات، بواری تێگه‌یشتنی كاركرده‌كانی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانمان بۆ ده‌ره‌خسێنێت و به‌گشتی ده‌رفه‌ته‌كانی ئازادیی مرۆڤ زیاتر ده‌كات.
ره‌خنه له گیدێنز
نووسراوه و بۆچوونه‌كانی گیدێنز له بواره‌كانی تیۆریی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری و سیاسه‌تدا كه‌وتۆته به‌ر رهخنهگهلێكی توند، به‌شێوه‌یه‌ك كه كه‌متر كۆمه‌ڵناسێك له‌م راده‌یه‌دا به‌گژ بۆچوونه‌كانیدا چوونه‌ته‌وه. لێره‌دا بۆ نموونه ئاماژه‌یه‌كی كورت به هه‌ندێكیان ده‌كه‌ین. تیۆریی پێكهاتهكیبوون-ی گیدێنز به‌هۆی بنچینه‌یی بوونه‌كه‌یه‌وه زێده له هه‌موان ره‌خنه‌ی هاتۆته‌سه‌ر. زۆرێك له كۆمه‌ڵناسان ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ی ئه‌و كه پێكهاتهكیبوون له‌وپه‌ڕی دژایه‌تیی نه‌ریتیی نێوان عه‌ینییه‌ت و زه‌ینییه‌ت له زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندایه، ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه. بۆوێنه مارگارێت تاچێر ئاوێته كردنی ئاسته‌كانی ورد و فره به‌كارێكی دروست نازانێت (1990و1989) و پێیوایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵناسان بتوانن بابه‌ته گرنگه‌كانی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكبده‌نه‌وه پێویسته پێكهاته و بكه‌ر لێك جیا بكه‌نه‌وه و ئه‌وان له ئاستگهلێكی لێكدانه‌وه‌یی جیاوازدا هه‌ڵسه‌نگێنن. تامسۆن (1989)یش هاوشێوه‌ی ره‌خنه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه گه‌ڵاڵه ده‌كات و به‌تایبه‌تی ه‌خنه له چه‌مكی "گوشاری پێكهاته‌یی" ی گیدێنز ده‌گرێت، هه‌ندێكی تر له‌و باوه‌ره‌دان كه گیدێنز به هه‌ڵه "كه‌س" به خودسالار ده‌زانێت وپێیان وایه "كه‌س" زۆر كه‌متر له‌و راده‌یه‌ی كه گیدێنز پێیوایه به سه‌ر خۆیدا زاڵه و زۆر هۆكاری تریش له‌م ناوه‌نده‌دا زۆڵ ده‌گێڕن. رهخنهگهلێكی فراوانیش گیراوه له‌سه‌ر وێنای گیدێنز له "خودی رێفلێكسیڤ".
تۆرنێر (كۆمه‌ڵناسی ئایین)یش رهخنهگهلێكی جیدی له گیدێنز ده‌گرێت. تۆرنێر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه گیدێنز بۆ مودێرنیته‌ی دوایین له‌به‌رچاویان دگرێت (وه‌ك مودێرنیزاسیۆنی رێفلێكسیڤ و "خود" وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی رێفلێكسیڤ) ده‌باته ژێر پرسیار و به‌م شێوه‌یه ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ی گیدێنز كه مودێرنیته‌ی دوایین خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندیگه‌لی نوێیه، ده‌خاته به‌ر شك و گومان. تۆرنێر له‌م بواره‌دا دوو ره‌خنه‌ی گه‌وره گه‌ڵاڵه ده‌كات: یه‌كه‌م، وه‌بیرمان دێنێته‌وه كه به‌پێی گه‌لێك به‌ڵگه‌ی به‌هێز ده‌توانرێت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه هه‌ڵبدرێت كه "خود" self وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی رێفلێكسیڤ رابردوویه‌كی درێژی له مێژوودا هه‌یه و له نزیك سه‌ده‌ی دوازده‌هه‌می زایینییه‌وه هه‌بووه و رێفلێكسیڤیتهی تاك شتێكی تازه نییه.
تۆرنێر به سوودوه‌رگرتن له بۆچوونه‌كانی فۆكۆ ئاماژه به رۆڵی دانپێدانانه‌كانی كڵێسای كاتۆلیك ده‌كات له بیچمگرتنی چه‌مكی "خود"دا و ئه‌و نیشان ده‌دات كه بۆوێنه له سه‌ده‌ی ههڤدهههمدا (به‌تایبه‌تی سه‌رده‌می بارۆك) ئاستێكی به‌رزی رێفلێكسیڤیته هه‌بووه له ره‌فتاری بكه‌ره‌كاندا. هه‌روه‌ها پێداگری ده‌كاته‌وه كه ژماره‌یه‌ك له مێژوونووسان ئاماژه‌یان به به‌جیهانیبوونی ئابووری كردووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا. تۆرنێر له‌م رێگه‌یه‌وه تازه‌بوونی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مودێرنیته‌ی دوایین ده‌باته ژێر پرسیار. هه‌رچه‌نده گیدێنز پێداگری له‌سه‌ر په‌ره‌گرتن و داوێنگیربوونی سه‌رسوورهێنه‌ری رێفلێكسیڤیته ده‌كات له سه‌رده‌می جیهانیدا و په‌ڕگیربوون و قووڵبوونهوهكهی به‌تازه داده‌نێت، نه‌ك ره‌چه‌ڵه‌كه‌كه‌ی.
دووهه‌م، به‌بڕوای گیدێنز مودێرنیته‌ی دوایین تایبه‌تمه‌ندییه‌كی سیكۆلاری هه‌یه و تۆرنێر وه‌ك كۆمه‌ڵناسێكی ئایین ئه‌م بانگه‌وازه‌ی گیدێنز ده‌داته به‌ر ره‌خنه. ئه‌و پێیوایه گیدێنزیش تووشی هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵناسانی سه‌ده‌ی نۆزده هاتووه و وه‌ك ئه‌وان مودێرنیته وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی سیكۆلاركهر ده‌زانێت. تۆرنێر له كاره‌كانی خۆیدا هه‌وڵ ده‌دات نیشان بدات كه وانییه. به‌بڕوای تۆرنێر، گیدێنز هێشتا نه‌یتوانیوه كاكڵێكی زه‌ینیی كرۆكی بۆ تیۆرییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات. "یان كرایب" یه‌كێكی تره له ره‌خنه‌گرانی بۆچوونه‌كانی گیدێنز و له‌و باوه‌ره‌دایه كه ئه‌و له گه‌ڵاڵه‌ی تیۆریی خۆیدا له‌مه‌ڕ مودێرنیته و ناسنامه‌ی كه‌سانه‌دا سه‌رنجی دینامیكبوونی ناوشیارانه‌ی زه‌ینییه‌ت و نێوان-زه‌ینییه‌ت نه‌داوه و ئه‌م بابه‌ته له هێزی تیۆرییه‌كه‌ی كه‌م كردۆته‌وه (171:1992). كه‌سانێكی وه‌ك ئیلیووتیش ئه‌م ره‌خنه‌یه‌یان خستۆته به‌رچاو كه كه‌ڵكێك كه گیدێنز له ده‌روونشیكاری له تیۆریی پێكهاتهكیبووندا وه‌ریده‌گرێت، كاركردی ناوشیارانه له پرۆسه سیاسییه‌كاندا قۆرخ ده‌كات (1994و1996).
گیدێنز سۆزدارییه نائاوهزمهندانهكانی له‌به‌رانبه‌ر "ژیانی مه‌عریفی"دا داده‌نێت و ستێپان میسترۆڤیچ ره‌خنه له‌م روانگه‌یه‌ی گیدێنز ده‌گرێت. به‌بڕوای میسترۆڤیچ بكه‌ری ئاوهزمهندیش له‌به‌رده‌م هه‌موو چه‌شنه سۆزدارییه‌كی نائاوهزمهندانهدایه و ئه‌م سۆزدارییه نائاوه‌زمه‌ندانه‌یه ته‌واوكه‌ری "ژیانی مه‌عریفی"یه، نه‌ك لهبهرانبهریدابێت. ستێپان میسترۆڤیچ له‌وباوه‌ره‌دایه كه ته‌نانه‌ت بۆ باوه‌ڕ په‌یداكردن به عه‌ینییه‌ت، ئه‌و دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه گیدێنز به‌رگرییان لێده‌كات، هه‌ندێ له‌م ئیمانه نائاوه‌زمه‌ندانه‌یه هه‌ر پێویسته. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و له‌ڕێگه‌ی ره‌خنه له گیدێنزهوه ته‌ماڵی گه‌ڵاڵه‌ی تیۆریی خۆیه‌تی له‌مه‌ڕ مودێرنیته. به‌پێچه‌وانه‌ی گیدێنز كه دنیای نوێ به "دنیای پاش سۆزداری" ناودێر ده‌كات.
له‌لایه‌كی تره‌وه گیدێنز هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی تر له‌لایه‌نگره‌كانی وه‌ڵامێكی شیاویان داوه‌ته‌وه به‌و ره‌خنانه‌ی كه له بۆچوونه‌كانی ئه‌و گیراوه. گیدێنز له زۆر سوێن نیشانیداوه كه به‌باشی ده‌توانێت به‌رگری له بۆچوونه‌كانی خۆی بكات، به‌ڵام لێره‌دا مه‌به‌ست و هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی باسكردنی ئه‌و وه‌ڵامانه‌مان نییه. تا هه‌نووكه كتێب و وتارگه‌لێكی شایانی سه‌رنج له پێناسه یان ره‌خنه‌ی بۆچوونه‌كانی گیدێنز به زمانی ئینگلیزی چاپكراوه كه سه‌رناوی هه‌ندێكیانم له كۆتایی كتێبه‌كه‌دا هێناوه‌ته‌وه. له‌كۆتاییدا هیوادارم ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستتانه و كورته‌یه‌ك كه له بۆچوون و به‌رهه‌مه‌كانی گیدێنز هێنرایه‌وه, سوودی بۆ هۆگرانی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌بێت. هه‌وڵه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه وه‌رگێڕانێكی ره‌وان و ساكار له ده‌قی به‌رده‌ستتان پیشكه‌ش بكرێت، له‌هه‌مان كاتدا خوێنه‌ران، كه‌م و كورتییه‌كان (ئه‌گه‌ر هه‌بێت) به‌حیسابی ئه‌زموون و ته‌مه‌نی كه‌می وه‌رگێڕ دابنێن.