رامین جەهانبەگلوو
و:عەتا جەماڵی
مارکس بیرمه‌ندێکی مێژووییه، به واتایه‌کی تر ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی مارکس په‌یوه‌ندیی هه‌یه به مێژووی جیهانه‌وه. بۆ تێگه‌یشتن له مارکس پێویسته تێگه‌یشتنێکی دروستمان له بارودۆخی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م، بارودۆخی سه‌رمایه‌داری و ئیستعمار و گۆڕانکارییه ئایدیۆلۆژیکه‌کانی ئه‌و قۆناغه هه‌بێت. هه‌روه‌ها مارکس رۆڵێکی دیاری له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا هه‌یه. ئه‌و لانیکه‌م له‌و قۆناغه‌دا رۆحی هه‌ندێ ره‌وتی مه‌زنی وک ترۆپک و داڕمانی سۆسیالیزم و جه‌نگی سارد و بزاڤه دژه ئیستعمارییه‌کانه له جیهانی سێهه‌مدا. که‌ڵه‌پیاوه مێژووییه‌کانی وه‌ک "لینین"، ستالین"، ترۆتێسکی"، گرامشی"، "مائۆ"، "کاسترۆ" و زۆرکه‌سی تر پشتیان به‌و به‌ستووه. به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی رۆشنگه‌ریی سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌سه‌ر ده‌ستی مارکس بیجمی گرتووه. بیرمه‌ندانێک وه‌ک "ژان پۆل سارتر"، "لۆکاچ" و ئه‌ندامانی قوتابخانه‌ی فڕانکفۆڕت کاریگه‌رییان له کارکس وه‌رگرتووه. هونه‌رمه‌ندانێ‌کی مه‌زنی وه‌ک "پیکاسۆ" و نووسه‌رانی ناوداری وه‌ک "گۆرکی" و شانۆنامه‌نووسانی وه‌ک " بێرتۆڵت برێشت" وشاعیرانی وه‌ک "لوویی ئاراگۆن"، "پۆل ئێلوار"، "پابلۆ نێرۆدا" له داوێنی ئه‌ندێشه‌کانی ئه‌وداپه‌روه‌رده بوون. مارکس بیرمه‌ندێکی فره‌زانست بوو، به‌ڵام سه‌ره‌کیترین لقه‌کانی ئه‌ندێشه‌ی ئه‌و تیۆرییه کۆمه‌ڵناسانه‌کان و تیۆرییه ئابووریناسانه و فه‌لسه‌فی و مێژووییه‌کانن.
مارکس نووسرێکی پڕکار بوو و گه‌لێ به‌رهه‌می له‌پاش خۆی به‌جێهێشتووه و گه‌لێ وتاری له رۆژنامه و بڵاوکراوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا چاپکراوه. ئه‌و سه‌ره‌ڕای فره‌چه‌شنی ته‌وه‌ره‌کان له به‌رهه‌مه‌کانیدا، سه‌رده‌مه جیاوازه مێژووییه‌کانیشی خستبووه به‌ر توێژینه‌وه. له دابه‌شکردنی ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی مارکسدا رێککه‌وتنێکی گشتی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دابه‌شی بکه‌نه سه‌ر دوو قۆناغ: قۆناغی یه‌که‌م به سه‌رده‌می گه‌نجێتیی مارکس به‌ناوبانگه بریتییه له به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و له‌نێوان ساڵانی 1841 و 1848. له‌و قۆناغه‌دا وتاره کورته‌کان و هه‌ندێ توێژینه‌وه‌ی وه‌ک "ده‌روازه‌یه‌ک بۆ ره‌خنه له فه‌لسه‌فه‌ی مافی هیگڵ" و هه‌روه‌ها "پرسی یه‌هوود"، به‌رچاو ده‌که‌وێت. به‌رهه‌مه گرینگه‌کانی ئه‌م قۆناغه بریتین له "خێزانی پیرۆز" و "هه‌ژاریی فه‌لسه‌فه" و "ده‌ستنووسه ئابووری و فه‌لسه‌فییه‌کان" و هه‌روه‌ها برهه‌مێکی زۆر گرینگی وه‌ک "ئایدیۆلۆیی ئاڵمانی" و گرینگ‌ترین به‌رهه‌می کورتی مارکس واته "مانیفێستی حزبی کۆمۆنیست".
مارکس له قۆناغی دووهه‌می ژیانی خۆیدا دوو به‌رهه‌می زۆر گرینگ واته "چاوخشاندنێک به‌سه‌ر ره‌خنه له ئابووریی سیاسی" و شاکارێکی وه‌ک "سه‌رمایه"ی ئافراندووه. مارکس به‌ر له هه‌رشتێک کۆمه‌ڵناس و ئابووریزانی سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییه. ئه‌و هیچ گه‌ڵاڵه‌یه‌کی روونی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی سیسته‌می سۆسیالیستی نادات به‌ده‌سته‌وه و به‌رده‌وام دووپاتی ده‌کاته‌وه که مرۆڤ ناتوانێ له داهاتوو ئاگادار بێت، به‌ڵام به راست یان به‌هه‌ڵه ئه‌ندێشه‌کانی مارکس ژێده‌ر و به‌ڵگه‌یه‌کی گرینگن له بواری فه‌لسه‌فه و ئابووری و کۆمه‌ڵناسی و مێژوودا. راستییه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ری تر ئه‌وه‌یه که له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا پتر له یه‌ک ملیار که‌س له خه‌ڵکی جیهان روویان هێنایه ئایینێکی ئه‌ندێشه‌یی که پێی ده‌وترا مارکسیزم. له‌پاش شۆڕشی رووسیا له 1917 جه‌مسه‌ربه‌ندیی باوه‌ڕه‌کان به‌جۆرێکی لێهات که هه‌رکه‌سێک مارکسییانه بیری نه‌ده‌کرده‌وه به دژی مارکس دادانرا. له‌کۆتایی جه‌نگی سارددا هه‌ندێ راڤه‌ی نوێ له مارکسیزم هاته ئاراوه که هه‌وڵیان ده‌دا هه‌م هه‌ڵه‌کان و ده‌سکه‌وته‌کانی روون بکه‌نه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بتێکیان له مارکس داتاشیبێت. مارکس له 19 ساڵیدا له نامه‌یه‌کدا که له رێکه‌وتی 10ی نۆڤه‌مبه‌ری 1837 بۆ باوکی نووسی، ئه‌وی خسته ناو ره‌وتی یه‌که‌م کۆنتاکتی خۆی له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵدا: له ناوه‌رۆکی ئه‌و نامه‌یه وا ده‌رده‌که‌وێ که ته‌نانه‌ت له‌م ته‌مه‌نه که‌مه‌دا له فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵ تێگه‌یشتووه.
مارکس له فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵدا ئامرازێکی به‌هێز ده‌بینێ بۆ گۆڕینی ئه‌و راستییانه‌ی له ئارادا هه‌ن. به‌ندیواریی مارکس بۆ فوێرباخیش هه‌ر له‌م چه‌شنه‌یه: ئه‌ندێشه‌کانی فوێباخ ئاماده‌کاری به‌ستێنی ده‌رک و فه‌لسه‌فه‌ن. به‌گوته‌ی فوێرباخ له فه‌لسه‌فه‌ی تیۆریدا، له ئیسپینۆزاوه هه‌تا هیگڵ هه‌وڵ ده‌درێت مرۆڤ له نامۆیی شاراوه‌ی ناو ئایین رزگار بکه‌ن. ئه‌م خاڵه له‌گه‌ڵ روانگه‌ی گشتیی ئه‌و بۆ ئایین وه‌ک گه‌ڵاڵه‌یه‌ک له خواسته مرۆییه‌کان که له روخسارێکی وه‌ک خوداوه‌نددا ره‌نگ ده‌داته‌وه ووێنا ده‌کرێ هاو ئاراسته‌ن. به‌پێی بۆچوونی فوێرباخ مرۆڤی ئایینی مرۆڤێکی له‌خۆنامۆیه. ئه‌و پییوایه فه‌لسه‌فه‌ی تیۆری ناتوانێ له‌خۆنامۆیی بسڕێته‌وه. فوێرباخ له‌م خاڵه‌وه ده‌ستپێده‌کات به په‌ره‌پێدانی فه‌لسه‌فه‌ی ماتریالیستیی خۆی که ئاوه‌ژووکه‌ره‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵه. ئه‌و شوێنی "بابه‌ت"ی سوننه‌تیی له فه‌لسه‌فه‌ی ئایدیالیستیدا و "هه‌ڵگر"ی سوننه‌تی واته مرۆڤ، ئاڵوێر ده‌کات و ئه‌م هه‌ڵگره‌ی کرده بابه‌ت. ئه‌م شێوازی جێگۆڕکێیه له میتۆدی فه‌لسه‌فه‌ی فوێرباخدا هۆکاری گه‌ڵاڵه‌بوونی حاڵی ده‌سپێکێکی ته‌واو نوێ له فه‌لسه‌فه‌دا و له‌سه‌ر بنه‌مای ئاوه‌ژووکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵییه. مارکس له‌ژێر کاریگه‌ریی ئه‌م میتۆدی ئاوه‌ژووکردنه‌وه‌یه له‌بواری فه‌سه‌فه‌ی سیاسی‌دا سوودی لێوه‌رده‌گریت و له سۆنگه‌یکی فوێرباخییه‌وه ده‌ست ده‌بات بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی مافی هیگڵ. ئه‌م ره‌خنه‌یه هه‌ندێ لێکد‌انه‌وه‌یه سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌کانی هیگڵ له لاپه‌ڕه‌کانی 261 هه‌تا 313ی کتێبی بنه‌ماکانی فه‌لسه‌فه‌ی مافی هیگڵ مارکس هه‌م چه‌مکه‌کان و سیسته‌می گشتیی هیگڵ قه‌بووڵ ده‌کات و هه‌م ره‌خنه و میتۆدیی ج مارکس هه‌م چه‌مکه‌کان و سیسته‌می گشتیی هیگڵ قه‌بووڵ ده‌کات و هه‌م ره‌خنه و میتۆدیی جگۆڕکێ پێکردنه‌که‌ی فوێرباخ قه‌بووڵده‌کات.
مارکس هه‌ندێ چه‌مکی وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی یان هه‌ژاری قه‌بووڵ ده‌کات و هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ی له سیسته‌می فه‌لسه‌فی هیگڵدا گه‌ڵاڵه کراون به‌کاریان ده‌هێنێت. به‌ڵام له هه‌ندێ په‌یوه‌ندی و بۆنه‌ی شۆڕشگێڕانه‌دا له‌پاڵ چه‌مکی ده‌وڵتدا دایانده‌نێت. له تیۆریی هیگڵدا ده‌وڵه‌ت به‌چه‌شنێک باسی لێوه‌کراوه که ده‌توانرێ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و تاکانه‌ی پێکیان هێناوه قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت، که‌واته تاک له فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵیدا ته‌نیا له‌پاش بیچمگرتنی ده‌وڵه‌ت دێته بوون، به‌شێوه‌یه‌ک که ده‌کری ده‌ڵه‌ت و تاک به‌شێوه‌ی جیاجیا بخرێنه به‌رباس . مارک ئاماژه ده‌کات که ناتوانرێ له رووی واتاییه‌وه تاک له به‌ستێنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی جیا بکرێته‌وه. به‌پێی بۆچوونی مارکس هیگڵ له تاکدا ته‌نیا تایبه‌تمه‌ندییه زه‌ینییه‌کانی ئه‌و ده‌ستکه‌وتووه و په‌ی به واتا و ره‌هه‌نده‌کانی تری ئه‌و نه‌برووه. له‌م رووه‌وه ده‌وڵه‌تی سیاسی دروست یه‌کێکه له چه‌شن و بیچمه وجوودییه‌کانی تاکی مرۆیی.
له روانگه‌ی مارکسه‌وه هیگڵ کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی به که‌شێک له ماتریالیزی ئاووری و رۆحانییه‌ت دیتووه. له‌خۆنامۆیی مرۆڤ پاشهاتی ئه‌م چه‌شنه به‌دووده‌سته‌کردنه‌ی ژیان له‌نێوان دوو که‌شی ئاماژه‌پێکراودایه. له‌ڕوانگه‌ی مارکسه‌وه دامه‌زراوه سیاسییه‌کان سه‌ره‌ڕای بانگه‌شکه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر جیهانی و هه‌مه‌کی بوون، ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ت و خودته‌وه‌رانه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی لخۆ ده‌گرێت. مارکس له‌م ده‌لاقه‌یه‌وه دوو ئه‌نجام هه‌ڵده‌هێنجێت:
1. جیاکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی و ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن هیگڵه‌وه، دیارده‌یه‌کی مێژووییه که له ساته‌وه‌ختێکی دیاریکراودا روویداوه.
2. چونکه هیگڵ بێ ئاگایه له هۆکاره مێژووییه‌کان ئاگای له‌وه نییه که ئێستا ناسازگاریی دژبه‌ره‌کان(اضداد)ی نێوان که‌شی سیاسی و که‌شی تایبه‌تیی که‌سه‌کان جێگه‌ی ئه‌وی گرتۆته‌وه.
بڕیاردانی مارکس سه‌باره‌ت به ئه‌ندێشه‌ی سیاسیی هیگڵ له‌راستیدا کۆبه‌ندی بۆچوونه‌کانی سه‌باره‌ت به ئه‌زموونه مێژووییه‌کانی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی مۆدێرنیشه. له‌و رووه‌وه که له روانگه‌ی ماررکسدا چه‌مکی هیگڵ بۆ ده‌وڵه‌تی مۆدێرن به شێوه‌ی راستییه‌کی ئاوه‌ژووکراو گه‌ڵاڵه کراوه، جارێکی تر پێویسته ئه‌م چه‌مکه به‌شێوازی جێگۆڕکێی فوێرباخی ئاوه‌ژوو بکرێته‌وه ناوه‌رۆکی کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌م شۆڕشی جێگۆڕکێیه له‌م گریمانیه‌دا حه‌شاره که کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی گوزاره‌یه‌کی دیاریکراو نییه نجام و لێکه‌وته‌ی بکه‌ری مرۆییه، چونکه کۆمه‌ڵگه رۆڵی "هه‌ڵگر" ده‌گێڕێت، که‌واته خوازیاری هه‌بوونی بابه‌تێکی چالاکی مرۆییه. ئه‌وه‌ی که پێشتر جێگه‌ی له قه‌ڵه‌مڕه‌وی زه‌رووره‌تدا بوو، ئێستا ده‌بێته ناوه‌ندی ئازادی. ئه‌م شۆڕشه به‌یانگه‌ری ئه‌وه‌یه که مرۆڤ و چالاکیی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و هاوچه‌شنن. به‌پیی بۆچوونی مارکس مرۆڤ هه‌مه‌ک و کۆبه‌ندی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌لایه‌تییه‌کانی خۆیه‌تی. له‌م رووه‌وه کۆمه‌ڵگه‌ی ئازادکراو دروست هه‌مان خودی ئازادکراوه.
مارکس ئه‌م "خود"ه به "گه‌وهه‌ری کۆمۆنیستی" ناودێر ده‌کات. له‌ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانیی مۆدێرن له‌سه‌ر بنه‌مای تاکگه‌راییه، به‌ڵام مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه. کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی له‌ڕووی چییه‌تییه‌وه مۆدێلێکی به‌کۆمه‌ڵایه‌تیکراو له مرۆڤ ده‌دا به‌ده‌سته‌وه. به‌م پێیه ئێمه ده‌بێ به‌سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا سه‌رکه‌وین . کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که بتوانێت به‌سه‌ر ئه‌م جیاوازییانه‌دا سه‌رکه‌وێت به‌بڕوای مارکس "دیموکراسیی راسته‌قینه"یه. به‌بۆچوونی مارکس، دیموکراسی راسته‌قینه له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵگه ده‌گونجێ که له‌وێدا ئیتر تاکر له هه‌مبه‌ر کۆمه‌ڵگه ناوه‌ستێته‌وه. دیموکراسیی راسته‌قینه له شوێنێک هه‌یه که جودایی و نامۆیی له‌نێوان مرۆڤ و پێکهاته‌ی سیاسی‌دا نه‌بێت. دیموکراسیی راسته‌قینه به‌مانای له‌ناوچوونی جیاوازیی چینایه‌تی و هه‌ژارییه. ئامانجی ده‌وڵه‌ت ده‌بێ به‌م شێوه‌یه بێط. ئامانجی کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی وه‌ک که‌شی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کانیش هه‌ر ئه‌مه‌یه. مارکس له‌م باره‌یه‌دا پێداگری له‌وه ده‌کاته‌وه که له کۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرندا مرۆڤ دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر دوو که‌سی لێک جیاواز. یه‌کیان شارۆمه‌ند و ئه‌ویتر بۆرژوا. له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تدا مرۆڤ به‌پیی رێسا گشتییه‌کان ده‌ژی و له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانیدا گریمانه‌که به‌م جۆره‌یه که ئه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای پێویستییه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندییه خودته‌وه‌رانه‌کانی خۆی ره‌فتار ده‌کات.
له‌م رووه‌وه مارک ده‌پرسێت: له چ هه‌ل و بارودۆخێکدا ئه‌م پاڕادۆکسه له‌ئارا هه‌ڵده‌گیرێت؟ تاکه‌کان ده‌توانن له کاردا به هه‌مان شێوه که وه‌ک شارۆمه‌ند ره‌فتار ده‌که‌ن، له ئاستی گشتیی کۆمه‌ڵگه‌شدا به‌شداری بکه‌ن. نه‌م شێوه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی دیموکراسیی راسته‌قینه، ئازادیی سنووردارکراو به نه‌زمی سیاسی له کۆمه‌ڵگه مۆدێرنه‌کاندا ده‌بێ بگۆڕێت بۆ ژیانێکی ئاشکرای ئابووریی مرۆڤه‌کان. له‌م مانایه‌دا رۆڵی کار زۆر سه‌ره‌کییه. مرۆڤ له بنه‌ڕه‌تدا بوونه‌وه‌رێکی کاره‌که‌ره و ئه‌گه‌ر له دۆخێکی نامرۆڤانه‌دا کار بکات له مرۆڤایه‌تی دوور و له خۆنامۆ ده‌بێت. به‌بۆچوونی مارکس مرۆڤ له سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا له‌خۆنامۆیه و ره‌گی هه‌موو له‌خۆنامۆییه‌کان له‌خۆنامۆیی ئابوورییه، به‌ڵام له‌خۆنامۆیی ئابووری به چ مانایه‌که:
1. یه‌که‌م چه‌شنی له‌خۆنامۆیی ئابوری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خاوه‌ندارێتیی تایبه‌تی.
2. دووهه‌م چه‌شنی له‌خۆنامۆیی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بازاڕ. ره‌خنه‌ی مارکس له ئابووریی سه‌رمایه‌داری هاوکات ره‌خنه‌یه‌کی ئاکاری و فه‌لسه‌فیشه له بارودۆخی سه‌پێنراو به‌سه‌ر مرۆڤدا له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارییه‌وه.
به‌بۆچوونی مارکس لێکدانه‌وه‌ی ره‌وتی کامڵ‌بوونی سه‌رمایه‌داری لێکدانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی کامڵ‌بوونی مرۆڤ و زاتی مرۆڤه له ره‌وتی مێژوودا. ده‌توانرێ هه‌موو ئه‌ندێشه بنه‌ماییه‌کانی مارکس له بواری راڤه‌ی ئابووریی مێژوو له حه‌وت خاڵدا کورت کرێته‌وه:
1. یه‌که‌مین ئه‌ندێشه‌ی بنه‌مایی مارکس ئه‌وه‌یه که مرۆڤه‌کان دێنه ناو په‌یوه‌ندیگه‌لێکی دیاریکراوه‌وه که سه‌ربه‌سته له ئیراده‌ی ئه‌وان. له‌م رووه‌وه به‌بۆچوونی مارکس ده‌توانرێ له‌ڕێگه‌ی شیکردنه‌وه‌ی وزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، شوێنپێی گۆڕانکارییه مێژووییه‌کانی مرۆڤ هه‌ڵبگیرێت.
2. له هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا ده‌توانرێ ژێرخانێک و سه‌رخانێک لێک‌جیا بکرێنه‌وه. ژێرخان بریتییه له هێزه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان و کاروباره‌کانی سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مهێنان. سه‌رخان بریتییه‌له دامه‌زراوه سیاسی و کلتووری و مافه‌کییه‌کانه.
3. سازگاری گۆڕانی مێژوویی بریتی له دژوازیی نێوان هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و په‌یوه‌ندییه‌کانی ناو به‌رهه‌مهێنانه.
4. مارکس له‌م دژوازییانه‌دا ئاماژه ئاماژه به خه‌باتی چینایه‌تیش ده‌کات. خه‌باتی چینایه‌تی له نێوان ئه‌و بیچمانه‌دا که مرۆڤ له ململانێی نێوان هێزه‌کان و په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنیدا ده‌یناسێت، ده‌ورێکی سه‌ره‌کیی هه‌یه. خه‌باتی چینایه‌تی ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی ناو"مانیفێستی کۆمۆنیست"ی مارکسه. به‌پێی بۆچوونی ئه‌و، سه‌رتاسه‌ری مێژوومێژووی خه‌باتی چینایه‌تییه. هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌کان دابه‌ش ده‌بنه سه‌ر چینگه‌لێک که له به‌ربه‌ره‌کانێی یه‌کتریدان. له‌م رووه‌وه کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داریی مۆدێرن جیا نییه له کۆمه‌ڵگه‌کانی پێش خۆی و له‌م خاڵه‌دا جیاوازییه‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نییه. به‌ڵام چینی ده‌سه‌ڵاتدار و چه‌وسێنه‌ر له کۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرندا واته بۆرژوازی، هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندیی هه‌یه که له رابردوودا نه‌یبووه.
بۆرژوازی به‌بێ گۆڕینی بنه‌ڕه‌تیی به‌رده‌وام و هه‌میشه‌یی له که‌ره‌سته‌کانی به‌رهه‌مهێناندا ناتوانێ ده‌سه‌ڵاتی خۆی بپارێزێت و پیاده‌ی بکات. سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ده‌توانێ به‌رده‌وم و زێده له جاران به‌رهه‌م بهێنێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و زێده‌بوونه روو له زیاتربوونه له داراییدا هه‌ژاری بۆ به‌شی گه‌وره و زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌مێنێته‌وه. ئه‌م پارادۆکسه له کۆتاییدا به قه‌یرانێکی شۆڕشییانه و پرۆلیتاری کۆتایی دێت که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵک ده‌گرێته‌وه، شێوه‌ی چین به خۆوه ده‌گرێ وه‌ک گشتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌لی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات و گۆڕینی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌دی ده‌هێنێت. شۆڕشی پرۆلیتاریا به پشتیوانی و به‌شداری زۆرینه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موان کامڵ ده‌بێت. له‌م رووه‌وه شۆڕشی پرۆلیتاری نیشانه‌ی له‌ناوچوونی چینه‌کان و دیارنه‌مانی په‌یوه‌ندییه دوژمنکارانه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری. مارکس له زاتی پرۆلیتاریا‌دا تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌وپه‌ڕی مسۆگه‌ری به‌جیهانیبوون ده‌بینێت و بایه‌خێکی تایبه‌ت و هه‌ڵگری په‌یامێکی مێژوویی بۆ پرۆلیتاریا ره‌چاو ده‌کات. به‌پێی بۆچوونی مارکس، خباتی چینایه‌تی به‌ره ساردبونه‌وه ده‌چێت. له‌م رووه‌وه گرووپه جیاوازه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌ره‌و جه‌مسه‌ری بوون هه‌نگاو ده‌نێن. هه‌ندێکیان له ده‌وری بۆرژوازی و هه‌ندێکیان له ده‌وری پرۆلیتاریا کۆده‌بنه‌وه و گۆڕانی هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان. سازوکاری بزاڤ و گۆڕانی مێژووی پێکدێنێت.
5. به‌بۆچوونی مارکس دیالکتیکی هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان نیشانده‌ری تیۆریی شۆڕشه. له‌م روانگه مێژوویه‌دا شؤڕشه‌کان ته‌نیا رووداوگه‌لێکی سیاسی نین به‌ڵکوو به‌یانگه‌ری زه‌رووروتێکی مێژوویین.
6. مارکس له راڤه مێژووییه‌که‌ی خۆیدا ئاگایی به راستییه‌کی کمه‌ڵایه‌تی نازانێت. ئه‌مه ئاگایی مرۆڤه‌کان نییه که راستییه‌کان روون ده‌که‌نه‌وه ، به‌ڵکوو ئه‌مه راستیی کۆمه‌ڵایه‌تییه که ئاگاییه‌کان دیاری ده‌کات.
7. مارکس له سه‌ر بنه‌مای سیسته‌مه ئابورییه‌کان ئاماژه به هه‌ندێ قۆناغی جیاواز له مێژووی مرۆڤایه‌تی ده‌کات. ئه‌و کۆمه‌ڵێک شێوازی جیاوازی به‌رهه‌مهێنان لێک‌جیا ده‌کاته‌وه وه‌ک: شێوازی به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی، شێوازی به‌رهه‌مهێنانی کۆن، فیۆدالیزم و بۆرژوازی. شێوازی به‌رهه‌مهێنانی کۆن و فیۆدالی و بۆرژوازی له مێژووی رۆژاوادا ئه‌نجام دراون. تایبه‌تمه‌ندیی شێوازی به‌رهه‌مهێنانی کۆن کۆیله‌داری و تایبه‌تمه‌ندیی شێوازی به‌رهه‌مهێنانی فیۆدالی سیسته‌می ئه‌رباب و ره‌عیه‌تی و تایبه‌تمه‌ندییشێوازی به‌رهه‌مهێنانی بۆرژوازی سیسته‌می کار و ده‌ستحه‌قه. هه‌ر شێوازێکی به‌رهه‌مهێنان پێکهاته‌ی چینایه‌تیی دیار و تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، بۆ وێنه فیۆدالیزم پێکهاته‌یه‌کی پیکهاتوو له پاشا ، کڵێسا و جوتیاره؛ سه‌رمایه‌داری له خاوه‌ن زه‌وییه گه‌وره‌کان، بۆرژوا و ورده بۆرژوا، پرۆلیتار و لۆمپه‌نی پرۆلیتاریا پێکدێت. روانگه‌ی گشتیی مارکس ئه‌وه‌یه که شێوازی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری قۆناغێکی زه‌روورییه له جاده‌ی گۆڕانی به‌ره‌و سۆسیالیزمدا.
مارکس له‌نێوان روانگه‌ی خۆی و روانگه‌ی هاوچه‌رخه‌کانیدا سه‌باره‌ت به سۆسیالیزم گه‌لێک جیاوازی داده‌نێت. سۆسیالیزمی مارکس به‌پێچه‌وانه‌ی سۆسیالیزمی یۆتۆپیایی له‌سه‌ر بنه‌مای راستییه کرده‌کییه مێژووییه‌کان و به‌ربه‌ره‌کانێی چینی کرێکار وه‌ستاوه. به‌پێچه‌وانه‌ی تیۆرییه‌که‌ی پرۆدۆ‌ن، له روانگه‌ی مارکسدا شۆڕش ته‌نیا رێکخستنی کرێکاران له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تدا نییه و به‌پێچه‌وانه‌ی لوویی بلان که ئه‌گه‌ری روودانی شۆڕش ده‌به‌ستێته‌وه به هه‌بوونی ده‌سته‌یکی بچووک له شۆڕشگێڕان، مارکس ئه‌و ئه‌گه‌ره ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی رێکخستنی چینی کرێکاره‌وه ده‌بینێت. له‌م رووه‌وه هه‌نگاوی یه‌که‌م لای مارکس بۆ مسۆگه‌ربوونی شۆڕش، ده‌سه‌ڵات به‌خشین به پرۆلیتاریا له‌به‌رگی چینی ده‌سه‌ڵاتداردایه. ده‌وڵه‌ت له ئامارزی ده‌ستی چینی سه‌رمایه‌دار رزگاری ده‌بێت و ده‌بێته رێکخراوێکی چینی کریکار.
ئه‌م روانگه‌یه مارکس به‌ره‌وه باسکردن سه‌باره‌ت به کۆمۆنیزم راده‌کێشێ . مارکس ده‌لێ: "کۆمۆنیزم کلیلی مه‌ته‌ڵی مێژووه و خۆی ده‌زانێ که کلیلی واڵا‌که‌ری ئه‌وه. " به‌بۆچوونی مارکس [کۆمۆنیزم]رێگه‌چاره‌ی ململانێی نێوان سروشت و مرۆڤ له‌گه‌ڵ مرۆڤ له‌گه‌ڵ مرۆڤه. مارکس کۆمۆنیزم له به‌رانبه‌ر چه‌مکی به‌رپرسیارێتیی گشتیدا داده‌نێت، هه‌روه‌ها به‌ڕای ئه‌و کۆمۆنیزم هۆکاری نه‌ته‌وه‌یی کردنی زه‌وییه‌کان و ناوه‌ندیکردنه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌کانی به‌رهه‌مهێنانه. ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌بێته هۆی هاوکاریی مرۆڤه ئازاده‌کان و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان ساده و شه‌فاف ده‌بێته‌وه. خه‌ڵک له ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌کانی پاژگه‌رای و تاکێتی رزگار ده‌بن و پێویستییه‌کیش به پاره نابێت، به‌ڵام مارکس ورده‌کارییه‌کانی شی ناکاته‌وه و دیاری نه‌کردووه که کێ به‌رپرسیار ده‌بێت و چ کێشه‌گه‌لێک له په‌یکه‌ری ده‌سه‌ڵاتدا ده‌رده‌که‌ون و ... . ئه‌وه‌ی مارکس به‌شێوه‌ی گشتی ده‌یڵێ له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌یه که له‌نێوان کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری و کۆمۆنیستیدا قۆناغێک له گواستنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه له سه‌رمایه‌دارییه‌وه به‌ره‌و کمۆنیزم له ئارادا ده‌بێت. هاوپێ له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه‌دا قۆناغێکی گواستنه‌وه‌ی سیاسی هه‌یه که له‌وێدا ده‌وڵه‌ت رۆڵی دیکتاتۆری شۆڕشی پرۆلیتاریا به‌جێ دێنێ.
کارکس له تیۆریی یازده‌هه‌می خۆیدا سه‌باره‌ت به فوێرباخ راده‌گه‌یه‌نێت: "فه‌یله‌سووفه‌کان ته‌نیا جیهانیان له روانگه جیاوازه‌کانه‌وه راڤه کردووه ، به‌ڵام ئێستا سه‌رده‌می گۆڕینی جیهانه". مارکس نکۆڵی له فه‌لسه‌فه ناکات، به‌ڵکوو هه‌وڵی پێشکه‌شکردنی فه‌لسه‌فه‌یه‌کی پراکتیکی ده‌دات که کاریگه‌ر بێت بۆ پێکهێنانی گۆڕانکاری له جیهاندا و سوودبه‌خش بێت. گۆڕانه فکری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هاوپێی یه‌کترن. مارکس ده‌ڵێ: فه‌لسه‌ف ناتوانێ به‌بێ سه‌رنجدان به پرۆلیتاریا خۆی مسۆگه‌ر بکات. پرۆلیتاریاش ناتوانێ مسۆگه‌ر بێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له فه‌لسه‌فه تێبگات و مسۆگه‌ری بکات." له‌م رووه‌وه یازده‌هه‌مین تیۆریی مارکس سه‌باره‌ت به فوێرباخ ته‌نیا تێڕوانینێک نییه بۆ گۆڕان له بابه‌تی تیۆریی رووته‌وه بۆ "جیهانی راسته‌قین". مارکس فه‌یله‌سووفه و زۆر باش ده‌زانێ که به‌بێ چه‌مکه په‌تییه‌کان، له‌ڕاستیدا جیهانی راسته‌قینه بوونی نابیت، به‌ڵام ئه‌و گۆمان له فه‌لسه‌فه ده‌کات. چونکه به‌پێچه‌وانه‌ی ئایدیالیست ئه‌ڵمانییه‌کان به‌م جۆره بیر ناکاته‌وه که ئاگایی بنه‌می واقعییه‌ته.
به‌بۆچوونی مارکس ئه‌ندێشه و ئاگایی له پله‌ی یه‌که‌مدا ئاوێته‌ی چالاکیی مادین. "ئاگایی هیچ شتێک نییه جگه له ژیانی ئاگایانه." به‌بۆچوونی مارکس، ئێمه کاتێک مرۆڤین که به ئازادانه و ئاگایانه به‌رهه‌م بهێنین. ئه‌و ئازادی به چه‌شنێک زیادبوونی داهێنه‌رانه له شتگه‌لێکدا ده‌زانێ که له رووی مادییه‌وه سه‌ه‌کی و زه‌روورین. مارکس له نووسینه‌کانی خۆیدا ئاماژه ده‌کات: "ئه‌گه‌ر کێشه تیرییه گرینگه‌کان ره‌گیان له پارادۆکسه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندایه، که‌واته چاره‌سه‌ره‌که‌یان ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی سیاسییه‌وه ده‌گونجێ نه‌ک فه‌لسه‌فی. مارکس وه‌ک بیرمه‌ندێکی مێژووگه‌را هه‌وڵ ده‌دات باوه‌ڕه مرۆییه‌کان له‌ده‌ستی هه‌رمانێتیی پووکه‌ڵی مێتافیزیک رزگار بکات. به‌ڕای ئه‌و ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی مێژوویی ئافرێنراوه ده‌توانێ به‌شێوه‌ی مێژووییش بگۆڕێت و گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت. ئه‌و به‌نۆبه‌ی خۆی جۆرێک زاتگه‌رای ئه‌ره‌ستووییشه، چونکه باوه‌ڕی وایه که گه‌وهه‌ری مرۆیی بوونی هه‌یه و کۆمه‌ڵگه‌ی دروست ده‌بێ به شێوه‌یه‌ک بێت که ئه‌م گه‌وهه‌ره تیایدا سه‌رهه‌ڵبدات و دیارکه‌وێت. به‌بۆچوونی مارکس ئێمه کاتێک مرۆڤی که بتوانین له تایبه‌تمه‌ندیی جۆره‌کیی خۆمان له‌گه‌ڵ دیتراندا هاوبه‌شی بکه‌ین.
تاکی مرۆیی و ژیانی جۆری دوو شتی جیاواز و لێک جیا نین. ئێستا له کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تیدا کارکرده که‌مینه‌ییه‌کانی خۆی که بریتین له خودمسۆگه‌ری وجوودی جۆره‌کیی ئه‌وه، بگۆڕێت بۆ ته‌نیا ئامرازێک بۆ مانه‌وه‌ی مادی. مارکس کۆمه‌ڵگه یه‌ک که به کرده‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان ببن به کۆمه‌ڵێک تاکی بێڕیشه و هه‌ڵگری مامه‌ڵه پێکردن، ره‌ت ده‌کاته‌وه. به‌گوته‌یه‌کی تر مارکس ده‌یه‌وێ پشتگیری له گۆڕینی مرۆڤه‌کان بکات بۆ به‌های سه‌ودا و مامه‌ڵه، چونکه له سه‌رمایه‌داریدا هه‌مووشت داده‌به‌زێته سه‌ر ئاستی کاڵا و ئه‌گه‌ریش شتێک هه‌یه ته‌نیا له‌به‌ر به‌های مامه‌ڵه‌ییه‌که‌یه‌تی. له بارودۆخی بازاڕدا تاکه‌کان وه‌ک هه‌ندێ یه‌که‌ی په‌تی و ئه‌نستراکت له‌گه‌ڵ یه‌کدی مامه‌ڵه ده‌که‌ن و مرۆڤه‌کان ده‌بن به کاڵا. ئامانجی سۆسیالیزم چاککردنه‌وه‌ی ئه‌م که‌له‌به‌ره‌ی نێوان بیچمی سیاسی و ناوه‌رۆکی کۆمه‌ڵایه‌تییه. مارکس خوازیاری له‌ناوچوونی مامه‌ڵه‌ی کاڵایی له‌به‌ستێنی ئابووریدایه. له‌م رووه‌وه ئه‌و له بیری "سڕینه‌وه‌ی به‌کاڵابوون"دایه له که‌سایه‌تی مرۆیی‌دا.
مرۆڤناسیی سیاسیی مارکسی ریشه‌ی له واتایه‌کی زۆر به‌رفراوانی چه‌مکی کاردایه و ده‌شێ بگوترێ که له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جسمی مرۆڤدا به‌واتای سه‌رچاوه‌ی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تییه. ژیانی کۆمه‌ڵیه‌تی که ئاڵۆزتر ده‌بێت کاریش به‌ناچار پسپۆڕانه‌تر ده‌بێته‌وه. مارکس ئه‌م دیارده‌یه به دابه‌شکردنی کار ناودێر ده‌کات. دابه‌شکردنی کار له‌ڕاستیدا نموونه‌یه‌کی تره له جودایی له چینی کۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان تاک و گشت‌دا. له‌ڕوانگه‌ی مارکسدا، له کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تیدا شته به‌رهه‌مهێنراوه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌و که‌مینه‌یه‌وه که که‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌مهێنانی به‌ده‌سته‌وه‌یه یان چاودێری به‌سه‌ردا ده‌که‌ن، دیاری ده‌کرێن. مارکس ده‌ڵێ هه‌ر به‌م هۆیه کرێکار له‌کاتێکدا کار ناکات خۆی له ماڵێ‌دا دبینێته‌وه و کاتی کار کردن هه‌ستێکی له‌و جۆره‌ی نییه. له‌خۆنامۆیی کرێکار نه‌ک ته‌نیا به‌و مانایه‌یه که کاره‌که‌ی بۆته ئۆبژه ، به‌ڵکوو لێی جودا و نامۆش ده‌بێت. له‌م رووه‌وه سه‌رمایه‌داریی دنیایه‌که که تیایدا سۆبژه و و ئۆبژه ئاوه‌ژوو بوونه‌ته‌وه، شوێنێکه که تاکه‌که‌س بۆته به‌نده‌ی به‌رهه‌مه‌که‌ی و چاره‌نووسه‌که‌ی وابه‌سته‌یه به به‌رهه‌مه ده‌ستکرده‌که‌ی ئه‌و.
ئه‌م پرۆسه‌یه که له‌وێدا جگه‌ی زیندوو و مردووه‌کان گۆڕدراوه به‌تایبه‌ت له شێوه‌ی کاڵای جیهانیدا واته پاره، روخسارێکی ئاشکرا و هه‌سته‌وه‌ر به‌خۆوه ده‌گرێت. " هه‌رچه‌نده پاره‌که‌م به‌هێزتر بێت من به‌هێزتر و ده‌وڵه‌مه‌ندترم." مارکس ده‌ڵی: "پاره سۆزانییه‌کی جیهانییه" که هه‌موو مرۆڤه‌کان و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه سروشتییه‌کان ئاوقای یه‌ک ده‌بن. به‌بۆچوونی مارکس ده‌سه‌ڵاتی پاره ده‌که‌وێته ده‌ست چینی سه‌رمایدار چونکه ئه‌وانن که که‌ره‌سته‌ی برهه‌مهێنانیان له ده‌سه‌ڵات و کۆنترۆڵی خۆیان گرتووه. له‌م رووه‌وه ئه‌گه‌ر که‌ره‌سته‌کانی به‌رهه‌مهێنان بکه‌ونه خاوه‌ندارێتیی هاوبه‌شه‌وه و که‌وێته کۆنترۆڵی هه‌موانه‌وه سه‌ره‌نجام چینه‌کان خۆیان له‌ناو ده‌چن. ئه‌گه‌ر پرۆلیتاریا دوایین چینی مێژووییه له‌و رووه‌وه‌یه که له‌پاش شۆڕشی دژه سه‌رمایه‌داری ئیتر چینێک له ئارادا نامێنێت. له کۆمه‌ڵگه‌ی کۆمۆنیستیدا ئێمه له کۆتی چینی کۆمه‌ڵایه‌تی رزگار ده‌بین. ده‌رفه‌تمان ده‌بێت که‌سایه‌تییه‌کانمان په‌روه‌رده بکه‌ین، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ شۆڕشی سۆسیالیستی نوێنه‌رێکی ده‌وێ و ئه‌م نوێنه‌ره‌ش پرۆلیتاریایه.