وه‌رگێڕانی: ئه‌رسه‌لان تۆفیق
دیموكراسیه‌ت
هونه‌رێكی به‌ڕیوه‌بردنی نوێیه و له‌و كاته‌وه‌ی رۆژئاواییه‌كان چونه‌ته نێو سه‌رده‌می
رۆشنگه‌رییه‌وه به‌كاریان هێناوه، له یه‌كێك له پێناسه سه‌ره‌تاییه‌كانیدا به‌واتای(polyarchie elecrve) دێت، وه‌ك بیریاری سیاسی هاوچه‌رخ –رۆبه‌رت دال- یش ئاماژه‌ی
پێده‌كات رژێمێكی سیاسیه كه به سه‌ركه‌وتنی زۆرینه به‌سه‌ر كه‌مینه‌دا به پێی
هه‌ڵبژاردن و كێبه‌ركێ. یان رژێمێكه بۆ فه‌رمانڕه‌وایی كردن و له‌و رژێمه‌دا به‌رپرسه‌كان
لێپرسراون له به‌رامبه‌ر كاره‌كانی خۆیاندا له بواره گشتیه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها له
به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانیشدا به‌رپرسیارن، كه ئه‌و هاوڵاتیانه به شێوه‌یه‌كی
ناڕاسته‌وخۆ له نێو نوێنه‌راكانیاندا بۆ كێبه‌ركێ و هاوكاریكردن ده‌جوڵێنه‌وه.
هه‌رچی (ئالان تۆرین – alan tourain) یشه له كتێبه‌كه‌یدا(دیموكراسیه‌ت چیه؟) پێی وایه
دیموكراسیه‌ت: كۆمه‌ڵه یاسا‌و ڕێسایه‌كی سه‌ره‌تایی و بنه‌ڕه‌تییه كه تیایدا
دیاری كردووه كێ ده‌توانێت بڕیاری به كۆمه‌ڵ ده‌ربكات، ئه‌مه‌ش ته‌نها له
لێپرسینه‌وه و زه‌مانه‌تی ده‌ستوریدا كورت هه‌ڵنایه‌ت، به‌ڵكه خه‌باتێكه مرۆڤه
چالاكه‌كان به رۆشنبیری و ئازادی خۆیان رووبه‌ڕووی پاوانكردن و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها
ده‌بنه‌وه.لێره‌وه دیموكراسیه‌ت به ته‌واوه‌تی په‌یوه‌ست ده‌بێته‌وه
به –ئازادی- یه‌وه، هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌ش كه پێویستن بۆ جێبه‌جێكردنی
دیموكراسیه‌تی سیاسی و هاوچه‌رخ و ده‌كرێت وه‌ك پنتی ده‌ست پێكردن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ
بكرێت و پێی بناسرێته‌وه و وه‌ك پێوه‌رێك سه‌یر ده‌كرێت بریتین له:
1- ده‌بێت چاودێری ده‌ستوری به‌سه‌ر هه‌موو بڕیاره‌كانی
حكومه‌ته‌وه به‌رقه‌رار بێت به‌تایبه‌تی ئه‌و بڕیاره سیاسیانه‌ی كه ئه‌رك و
كاری ئه‌و به‌رپرسانه‌یه كه به هه‌ڵبژاردن دیاریكراون.
2- هه‌موو هاوڵاتیه‌كی – پێگه‌یشتوو- مافی ده‌نگدان
و خۆ كاندیدكردنی هه‌یه.
3- هه‌موو هاوڵاتیه‌ك مافی ڕا ده‌ربڕینی هه‌یه له
كێشه سیاسیه‌كاندا به بێ ترس و رووبه‌ڕوو بونه‌وه‌و تۆڵه سه‌ندنه‌وه.
4- هه‌موو هاوڵاتیه‌ك مافی وه‌رگرتنی زانیاری و
ڕاگه‌یاندن و گه‌ڕان به دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه.
5- هه‌موو هاوڵاتیان مافی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌و
رێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ حیزبی هه‌یه.
ئه‌مانه سه‌ره‌تایی ترین نیشانه‌كانی دیموكراسیه‌تی نوێن، ئه‌و خاڵانه‌ن
كه زۆرینه‌ی توێژه‌ران و شاره‌زایانی سیاسی بۆ دیموكراسیه‌تی نوێ یان
دیاریكردووه، جگه له‌مه‌ش پێیان وایه (دیموكراسیه‌ت به بێ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
سیاسی سه‌ربه‌خۆ و هه‌ڵبژارنی پاك و سه‌ربه‌خۆ و به‌شدایكردنی سیاسی بوونی نیه)،
هه‌رچه‌نده به‌شداریكردنی لاواز نیشانه‌و ئاماژه‌یه‌كی گه‌وره‌و گرنگه بۆ له‌ڕولاوازی
دیموكراسیه‌ت و ناهوشیاری هاوڵاتیانه به ئه‌رك و مافه‌كانیان، چونكه به‌شداریكردن
واته هوشیاری خه‌ڵك و هاوڵاتیان نه‌ك ته‌نها ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت بێت كه به‌شارییان
پێبكات.
"تورین" پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت كه‌مافی
هاوڵاتی بوون ڕه‌گه‌زێكی گرنگ و بنه‌مای سه‌ره‌كی رژێمی دیموكراسییه، به‌و پێیه‌ی
كه دیموكراسیه‌ت تا ئه‌و شوێنه بونی هه‌یه كه رێز له كه‌رامه‌تی هاوڵاتیان
بگیرێت و سه‌رجه‌م مافه‌كانیان پارێزراو بێت، هه‌ر كاتێكیش كۆت و به‌ند خرایه سه‌ر
ماف و ئازادیه‌كان ته‌نها ئه‌وه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌فی دیموكراسیه‌ت بكرێت،
له وانه‌ش مافی هه‌ڵبژاردن و خۆ كاندید كردنه به بێ هیچ پاساو وڕێگرییه‌ك. ئه‌مه‌ش
جگه له‌و مافانه‌ی كه له جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و ڕێكه‌وتنه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كاندا
ئاماژه‌یان پێدراوه‌و باس له مافه‌كانی و مرۆڤ و ئه‌رك و مافه‌كانی هاوڵاتی بوون
ده‌كه‌ن.
ئه‌وانه‌ی كه‌باسكران زۆرینه‌یان باس له لایه‌نی جێبه‌جێكردن
و ئالیه‌ت و پراكتیزه‌ی دیموكراسیه‌ت ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا له‌م سه‌رده‌مه‌دا
ته‌نها له‌و باره‌یه‌وه قسه ناكرێت و بگره زۆرتر باس له لایه‌نه رۆشنبیری
و قیه‌می و ئه‌خلاقی و هه‌ڵوێسته‌ییه‌كانی دیموكراسیه‌تیش ده‌كرێت به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م
شتانه ببنه كرده‌وه و بچنه قاڵیی جێبه‌جێكردنه‌وه. ئه‌مه‌ش له كتێبه‌كه‌ی
"ئالان تۆرین" ه‌وه به‌ناوی"دیموكراسیه‌ت چیه؟" ه‌وه هه‌ست
پێده‌كرێت. هه‌ر بۆیه لێره‌وه ده‌مانه‌وێت قسه له‌سه‌ر دیموكراسیه‌ت بكه‌ین، به‌م
مانه‌یه‌وه ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌و مانایه‌ی كه دیموكراسیه‌ت رۆشنبیری و ئه‌خلاق
و به‌هایه به‌ر له‌وه‌ی هه‌ر شتێكی تر ببێت.
لێره‌وه ئه‌و پرسیاره‌ی كه ده‌مانه‌وێت
بیخه‌ینه به‌رباس و لێره‌دا تیشكی بخه‌ینه‌سه‌ر ئه‌مه‌یه: ئه‌گه‌ر دیموكراسیه‌ت
به‌و –به‌ها-و – ئالیه‌ت- انه‌ی كه هه‌یه‌تی وه‌ك "غه‌سان سه‌لامه" ده‌ڵێت
(دیموكراسیه‌ت جۆره موڵكدارییه‌كی هاوبه‌شی مرۆڤه‌كانه)، ئایا له‌لای شه‌پۆل و
گروپ و ئاراسته ئیسلامیه‌كان و رۆشنبیرانی ئیسلامی سیاسی تا چه‌ند قه‌ناعه‌تیان
به‌وه هه‌یه كه به‌شداری بكه‌ن و له‌و موڵكدارییه هاوبه‌شه‌ی مرۆڤایه‌تیه‌دا؟
ئایا ده‌توانن تا كوێ له‌گه‌ڵیدا بڕۆن و له كوێدا وازی لێده‌هێنن؟ یان ئایا
بۆچونیان پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یه‌و له‌نێو بۆچون و گروپه ئیسلامیه‌كاندا هه‌ڵوێستی
خراپ و نێگه‌تیڤ و نه‌یارو ئۆپۆزسیۆنی دیموكراسیه‌ت هه‌یه‌و له دژی هه‌موو به‌هاكانیشی
ده‌وه‌ستنه‌وه؟
له‌نێو جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا و له نێو رۆشنبیران
و نوخبه‌و چالاكوانانی سیاسی‌دا گفتوگۆی زۆر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌كراوه‌و لێره‌دا
ته‌نها هێڵه گشتیه‌كانیان لێده‌ده‌ینه‌وه، هه‌ندێك له رۆشنبیره‌كان ئه‌وه زۆر
دوباره ده‌كه‌نه‌وه كه په‌یڕه‌ویكردن له دیموكراسیه‌ت ناگونجێت له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندیه
رۆشنبیری و ئاینیه‌كانی ئومه‌تی ئیسلامی‌دا، ئه‌م بۆچونه هه‌ڵگری بۆچونێكه كه ده‌ڵێت:
فیكر‌و كلتوری ئیسلامی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دیموكراسیه‌ته‌یه كه له رۆژئاواوه سه‌رچاوه‌ی
گرتوه، به‌هاو دیموكراسیه‌ت و مافه‌كانی مرۆڤیش نه‌بونه‌ته موڵكی سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كان
و سه‌رجه‌م دونیاشی دانه‌پۆشیوه.
ئه‌مانه‌ی كه هه‌ڵگری ئه‌م بیروبۆچونه‌ن هه‌ڵگری
چه‌ند دروشمێكن كه بریتین له "تایبه‌تمه‌ندی" و "ره‌سه‌نایه‌تی"
و "به‌رگریكردن له شوناس" به‌م دروشمانه‌ش دیوارێكی ئایدۆلۆژی گه‌وره‌یان
له نێوان خۆیان و هه‌موو ئه‌و بانگه‌وازه رۆشنبیریانه‌دا داناوه كه كار بۆ به
دیموكراسیكردن و نوێكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه عه‌ره‌بی وه ئیسلامیه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌ر
بۆیه به‌ره‌یه‌ك یان شه‌پۆلێكیان دروستكردوه تا دژایه‌تی دیموكراسیه‌ت و مافه‌كانی
مرۆڤ بكه‌ن، چونكه ئه‌وان پێیان وایه ئه‌و بیروبۆچون و به‌هایانه خوازراون و ته‌عبیر
له شارستانیه‌تێكی مادی بێ‌دین ده‌كات، جگه له‌مانه‌ش چه‌ندین ره‌خنه‌ی نابه‌جێ
ده‌گرن كه ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه شه‌قامی گشتی بخه‌نه سه‌رخه‌ت و ده‌یانه‌وێت
ناكۆكی و ناته‌باییه‌كانی نێوان ئیسلام و دیموكراسیه‌ت ببوژێننه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
ده‌بێت بزانرێت كه ئه‌و ناكۆكیانه ته‌نها لای ئه‌وانه‌و ده‌رئه‌نجامی بیركردنه‌وه‌و
ته‌ئویله‌كانی خۆیانه بۆ ئاین و ئێستا ده‌یانه‌وێت به‌ناوی خودی دینه‌كه‌وه بیخه‌نه
ناو خه‌ڵك.
ئه‌وه‌ش كه باسمانكرد مانای ئه‌وه نیه كه له‌نێو جیهانی عه‌ره‌بی
و ئیسلامی‌دا ته‌وژم و ته‌یارێك نه‌بێت كه باس له دیموكراسیه‌تی ئیسلام بكات و به‌رگری
له پێكه‌وه‌گونجانی ئیسلام له‌گه‌ڵ یموكراسیه‌ت و نه‌بونی جیاوازی بكات له
نێونایاندا. ئه‌وه‌ی كه جێگه سودو تێڕامانه بوونی هه‌ردوو ئاراسته‌ی
"دژ" و "لایه‌نگر"ی دیموكراسیه‌ته كه له‌نێو رۆشنبیری و
سیاسه‌تی هه‌ردوو ئاراسته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌ردولایان
یه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئاینیان هه‌یه، كه‌چی دوو بۆچونی جیاواز‌و دوور له‌یه‌ك له باره‌ی
دیموراسییه‌وه هه‌ست پێده‌كه‌ین.
كه‌واته پرسی پێكه‌وه‌ژیان و نه‌گونجانی ئیسلام له‌گه‌ڵ
رۆشنبیری دیموكراسیه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی، ده‌بێته یه‌كێك له‌و پرسه پڕ له ئه‌شكالیه‌ته
گه‌ورانه‌ی كه به‌رۆكی هوشیاری ئیسلامی سیاسی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌گرێت، چونكه ئه‌م
سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین دیموكراسیه‌ت بوه‌ته گه‌وره‌ترین و سه‌ره‌كی ترین
ناونیشانی كاركردن، با وه‌ڵامی ده‌سته‌یه‌ك له ده‌سته‌یه‌كی تریش جیاوازبێت، له
بیرمه‌ندێكی ئیسلامیه‌وه بۆ یه‌كێكی تر بگۆڕێت، له لایه‌نگرانی دیموكراسیه‌ت
جۆرێك بێت و لای نه‌یاره‌كانیش جۆرێكی تر، هه‌رچه‌نده له‌و نێوه‌نده‌شدا ئاراسته‌یه‌كی
تریش هه‌بن باس له "میانجیگه‌ری" و "ناوه‌ند"بوون بكه‌ن و
پێشیان وابێت كه ده‌توانن له نێوان "دیموكراسیه‌ت و شورا"دا چه‌ندین
خاڵی هاوبه‌ش بدۆزنه‌وه. به‌ڵام هێشتا ئه‌و پرسیاره گرنگی خۆی هه‌ر ده‌مێنێت و
كه‌سانێك هه‌ن چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام بن.
هه‌ر بۆبیرخستنه‌وه‌شتان، پرسی دیموكراسیه‌ت به دوای
خۆیدا چه‌ندین كلكه پرسیاری تر له باره‌ی سسته‌می حوكمی ئیسلامی به‌داوی خۆیدا
ده‌هێنێت، كه ئایا ئه‌و حوكمه ئاینییه یان سیاسی؟ یان ده‌بێت جیاوازی بكرێت له
نێونایاندا؟ هه‌ڵوێستی ئیسلام له عه‌لمانیه‌ت؟ هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه پرسیار و
جێگه‌ی تێڕامان و ئه‌و پرسه‌ش به‌رۆكی نه‌وه‌كانی پێشوو چاكسازه‌كانیشی به‌رنه‌داوه
له پێشی ئێمه‌شه‌وه. وه‌ك ئه‌وانه‌ی سه‌رده‌می (رفاعه الگهگاوی)له میصر
1801-1873، وه شێخی ئه‌زهه‌ر كه موحه‌مه‌د عه‌لی به‌سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م شاندی
خوێندن ناردیه –پاریس- و له‌كاتی گه‌ڕاوه‌یشیدا كتێبێكی نوسی به‌ناوی (تخلیص
الابریز فی اخبار باریز)، خۆ ئه‌گه‌ر بیروبۆچونه‌كانی "ره‌فاعه" روون و
ئاشكرابوون كه هیچ دژایه‌تی و ناكۆكیه‌ك له نێوان ئه‌وه‌ی كه له ئه‌وروپا
بینیویه‌تی له باره‌ی رژێمی سیاسی و دیموكراتی و ده‌ستوری كه له‌سه‌ر بنه‌ماكانی
(دادپه‌روه‌ری – یه‌كسانی- ئازادی)دامه‌زراون له‌گه‌ڵ ئیسلامدا، ئه‌و به ئاشكرا
ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی كه له ئه‌وروپا ناویان لێناوه-سه‌ربه‌ستی و ئازادی- هه‌رهه‌مان
ئه‌و شته‌یه كه له ئاینه‌كه‌ی ئێمه‌دا پێی ده‌گوترێت(الحق – الشوری - المساواه)
ئه‌مه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی و دیموكراسیه‌ت
دابمه‌زرێت بریتی ده‌بێت له حكومه‌تێك كه عه‌داله‌ت و حه‌ق له‌نێو خه‌ڵكیدا
بڵاوده‌كاته‌وه‌و به‌شداری به خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كات كه له دیاریكردنی چاره‌نوسی
خۆیاندا پشكیان هه‌بێت.