نووسینی:
فه‌همی كاكه‌یی
بابا تاهیری هه‌مه‌دانی، بابا تاهیری عوریان، یان بابا تاهیری لوڕ؟
خداوندا بفریاد دلم رس
كس بیكس توئی م‌و مانده بیكس
همه گویند گاهركس نداره
خدا یار منه چه حاجت كس [1]
له‌م چوارینه‌یه‌دا به ئاشكرا و له زمانی خودی وێژه‌ره‌كه‌وه،
بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م زاته گه‌وره‌یه‌ی باسیده‌كه‌ین ناوی تاهیره. تاهیر
ئه‌گه‌رچی ناوێكی زاهیر و ئاشكرای ئه‌م شاعیره‌یه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا و به
واتا كوردییه‌كه‌ی كه ده‌بێت به (پاك)، هێمایه‌كی باتینی و شاراوه‌ی هه‌یه به‌وه‌ی
ده‌مانباته‌وه سه‌ر یه‌كێك له كۆڵه‌كه هه‌ره گرنگه‌كانی ئایینی یارسان. له ده‌فته‌ری
یاریدا هاتووه:
یاری چار چێوه‌ن باوه‌رێ وه‌جا
پاكی و راستی و نیستی و ره‌دا [2]
پاكی لێره‌دا‌به شێوه‌یه‌كی موتڵه‌ق گوتراوه و مانایه‌كی
گشتی ده‌دات و زاهیر و باتین ده‌گرێته‌وه، بۆیه له مانا تایبه‌تییه‌كه‌ی
دربازده‌بێته‌سه‌ر پاكیی و چاكیی هزر و گوفتار و ره‌فتار. ئه‌م بنه‌مایانه سێ
كۆڵه‌كه‌ی گرنكی فه‌لسه‌فه‌ی ئایینی زه‌رده‌شتین. له‌به‌رئه‌مه بێهوده نییه كه
ئه‌م سوفییه مه‌زنه ناوی تاهیر بێت و‌به هۆی ئه‌م ناوه‌وه دوو جه‌مسه‌ری‌گرنگی
هه‌ردوو ئایینی زه‌رده‌شتی و یارسان بگه‌یه‌نێته یه‌ك.
پێشوه‌ندی ئه‌م ناوه به‌پێی زمان و كات و شوێن به‌مجۆره
گوتراوه: بابا له ئێرانزه‌مین، بابه له‌لایه‌ن ئاخێوه‌رانی كرمانجی خواروو، هه‌روه‌ها
باوه له‌لایه‌ن ئاخێوه‌رانی ماچۆ و كه‌ڵوڕی و خه‌ڵكی گه‌رمیانكه ئه‌مه‌ی
دواییان، (مه‌به‌ست له باوه‌یه)پله‌وپایه‌ی توێژێكی ئایینیشه له‌لاییارسانییه‌كان،
بۆیه دووری نابینم كه باوه‌گوڕگوڕیش پیاوچاكێكی یارسانی بێت و خه‌ڵكی كه‌ركووك و
ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ر به‌و ناوه‌وه په‌نای بۆ ده‌به‌ن [3]: باوه گوڕگوڕ به گوڕ هاتم بۆ كوڕ هاتم.
د. محه‌ممه‌دنوری عارف ئێژێت: هه‌ندێ كه‌س ده‌ڵێن (بابا)
یه‌كێكه له ناونیشانه زۆر باشه‌كانی به‌ره‌ی به‌كتاشییه و به‌و هۆیه‌وه
بابایان داناوه به یه‌كێ له سۆفییه‌كانی به‌كتاشییه و دووریانكردووه‌ته‌وه له
(ئه‌هلی حه‌ققه)..هتد [4]، به‌ڵام به‌ڕیزیان نه‌یانفه‌رمووه ئه‌وانه‌ی ئه‌م باسه‌یانكردووه
كێن و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كیشی بۆ ئه‌م قسه‌یه ده‌ستیشاننه‌كردووه. له‌ڕاستیدا هیچ جیاوازییه‌ك نییه له‌نێوان ئه‌وه‌ی بابا‌تاهیر
سه‌ر به به‌كتاشییه‌كان بێت یان یارسانییه‌كان (كه لێره‌دا د. محه‌ممه‌د به ئه‌هلی
حه‌ققه ناویانده‌بات)، چونكه سوڵتانسه‌هاك دوای (100) ساڵ له نۆژه‌نكردنه‌وه و
ئاشكراكردنی ئایینی یارسان، زاتمیوانی حاجی به‌كتاش بووه و ئه‌مه‌ی دوایی رێبازی
به‌كتاشیی دامه‌زراندووه [5]. حاجی به‌كتاش دۆنی (داود كه‌وه‌سوار) بووه‌كه یه‌كێكه
له هه‌فته‌ن و ئه‌مه‌شیان ئه‌ڵقه‌یه‌كه له ئه‌ڵقه‌كانی‌پیاوچاكانی یارسان.
زمانی كه داود عوچكرد دون
ببكتاش ێ‌مد دوباره برون
كه بكتاش بد داود از جسم و جان
بشد ژات سلگان بر او میهمان [6]
كوردییه‌كه‌ی:
كاتێ كه داود دۆنی خۆی گۆڕی
حاجی به‌كتاش بوو ئه‌مجار كه نۆڕی
به‌كتاش داود بوو هه‌م له‌ش و هه‌م گیان
زاتی شاسوڵتان لێی‌بوو به میوان
باوه تاهیر چه‌ند پاشناو (نازناو)ێكیشی هه‌یه، وه‌ك:
هه‌مه‌دانی و عوریان و هه‌روه‌ها لوڕ كه ئه‌مه‌ی دوایی له سه‌رچاوه نووسراوه‌كاندا
به‌رچاوناكه‌وێت، به‌ڵام بێگومان بناغه‌یه‌كی هه‌یه. باوه تاهیر پێیگوتراوه هه‌مه‌دانی
چونكه له هه‌مه‌دان ژیانی به‌سه‌ربردووه و له‌وێش كۆچیداوییكردووه و مه‌زارگه‌كه‌شی
هه‌ر له‌وێیه. له‌به‌رئه‌وه‌ی باوه تاهیر له‌م ژیانه‌دا هیچ موڵك و ماڵیكی نه‌بووه
و وێرانه‌یه‌كیشی نه‌بووه ئۆقره‌ی تێدابگرێت و به شه‌و و به رۆژ هه‌ر به
كێوانه‌وه بووه، نازناوی عوریان (رووت)یشی وه‌رگرتووه، عوریان به مانای بێبه‌ش
له ماڵی دنیا، له سامان و له دارایی. ئه‌م نازناوی (عوریان)ه نازناوی (زاهیر –
دنیا)ییه، نه‌ك (باتن –ئایینی)ی بێت، چونكه عوریان به مانا مه‌زهه‌بی یان
عیرفانییه‌كه‌ی به كه‌سێك ده‌گوترێت پێشتر زاتێكی پێبه‌خشرابێت (یارسانییه‌كان ده‌ڵێن:
به‌شیدرابێت. واته له زاتی خوایی به‌شی هه‌بێت) پاشان ئه‌و زات (به‌ش)ه‌ی لێوه‌رگیرابێته‌وه؛
یانی له‌و زاته رووتكرابێته‌وه.
ورا كرد عوریان و خالی بماند
هر ێ‌نچه باو داد از وی ستاند [7]
كوردییه‌كه‌ی:
رووتیكرده‌وه و به‌تاڵمایه‌وه
هه‌رچی دابوویێ لێیسنرایه‌وه
لكاندنی نازناو یان پاشناوی لوڕ به بابا تاهیره‌وه ره‌نگه
له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه بێت چوارینه‌كانی خۆی به زاراوه‌ی لوڕی نووسیبێت، هه‌روه‌ها
له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێك بووه له یارانی شاخۆشینی لوڕستانیكه موژده‌هه‌ێنه‌ری
ئایینی یارسان بووه و زۆربه‌ی یارانی ئه‌م یان لوڕستانی بوون یان له
جێگاكانیدیكه‌وه بۆ لوڕستان چوون و سه‌ریان به‌و ئایینه‌سپاردووه. به‌ڵام له
سه‌رچاوه‌كاندا باس له‌وه ناكرێت بابا تاهیر‌له لوڕستان له‌دایكبووبێت، له یه‌كێك
له‌و سه‌رچاوانه‌دا كه ئه‌ویش (راحه الصدور)ه، باس له‌وه ده‌كرێت كه له هه‌مه‌دان
له‌دایكبووه.
له‌دایكبوونی
تاكو ئێستا به‌ڵگه‌یه‌كی بڕواپێكراوی ئه‌وتۆ به‌ده‌سته‌وه
نییه، كه ساڵی له‌دایكبوونی بابا تاهیر ده‌ستنیشانبكات و باسی چۆنیه‌تیی ژیان و
رۆژگاری ئه‌و بكات. ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كراوه‌ته سه‌رچاوه هه‌ندێك به‌ڵگه‌ی
ده‌ماوده‌من، وه‌ك: راوه‌ندی" خاوه‌نی كتێبی "راحه الصدور"
ده‌رباره‌ی بابا تاهیر ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: "كاتێ توغرول به‌گ دێته هه‌مه‌دان
سێ كه‌س له پیاوچاكان به‌سه‌ر كێوی خدره‌وه ده‌بن؛ بابا تاهیر، بابا جه‌عفه‌ر و
حه‌مشاده. كاتێ سوڵتان ده‌یانبینێت له‌شكره‌كه‌ی راده‌گرێت و پیاده‌ده‌بێت. پاشان
له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كه‌یدا "ئه‌بو نه‌سری كندری" ده‌چن بۆ لایان و ده‌ستیان
ماچده‌كه‌ن.
بابا تاهیرهێندێك راده‌مێنێت و ئه‌وجا رووده‌كاته سوڵتان و پێیده‌ڵێت:
ئه‌ی تورك به‌ته‌مای له‌گه‌ڵ ئه‌م خه‌ڵقی خوایه چیبكه‌یت؟ سوڵتان ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی
تۆ ده‌یفه‌رموویت. بابا تاهیر ده‌ڵێت: خودا ده‌فه‌رموویت (إن الله یأمر بالعدل
والإحسان).. سوڵتان ده‌ستده‌كات به گریان و ده‌ڵێت: به‌ڵی وا ده‌كه‌م. بابا تاهیر
ده‌ستیده‌گرێت و ده‌ڵێت: لێت قبووڵكردم؟ سوڵتان ده‌ڵێت: به‌ڵێ. پاشان بابا تاهیر
لووله‌ی شكاوی مه‌سینه‌یه‌ك"كه چه‌ندین ساڵ ده‌ستنوێژی به‌و مه‌سینه‌یه
گرتبوو، پاشان لووله شكاوه‌كه‌ی كردبووه په‌نجه" له په‌نجه‌ی خۆی ده‌ردێنێت
و ده‌یكاته په‌نجه‌ی توغرول به‌گ و ده‌ڵێت: قه‌ڵه‌مڕه‌وی پاشایه‌تیم ئاوا كردیته
په‌نجه، بڕۆ و دادپه‌روه‌ر به".
هه‌ندێك لێكۆڵه‌ره‌وه به‌پێی ئه‌م قسه‌یه‌ی راوه‌ندی و
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه سه‌فه‌ری توغرول به‌گ بۆ هه‌مه‌دان له ساڵه‌كانی
447-450 ی هیجری قه‌مه‌ریدا بووه و له‌م نه‌قڵه ئیشاره‌ت به ده‌ورانی پیریی
بابا تاهیر ده‌كرێت، وای بۆ ده‌چن كه بابا له دواساڵه‌كانی سه‌ده‌ی چواره‌می
هیجری قه‌مه‌ری له هه‌مه‌دان هاتبێته‌دنیاوه و له كۆتایی سه‌ده‌ی پێنجه‌مدا
ناوبانگیده‌ركردبێت. میرزا مه‌هدی خانی كه‌وكه‌ب له گوتارێكدا له گۆڤاری
(مجمع ێ‌سیای بنگاله) ژماره 2ی ساڵی 1904ی زایینی، به‌پێیچوارینه‌یه‌كی بابا
تاهیر، ساڵی 326ی هیجری قه‌مه‌ریی بۆ له‌دایكبوونی ئه‌و ده‌ستنیشانكردووه. ئه‌و
چوارینه‌یه‌ش به‌مجۆره‌یه:
موێ‌ن بحرم كه در ڤرف ێ‌مدستم
چو نقگه بر سر حرف ێ‌مدستم
به‌ر ألفی ألف قدی بر ێ‌یو
ألف قدم كه در ألف ێ‌مدستم
به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی پیتی ئه‌بجه‌دی وشه‌ی
"بحر" كه یه‌كسانه به وشه‌ی "دریا"- به رێنووسی فارسی- و
وشه‌ی "ألف قد" و وشه‌ی "گاهر" هه‌ر یه‌كه و ده‌كاته (215)،
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ "ألف" كۆبكرێته‌وه كه ئه‌میشیان یه‌كسانه به (111)
ئه‌و كاته كۆی هه‌ردووكیان ده‌كاته (326).[8] له "مجمع الفصحا‌و"دا هاتووه؛ بابا تاهیر به‌ر
له ساڵی 410ی هیجری كۆچیكردووه. . [9] مامۆستا "عه‌لادین سه‌جادی"یش ئه‌و چوارینه‌یه‌ی
به‌پێی گوتاره‌كه‌ی میرزا مه‌هدی خان بۆ هه‌مانمه‌به‌ست هێناوه‌ته‌وه و پاشانیش
مامۆستا ده‌فه‌رموێت: شیعره‌كه مه‌ته‌ڵێكی گرانه..[10]د. مارف خه‌زنه‌دار ده‌ڵێت:
ئه‌م دوو به‌یته نهێنی و موعه‌ممایه‌كی زۆری تێدایه، یه‌كێكه له شیعره
داخراوه‌كانی ئه‌ده‌بی كوردی [11]و دوای ئه‌وه‌ش به‌پێی بۆچووونی خۆی شیعره‌كه
لێكده‌داته‌وه.
به بۆچوونی من ئه‌م چوارینه‌یه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به
ساڵی له‌دایكبوونی بابا تاهیره‌وه نییه. ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌ی میرزا مه‌هدی خانی
كه‌وكه‌ب كه ده‌ڵێت گوایه بابا تاهیر له ساڵی 326ی هیجری قه‌مه‌ری هاتبێته‌دنیاوه
دووره له راستییه‌وه، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی بابا تاهیر‌یه‌كێك بووه له گه‌وره‌پیاوانی
یارسان و له یارانی موباره‌ك شای لوڕستانی بووه كه به شاخۆشین ناسراوه، بۆیه
ده‌بێت له هه‌مان ده‌ور و زه‌ماندا ژیابێت كه شاخۆشین ژیاوه. له په‌ڕاوی كورته‌ی
(سه‌ره‌نجام)دا هاتووه كه شاخۆشین له ساڵی 406ی كۆچی له لوڕستان له‌دایكبووه
و له ساڵی 467دا له ته‌مه‌نی 61 ساڵی ژیانی به‌جێهێشتووه[12].
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش
بگرێنه‌به‌رچاو كه سه‌فه‌ری توغرول به‌گ بۆ هه‌مه‌دان له نیوه‌ی سه‌ده‌ی پێنجه‌مدا
بووه، ده‌گه‌ینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ده‌ستنیشانكردنی ده‌روبه‌ری ساڵی 390ی
كۆچی بۆ ساڵی له‌دایكبوونی بابا تاهیر و 450ی كۆچی به ساڵی كۆچكردنی له راستییه‌وه
نزیكبێت [13]. ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م بۆچووونه‌مان پشتڕاستده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه‌فاتمه
لوڕه‌ی گۆران كه دڵخوازی بابا تاهیر بووه، ئه‌ویش له سه‌ده‌ی پێنجه‌مدا ژیاوه[14].
به‌مشێوه‌یه ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ی كه بابا تاهیر ده‌بێت له كۆتایی سه‌ده‌ی
چواره‌م له‌دایكبووبێت و له سه‌ده‌ی پێنجه‌مدا ژیابێت. چاوپێكه‌وتنی ئه‌و له‌گه‌ل
توغرول به‌گدا ده‌بێت له زه‌مانی پیرییدا بووبێت.
ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزان
له‌به‌رئه‌وه‌ی له سه‌رچاوه‌كاندا ئه‌وه‌نده باسی
ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانداریی بابا تاهیر نه‌كراوه، ده‌توانین به پشتبه‌ستن
به چوارینه‌كانی خۆی هه‌ندێك زانیاریمان ده‌ستكه‌وێ: باوكی بابا تاهیر ناوی "فه‌ره‌یدوون" بووه،
هه‌ر وه‌ك له‌م چوارینه‌یه‌دا‌بۆمانده‌رده‌كه‌وێت:
عزیزا مردی از نامرد نائی
فغان و ناله از بیدرد نائی
حقیقت بشنو از پور فریدون
كه شعله از تنور سرد نائی
واته:
ئازیزم مه‌ردی له نامه‌رد نایه
فریاد و ناڵه له بێده‌رد نایه
راستی له كوڕی فه‌ره‌یدوون بشنه‌و
بڵێسه له ته‌نوری سارد نایه"
مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه پیاوه‌تی له ناپیاو ناوه‌شێته‌وه،
یان چاوه‌ڕوانناكرێت؛ هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی فریاد و ناڵه له كه‌سێكی بێده‌رد و بێئازاره‌وه
نایه‌ت. له كوڕی فه‌ره‌یدوونه‌وه گوێ له راستی بگره، كه بڵێسه‌ی ئاگر له ته‌نوری
سارده‌وه هه‌ڵناسێت (نایه‌ت). واته چاوه‌ڕێی كارێك مه‌كه له كه‌سێكه‌وه كه
شیاوی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره نه‌بێت، هه‌روه‌ها بابا تاهیركوڕێكیشی هه‌بووه به
ناوی "فه‌ره‌یدوون"ه‌وه. كاتێك فه‌ره‌یدوونی كوڕی ده‌مرێت له لاواندنه‌وه‌ی
ئه‌ودا رووده‌كاته فاتمه لوڕه و ده‌ڵێت:
بوره كز دیده جیحونی بسازیم
بوره لیلی و مجنونی بسازیم
فریدون عزیز از دست م‌و رفت
بوره از ن‌و فریدونی بسازیم
واته:
وه‌ره له چاوان جه‌یحوونێ سازكه‌ین [15]
وه‌ره له‌یلا و مه‌جنوونێ سازكه‌ین
فه‌ره‌یدوونی ئازیز له ده‌ستمان چوو
وه‌ره له نوێ فه‌ره‌یدوونێ سازكه‌ین"
د. محه‌ممه‌د نوری عارف له گوتاره‌كه‌ی خۆیدا، هه‌ردوو
چوارینه‌ی وه‌ك به‌ڵگه هێناوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه باوكی بابا تاهیر ناوی فه‌ره‌یدوون
بووبێت [16]، به‌ڵام راستی له‌وه‌دایه كه چوارینه‌ی یه‌كه‌م باسی باوكی ده‌كات و
چوارینه‌ی دووه‌م باسی كوڕه‌كه‌ی ده‌كات. هه‌روه‌ها به‌پێی ده‌فته‌ری یاری، عالی
قه‌له‌نده‌ر كه دۆنی بابا تاهیر بووه، كاتێ باسی دۆناودۆنی خۆی ده‌كات، ده‌ڵێت:
گه‌ردی دۆنادۆن، گه‌ردی دۆنادۆن
مه‌بۆ بوانیم گه‌ردی دۆنادۆن
ئامایم دوون وه دوون بێگاندیم ئه‌و شوون
ئیره‌ج بێیانم پووره‌ی فه‌ره‌یدوون[17]
واته كاتێك من له دۆنی ئیره‌ج بووم ئه‌و ده‌م كوڕی فه‌ره‌یدوون
بووم، كه‌وابوو به‌پێیدۆناودۆنیش ناوی باوكی بابا تاهیر (له دۆنی ئیره‌جدا) فه‌ره‌یدوون
بووه. بۆئه‌وه‌ی به‌پێی دۆناودۆن بیسه‌لمێنین كه عالی قه‌له‌نده‌ر بابا تاهیر
بووه ئه‌م به‌ڵگه‌یه دهه‌ێنینه‌وه: عالی قه‌له‌نده‌ر مه‌ره‌مۆ:
شام بی وه مێهمان، شام بی وه مێهمان
عالینان عالی "شا"م بی وه مێهمان
چه‌نی نۆهسه‌د ده باشی قه‌له‌نده‌ران
بابا تاهیر بیم مه‌ردی هه‌مه‌دان[18]
زمانی چوارینه‌كان
چوارینه‌كانی بابا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت زۆر به روونی
مۆركی زاراوه‌ی لوڕیی پێوه‌دیاره، به‌ڵام چونكه زۆربه‌ی جار له‌لایه‌ن كه‌سانێك
نووسراونه‌ته‌وه و پاریزراون كه خۆیان نه لوڕ نه كورد بوون، به كه‌یفی خۆیان
به‌ناوی راستكردنه‌وه ده‌ستكاریی چوارینه‌كانیان كردووه و مۆركی زاراوه‌ی
لوڕییان تاڕاده‌یه‌ك لێسڕیوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به ته‌واوی ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌بینین
ئیدی زۆربه‌ی چوارینه‌كان به‌لای زمانی فارسی‌دا سه‌نگه‌لا ده‌بنه‌وه وه‌ك له زمانی
كوردی. یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌مكاره‌یكردووه (وه‌حید ده‌ستگردی)یه كه به
زانای ناودار وه‌سفده‌كرێت، ئه‌م زانایه له هه‌ركوێیه‌ك له چوارینه‌كان حاڵی نه‌بووبێت
وای ده‌ستكاریكردووه كه فارسێك لێیتێبگات، به‌ڵام پێویسته بگوترێت له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئه‌و نوسخه‌یه‌مان له‌به‌رده‌ستدا نییه كه وه‌حید ده‌ستگردی راستیكردووه‌ته‌وه،
نازانین قه‌واره‌ی ده‌ستكارییه‌كه چه‌نده.
هه‌ر‌وه‌هاكه‌سێكیدیكه به ناوی
(مهدی الهی قمشه‌ای) ئه‌ویش ئه‌مكاره‌یكردووه‌كه به ئاشكرا له‌سه‌ر هه‌ردوو
دیوان نووسراوه راستكردنه‌وه‌ی فڵانه‌كه‌س. دیسانیش ده‌كرێت وه‌ك زۆربه‌ی هه‌ره
زۆری ده‌فته‌ره‌كانی یارسان، چوارینه‌كانی بابا تاهیریش له‌لایه‌نكه‌سانی نیمچه‌خوێنه‌واره‌وه
نووسرابنه‌وه و ئه‌مه‌ش بووبێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی رێنووس و تێنه‌گه‌یشتنی
لێبكه‌وێته‌وه و له‌ئه‌نجامدا ده‌ستكاریكردنی چوارینه‌كان، كه سه‌ره‌نجام چێژ و
تام مۆركی زمانه‌كه‌ی له‌ده‌ستبدات، هه‌روه‌ها بیر و فه‌لسه‌فه‌ی بابه تاهیر له‌م
نێوانه‌دا زه‌ره‌رمه‌ند بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تائێستاش زۆربه‌ی چوارینه‌كان سه‌ره‌ڕای
ده‌ستكاریكردنیان تاڕاده‌یه‌كی زۆر مۆركی زاراوه‌ی لوڕییان پێوه‌دیاره، بۆ نموونه:
دلی دیرم ز عشقت گیج و ویجه
مژه بر هم زنم خوناوه ریجه
دل عاشق مپالچوب تر بی
سری سوجه سری خوناوه ریجه
تێبینیبكه‌ن، جگه‌له‌وه‌ی زمانی چوارینه‌كه به ئاشكرا
دیاره، ده‌كرێت بگوتریت زۆربه‌ی وشه‌كان له زاراوه‌كانیدیكه‌ی زمانی كوردیشدا هه‌ن،
جگه‌له دوو وشه‌ی (عشق و مپال)كه ئه‌مانه‌ش عه‌ره‌بین نه‌ك فارسی.