وه‌رگێڕانی: ئه‌رسه‌لان تۆفیق
لێره‌دا
شێخی ئه‌زهه‌ر هیچ ناته‌بایی و ناكۆكیه‌ك نابینێته‌وه له‌وه‌دا كه چاولێكردن له‌وانی
تر به خراپ له‌قه‌ڵه‌م بدات، هه‌رچه‌نده زۆرینه‌ی خه‌ڵك پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه به‌ڕاست
ده‌زانن، هه‌ر بۆنمونه سود وه‌رگرتن له بیروباوه‌ڕی "مۆنتسكیۆ" له
جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌و پێویستی پابه‌ندبونی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌م
به خه‌ڵكه‌وه چونكه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی له‌وانه‌وه وه‌رگرتووه. ئه‌گه‌ر ئێمه وازیش له نه‌وه‌ی "گهگاوی" و
"خیرالدین التونسی"ش بێنین كه له‌به‌رامبه‌ر شارستانیه‌تی ئهوهروپیدا
توسشی شۆك هاتن، نه‌ك هه‌ر له‌به‌رامبه‌ری ئه‌و شه‌پۆله‌دا ده‌رگایان دانه‌خست به‌ڵكو
پردی په‌یوه‌ندییان دروستكرد له نێوان هه‌ردوو جۆره رۆشنبیریهكهدا، جۆره
هاوسه‌نگییه‌كیان له نێوان ئیسلام و رۆشنگه‌ریدا هێنایه ئارا، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش
به پێی ئاستی بیركردنه‌وه تێگه‌شتنی خۆیان و هه‌لومه‌رجی مێژوویی خۆیان.
ئه‌وا
له چه‌ندین شوێن و وێستگه‌ی تردا پرسی دین و سیاسه‌ت و عه‌لمانیه‌ت و شێوازی
حوكمی ئیسلامی و به‌كارهێنانی هێز بۆ چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵات به به‌رده‌وامی
دووباره ده‌بێته‌وه، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی كه"عه‌لی عبدالرزاق"ی شێخی ئه‌زهه‌ر
1888-1926 كتێبێكی به‌ناوی "الاسلام و اصول الحكم- 1925" دهركردئهم
كتێبه كێشه‌و ده‌نگۆو په‌رچه‌كرداری زۆری پارێزكارانی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناو
دواتریش هه‌ر ئه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه بڕوانامه‌ی شێخی ئه‌زهه‌ری لێوه‌ربگرنه‌وه.
یه‌كێك له‌وانه‌ی كه وه‌ڵامی ئه‌و كتێبه‌یان دایه‌وه"رشیدرچا" خاوه‌نی
"المنار" بوو، كتێبێكی دانا به‌ناوی "الخلافهاو الامامه
العڤمی" ، شێخ عه‌لی عبدالرزاق له‌و كتێبه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ركرده‌وه
كه ئیسلام سیاسی نیه‌و بۆ ئه‌وه‌ی كه سسته‌می فهرمانڕهوایشمان چنگ بكه‌وێت ئه‌وا
له "فقه" دا گیرمان نایه‌ت، به‌ڵكو ده‌بێت زانسته رامیاریه‌كانی بۆ
بگه‌ڕێین.
بڕیاره‌كه‌ی كه‌مال ئه‌تاتوركیش بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت 1924
ئه‌وه نه‌بوو كه گرفتی له‌گه‌ڵ خه‌لافه‌ت هه‌بێت، به‌ڵكو گرفتی ئه‌و له په‌یوه‌ندیه‌كانی
نێوان ئاین و سیاسه‌ت دابوو له ئیسلامدا، هه‌ر وه‌ها پرسه‌كه‌ی له‌وه‌دا بوو كه‌ئایا
مرۆڤی سیاسی و ئاینی ده‌بێت لێك جودا بكرێنه‌وه یان به پێچه‌وانه‌وه؟ هه‌روه‌ها ئه‌م كێشه‌و پرسه له‌سه‌رده‌می حه‌سه‌ن ئهلبهناو
دامه‌زراندنی ئیخوان موسلمینی میسریشدا ههربوهو پرسی ئیسلام و سیاسه‌ت یه‌كێك
بووه له كێشه‌كان، ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنج بده‌ین له‌وه تێده‌گه‌ین كه حه‌سه‌ن
به‌ننای دامه‌زرێنه‌ری ئیخوان موسلمین له سه‌ره‌تای كاركردنیه‌وه لایه‌نگری بۆ
سودوه‌رگرتن له سسته‌مه نوێیه‌كان تێدابووه‌و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا
به چڕی به‌شداریكردووه له ساڵی 1945 و هه‌موو جارێكیش گوتویه‌تی"رژێمی
حوكمێكی ده‌ستوری نزیكترین رژێمی فه‌رمانڕه‌واییه له جیهاندا له ئیسلامه‌وه"
لای به‌ننا "بنه‌ماكانی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌ستوری كه پێداگری زۆر ده‌كات له‌سه‌ر
پاراستنی مافی تاك و راوێژ و پشت به‌ستن به‌گه‌ل و به‌رپرسیارێتی ده‌سه‌ڵاتداران
له به‌رامبه‌ر گه‌له‌كانیاندا.
هه‌روه‌ها سنوری نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان جیا ده‌كاته‌وه،
هه‌موو ئه‌م بنهمایانهبه ته‌واوه‌تی هاوئاهه‌نگ و گونجاوه له‌گه‌ڵ رێنماییه‌كانی
ئاینی ئیسلامداو هه‌موو یاساكانی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا" ئه‌و به بێ پێچ و په‌نا
دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه ناكۆكی و ناته‌بایی له نێوان رێنماییه‌كانی ئیسلام و فه‌رمانڕه‌وایی
ده‌ستوری دیموكراسی كه نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل بكات نییه، هه‌روه‌ها سنوری جیاكهروهی
ده‌سه‌ڵاته‌كان به ته‌واه‌تی دیاریده‌كات هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه له فیكری سیاسی
لیبراڵی مۆنتسكیۆدا هه‌یه‌و هیچ نكولیهكی لێ ناكات ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه
له‌بری به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "دیموكراسیه‌ت" "شورا" به‌كار
ده‌هێنێت. ئه‌مه‌ش ته‌نها له ڕوی زمانهوانیهوهیه و له ڕوی ناوه‌ڕۆكه‌وه هیچ
گرفتێكی بۆ فیكره‌كه نه‌هێناوه‌ته ئاراوه. ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی
"سیدقگب"ه‌وه كه سه‌روبه‌ری دیموكراسیه‌ت به هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانیه‌وه
ره‌تده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها فیكری سیاسی هاوچه‌رخیش ره‌تده‌كاته‌وه و تێوریه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌كه‌ی
په‌سه‌ند ناكات، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت كه "سه‌ید" هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كانی
له‌گه‌ڵ فیكری نوێ و هاوچه‌رخ و ده‌ستوریدا بچڕیوه كه له سه‌ر بنه‌مای"
متمانه به‌خشینی گه‌ل بنه‌مای فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و پێشه‌وایه‌تی و یاسادانانه"
دامه‌زراوه، لێره‌شدا نامانه‌وێت بچینه نێو درێژه‌ی ئه‌و باسه‌وه كه سید قوتب
و حه‌سه‌ن به‌ننا چه‌نده له بواره‌دا ناكۆك و ناته‌بان. ئه‌وه‌ی كه گرنگه
بگوترێت ئه‌وه‌یه سه‌ید قوتب و ئه‌وانه‌ی له دوای ئه‌وه‌وه له‌و بواره‌دا
كاریان كردوه فیكره‌كه‌یان له "ئه‌بوئه‌علای مه‌ودودی" وه‌رگرتووه،
ئه‌م دابڕانه ته‌نها له‌گه‌ڵ ئاڕاسته‌ی سه‌له‌فیه‌كاندا نیه كه ده‌یانه‌وێت
پردێك له نێوان رێنماییه ئیسلامیه‌كان و تێگه‌یشتن له چه‌مكه هاوچه‌رخی
دیموكراسیه‌كاندا ببیننه‌وه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاكانی فیكر‌و سیاسه‌تی
"حه‌سه‌ن به‌ننا"شدا هه‌یه.
ئه‌مه له كاتێكدا كه سه‌یدقوتب و ئه‌وانه‌ی
له دوای ئه‌وه‌وه هاتن و له ژێركاریگه‌ری وتاره‌كانی ئه‌ودا بوون و به دژه
ئاراسته كاریان له‌سه‌ر دژایه‌تی تیگه‌یشتنی هاوچه‌رخ و دیموكراسیه‌ت و مافه‌كانی
مرۆڤ كرد. به‌مه‌ش سه‌ید قوتب به‌شداری كارای هه‌بوو له دروستكردنی رۆشنبیری
سیاسی كۆمه‌ڵه‌و گروپه ئیسلامیه‌كانی پاش خۆیدا، هه‌موو ئه‌وانه‌ش ره‌تی
"فره‌یی و دیموكراسیه‌ت" ده‌كه‌نه‌وه‌و بۆ گه‌یشتن به فه‌رمانڕه‌وایش
بانگه‌شه بۆ "توندوتیژی"ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی پشتكردنه كۆمه‌ڵگه‌و
حكومه‌ت و حوكمی "ته‌كفیر"یان بۆ ده‌رده‌كه‌ن. هه‌ر ئه‌مه شه‌پۆله
تونده‌یه كه ئێسته‌ش پرس و مشتومڕی گرنگی و بون و نه‌بوونی دیموكراسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌كانی
به ئیسلامه‌وه ده‌هێنێته‌وه ئارا.
به‌ڵام ئایا له‌نێوان ئه‌و داونهدا دژایه‌تی یه‌ك هه‌یه؟
دواتریش ئایا ده‌كرێت وه‌ك رژێمێكی فه‌رمانڕه‌واو وه‌ك باكگراوندی رۆشنبیری مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵ بكرێت، ئایا ده‌كرێت به مه‌به‌ستی گرێدانی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌ك
بنه‌ماو یاسایه‌ك په‌یڕه‌وی لێبكرێت بۆ به‌شداری سیاسی؟ یان بۆ ڕایكردنی ئه‌و
ناكۆكی جیاوازیانه‌ی كه له‌كاتی كاركردندا ڕوو ده‌ده‌ن و چه‌نده ده‌توانین وه‌ك
لێبوردن و چاوپۆشی و ڕێزگرتن له فره‌یی و ئه‌وانی تر سودی لێببینین به بێ ئه‌وه‌ی
دین و سیاسه‌تێكی دیاریكراو بكه‌ینه خاوه‌نی ته‌واوه‌تی و ئه‌وانی تری لێبێبه‌ش
بكه‌ین؟ هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌وه‌یه كه لێكچون و په‌یوه‌ندیه‌كانی
نێوان "دیموكراسیه‌ت" و "شورا" دێننه‌ئاراوه، پرسه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه
ئایا به‌ڕاستی" شورا" دیموكراسییه؟ یاخود "شورا" شتێكه‌و
"دیموكراسی"ش شتێكی دیكه‌یه؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بیروبۆچون و دونیابینی
رۆشنبیران و بیریارانی ئیسلامی له‌باره‌ی هه‌ردوو چه‌مكی"شورا" و
"دیموكراسیه‌ت"ه‌وه ده‌خه‌ینه ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه تێبگه‌ین كه مه‌عریفه‌ی
سیاسی ئه‌و كه‌سانه له‌كوێدایه و تا چه‌نده "دیموكراسیه‌ت" به
پێویست ده‌زانن، بۆ زانیاریشتان هه‌ڵوێست و هه‌ڵێنجان و ئیجتیهاداتهكانیان وه‌ك
یه‌ك نین و هاوڕا نین، ده‌بینین هه‌ندێكیان ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌و پێیان وایه
دیموكراسیه‌ت زاراوه‌یه‌كی رۆژئاواییی هێنراوه‌و ته‌نها وه‌ك ئالیه‌تێك قبوڵیانه،
هه‌ندێكی تریشیان به هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێت "شورا" و
"دیموكراسیه‌ت" به یه‌ك بچوێنن و تانه‌ش له دیموكراسیه‌ت ده‌ده‌ن و
پێیان وایه بێدینی و ئیلحادیهتهو ده‌سته‌واژه‌ی" دیموكراسیه‌تی
ئیسلامی" یش ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، هه‌ندێكی تریش هه‌ن كه له‌و نێوه‌نده‌دان و
ده‌سته‌واژه‌یه‌كی داتاشراو به‌كار ده‌هێنن و پێكه‌وه هه‌ردوو ده‌سته‌واژه‌كه به
"شوكراسیهت" ناوده‌به‌ن. یه‌كێك له‌و كه‌سه ناودارانه‌ی كه زۆر سه‌رقاڵی
پرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئیسلام و دیموكراسیه‌ته "ڕاشید غه‌نوشی"
سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی راپه‌ڕینی ئیسلامی تونسه، ئایا غه‌نوشی له‌وباره‌یه
بۆچونی چییه؟
یه‌كه‌م : راشید غه‌نوشی: دیموكراسیه‌ت وه‌ك شورایه
له دونیا بینی "راشیدغهنوشی"دا
"دیموكراسیه‌ت" وه‌ك "شورا"یه، ئه‌و پێی وایه رۆژئاوا چه‌مكی
شورایان بردوه‌و "دیموكراسیه‌ت"یان لێدروستكردووه، هه‌ر بۆیه به لایه‌وه
ئاساییه كاری پێبكرێت، وه‌ك ونبویه‌كی موسڵمانان ناوی ده‌بات و له هه‌ركوێیه‌ك
دۆزییانه‌وه هه‌ڵیبگرنه‌وه چونكه هی خۆیانه، وه‌ڵامی نه‌یارانیش ده‌داته‌وه و
ده‌ڵێت: زیانێكی تێدا نیه ئه‌گه‌ر سوود له‌شتێكی تازه وه‌ربگرین، حیكمه‌ت و
دانایی ونبوی موسڵمانانه و له هه‌رشوێنێك بینیانه‌وه هه‌ڵیبگرنه‌وه هی خۆیانه،
رۆژئاواش سودی له ئێمه‌و له مێژوو شارستانیه‌تی ئێمه وه‌رگرتووه و بونیادی
شارستانیه‌تی خۆی له سه‌ر بنیات ناوه، هه‌ر ئه‌و رۆشنبیریهی كه ئێستا هه‌یانه
زۆرینه‌ی هی ئێمه‌یه‌و له‌گه‌ڵ زریپۆش و تانك و ده‌بابه‌دا بۆیان هێناوینه‌ته‌وه
بۆیه ئێمه لێی تۆقیوین، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئێمه جیاوازی ناكه‌ین له نێوان
ده‌بابه‌كانیان و دیموكراسیه‌ت و بیروباوبۆچون و ئهفكارهكانیاندا، به‌ڵام عاقڵ و
ژیره‌كانی ئێمه ناوه‌كه‌ی له‌سه‌ر لاده‌به‌ن كار به ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
هه‌ر بۆیه راشید غه‌نوشی كاركردن به ناوه‌ڕۆكی رژێمی
دیموكراسی به خراپ نازانێت، ئه‌وانه‌ش كه ڕه‌تی دیموكراسیه‌ت ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه
ناوه‌كه‌یان بینیوه نه‌ك ناوه‌رۆكه‌كه‌ی. ئه‌مه‌ش له بابه‌تێكی تردا به ئاشكرا
رون ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: دیموكراسیه‌ت دان نانه به هه‌مواندا، دیموكراسیه‌ت یه‌كسانیه،
ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته، مافێكه گه‌ل هه‌ڵیده‌بژێرێت. دیموكراسیه‌ت په‌ره‌پێدانی
نه‌یاره‌كانت نیه به‌ڵكو خۆت ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه گفتوگۆ‌و له‌یه‌ك تێگه‌شتن
له نێوانتاندا هه‌بێت. دیموكراسیه‌ت وه‌ك شورایه، دیموكراسیه‌ت تهنهاشێوازی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی
نیه، تهنهادهرخستن و ته‌عبیركردن تیه له فه‌رمانڕه‌وایه‌تی زۆرینه و ئه‌وه‌نیه
كه له ئیسلامدا ناونراوه-اجماع-، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا، پرۆگرامێكه بۆ
بۆ په‌روه‌رده‌كردن و چاره‌سه‌ركردنی توندڕه‌وییه به گفتوگۆكۆدن... به‌ڕاستی
ئیسلام هه‌ڵگری هێزێكه كه ده‌توانێت قبوڵی دیموكراسیه‌ت بكات و ئاراسته‌شی بكات.