نووسینی: فه‌همی كاكه‌یی
په‌یوه‌ندیی بابا تاهیر به یارسانه‌وه
له مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیدا هاتووه: دڵخوازه‌كه‌ی ناوی
(فاتمه لیره) بووه، هه‌روه‌ها مامۆستا عه‌لادین سه‌جادی له دكتۆر سه‌عید خانه‌وه
ده‌یگێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: "پیاوێكی گاوری كورد ده‌ڵێ: كه بابه تاهیرچه‌ند
شیعرێكی به شێوه‌ی گۆرانیی په‌تی داناوه و ناردوویه بۆ (حه‌قه)ه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی
كه له بیروباوه‌ڕی یه‌ك بگه‌ن و ئه‌وانیش بخاته‌سه‌ر ئه‌و رێگه‌یه كه خۆی له‌سه‌ریبووه".
مامۆستا سه‌جادی له په‌راوێزی ئه‌م نه‌قڵه‌شدا نووسیویه‌تی: ئاشنایه‌تیی بابه
تاهیر له‌گه‌ڵ "حه‌ق"ه‌كاندا ئه‌وه بووه كه ئه‌وان بابه تاهیریان به
فریشته‌ی چواره‌می "خشین" داناوه كه له لوڕستان بووه؛ چونكه سه‌ره‌تای
ده‌ركه‌وتنی ئایینی حه‌قه له‌پێشا له لوڕستان و پاشان بۆ نزیكی سیروان ئینجا له
ئازربایجان بووه، من لاموایه ئه‌م باوه‌ڕی "حه‌قان"ه‌ی "شه‌ده‌ڵه"
لقێكه له حه‌قه‌كانی سیروان..[19]
ئه‌م قسه‌یه‌ی مامۆستا عه‌لادین سه‌جادی
به‌شێكی زۆری راستیی تێدایه، به‌ڵام هه‌ندێكیش تێكه‌ڵی كه پێویسته راستبكرێته‌وه.
به‌پێی ده‌فته‌ره‌كانی یاری[20]، بابا تاهیر و فاتمه لوڕه‌ی گۆران (نه‌ك فاتمه
لیره) دوو ناوداری یارسانن، به‌ڵام یارسانییه‌كان "حه‌قه" نین، به‌ڵكو
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێیانده‌گوترێت: ئه‌هلی حه‌ق، حه‌ق لێره به مانای خودا
دێت، واته یارانی خوداكه دیسانه‌وه به‌رامبه‌ر به یارانی سان دێته‌وه، سان ده‌كرێت
كورتكراوه‌ی سوڵتان بێت و ئه‌مه‌ی دوایی یه‌كێكه له نا‌وه‌كانی ئێزدان. ئه‌م
تایفه‌یه له باشووری كوردستان به "كاكه‌یی" ناسراون، به‌ڵام یارسان
وشه‌یه‌كی ناوكۆییه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م ئایینه
هه‌یه،هه‌روه‌ها بابا تاهیر (خۆشین)ـه "نه‌ك خشین"[21]، چونكه خۆشین
زاتێكی ئێزدانیی هه‌بووه و فریشته‌ی چواره‌م نه‌بووه. یه‌كێك له سه‌ربه‌نده‌كانی
چه‌پ و ده‌س[22] ئه‌مه‌یه:
یا "شا" شیرین بای، شیرینم كه‌رده‌نی
نه پای شندروێ، فه‌یزم داده‌نی
دینم دینه‌ن، شام خۆشینه‌ن
بۆ لابردنی گومان، پێویسته ئیشاره‌ت به‌وه‌بده‌م كه
بابا تاهیر فریشته‌ی چواره‌م نه‌بووه، فریشته‌ی چواره‌م كه فریشته‌ی مه‌رگه له‌لای
یارسانییه‌كان "مسته‌فا داودان"ه.. [23].
ئه‌ی بابا تاهیركێ بووه؟
بابا تاهیركه باس له دۆناودۆنی خۆی ده‌كات بۆ شاخۆشین،
ده‌فه‌رموێت:
تو بودی درێ‌نوقت بر دون یا
بدم من یقیق ێ‌ندم ای كبریا
در این‌جا كه تو نام داری خوشین
منم گاهر ایا شاه دین..[24]
كوردییه‌كه‌ی:
ئه‌و كاته‌ی كه تۆ بووی له دۆنی "یا"
دۆنی "یه‌قیق" بووم له‌و ده‌مه ئه‌ی شا
ئا لێره كه تۆ ناوت "خۆشین"ه
ناوم "تاهیر"ه، ئه‌ی شای ئه‌م دینه
دیسانیش له جێگایه‌كیدیكه‌دا‌به شاخۆشین ده‌ڵێت:
یا شا! مهر تو را چه چاره كنم
ناید روزی كه مه‌رت ز دل ێ‌وارهكنم
اگر بعد سیصد سال بر سر قبرم گژری
بوی وصالت به من رسد كفن پاره كنم..[25]
كوردییه‌كه‌ی:
ئه‌ی شا، خۆشه‌ویستیی تۆ چۆن چاره بكه‌م
رۆژێ نایه‌ت خۆشه‌ویستیت له دڵ ئاواره بكه‌م
گه‌ر دوای سێسه‌د ساڵ به‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌مدا گوزه‌ركه‌ی
بۆنی ژوانت بمگاتێ، كفنه‌كه‌م پارچه‌ده‌كه‌م
بۆچی سێسه‌د ساڵ؟ چونكه شاخۆشین بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی
یارانی، خۆی نووقمی رووباری گاماسب (هه‌ندێك ده‌ڵێن مه‌عزاو یان مه‌سه‌ناو) ده‌كات
و ئیدی غه‌یبده‌بێت.
له كڵامی نركه‌ی شاهه‌نشاهدا هاتووه:
مێرد ئازمایش كه‌رد، شی وه مه‌عزاو
یا میه‌سه‌ناو یان مه‌سه‌ناو یا ماسه‌ناو" . . [26]
ئیدی (شاخۆشین) سڕ(نهێنی) ده‌بێت، تاپاش سێسه‌د ساڵ سه‌رله‌نوێ
له شاره‌زوور په‌یداده‌بێته‌وه و باره‌گای خۆی ده‌باته هه‌ورامان. به‌و ماوه‌ی
غه‌یببوونه‌ی ده‌گوترێت: سێسه‌د ساڵ سڕ.
له كڵامی یاریدا هاتووه:
ئه‌و كۆی هه‌ورامان
بارگه‌ی "شا"م وه‌سته‌ن ئه‌و كۆی هه‌ورامان
زات خودایی قانیع غوڵامان
سیسه‌د ساڵ سڕ بی كه‌س وه پێش نه‌زان..[27]
كه‌واته پاش سێسه‌د سال ئه‌م پێشبینی و ئاواته‌ی بابا
تاهیر دێته‌دی، شاخۆشین له دۆنی "سوڵتان سه‌هاك" كه كوڕی شێخ عیسای به‌رزنجی
بووه، په‌یداده‌بێت و ئایینی یاری نۆژه‌نده‌كاته‌وه[28]. بابا تاهیریش كفنه‌كه‌ی
خۆی ده‌دڕێت و له دۆنی بابا یادگار په‌یداده‌بێته‌وه:
دگر غسل ا‌لدین بود ابرام شاهـ
دگرگاهرا یادگارست بجا..[29]
كوردییه‌كه‌ی:
هه‌روا غه‌سله‌دین شا عه‌له‌مدار بوو
هه‌روه‌هاتاهیر بابا یادگار بوو..[30]
كه‌واته له ده‌وره‌ی سوڵتان سه‌هاكدا؛ بابا تاهیر له
دۆنی بابا یادگار بووه و بابا یادگاریش یه‌كێكه له هه‌فته‌ن[31]، زاتێكی گه‌وره‌ی
خاوه‌ن كه‌رامات و یه‌كێك له یاره خۆشه‌ویسته‌كانی سوڵتان سه‌هاك و له‌لایه‌ن ئه‌مه‌وه
خه‌ڵاتكراو:
به‌رگ خودڕه‌نگی یادگار پۆشا
غوڵامان دیشان (شاه) په‌نه‌ش به‌خشا
به‌رگ خودڕه‌نگی كه‌رد وه خه‌ڵاتش
كورد و كوردستان دا وه به‌راتش..[32]
لێكدانه‌وه‌ی چوارینه‌كان
ده‌توانین چوارینه‌كانی بابا تاهیر بكه‌ینه‌وه دوو به‌شه‌وه:یه‌كه‌میان
شیعره باتنییه‌كانی بابا تاهیرن كه په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆیان به ئایینی یارسانه‌وه
هه‌یه و به مه‌به‌ستی بنیاتنان و دامه‌زراندنی ئه‌م ئایینه (له ده‌وره‌ی
شاخۆشیندا) گوتراونكه به داخه‌وه ئه‌م چوارینانه هه‌موویان به ئاسانی ناكه‌ونه‌ده‌ست.
دووه‌میشیان چوارینه زاهیرییه‌كانی بابان كه زیاتر بۆ مه‌به‌ستی دنیایی گوتوونی،
به‌ڵام له ناواخنی ئه‌م چوارینانه‌دا زۆرجار بیروباوه‌ڕی یارسان ده‌رده‌كه‌ون،
له هه‌رشوێنێك له‌م چوارینانه‌دا ئه‌و جۆره بیروباوه‌ڕه هه‌بن هه‌وڵده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ
سرووده‌كانی یارسان به‌راوردیانبكه‌ین یان به‌پێی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه لێكیانبده‌ینه‌وه..
یه‌كێك له‌و چوارینانه‌ی زۆری له‌سه‌ر گوتراوه و هه‌وڵی گه‌یشتن به مه‌به‌ست و
فه‌لسه‌فه‌كه‌ی دراوه، ئه‌م چوارینه به‌ناوبانگه‌یه:
م‌و ێ‌ن بحرم كه در ڤرف ێ‌مدستم
چو نقگه بر سر حرف ێ‌مدستم
به‌ر ألفی ألف قدی بر ێ‌یو
ألف قدم كه در ألف ێ‌مدستم
به له‌به‌رچاوگرتنی فه‌لسه‌فه‌ی ئایینی یارسان ده‌بێت
ئه‌م چوارینه‌یه به‌مشێوه‌یه لێكبدرێته‌وه:
1. چوارینه‌كه به كوردی:
ئا. من ئه‌و زه‌ریایه‌م له‌ناو جامێكدا په‌یدابووم
(كۆبوومه‌ته‌وه).
ب. وه‌كو خاڵ به‌سه‌ر پیته‌وه په‌یدابووم.
ج. له هه‌رهه‌زاره‌یه‌كدا عاشقێك په‌یدابێت.
د. عاشقم له هه‌زاره‌یه‌كدا په‌یدابووم.
2. مانا و مه‌به‌ستی وشه‌كان:
م‌و (من): رۆح، گیان، خۆشه‌ویستی، زات، نوور، جه‌وهه‌ر
ڤرف: قاڵب، جه‌سه‌د، له‌ش، جام، جامه، ته‌ن، دۆن
نقگه: به‌رامبه‌ر به "م‌و- من"ه.
حرف: به‌رامبه‌ر به "ڤرف"ه.[33]
ألف: هه‌زار "هه‌زار ساڵ یان هه‌زار دۆن"[34]
ألف قد: عاشق، دڵداده.
3. مه‌به‌ستی چوارینه‌كه:
ئا- رۆح "خۆشه‌ویستی"ی من زه‌ریایه‌كه له‌ناو
جام:"قاڵب"ێكدا په‌یدابووه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌و رۆحه‌ی به‌قه‌د زه‌ریایه‌ك
بێت له‌ناو جامێكدا جێگای نابێته‌وه و رۆژێك دێت سه‌رڕێژده‌كات و جامه‌كه به‌جێده‌هێڵێت
و ده‌ڕوات "لێره‌دا مه‌به‌ست له مه‌رگه". مه‌ولانا جه‌لالوددینی
رۆمی[35] فه‌رموویه‌تی:
"بحر را گنجایش اندر ڤرف نیست" [36]. واته:
زه‌ریا له‌ناو جامدا جێگای نابێته‌وه"
ب- وه‌كو خاڵ به‌سه‌ر پیته‌وه په‌یدابوومكه خال رۆح به
پیت ده‌به‌خشێت "گیانی ده‌خاته‌به‌ر و به‌بێ خاڵ پیت قاڵبێكی سارد و سڕه و
ناخوێنرێته‌وه (نسبییه). رۆژێك دێت ئه‌و خاڵه پیته‌كه به‌جێده‌هێڵێت – دیسان
مه‌به‌ست له مه‌رگه -".د. مارف خه‌زنه‌دار ده‌ڵێت: "حه‌رف به‌رامبه‌ر
به زه‌ریایه، نوخته‌ش به‌رامبه‌ر به قاپه‌كه‌یه،هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی له حه‌رف
مانای "بسم الله الرحمن الرحیم''ه، به‌مجۆره ئه‌گه‌ر شاعیر نوخته‌یه‌ك بێ
له "بسم الله" ده‌بێته به‌شێك له كردگار"[37]. من پێموا نییه حه‌رف زه‌ریا بێت و نوخته‌ش قاپ[38]، هه‌روه‌ها
مه‌به‌ست له "بسم الله" نییه، چونكه بابا تاهیر گوتوویه‌تی: وه‌كو خاڵ
به‌سه‌ر پیته‌وه هاتووم، نه‌ك له‌ژێر پیت. به‌لای منه‌وه ئه‌مه جیاوازه له‌گه‌ڵ
گوته‌كه‌ی ئیمامی عه‌لی كه فه‌رموویه‌تی: " أنا نقگه تحت با‌و بسم الله"..[39]
ج- پێموایه: ئه‌گه‌ر له هه‌رهه‌زار دۆنه‌كه‌ی خۆمدا یه‌ك
جار ببم به عاشق، یان ئه‌گه‌ر له هه‌رهه‌زار ساڵێكدا عاشقێك په‌یداببێت.
د- پێموایه: ئه‌وا من ئه‌و عاشقه‌م كه له‌م دۆنه‌دا په‌یدابووم،
یان ئه‌وا من ئه‌و عاشقه‌م كه له‌م هه‌زار ساڵه‌دا په‌یدابووم.
دكتۆر مارف فه‌رموویه‌تی: له هه‌ر ئه‌لفێك په‌یكه‌ر و
قه‌د و قامه‌تی وه‌ك ئه‌لف په‌یداده‌بێ. مه‌به‌ست له ئه‌لفی یه‌كه‌م حه‌رفی
"ئه‌لف"ه‌كه نرخی "یه‌ك"ه و دروشمی خودایه، ئه‌لفی دووه‌م
قه‌د و قامه‌تی وجودی خۆیه‌تی كه ئه‌ویش له وێنه‌ی تیپی "ئه‌لف-
أ"دایه، ئیتر مه‌به‌ستی شاعیر ئه‌وه‌یه كه خۆی به‌شێكه له كردگار. قه‌د
و قامه‌تی وه‌كو ئه‌لف "أ"ی من له ئه‌لفی "كردگار"ه‌وه
هاتووه. . [40] به‌پێی ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه بێت كه د. مارف فه‌رموویه‌تی:"له
هه‌ر ئه‌لفێك په‌یكه‌ر و قه‌د وقامه‌تی وه‌ك ئه‌لف په‌یداده‌بێت، به گۆڕینی ئه‌لفی
یه‌كه‌م بۆ "خودا"و ئه‌لفی دووه‌م بۆ "من" وایلێدێت: "له هه‌ر خودایه‌ك په‌یكه‌ر و قه‌د وقامه‌تی وه‌ك
من په‌یداده‌بێت"، به‌ڵام بابا تاهیر باوه‌ڕی به یه‌كخودایی هه‌بووه، بۆیه
ناكرێت بگوترێت له هه‌ر خودایه‌ك. . [41]
بابا تاهیر سۆفییه‌كی خواناسی هه‌رده‌وێڵ بووه. عیشقێكی
ئێزدانی سه‌رتاپای داگرتووه. ئه‌م عیشقه وایلێكردووه له مڵك و ماڵ و سامان و
دارایی دونیا خۆی بێبه‌شبكاتكه یارسانییه‌كان به‌مشتانه ده‌ڵێن "جیفه‌ی
دونیا"، جا هه‌رچه‌نده مرۆڤی ئێزدانپه‌رست و سۆفی له جیفه‌ی دونیا خۆی
دووربخاته‌وه، هێنده له ئێزدان نزیكده‌بێته‌وه:
همایونم سر كوهم وگن بی
سیر عالم كرم هر جا چمن بی
نه خون دیرم، نه مون دیرم نه سامون
دم مردن پر و بال كفن بی
واته:
هه‌ڵۆیه‌كم لووتكه‌ی كێوم وه‌ته‌ن بی (بوو)
سه‌یری عاله‌م ده‌كه‌م گشتی چه‌مه‌ن بی
نه خان دیرم نه مان دیرم نه سامان
ده‌می مردن په‌ڕوباڵم كه‌فه‌ن بی"
له ئایینی یارساندا مه‌به‌ست له هه‌ڵۆ به‌تایبه‌تی هه‌ڵۆی
سپی (شاهباز) یه‌كێتیی بوون و زاتی لایه‌زاله (ئێزدان)كه نوری ئه‌و دڵ و ده‌روونی
عاریفان رووناكده‌كاته‌وه:
خاتوون دایراك (ره‌مزبار) مه‌ره‌مۆ:
هه‌فته‌وان چه نوور شاهباز عادڵ
په‌ی شه‌رت مێردان تو كه‌رد وه حاصڵ
دایه ره‌مزبار به سوڵتان سه‌هاك ده‌ڵێت: ئه‌ی خاوه‌ندكار
بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و په‌یمان (شه‌رت)ه‌ی له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی خۆتت به‌ستبوون، هه‌فته‌وانه‌ت
له نوری خۆت خوڵقاند. مه‌به‌ست له شاهبازی عادڵ، خودایه..[42] جا چهه‌فته‌ن چهه‌فته‌وان، مادام له نوری ئێزدان
خوڵقێنراون و ئێزدانیش هه‌ڵۆیه‌كی سپییه، بۆیه بابا تاهیریش (كه یه‌كێكه له
هه‌فته‌ن) بۆی هه‌یه خۆی به هه‌ڵۆیه‌كی سپی بشوبهێنێت..[43] دیسانه‌وه له باره‌ی رووتوڕه‌جاڵیی خۆیه‌وه له
چوارینه‌یه‌كیدیكه‌دا ده‌ڵێت:
م‌و ێ‌ن رندم كه نامم بی قلندر
نه خوان دیرم نه مان دیرم نه‌لنگر
چو روز ێ‌یه بگردمگرد كویت
چو شو ێ‌یه بخشتان وانه‌م سر
كه‌واته:
من ئه‌و ره‌نده‌م كه ناوم بوو قه‌له‌نده‌ر
نا خان دیرم نه مان دیرم نه له‌نگه‌ر
كه رۆژ دادێ ده‌گه‌ڕیم گردی كێوت
كه شه‌و دادێ به خشتان داده‌نێم سه‌ر"