نووسینی: فه‌همی كاكه‌یی
بابا تاهیركه ته‌ركی دونیا ده‌كات به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌تی
بگاته خۆشه‌ویسته‌كه‌ی (كه ئێزدانه)، بۆیه رۆژ تائێواره به كێوه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت
تاكو بیدۆزێته‌وه. "واژه‌ی كێ‌و له ئایینی یارساندا پایه و مه‌قامی به‌نده‌گی
ده‌گرێته‌وه"..[44]واته به قۆناغه‌كانی ته‌سه‌وفدا ره‌تده‌بێتكه به
قۆناغی داوا (گل‌ب) ده‌ستپێده‌كات و له قۆناغی نیستی (فنا) ته‌واوده‌بێت..[45] بابا هه‌میشه له زیكر و فیكری خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا ده‌بێت،
هه‌میشه باس و مه‌دح و سه‌نای ده‌كات، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مشتانه به هیچ جێگایه‌كی
نا‌گه‌یه‌نن، كه‌سانێكیتر به‌ر له‌و چكه‌م و چ زۆر ئه‌و شتانه‌یان گوتووه و ئه‌مه‌ی
ئه‌م ده‌یڵێت ته‌نیا دووباره‌كردنه‌وه‌یه. ئه‌مجاره‌یان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئێزدان
رووه‌و زه‌ریا ده‌ڕوات:
چه واجم، ه‌ر چه واجم واته‌شان بی
سخن از بیش و از كم واته‌شان بی
بدریا م‌و شدم گوهر برێ‌رم
ه‌ر ێ‌ن گوهر كه دیدم وا ته‌شان بی
كه‌واته:
"چی بێژم، هه‌رچی بێژم گوتوویانه
قسه چ زۆر بێ یان كه‌م گوتوویانه
بۆ زه‌ریا چووم تا گه‌وهه‌ر ده‌ربێنم
هه‌ر ئه‌و گه‌وهه‌ره‌ی دیتم‌به تۆیانه (تۆ بووی)"
واته‌شان بی: گوتبوویان.
وا ته‌شان بی: له‌گه‌ڵ تۆیان بوو (مه‌به‌ستیان تۆ بووی).
بۆچی بابا تاهیر به‌ره‌و زه‌ریا ده‌ڕوات؟ چونكه به‌پیی
ئایینی یارسان یه‌كه‌م باره‌گا و مه‌كته‌بی ئێزدانی له زه‌ریادا بووه.
سه‌ید براكه مه‌ره‌مۆ:
چوار مه‌له‌ك ژ نور ساخت نه جه‌سه‌ی سڕ
وێش شی نه مه‌كته‌ب به‌تن ده‌ریای دوڕ
هه‌فتاد هه‌زار ساڵ نه دڵه‌ی دوڕ بی
دوڕ نه تای ده‌ریا په‌روه‌رده‌ی سڕ بی. . [46]
ئه‌ی بۆچی له زه‌ریادا به دوای دوڕ (گه‌وهه‌ر)دا ده‌گه‌ڕێت؟
چونكه ماوای خاوه‌ندكار كاتێ له دۆنی "یا" بووه، له‌ناو دوڕدا بووه:
ده‌روێش قولی كرندی مه‌ره‌مۆ:
وه دۆن "یا" بی، وه دۆن "یا" بی
ئه‌وسا پادشام وه دۆن "یا" بی
ماواش نه دوڕ بی، دوڕ نه ده‌ریا بی
نه یار نه یاوه‌ر، تاك و ته‌نیا بی . . [47]
هه‌ر ئه‌و كاته‌ش كه ئێزدان له دۆنی "یا"
بوو، له‌گه‌ڵ هه‌فته‌ندا بیابه‌سی (به‌یعه‌تبه‌ستن – په‌یمان)ی ئه‌زه‌لیی خاوه‌ندكاری
بڕیاردا. ئه‌و كاته بابا تاهیر له دۆنی یه‌قیق بوو، جا سه‌یر نییه ئێستاكه
جارێكیدی بابا به‌ره‌و زه‌ریا بڕواته‌وه و به دوای "یا"دا بگه‌ڕی تا
بیدۆزێته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی بابا تاهیر ئێزدان ده‌دۆزێته‌وه، ئیدی بۆی
ده‌رده‌كه‌وێت كه ماوای ئه‌و ته‌نیا زه‌ریا نییه، بگره ئه‌و له سارا و كێ‌و و ده‌شت
و هه‌موو شت و شوێنێكدا هه‌یه. ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌كه له هه‌موو شتێك‌دا به‌دیده‌كرێت،
ئه‌و عیشقێكه له هه‌ر زه‌ڕه‌یه‌كدا هه‌یه:
بصحرا بنگرم، صحرا ته وینم
بدریا بنگرم، دریا ته وینم
به‌رجا بنگرم، كوه و در و دشت
نشان از قامت رعنا ته وینم
كه‌واته:
"ده‌نۆڕمه سارا، سارا تۆ ده‌بینم
ده‌نۆڕمه زه‌ریا، زه‌ریا تۆ ده‌بینم
هه‌ركوێ ده‌نۆڕم كێ‌و و ده‌ر و ده‌شت
نیشانه‌ی باڵای ره‌عنای تۆ ده‌بینم"
ئیدی له خۆشیی ئه‌وه‌ی بابا خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆی ده‌دۆزێته‌وه،
له چاوی ئه‌و باده‌ی مه‌ی نۆشده‌كات. هه‌ر بۆیه له تاریكیی شه‌وی تاردا و له
ریگای پڕ له كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی حه‌قپه‌رستیدا ئه‌م مه‌سته و سه‌رخۆش. مه‌ستی
عیشقێكی ئێزدانییه كه هیچ شتێكیدی جێگای پێله‌قناكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رچی كۆسپ
و ته‌گه‌ره باده‌ی عیشقه‌كه‌ی له‌ده‌ستبخه‌ن، به‌ڵام باده ناشكێت، چونكه ئه‌م
هیچ گومانێكی به‌رامبه‌ر به مه‌عشوقه‌كه‌ی نییه و ئاماده‌یه له پێناوی ئه‌و
خۆشه‌ویستییه‌دا هه‌موو جۆره ناخۆشی و زه‌حمه‌تێك قه‌بووڵبكات، ئه‌گه‌ر نا خه‌ڵكیدیكه
چونكه بێسه‌بر و ته‌حه‌موول بوون و خۆشه‌ویستییان ره‌گی قووڵی نه‌بوو، باده‌ی مه‌ی
هه‌ر له ده‌ستیاندا شكا به‌بێ ئه‌وه‌ی بشكه‌وێت:
شب تاریك و سنگستان و م‌و مست
قدح از دست م‌و افتاد و نشكست
نگه دارنده‌اش نیكو نگه‌داشت
وگرنه صد قدح نفتاده بشكست
كه‌واته:
" شه‌و تاریك و به‌ردستانه و من مه‌ست
باده له ده‌ستم كه‌وت و نه‌شكه‌ست
چاودێره‌كه‌ی چاكی چاو لێ‌بوو
وه‌گه‌ر نا سه‌د باده‌ی نه‌كه‌وتو شكه‌ست"
ئه‌م پیاڵه (باده)ی مه‌یه، پیاڵه‌ی ره‌حمه‌ته كه هه‌موو
ئه‌وانه‌ی بڕوایان به ئایینی یارسان هه‌یه بۆیان هه‌یه نۆشیبكه‌ن؛ هه‌روه‌كو
بابا ناووس ده‌فه‌رموێ:
پیاڵه‌ی ره‌حمه‌تم وارده‌ن، نه‌وارده‌ن شه‌راو
كاوه‌ی مێرد "جه‌م"ه‌ن مه‌لای وه مه‌حراو [48]
هه‌ربۆیه‌ش ئه‌م مه‌ستییه مه‌ستیی مه‌ی نییه، به‌ڵكو
مه‌ستیی عیشقێكی ئێزدانییه:
شاخۆشین مه‌ره‌مۆ:
مستم ز خرابات ولی از می نه
نقلم همه نقلست حریفم شیئ نه [49]
مه‌ستی باده‌ی یه‌كبوونم نه مه‌ستی مه‌ی. مه‌زه‌ی ئه‌م
مه‌ستییه‌ی من ئه‌و قسانه‌ن كه ده‌یانكه‌م و حه‌ریفه‌كه‌م هیچی پێنییه". بابا تاهیر به هۆی تاعه‌ته‌وه هه‌میشه له‌گه‌ڵ دڵداره‌كه‌ی
ژووانی هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئێواره‌یه‌ك غافڵ بێت و پێینه‌كرێت بچێته خزمه‌تی، ئه‌وا
په‌ناده‌باته‌به‌ر ئه‌وانه‌ی ئه‌و ئێواره‌یه له تاعه‌ت غافڵ نه‌بوون و ده‌چێته
زیاره‌تی ئه‌وان:
خوشا ێ‌نان كه ه‌ر شامان ته وینند
سخن واته كرن واته نشینند
گر دسرسم نبی ێ‌یم ته وینم
بشم ێ‌نان بوینم كه ته وینند
كه‌واته:
خۆزگه‌م به‌وانه‌ی هه‌ر شامێ ده‌تبینن
قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و هاونشینن
گه‌ر ده‌سڕه‌سم نه‌بوو بێم و بتبینم
ده‌چمه خزمه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌تبینن"
د. مارف خه‌زنه‌دار پێیوایه كه بابا تاهیر لێره‌دا
جارێ نه‌گه‌یشتووه‌ته ویساڵی مه‌عشوقه‌كه‌ی، بۆیه به ناڕاسته‌وخۆ ئاواته‌خوازه
بیگاتێ له رێگای كه‌سانێكیتره‌وه كه به ویساڵ گه‌یشتوون[50]. به‌ڵام بابا
خۆزگه به‌وانه ده‌بات كه هه‌ر ئێواره‌یه‌ك مه‌عشوق ده‌بینن، واته ئه‌میش ده‌یبینێت
به‌ڵام هه‌ندێجار ده‌ستیناگات بچێته خزمه‌تی، بۆیه ده‌چێته خزمه‌تی ئه‌وانه‌ی
كه له چوونه‌خزمه‌ت غافڵنه‌بوون. پاش دۆزینه‌وه‌ی مه‌عشوق و نۆشكردنی جامی مه‌ی و سه‌ردانی
ده‌مه‌وئێواران، نه‌خته‌نه‌خته بابا خوو و ره‌وشت و خه‌سڵه‌ته‌كانی خۆی داده‌ماڵێت
و به خه‌سڵه‌ت و سیفه‌ته‌كانی ئه‌و خوو ده‌گرێت و ده‌گاته دواپله‌ی سۆفیگه‌ری كه
قۆناخی نیستی (فه‌نا)یه و ئیدی له‌بۆی جوداناكرێته‌وه كه عاشق كییه و مه‌عشوقكییه:
اگر دل دلبر و دلبر كدام است
وگر دلبر دل بو دل را چه نام است
دل و دلبر به‌م ێ‌میته وینم
نزونم دل كه و دلبر كدام است
كه‌واته:
گه‌ر دڵ دڵبه‌ر بێ، ئه‌ی دڵبه‌ر كییه
گه‌ر دڵبه‌ر دڵ بێ، دڵ له كام جێیه (ناوی چییه)
هه‌م دڵ هه‌م دڵبه‌ر، ئامێته‌ی یه‌كن
نازانم دڵ كام و دڵبه‌ریش كێیه"
سۆفییه‌كی رێگای راستان، رێگای یارسان، بۆئه‌وه‌ی رێگای
یاری بباته‌سه‌ر و له ده‌فته‌ری یاراندا تۆماربكرێت، پێویسته بگاته ئه‌م قۆناغی
نستییه‌ی بابا تاهیر پێیگه‌یشتووه. یه‌كێك له پیرانی یارسان فه‌رموویه‌تی:
نیستان و نیستی راشان به‌رد وه سه‌ر
هه‌ستان كه‌ی مه‌لان وه سه‌بت ده‌فته‌ر[51]
یه‌كێك له‌و چوار كۆڵه‌كه‌یه‌ی ئایینی یارسانی له‌سه‌ر
دامه‌زراوه نابودكردنی غورور، لووتبه‌رزیی، خۆبه‌زلزانینن، خۆپه‌سه‌ندكردن و هه‌واوهه‌وه‌سی
نه‌فسانییه، بۆئه‌وه‌ی سه‌ره‌نجام مرۆڤ خۆی ئاماده و ته‌یاربكات تاكو بوونی ئه‌م
ئامێته‌ی بوونی ئێزدان بێت، واته له‌ناو ئێزداندا فانیبێت (بگاته قۆناخی نیستی). له ده‌فته‌ری یاریدا هاتووه، هه‌ر وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌مانپێیكرد:
یاری چار چێوه‌ن باوه‌ری وه جا
پاكی و راستی و نیستی و ره‌دا [52]
گه‌یشتن به قۆناخی نیستی ئاوات و ئامانجی هه‌موو سۆفییه‌كه.
حافیزی شیرازی[53] ده‌ڵێت:
میان عاشق و معشوق هیچ حایل نیست
تو خود حجاب خودی حافڤ از میان برخیز[54]
كه‌واته:
"له نێوان عاشق و مه‌عشوقدا هیچ په‌رده‌یه‌ك نییه
تۆ خۆت ئه‌و په‌رده‌یه‌ی حافیز، له‌وبه‌ینه لاچۆ"
واته مه‌به‌ستی حافیز ئه‌وه‌یه كه ئه‌و په‌رده‌یه
لاببات و بگاته مه‌عشوقه‌كه‌ی، جا ئه‌گه‌ر په‌رده‌كه خودی حافیز بێت، پێویسته
حافیز بگاته نیستی. بابا تاهیر توانیویه‌تی ئه‌و په‌رده‌یه لا ببات و له‌گه‌ڵ مه‌عشوقه‌كه‌ی
ببێته یه‌ك، تا ئه‌و راده‌یه‌ی ئیدی بۆی جودانه‌كرێته‌وه كه عاشق كێیه و مه‌عشوقكێیه. "حوسێن بن مه‌نسور ئه‌لحه‌لاج" فه‌رموویه‌تی: "حقیقه المحبه قیامك مع محبوبك بخلع أوصافك و
اڵاتصاف بأوصافه"[55] "عیشقی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه كه سیفه‌ته‌كانی خۆت
داماڵیت و به سیفه‌ته‌كانی مه‌عشوقه‌كه‌ت خوو بگریت".
جا كه سۆفی گه‌یشته قۆناخی نیستی و بوونی ئه‌م ئاوێته‌ی
بوونی ئێزدان بوو و ئێزدانیش نهێنییه، بۆیه ئه‌میش ده‌بێته به‌شێك له‌و نهێنییه
كه نابێت بدركێنرێت. ئه‌مه له ئایینی یارساندا پێیده‌ڵێن: "سڕ كه‌سنه‌زان".
ئه‌م نهێنییه به لای سۆفییه‌كه‌وه رازی دڵه كه جگه‌له خاوه‌ن دڵان كه‌سیتر
پێینازانێت، یان بۆ كه‌سێكیتر باسناكرێت. رازی دڵی یاران سووتان و توانه‌وه‌یه له‌ناو
خۆشه‌ویستیدا، ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا بابا تاهیر ئه‌م رازه‌ی بۆ خه‌ڵكیتر گێڕابێته‌وه،
سه‌ره‌نجام وا كه‌وتووه‌ته‌وه كه له‌م چوارینه‌یه‌دا باسیده‌كات:
نمیدانم كه رازم وا كه واژم
غم سوز و گدازم را كه واژم
چه واژم ه‌ر كه ژونه بنگره فا‌ش
دگر راز و نیازم وا كه واژم
كه‌واته:
"نازانم كه من رازم به كێ بێژم
خه‌می سووتانی دڵم به كێ بێژم
چ بێژم هه‌ركێ زانیی فاشی ده‌كا (ئاشكرای ده‌كات)
ئیدی راز و نیازم به كێ بێژم"
جا بۆ ئه‌وی ئه‌م رازی دڵه هه‌ر به نهێنی بمێنێته‌وه،
ده‌بێت سڕێك بێت و ته‌نها له دڵی یاراندا بپارێزرێت. ئه‌م نهێنییه به لای
یارسانه‌كانه‌وه هێنده پیرۆزه كه له كۆبوونه‌وه ئاییه‌نییه‌كاندا سوێندی
پێده‌خورێت یان په‌نای بۆ ده‌برێت؛ بۆ نموونه له كاتی په‌نابردندا ده‌گوترێت:
"یا سڕ سینه‌ی یار". جا ئه‌گه‌ر بابا تاهیررازی دڵی خۆیی له‌لای غه‌یری
خاوه‌ن دڵان باس كردبێت و پاشان رازه‌كه فاشكرابێت، حه‌قی خۆیه‌تی ئیدی ئه‌و راز
و نیازه‌ی خۆی به كه‌س نه‌ڵێت:
بكس درد دل م‌و واتنی نه
كه سنگ از ێ‌سمون انداتنی نه
بم‌و واجن ترك یار خود كه
كسیس یارم كه تركش واتنی نه
كه‌واته:
"به كه‌س رازی دڵم گوته‌نی نییه
به‌رد له ئاسمانه‌وه كه‌وته‌نی نییه
پێمده‌بێژن ته‌ركی یاری خۆت بكه
كه‌سێكه یارم ته‌رككرده‌نی نییه"
"واتنی نه"ی دووه‌م: مه‌به‌ست له‌وه‌یه كه
ناكرێت. نه‌دركاندنی نهَنیی دڵ له‌لای سۆفییه‌كان باوبووه، مه‌نسوری
حه‌للاج فه‌رموویه‌تی:
"أسرارنا بكر لا یخگر فیها إلا خاگر الحق".[56] واته: نهێنییه‌كانی ئێمه (وه‌كوكچێكی) باكره‌ن، جگه‌له
ئه‌ندێشه‌ی حه‌ق شتێكی‌تر رێگایان پێنابات.
حافیزی شیرازی فه‌رموویه‌تی:
مصلحت نیست كه از پرده برون افتد راز
ورنه در مجلس رندان خبری نیست كه نیست.[57]
كه‌واته:
"مه‌سڵه‌حه‌ت نییه له په‌رده‌وه راز بچێته ده‌رێ
وه‌گه‌رنا له مه‌جلیسی ره‌ندان چ باسێ نامێنێ"
به‌پێی ئایینی یارسان، كه‌سانێ كه مرۆڤی راستیپه‌رست بن
و هیوای دیداری حه‌ق له دڵیان‌دا بێت و عاشقی رێی راستی بن، پێویسته له‌سه‌ریان
هه‌ر ده‌رد و به‌ڵایه‌ككه له‌و رێگایه‌دا تووشیانده‌بێت قبووڵیبكه‌ن و مرۆڤی
یارسانی ده‌بێ به‌ڵاكێش بێت.
سوڵتان سه‌هاك فه‌رموویه‌تی:
پیره بلاكش
گر مرد لقائی بیا بلا كش
مرد بی بلا مرد لقا نیست[58]
جا بابا تاهیریش كه دۆنی باوه یادگاره و عاشقی رێی
راستییه، پێویسته له‌سه‌ری وه‌كو هه‌ر مرۆڤێكی راستیپه‌رست تاڵی و سوێری و سه‌ختیی
ئه‌و رێگایه‌ی هه‌ڵیبژاردووه، قبوولبكات:
عاشق اون بی كه دایم در بلا بی
ایوب ێ‌سا بكرمون مبتلا بی
حسن ێ‌سا بنوشه كاسه‌و زه‌ر
حسین اسا شه‌ید كربلا بی
كه‌واته:
"عاشق كه‌سێكه دایم له به‌ڵا بێ
ئه‌یووبئاسا به كرمان موبته‌لا بێ
حه‌سه‌ن ئاسا بنۆشێ جامی زهه‌ر
حوسێنئاسا شه‌هیدی كه‌ربه‌لا بێ" [59]