نووسینی: فه‌همی كاكه‌یی
هه‌رده‌رباره‌ی سه‌ختی ژیانی
یارانی حه‌ق له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ شاخۆشین بابا تاهیر باسی عشقی خۆیی بۆ
ده‌كات و ده‌فه‌رموێت:
هر كس شاهش تویی حالش همینه
سرینش خشت و بالینش زمینه
جرمم اینست كه تو را دوست دیرم
هر ێ‌ن كه یارش تویی حالش چنینه[60]
به‌ڵام هه‌موو كه‌سێك عاشق نییه
و ئاماده نییه تاڵی و سوێری بچێژێت و رێگای سه‌خت بگرێته‌به‌ر، بگره هه‌ندێك نه
ته‌نیا ئه‌و ئاماده‌گییه‌یان تێدانییه، به‌ڵكو بێئه‌مریش ده‌كه‌ن. بێئه‌مرییه‌ك
تا ئه‌وڕاده‌یه‌ی بابا تاهیر نائومێدبكات و وه‌كو مرۆڤێكیش خۆی به هاوبه‌شی ئه‌و
خه‌ڵكه مه‌عسییه‌تكاره بزانێت. ته‌نانه‌ت بابا تاهیرهیچ ئومێدێكیشی نه‌بێت له‌وه‌ی
كه ئه‌و خه‌ڵكه به‌شی ئه‌وه‌یان پێوه مابێت رێگای چه‌وت به‌رده‌ن و رێگای راست
هه‌ڵبژێرنه‌وه:
از ێ‌ن روزی مارا ێ‌فریدی
بغیر از معصیت چیزی ندیدی
خداوندا بحق ه‌شت و چارت
زموبگژرشتر دیدی نه‌دیدی
كه‌واته:
"له‌و
رۆژه‌ی را كه ئێمه‌ت هێنایه‌دی
بێ له بێئه‌مری هیچت لێماننه‌دی
خودایه بۆ خاتری هه‌شت و چوارت
لێمانگه‌ڕێ حوشترت دیت و نه‌دی"
[61]
لێره‌دا بابا تاهیر له ئێزدان
ده‌پاڕێته‌وه كه له‌به‌ر خاتری هه‌شت و چوار له‌و خه‌ڵكه گوناه‌كاره خۆشبێت و
لێیانگه‌ڕێ وه‌كو ئه‌وه‌ی هیچیان نه‌كردبێت. باشه ده‌بێ ئه‌م هه‌شت و چواره
چی بێت؟ تاكو ئێستا هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م چوارینه‌ییه‌یان لێكداوه‌ته‌وه،
چوار و هه‌شتیان خستووه‌ته سه‌ر یه‌ك دوازده ئیمامیان لێدروستكردوون[62]. هه‌ڵبه‌ته
ئه‌گه‌ر چوارینه‌كانی بابا تاهیر له ده‌ره‌وه‌ی كارتێكردنی فه‌لسه‌فه‌ی یارسان
لێكبدرێته‌وه، ئه‌وه مه‌زه‌نده‌ی زۆربه‌ی ده‌چێت به لای دوازده ئیمامدا، به‌لام
خۆ بابا تاهیر ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی له دوازده ئیمام بووایه ده‌یتوانی یه‌كسه‌ر
بێژێت دوازده و ئیدی پێویستی به‌و هه‌شت و چواره نه‌ده‌كرد. بابا تاهیر له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی یه‌كێكه له هه‌فته‌ن و دۆنی باوه یادگاره حه‌قوایه له‌به‌ر تیشكی
بیروباوه‌ڕی ئایینی یارسان چوارینه‌كانی لێكبدرێنه‌وه، ئه‌وده‌م مه‌به‌ست له هه‌شت:
هه‌شت ته‌ن ده‌بێت[63]، هه‌روه‌ها مه‌به‌ست له چوار: چوار ته‌ن ده‌بێت(64].
واته خوادایه له‌به‌ر خاتری هه‌شت
ته‌ن و چوار ته‌ن، لێمانببووره‌كه هه‌شت ته‌ن بریتییه‌له هه‌فته‌وانه و ئێزدان
به خۆی له بیابه‌سی ساجناریدا[65]هه‌روه‌هاچوار ته‌ن بریتییه‌له چوار مه‌له‌ك
(مه‌لائیكه)كه بابا تاهیر خۆی یه‌كێكه له چوار ته‌ن له ده‌وره‌ی شاخۆشیندا،
چوارته‌نیش بازنه‌یه‌كی ناو هه‌فته‌نه. لایه‌نێكیدیكه‌ی چوارینه‌كانی
بابا تاهیر سكاڵایه له ده‌ستی نایه‌كسانیی باری ژیانی خه‌ڵك. بابا ناڕه‌زایی خۆی
به‌رامبه‌ر چه‌رخی گه‌ردوون ده‌رده‌بڕێت كه سامان و دارایی به شێوه‌یه‌كی
ناعادیلانه به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌شكردووه. ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه
هێندێك له‌وپه‌ڕی خۆشگوزه‌رانیدا بژین و هێندێكیش ژیانی كوله‌مه‌رگی به‌رنه‌سه‌ر.
بابا تاهیر ئه‌م ناڕه‌زاییه‌ی خۆی یه‌كسه‌ر رووبه‌رَووی ئێزدان ده‌كاته‌وه:
اگر دستم رسد بر چرخ گردون
از او پرسم كه این چونست و ێ‌نچون
یكی را داده‌و صد گونه نعمت
یكی را قرص جو ێ‌لوده در خون
كه‌واته:
"گه‌ر ده‌ستم
ده‌گا به چه‌رخی گه‌ردوون (ئاسمان، خودا)
لێیده‌پرسم كه ئه‌م چۆنه و ئه‌و
چوون (چۆن)
به كه‌سێكت داوه سه‌د جۆره
نیعمه‌ت
به كه‌سێ نانی جۆ ئالووده به
خوون (خوێن)
واته ئه‌وه‌ی نانه جۆكه‌ی په‌یداكردووه،
خوێنی بۆ رشتووه و بۆ دابینكردنی خۆی بۆ ماندووكردووه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت
كه ئه‌وانه‌ی مڵك و سامانی و دارایی فره‌یان هه‌یه و له ناز و نیعمه‌تدا ده‌ژین،
به خۆڕایی ئه‌و سامانه و داراییه‌یان ده‌ستكه‌وتووه، وه‌گه‌رنا ده‌بووایه بۆ
په‌یداكردنی نانێكی جۆ ئه‌وانیش خوێنی جگه‌ریان بڕشتایه. له كۆتاییدا واده‌كه‌وێته‌وه
كه خۆشگوزه‌رێنه‌ران ڕه‌نجی هه‌ژارانیان دزیوه. ئه‌مه‌شیان به‌ڵگه‌یه‌كه بۆ
بێدادی و ناڕه‌وایی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی بابا تاهیری تێداژیاوه‌كه خێروبێر به شێوه‌یه‌كی
نادروست دابه‌شكراون و هێندێك له‌سه‌ر حیسابی هێندێكیدیكه له ناز و خۆشی‌دا
رایانبواردووه‌كه هه‌ر وا بووه و هه‌ر وا ده‌بێ [66].
هه‌ر له‌مه‌ڕ رۆژگاری خۆیه‌وه
بابا تاهیر له چوارینه‌یه‌كیتردا سكاڵاده‌كات و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت، كه ده‌وران
كه‌وتووه‌ته ده‌ستی هه‌ندێك نامه‌رده‌وه. هه‌ڵبه‌ته هه‌ر ئه‌وانه‌شن كه بوونه‌ته
هۆی ئه‌و جیاوازییه‌ی ناو چینه‌كان و دابه‌شنه‌كردنی دارایی به شێوه‌یه‌كی دروست.
بابا تاهیر به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ناڕه‌زاییه‌كه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر به كاربه‌ده‌ستان
ده‌رده‌بڕێت و به ئاشكراش ده‌ڵێت كه ئه‌م چاوه‌ڕێی ده‌ورانێكیتر ده‌كات، واته
ده‌سه‌ڵاتێكیدیكه كه دادپه‌روه‌ر بێت، به‌ڵام ئه‌و په‌یمانه‌ی بابا ده‌یدات له‌وه
تێناپه‌ڕیت كه ئه‌م داده‌نیشێت و چاوه‌ڕێی ئه‌و رۆژه ده‌كات، واته ئه‌م به خۆی
بۆ هێنانه‌دیی ئه‌و رۆژه رۆڵێكی كاریگه‌ر نابینێت، ره‌نگه له سۆفییه‌كیش هێنده‌ی
په‌یوه‌ندیی به لایه‌نی دونیاییه‌وه بێت چاوه‌ڕوانیی له‌وه زیاتری لێنه‌كرێت.
سرم چون گوی در میدان بگرده
دلم نز عه‌د و نز پیمان بگرده
اگر دوران بنامردان بمونه
نشینم تا دگر دوران بگرده
كه‌واته:
"سه‌رم
وه‌ك گۆیه‌ك له مه‌یدان بگه‌ڕێ
دڵم به ده‌ور عهه‌د و په‌یمان
بگه‌ڕێ
ئه‌گه‌ر ده‌وران بۆ نامه‌ردان
بمێنێ
ده‌نیشم تا ده‌ورانیتر بگه‌ڕێ"
هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌وڵوێسته
نائه‌كتیڤه بۆ لابردنی كاربه‌ده‌ستانی نادادپه‌روه‌ر، به‌لام بابا تاهیر په‌یمانی
خۆی ده‌باته‌سه‌ر ئه‌گه‌رچی له پێناویدا سه‌ری خۆیشی دانابێت.
له چه‌ند چوارینه‌یه‌كیتردا،
بابا نائومێدیی خۆی ده‌رده‌بڕێت، چ به‌رامبه‌ر به خۆی و چ به‌رامبه‌ر به كردگار،
ره‌نگه ئه‌م نائومێدییه له‌پاش مردنی فه‌ره‌یدوونی كوڕی تووشی بووبێت. بابا
تاهیر خه‌م دایده‌گرێت و دونیای له‌به‌رچاوره‌شده‌بێت:
ز كشت خاگرم جز غم نرویو
ز باغم جز گل ماتم نرویو
ز صحرای دل بیحاصل م‌و
گیاه ناامیدی هم نرویو
كه‌واته:
"له
دڵمدا بێجگه له خه‌م چ ناڕوێ
له باخم بێگوڵی ماته‌م چ ناڕوێ
له سارای دڵی بێبه‌ری مندا
ته‌نانه‌ت گیای نائومێدییش هه‌ر ناڕوێ"
به ره‌تبوونی رۆژگار بابا تاهیر
له‌ناو خه‌مدا قاڵده‌بێته‌وه، ئیدی وا هه‌ستده‌كات كه به بێخه‌م هه‌ڵناكات. خه‌می
ده‌بێته هۆگر و یار و هاوده:
غمم غم بی و غمخوار دلم غم
غمم هم مونس و هم یار و همدم
غمم نه‌له كه م‌و تنها نشینم
مریزا بارك الله مرحبا غم
كه‌واته:
"خه‌مم
خه‌م بوو، خه‌مخۆری دڵیشم خه‌م
خه‌مم هه‌مهۆگر و هه‌م یار و
هاوده‌م
خه‌مم نه‌یهێشت كه من ته‌نیا
بنیشم
ده‌ستخۆش و باره‌كه‌ڵڵا، ئافه‌رین
خه‌م"
ئه‌م خه‌مه‌ی بابا تاهیر خه‌مێكی
ئاسایی نییه، بگره خه‌مه‌كه به‌خۆیشی خه‌مخۆری دڵی بابایه. ئه‌م خه‌مه هێنده
به‌وه‌فایه كه نه‌یهێشتووه بابا تاهیر ته‌نیا بمێنێته‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش بابا ده‌ستخۆشیی
لێده‌كات كه هێنده یارێكی به‌وه‌فایه. خۆشبه‌حاڵی بابا تاهیركه خه‌م هاوده‌میه‌تی
و گوێیلێده‌گرێت، حاڵی حافیزی شیرازی په‌ریشانه كه له چوارینه‌یه‌كی خۆیدا‌ده‌ڵێت:
نی قصه‌و ێ‌ن شمع چگل بتوان گفت
نی حال دل سوخته‌دل بتوان گفت
غم در دل تنگ م‌و از ێ‌نست كه
نیست
یك دوست كه با او غم دل بتوان
گفت(67)
به‌ڵام هه‌ر حافیز به‌خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه
و له چوارینه‌یه‌كیتردا قسه‌كانی بابا تاهیر دووباره‌ده‌كاته‌وه:
من حاصل عمر خود ندارم جز غم
در عشق ز نی‌ك و بد ندارم جز غم
یكهمدم با وفا ندارم جز درد
یك مونس نامزد ندارم جز غم[68]
خه‌می بابا تاهیر له ئه‌نجامی
نائومێدییه‌كه تووشیبووه و وایلێده‌كات كه بیر له بوونی مرۆڤ بكاته‌وه، بۆچی
دێته ئه‌م دونیایه؟ بۆچی تووشی ئه‌م باره ناهه‌موار و خه‌م و خه‌فه‌ته ده‌بێت؟
بۆچی كۆچده‌كات؟ ئه‌ی باشتر نه‌بوو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نه‌خوڵقایه؟ بابا رووده‌كاته
فه‌له‌ك و ده‌بێژێت":
فلك برهم زدی ێ‌خر أساسم
زدی بر خمره‌و نیلی لباسم
اگر داری برات از قصد جانم
بكن ێ‌خر ێ‌ز این دنیا أساسم
كه‌واته:
"فه‌له‌ك
تێكتدا ئاخری ئه‌ساسم
كێشات له خومی كه‌وه لیباسم
ئه‌گه‌ر نیازته قه‌سدی گیانمكه‌ی
ده هه‌ڵكه‌نه له‌م دونیایه ئه‌ساسم"
خوادایه تۆ هێنده جه‌ورت له‌گه‌ڵدا
كردم تا ئه‌وڕاده‌یه‌ی پایه و بناغه‌ت تێكدام. هێنده تووشی نه‌گبه‌تی و به‌دبه‌ختیت
كردم تاكو جلوبه‌رگت له خوم هه‌ڵكێشام. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت قه‌سدی گیانم بكه‌یت و
بمكوژیت، خۆ هه‌ر له بناغه‌وه ره‌گی من (وه‌ك مرۆڤێك) له‌م دونیایه هه‌ڵكێشه. ئه‌م ناڕه‌زایی و ره‌تكردنه‌وه‌یه
وا له بابا تاهیر ده‌كات یاخیببێت و ئه‌م یاخیبوونه وه‌كو پیشه‌یه‌ك له‌قه‌ڵه‌مده‌دات
و پاشان وه‌ك گوناه، جا خوای ده‌كرد خه‌ڵكیدی له بێگوناهیدا ده‌بوونه فریشته.
ئه‌م ریشه‌ی یاخیبوونه‌ی ده‌گێڕێته‌وه بۆ حه‌وا و ئاده‌م كه ئه‌وانیش بێقسه‌یی
خودایان كرد و سه‌ره‌نجام به سێوخواردنه‌كه ته‌واوبوو و ئیدی له به‌هه‌شت ده‌ركران:
م‌و ێ‌ن رندم كه عصیان پیشه
دیرم
بدستی جام و دستی شیشه دیرم
اگر تو بیگوناه‌ی رو ملك شو
م‌و از حوا و ێ‌دم ریشه دیرم
كه‌واته:
" من ئه‌و
ره‌نده‌م یاخیبوون پیشه دیرم
به ده‌ستێ جام و ده‌ستی شووشه
دیرم
گه‌ر تۆ بێگوناهی ببه به مه‌له‌ك
من له حه‌وا و ئاده‌م را ریشه
دیرم"
دیرم: هه‌مه
دیاره له قۆناخی پیریدا كه
ئیدی مه‌رگی لێنزیكده‌بێته‌وه، ئاوڕێك له رابردووی خۆی ده‌داته‌وه و قۆناخی
یاخیبوونی خۆی دێته‌وه به‌رچاو؛ ئه‌وده‌م به‌مشێوه‌یه ئامۆژگاریی خۆی ده‌كات:
مكن كاری كه بر پا سنگت ێ‌یو
جهان به این فراخی تنگت ێ‌یو
چو فردا نامه خواه‌ون نامه
خواه‌ند
ترا از نامه خواندن ننگت ێ‌یو
كه‌واته:
"مه‌كه
كارێ كه بێته به‌ر پێت سه‌نگ (به‌رد)
ئه‌م جیهانه له‌به‌رچاوت ببێ ته‌نگ
سبه‌ی داوای كردارنامه‌ت لێده‌كه‌ن
له نامه‌خوێندن با تووشت نه‌بێ
نه‌نگ"
واته هێنده خۆت گوناهبارمه‌كه
سبه‌ی كه رۆژی حیسابه، له خوێندنه‌وه‌ی كردارنامه‌كه‌ت شه‌رمداتبگرێت.هه‌ربۆیه
بابا تاهیرهه‌وڵده‌دات هه‌رچیی له توانادایه بیكات تاكو باری خۆی سووكتربكاته‌وه،
چونكه ئیتر ئۆغر به‌ره‌و خودایه و رۆژرۆژی سزا و پاداشته. ئه‌م رێگایه‌ش رێگایه‌كی
سه‌خت و دژواره و مرۆڤ هه‌رچه‌ندی پێبكرێت به گوناهی كه‌متره‌وه بچێته به‌ر
باره‌گای ئێزدان:
دلا راهت پر از خار و خسك بی
گژارت بر سر چرخ و فلك بی
گر أز دستت برێ‌یه پوست أز تن
بر ێ‌ور تا كه بارت كمترك بی
كه‌واته:
"ئه‌ی دڵ
رێگات پڕ له پێكوڵه و دڕك بی
گوزورگای تۆ به‌سه‌ر چه‌رخ و فه‌له‌ك
بی
گه‌ر له ده‌ستت دێ پێست داماڵی
له ته‌ن
دایماڵه تاكو بارت كه‌متره‌ك بی"
واته: ئه‌ی دڵ "ئه‌ی بابا
تاهیر" رێگای تۆ به‌ره‌و خودایه، ده گوناهی خۆت هه‌ڵوه‌رێنه و ئه‌گه‌ر كرا
پێستیشت داماڵی، بیكه؛ به‌ڵكو به بارێكی سووكتره‌وه بچیته حوزوری خودا. هه‌ر
بۆیه بابا نه‌كهه‌ر ده‌یه‌وێت پێست داماڵێت، به‌ڵكو خۆیشی له‌و خۆشه‌ویستییه
ئێزدانییه‌دا وا بسووتێنێت كه ئیدی مشتێ خۆڵه‌مێشی لێنه‌مێنێت. به‌مشێوه‌یه ئیتر
خودێ چاوی پڕ له فرمیسك و په‌شیمانیی بابا تاهیریش نابینێت:
بمیرم تا ته چشم تر نه‌وینی
شراره ێ‌ه پر ێ‌ژرنوینی
چنان از ێ‌تش عشقت بسوجم
كه از م‌و رنگ خاكستر نه‌وینی
كه‌واته:
"بمرم
تاكو تۆ چاوی ته‌ڕ نه‌بینی
بڵێسه‌ی ئاهی پڕ ئاگر نه‌بینی
وه‌ها له ئاگری عیشقت بسوزێم
كه له من ره‌نگی خاكسته‌ر نه‌بینی"
خاكسته‌ر: خۆڵه‌مێش
له جێگایه‌كیتردا هاتووه:
"كه از م‌و مشت خاكستر نوینی" به‌مشێوه‌یه بابا تاهیر وه‌كو
مرۆڤێكی خواناس، سۆفی و په‌ریشان، ده‌بێته مشتێك خاك، تا له‌و خاكه‌ی ئه‌وه‌وه
خه‌ڵكێكی په‌ریشانیدی بخوڵقێنرێت، هه‌ر وه‌كو ئه‌م به‌خۆی له بنه‌ڕه‌تدا له خاكی
دڵپه‌ریشانان خوڵقێنراوه:
مرا نه سر نه سامان ێ‌فریدند
پریشانم پریشان ێ‌فریدند
پریشان خاگران رفتند در خاك
مرا از خاك ایشان ێ‌فریدند
كه‌واته:
"من بێسه‌ر
و بێسامان خوڵقێنراوم
په‌رێشانم په‌رێشان خوڵقێنراوم
دڵپه‌رێشانان چوونه ژێر خاكه‌وه
ئه‌من له خاكی ئه‌وان
خوڵقێنراوم"
به‌پێی نووسخه‌كه‌ی "وحید
دستگردی" ژماره‌ی ئه‌و چوارینانه‌ی گومانیان لێناكرێت و به به‌ڵگه‌وه هی
بابا تاهیرن (296)چوارینه‌یه. ئه‌وانه‌ی گومان وایه هی ئه‌و نه‌بن (70)چوارینه‌ن،
كه له‌به‌ر جیاوازیی ده‌ربڕین و نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی‌پێویست گومان ده‌كرێت هی بابا
تاهیر نه‌بن[69]. له نوسخه‌یه‌كیتری دیوانه‌كه‌دا هاتووه كه ژماره‌ی چوارینه‌كان
366 چوارینه‌یه[70]. ئارامگای بابا تاهیر له رۆژاوای
شاری "هه‌مه‌دان"ه[71] تێبینی: زۆربه‌ی چوارینه‌كانی
بابا تاهیر له سه‌رچاوه‌ی ژماره (2)ه‌وه وه‌رگیراون، له‌لایه‌ن نووسه‌ری ئه‌م
بابه‌ته‌وه خراونه‌ته‌سه‌ر زاراوه‌ی كرمانجیی خواروو، هه‌وڵێكی زۆر دراوه كه
مانا و مه‌به‌ستی چوارینه‌كان به ئه‌مانه‌ته‌وه بگوێزرێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌یته
فارسییه‌كانیش له‌لایه‌ن نووسه‌ره‌وه‌كراونه‌ته كوردی.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
په‌راوێزه‌كان:
1. سه‌رچاوه‌ی
ژماره 2 لاپه‌ڕه 12.
2. سه‌رچاوه‌ی
ژماره 10 لاپه‌ڕه 22.
3. كه‌ركووك
به مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌كیی باوه‌ڕمه‌ندانی یارسان داده‌نرێت له باشووری كوردستان.
ده‌كرێت بگوترێت ئه‌مڕۆكه ئه‌مشاره بووه‌ته پایته‌ختی ئه‌م باوه‌ڕمه‌ندانه.
4. سه‌رچاوه‌ی
ژماره 13، لاپه‌ڕه 329
5. له
لاپه‌ڕه 137ی سه‌رچاوه‌ی ژماره 6دا هاتووه كه سوڵتان سه‌هاكچووه‌ته دۆنی حاجی
به‌كتاشه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه راست نییه، سوڵتان زاتمیوانی حاجی به‌كتاش بووه،
واته زاتی سوڵتان له قاڵبی حاجیدا میوان بووه. حاجی به‌كتاش له ساڵی 738ی
كۆچی‌دا وه‌فاتیكردووه.
6. سه‌رچاوه‌ی
ژماره 5، به‌یته‌كانی 7832 و 7838 لاپه‌ڕه 404 و 405
7. سه‌رچاوه‌ی
ژماره 5، به‌یتی 10883، لاپه‌ڕه 558
8. سه‌چاوه‌ی
ژماره 1. پێشه‌كی، كه له‌لایه‌ن "بهمن بستان"ه‌وه نووسراوه.
9. سه‌رچاوه‌ی
ژماره 2، پێشه‌كی.
10.سه‌رچاوه‌ی ژماره 3، لاپه‌ڕه
148
11.سه‌رچاوه‌ی ژماره 4 لاپه‌ڕه 3
12. سه‌رچاوه‌ی ژماره23 لاپه‌ڕه 85
13. سه‌رچاوه‌ی ژماره 21 لاپه‌ڕه
74
14. سه‌رچاوه‌ی ژماره 21 لاپه‌ڕه
70
15. جه‌یحوون یان ئامو ده‌ریا،
رووبارێكه سه‌رچاوه‌كه‌ی له چیای"پامیر"ی هیندستانه و به ئاسیای
سۆڤیه‌تدا ره‌تده‌بێت تا ده‌ڕژێته ناو زه‌ریای "ئارال"ه‌وه. بڕوانه
سه‌رچاوه‌ی19
16. سه‌رچاوه‌ی ژماره 13 لاپه‌ڕه
329
17. سه‌رچاوه‌ی ژماره 11، لاپه‌ڕه
198
18. سه‌رچاوه‌ی ژماره 11لاپه‌ڕه
200
19. سه‌چاوه‌ی ژماره 3، لاپه‌ڕه‌كانی
148، 149، 150
20. ده‌فته‌ری یاری: ئه‌و ده‌فته‌رانه‌ن
كه په‌یڕه‌وانی یارسان سرووده ئاینییه‌كانی خۆیانیان تێداتۆماركردووه، هه‌ره‌ها
"كڵام"یشیان پێده‌گوترێت.
21. خۆشین: نازناوه بۆ (موباره‌ك
شا)ی لوڕستانی، كه له سه‌ده‌یچواره‌می كۆچی له لوڕستان په‌یدابووه و هاوچه‌رخی
بابا تاهیر بووه. بڕوانه سه‌رچاوه ژماره 10، لاپه‌ڕه 30
22. چه‌پ و ده‌س: بازنه‌ی زیكری
یارسانییه‌كانه، كه به ئاوازی ته‌میره سرووده ئاینییه‌كانی تێداده‌گوترێته‌وه.
23. مسته‌فا داودان: یه‌كێكه له هه‌فته‌ن
كه یارانی نزیكی سوڵتان سه‌هاك بوون:جبریل (بنیامین)، ئیسرافیل (داود)میكائیل (موسی)وه حوكم وه‌دوودعزرائیل (مسته‌فا)،حورئه‌لعه‌ین
(ره‌زبار) یه‌قیق (ئێوه‌ته‌ن)، عه‌قیق (عه‌له‌مدار) بڕوانه سه‌رچاوه‌ی ژماره ،
لاپه‌ڕه 323
24. بڕوانه سه‌رچاوه‌ی ژماره 5، به‌یته‌كانی
5653، 5677 لاپه‌ڕه 293، 393
25. سه‌رچاوه‌ی ژماره 22، لاپه‌ڕه
49
26. سه‌رچاوه‌ی‌ژماره 10، لاپه‌ڕه
195
27. سه‌رچاوه‌ی‌ژماره 10، لاپه‌ڕه
199
28. سوڵتان سه‌هاك: كوڕی شێخ عیسای
به‌رزنجه‌یه و نۆژه‌نكه‌ره‌وه‌ی ئایینی یارسانه. له سه‌ده‌ی حه‌وته‌می كۆچی له
به‌رزنجه له‌دایكبووه. پاشان له (پردێوه‌ر) له ناوچه‌ی هه‌ورامان ژیانی بردووه‌ته‌سه‌ر
و هه‌ر له‌وێوه ئایینه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه. ناوی (ئیسحاق)ه و به (شاه‌ـ، سه‌هاك،
سه‌هاك، ئیساق، سه‌هاق، سه‌حاك) ناو براوه:
ئه‌و پیر میكائیل ده‌ودانی ماوا
چه‌نی شاه‌ـ سه‌هاك، كه‌رده بی
داوا
ئاواز كه‌رد واتش، ئه‌ر هه‌ی
شاسه‌هاك
په‌ی چێش ئامانی، تو نی ماوا و
خاك
قبوڵم نییه‌ن تو نه پردێوه‌ر
بسازی یانه، بنمانی هونه‌ر
بڕوانه سه‌رچاوه‌ی ژماره 9،
لاپه‌ڕه 102، 103
29. سه‌رچاوه‌ی ژماره 5، به‌یتی
5552
30.له‌به‌ر قافییه‌ی شیعره‌كه له
جیاتی ئیبراه‌یم (عه‌له‌مدار)م داناوه، كه نازناوه بۆ ئیبراه‌یم:
عه‌له‌مدار له‌قه‌ب شا ئیبراهیمه‌ن
ئێوه‌ت دۆن پێش یادگار هه‌نه‌ن
بڕوانه سه‌رچاوه‌ی ژماره 10،
لاپه‌ڕه 323
31. هه‌فته‌ن= هه‌فت ته‌ن: واته حه‌وت
كه‌س كه ئه‌مانه‌ن:
(پیر بنیامین، داود كه‌وه‌سوار،
پیر موسی، مسته‌فا داودان، دایه ره‌مزبار، شا ئیبراه‌یم عه‌له‌مدار، بابا یادگار
كه دۆنی بابا تاهیره) سه‌رچاوه‌ی ژماره 10، لاپه‌ڕه
38هه‌روه‌ها ته‌ماشایه‌كیتری په‌راوێزی
ژماره 23 بكه‌ره‌وه
32. سه‌رچاوه‌ی ژماره 12، لاپه‌ڕه
95
33. دگر ژات جوهر بود، جسم ڤرف
كه بی ڤرف جوهر نگنجد بحرف
بڕوانه سه‌رچاوه‌ی ژماره 5، به‌یتی
ژماره 1650
34. یارسانییه‌كان پێیانوایه كه هه‌ر
مرۆڤێكهه‌زار دۆن ده‌كات، واته هه‌زار جار له‌سه‌ر زه‌وی په‌یداده‌بێته‌وه (به‌ر
له رۆژی حه‌شر)
ته‌مامی دونان به‌ر كس ه‌زار
بمحشر كشند صف بروز شمار
بۆ ئه‌م به‌یته فارسییه بڕوانه
سه‌رچاوه‌ی ژماره 5، به‌یتی ژماره 3442
35. پێویسته لێره‌دا ئاماژه به‌وه
بكه‌م كه مه‌ولانا جه‌لاله‌ددین محه‌مه‌د مه‌ولوی (مه‌ولانای رۆمی) یه‌كێك بووه
له قوتبه‌كانی چلته‌نان، واته چلكه‌س؛ كه چلته‌نان بازنه‌یه‌كه له بازنه‌كانی
پیاوچاكانی یارسان. بڕوانه سه‌رچاوه‌ی ژماره 6، لاپاڕه 10
36. سه‌چاوه‌ی ژماره 7، لاپه‌ڕه 34
37. سه‌چاوه‌ی ژماره 4، لاپه‌ڕه 3
38. بۆ دڵنیایی جارێكی‌تر به به‌یتی
یه‌كه‌می چوارینه‌كه‌دا ده‌چینه‌وه:
من ئه‌و زه‌ریایه‌م له‌ناو
جامێكدا په‌یدابووم
وه‌كو خاڵ به‌سه‌ر پیته‌وه په‌یدابووم
مه‌به‌ست زۆر روون و ئاشكرایه:
من زه‌ریام، ئه‌و زه‌ریایه‌ش له‌ناو جامێكدایه. وه‌كو خاڵێكم (من وه‌كو خاڵێكم)،
ئه‌و خاڵه‌ش به‌سه‌ر پیته‌وه هاتووه. كه‌واته: من و زه‌ریا و خاڵ یه‌كشتن، هه‌روه‌ها
جام و پێت یه‌كشتن. دووباره ته‌ماشای په‌راوێزی ژماره 32 بكه.
39.سه‌رچاوه‌ی ژماره 8، لاپه‌ڕه
86
40. سه‌رچاوه‌ی ژماره 4، لاپه‌ڕه 3
41. چو خاموش شد غسل ا‌لدین زان أیام
بشد ناگقێ‌ن گاهر نیكنام
گواهی ده‌م از ازل تا ابد
تو بودی و هستی بما شه‌ریار
تو هستی خداوند ما بنده‌وار
42.سه‌رچاوه‌ی ژماره 8، لاپه‌ڕه
160
43. له شاهنامه‌ی حه‌قیقهتدا هاتووه
كه سوڵتان سه‌هاكهه‌ڵۆیه‌كی سپی بووه و له داوێنی دایراك خاتوون (دایه ڕه‌زبار)
نیشتووه‌ته‌وه، كاتێ دایه ره‌زبار داوێنی وێكناوه هه‌ڵۆ بووه‌ته منداڵێك و به‌مشێوه‌یه
سوڵتان په‌یدابووه، واته سوڵتان سه‌هاك له دایكێكی باكیزه بووه. بڕوانه سه‌رچاوه
5، لاپه‌ڕه 326 حكایت ڤه‌ور ژات بجامه حچرت سلگان.
44. سه‌رچاوه‌ی ژماره 8، لاپه‌ڕه
161
45. به لای فه‌ریده‌دینی عه‌تاره‌وه
(وادی السلوك) حه‌وت قۆناغه: گل‌ب، معرفت، استغنا‌و، توحید، حیرت، فقر، فنا.
بڕوانه سه‌رچاوه‌ی ژماره 7، لاپه‌ڕه 5. شایانی باسه شێخ فه‌ریده‌ددینی عه‌تار
نیشابووری یه‌كێك بووه له قوتبه‌كانی چل ته‌نان. بڕوانه سه‌رچاوه‌ی ژماره 6،
لاپه‌ڕه 10
46. سه‌رچاوه‌ی ژماره7، لاپه‌ڕه 36
47. سه‌رچاوه‌ی ژماره 8، لاپه‌ڕه
94
48. سه‌رچاوه‌ی ژماره 10، لاپه‌ڕه
462
49. سه‌رچاوه‌ی ژماره 10، لاپه‌ڕه
462
50. سه‌رچاوه‌ی ژماره 4
51. سه‌رچاوه‌ی ژماره 7، لاپه‌ڕه
17
52. بڕوانه په‌راوێزی ژماره 2
53. حافیزی شیرازی (له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی
هه‌شته‌م له‌دایكبووه و له ساڵی 792 هیجری قه‌مه‌ری له شیراز كۆچیدواییكردووه)
له دۆنی پیر بنیامین بووه، كه ئه‌میان یه‌كێكه له هه‌فته‌ن.
دگر بود حافڤكه بنیام بود
بدرگاه حق بود اندر سجود
بڕوانه به‌یتی ژماره 6139، سه‌رچاوه‌ی
ژماره 5
54. سه‌رچاوه‌ی ژماره 20، لاپه‌ڕه
178
55. سه‌رچاوه‌ی ژماره 14، لاپه‌ڕه
19
56. سه‌رچاوه‌ی ژماره 14، لاپه‌ڕه
22
57. سه‌رچاوه‌ی ژماره 20، لاپه‌ڕه
50
58. سه‌رچاوه‌ی ژماره 7، لاپه‌ڕه
33
59. لێره‌دا پێویسته ئیشاره‌ت به‌وه
بده‌م كه ئه‌یوب پێغه‌مبه‌ر له دۆنی "بنیامین" بووه، حه‌سه‌ن له
دۆنی "شابرایم" و حوسێن له دۆنی "باوه یادگار" كه دۆنی
بابا تاهیریشه.
پس از ێ‌ن ایوب گشت صاحب بصیر
كه بد مڤهر پاك بنیام پیر (به‌یتی
ژماره 2957)
حسین یادگار و حسن شا برام
كه بوند سالار در هر أیام (به‌یتی
ژماره 741)
بڕوانه سه‌رچاوه‌ی ژماره 5،
لاپه‌ڕه 154 و 42
60. سه‌رچاوه‌ی ژماره 22، لاپه‌ڕه
49
61. "شتر
دیدی ندیدی" په‌ندێكی ئێرانییه.
62.سه‌رچاوه‌ی ژماره 15، لاپه‌ڕه
6، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی ژماره 16 لاپه‌ڕه 142
63. له ئایینی یارساندا ئه‌م هه‌شتانه
هه‌ن: هه‌شتته‌ن، هه‌شتئاسمان، هه‌شتئه‌فلاك، هه‌شتئه‌نجومه‌ن، هه‌شتبه‌هه‌شت، هه‌شتخان،
هه‌شتدۆزه‌خ و. . هتد. بڕوانه سه‌رچاوه‌ی ژماره 5، لاپه‌ڕه 769
64. له ئایینی یارساندا ئه‌م
چوارانه هه‌ن: چوارته‌ن، چوارئه‌ركان، چوارئه‌نجومه‌ن، چوارهه‌فته‌وان، چوارجامه،
چوارهه‌ست، چوارخان،چواریار و. . هتد. بڕوانه سه‌رچاوه‌ی ژماره 5، لاپه‌ڕه 690
65. له كڵامی نركه‌ی شاهه‌نشادا
هاتووه:
كاكا شی وه شوێن رای ره‌واج یار
دیش كه هه‌شت ته‌ن بی چێر ساج
نار
بڕوانه سه‌رچاوه‌ی ژماره 10،
لاپه‌ڕه 191
66. هه‌روا بووه و هه‌ر وا ده‌بێ،
دێڕیكه له پێشبینییه‌كانی عێلبه‌گیی جاف.
67. سه‌رچاوه‌ی ژماره 20، لاپه‌ڕه
355
68. سه‌رچاوه‌ی ژماره 20، لاپه‌ڕه
358
69. سه‌رچاوه‌ی ژماره ، پێشه‌كی.
70. سه‌رچاوه‌ی ژماره ، پێشه‌كی.
71. هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، پێشه‌كی.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌كان:
1. بابا
گاهر عریان: فارسی، انگلیسی، فرانسه، ێ‌لمانی. چاپ پیك. سال 1365 هجری قمری.
انتشارات پدیده.
2. دیوان
بابا گاهر عریان. از روی نسخه‌و تصحیح شده دانشمند شه‌یر وحید دستگردی. مۆسسه‌مگبوعاتی
أمیر كبیر. تهران 1333 هجری قمری. چاپ دوم.
3. مێژووی
ئه‌ده‌بی كوردی، عه‌لادین سه‌جادی. چاپی 1952ی زایینی. چاپخانه‌ی معارف.
4. پێداچوونه‌وه‌ی
فه‌لسه‌فییانه و سۆفیزمانه به هه‌ندێ له دووبه‌یته‌كانی بابا تاهیر. به‌شی یه‌كه‌م.
دكتۆر مارف خه‌زنه‌دار. رۆژنامه‌ی ه‌اوكاری ژماره 1163ی رۆژی 22/3/1990
5. حق
الحقایق (شاهنامه حقیقت) حاج نعمت الله جیحون ابادی. كتابخانه‌ی گه‌وری. تهران
1982ی زایینی.
6. سرسپردگان.
تاریخ و شرح عقاید دینی و ێ‌داب و رسوم أهل حق (یارسان). تألیف سید محمد علی-
خواجه. 1362 كتابخانه‌و منوچهری.
7. جم.
پرتوی از لقا و سیری در مولانا. مجید القاصی. انتشارات بیگوند 1363 تهران.
8. دوره‌و
هفتوانه. سرانجام. صدیق صفی زاده. كتابخانه‌ی گه‌وری. تهران 1982ی زایینی.
9. ئه‌ستێره‌گه‌شه‌ی
ئاسمانی شاره‌زوور – سوڵتان ئیسحاقی به‌رزنجی – به‌شی یه‌كه‌م. هاشم كاكه‌یی.
گۆڤاری كاروان، ژماره 61، سالی 1987.
10. برهان الحق. تالیف نور علی اله‌ی.
چاپ ششم 1361.
11.كاكه‌یی. محه‌ممه‌د ئه‌مین هه‌ورامانی.
چاپخانه‌ی (الحوادپ) به‌غدا، 1984.
12. ئه‌ستێره‌گه‌شه‌ی ئاسمانی شاره‌زوور
– سوڵتان ئیسحاقی به‌رزنجی – به‌شی دووه‌م. هاشم كاكه‌یی. گۆڤاری كاروان، ژماره
62، سالی 1988.
13. گۆڤاری كۆڕی زانیاریی عیراق – ده‌سته‌ی
كورد – به‌رگی شازده‌هه‌م و حه‌ڤده‌هه‌م 1987. چاپخانه‌ی كۆڕی زانیاریی عێراق. به‌غدا.
14. قوس زندگی منصور حلاج. تألیف
لوئی ماسینیون. ترجمه‌و دكتر روان فرهادی. كتابخانه‌ی منوچهری، تهران 1358.
15. پێداچوونه‌وه‌ی فه‌لسه‌فییانه و
سۆفیزمانه به هه‌ندێ له دووبه‌یته‌كانی بابا تاهیر. به‌شی یه‌كه‌م. دكتۆر مارف
خه‌زنه‌دار. رۆژنامه‌ی ه‌اوكاری ژماره 1168ی رۆژی 9/4/1990
16. التصوف فی الشعر الكلاسیكی
الكوردی. كمال مصگفی معروف. مجله الپقافه الجدیده، العدد 11 أیلول 1990.
17. دیوان بابا گاهرهمدانی. به
تصحیح و مقدمه‌ای مهدی اله‌ی قمشه‌ای. با اچافاتی از نسخه‌و وحید دستگردی. نشر
محمد. 1364 هجری قمری.
18. فرهنگ فارسی عمید. سه جلدی.
تألیف حسن عمید. مۆسسه انتشارات امیر كبیر، تهران 1365.
19.المنجد فی اللغه و الاعلام.
تألیف: لویس معلوف. دار المشرق، بیروت. الگبعه السادسه و العشرون.
20. دیوان حافڤ شیرازی. از نسخه
محمد قزوینی و دكتر قاسم غنی. انتشارات میلاد. نوبت سوم. تهران 1379.
21. دانشنامه نام ێ‌وران یارسان.
دكتر صدیق صفی زاده. انتشارات هیرمند. چاپ اول تهران 1376.
22. سرانجام. دفتر اول. مجموعه
كلامه‌ای یارسان. گردێ‌وری، تحقیق و ویراسته: گیب گاهری. انستیتو فرهنگی كرد –
سلیمانیه 2007.
23.مێژووی وێژه‌ی كوردی، به‌شی یه‌كه‌م،
صدیق بۆره‌كه‌یی (صفی زاده). چاپخانه چهر تبریز 1370.
24. بابا تاهیری عوریان، ژیانی و
لێكدانه‌وه‌ی چه‌ند چوارینه‌یه‌ك له شیعره‌كانی به‌پێی بیروڕای ئایینی یارسان، فه‌همی
كاكه‌یی، گۆڤاری مامۆستای كورد، ژماره 11-12 سوێد 1991.