نووسینی: ت. تاهیری
وه‌رگێڕانی: بیهزاد خۆشحالی
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئایینزاگه‌لی "غه‌لات" له‌درێژه‌ی
مێژووی خویاندا تووشی زه‌بر و ئازار و ئه‌شكه‌نجه و سه‌ركوتكردن بووگن، روانگه‌ی یارسانی
كارگه‌لێكی وایكردووه كه ئه‌م ئایینزاگه‌له به شێوازی نهێنی له‌و سه‌ركوتكردنه
دووربكه‌ون و ئه‌مری ئایینی و پڕوپاگه‌نده‌ی دینی خویان درێژه‌بده‌ن. یه‌كێك له هۆكارگه‌لی باسكرا‌و كه پێشتر باسی لێكرا نزیكبوونی
باوه‌ڕی ئایدیۆلۆژیكی ئایینزاگه‌لی "غه‌لات" له‌گه‌ڵ یارسانی وه‌ك مرۆڤ خودایی،
رێزلینان له كه‌سایه‌تی حه‌زره‌تی عه‌لی "دروودی خودای له‌سه‌ربێت"و ئیمامه‌كان،
بڕوا به گه‌ڕانه‌وه، یه‌كگرتنه‌وه، سه‌رهه‌ڵدان، وه‌حده‌تولوجود و فره‌باوه‌ڕی یان
فره ناسینییه.
هه‌روه‌ها یه‌كێكیتر له هۆكارگه‌لێك كه ده‌توانین ئاماژه‌یپیبده‌ین
هه‌بوونی مینتالیته‌ی كراوه‌ی یارسانی و قبووڵكردنی خه‌ڵكی سه‌ره‌ڕای ئایین و بڕوا
و بیروبۆچوون و ئایدیایه. ئه‌و شێوه نیگا دڵفراوانه لای یارسانی ده‌بێته هۆی دڵكراوه‌یی
و دڵفراوانی له كێشه‌گه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی و رامیاری سه‌باره‌ت به ئه‌ویدی و بۆیه
له كۆمه‌ڵگای یاریدا هه‌رگیز روانینی قینه‌وه‌رانه و دۆژمنیكردن له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وكه‌رانی
ئایینگه‌لیتر نابینریت. ئه‌مشێوه روانینه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئایینی یارسانی
هه‌ر له "خوزستان" تا "روسیا" زۆرتر له شه‌ڕ و قین و دۆژمنی
خه‌ریك پته‌وكردنی پیوه‌ندیگه‌لی ئایینی نێوخۆ بیته‌وه و ئه‌و حكومه‌تانه‌ش كه له
دڵی ئایین و بۆچوونی یارسانی سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن كه‌متر سیمای شه‌ڕ و دۆژمنی و سه‌ركوتكردنی
ئه‌ویدیان پێوه‌دیاربێت.
به‌پیچه‌وانه ده‌بینین كه رێز و حورمه‌تی
ئه‌ویدیش ده‌گیردرێت كه ده‌توانین جیگه‌پێی ئه‌م ئیدیعایه له حكومه‌تگه‌لی سه‌فه‌وی
و له‌شكه‌ری قه‌ره‌قۆیونلوو و نادرشا و زه‌ندییه و.. بدۆزینه‌وه. هه‌ر ئه‌م شته
بووه هۆی ئه‌وه كه كه‌سایه‌تی "غالی" یان هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كیدیكه كه
ده‌چووه ژێر حیمایه‌ی یارسانه‌وه به‌پاراستنی بیروبۆچوونی پێشووی خوی، بێته پێناسه‌كه‌ری
ئایینی یارسانی كه به‌و دڵفراوانییه‌وه قبووڵیكردووه و له مه‌ترسی نه‌یاران پاراستوویه‌تی. ئه‌م باسه له دواییدا ده‌بێته هۆی ناكوكی نێوان كۆمه‌ڵگای
یارسانی به‌تایبه‌ت دوای سه‌رده‌می "پردیوه‌ر". ئه‌هلی حه‌ق فیرقه‌یه‌كی
عیرفانی بووه كه جگه‌له سوفیگه‌ری و حیكمه‌تی ئیشراقی، ئیده‌گه‌لێك له بیروڕای
جووله‌كه و مه‌جووس و مانه‌وییه‌تیشی له‌گه‌ڵ بڕێك له ئه‌فكار و ئه‌ندیشه‌گه‌لی شێعه
و "غه‌لات" به‌تایبه‌ت "دروزییه"و "نه‌سیرییه" تێكه‌ڵاوكردووه
و هیدیهیدی ره‌گه‌ی سوفیگه‌ری له‌م ئایینه‌دا به‌هێزتربووه‌ته‌وه.
بۆ راڤه‌كردنی ئه‌ندیشه، ئایدیا و وته‌كانی ئه‌م ئایینه،
ده‌بێ ئاشنایه‌تیمان له‌گه‌ڵ هه‌موو شاخه‌كانی مرۆڤناسی بێت. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و باسه كه سه‌باره‌ت به ئه‌هلی حه‌ق ده‌كرێت
كه گوایه یه‌كێك له شاخه‌گه‌لی "غه‌لات"ه یان ئه‌فكار و ئه‌ندیشه‌گه‌لی
سوفیانه‌تیدا ده‌ستی باڵای هه‌یه ناتوانێ دروستبێت له‌به‌رئه‌وه‌ی كه زۆریه‌ك له
ئایین و ئه‌ندیشه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری بیروبۆچوونی یه‌كتربن له‌بڕێك رێوڕه‌سمدا
له‌یه‌كده‌چن، هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌م روانگه‌یه یارسان له قۆناغی حه‌قیقه‌تدایه
و جگه‌له حه‌قیقه‌ت و قووڵترین ئه‌ندیشه‌كان، هیچكیتر قبووڵناكات و له‌به‌رئه‌وه‌ی
هه‌موو ئایینه‌كان ـ چ ئاسمانی و چ نائاسمانی ـ هه‌ڵگری به‌شێك له حه‌قیقه‌تن، ئایینی
یارسانی به هه‌ڵگرتنی حه‌قیقه‌تی ئایینه‌كانیتر ده‌گه‌یه‌ته ئه‌وپه‌ڕی پێگه‌یشتن
و كه‌ماڵ.
ئه‌م باروودۆخه بووه‌ته هۆی ئه‌وه كه زۆربه‌ی پسپۆڕان،
وینینی یارسانی وه‌ك یه‌ك ئایین تێكه‌ڵاو له "میهرپه‌رستی"، "زه‌رده‌شتیگه‌ری"،
"زروانیسم"، "هیندۆدیسم"، "بوودیسم"، "ئایینی كۆنفۆسیۆسی"،
"خاچپه‌رستی"، "مانه‌وییه‌ت"، "مه‌زده‌كیسم"،
"ئیسلام"، "ئیسلامی سوفیگه‌رانه" یا "ئایینزاگه‌لی غالی"و
ته‌نانه‌ت فه‌لسه‌فه‌ی مودرنیسمیش پێناسه‌بكه‌ن. ئه‌ڵبه‌ت نابێ ئه‌وه له‌بیربكه‌ین كه بۆ لێكچوونی یارسان
له‌گه‌ڵ ئه‌م ئایینگه‌له له‌باری ئه‌ندیشه و ئایدیۆلۆژی، ده‌توانین نیشانه‌گه‌لێك
فره له كه‌لامی سه‌ره‌نجام¬دا بدۆزینه‌وه. یه‌كێكیتر له هۆكارگه‌لی ئه‌م جۆره
روانین و پێناسه له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه، تێنه‌گه‌یشتن له ره‌مز و رازی وینینی ئه‌هلی
حه‌ق بووه. له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌م ئایینه به‌دریژایی هه‌بوونی خوی، باسی داهاتوو
و ته‌وه‌رگه‌لی جوراوجور ده‌كات، بۆنموونه "شاخوشین" "سه‌ده‌ی چواره‌م"،
"باباسه‌رهه‌نگ" "سه‌ده‌ی پینجه‌م".. یا "باباناوس سه‌رگه‌تی"
"سه‌ده‌ی شه‌شه‌م" كه سه‌ریهه‌ڵداوه هه‌موو شایه‌تی له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی
سوڵتان ئیسحاق له سه‌ده‌ی حه‌وته‌م ده‌ده‌ن.
له‌واقیعدا، یارانی تایبه‌ت به‌دریژایی
زه‌مه‌ن، له ئیسلام به‌ره‌و ئه‌ملا، ورده‌كاریگه‌لی سه‌ره‌تایی سه‌رهه‌ڵدانی سوڵتان
ئیسحاقیان وه‌دیهناوه و ته‌نانه‌ت له‌م كه‌لام¬گه‌له‌یش¬دا "كه‌لامگه‌لی پێش
پردیوه‌ر" ناوگه‌لی زاتیان له پردیوه‌ردا وتووه و دوای ئه‌وش كه‌سانێك هاتوون
كه له‌سه‌ر ته‌وه‌ری ئاینده‌بینی پیداگریانكردووه ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه هیچكام
له ئایینزاگه‌لی "غه‌لات" پێشتر ئه‌م باسه‌یان نه‌هیناوه‌ته‌ئاراوه. له‌واقیعدا
ئه‌مه ئایینزانی "غه‌لاته" كه به‌شێكه له ئه‌هلی حه‌ق له‌به‌رئه‌وه‌ی
كه ناوونیشانی هه‌موو ئه‌م ئایینزاگه‌له ئه‌هلی حه‌قدا هه‌یه و هه‌موو ریبه‌رانی
له‌باری ده‌روونی و پیوه‌ندی مه‌عنه‌وی گه‌یشتوونه‌ته ناوه‌ندی بنیاتی ئه‌هلی حه‌ق
و له‌گه‌ڵ ریبه‌ران و گه‌وره‌كانی ئه‌هلی حه‌قدا یه‌كیكن هه‌ر ئه‌وجۆره كه پێشتر
باسكرا بنه‌ڕه‌تی ئه‌م روانگه‌یه هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش له‌دایكبوونی زه‌رده‌شت
و له‌واقیعدا خه‌ڵكانی دانیشتووی زاگروس به پاراستنی بیروبوچوون و بڕواگه‌لی سه‌رده‌می
خۆیان تا سه‌رهه‌ڵدانی شاخوشین، له هه‌ر روانگه و وینینی ئایینی كه له دریژه‌ی
مێژوودا سه‌ری هه‌ڵداوه به‌هره‌یان وه‌رگرتووه و ئه‌گه‌رچی به‌شێك له حه‌قیقه‌ته‌كانی
ئه‌و ئایینه‌یان وه‌رگرتووه به‌ڵام بڕواگه‌لی كۆن و ره‌سه‌نی خۆیان هه‌روا پاراستووه.
كه‌وایه به‌پێی وته ـ به‌ڵگه‌ی
"ئه‌بومه‌نسورعه‌بدولقاهیر به‌غدادی" یارسانییه‌كان له مه‌جووسن كه ده‌بنه
چوار گرووپی "زروانیان"، "مه‌سخیان"، "خوره‌میان"و
"به‌ئافه‌ریدان" كه هه‌ر چوار گرووپی تێكه‌ڵاوه ئایینی یارسانی ده‌بن،
به‌مجۆره "یارسانی" ئه‌و "مه‌جووسانه‌ن" كه قورئان له سووره‌تی
حه‌ج ئایه‌تی17 ئاماژه‌یپێده‌كات و ئه‌وان وه‌ك "ئه‌هلی كتێب" پێناسه‌ده‌كات،
هه‌روه‌ها ده‌توانین به سه‌رزه‌وی زاگروس به‌تایبه‌ت هه‌ورامان و ریگا شاخاوییه‌كه‌ی
ئاماژه‌بده‌ین كه دێرتر له ناوچه‌گه‌لیتر ته‌سلیمی ئیسلام ده‌بن. له‌م به‌شه له
باسه‌كه‌ماندا چه‌ند ژێرشاخه‌ی ئایینی وه‌ك "عه‌له‌وییه"، "به‌كتاشییه"،
"سه‌فه‌وییه"، "حروفییه"، "موشه‌عشه‌عییه"،
"نووربه‌خشییه"، "حه‌یده‌رییه"و پیوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و لێكچونگه‌لی
فیكری هاوبه‌ش نێوان ئه‌و ئایینزا و ئایینی یارسانی ده‌خه‌ینه‌به‌ر لێكولینه‌وه ئه‌ڵبه‌ت
یارسان له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیگه‌لی سه‌ربه فه‌لسه‌فه و ئایینی جۆربه‌جۆریش لێكچوونگه‌لێكی
هه‌یه كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تا تا سه‌رده‌می قاجار ده‌توانین ناویانلێببه‌ین. یه‌كێك
له‌وانه "ئیبن عه‌ره‌بی"یه كه فه‌لسه‌فه‌ی فیكری ئه‌و "وه‌حده‌تولوجود"
بووه یان "شیخ¬ا‌لدین سهروردی" كه باس له دوو ته‌وه‌ری عه‌قڵ و عیشق ده‌كات
و له تیۆری خوداناسیدا فه‌لسه‌فه و باوه‌ڕی خوی پێناسه‌ده‌كات.
یارسانیش به قایل‌بوون
به "وه‌حده‌تولوجود" ئه‌ڵبه‌ت به روانین به یه‌كتاپه‌رستی ئه‌ژماری و
هه‌بوونی ته‌واوییه‌تی یه‌كتاپه‌رستی ئیشراقی ـ گرینگیده‌دات به دوو ته‌وه‌ری عه‌قڵ
و عیشق، به‌واتا هه‌م یاسا و ئه‌خلاقی هه‌یه كه روانگه‌ی كۆمه‌ڵناسی ئه‌وه‌یه و
هه‌م عیشق و ئوستوره‌ی هه‌یه كه باسی میتافیزیك ده‌كات. له توركیای ئه‌مڕۆدا كه به‌شێكه له ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی
پیشوو، چه‌ند ئایین و رێبازی فیكری په‌ره‌یانسه‌ندووه و تا هه‌نووكه‌ش بوونیان هه‌یه
كه له‌وانه ده‌توانین ئاماژه به به‌كتاشییه(5)، عه‌له‌وییه، ئه‌هلی سوننه و
ئه‌هلی شه‌ریعه‌ت بكه‌ین. ئایینی سوننه ئایینی فه‌رمی و گشتگیری توركیای عوسمانی بوو
و رێبازی به‌كتاشییش، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌ناو سوپای توركیا "یه‌نیچری"یه‌كاندا
له‌لایه‌ن حكومه‌تی عوسمانییه‌وه پشتگیریلیده‌كرا. له توركیای ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا
جیا له ئایینی فه‌رمی، به‌كتاشیگه‌ریی و عه‌له‌وییه دوو رێبازی فیكری به‌رچاو و دیاریكراو
بوون كه به‌نهێنی سیریمونیای ئایینی خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌برد و له‌سه‌ره‌تادا په‌یوه‌ندییه‌كی
ئه‌وتۆشیان له‌گه‌ڵا یه‌كدا نه‌بوو.
به‌كتاشییه‌كان له ناوچه‌كانی "رۆمئیلی"واته له
به‌شی رۆژئاوای عوسمانی و له ناوچه داگیركراوه‌كانی ئه‌ورووپادا نیشته‌جێبوون و عه‌له‌وییه‌كان
كه "قیزیلباش"یشیان پێده‌گوترا، له به‌شی رۆژهه‌ڵاتی عوسمانی، نزیك سنووره‌كانی
ئێران نیشته‌جێبوون، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی رێبازی به‌كتاشییه كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه
پشتگیری لێده‌كرا، عه‌له‌وییه‌كان به‌هۆی نزیكی بیروبۆچوونه‌كانیانه‌وه له ئایینی
فه‌رمی حكومه‌تی "سه‌فه‌ویه" له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه وه‌ك دوژمن سه‌یریانده‌كراو
رووبه‌رووی عه‌زیه‌ت و ئازار ده‌بوونه‌وه. دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵا عه‌له‌وییه‌كاندا
كه ئیشق و قیزیلباش و رافزیشیان پێده‌گوترا، به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می سوڵتان سه‌لیمدا
گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی خۆی. په‌یڕه‌وانی ئه‌م ئایینزایه، به‌مه‌به‌ستی سووككردنه‌وه‌ی
گوشاری حكومه‌ت، نكۆڵیان له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان ده‌كرد و خۆیان وه‌ك تورك
ده‌ناساند، ئه‌م نكۆڵیكردنه تا هه‌نووكه‌ش هه‌ر ده‌بینرێت، به‌ڵام به‌به‌رده‌وامی
له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی ئایینی خۆیان پێداگرییانكردووه.
ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و گوشار و سه‌ركوتكردنانه‌ش
بێبه‌رپه‌رچ نه‌بووه و تائێستا بووه‌ته هۆی چه‌نده‌ها سه‌رهه‌ڵدان و شۆڕشی عه‌له‌وییه‌كان
له كوردستاندا. زۆربه‌ی عه‌له‌وییه‌كان له شار و ناوچه‌كانی سیواس، ده‌رسیم، تكه،
حه‌مید و زولقه‌در نیشته‌جێن. ئه‌ڵبه‌ت نه ئه‌وه‌ی كه هه‌موو قیزیلباش و عه‌له‌وی
به‌ته‌واوی كورد بزانین به‌ڵكو له كتێب و په‌رتووكه‌كاندا نیویك له كوردبوونی عه‌له‌ویان
نه‌براوه و وه‌ك "توركی قیزیلباش" پێناسه‌كراون، بۆنموونه "گردلیفسكی"
ده‌نووسیت: "گومان له‌وه¬دا نییه كه قیزیلباشه‌كان، له توركه شێعه‌كانن كه
له‌ژێر كاریگه‌رییه‌تی خاچپه‌رستی "كه‌نیسه‌ی گریگوری ئه‌رمه‌نی"و باوه‌ڕگه‌لی
مێژینه‌یی ئاسایی كۆندا ریگه‌ی نویی ئایینی خویان دۆزیوه‌ته‌وه. ده‌رباره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی
عه‌له‌ویگه‌ری ده‌بێ بڵیین كه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه وه‌ك زۆربه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌كانیدیكه‌ی
كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی سیهه‌می زایینی واته سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی
"مانی" كه له‌ژێر كاریگه‌رییه‌تی ئیسلام، ئه‌ندیشه و بیروبوچوونی سوفیگه‌ری
و خاچپه‌رستیشی له‌نێو خوی‌دا جیگه‌كردووه‌ته‌وه. عه‌له‌وییه‌كان بڕوایان به گه‌ڕانه‌وه
و دوورنادووریش هه‌یه و رێبه‌ری ئایینی خویان به "ده‌ده" ناوده‌به‌ن یه‌كێك
له رێبه‌رانی عه‌له‌وییه "چه‌له‌بی ئه‌فه‌ندی"یه كه له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا
ژیاوه. ده‌ده له بنه‌ماڵه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ناوی "شیخ خویبار"ه و ماڵی
ئه‌و زۆرتر جێگای كۆبوونه‌وه‌گه‌لی ئایینی "جه‌مه".
له رێوڕه‌سمی جه‌م
كه "ده‌ده" به‌رپرسایه‌تیده‌كات "سه‌ماع"یش ده‌كریت و به‌وجۆره‌یه
كه "ده‌ده" سروودی ئایینی ده‌رباره‌ی پله‌ی به‌رزی حه‌زره‌تی عه‌لی ده‌خوینیت
و هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و سرووده جۆریك "سه‌ماع"ی عیرفانی په‌یداده‌بێت. عه‌له‌وییه‌كان
هه‌موو پینج شه‌بانه به‌ڕۆژوو ده‌بن و هۆی ئه‌و رۆژووگرتنه، شه‌هیدبوونی حه‌زره‌تی
عه‌لی له رۆژی پێنج شه‌ممه ده‌زانن. كه‌عبه‌ی عه‌له‌وییان مه‌رقه‌دی حاجی به‌كتاشه
كه رۆژی ده‌یه‌می مه‌حه‌ره‌م، كاتی به‌ڕێوه‌چوونی رێ‌و¬وڕه‌سمی حه‌جی ئه‌وان ده‌بێت
به‌ڵام نابێ له‌بیربكه‌ین كه مه‌رقه‌دی گه‌وره‌پیاوانی موسڵمان و سه‌ییده‌كانیش بۆئه‌وان
جێگای رێز‌و حورمه‌ته و پایه‌به‌رزانه سه‌یریده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ش هه‌بوونی پیوه‌ندی
نێوان یارسانی و عه‌له‌وییه ده‌سه‌لمینێت. "بیورووك" یان "بیارق" كتیبێكه كه په‌ندی ئایینی
و مه‌سایلی دینی عه‌له‌وییه‌كانی تیدایه و كتێبی پیروزی ئایینی رێزی ده‌گیردرێت.
"زۆربه‌ی كتێبه پیرۆزه‌كانیان له كاتی شه‌ڕی تورك و رووس له‌ناوچووه".
قیزیلباشه‌كانی توركیا له ئاخافتندا خویان وه‌ك "عه‌له‌وی"
پێناسه‌ده‌كه‌ن. ده‌روێشیكی ئه‌هلی حه‌ق به منی وت: له توركیا ئیمه به‌نێوی عه‌له‌وی
ده‌ناسن.. نووسه‌رانی به‌شی كوردستانناسی له ئینسیلكوپدیای بریتاینكا "سیرئیح.
راولیسنون و سیر چارلز ده‌بلیو ویلسون"، عه‌لیئلاهی دویسم و ئه‌هلی حه‌قی زاگروس
له ته‌نیشت یه‌كدا وه‌سفده‌كه‌ن. پێویسته ئاماژه‌بكرێت كه له‌سه‌رچاوه كۆنه‌كاندا هیچ ئاماژه‌یه‌ك
به كوردبوونی عه‌له‌وییه‌كان نه‌كراوه و به‌به‌رده‌امی به "قیزیلباشی تورك"
ناویانلێبراوه. به‌هه‌رحاڵا، سه‌رهه‌ڵدانی رێبازی عه‌له‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ سه‌ده‌كانی حه‌وته‌م و هه‌شته‌م، واته ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه پیربنیامین رووده‌كاته
توركستان و له‌و وڵاته چالاكی ئایینی ده‌نوێنێت. ئه‌ڵبه‌ت له توركیای ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا،
بێجگه‌له "ئه‌حتییه"كان و په‌یڕه‌وانی "شێخییه"، فه‌لسه‌فه‌ی
یه‌كبوویی و عیرفانیش به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه له ته‌كیه و خانه‌قاكاندا ده‌گوترایه‌وه،
به‌ڵام به‌هۆی چالاكییه ئایینییه‌كانی "شێخ عه‌لی سیاپۆش"و "شێخ حه‌یده‌ر"و
"شێخ جونه‌ید"وه كه هه‌رسێكیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وییه‌وه پشتگیریانلێده‌كرا،
له ناوچه‌ی ئاناتۆلی په‌ره‌یسه‌ند، هه‌روه‌ها ده‌توانین ئاماژه به چالاكی كه‌سایه‌تییه
یارسانییه‌كان له‌و ناوچه‌یه بكه‌ین.
وه‌ك "حسه‌ینی سیاكووهی" كه له‌سه‌رئه‌نجامدا
به "گڵێمه‌كۆڵا" ناویلێبراوه و له‌گه‌ڵا یارانی خۆیدا رووده‌كه‌نه بۆچوونه‌كانی
"پردیوه‌ر"، هه‌روه‌ها "شاوه‌یس قولی"ش له وڵاتی توركستاندا،
له‌و ناوچانه‌ی كه عه‌له‌وییه‌كان نیشته‌جێبوون، چالاكی ده‌نواند. دوای ئه‌وان ده‌توانین
ئاماژه به "یه‌عقووبی قووشچی ئۆغلی" بكه‌ین كه به‌باوه‌ڕی هه‌ندێك لایه‌ن،
یه‌كێك له "بازبان"ـه‌كانی سوڵتان سه‌لیم بووه و به‌هۆی رووداوێكه‌وه
ده‌ست له كاره‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت و ده‌بێته یه‌كێك له یارانی "شائیبراهیم"و
پاش ماوه‌یه‌ك ده‌چێت بۆ توركستان، هه‌روه‌ها كوڕی یه‌عقووبی قووشچی ئۆغلی كه یه‌كێك
له شاعیران و "كه‌لام"زانان و گه‌وره‌كانی یارسانی له وڵاتی توركستان بووه،
ئه‌م كه‌سایه‌تییه له‌كاتی خۆیدا سه‌رئه‌نجامی وه‌رگێڕاوه‌ته‌سه‌ر زمانی توركی.
له دوای ئه‌م كه‌سایه‌تییانه ده‌توانین ئاماژه به "محه‌ممه‌د به‌گ"و نه‌وه‌كانی، وه‌ك
"خانئاته‌ش" بكه‌ین كه له ناوچه‌ی ئاناتۆلیدا چالاكی ئایینیان بووه. به‌هه‌رحاڵا
لێكچوویی و پێوه‌ندی یارسانییه‌كان و عه‌له‌وییه‌كان تاڕاده‌یه‌كه كه زۆرێك له توێژه‌ران
و كه‌سایه‌تییه سه‌ره‌كییه‌كانی عه‌له‌وی به ئاڵاهه‌ڵگرانی یارسان داده‌نێن. ئه‌ڵبه‌ت
هه‌روا كه پێشتر ئاماژه‌مپێداوه، كه‌سایه‌تییه سه‌ره‌كییه‌كانی یارسان له‌سه‌رچاوه‌كاندا
به "نازناو" ناویانلێبراوه و هه‌رئه‌مه‌ش وایكردووه كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك
به‌ده‌سته‌وه نه‌بێت بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه ئایا ئه‌و كه‌سایه‌تییانه له‌سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی
عه‌له‌وییه‌كانی ئاناتۆلیدا به‌شدارییانكردووه یان نا؟ به‌ڵام نكۆڵی له په‌یوه‌ندیی
و لێكچوونی باوه‌ڕه ئایینییه‌كانیان ناگرێت و ده‌ركه‌وتنی شاوه‌یس قولی و قووشچی ئۆغلی
و محه‌ممه‌د به‌گ له‌و شوێنانه‌ی كه عه‌له‌وییه‌كان نیشته‌جێن، رێخۆشكه‌ربووه بۆئه‌وه‌ی
كه "خان ئاته‌ش" هزری یارسانیان باشتر پێ‌بناسێنێت و باوه‌ڕه‌كانی ئه‌م ئایینه
زۆرتر لێكنزیكببێته‌وه. هه‌رئه‌مه‌ش وایكردووه كه تائێستاش ئه‌و ئاواته‌ی بۆ ناساندنی
عه‌له‌وییه‌كان به‌كارده‌برێت، زۆربه‌یان ناوی بنه‌ماڵه و كه‌سایه‌تییه یارسانییه‌كان
بن.
له‌وانه: ئه‌بداڵا به‌گ، ئاته‌ش به‌گ، نه‌بی لی، عه‌لی ئه‌ڵڵاهی و.. هتد، هه‌روه‌ها
داخستنی "جه‌م"و قوربانیكردن له‌ناو عه‌له‌وییه‌كاندا له یارسانه‌وه وه‌رگێراوه.
سیریمونیای "سه‌ماع"یش له "چۆپی ره‌مزباری" یارسانه‌وه وه‌رگێراوه،
به‌كارهێنانی "ته‌مبووره"ش له بۆنه ئاینییه‌كاندا، لێكچوونێكی ته‌واوی
له‌گه‌ڵا به‌كارهێنانی ئه‌و سازه‌دا له‌لایه‌ن یارسانییه‌كانه‌وه هه‌یه. دانانی "سمێڵا"یش وه‌ك ره‌مزێكی
ئایینی له‌ناو هه‌ردوو ئاییندا باوه. سه‌باره‌ت به به‌كتاشییه‌كان ده‌توانین بڵێین
هه‌رچه‌ند له درێژایی مێژوویاندا بێگیروگرفت نه‌بوون، به‌ڵام به‌به‌راورد له‌گه‌ڵا
عه‌له‌وییه‌كاندا له بارودۆخێكی باشتردا ژیاون.
"به‌كتاش" به‌باوه‌ڕی یارسانییه‌كان و به‌پێی سه‌رچاوه
كه‌لامییه‌كان، هه‌مان "سوڵتان سه‌هاكی به‌رزنجی"یه كه له‌نێوه‌راستی ده‌ره‌ی
پردیوه‌ردا سه‌ردانی باكووری كوردستانی كردووه و له ئاسیای بچو‌وكدا بناغه‌ی
"به‌كتاشییه" داناوه و دواتر له‌لایه‌ن "بالیم سۆڵتان"و گه‌وره
شاعیرانیتره‌وه، وه‌ك "قایغوسزئه‌بدال"(6)وه كه "بنیامینی مێهمان"
بوو و هه‌روه‌ها "پیر سوڵتان ئه‌بدال"و "مرید قول هیمه‌ت په‌ره‌یپێدراوه.
پیرئیسماعیلی كه‌وه‌لانی "یه‌كێك له حه‌فتا و دوو پیر" له‌مباره‌وه ده‌فه‌رموێ:
ئه‌و به‌كتاشیان،..
بارگه‌ی شام وه‌سته‌ن
ئه‌و به‌كتاشیان
نه پردیوه‌ردا شام وه‌سته‌ن سـڕخان
نه حاجی به‌كتاش بروزدا
نیشان
نییاش تـه‌ریقه‌ت دین عه‌له‌ویان
هه‌فته‌نان چـه‌وگا
یورتشان زییان
قایاقسز بنیام چه‌وگا بی عه‌یان
گول بابا داوود میرد رووی مه‌یدان
شاهین بیانی مـوسی ده‌فته‌رخوان
موسته‌فا چه‌وگا نامش بی عوریان
ره‌مزبار بی عبدال ئیسمش بی ویران
زه‌رده‌جام غه‌زه‌ل ده‌ده‌بی سولتان
ئه‌یوه‌ت نامش بی توراب ئه‌و زه‌مان
هه‌فته نان ئید بی چه‌وگا یورتشان
پادشام هه‌ر وه‌ختی ره‌نگی دا نیشان(7)
به‌پێی نامیلكه‌ی "بساتی" كه له‌سه‌رده‌می
"شاته‌هماسب"ی سه‌فه‌ویدا نووسراوه و عه‌له‌وییه‌كان به"مناقب و فرمایش
بزرگ" ناویلێده‌به‌ن، وا ده‌رده‌كه‌وێ كه بنه‌ماكان و بۆچوونه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی
به‌كتاشییه هه‌مان بنه‌ماكانی رێبازی "ئه‌خییه"ن و بیری "ئه‌وپه‌ڕگری"
تێیدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه به‌كتاشییه
له كۆندا له‌گه‌ڵا یه‌كێك له رێبازه سۆفییه‌كان كه به "ئه‌یدالانی رۆم"
ناوبانگیان ده‌ركردبوو، په‌یوه‌ندییان هه‌بووه. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه به‌كتاشییه‌كان
به "ئه‌بدالانی به‌كتاشی"ش ناویانلێبردراوه. له رێبازی به‌كتاشییه‌شدا، وه‌ك رێبازه سۆفییانه‌كان و ئه‌وپه‌ڕگره‌كان،
هه‌ندێك له عیباداتی تایبه‌ت له‌جیاتی حوكمه شه‌رعییه‌كان داده‌نرێت وه‌ك: ناردنی
سه‌ڵه‌وات بۆ دوانزه ئیمامی شیعه له هه‌موو به‌یانی و ئێواره‌یه‌كدا. خویندنی دوعای
"نادعه‌لی"، نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاو له ده‌رۆژی ده‌ستپیكی مانگی موحه‌ڕه‌مدا.
داننان به هه‌ڵه و گوناهه‌كان له‌لای "باباشێخ" له‌دوای مانگی مه‌حه‌ڕه‌م،
هه‌روه‌ها به‌شێوه‌ی یارسانه‌كان رۆژی یه‌كه‌می ساڵا، واته ئه‌وڕۆژه‌ی كه هه‌تاو
له "بورجی حه‌مل"دا نیشته‌جێده‌بێت، به رۆژی له‌دایكبوونی سوڵتان سه‌هاك
ده‌زانن.
نووسینی: ت. تاهیری
وه‌رگێڕانی: بیهزاد خۆشحالی
نووسینی: ت. تاهیری
وه‌رگێڕانی: بیهزاد خۆشحالی
نووسینی: ت. تاهیری
وه‌رگێڕانی: بیهزاد خۆشحالی