نووسینی: ت. تاهیری
وه‌رگێڕانی: بیهزاد خۆشحالی
رۆژی نه‌ورۆزیشیان به‌لاوه پیرۆزه و به رۆژی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی
عه‌لی ده‌زانن و رێزیلێده‌گرن، هه‌روه‌ها له‌كاتی دیاریكراودا سفره‌ی میهره‌بانی
"ده‌م" راده‌خه‌ن و به‌كۆمه‌ڵا له ده‌وری كۆده‌بنه‌وه و سروودی به‌كتاشی
"نه‌فس" ده‌چڕن و "نه‌ی" ده‌ژه‌نن كه چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونه‌كه‌ی
داخستنی جه‌م له‌لای یارسانییه‌كان، وه‌بیرده‌خاته‌وه. كتێبه‌كانی به‌كتاشییه‌كان،
وه‌ك یارسانییه‌كان، زۆرتر له‌سه‌ر شیعر دانراون و شیعر لای ئه‌م جه‌ماعه‌ته بایه‌خی
هه‌یه و به زمانی فارسی، توركی و عه‌ره‌بی و ئالبانیایین. به‌كتاشییه‌كان و عه‌له‌وییه‌كانی ئاسیای بچووك له‌سه‌ره‌تاوه په‌یوه‌ندییان
پێكه‌وه‌نه‌بوو، به‌ڵام هه‌نووكه ئه‌وه‌نده لێكنزیكبوونه‌ته‌وه كه ده‌ڵێی یه‌ك
ئایینن و به‌راستیش هه‌روایه. سه‌باره‌ت به شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدانی عه‌له‌وییه‌كان بۆنموونه
ده‌توانین ئاماژه به‌وانه‌ی خواره‌وه بكه‌ین:
شۆڕشی "بابائیسحاق" له‌سه‌رده‌می سه‌لجووقییه‌كانی ئاناتۆلی
له‌كاتی "غیاسه‌دین كه‌یخوسره‌وی دووهه‌مدا "1246- 1236 ز" له ناوچه‌كانی
سیواس، ئاماسییه، توقات، چووروم و مه‌لاتییه، هه‌روه‌ها شۆڕشی "به‌دره‌ین سه‌ماوی"
له‌سه‌ره‌می حكومه‌تی محه‌ممه‌د چه‌لبی له‌ناوچه‌ی رۆم ئیلی و بالكان و شۆڕشی
"شاقولی بابا" كه "بابا تكه‌لی " یان قه‌رابیق "سمێڵاڕه‌ش"یشی
پێده‌گوترا. شاقولی بابا كوڕی "حه‌سه‌ن خه‌لیفه" یه‌كێك له جێگره‌كانی
"شێخ حه‌یده‌ر" باوكی شائیسماعیلی سه‌فه‌وی بوو، شاقولی بابا خه‌ڵكی ئاوایی
"یالم لی" سه‌ر به ناوچه‌ی قورقودایلی بوو و یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی
"تكه‌لو" سه‌ربه عه‌شیره‌تی "تكه ئیلی" بوو و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه
به "باباتكه‌لی"یش ناوبانگی ده‌ركردبوو، هه‌روه‌ها له مانگی زیقعده‌ی ساڵی
933 ی كۆچی‌دا سه‌رهه‌ڵدانێك له ناوچه‌ی "بوزووق" رووده‌دات كه "قه‌دری
هه‌رجابابا" ناسراو به "سولن"و كوڕه‌كه‌ی "شاوه‌لی" سه‌رۆكایه‌تیده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌توانین ئاماژه به شۆڕشی "سوكلون" قووچه‌ئۆغلی له ناوچه‌ی
بوزقات و بابا زولنوون بكه‌ین، هه‌روه‌ها شۆڕشی "وه‌لی خه‌لیفه" له توركمه‌نه‌كانی
قه‌راعیسالو و دومووز ئۆغلان "تومووز ئۆغلان" له ناوچه‌ی ئادانه و شۆڕشی
"یه‌كجه به‌گ" له ناوچه‌ی ترسووس و شۆڕشی "قه‌له‌نده‌رشا" شایانی
ئاماژه‌ن. پێویسته بگوترێت كه یه‌كێك له‌سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی ئه‌م شۆڕشانه
زوڵم و زۆر و گوشاری حكومه‌تی عوسمانی بووه ده‌رحه‌ق به عه‌له‌وییه‌كان كه به‌هۆی
جیاوازی ئایینیه‌وه ئه‌نجامیداون و ئه‌ویش به‌بیانووی نزیكی ئایینی عه‌له‌وی له ئایینی
شیعه‌گه‌ری كه ئایینی فه‌رمی حكومه‌تی سه‌فه‌وی بووه.
گومانی ئه‌وه ده‌كرا كه به‌م
بۆنه‌وه عه‌له‌وییه‌كان یارمه‌تی سه‌فه‌وییه‌كان بده‌ن. ئه‌ڵبه‌ت راسته كه پێش له‌وه‌ی
ناوچه‌ی ئاناتۆلی بكه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كانه‌وه، عه‌له‌وییه‌كانی ئه‌و
ناوچه‌یه، به‌هۆی نزیكی ئایینیه‌وه په‌یوه‌ندییان به سه‌فه‌وییه‌كان، به‌تایبه‌ت
له‌سه‌ره‌می شائیسماعیلدا هه‌بووه، به‌ڵام دواتر ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌هۆی بێسنووری
ده‌ستیوه‌ردانه‌كانی سه‌فه‌وییه‌كان له كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی عه‌له‌وییه‌كاندا،
به‌ره‌و لاوازی چووه و ناڕه‌زایی عه‌له‌وییه‌كانی لێكه‌وتووته‌وه كه له رووداوی
"چاڵدێران"دا رۆڵی هه‌بوو.
شه‌ڕی چاڵدێران به‌مشێوه بوو كه دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 917ی كۆچی‌دا
"شاقولی بابا" له‌گه‌ڵا سوفییه‌كانیتردا روویكرده ئێران و ناوچه‌كانی قرامان،
سیواس و ئه‌رزنجانی داگیركرد و سوپای عوسمانی تێك‌شكاند و دوو سه‌ركرده‌ی عوسمانی
"قراگووز پاشا"و "سوڵتان بایه‌زیدخان عه‌لی پاشا"ی كوشت،
"نوور عه‌لی خه‌لیفه‌ی روملو له ساڵی 918ی كۆچی‌دا به فه‌رمانی شائیسماعیل به
بیانووی كۆكردنه‌وه‌ی سۆفییه‌كان و لایه‌نگرانی بنه‌ماڵه‌ی سه‌فه‌وی، هێرشیكرده‌سه‌ر
خاكی عوسمانی و شاره‌كانی قه‌ره‌حه‌ساری شه‌رقی و مه‌لاتییه‌ی داگیركرد و به‌ناوی شائیسماعیله‌وه
خوتبه‌یخوێند. هه‌ر له‌وساڵانه‌دا یه‌كێكیتر له‌سه‌ركرده‌كانی قیزیلباش به‌ناوی
"خان محه‌ممه‌دی ئسته جانلوو" قه‌ڵای دیاربه‌كری داگیركرد و سوپاكه‌ی
"عه‌لائه‌دوله‌ی زولقه‌دری" تێك‌شكاند و بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و سه‌ركرده‌یه
ته‌سلیمی شائیسماعیل ببێت و له عوسمانییه‌كان دووربكه‌وێته‌وه. ئه‌م هێرشانه بووه
هۆی له‌شكه‌ركێشی و هێرشی سوڵتان سه‌لیم بۆسه‌ر ئێران.
سوڵتان سه‌لیم له‌شكه‌ركێشییه‌كه‌ی خۆی له "ئه‌درنه"وه ده‌ستپێكرد
و له رێگای "ئاق شه‌هر"و "سووشه‌هر"ه‌وه سنوورده‌به‌زێنێ و
ده‌چێته خاكی ئێران. پێویسته بگوترێ كه هه‌ڵسووكه‌وتی شائیسماعیل له هه‌مبه‌ر
كورده‌كاندا به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ی "ئاق قویوونلو"ه‌كان زاڵمانه و توندوتیژ
بوو و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه كه سه‌ركرده‌كانی ئاناتۆلی له گه‌ڵا "یاوزسوڵتان"دا
ریكبكه‌ون. ئدریسی به‌دلیسی له داگیركردنی دیاربه‌كر و ناوچه رۆژهه‌لاتییه‌كاندا،
رۆڵێكی گرینگی هه‌بوو و خزمه‌تێكی زۆری به حكومه‌تی عوسمانی كرد. ئه‌م كاسایه‌تییه
توانیویه‌تی له‌گه‌ڵا ئه‌میره كورده‌كان دیدار پێكبهێنێت و هانیانبدات بۆ هاوكاریكردنی
دوڵه‌تی عوسمانی و له كاره‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
به‌م بۆنه‌وه ئه‌میره
كورده‌كانی ورمێ، ئێراق، عه‌مادییه، جیرزه، ئه‌كیل، به‌دلیس، خیزران، گارزان، پالو،
سیرت، حه‌سن كیفا، میافارقین، جه‌زیره‌ی ئیبنی عومه‌ر و به‌گشتی ئه‌میری بیست و پێنج
ناوچه‌ی له‌گه‌ڵا عوسمانییه‌كاندا رێكخست كه چوار كه‌س له ئه‌میره هه‌ره به‌هێزه‌كانی
ئه‌و سه‌رده‌مه، "ئه‌میر شه‌رف خانی به‌دلیسی" حاكمی به‌دلیس و مه‌لكی خیزران
"ئه‌میرداوود"و "مه‌لك خه‌لیلی دووهه‌م" حاكمی حسه‌ین كیفا و
"سوڵتان حسه‌ین" حاكمی عمادیه‌شیان له‌گه‌ڵا بوو.
سه‌فه‌وییه
سه‌فه‌وییه له سه‌ده‌ی حه‌وتم و هه‌شته‌می كۆچی‌دا په‌یڕه‌وانی رێبازی
سه‌فه‌وییه له یارسان نزیكده‌بنه‌وه و یه‌كێتییه‌ك له‌نێوانیاندا پێكدێت، ئه‌وه‌ش
له‌سه‌رده‌می شێخ سه‌فییه‌دینی ئه‌رده‌بیلیدا، له ساڵی 675ی كۆچی‌دا ده‌قه‌ومێت. له‌وساڵه‌دا
شێخ سه‌فییه‌دین ده‌گاته خزمه‌ت "تاجه‌دین ئیبراهیم" ناسراو به "شێخ
زاهیدی گیلانی" یه‌كێك له شاگرده‌كانی "عه‌ینه‌دین زه‌مانی جه‌ماله‌دین
گیلی" شاگردی نه‌جمه‌دین كوبرا و ئه‌ویش به‌پێی نه‌ریتی رێبازه‌كه بۆ كه‌مه‌ربه‌ستن
ده‌ینێرێت بۆ پردیوه‌ر. چۆنیه‌تی ئه‌م رووداوه له‌سه‌رئه‌نجامدا به وردی نووسراوه(8).
ئه‌ڵبه‌ت هه‌روا كه پێشتر ئاماژه‌مپێكردوه، هزری
یاری پێداگری ته‌واویكردووه بۆ شاردنه‌وه‌ی "نهینی"ی ئایینه‌كه و شاردنه‌وه
و نه‌دركاندنی راستییه‌كان و به‌نهێنی هێشتنه‌وه‌ی ناوونیشانی كه‌سایه‌تییه ئایینییه‌كان.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه زۆربه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كان به نازناو، ناویانلێبراوه و رووداوی
چاوپێكه‌وتنی شێخ سه‌فی و سوڵتان سه‌هاك له پردیوه‌ریش به‌ئاشكرا باسینه‌كراوه و
له‌سه‌رچاوه مێژووییه‌كاندا ئاماژه‌یپێنه‌كراوه. به‌هه‌رحاڵا شێخ سه‌فی، دوای چوونی بۆ گه‌یلان و وه‌رگرتنی پله‌ی نوێنه‌رایه‌تی
شێخ زاهیدی گه‌یلانی، رێبه‌ری ئه‌و رێبازه‌ی وه‌رگرت و به ناردنی "خه‌لیفه"
بۆ وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر، هه‌روه‌ها بۆ كوردستان بانگه‌شه بۆ ئه‌وه رێبازه ده‌كات
و په‌یڕه‌و و لایه‌نگرێكی زۆر بۆ رێبازی سه‌فه‌وییه كۆده‌كاته‌وه(9).
توانایی و هێزی ئایینی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی رێبازه‌كه
و له‌ئه‌نجامدا ده‌سه‌ڵاتی سیاسیان بۆ ده‌خوڵقێنێت، ئه‌ڵبه‌ت پێش له‌وه‌ده‌ستهێنانی
ده‌سه‌ڵاته سیاسی و پێكهێنانی حكومه‌تی سه‌فه‌وییه، كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی
پێش سه‌فه‌وییه هه‌بووه. بۆنموونه ده‌یگێڕنه‌وه كه "ئه‌میر ته‌یمووری گوركانی"
ده‌ستی یارمه‌تی و دۆستایه‌تی ده‌داته‌ده‌ست "خواجه عه‌لی سیاپۆش"و ده‌بێته
موریدی ئه‌و(10). ئه‌میر ته‌یموور بۆ یه‌كه‌مجار له نزیك چۆمی فورات و جاریدووهه‌م له
دزفوول و بۆ سێهه‌مجار له ئه‌رده‌بیل چاوی به خواجه عه‌لی ده‌كه‌وێت و لێیده‌پرسێت:
چ خواستیكت هه‌یه تا بۆت دابینكه‌م؟ خواجه عه‌لی داوایلێده‌كات دیله رۆمییكان ئازادبكات،
ئه‌میرته‌یموور ئه‌و ئاره‌زووه‌ی بۆ جێبه‌جێده‌كات و گشت دیله‌كان ئازادده‌بن، هه‌روه‌ها
ناوچه‌ی ئه‌رده‌بیل ده‌كاته وه‌قفی شێخ سه‌فی.
هیز و توانای ئایینی، سیاسی و ئابووری بنه‌ماڵه‌ی سه‌فه‌وی له‌سه‌ره‌می
شێخ عه‌لیدا سه‌قامگیرده‌بێت و په‌ره‌ده‌ستێنێت. گشت دیله رۆمییه‌كانیش ده‌بنه سه‌رسپورده‌ی
بنه‌ماڵه‌ی سه‌فه‌وی و دواتر ده‌چنه ناوڕیزه‌كانی "قیزیلباش"ه‌وه‌و ده‌بنه
هێزی سه‌ره‌كی ئه‌و سوپایه. به‌هۆی گوشاری "جه‌هانشای قه‌ره‌قویونلوو"ه‌وه "شێخ جونه‌ید" ناچارده‌بێت ئه‌رده‌بیل چۆڵابكات و رووبكاته دیاربه‌كر و له‌وێ له‌گه‌ڵا خوشكی
"ئوزون حه‌سه‌ن" زه‌ماوه‌ندده‌كات و له‌گه‌ڵا توركمه‌نه‌كانی ئاسیای بچووك
پێوه‌ندی بنه‌ماڵه‌یی پێكده‌هێنێت و پاش ماوه‌یه‌ك به له‌شكه‌رێكی به‌هێزی توركمانه‌وه
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌رده‌بیل و له‌مكاته‌وه پڕوپاگه‌نده‌ی ئایینی بنه‌ماڵه‌ی سه‌فه‌وی
ده‌گۆڕدرێت بۆ چالاكی سیاسی و عه‌سكه‌ری. دواتر به ئه‌مری شێخ حه‌یده‌ر گشت موریده‌كانی
كڵاوێكی سوور له‌سه‌رده‌كه‌ن كه كڵاوی حه‌یده‌ریشی پێده‌گوترا.
له‌وكاته‌وه هێزی
عه‌سكه‌ری بنه‌ماڵه‌ی سه‌فه‌وی به قیزیلباش واته "كڵاوسوور" ناوبانگیانده‌ركرد.
ئه‌م هێزه له هۆز و عه‌شیره‌ته‌كانی ئاسیای بچووك پێكهاتبوو. وه‌ك هۆزه‌كانی شاملو
"به‌گدلو"، عه‌یدلو، عه‌ره‌ب گرلو و تلقاز، ئه‌ستاجلو " تایفه‌كانی
كه‌نگه‌رلوو شه‌ره‌فلو" زولقه‌در " تایفه‌كانی سوكلان و شه‌مس دین لو و حاجیله‌ر
و قزغلو" قاجار "تایفه‌كانی ئیگرمی درت" ئه‌فشار " تایفه‌كانی
ئیمانلو و ئه‌لپلوو ئه‌سالو" توركمان "تایفه‌كانی پرناك و ئورده كلو"
ئیسپیرلو و رۆملو "تایفه‌كانی قویلاحه‌سار"و قاراداقلو و به‌یات و تالش ئالپائوت
و قزاقلوو جاگیرلو و بایبورت لو(11).
پێوه‌ندی ئه‌م هۆز و تایه‌فانه له‌لایه‌ن ئیسماعیل، كوڕه بچووكه‌كه‌ی
شێخ حه‌یده‌ر، به به‌كارهێنانی موردیده‌كان و په‌یك و په‌یامنێره‌كانی له ئاسیای
بچو‌وكدا به‌ڕێوه‌ده‌بریا.
سه‌رده‌می شكۆ و به‌هێزی بنه‌ماڵه‌ی سه‌فه‌وی پیش له‌دایكبوونی شائیسماعیل
"25ی ره‌جه‌بی ساڵی 873 ی كۆچی" ده‌ستپێده‌كات كه موریده‌كان ئه‌ویان به
مورشدی كامل" داده‌نا و به سۆفییه‌كانی سه‌ربه‌و بنه‌ماڵه له ناوچه‌كانی رۆم
و قه‌راجه‌داغ و ئه‌هه‌ر كۆده‌بوونه‌وه و دیاری و خه‌ڵاتیان بۆده‌برد. شێخ ئیسماعیل
دوای پێنج ساڵا نیشته‌جێبوون له ناوچه‌ی "لاهیجان" سه‌رده‌مه‌كه‌ی به گونجاوزانی
بۆ ده‌ركه‌وتن و هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشێكی به‌رفراوان، له‌ژێر ئاڵای سۆفیگه‌ری و ئاییندا،
به‌بانگه‌شه‌كردن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی شه‌رعی كه بریتیبووله حكومه‌تی "ئیهام
مه‌هدی".
به‌مشێوه بوو كه كوڕه بچووكه‌كه‌ی شێخ حه‌یده‌ر دوای چه‌ند ساڵا خۆشاردنه‌وه
له گه‌یلان، به‌یارمه‌تی سۆفییه‌كان و موریده‌كانی خۆی بزاڤی سه‌فه‌ویی كه له‌سه‌رده‌می
سه‌دره‌دین و خواجه عه‌لییه‌وه ده‌ستیپیكرد بوو، گه‌یاندییه ده‌رئه‌نجام(12). یه‌كه‌م گروپ له موریده‌كانی كه به‌هانایه‌وه هاتن، گروپێكی پێنج هه‌زار
كه‌سی بوون له موریده‌كانی سووریا و رۆم و پاش ئه‌وان گروپێكی حه‌وت هه‌زار كه‌سی
له سۆفییه‌كانی توركیا و ئاسیای بچووك، كه ده‌مێك بوو هزری سه‌فه‌وییه‌یان وه‌رگرتبوو. تاجرێكی خه‌ڵكی "ونیز" له ساڵی 1518 زایینی سه‌باره‌ت به
خۆشه‌ویستی شائیسماعیل له‌ناو موریده‌كانیدا ده‌ڵێت: خه‌ڵك ئه‌و سۆفییه‌یان خۆشده‌وێت
و پایه‌وپله‌ی تائاستی خوداوه‌ندی به‌رزده‌كه‌نه‌وه. زۆربه‌ی عه‌سكه‌ره‌كانی بێقه‌ڵغان
ده‌چنه مه‌یدانی شه‌ڕ و هیوایان ئه‌وه‌یه كه سه‌ركرده‌كه‌یان "شائیسماعیل"
له‌كاتی شه‌ڕكردندا چاوی پێیانبكه‌وێت..، به سینگی بێبه‌رگه‌وه هێرشده‌به‌ن و هاوارده‌كه‌ن
شیك، شیك(13).
به‌سه‌ركه‌وتن و سه‌قامگیربوونی ده‌سه‌ڵاتی سه‌فه‌وییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا،
شائیسماعیل ئایینزای شیعه‌ی دوانزه ئیمامی له ئێران كرده ئایینی فه‌رمی و هه‌ركه‌س
خاوه‌ن بیروبۆچوون و ئایینێكی جیاواز ببوایه، له‌ناویده‌برد، هه‌روه‌ها هه‌ستا به‌ده‌ستتێوه‌ردان
له ئاسیای بچووك و به هاندانی ئه‌و: له ساڵی 917ی كۆچی‌دا، شاقوولی بابای سه‌ركرده‌ی
سۆفییه‌كانی "تكه‌لو" هه‌رێمه‌كانی: تكه، قرامان و سیواسی رووتانده‌وه
و زۆر له عه‌سكه‌ره‌كانی عوسمانی ئه‌و هه‌رێمانه‌ی كوشت. بایه‌زیدخانی عوسمانیش به‌هۆی
سه‌رقالبوونیه‌وه به‌دامركاندنی نافه‌رمانی كوڕه بچكۆڵه‌كه‌یه‌وه، نه‌یده‌توانی
به‌ته‌واوه‌تی به‌ره‌نگاری ئاژاوه‌چییه‌كان ببێته‌وه و ته‌نیا به نووسینی نامه‌یه‌كی
ناڕه‌زایی بۆ شائیسماعیل په‌سه‌ندیكرد، به‌ڵام دواتر فه‌رمانی دوورخستنه‌وه‌ی شیعه‌كانی
ئاسیای بچووكی بۆ سوریا له ساڵه‌كانی 907و 908ی كۆچی" ده‌ركرد.
باروودۆخی قه‌یراناوی و شۆڕشی به‌ربڵاوی شیعه‌كانی "تكه" له
ساڵی 917 كۆچی ده‌ریخست كه ئه‌و به‌شه له ئاسیای بچووك له‌مێژبوو ناوه‌ندی بۆچوونه
ئایینییه جۆراوجۆره تازه‌كانه و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه كه دوای كوژرانی
بایه‌زید به‌ده‌ستپێكی حكومه‌ته‌كه‌ی له وه‌رزی به‌هاری ساڵی 918ی كۆچی‌دا، بارودۆخی
شیعه‌كانی ئاسیای بچووك به‌ره‌و خراپی بڕوات و مه‌ترسی شۆڕشی سه‌رله‌نوێیان و هێرشی
سه‌فه‌وییه‌كان، سوڵتان سه‌لیمی گه‌یانده ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه شیعه‌گه‌ری له وڵاته‌كه‌یدا
قه‌ده‌غه‌بكات و تا بۆی كرا لێیانبكوژێت(14).
ئیسماعیل حه‌قی ئووزون چارشی لی به‌پێی "تاج ئه‌لته‌واریخ"
ده‌یگێڕێته‌وه: سوڵتان سه‌لیم سه‌باره‌ت به شیعه‌كانی دانیشتووی ئاناتۆلی فه‌رمانێكی
بۆ ئه‌میره‌كانی نارد كه به‌پێی ئه‌و فه‌رمانه ده‌بوایه گشت شیعه‌كانی ئه‌و ناوچه
له حه‌وت تا حه‌فتا ساڵه، ناونووسبكرێن و بۆیبنێرن. دواتر فه‌رمانی كوشتنیانی ده‌ركرد
و چل هه‌زار نه‌فه‌ریان به‌ندكران كه هه‌ندێكیان لێكوشتن و توێڵی ئه‌وانیتریان داخكرد
تابناسرێنه‌وه.
ئه‌م رووداوه، واته كوژرانی چل هه‌زار كه‌س له شیعه‌كان، له كه‌لامه‌كانی
یارساندا ئاماژه‌یپێكراوه و هاوكاته له‌گه‌ڵا ده‌وره‌ی دووهه‌می سه‌رده‌می پردیوه‌ردا.
واته له‌سه‌رده‌می شاوه‌یس قوولیدا بووه و هه‌رئه‌ویش به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین
نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سوڵتان سه‌لیم ده‌كات و له ریگای یه‌كێك له یاره‌كانی كه ناوی
ئه‌حمه‌د بووه و به عالی قه‌له‌نده‌ر ناوبانگیده‌ركردبوو بۆیڕه‌وانه‌ده‌كات."پیر
رۆسته‌می سو" سه‌رحه‌ڵقه‌ی حه‌فتاو دوو پیر له‌مباره‌وه ده‌فه‌رموێ:
ژه مولكات روم ژه ئی عــه‌سر دوور
شـــای سه‌فاكی كه‌رده بیزوهوور
كه‌ردی موسه‌خه‌ر مولك به‌غداد شار
كوشته‌بی بێحه‌د له‌ش وه‌بان لار
ئـه‌عراب زه‌بوون موسه‌لمان ژار
كوشته‌بی لێشان ره‌د وه‌چل هه‌زار(15)
ئه‌م بابه‌ته به‌واتا نامه‌نووسرانی نێوان شائیسماعیل
و سوڵتان سه‌لیم كه چه‌ندینجار دووپاتده‌بێته‌وه و هاتنی ئه‌و نووسراوگه‌له له
تیكسته‌كانی یارساندا كه ته‌وه‌ره‌كه‌ی، نامه‌نووسینی "نه‌قیب یارسانی"
"كه له‌وكاته‌دا شاوه‌یس قولی بووه" بۆ سوڵتان سه‌لیم و بانگهێشتكردنی
ئه‌و به عه‌داله‌ته كه به ره‌سته‌یه‌كی زۆر جوان له‌ژێر ناوی "اژا حكمتم بین
الناس ان تحكموا بالعدل" كاتێك به‌سه‌ر خه‌ڵكدا حكومه‌ت ده‌كه‌یت به عه‌دل و
داد حوكمبكه" كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت و ئاكامی ژیانی وی شه‌هیدبوون له به‌غداوه
كه ئه‌وده‌م به‌شێك له ئیمپراتۆریای عوسمانی بووه.
نووسینی: ت. تاهیری
وه‌رگێڕانی: بیهزاد خۆشحالی