نووسینی: ت. تاهیری
وه‌رگێڕانی: بیهزاد خۆشحالی
له‌لایه‌كیتره‌وه چالاكی عه‌له‌وییه‌كانی ئاناتولی له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌وپه‌ڕی تین‌وتاوی خوی بووه و له‌لایه‌ن شائیسماعیل وه‌ك "پیركامیل"ـ كه له‌نێو عه‌له‌وییه‌كان پله‌ی خودایی هه‌بووه و پیوه‌ندیگه‌لێكی نزیكی له‌گه‌ڵ یارسانی له‌سه‌رده‌می شێخ سه‌فی باپیری و سه‌دره‌دین خواجه عه‌لی بووه ـ پشتگیریكراوه و ده‌بووه هۆی گه‌شه‌كردنی زۆرتری ئه‌و چالاكیانه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه رواڵه‌تێكی روون و ئاشكرا له رووداوه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه زاتییه وه‌ده‌ستنه‌كه‌ویت، به‌ڵام ئه‌و شته‌ی كه به‌پیی به‌ڵگه‌نامه‌كان، زۆر رۆشن و ئاشكرایه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی كه له كه‌لامی یارسانیدا وه‌ك رێبه‌ری ئه‌و ئایینه ناویلێبراوه و دژ به حكومه‌تی عوسمانی راپه‌ڕیوه شاوه‌یس قولییه كه جامی مه‌رگ به شه‌هیدبوون ده‌نوشیت و له‌دوای شه‌هیدبوونی به "عالی قه‌له‌نده‌ر" ناوبانگ ده‌رده‌كات.
لایه‌نی به‌رانبه‌ر به‌و كه "شاوه‌یس قولی" شه‌هیدده‌كات سوڵتان سه‌لیمه كه ساڵی نیشتنه سه‌رته‌ختی ئه‌و "918 كوچی" هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می "عالی قه‌له‌نده‌ر"دا. ئه‌م سه‌رده‌مه هاوكاته له‌گه‌ڵ قۆناغی دووهه‌می پردیوه‌ر كه باسه‌كه‌ی به تیروته‌سه‌لی له به‌شی "ساداتی به‌رزه‌نجه"دا هاتووه. جودا له‌وه "شائیسماعیل" له‌و سه‌رده‌مه كه‌لامییه‌دا جیگایه‌كی نییه به‌ڵام به‌پیی به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی یارسانی له یارسانی وه‌ك قه‌ڵایه‌ك دژ به عوسمانی كه‌ڵكیوه‌رگرتووه و ماوه‌یه‌ك توانیویه‌تی به‌ره‌ی "قیزیلباش_ یارسانی" پێكبینی، به‌ڵام رێژه‌ی كورده‌كان له‌ناو سوپای شائیسماعیلدا زۆر كه‌مبوو و هیچ ناوێك له "كه‌لهۆڕ"ه‌كان نه‌براوه، ئه‌ڵبه‌ت ئاماژه به كورده‌كانی "پازووكی" كه له‌و زه‌مه‌نه‌دا له ده‌ڤه‌ری كیغی و ئه‌لاشكرت له باكووری زه‌ریاچه‌ی وان نیشته‌جێبوون، كراوه. هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه كه شانه‌ی سه‌ره‌كی و ناوه‌ندی سوپای شائیسماعیل قیزیلباشه‌كان بوون و ئه‌وانیش رازینه‌ده‌بوون كه جگه‌له خۆیان هیچ هۆز و تایفه‌یه‌ك له‌ناو سیسته‌می عه‌سكه‌ری و سیاسی حكومه‌تدا به‌شداربێت.
ئه‌م رێگرییه تاڕاده‌یه‌ك بوو كه بۆیانبكرایه، بچووكترین و بێنرخترین پۆست و مه‌قامیان به ئێرانییه‌كان نه‌ده‌سپارد. قیزیلباشه‌كان، ناتوركه‌كانیان به "تاجیك" ناوده‌برد كه ئه‌م وشه تائێستاش له‌ناو یارسانییه توركه‌كاندا باوه و بۆ ناوبردن له‌و كه‌سانه‌ی كه یارسانی نین به‌كارده‌هێنرێت. ئه‌ڵبه‌ت پێوه‌ندی یارسان و قیزیڵباشه‌كان "عه‌له‌وی"یه‌كان له‌سه‌رده‌می سوڵتان سه‌هاك و قووشچی ئۆغلییه‌وه، كه جوگرافیای چالاكییه‌كانی خۆی و یارانی ده‌ڤه‌ره‌كانی: ته‌برێز، ئه‌لنجه، نه‌خجه‌وان، ئۆردوباد، مه‌ره‌ند و ئه‌ره‌سباران بوو ده‌گرێته‌وه كه دواتر به سه‌رهه‌لدانی شاوه‌یس قوولی و گه‌ڕانی له ئاسیای بچو‌وكدا ئه‌و په‌یوه‌ندییه پته‌وترده‌بێت و دوای ده‌ركه‌وتنی محه‌ممه‌د به‌گ و سه‌فه‌ری ئه‌و زاته بۆ توركیا "له كه‌لامدا رۆم"و هه‌روه‌ها رێبه‌ریكردنی به‌كتاشییه‌كان و عه‌له‌وییه‌كان، به‌پێی ئایینی خۆیان، هه‌روه‌ها سه‌رهه‌لدانی خان ئاته‌ش و براكان و یاره‌كانیتری له ده‌ڤه‌ره‌كانی ته‌برێز و سه‌هه‌ند و ئه‌و ناوچانه، په‌یوه‌ندییه‌كان ئه‌وه‌نده‌یتر به‌هێزده‌بێت.
هه‌روه‌ها هه‌بوونی سه‌یید محه‌ممه‌د حسه‌ین كه مه‌زاره‌كه‌ی له "ماكۆ"یه به‌گشتی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت كه له‌نێوان ساڵه‌كانی 800 تا 1050ی كۆچی، هه‌بوونی كاریگه‌ر و دایمی یارسانه‌كان له هه‌رێمه‌كانی توركستان و ئازه‌ربایجان و ئاناتۆلی، به‌شێوه‌گه‌لێكی جۆراوجۆر، وه‌ك ده‌وره‌كانی پێشتر، ده‌ركه‌وتنی شاخۆشین له لوڕستان و سوڵتان سه‌هاك له هه‌ورامان و هه‌روه‌ها شاوه‌یس قوولی و به‌ره‌كانی له توركستان، به‌رده‌وامی و ریشه‌داكوتانی هزری یاری له‌و هه‌رێمانه مێژوویه‌كی كۆن و به‌رچاوی هه‌یه، هه‌روه‌ها مه‌به‌ست له "مه‌سنه‌دنشینه سه‌فه‌وییه‌كان" له‌ناو چل ته‌نانی ئه‌هلی حه‌قدا، ئاماژه‌یه به سه‌فیه‌دین ئه‌رده‌بیلی، شێخ سه‌دره‌دین و خواجه عه‌لی سیاپۆشه كه په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌تیان به یارسان و پردیوه‌ره‌وه هه‌بووه، هه‌روه‌ها بونیاتنانی "دوده‌ی عه‌جه‌م" له حه‌یده‌رییه كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی "سه‌رسپورده‌گی" به بنه‌ماڵه‌ی "میری" له‌ناو یارسانه‌كانیدا لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌مان زۆرتر بۆ ده‌رده‌خه‌ن.
به‌هه‌رحاڵا ئه‌و بزاڤه‌ی كه ئایینی قیزیلباشه‌كانی ئاناتۆلی رێكوپێككرد و بیروبۆچوونه‌كانیانی نووسی و له كتێب و نامیلكه‌دا تۆماریكرد، له ناوچه كوردنشینه‌كان به ئه‌هلی حه‌ق ناوبانگیده‌كرد و له‌ڕاستیشدا به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌هلی حه‌ق، ده‌توانین بزاڤه‌كانی بكتاشی و ئه‌هلی حه‌ق و قیزیلباش به سێ شێوه‌ی جیاواز له یه‌ك ئایین بچوێنین(16). "مینۆرسكی"ش ده‌نووسێ: له ناوچه‌كانی پشت قه‌فقاز دوو گروپی عه‌لی ئه‌ڵڵاهی بوونیان هه‌یه، گروپی یه‌كه‌م: له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ئه‌لیزابت پول "گه‌نجه" له ناحیه‌ی جبرائیل، لێواری چه‌پی رووباری ئاراس، به‌رامبه‌ر ئاوایی قولدور نیشته‌جێن. گروپی دووهه‌م: ئه‌و عه‌لی ئه‌ڵڵاهییانه‌ن كه له‌سه‌ر خه‌ریته ره‌گه‌زناسییه‌كانی رووسه‌كان ده‌ستنیشانكراون و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی "كارس"دا ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر. "م. گرونارد" ئه‌مانه به قیزیلباش داده‌نیت و ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی كه به "سیواس"ـه‌وه هه‌یانه ره‌چاوبگرین، له‌وه‌ده‌چێت ئه‌م بۆچوونه راستبێت. ئه‌و ده‌نووسێت: ئه‌م جه‌ماعه‌ته جارێكیان په‌یوه‌ندییان به به‌رپرسانی رووسیاوه كرد و خوازیاری ئه‌وه‌بوون كه ئایینه‌كه‌یان وه‌ك ئایینێكی نیوه مه‌سیحی یان "رۆم كریستیان" به‌ڕه‌سمی بناسرێت(17).
حرووفییه
یه‌كێكیتر له‌و بزاڤه فیكرییانه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌مای بیروبۆچوونی سۆفییانه "عیرفان"و په‌روه‌رده‌كردنی نه‌فسانی پێكهاتووه، "حرووفییه"یه. بونیاتنه‌ری ئه‌م بزاڤه "فه‌زل ئه‌ڵڵا حروفی ئێسترئابادی" كوڕی ئه‌بومحه‌ممه‌دی ته‌برێزییه، كه به‌ناوی عه‌بدولڕه‌حمان بانگیانده‌كرد و به "فه‌زل ئه‌ڵڵا حه‌ڵالخۆر" ناوبانگیده‌ركرد بوو. فه‌زڵا ئه‌ڵڵا ئه‌وه‌نده پارێزكار و راست \كردار بوو كه سه‌باره‌ت به‌و وتوویانه له درێژایی ته‌مه‌نیدا نانی كه‌سی نه‌خوارد و داوای هیچی له كه‌س نه‌كرد و به ده‌سڕه‌نجی خۆی ژیا(18). پیڕه‌وكه‌رانی حرووفییه، كه باوه‌ڕیان به پاشایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی بۆ فه‌زل ئه‌ڵڵا هه‌بوو و پێیانده‌گوت شافه‌زل ئه‌ڵڵا كه ئه‌م باوه‌ڕه له كه‌لامه‌كانی ئه‌هلی حه‌قیشدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه و هه‌ركات مه‌به‌ست ناوبردن له نه‌عیمی ئیسترئابادی بێت، به "شا فه‌زلی وه‌لی" ناویلێبراوه.
شافه‌زل ئه‌ڵڵا به مه‌به‌ستی چالاكی ئایینی و راگه‌یاندنی بیروبۆچوونه تایبه‌ته‌كانی خۆی، سه‌ردانی زۆر ناوچه و شوێنی كردووه كه له‌وانه ده‌توانین ئاماژه به ئێراق و جیبال و ئازه‌ربایجان و خوراسان و پشتڕووبار "ماورا النهر" بكه‌ین كه له‌و سه‌فه‌رانه‌دا توانیویه‌تی گه‌لێك په‌یڕه‌و بۆ لای خۆی رابكێشێ كه زۆربه‌یان "سه‌یید" بوون و هه‌ندێكیان له ناوداران و زانایانی ئایینی و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدا و ئه‌میر و سه‌رۆك هۆزه‌كان بوون(19). بنه‌ما و بناخه‌ی هزری فه‌زڵوڵا حرووفییه له‌سه‌ر باوه‌ڕ به پیرۆزی حروف "پیته‌كان"و نهینی ناوه‌كانی قورئان و كتێبه ئاسمانییه‌كانیتر و هه‌روه‌ها "یه‌كبوویی"و شیكردنه‌وه و تێگه‌یشتن له‌مانه به‌شێوه‌یه‌كی مرۆڤدۆستانه داڕێژراوه.
ئه‌م بیروبۆچوونه، به جۆرێك له جۆره‌كان له زۆربه‌ی ئایینه‌كاندا به‌رچاوده‌كه‌وێت.. بۆ نموونه له قورئاندا، پیته‌كانی ئه‌لف و لام و میم به‌شێوه‌یه‌كی "سڕی" ئاماژه‌یانپێكراوه یان ئه‌م وته‌ی حه‌زره‌تی عه‌لی كه ده‌فه‌رموێ: "انا نقگه تحت باب بسم الله" یان وته‌ی ئینجیل كه ده‌فه‌رموێ: له سه‌ره‌تادا وشه هه‌بوو، وشه لای خودا بوو، وشه خودا بوو و هه‌مان له سه‌ره‌تادا لای خودا بوو و هه‌ر شتێك به‌هۆی ئه‌وه‌وه مه‌وجوود بوو و جگه‌له‌و هیچ شیتَك له‌و شتانه‌ی كه بوونیان په‌یداكردوه، بوونیان نه‌بووه(20)، هه‌روه‌ها ئاماژه به وشه‌گه‌لێكی وه‌ك له‌وح و قه‌ڵه‌م به‌دوای یه‌كدا له چه‌ندین شوێنی سه‌رئه‌نجامدا ده‌ریده‌خه‌ن كه ده‌سكه‌وتی پێوه‌ندی ئه‌م دوانه، "وشه"یه. شێخ ئه‌میر ده‌فه‌رموێ:
نه له‌وح و نه قه‌ڵه‌م نه یار نه ئه‌غیار
پادشام نه دوڕبی دوڕ نه ده‌ریا بار
كه بۆ خۆی سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك له وشه‌كان و پیته‌كان له‌ناو په‌یڕه‌وانی یارسانیشدا رێز و حورمه‌تی تایبه‌تییان هه‌یه. پێویسته ئاماژه‌بكرێت كه رێزگرتن له پیته‌كان و ژماره‌كان "اعداد" مێژوویه‌كی زۆر كۆنی هه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی ده‌ستپێكی ژیانی مرۆڤ. بۆنموونه له كتێبی "ریگ ودا" قایل‌بوون به سیحراویبوونی هه‌ندێك له وشه‌كان به‌رچاوده‌كه‌وێت. له سروودی 2ی ماندالای ده‌هه‌می به‌شی چێ‌بوونی جیهاندا هاتووه: له سه‌ره‌تادا "هرن گربهه" ده‌ركه‌وت و یه‌كه‌م خودای ئافراندن بوو. ئه‌و بۆخۆی ئاسمان و زه‌وینی راده‌گرت(21). له شوێنێكی‌تردا به‌مشێوه گوتراوه: كاتێك كه "بریهسپتی" كه ناوی له گشا شته‌كان ناوه، كورتترین و یه‌كه‌م پیتی ده‌نگداری هه‌نارد، گشت جوانییه‌كان و كه‌ڵكه‌ی شته‌كان به‌دڵسۆزییه‌وه ده‌ركه‌وتن(22)، به‌ڵام به‌هۆی دژواری تێگه‌یشتن له بیروبۆچوونه‌كانی شافه‌زل ئه‌ڵڵا و به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه پێداگری له‌سه‌ر "حلول" واته جێگیربوونی خودا له جه‌سته‌یدا ده‌كرد، دژمنه‌كانی گشت توانایی خۆیان خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی وته‌كانی به بێبایه‌خ و ناڕاست له‌قه‌ڵه‌مبده‌ن..، به‌هه‌رحاڵا شافه‌زل ئه‌ڵڵا قوتابخانه‌یه‌كی نوێی ئایینی و فه‌لسه‌فی داهێنا و بناخه‌كه‌ی داڕشت كه ئه‌گه‌ر به‌شه ئاینییه‌كه‌ی لابردبایه سه‌ركه‌وتووتر ده‌بوو(23).
ته‌شه‌نه‌كردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی حرووفییه و پڕوپاكه‌نده‌ی "ئاته‌ئیستی"و خه‌باتی سیاسی ئه‌و جه‌ماعه‌ته، بێگومان له به‌رژه‌وه‌ندی فیوداله‌كان و مه‌لاكان و ده‌سه‌ڵاتدارانی "ته‌یمووری"دا نه‌بوو و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد كه به‌توندی به‌ره‌نگاری بوونه‌وه و گشت تواناییه‌كانیان بۆ قۆڵابه‌ستكردن و له‌ناوبردنی شافه‌زل ئه‌ڵڵا و په‌یڕه‌وه‌كانی خسته‌گه‌ڕ. له سه‌ره‌تای ساڵی 804 ی كۆچی‌دا "شروانشاه" قۆڵابه‌ستیكرد و له باكۆ خستییه به‌ندیخانه. دواتر ته‌سلیمی ته‌یمورییه‌كانی كرد و ئه‌وانیش بردیانه قه‌ڵای "النجق"و دوای كه‌متر له مانگێك "ته‌یمووری میرانشا" به ده‌ستی خۆی سه‌ریبڕی و به‌فه‌رمانی ئه‌و لاشه‌كه‌یان به دووی ئه‌سپه‌وه به‌ست و له ناوشاردا كردیانه‌كێش تاببێته هۆی چاوترساندنی خه‌ڵك. دوای ئه‌وه‌ش سه‌ر و لاشه‌كه‌یان سووتاند.دوای كوژرانی فه‌زل ئه‌ڵڵا و سه‌ركوتكردنی حرووفییه‌كان، یه‌كێك له په‌یڕه‌وانی ئه‌و رێبازه به‌ناوی "ئه‌حمه‌د لوڕ" هێرشیكرده‌سه‌ر "شاروخ میرزا"و به‌شكستهێنانی هێرشه‌كه‌ی ئاگری گرتن و كوشتنی حرووفییه‌كان ئه‌وه‌نده‌یتر به‌تینبوو و وایلێهات كه پاشماوه‌كانی ئه‌و رێبازه چیتر كۆمه‌ڵگای ئێران به شوێنێكی گونجاو بۆ چالاكییه ئایینییه‌كانیان دانه‌نێن و رووبكه‌نه وڵاتی عوسمانی و له ناوچه‌ی ئاناتۆلی نیشته‌جێبن.
له‌وانه به‌تایبه‌ت ده‌توانین ئاماژه به شاعیری گه‌وره‌ی حرووفی "نه‌سیمی"و كچه‌كه‌ی و "عه‌لی ئه‌ڵڵا"و چه‌ندین كه‌سایه‌تیتر بكه‌ین، كه به‌هۆی نزیكی و لێكچوویی هه‌ندێك له بیروباوه‌ڕه‌كانی خۆیان به‌كتاشییه‌كانه‌وه، توانیان ماوه‌یه‌ك له‌ناو په‌یڕه‌وانی به‌كتاشییه بحه‌سێنه‌وه و رێبازه‌كه‌یان بپارێزن. دیاره به‌كتاشییه‌كانیش هه‌ستیان به‌و لێكچوونه ئایینییه كردووه و رێزێكی یه‌كجار زۆریان بووه بۆ شافه‌زل ئه‌ڵڵا، تاڕاده‌یه‌ك كه له رێزی حاجی به‌كتاش و حه‌زره‌تی عه‌لیدا دایانناوه و هه‌نووكه‌ش سێیه‌م كه‌سایه‌تی پیرۆزی به‌كتاشییه‌كانه. زۆربه‌ی ئه‌و حرووفییانه‌ی كه له ئێران‌دا مانه‌وه و روویاننه‌كرده خاكی عوسمانی و نه‌شیانده‌ویست ده‌ست له رێبازه‌كه‌یان هه‌ڵگرن، روویانكرده ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی یارسانییه‌كان و ئاوێته‌ی یارسانییه‌كان بوون و له كوژران و شه‌هیدبوون خۆیان پاراست. ئه‌ڵبه‌ت به‌پێی بڵگه‌نامه و سه‌رچاوه مێژووییه‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بیروبۆچوونی حرووفییه له كوردستان و لوڕستان و كرماشان و كوردستانی ئێراقدا ته‌شه‌نه‌یكرد بوو و كه‌سانێك له‌م ناوچانه‌دا په‌یڕه‌وی ئه‌و رێبازه بوون. هۆكاری ئه‌مه‌ش جیا له‌سه‌ردانه‌كه‌ی خودی فه‌زل ئه‌ڵڵا، سه‌فه‌ر و سه‌ردانی په‌یڕه‌وانی حرووفییه بوو كه به‌رده‌وام بۆ چالاكی ئایینی روویانكردبووه ئه‌م ناوچانه و په‌یڕه‌ویان وه‌ده‌ستخستبوو.
به‌لگه‌یه‌ك به‌ده‌سته‌وه‌یه كه ده‌سه‌لمێنێت كوردستانی ئێراق یه‌كێك له بنكه‌كانی ئه‌و رێبازه بووه. ئه‌ڵبه‌ت له كه‌لامی یارسانیدا، له ده‌میشق وه‌ك هه‌ڵستگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی "حرووفییه"ش ناوده‌بردریت كه به‌سه‌رنجدانی به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌توانین حرووفییه له عیراق و ناوچه‌گه‌لی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی كه ده‌میشقیش به‌شێك له‌و ناوچه‌گه‌له بووگه ده‌گاته په‌ره‌سه‌ندنێك به‌رچاو، به‌تایبه‌ت ئه‌وه كه "فه‌زڵ" بۆ خویشی چه‌ندجار هاتووچۆی ده‌میشقی كردووه و دوورنییه گه‌ر بڵیین پیگه‌ی حرووفییه‌ش له ده‌میشق وه‌كو ناوه‌ندی چالاكی عه‌له‌وییه‌كان و شیعه‌ی ئه‌وپه‌ڕگر و بزووتنه‌وه‌ی پێڕه‌وكه‌ری حه‌زره‌تی عه‌لی بووه. دواتر سوڵتان سه‌لیم له ساڵی 923 كۆچی ته‌كیه‌یه‌ك له ده‌میشق بیناده‌كات كه هی به‌كتاشییه بووه ئه‌گه‌رچی نموونه‌ی ئه‌و ته‌كیه‌گه‌له پێشتریش له ده‌میشقدا بووه به‌ڵام دوای یه‌كگرتنی "حروفییه"و "به‌كتاشییه" سه‌رنجێكی زۆرتر بۆلای خوی راده‌كێشت كه ناوی ئه‌و ته‌كییه‌گه‌له له كتێبی "پیرزاده ئایینی"دا هاتووه، به‌ڵام له كۆتاییه‌كانی سه‌رده‌می یه‌كه‌می قۆناغی پردیوه‌ر "جامه‌ی سوڵتان سه‌هاكی". به‌تایبه‌ت كه له كۆتایی ده‌وره‌ی یه‌كه‌می سه‌رده‌می پردیوه‌ریدا "كراسی سوڵتان سه‌هاكی" یه‌كێك له مه‌لا پله‌به‌رزه‌كانی ناوچه‌كه به‌نێوی "مه‌لا عابه‌دینی جاف" كه یه‌كێك له شاگرده‌كانی "مه‌لا ئلیاسی شاره‌زووری" بووه رێبازی یاری وه‌رده‌گرێت و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه مه‌لاكان و موحته‌سه‌بینی ناوچه‌كه‌وه دژایه‌تیده‌كه‌ن، كه به‌وردی له "دیوانی عابدین"دا باسیكراوه.
چۆنیه‌تی گۆڕانكاری له بیروباوه‌ڕی عابدین و وه‌رگرتنی ئایینی یاری له‌لایه‌ن ئه‌و زاته‌وه، چیرۆكی "پوڵیس"ی مه‌سیحیان بیرده‌خاته‌وه. یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه مۆچیاری عابدین ده‌كا و هزری یاری به‌گاڵته‌داده‌نێت "نه‌رگسی ئیبنی مه‌لاشكری" دڵداره‌كه‌ی خودی عابدینه كه دواتر بۆ خۆیشی ئایینی یاری وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام له سه‌ره‌تادا به‌مشێوه موچیاری عابدینی كردووه:
عابدین كفره،...
كه‌م شه‌یتان بێژه، ئه‌م حه‌رفه كفره
مه‌یكه وه‌بیانوو كاكه‌ییان سه‌فره
ئسحاق به جـادوو وه‌علم جه‌فره(24)
له‌م وتانه‌ی نه‌رگسدا ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا باسی حرووف "پیته‌كان"و حرووفییه و زانسته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌و عیلمه، وه‌ك "جه‌فر" له ناوچه‌كه‌دا ته‌وه‌رێكی ناسراوبووه و ئه‌وان یارسانییه‌كان به‌تایبه‌ت سوڵتان سه‌هاكیان به كه‌ڵكوه‌رگرتن له زانستی جفر و بگره سیحر و ساحیریش، تاوانباركردووه كه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌كه‌وه مێژووی گۆڕانی بیروباوه‌ڕی عابدینمان بۆ روونده‌كاته‌وه و له‌لایه‌كیتره‌وه ئاماژه‌یه‌كه به مێژووی یه‌كێتی نێوان یارسانییه‌كان و حرووفییه. كه‌واته ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌یه‌ی حه‌وته‌می سه‌ده‌ی هه‌شته‌می كۆچی به مێژووی سه‌رهه‌ڵدان و ده‌ستپێكی چالاكییه‌كانی بزاڤی حرووفییه له‌لایه‌ن شافه‌زڵڵاوه بزانین، بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و هزره له كوردستاندا، له ده‌ستپێكی ده‌یه‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌شته‌مدا بووه و وه‌رگرتنی ئایینی یاریش له‌لایه‌ن عابدینه‌وه له كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌شته‌مدا روویداوه.