نووسینی: ت. تاهیری
وه‌رگێڕانی: بیهزاد خۆشحالی
ئه‌ڵبه‌ت
دواتر یه‌كیه‌تی حرووفییه و یارسانه‌كان له سه‌ره‌می ده‌ركه‌وتنی شاوه‌یس قوولی و
قووشچی ئۆغلی و هه‌روه‌ها محه‌ممه‌د به‌گ و خان ئاته‌ش، كه له هه‌رێمه‌كانی باكووری
كوردستان و ئازه‌ربایجاندا چالاكی ئایینی‌یان ده‌نواند و به‌م بۆنه‌وه باروودۆخێكی
له‌باریان بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی زۆرتری ئه‌م دوو ئایینه پێكهێنا. قووشچی ئۆغلی سه‌باره‌ت
به‌و ناوچانه ده‌فه‌رموێ:
اوزومدلین دیك دابانی یدی قـدم قیزقاپانی
النجه و نــخجوان اردوباد یاری ایسرتم
گر گردن بری زنوزی سوفیانی مرند دوزی
اشاقیده شـام قازانی تبریز ده‌یاری ایسترم
اراند قــالانلاری عین علینین یار نلری
تـركمه ایللرینده چـاروادار یاری ایسترم
ارسباران قشلاقیندا بتــون اغیر سیلاقیندا
قیش گونی توكلی داغیندا نرگس بهاری ایسترم(25)
به‌پێی ئه‌م دێڕانه وادیاره قووشچی ئۆغلی گشت ئه‌و ناوچانه‌ی
كه حرووفییه‌كان تێیدا بڵاوه‌یانكردووه به‌مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌یان بۆ هزری یاری گه‌ڕاوه
و هه‌رئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی لێكتێگه‌یشتن و نزیكبوونه‌وه‌ی په‌یڕه‌وانی هه‌ر دوو ئایینه‌كه. پێویسته بگوترێ ته‌واوی ئه‌و ناوچانه له كۆتایی سه‌ده‌ی
دووهه‌م به‌ملاوه، شوێنی نیشته‌جێبوونی "راوه‌ندییه"و له‌و ژێر كاریگه‌ری
خوڕه‌م دینه‌كاندا بووه و شوێنه‌واری زۆریان له‌و ناوچانه ماوه‌ته‌وه، له‌وانه
قه‌ڵای "بز" كه تاهه‌نووكه‌ش به‌رچاوده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها "غولامحسه‌ین
ساعێدی" له كتێبی "ایلخچی"، له‌و شوێنه‌دا كه به‌كورتی باسی به‌سه‌رهاتی
چل ته‌نانی ئه‌هلی حه‌قی ئازه‌ربایجان ده‌كات، كه‌سایه‌تییه‌ك ناوده‌بات كه زۆر كه‌س
به نه‌عیمی ئیسترئابادی ده‌زانێت.
ساعێدی ده‌نووسیت: نه‌بی ئاغا پێبه‌ندی هیچ شوێنێك نه‌بوو،
به‌رده‌وام به‌پێ رێگای ده‌پێوا، له چیایه‌كه‌وه بۆ چیایه‌كیتر، له گوندێكه‌وه
بۆ گوندێكیتر، له شارێكه‌وه بۆ وڵاتێك.. له‌پڕدا ده‌هات و كتووپڕ ونده‌بوو، رۆژێك
له ئه‌رمه‌نستان و په‌یڕه‌وان و نه‌خجه‌وان چاویانپێده‌كه‌وت و كاتێكی‌تر له خوراسان،
سه‌ر له به‌یانی له گوند ده‌بینرا، كاتژمێرێك دواتر له ساحێب زه‌مانی ته‌برێز..
وه‌ك شێت ده‌ژیا و ده‌ڕۆیشت و لای دۆسته‌كانی زۆر خۆشه‌ویست .. پێیناوه‌ته هه‌ر شوێنێك،
سه‌رنجی كه‌سانێكی بۆلای خۆی راكێشاوه. له‌پ ه‌یڕه‌وان و نه‌خجه‌وان، له‌ناو ئه‌رمه‌نییه‌كاندا موریدی
زۆره.. تاهه‌نووكه‌ش له ئیلخچی تایفه‌یه‌ك نیشته‌جێن كه پێیانده‌گوترێ "نه‌بی
لی"یه‌كان(26)، هه‌روه‌ها له‌ناو چلته‌نانی "ئیلخچی"و ده‌وروبه‌ری و
ته‌برێزدا "قگب نامه" گه‌لێك هه‌ن كه درێژتریینیان هی شاعیرێكی زۆر به‌ناوبانگه
به‌ناوی "ره‌هبه‌ری".
ئه‌و شاعیره دیوانه شێعرێكیشی لێماوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها
قوتبنامه‌ی "بابا نه‌هانی" كه نازناوی "خاتم القگبین" بووه.
له‌م نامیلكانه‌دا باسی په‌یڕه‌وانی رێبازه سوفیانه‌كان "ئه‌هلی ته‌ریقه‌ت"و
چلته‌نان(27) كراوه و به زمانێكی ساده و ساكار ناوی گشت "قوتب"ـه‌كان
ده‌بات، كه وردبوونه‌وه له‌و ناوانه به‌باشی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ر چوار رێبازی
حرووفییه و به‌كتاشییه و سه‌فه‌وییه و یارسانمان بۆ روونده‌كاته‌وه(28)، هه‌روه‌ها
كه پێشتر باسكرا، فه‌زل ئه‌ڵڵای حرووفی له كه‌لامی سه‌رئه‌نجامدا به شافه‌زل ئه‌ڵڵا
ناویلیبراوه كه "شامێوان" بووه و یاره‌كانیشی بریتیبوونله: مه‌نسوور،
نه‌سیمی، زه‌كه‌ریا و تورك سه‌ربڕ كه به‌سه‌رهاتی هه‌موویان له ده‌فته‌ره‌كانی یارساندا
نووسراوه. پیر نازداری شیرازی سه‌باره‌ت به شافه‌زل ئه‌ڵڵا و یاره‌كانی ده‌فه‌رموێ:
ئه‌و یانه‌ی ساری...
بارگه‌ی شام وه‌سته‌ن ئه‌و یانه‌ی ساری
نمانا جــــلوه‌ی جامه‌ی عـــه‌یاری
نیاش مــه‌عرفه‌ت شای خاوه‌ندكاری
جامه‌ی هه‌فته‌نان یورتش بوجاری
نــــــه‌سیمی بنیام، پیرردا بــــــاری
مه‌نسوور بی داوود ره‌هبه‌روه یاری
زه‌كـــــه‌ریا مو‌سا پاده‌فته‌ر داری
توركه موسته‌فا، كـه‌مان وه‌قاری
یورت ساری بی زات ره‌مــــــز باری
زه‌رده‌بام مه‌حموود ئیبن سه‌خاری
ئه‌یوه‌ت بــــی عه‌زیز ئیبن موختاری
شافه‌زل مه‌ولام ســـــــڕش ته‌یاری
مه‌عره‌فه‌ت نیا نه ده‌مشق شـــــاری
چــوارته‌ن هه‌فته‌نان چه‌وگادان دیاری
وه‌بــــه‌رگ ســـــڕی بیشان ئیزهاری
مه‌ولام ره‌نگبازه‌ن ره‌نگش وسیاری
یاران چه ره‌نگش نه‌وینان ئــــازاری(29)
هه‌روه‌ها له كه‌لامه‌كانی یاریدا چیرۆكێك سه‌باره‌ت به
شافه‌زل ئه‌ڵڵا و یاره‌كانی هاتووه كه به‌مجۆره‌یه: شافه‌زل ئه‌ڵڵا و یاره‌كانی به‌رخێكیان بوو كه هه‌موو شه‌وێك
ده‌یانكرده قوربانی. قوربانیكردنه‌كه به‌مشێوه‌بوو: به ئه‌مری شافه‌زل "توركه‌ی
سه‌ربڕ" به‌رخه‌كه‌ی سه‌رده‌بڕی و حسه‌ینی كوڕی مه‌نسوور به‌رخه‌كه‌ی به‌دارداده‌كرد
و نه‌سیمی پێسته‌كه‌ی ده‌گرته‌وه و له پاش ئه‌وه زه‌كه‌ریا به‌رخه‌كه‌ی له‌تده‌كرد
و عه‌ینه قوربانییه‌كه‌ی ده‌كوڵاند، دوای ئه‌وه‌ی دوعایان به سه‌ردا ده‌خوێند، ده‌یانخوارد.
پاشان ئێسكه‌كانیان ده‌خسته‌وه ناو پێسته‌كه‌یی و به‌رخه‌كه سه‌رله‌نوێ زیندووده‌بووه‌و
و شه‌وی دواتر به‌هه‌مانشێوه قوربانییان ده‌كرده‌وه.
رۆژێك كه شافه‌زل له‌وێ نه‌بوو، به بێ‌ئیزنی ئه‌و، یاره‌كانی
كه خۆشیان به خاوه‌ن كه‌رامات داده‌نا، بێگوێدان به عه‌ینه كه داوای لێده‌كردن
له نه‌بوونی شافه‌زڵدا به‌رخه‌كه قوربانینه‌كه‌ن، به‌رخه‌كه‌یان سه‌ربڕی، به‌ڵام
له ئاخردا هه‌ر كارێكیانكرد به‌رخه‌كه زیندوونه‌بووه‌وه. دواتر كه شافه‌زل گه‌ڕایه‌وه
و رووداوه‌كه‌ی له عه‌ینه پرسی و ئه‌ویش بۆیگێڕایه‌وه. شافه‌زل به‌سه‌رهاتی هه‌موویانی بۆ پێشگۆییكردن و هه‌مان كرداریان
به‌سه‌رداهات كه له‌گه‌ڵا به‌رخه‌كه ده‌یانكرد، به‌مشێوه دوژمنان سه‌ری توركه‌ی
سه‌ربڕیان له جه‌سته‌ی جوداكرده‌وه. مه‌نسوور له‌داردرا و زه‌كه‌ریا تیكه‌تیكه‌كرا
و پێستی نه‌سیمییان به زیندوویی لێكرده‌وه. دوای كورته باسیك له‌سه‌ر ژیان و به‌سه‌رهاتی "شافه‌زڵ
وه‌لی" مه‌به‌ستی كه‌لامی یارسان كه هه‌مان "نه‌عیمی ئه‌سته‌رئابادییه"و
په‌وه‌ندی ئه‌و له‌گه‌ڵ یارسانییه‌كان له ناوچه‌ی كوردستان، ده‌گه‌ینه سه‌ر باسی
یارانی وی "مه‌نسوور، نه‌سیمی، زه‌كه‌ریا.." به‌پیی به‌ڵگه و تیكستی یارسانی.
له زۆربه‌ی تیكسته‌كانی یارسانی نێو له "مه‌نسووری"
ده‌بریت كه ده‌توانین به متمانه‌وه بڵیین مه‌به‌ست "ابوالمغیپ حسین ابومنصور
محمد بیعناوی الحلاج"ه كه له ساڵی 244 كۆچی "855 زایینی" له به‌یزای
فارس له‌دایكده‌بێت و له قوتابخانه‌ی "جونه‌ید" ده‌رسده‌خوینیت و له‌دواییدا
سه‌فه‌ر و ته‌بلیغ و فیركاری ده‌ستپێده‌كات، هه‌روه‌ها كه له مێژوودا به تێروته‌سه‌ڵی
باسیكراوه، له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ فیركاری و خوداناسی ئه‌ودا دۆژمنانی زۆری بۆ سازده‌وێت
و سه‌ره‌نجام له ساڵی 309 كۆچی "923 زایینی" دوای موحاكه‌مه له‌دارده‌دریت
و له ئاكامدا جه‌سته‌ی ئاگرده‌دری.
شێخ ئه‌میر له‌مباره‌وه ده‌فه‌رموێ:
ئه ورۆ سه نگ واران نه به غداد شاربی
مـه نسوور سه رمه س ته سلیم وه دار بی
مـــــه نسوور وه شادی سۆ شه فـه قه وه
ســـه رمه س بی وه جـــام ئنه لحه قه وه
به‌ڵام مه‌نسووری حه‌لاج به‌ناوبانگی سه‌ده‌ی سیهه‌م به‌درێژایی
پێنجسه‌دساڵ مێژوو دێته‌نێو ریزی یارانی شافه‌زڵ. ئه‌مه له‌حاڵیكدایه كه شافه‌زڵ
له نووسراوه‌كانی خوی‌دا، به فراوانی باسی "مه‌نسوور" ده‌كات:
همچو منصور اناالحق زده از غایت شوق
برسردار نعره¬زنان می¬ێ‌یم
و یان "زه‌كه‌ریای" به‌ناوبانگ كه شه‌رحی ژیانی
له ته‌وراتدا هاتووه و له ئاكامدا جه‌سته‌ی دووله‌تده‌كرێت، هه‌م له كه‌لامی سه‌رده‌می
بارگه‌بارگه و كه‌لام دامیار دامیار و دیكه‌ی تێكستگه‌لی یارسانی به‌بێره‌چاوكردنی
جوغرافیا و زه‌مه‌ن له ریزی یارانی شافه‌زڵ داده‌نریت و پیرمووسا له كه‌لامی دامیار
دامیار به‌ندی 194 ده‌فه‌رموی:
زه که ریا شه ق‌م/ نه خـــه تای ویم زه که ریا شه ق‌م/نوسه نده
ی ده وران دوو هه فت ته وه ق‌م/چوینکه خه تام بی نه وی موتله ق‌م له واقیعشدا كه‌سێكیدیكه له مێژوودا بێجگه‌له زه‌كه‌ریای
پیغه‌مبه‌ری به‌ناوبانگ ناناسین كه شێوه‌ی مردنی دووشه‌قه‌بوون ببێت و ناوی زه‌كه‌ریا
بێت و بیروبڕوای تایبه‌ت به خویشی هه‌بووبێت، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به "نه‌سیمی"
شاعیر كه یه‌كێك بووه له سه‌ییده‌كانی شیراز و په‌یڕه‌وی رێبازی حرووفییه‌ی كردووه
و گوایه له‌گه‌ڵا كچی شافه‌زلدا زه‌ماوه‌ندیكردوه، له ساڵی 82 ێ كۆچی
"4117 ی زایینی"دا له شاری حه‌ڵه‌ب به تۆمه‌تی لادانی فیكری، سه‌ره‌تا
به زیندوویی پێستیده‌كه‌نن و دوای ئه‌وه له‌سێداره‌یده‌ده‌ن(30).
ئه‌بو زه‌ر ئه‌حمه‌دی كوڕی بورهانه‌دینی حه‌له‌بی "وه‌فات
884 كۆچی" له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا "كنوزالژهب فی تاریخ حلب" به‌ناوی عه‌لی
باسی نه‌سیمی ده‌كات و مێژوونووسێكیتری هاوچه‌رخی نه‌سیمی واته ئیبنی حه‌جه‌ری عسقلانی
"وه‌فات 825" له به‌رهه‌مه‌كه‌ی خۆیدا به "نه‌سیمه‌دین" ناویلێده‌بات
كه ئه‌مه‌ش هه‌مان نازناوه‌كه‌یه‌تی و واده‌رده‌كه‌وێت كه ناوی راسته‌قینه‌ی شتێكی‌تر
بووه. له‌م سه‌رچاوانه‌دا واده‌رده‌كه‌وێت كه له سه‌ره‌تادا نازناوی
نه‌سیمه‌دینی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه و ناوی عه‌لی بووه و دواتر نازناوی "عیماده‌دین"ی
له خۆی ناوه، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌ناوی "مه‌حمودی كوڕی سخاری"
له كه‌لامی سه‌رئه‌نجامدا ناویلێبراوه به‌سه‌رهه‌لدانی "زه‌رده‌بام" پێناسه‌كراوه،
وادیاره هه‌مان "مه‌حمودی پسیخانی"یه كه یه‌كێك بووه له یاره نزیكه‌كانی
شافه‌زل ئه‌ڵڵا و دواتر بناخه‌ی رێبازی "نقگویه"ی دانا كه ئه‌م رێبازه‌ش
به‌شێكبوو له رێبازی حرووفییه، به باوه‌ڕی من "سخاری" ده‌توانێت هه‌مان
"پسیخانی" بێت و ته‌نیا وشه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتبێت.
ئه‌ڵبه‌ت به‌ڕێز محه‌ممه‌د عه‌لی سوڵتانی له كتێبی
"قیام و نهچت علویان زاگروس"دا نووسیویه‌تی مه‌به‌ست له"مه‌حمودی سخاری"
كه له‌كه‌لامی سه‌رئه‌نجامدا ناویلێبراوه "مه‌حمودی غه‌زنه‌وی"یه كه
به هه‌ڵه مه‌حمودی سخاری نووسراوه. ئه‌م بۆچوونه‌ی سوڵتانی ناتوانێت له‌ڕاستییه‌وه نزیكبێت،
چونكه هه‌رگیز هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی فیكری له‌نێوان مه‌حمودی غه‌زنه‌وی له یارساندا
نه‌بووه و مه‌به‌ست له‌هێنانی ناوی سوڵتان مه‌حمود له سه‌رئه‌نجامدا شتێكی گشتییه
و هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی چوارچێوه‌یه‌كی داخراو له هزری یاریدا.
له واقیعدا به باوه‌ڕی یارسان، هه‌ر ده‌ركه‌وتن و یه‌كبوونێك و بوونێك به ئیراده
و خواستی ئیلاهی سه‌رده‌گرێت و ته‌واوی هێز و توانا و شكۆیه‌ك كه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وینه
خۆی ده‌نوێنێت، له زات و خواستی خوداوه ته‌شه‌نه‌ده‌كات و ئه‌و ئه‌ركه به‌جێده‌هێنێت
كه پێیسپێردراوه. جا له هه‌ر پله‌وپایه و ره‌گه‌ز و ئایینكدا بێت گرینگ نییه.
كاتێك هیز
و شمشێر به‌ده‌ست چه‌نگیزخانی مه‌غوله‌وه‌یه و كاتێكی‌تر له كراسیتر سه‌رنۆكێكدا به
سه‌ر سێداره‌وه یاریده‌كات و كاتی وا هه‌یه بۆ خۆی شمشێر هه‌ڵده‌گرێت و تووڕه‌یی
و قینی خۆی به كوشتن و قڕكردن ده‌نوێنێ و له سه‌رده‌مێكیتردا هه‌ر خۆی ده‌بێته
قوربانی. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به مانای جه‌برگرایی ئه‌م هزره نییه، به‌ڵكو
باسكردن له‌و رووداوانه‌یه كه ده‌بێ رووبده‌ن و روودانیان گرینگی تایبه‌تی هه‌یه. به‌پێی ئایاتی "قورئان"یش هیچ غونچه‌یه‌ك ناپشكوێت
و هیچ دوگیانێك لێنابێته‌وه مه‌گه‌ر به ئه‌مری خوداوه‌ند نه‌بێت و هه‌موو شتێك به
خواستی خودا رووده‌دات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، ئاماژه‌كردنی ئاشكرا به قۆناغی زاتی سوڵتان
مه‌حمود غه‌زنه‌وی و رووداوه‌كانی پیوه‌ندیدار به ئه‌وه له كه‌لامگه‌لی یارسانی
وه‌ك سه‌رده‌می به‌رزه‌نجه، باباناوس، بارگه بارگه، دامیار دامیار، دیوان عابدین
و له كه‌لامگه‌لی دوای قۆناغی پردیوه‌ر، راستی ئه‌م قۆناغه له كه‌لامه‌كانی یارسانیدا
پێشانده‌دات. كه‌وایه "مه‌حموود په‌سیخانی" كه له كه‌لامی سه‌ره‌نجامدا
به‌ناوی "مه‌حمود سه‌خاری" نێویلێبراوه له‌گه‌ڵ "سوڵتان مه‌حمود غه‌زنه‌وی"دا
دوو كه‌سایه‌تی به‌ته‌واوی لێكجیاوازن.
ئیستا به‌سه‌رنجدان به وتارگه‌لێك كه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كان
هاتووه، گومانێك نامێنیت كه ئه‌م كه‌سایه‌تییانه هه‌مان كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانن
كه له مێژوودا ناویانهاتووه، به‌ڵام ئه‌م باسه‌ش ته‌رحده‌كرێت كه به‌پێی تیكستگه‌لی
"نوم نامه" له شافه‌زڵ ـ كه ببوی یارانی خوی له‌نێودا نووسیوه ـ ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه مه‌حال و غه‌یری مومكین ده‌كات كه یارانی شافه‌رڵ، هه‌مان ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌كانن
كه له زه‌مه‌ن و كاتی تایبه‌تدا سه‌ریانهه‌ڵداوه. ئیستا ئه‌م پرسیاره دێته‌ئاراوه كه چۆن ئیمكانی هه‌یه
هه‌ریه‌ك له‌م كه‌سایه‌تییانه له كات و زه‌مه‌نی تایبه‌تدا ژیابێتن و له عه‌ینی
حاڵ‌دا ئه‌مانه له‌یه‌ك سه‌رده‌مدا هاوژیان و هاوكات و هاوزه‌مه‌ن بووبێتن؟ و بۆچی
له كه‌لامی سه‌ره‌نجامدا ئاواهاتووه؟ ئه‌ڵبه‌ت زۆریه‌ك له یارسانییه‌كان ددان به هه‌ڵه‌بوونی
ناوگه‌لی باسكرا‌و له كه‌لامی سه‌رده‌می پردیوه‌ر "بێجگه شافه‌زڵ نه‌عیمی ئه‌سته‌رئابادی"
ده‌كه‌ن و له‌و بڕوایه‌دان كه شافه‌زڵ وه‌لی مه‌به‌ستی كه‌لامی سه‌ره‌نجام له سه‌ده‌كانی
سیهه‌م و چواره‌می هیجریدا ژیاوه به‌ڵام هاتنی ئه‌و، شایه‌تی سه‌رده‌می دیوانی به‌رزه‌نجه‌یه
كه له دوایین ساڵه‌كانی نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی هه‌وته‌می هیجریدایه كه یارسانییه‌كانی
دووچاری هه‌ڵه‌كردووه، به‌ڵام وانییه، چونكه ئێمه كه‌سێكیتر له مێژوودا جگه‌له
"فه‌زڵوڵلا حرووفی ئه‌سته‌رئابادی" ناناسین كه ناوی وایببێت.
سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه، كه‌سانێك كه نكوڵی له‌م باسه ده‌كه‌ن باسی پێشبینی له كه‌لام و كه‌ڵكوه‌رگرتن
له ره‌مز و ژماره‌كه له كه‌لامی یارسانیدا كاردانه‌وه‌ی هه‌بووه له‌به‌رچاوناگرن،
هه‌روه‌ها ئیمه جگه‌له قۆناغی سه‌رده‌می به‌رزه‌نجه، ته‌نیا له سی قۆناغی كه‌لامی
له "فه‌زوڵلا"و "حرووفییه" ده‌توانین نیشانه‌یه‌ك په‌یدابكه‌ین
كه هه‌ر سی قۆناغ بگه‌ڕێنه‌وه به میانه‌ی سه‌رده‌می دووهه‌می پردیوه‌ر واتا ساڵه‌كانی
سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی ده‌یه‌م به‌دواوه له‌حاڵیكدا كه دوایین كه‌سایه‌تی شه‌هیدكراوی
به‌ناوبانگ له كه‌لامی سه‌ره‌نجامدا "نه‌سیمی"یه كه نزیك به بیست ساڵ
دوای شافه‌زڵ "820 كۆچی مانگی" شه‌هیدده‌كریت. كه وایه ده‌توانین هه‌ر یه‌ك له‌م كه‌سایه‌تییانه ته‌نیا
له روانگه‌ی عیرفان و بیروبڕوا وه‌ك یه‌ك بزانین.
له‌واقیعدا خاڵی هاوبه‌شی ئه‌مانه
ته‌نیا به‌كارگرتنی عیرفان و راوبوچوونی هاوسان بێروانگه‌گه‌لی هاوبه‌شه كه هه‌موویان
په‌یڕه‌كه‌ری یه‌ك فه‌لسه‌فه‌ی "وحدت الوجود" كارگرتنی ئه‌و له ئیشوكاری
ئایینیدان.. وه‌ك نموونه:"حه‌لاج" كه له جه‌رگه‌ی
چلته‌نی ناسراوی ئه‌هلی حه‌ق ناویلێبراوه و پله‌ی داوودی هه‌یه دانی به‌وه‌داناوه
كه زاتی په‌روه‌ردگار ده‌ركناكریت و خوداوه‌ندگاری ساحیب رۆحێكی خوداییه و ئه‌و رۆحه
قسه‌كه‌ره كه ده‌توانیت پێوه‌ندبێت به ده‌روونی سالیكه‌وه و ئه‌م په‌یوه‌سته به
شێوازی "حلول" "جیگربوون" سه‌رهه‌ڵده‌دات و به‌مشێوه، ئه‌و كه‌سایه‌تییه
ده‌بێته بینه‌ری هه‌بوونی خوداوه‌نده كه وایه له كاتی وه‌سڵ بووندا چه‌مكی
"انالحق" به زمان ده‌ڵێت. ئه‌م بووچوونه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه راسته و ده‌توانین
جێگه‌پیێ له نووسراوه‌كانیاندا بدۆزینه‌وه.. وه‌ك ئه‌م دوو به‌نده له "علی
اعلی خلیفه شافچل" كه ده‌فه‌رموی:
حلاج کــه رفت بر سر دار/از فــچل بیافـــت ابـــرار/
ره برد به نگق گفت اناالحق/شد کشته و شد وجود مگلق
و یا ئه‌م دوو به‌یته له "شافه‌زل" كه تێیدا،
باسی مرۆڤ ـ خودایی كراوه:
بیرون ز وجود خود، خـدا را/زینهار مــجو! که گفتمت فا‌ش
گویی که بغیر ما کسی هست؟/از خویش تو این حدیپ متراش