نووسینی: ت. تاهیری
وه‌رگێڕانی: بیهزاد خۆشحالی
و ره‌چاوكردنی ئه‌م بڕوا مینتالییه و بڕوا به‌وه‌ی كه كۆنترۆڵكردنی
زه‌مه‌ن، ته‌نیا له‌توانای ئه‌ولیا و پیغه‌مبه‌راندایه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵات
به‌سه‌ر هه‌ستی زه‌مه‌ن و چاودێریكردنی ئه‌و، ته‌نیا تایبه‌ت به كه‌سانگه‌لێكه كه
ئیراده‌ی به‌هێزیان هه‌یه به‌واتا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رازی هه‌تاهه‌تایی له عه‌شقدا
ده‌وێتن و ئه‌م گرینگایه‌تییه له كه‌لامی یارسانیدا كه ته‌نیا وینین و مینتالیته‌ی
به‌رز له‌به‌رچاوده‌گریت وه‌ك كوی كه‌سایه‌تیگه‌لیك به یه‌ك روانگه‌وه دێته‌ئاراوه
كه هه‌ریه‌ك ساحیب زات و فریشته‌كانن و پیوه‌ندی ئه‌وان، پیوه‌ندییه‌كی زۆحی و ده‌روونی
به‌بێره‌چاوگرتنی كاته و ئه‌وانیش به‌پیی هێزی ئه‌وپه‌ڕماتریاڵی خوایی كارده‌كه‌نه‌سه‌ر
شوێن و زه‌مه‌ن. "موسته‌فا كامیل شه‌یبی" نیز ئاماژه‌ده‌كات كه حه‌لاج له
روانگه‌ی په‌یڕه‌وكه‌رانی فه‌زوڵلا پله‌یه‌كی به‌رزی هه‌بووه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌ویان
وه‌ك گه‌وره و پێشڕه‌و سه‌یرده‌كرد.
گوایه حه‌للاج وه‌ك یه‌كه‌م شه‌هیدی سوفی دێته
خه‌وی فه‌زڵ و ئه‌و وه‌ك هاوڕا و دۆستی خوی ناوده‌بات و فه‌زڵیش دوای قه‌تڵ ده‌بێته
یاری حه‌للاج و له‌باری سه‌ره‌تا و سه‌ره‌نجام، به‌سه‌رهاتی حه‌للاجی بۆ دووپاتده‌بێته‌وه. هه‌موو ئه‌م تاكانه به‌پیی بڕوای ئه‌هلی حه‌ق له فریشته‌گه‌لی نزیك
به ده‌رگای یه‌كتان كه به‌پێی پیویستییه‌كان له قاڵبی جه‌سته‌ییدا له‌سه‌ر زه‌وی
جیلوه‌ده‌كه‌ن تا هۆكاری گۆڕانكاری و به‌ره‌وپێشچوون ئاماده‌بكه‌ن و بۆیه شرۆڤه‌ی
هه‌بوونی خۆیان هه‌ر له ئه‌زه‌ڵ و له كاتی خوڵقاندن له قۆناغه‌گه‌لی جوراوجۆردا
ده‌زانن و پێداگری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. ئه‌م باسه به‌واتا "زه‌مه‌ن" له‌كن
ئه‌مانه¬دا جیا له "كات"ه لای مرۆڤ و هه‌روه‌ها به حۆكمی پێداویستییه‌كان،
مرۆڤ وه‌ك ساحیب هێز و ئیراده، دامیاریكردووه و پێشه‌كییه‌كانی حلول و یه‌كگرتن ئاماده‌ده‌كات.
له واقیعدا به‌پێی بۆچوونی ئه‌هلی حه‌ق، هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی ناودار و یان به‌هێزێك
كه به په‌روه‌رده‌كردنی ئیراده، ریگه‌ی خوی ده‌ڕوات و ده‌گاته پله‌ی مامۆستایی،
نیشانه‌گه‌لێك له حلول له‌خۆیدا ده‌بینێت كه له‌چاو یارسانییه‌وه، ئه‌و كه‌سایه‌تییه،
ده‌بێته ساحیب هێز و زات كه ئه‌گه‌ر، ئه‌م هێز و زاته له كه‌سایه‌تیدا پێناسه‌بكه‌ین
ده‌بێ باسی فه‌لسه‌فه‌ی ئیشراقی "سوهره‌وه‌ردی" بێننه به‌رباس كه هه‌ر
كه‌سایه‌تییه‌ك پله‌ی ئیشراق ده‌پێوێت و هێدی هێدی ده‌گاته هێزی ته‌واوی رۆحی كه
میوانداری ئه‌وه. به‌هه‌رحاڵ، له‌چاونه‌كردنی زه‌مه‌ن بۆ فریشته‌كان كه شرۆڤه‌ی هاتووچۆی
په‌یتاپه‌یتا یان بۆ سه‌رزه‌وی كه وه‌ك به‌سه‌رچوونی قۆناغگه‌لی جۆربه‌جۆر باسیلێده‌كرێ،
وه‌ك به‌شێك له فه‌لسه‌فه‌ی دۆنادۆن له‌كن یارسانییه‌كان پێناسه‌ده‌كرێت.
ئه‌م
ته‌وه‌ره له به‌شی یارسانی له مێژوودا و هه‌روه‌ها له به‌شی لێكچوونی یارسانی له‌گه‌ڵ
زه‌رده‌شتی¬گه‌ریدا باسیلێده‌كریت كه پیویست به دووپاتكردنی نییه، به‌ڵام وتنی یه‌ك
ره‌سته جێگای خۆیه‌تی كه كۆی ناسراوانی عیرفان له‌م قۆناغه زاتییه‌دا، مه‌قامی مه‌عریفییه
و هه‌مووی به‌هۆی ئه‌وانه له مینتالیته و فه‌لسه‌فه‌ی "وحده الوجود" په‌یڕه‌ویده‌كه‌ن
كه ئاكامی هه‌موویان به‌هۆی داكۆكیكردن له ئه‌ركی سه‌رشانیان، شه‌هیدبوون و شه‌هاده‌ت
بووه كه ئه‌م لێكچوونه ئه‌وانی له‌یه‌ك رێزدا ده‌سته‌كردووه. له‌واقیعدا، ئه‌م كه‌سانه به‌هۆی وته‌ی راسته‌قینه‌ی
سه‌ره‌نجام له "هه‌فته‌ن"ن كه یاری "سۆڵتان"ن و له قۆناغگه‌لی
جوراوجۆردا سه‌ریانهه‌ڵداوه كه نموونه‌ی گرینگی ئه‌مانه له جێگه به جێگه‌ی سه‌ره‌نجامدا
ده‌بینن؛ وه‌ك ئه‌م وته‌ی "پیرملوان كه‌عبه‌یی"، له به‌ندی 58 له‌هه‌مان
قۆناغی كه‌لامیدا كه باسی سه‌رهه‌ڵدانی پێشدادییه‌كان ده‌كات و له ئاكامدا به
"كیانییه‌كان" ته‌واویانده‌كات.
كۆی كه‌سایه‌تیگه‌لێك وه‌ك "جه‌مشید
جه‌م" براده‌ری "ته‌همووریس پێشدادی مه‌نوچیهر" له بنه‌ماڵه‌ی
"ئیرج"و كوڕی "په‌شه‌نگ"، "كه‌یقوباد" كوڕی "ئه‌نوشیروان"
یه‌كه‌مین پاشای زنجیره‌ی كیانی به مێژووی پاشایه‌تی 531-488 زایینی و "فه‌ره‌یدوون"..
كه به‌متمانه‌وه له‌یه‌ك سه‌رده‌مدا ده‌ژیاون، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌مانه، له
"هه‌فته‌ن"ن كه له قۆناغه جۆربه‌جۆره‌كاندا سه‌ریانهه‌ڵداوه.. هه‌روه‌ها
كه وتاری كه‌لامی "ئاغه ئه‌حمه‌دی دووهه‌م" ده‌رباره‌ی ئه‌م قۆناغه زاتییه
هاتووه: جیلوه‌ی زاتی میوانی شافه‌زڵ وه‌لی قه‌له‌نده‌ر، بینیامین له‌نێو په‌رییه‌كان
پاشا بوو، ده‌روونی چوار مه‌لایه‌ك له حوزووزدا بوون، بنه‌ماكانی مه‌عریفه‌ت له پاشاوه
سه‌رچاوه‌ده‌گرن و نه‌سیمی و زه‌كه‌ریان و مه‌نسوور و "تورك سه‌ربر" له‌وانن..،
به‌رخی شافه‌زڵ ولی¬یان سه‌ربڕی و هه‌ر چوار كه‌س، ئاكامیان به‌چاوی خویان دێت.
"ئاغه ئه‌حمه‌د"یش له‌و بڕوادایه كه ئه‌م گرینگایه‌تییه له دونیای ده‌رووندا
شیلكیگرتووه و زاته‌كان له قۆناغێكی زه‌مه‌نی تایبه‌تدا له‌یه‌كتر كۆبوونه‌ته‌وه
و ئه‌م سه‌رده‌مه كه‌لامییه دروستكراوه كه له پردیوه‌ردا، رووداوه‌كه ده‌نووسرێت.
نووربه‌خشییه
نووربه‌خشییه یه‌كێكیتر له‌و رێبازانه‌یه كه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رچاوی
له‌گه‌ڵا یارساندا هه‌بووه. بناخه‌ی ئه‌م رێبازه له‌لایه‌ن "محه‌ممه‌دی كوڕی
عه‌بدوڵڵا موسه‌وی خوراسانی 795- 869 كۆچی"یه‌وه دانراوه. میر سه‌یید محه‌ممه‌د
دوای سه‌ردانێك بۆ شاری "هه‌رات" ده‌بێته په‌یڕه‌وی رێبازی "كبروویه"
كه پیره‌كه‌ی خواجه ئیسحاقی خه‌تلانی بووه. خواجه ئیسحاق پاش ماوه‌یه‌ك خه‌وێك ده‌بینێت و به‌هۆی ئه‌و خه‌وه‌وه
نازناوی "نووربه‌خش" ده‌به‌خشێت به سه‌یید مه‌حه‌مه‌د و به ده‌ستی خۆی
خیرقه‌ی "سه‌یید عه‌لی هه‌مه‌دانی" ده‌خاته‌سه‌ر شانی.
سه‌یید مه‌حه‌مه‌د خۆی له‌مباره‌وه، له نامیلكه‌ی "الهدی"دا
ده‌نووسیت: شێخ و سه‌ییدی من ئیسحاق كوڕی ئارامشای خه‌تلانی "قدس الله تعالی
سره" به من، نووربه‌خشی فه‌رموو: بۆ من ده‌ركه‌وتووه كه تۆ ئیمامی مه‌هدی
وه‌عده‌دراو له ئاخرزه‌مان دای. پاشان له‌گه‌ڵا من به‌یعه‌تیكرد و گوتی: باكتنه‌بێت
من شایه‌تی ده‌ده‌م كه تۆ ئیمام مه‌هدیت و من گیانم ده‌كه‌مه فیدای تۆ. خودا ئاگادارتبێت،
هه‌رچه‌ند به‌ڵا و كێشه بۆ ئیمام و پێغه‌مبه‌ره‌كان هه‌ر ده‌بێت و له‌وه‌شدا حیكمه‌تێكی
تێدایه. ئه‌و "خواجه ئیسحاق" بڕیاره‌كه‌ی برده‌سه‌ر و له یه‌كێك له شه‌وه‌كانی
ئه‌ربه‌عیندا گشت شاگرده تایبه‌ته‌كانی بانگهیشتكرد، پاش ئه‌وه‌ی كه هه‌موویان كۆبوونه‌وه
گوتی: هه‌رچه‌ند كه به‌ڕواڵه‌ت محه‌ممه‌دی نووربه‌خش موریدی منه، به‌ڵام له‌واقیعدا
شێخی منه، هه‌ر ئه‌وشه‌وه خیرقه‌ی شێخێتی خسته‌سه‌ر شانی من و من هه‌ر به‌م خیرقه‌وه
كۆچیدواییده‌كه‌م(31).
دوای ئه‌وه‌ی سه‌یید محه‌ممه‌دی نووربه‌خش خۆی به ئیمامی زه‌مانی زانی
و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بانگه‌شه‌یكرد و كه‌سانێك به‌یعه‌تیان له‌گه‌ڵا كرد، چه‌ندجارێك
له‌نێوان نووربه‌خشییه‌كان و حكومه‌تییه‌كاندا شه‌ڕ و پیكادان روویدا و له‌هه‌مان ساڵدا
"827 كۆچی" شاهرۆخ میرزا رێبازی هه‌مه‌دانییه‌تی نووربه‌خشییه‌ی سه‌ركوتكرد
و رێبه‌ره 97 ساڵه‌كه‌ی، واته خواجه ئیسحاقی خه‌تلانی و دوو كوڕه‌كه‌ی و ژماره‌یه‌كی
زۆر له په‌یڕه‌وكه‌رانی شه‌هیدكرد(32). دوای ئه‌وه شاهرۆخ میرزا میرمحه‌ممه‌دی ده‌ستبه‌سه‌ركرد و ناردی بۆ هه‌رات.
دواتر روویكرده شیراز و له‌وێوه چوو بۆ به‌هبه‌هان و شووشته‌ر و به‌سره و ناوچه‌ی
كرماشان و ئیلام. ئه‌ڵبه‌ت به وته‌ی قازی نوورئه‌ڵڵا شووشته‌ری، پێشتریش، دووجار سه‌ردانی
كوردستانی كردبوو و واده‌رده‌كه‌وێت كه خه‌ڵكی ئه‌و هه‌رێمه باوه‌ڕێكی زۆریان پێیبووه
و به‌ناوی ئه‌وه‌وه خوتبه‌یان خوێندووه و سكه‌یان به ناویه‌وه لێداوه.
دوای بانگه‌شه‌ی "مه‌هده‌وییه‌ت" له كوردستان كه گوایه خه‌ڵكێكی
زۆری لێكۆده‌بێته‌وه، شاهرۆخ میرزا نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان
ده‌كات و داوایانلێده‌كات له هه‌ر شوێنێكدا ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌یان به‌رده‌ستكه‌وت
ده‌ستبه‌سه‌ریبكه‌ن و بینێرن بۆلای ئه‌و(33). دوای قوڵبه‌ستكردنی سه‌یید محه‌ممه‌د، شاهرۆخ میرزا
كه له كوشتنی ده‌ترسێ و به‌ومه‌رجه‌ی كه بانگه‌شه‌ی مه‌هده‌وییه‌ت نه‌كات و ته‌نیا
باسی زانسته فه‌رمییه‌كان بكات، ده‌ینێرێت بۆ ئاوایی "سولغان"ی نزیك شاری
ته‌بریز. سه‌یید محه‌ممه‌د تا كۆتایی ژیانی له‌وئاواییه نیشته‌جێده‌بێت و ژیانی خۆی
به عیباده‌ت و رێنومایی خه‌ڵكه‌وه ده‌باته‌سه‌ر.
چۆنیه‌تی پێوه‌ندی نووربه‌خشییه و یارسان له دوو روانگه‌وه جێگه‌ی
سه‌رنجه. واته هه‌م له روانگه‌ی بیروبۆچوونه‌كانیانه‌وه و هه‌م له روانگه‌ی مێژوویی
و كاتییه‌وه. نزیكی و پێوه‌ندی سه‌یید محه‌ممه‌د به یارسانه‌وه تاڕاده‌یه‌ك بوو
كه زۆربه‌ی به‌سه‌رهاتنووسه‌كان و لێكۆڵه‌رانی بیانی سه‌یید محه‌ممه‌د به برای شێخ
مو‌سا و شێخ عیسا، واته به كوڕی باباعه‌لی هه‌مه‌دانی داده‌نێن، هه‌روه‌ها هه‌ندێكیان
شێخ عیسای باوكی سوڵتان سه‌هاكی به‌رزنجی به سه‌یید عیسا نووربه‌خشی ناوده‌به‌ن، هه‌روه‌ها
زۆربه‌یان سه‌یید محه‌ممه‌دبه‌گی باوكی خان ئاته‌ش و سه‌یید محه‌ممه‌دی نووربه‌خش به
یه‌ك كه‌س ده‌زانن و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه نووربه‌خشی نازناوی ئه‌و كه‌سایه‌تییه
بووه. كه‌سانێكیش بابایادگار و سه‌یید محه‌ممه‌دی نووربه‌خش به یه‌ك كه‌س داده‌نێن
و نووسیویانه سه‌یید محه‌ممه‌د كوڕی سه‌یید عه‌لی كوڕی شێخ موسایه، هه‌روه‌ها به‌هۆی
تێكه‌ڵبوون و یه‌كگرتوویی "موشه‌عشه‌عییه"و نووربه‌خشییه له كۆمه‌ڵگای
یارساندا، تاهه‌نووكه‌ش كه‌سانێك هه‌ن كه به‌ناوی بنه‌ماڵه‌ی "نووربه‌خشی"یه‌وه
له كۆمه‌ڵگای یاریدا ده‌ژین.
به‌هه‌رحاڵا هاتنی سه‌یید محه‌ممه‌دی نووربه‌خش بۆ كوردستان، ئه‌ویش چه‌ندینجار
و به‌تایبه‌ت سه‌ردانی بۆئه‌و ناوچانه‌ی كه یارسانه‌كانی تێدانیشته‌جێبوون و هه‌روه‌ها
په‌یڕه‌ویكردنی ئه‌و كه‌سایه‌تییه له‌لایه‌ن پیاوماقووڵانی ناوچه‌كه‌وه، ناتوانێت
بێپه‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و و به‌رفراوان له‌نێوان یارسان و ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌دا روویدابێت. سه‌ردانی سه‌یید محه‌ممه‌د بۆ كوردستان له كۆتایی سه‌ده‌ی یه‌كه‌می پردیوه‌ر
و ده‌ستپیكی سه‌رده‌می دووهه‌مدا روویداوه، واته له ده‌وره‌ی شاوه‌یس قوولی كه
له‌وكاته‌دا ناوچه‌كه به‌ته‌واوه‌تی یارسانی بووه.
مۆشه‌عشه‌عییه
مۆشه‌عشه‌عییه یه‌كێكیتر له‌و رێبازانه‌یه كه گوایه له‌گه‌ڵا یارساندا
پێوه‌ندی هه‌بووه. ئه‌م رێبازه له‌لایه‌ن "سه‌یید محه‌ممه‌دی كوڕی فه‌لاحی مۆشه‌عشه‌ع"ه‌وه
بونیاتنراوه. سه‌یید محه‌ممه‌د له ناوچه‌ی "واست"ی هه‌رێمی خووزستان له‌دایكبووه
و له ساڵی 840ی كۆچی بانگه‌شه‌ی بۆ مه‌هده‌وییه‌ت كردووه و خۆی به حه‌زره‌تی مه‌هدی
زانیوه و له ساڵی 870ی كۆچی‌دا وه‌فاتیكردووه. "سه‌یید محه‌مه‌د" سالیكگه‌لێكی
فره له قۆتابخانه‌ی "شێخ ئه‌حمه‌د" ژیاوه و له‌چه‌ند سه‌رچاوه¬شدا هاتووه
كه شێخ، دایكی ئه‌وی به‌ژنیی خواستووه. یه‌كێك له به‌ناوبانگ¬ترین شاگرده‌كانی شێخ
ئه‌حمه‌د، "سه‌یید محه‌مه‌د نووربه‌خش" بووه كه پێشتر باسیكرا. له‌مێژوودا
هاتووه كه "ئه‌حمه‌د بن فه‌هه‌د حیللی" كتێبكی نووسی كه بریتیبووله ته‌ركیبگه‌لی
ته‌قینه‌وه كه بتكتولوجیاكه‌ی ئیمه وه‌بیر بومبی هیدروژینی ده‌خاته‌وه. ئه‌و كتێبه
ده‌گاته ده‌ستی سه‌یید محه‌مه‌د كه له رێگای ئه‌وه‌وه ده‌یتوانی به خوێندنی دوعایه‌ك،
دۆژمنانی له‌شه‌ڕدا له‌ناوببات و ئه‌و دوعایشی فێر جه‌نگاوه‌ران و په‌یڕه‌وكه‌رانی
خوی كردبوو؛ بۆیه هیچ شمشێر و ئه‌سبابی شه‌ڕێك¬ كاری له‌سه‌ر نه‌ده‌كرد.
سه‌یید محه‌مه‌د به‌پیی وته‌ی خوی له كه‌لامی "المهدی"دا،
دوای ئه‌وه‌ی ئیدیعای "مه‌هده‌وییه‌ت"ی كرد. بۆ ناوچه‌گه‌لی لوڕستانی ـ ناوچه‌ی
ژێر ده‌سه‌ڵاتی یارسانی كه پێشتر وه‌سیله‌ی شاخوشین ئیداره‌ده‌كرا ـ هه‌ڵدی و له
لوڕستان بزووتنه‌وه‌یه‌ك سازده‌كات و پیڕه‌وكه‌رانی زۆر له ده‌وری خوی كۆده‌كات كه
دواتر پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی "موشه‌عشه‌عی" تاسه‌رده‌می سه‌یید موحسین ده‌گاته
ناوچه‌گه‌لی كرماشان و ده‌ورووبه‌ری، به‌ڵام له‌میانه‌ی ریگه‌دا مه‌ولا عه‌لی جێگه‌ی
باوكی ده‌گرێته‌وه و ته‌نانه‌ت سه‌یید محه‌مه‌د خانه‌نشینده‌كات به‌ڵام زۆر ناخایه‌نێت
و له ساڵی 861 كۆچی ده‌مریت كه به كۆچیدوایی مه‌ولا عه‌لی، ده‌سه‌ڵات، دیسانه‌وه
ده‌كه‌ویته‌ده‌ست سه‌یید محه‌مه‌د. له‌دوای سه‌یید محه‌مه‌د، سه‌یید موحسین ده‌بێته
جیگری كه ئه‌مه سه‌رده‌می هێمنایه‌تی و لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی موشه‌عشه‌عییه‌یه. له
سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی چل و چه‌ند ساڵه‌ی "سه‌یید موحسین"، سه‌رتاسه‌ری خوزستان
و به‌سره و ناوچه‌گه‌لی ده‌ورووبه‌ر تانزیكه‌ی به‌غداد و بیهبه‌هان و كه‌مكیلوویه
و به‌ندره‌كانی خه‌لیجی فارس، به‌ختیاری، لوڕستان، پشكوه و كرماشان ده‌كه‌وێته ژێر
ده‌سه‌ڵاتی موشه‌عشه‌عییه. و هه‌روه‌ها كۆڕ له دوای باوك تاسه‌رده‌می نادرشای ئه‌فشار
له‌م ناوچه‌گه‌له‌دا فه‌رمانڕه‌واییده‌كه‌ن.
سه‌ره‌نجام نادرشا حكومه‌تی موشه‌عشه‌عییه له‌ناوده‌بات كه ده‌توانین
ئاماژه به دواین والی بنه‌ماڵه‌ی موشه‌عشه‌ع له رۆژه‌كانی ئاخری سه‌رده‌می نادری
بده‌ین. پێویسته بگوترێ كه سه‌باره‌ت به بانگه‌شه‌ی مه‌هده‌وییه‌تی سه‌یید
محه‌ممه‌دی نووربه‌خش و هه‌روه‌ها سه‌یید محه‌ممه‌دی كوڕی فه‌لاح و رێبازه‌كه‌یان،
هیچ ئاماژه یان هیچ كه‌لامێك له سه‌رئه‌نجامدا بوونی نییه و له هیچ شوێنێكدا وه‌ك
"خاوه‌ن زات" ناویانلێنه‌براوه. ته‌نانه‌ت له كه‌لامه‌كانی ده‌وره‌ی زاتی
"خان ئاته‌ش"یشدا كه هاوكات بووه له‌گه‌ڵا یه‌كگرتنی موشه‌عشه‌عییه و
نووربه‌خشییه، هیچ ئاماژه‌یه‌كیان پێنه‌كراوه‌و هه‌رئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه پێوه‌ندی
یارسان و ئه‌م دوو بزاڤه له‌ڕاستییه‌وه دووره‌و ئه‌وه‌ش كه گوایه بنه‌ماڵه‌ی ئاته‌ش
به‌گی به ره‌چه‌ڵه‌ك په‌یوه‌ندییان به موشه‌عشه‌عییه‌كانه‌وه هه‌یه، راست نییه،
چونكه بناخه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئاته‌ش به‌گی له پردیوه‌ر داڕێژراوه.
نووسینی: ت. تاهیری
وه‌رگێڕانی: بیهزاد خۆشحالی