نووسینی: ت. تاهیری
وه‌رگێڕانی: بیهزاد خۆشحالی
حه‌یده‌رییه
یه‌كێكیتر له‌و رێبازانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی نزیك و به‌رچاوی له‌گه‌ڵا یارساندا هه‌بووه، رێبازی حه‌یده‌رییه. ئه‌م رێبازه له سه‌ده‌كانی حه‌وته‌م و هه‌شته‌می كۆچی‌دا له هیندوستان، هاوكات له گه‌ڵا سه‌ره‌تاكانی ده‌وره‌ی یه‌كه‌می سه‌رده‌می پردیوه‌ر، له هیندوستان سه‌رهه‌ڵده‌دات و له ده‌وره‌ی دووهه‌می سه‌رده‌می پردیوه‌ردا له ئێران په‌ره‌ده‌ستێنێت و گه‌شه‌ده‌كات(34). بنیاتنه‌ر و سه‌رحه‌ڵقه‌ی ئه‌م رێبازه "جه‌لاله‌دین حه‌یده‌ر"ه كه زۆرجار به باوكی شائیسماعیلی سه‌فه‌وی دایده‌نین. له هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانیشدا "قوتیه‌دین جه‌لاله‌دینی حه‌یده‌ری توونی"یان به سه‌رحه‌لقه‌ی ئه‌م رێبازه زانیوه(35)، هه‌روه‌ها كه‌سانێكیش "قوتبه‌دین حه‌یده‌ری زاوه"یان كه گۆڕه‌كه‌ی له شاری "توربه‌ت حه‌یده‌ریه"یه به بونیاتنه‌ری ئه‌م رێبازه داناوه. "سه‌یید جه‌لاله‌دین حه‌یده‌ری بوخاری" ناوێكیش كه خه‌ڵكی هیندوستان بووه و هه‌ر له‌و وڵاته‌ش كۆچیدواییكردوه، له‌لایه‌ن هه‌ندێك له لێكۆڵه‌رانه‌وه به سه‌رحه‌لقه‌ی ئه‌م رێبازه پیناسه‌كراوه، به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌كانیش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنن كه هه‌ر ئه‌م كه‌سایه‌تییه، واته جه‌لاله‌دینی بوخاری سه‌رحه‌ڵقه‌و بونیاتنه‌ری ئه‌م رێبازه‌یه و به وته‌ی كه‌لامی سه‌رئه‌نجام له بنه‌ڕه‌تدا په‌یڕه‌وی ئایینی "درووزی" بووه.
"موده‌ڕیسی عاله‌م" كه بۆ خۆی یه‌كێك له سه‌رحه‌لقه‌كانی ده‌روێشانی "خاكسار" بووه سه‌باره‌ت به جه‌لاله‌دین حه‌یده‌ر نووسیویه‌تی: من له زاری مورشیده‌كه‌ی خۆمه‌وه بیستوومه كه سه‌یید جه‌لاله‌دین حه‌یده‌ر پیاوێكی ئێرانی بووه‌و ماوه‌یه‌كی زۆر له هیندوستان سه‌رقاڵی په‌روه‌رده‌كردنی ده‌روونی و چالاكی ئایینی بووه(36)، هه‌روه‌ها له "تبیان الحق ایات ولایت"دا هاتووه: ئه‌م نه‌زمه "حه‌یده‌ری" له‌لایه‌ن خوالێخۆشبوو جه‌لاله‌دین هیندییه‌وه پێكهاتووه‌و چل ته‌ن و حه‌و ته‌نی شیراز و قوتبه‌دین حه‌یده‌ر كه به توربه‌ی حه‌یده‌رییه به‌ناوبانگه په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌یه(37)، هه‌روه‌ها سه‌یید محه‌ممه‌د عه‌لی خواجه‌دین له زمانی "محه‌ممه‌د باقری ساعیدی"یه‌وه ده‌لیت: پرسیاركرا سه‌یید جه‌لاله‌دین كێیه؟ سه‌یید جه‌لاله‌دین حه‌یده‌ره‌ی بوخارائی به‌گوێره‌ی "عمده المقالات" چاپی حه‌یده‌رئاباد، كوڕی سه‌یید ئه‌بوو زه‌ید كوڕی سه‌یید یوسف كوڕی ئه‌بوجه‌عفه‌ر كوڕی سه‌یید مه‌حمود كوڕی سه‌یید ئه‌حمه‌د كوڕی سه‌یید عه‌بدوڵڵا كوڕی سه‌یید عه‌لی عه‌سكه‌ر كوڕی محه‌ممه‌د نه‌قییه. كه به‌گومانه‌وه ده‌توانین بڵێین له سه‌ده‌كانی پێنجه‌م و شه‌شه‌م و حه‌وته‌می كۆچی‌دا ژیاوه.
كه‌واته ناتوانین ره‌چه‌ڵه‌كی سیلسیله‌ی خاكسار بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ بنه‌ماڵه‌ی سه‌فه‌وییه و ئه‌و كورسی مامانه‌ی كه له‌به‌رده‌ست خاكساره‌كاندایه، وایده‌رده‌خه‌ن كه ئه‌و تیدییایه كه سوڵتان حه‌یده‌ری باوكی شائیسماعیلی سه‌فه‌وی بونیاتی ئه‌م رێبازه‌ی داناوه، له‌ڕاستییه‌وه دووره. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه راسته سوڵتان حه‌یده‌ر له بنه‌ماڵه‌ی "فه‌قر"ه‌و باوه‌گه‌وره‌ی، واته شێخ سه‌فییه‌دین موریدی شێخ زاهیدی گه‌یلانی بووه، به‌ڵام هه‌روه‌ها كه ئاماژه‌مانپێكرد ئه‌و كه‌سایه‌تییه بونیاتنه‌ری ئه‌م رێبازه نه‌بووه. نووسه‌ری "گرایق الحایق"یش له هه‌مان "سه‌یید جه‌لاله‌دین بوخاری" نامده‌بات كه موریدی "به‌هائه‌دین زه‌كه‌ریا ملتانی" نووسه‌ری فارسینووسی نیمچه دوورگه‌ی هیندوستان و موریدی "شێخ شه‌هابودین سوهره‌وه‌ردی" بووه.
له به‌رواری 665-656 كۆچی له "ملتان" كۆچیدواییكردووه و ئه‌و له جه‌رگه‌ی ده‌رویشانی جه‌لالیدا پێناسه‌ده‌كات كه مه‌زاری ئه‌و له "ئووچه"ی هیندوستانه و "حاجی زه‌ینولعابدین شیروانی" له وه‌سفی "ئووچ" ده‌نووسێت: دیهاتێكه له بیلادی "ملتان"و ناوچه‌یه كه له به‌شی دووهه‌م؛ كه‌شوهوایه‌كی خۆشی هه‌یه و دانیشتوانی زۆرتر ده‌روێشگه‌لی جه‌لالی و دیكه‌ی هیندییه‌كانن. و له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌رقه‌دی "سه‌یید جه‌لالی بوخاری" له‌وێدایه و ئه‌ولاد و سه‌رشاخه‌ی ئه‌و گه‌وره‌پیاوه له‌و ناوچه‌یه‌دا ژیاون، سه‌روه‌ری جه‌لالییه‌كان و گه‌وره‌ی ده‌روێشانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ن، هه‌روه‌ها له ناساندنی "سه‌یید جه‌لال"ی ناوبراودا ده‌نووسێت: "سه‌یید جه‌لاله‌دین" عارفێكی كه‌موێنه بوو و ئاوێنه‌ی فه‌قرو فه‌نای سه‌رده‌می خوی بوو و له مه‌زهه‌بی ئیمامییه¬دا له سه‌واددا ئیشیده‌كرد، هه‌روه‌ها له "منتخبات رسایل خاكسار"دا، "میرزا شه‌یدا"، سه‌یید جه‌لاله‌دین به خه‌ڵكی بوخارا ناوده‌بات.
به‌پێی ئه‌م نووسراوانه‌دا ده‌توانین بڵیین مه‌به‌ست له جه‌لاله‌دین حه‌یده‌ر، دانه‌ری زنجیره‌ی "حه‌یده‌ری"، هه‌مان سه‌یید جه‌لال بوخارییه كه له سه‌ده‌ی شه‌شه‌م و هه‌وته‌مدا ژیاوه و له "ئووچی" هیندوستان ئه‌سپه‌رده‌كراوه. "ابن بگوگه" له سه‌فه‌رنامه‌كه‌ی خوی‌دا سه‌باره‌ت به شاری "ئووچ" ده‌ڵێت: له رۆژگاری ئه‌مڕودا، ئووچ له قه‌واره‌ی سێ ئاوایی‌دا له ناوچه‌ی په‌نجاب ماوه‌ته‌وه كه له رۆژگارانی كوله¬دا زۆر به‌ناوبانگ بووه و نێوی كۆنی ئه‌وشاره، گوایه "دیوگره" "دژخودا" بووه كه نه‌قڵده‌كرێ له سه‌ده‌ی شه‌شه‌می كۆچی‌دا كچی "راجای مه‌حه‌ل" له‌سه‌ر ده‌ستی "سه‌یید جه‌لاله‌دین" شایه‌تیمان دینی و ده‌بێته موسڵمان و ئه‌م قه‌ڵا بۆ رێزنان له مه‌قامی ئه‌و به‌ناوی "ئووجا" یان "ئووچ شه‌ریف" بنیاتده‌كرێ، به‌م بۆنه‌وه ده‌توانین وا بڵیین كه نێوی نوێی ئه‌م ناوچه له وشه‌ی "ئووجای" توركی به مانای سێ هاتبێ، هه‌روه‌ها ده‌گوترێت كه: "له شاری "ئووجه" شێخ عابید زاهید شه‌ریف قوتبه‌دین حه‌یده‌ر عه‌له‌وی"م زیاره‌تكرد و خیرقه‌م له‌ده‌ستی ئه‌و ئه‌ستاند كه وێده‌چی كۆڕه‌زای "سه‌یید جه‌لال سوورپۆشی بوخاری" یان هه‌مان "جه‌لاله‌دین حوسه‌ین" ناسراو به "مه‌حزووم جه‌هاینان" كوڕی "سه‌یید ئه‌حمه‌د كه‌بیر سه‌یید جه‌لاله‌دین سوور بوخارایی" كوڕی "سه‌یید عه‌لی ئه‌بدوالمویه‌د ئووچ بوخارایی" "785-707 كۆچی مانگی" بووه.
ئه‌م زاته له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كوردستان كه هاوكاته له‌گه‌ڵا سه‌رده‌می یه‌كه‌می پردیوه‌ردا، ده‌گاته خزمه‌ت سوڵتان سه‌هاكی به‌رزنجی و دیداری له‌گه‌ڵدا ده‌كات. سه‌یید جه‌لاله‌دین له‌لایه‌ن یارسانه‌كانه‌وه نازناوی "بابا هیندو"ی پێده‌به‌خشرێت كه به‌خشینی ئه‌م نازناوه‌ش دوو هۆی بووه: یه‌كه‌م به‌پێی یاسای یارسان هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك كه ئه‌م هزره وه‌رده‌گرێت نازناوێكی پێده‌به‌خشن، دووهه‌م چۆن ئه‌و زاته ته‌مه‌نی زۆر بووه "هه‌شتا ساڵا"و له هینده‌وه سه‌فه‌ری بۆ پردیوه‌ر كردووه نازناوی "بابا هیندو"یان لێناوه. ئه‌م سه‌ردانه، به ره‌چاوكردنی ژیانی جه‌لاله‌دین "595- 690 ی كۆچی"و به‌پێی كه‌لامی سه‌رئه‌نجام ده‌بێت له ساڵی 675 ی كۆچی روویدابێت و هه‌رئه‌ویش بۆ یه‌كه‌مجار "گوێزی هیندی" به دیاری ده‌باته پردیوه‌ر.
هه‌ندێك سه‌رچاوه به‌ده‌سته‌وه‌ن كه گوایه جه‌لاله‌دین له‌گه‌ڵا فیرقه‌ی "درووزی" پێوه‌ندی بووه و باوه‌ڕی به هزری "یه‌كبوویی" هه‌بووه و هه‌رئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه كه ئاره‌زووی سه‌ردانی پردیوه‌ر بكات و پرسان پرسان بگاته ئه‌و شوێنه. جه‌لاله‌دین دوای ماوه‌یه‌ك نیشته‌جێبوون له پردیوه‌ر، به ئه‌مری سوڵتان سه‌هاك بۆ په‌ره‌پێدان و بڵاوكردنه‌وه‌ی هزری "حه‌یده‌ری" ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هیندوستان. پیربنیامین له سه‌ردانه‌كه‌ی جه‌لاله‌دین حه‌یده‌ر بۆ پردیوه‌ر به‌مشێوه به خێرهاتنی ده‌كات:
هندوی تازه یار..
وه‌ش ئامای وه‌خه‌یر هیندوی تازه یار
دانه‌ی یاریت ســـایو مــــه‌تابار
ئاوردن په‌ی جــه‌م به‌یای ساحبكار
هه‌روه‌ها سوڵتان سه‌هاك سه‌باره‌ت به پله‌وپایه‌ی سه‌یید جه‌لاله‌دین كه میوانداری زاتی"داوود"ی كردووه و دوای په‌رده‌گرتنی داوود، ماوه‌یه‌ك شوێنی داوود "میكائیل"ی له پردیوه‌ر پڕكردووه‌ته‌وه، ده‌فه‌رموێ:
جـــه‌لای تودایم نه جه‌لای زاخم
ئیسا چه توی یاری گوستاخم
ئیدن یار داوود وه شاخای شاخم
وه‌ش ئازاد مووه دڵی دوساخم
دوای هاتنی سه‌یید جه‌لاله‌دین حه‌یده‌ر بۆ پردیوه‌ر و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هیندوستان، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و دیاریكراو په‌یوه‌ندی فیكری یارسان و ئه‌و وڵاته چێده‌بێت و دواتر به‌چوونی بابایادگار بۆ ولاتی هیند و نواندنی چالاكی ئایینی له‌و وڵاته و پێكهاتنی یارانی "زكری" په‌یوه‌ندییه‌كه پته‌وتر ده‌بێت و په‌ره ده‌سینیت، هه‌روه‌ها كه پێشتر ئاماژه‌مپێكرد، سوڵتان سه‌هاك یاره‌كانی خۆی بۆ چالاكی ئایینی ده‌نارد بۆ وڵاتانی دوور و نزیك، به‌ڵام ئه‌و یارانه به‌ناوی راسته‌قینه‌ی خۆیانه‌وه نه‌ده‌ناسران و هه‌ر هه‌موویان خاوه‌ن نازناوی پردیوه‌ری بوون و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه كه له سه‌رچاوه مێژووییه‌كاندا به‌ناوگه‌لێكیتره‌وه ئاماژه‌یانپێكرابێت و ناسینه‌وه‌یان دژوارده‌بێت. له كتێبی "تژكره اعلی"دا به‌مشێوه ئاماژه به‌و راستییه كراوه: هه‌ر یارێك زانستێكی پێده‌درا و ده‌نێردرا بۆ شوێنێك، حاجی باوه‌یسی بۆ كوێستان، سه‌یید حه‌بیب بۆ كوردستان، سه‌یید محه‌ممه‌د بۆ ئه‌رده‌بیل، میر بۆ توركستان، سه‌یید شه‌هابه‌دین بۆ رۆم و سه‌یید مسته‌فا بۆ لوڕستان.
هه‌ر له‌و سه‌رچاوه‌دا سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی "میر" نووسراوه: میر نێردرا بۆ توركستان، له‌و وڵاته میر بوو له شوێنێكیتر شا بوو، له هیند رواڵه‌تی مرۆڤی بوو، له مڵكی ئه‌فغان شا شێر بوو، له شوێنێك ئه‌میر بوو، ناوی شه‌ریعه‌ت حسه‌ین، ناوی ته‌ریقه‌ت شا سه‌یید جه‌لاله‌دین، ناوی حه‌قیقه‌ت میر بوو، ناوی مه‌عریفه‌ت پیر بوو. پێوه‌ندی یارسان له گه‌ڵا وڵاتی هیند، دوای ده‌ركه‌وتنی شاهه‌یاس "ئه‌یاز" له ناوچه‌ی "تان"ی هیندوستان و هاتنی ئه‌و زاته بۆ هه‌ورامان له سه‌رده‌می "پیر قه‌نبه‌ری شاهۆیی" ئه‌وه‌نده‌یتر پته‌وده‌بێت. شاهه‌یاس ناسراو به "دوده‌مه‌ردی حه‌قانی" شامیوان بووه و له سه‌ره‌تا یه‌كێك بووه له موریدانی قوتابخانه‌ی سه‌یید جه‌لاله‌دینی بوخاری سه‌رحه‌ڵقه و خاوه‌ن دووده‌ی فه‌قیره‌كانی خاكسار، ناوی ته‌ریقه‌تییه‌یه‌كه‌ی شاهه‌یاس "غولامعه‌لی شا" بووه كه هه‌ندێك له كه‌سان پێیانوایه خه‌ڵكی قه‌نده‌هار بووه و نووسیویانه مه‌زارگه‌كه‌شی هه‌ر له‌و شوێنه‌یه.
ئه‌ڵبه‌ت جه‌نابی موده‌ڕسی عاله‌م له گه‌نجینه‌ی ئه‌ولیادا نووسیویه‌تی غولامعه‌لی شا له هیندوستانه‌وه هات بۆ ئێران، ئه‌ڵبه‌ت من ناڵێم خه‌ڵكی هیندوستان بووه، به‌ڵكو بۆ په‌روه‌رده‌ی ده‌روونی خۆی روویكردووه‌ته ئه‌و وڵاته و لای پیره‌كان و "مورتاز"ه‌كانی هیندوستان ده‌رسیوه‌رگرتووه و دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئێران و ده‌ستیداوه‌ته په‌روه‌رده‌كردن و رێنمایی خه‌ڵك، به‌ڵام موده‌ڕسی عاله‌م له ده‌ستنیشانكردنی شوێنی له‌دایكبوونی ئه‌و كه‌سایه‌تییه دوودڵا بووه، به‌ڵام به‌پێی كه‌لامی سه‌رئه‌نجام ده‌رده‌كه‌وێ كه غولامعه‌لی شا به ره‌چه‌ڵه‌ك هیندی بووه و دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پردیوه‌ر فێری زمانی كوردی ده‌بێت و به‌وته‌ی هه‌ندێ كه‌س له دۆڵێكی نێوان ئیسلام‌ئابادی غه‌رب و كردن‌دا ون "غه‌یب"ده‌بێت و تائێستاش ئه‌و دوڵه لای خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه به "تووه‌ی هه‌یاس" به‌ناوبانگه.
به‌پێی كه‌لامی سه‌رئه‌نجام هاتنی ئه‌و زاته بۆ هه‌ورامان و ناساندنی خۆی به پیرقه‌نبه‌ری شاهۆیی به‌مه‌به‌ستی سه‌رسپورده‌یی و وه‌رگرتنی ئیزن بووه بۆ بونیاتنانی رێبازێكی نوێی جیا له رێبازی حه‌یده‌ری. بابا شاموراد له‌مباره‌وه ده‌فه‌رموێ:
فه‌رزه‌ند شێخ عیسی یانه بساكان
زات یكتائیش ها وه‌سته‌ن ئــــه‌و تان
به‌و شـا كه زاتش خــــالقه‌ن جبار
هــه‌یاس هاوه دون شای خـاوه‌ندكار
وه هندوستاندا بی وه دوده‌مــه‌رد
وه شاره‌زویلدا دێت كه چیشش كه‌رد
غولامعه‌لی شا "شاهه‌یاس ـ دوده مه‌ردی حه‌قانی" بنیاتی سلسله‌ی جه‌لالی كه "ئه‌بووتورابی"و "غولامعه‌لی شاهی"شی پێده‌گوترێت، داناوه كه هه‌نووكه له ئێران‌دا ته‌نیا خاكسار جه‌لالی رێخستنیان هه‌یه و لقه‌كانیتری حه‌یده‌ری ژماره‌یان زۆر كه‌مه و له هه‌ر كامێكه و چه‌ند كه‌سێك ماوه‌ته‌وه. دوای دوده‌مه‌ردی حه‌قانی شاهه‌یاس كوڕی شێخ عیسا بساكانی له هه‌وراماندا ده‌رده‌كه‌وێت، كه به‌وردی له "به‌شی یارسان دوای پردیوه‌ر"دا باسیكراوه. سه‌باره‌ت به یاره‌كانی سوڵتان سه‌هاك ئه‌و ناوانه‌ی كه له كه‌لامی سه‌رئه‌نجام و تێكسته كۆنه‌كانی یارساندا ئاماژه‌یانپێكراوه و له مێژوودا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌و كه‌س و ناوانه نه‌كراوه، كه هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی سه‌رلێشواوی لێكۆڵه‌ران و سازكردنی ئه‌فسانه و چیرۆكی بێبنه‌ما، پێویسته بگوترێت گشت ئه‌و كه‌سایه‌تییانه له‌هه‌مان سه‌رده‌می یه‌كه‌می پردیوه‌ردا به‌ناوه ئه‌زه‌لییه‌كانیانه‌وه "ناوه پردیوه‌رییه‌كانیان" ناویانلێبراوه، به‌واتایه‌كیتر هیچ كه‌سایه‌تییه‌ك به‌ناوی ئه‌م دونیاییه‌وه بانگیلێنه‌ده‌كرا و گشتیان خاوه‌ن نازناوبوون و به‌و نازناوه‌وه ده‌ناسران.
هه‌روه‌ها پێویسته بگوترێت كه به‌هۆی درێژخایه‌نبوونی سه‌رده‌می پردیوه‌ر كه نزیك به سێسه‌د ساڵا ده‌بێت و هه‌روه‌ها به ره‌چاوگرتنی ته‌مه‌نی مرۆڤێك، هه‌ر ئه‌رك و پله‌یه‌ك له‌وماوه‌دا به‌چه‌ندین كه‌س سپێردراوه و دوای كۆچیدوایی "جه‌سته‌یه‌ك" به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ئه‌ركه كه به باوه‌ڕی یارسانه‌كان فریشته‌یه‌ك بووه و به ئه‌مری خودا له رووی زه‌ویندا ده‌ركه‌وتووه، پێویست بووه له‌جه‌سته‌یه‌كیتردا ده‌ركه‌وێت و درێژه به ئه‌ركی پێسپێردراو، بدات. كه‌واته ده‌توانین بڵێین، بۆنموونه فریشته‌یه‌كی وه‌ك میكائیل یان یه‌كێك له حه‌فتا و دوو پیر، له سه‌ره‌تای سه‌رده‌می پردیوه‌ره‌وه تاكۆتایی ئه‌و سه‌رده‌مه پێویستبووه چه‌ندین "كراس"و "جه‌سته" بگۆڕێت، تابتوانێت ئه‌ركه پێسپێردراوه‌كه‌ی به‌جێبهێنێت.
هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه كه ناو و شوێنی له‌دایكبوون و وه‌فاتی زۆربه‌ی یارانی سوڵتان سه‌هاك نادیاربێت، هه‌روه‌ها ئه‌م راستییه وایكردووه كه نه‌توانین بڵێین ئه‌و كه‌لامانه‌ی كه بۆمانماوه‌ته‌وه له چ كات و مێژووێكی پردیوه‌ردا نووسراون. بۆنموونه كه‌لامێك كه له زمانی "كاكاپیره"وه گوتراوه، به‌ناوی "بنیامین"یشه‌وه ناسراوه و به‌هی ئه‌ویش زانراوه. ئه‌ڵبه‌ت كه‌لامی واش هه‌یه كه مێژووی گوتنه‌كه‌ی ئاشكرایه و ده‌توانین مێژووی بۆدابنێین، به‌ڵام سه‌باره‌ت به یارانی سوڵتان ئیسحاق و ئه‌و نێوانه له كه‌لامی سه‌ره‌نجامدا كه له مێژوودا ناوێك له‌م كه‌سایه‌تییانه تۆمارنه‌كراوه و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه بڕێك كه‌سایه‌تی ده‌ستكرد له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه دروستبكرێت و عاسمان و رێسمان بۆبكه‌ن، ده‌بێ بڵیین كه هه‌موو كه‌سایه‌تییه‌كانی یارسانی له‌هه‌مان سه‌ره‌تاكانی پردیوه‌ردا به‌ناوگه‌لی ئه‌زه‌ڵی و یان به وته‌ی سه‌ره‌نجام به‌ناوگه‌لی پردیوه‌ری پێناسه‌كراون، به‌مجۆره كه ناوگه‌لی راسته‌قینه‌ی خۆی نه‌بڕاوه به‌ڵكو نازناوێكی بۆدانراوه، هه‌روه‌ها ده‌بێ ئاماژه به‌وه بده‌ین كه به‌هۆی درێژخایه‌نبوونی سه‌رده‌می پردیوه‌ر كه نزیكه‌ی سێسه‌د ساڵی خایاندووه و هه‌روه‌ها درێژه‌ی ته‌مه‌نی مرۆڤێكی ئاسایی ده‌بێ سه‌یری ئه‌م ورده‌كارییه به‌جۆرێك بكه‌ین كه پله‌وپایه و سه‌روه‌ری له ده‌زگای یاری¬دا كه به‌پێی بیروبڕوای ئه‌هلی حه‌ق، هه‌موویان له فریشته‌گه‌لی نزیك به ده‌رگای خودایین و له عاله‌می خاكیدا ئه‌ركی خویان به‌جێده‌هێنن به‌پێی رواڵه‌ت له چه‌ند جامه و كراسدا به قاڵبگه‌لی جۆراوجۆر له گه‌ڕاندا بووگن و رۆح یا فریشته دوای خاڵیكردنه‌وه‌ی جلوبه‌رگی مرۆڤایه‌تی "مه‌به‌ست كۆچیدواییكردنه"، له جامه‌یه‌كی نوی¬دا جیلوه‌یكردووه.
گریمانه‌ی ئه‌وه هه‌یه كه یه‌ك پله‌یان فریشته‌یه‌ك وه‌كی میكاییل، عه‌قیق و یان یه‌كێك له هه‌فتاو دوو پیر و.. له سه‌ره‌تای سه‌رده‌می پردیوه‌ر تاكۆتاییه‌كانی ئه‌م چه‌رخه، چه‌ند جامه و كراسیان گوڕابێت و ته‌نانه‌ت كه‌متر له مرۆڤێكی ئاساییش ته‌مه‌نیانكردبێت. بۆنموونه شه‌ست و شه‌ش خزمه‌تكاری كه‌مه‌رزێرین كه له سه‌ره‌تای پردیوه‌ر، خزمه‌تی سوڵتان ئیسحاقیان كردووه و خوازیاری سه‌رسپاردن له ده‌زگای یاریدا بوون و له گه‌وره‌پیاوان و ریشچه‌رمووه‌كانی ناوچه بووگن له‌دوای چه‌ند ساڵ كراسیان ده‌رهاوردبێت و به‌هۆی ته‌مه‌ن زۆربوون، ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیبێت به‌نیوه‌ی چه‌رخی یه‌كه‌می پردیوه‌ریش گه‌یشتبن و یان مه‌لا روكنه‌دین و ئه‌وانیدیكه كه له سه‌رده‌می به‌رزه‌نجه‌دا ناویانلێبراوه تاكۆتاییه‌كانی سه‌رده‌می پردیوه‌ر چه‌ند جامه و قاڵبیان به‌ناوگه‌لی جۆراوجۆر خاڵیكردبێت به‌ڵام له كه‌لامی سه‌ره‌نجامدا هه‌ر به‌نێوی "پیرموسا" یادیانلێده‌كرێت.
كه‌وایه به‌پێی بارودۆخ كه له سه‌رده‌می پردیوه‌ر، هه‌موو یاران پێكه‌وه‌بوون و رێوڕه‌سمی یارییان به‌جێهاوردگه هه‌ریه‌ك له یاران، له پێڕستی رێبه‌رایه‌تی سوڵتان ئیسحاقدا كه قاڵبی به رواڵه‌ت به‌جێدێڵیت ئه‌و رۆحه ئه‌چێته قاڵبێكیدیكه‌وه و هه‌موو كاتێك جیگه‌ی خاڵی سوڵتان ئیسحاق پڕده‌كه‌نه‌وه و ئه‌م رووداوه ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه زۆربه‌ی نێوی یارانی سوڵتان ئیسحاق و جیگای له‌دایكبوون و ناشتینان رووننه‌بێته‌وه و فره‌ترببن به ئه‌فسانه. هه‌مان شت ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی كه‌لامه‌كانی به‌رده‌ست بۆمانی رووننه‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و كه‌سایه‌تییه له‌كام سه‌رده‌مدا ژیاوه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه هه‌موویان به‌ناوگه‌لی تایبه‌ت، ناویانلێبراوه.
بۆنموونه كه‌لامێك كه له زاری "كاكه پیره" هاتووه‌ته‌ده‌ر، به‌هه‌مان ناوی پیر بینیامین تۆماركراوه. ئه‌ڵبه‌ت قۆناغه‌كانی كه‌لامیدیكه‌ش هه‌ن كه ده‌توانین زمانی وتاری ئه‌وان پێناسه‌بكه‌ین، وه‌ك كه‌لامی سه‌رده‌می بارگه بارگه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه به كۆتاییه‌كانی سه‌رده‌می پردیوه‌رییه چونكه به‌لگه‌گه‌لی به‌رده‌ست وه‌ك شایه‌تی ده‌رباره‌ی شافه‌زڵ، حاج به‌كتاش وه‌لی كه له نیوه‌ی پردیوه‌ردا فۆرمی گرتووه و ئه‌مانه به‌هۆی باسگه‌لی ته‌رحكراو وه‌ك پیوه‌ندی رۆحی و مه‌عنه‌وی، سه‌فه‌ر و هاتووچوو و بڵاوكردنه‌وه و پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ ئایینی یاری، ئاگاداری هه‌بوونی یه‌كتر بوون و شایه‌تییان بۆیه‌كترداوه كه ئه‌مه پێشانده‌ری راستی ئیدیعاكانی كه‌لامی یارسانه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌نه‌كردنی كه‌سایه‌تییه‌كان به كات و شوێنی ژیانیان له سه‌رده‌مانی جۆربه‌جۆردا ئه‌و راستییه ده‌رده‌خه‌ن كه یارسانی هه‌رگیز روانگه‌ی ناوچه‌گه‌رایانه‌یان نه‌بووه و به‌پێی فه‌لسه‌فه‌ی یارسانی، پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ ئه‌ندیشه‌ی ئینسانی كردووه و خویان به پاسداری حه‌قیقه‌ت زانیوه و به‌پێی هه‌مان بنه‌مایه كه بۆ هه‌موو كتێبه ئایینییه‌كان رێز و حورمه‌ت داده‌نین و ته‌كریمیانده‌كه‌ن، به‌ڵام فه‌رمانگه‌لی سه‌ره‌نجام وه‌ك رێنووسی ژیانی خویان ده‌زانن و نوێژی و تاعه‌تی خویان نزیك ئه‌م وته‌ی كۆنفۆسیوس ده‌كه‌نه‌وه كه ژیانی من، نوێژی منه.
ـــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌کان:
1. تاریخ ایران از اسلام تا سلاجقه، ر,ن.فرای، ترجمه حسن انوشه، امیر كبیر1363، ص 407.
2. یادداشت هایی در مورد گایفه اهل حق ، مینوورسكی
3. گریق الحقایق، جلد اول، ص 532
4. الفرق بین الفرق در تاریخ مزاهب اسلام، ص: 257.
5. بكتاشییه رێبازی پێڕه‌وانی (حاجی به‌كتاشی وه‌لی)ن كه (بالیم سوڵتان/ كۆچكردووی ساڵی 922 زایینی) به كۆكردنه‌وه وده‌ستنیشانكردنی بنه‌ما و یاساكانی چوارچێوه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ دانا. ئه‌م رێبازه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رچاوی له‌گه‌ڵا هزری یاریدا هه‌یه وده‌توانین بڵێین جگه له‌ودابونه‌ریت و تایبه‌تمه‌ندییه نه‌ته‌وایه‌تی و ناوچه‌ییه‌ی كه ئاوێته‌ی ئه‌و رێبازه بووه، لێكچوونێكی ته‌واویان هه‌یه. حاجی به‌كتاش كه ناوی ته‌واوی (محه‌ممه‌د كوڕی ئیبراهیم كوڕی مووسا خوراسانی)یه و له نه‌یشابوور له‌دایكبووه، رووده‌كاته (ئاناتولی) له سوپای (یه‌نی چری)دا لایه‌نگرێكی زۆر روویتێده‌كه‌ن. ئه‌و كه‌سایه‌تییه رێبازێك پێكده‌هێنێت كه له سه‌ده‌كانی نۆهه‌م وده‌هه‌مدا ده‌بێته ئایینی فه‌رمی سوپای یه‌نی چری و به‌هۆی رۆڵی ئه‌و سوپایه له شه‌ڕ ودواتر داگیركردنی (نیمچه دوورگه‌ی باڵكان) له‌و ناوچه‌ش بڵاوده‌بێته‌وه، به‌سه‌رهاتی حاجی به‌كتاش نادیار و ته‌موومژاوییه و زۆرتر له كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌فسانه‌یی ده‌چێت، به‌ڵام ئاشكرایه كه له‌سه‌ره‌تادا پێڕه‌وی رێبازی (بابایی) بووه كه ئه‌م رێبازه یه‌كێك بووه له لقه‌كانی رێبازی مه‌لامه‌تییه له خوراسان. ئه‌و كه‌سایه‌تییه له ساڵی 738ی كۆچی له گوندی به‌كتاش، له‌نێوان شاره‌كانی قوونیه و قه‌یسه‌رییه كۆچیدواییده‌كات. له رێبازی به‌كتاشییه‌دا پێنج پله‌ی ئایینی ده‌ستنیشانكراوه كه بریتینله:
(موجیب). ئه‌م پله تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ی سه‌رسپورده‌ی یه‌كێك له (بابا)كان ده‌بن. پله‌ی دووه‌م (ده‌روێشی)یه. ده‌روێش به موجبێك ده‌گوترێت كه دان به ده‌روێشیدا بنێت وداخڵی (ته‌كیه)یه‌ك بێت و بۆ ماوه‌یه‌ك خزمه‌تی ئه‌و شوێنه بكات. پله‌ی سێهه‌م (بابا)یه. ده‌روێش دوای ئه‌نجامی گشت ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌سه‌رشانی دانراوه به پشتگیری موجب وده‌روێشه‌كانیتر، پله‌ی بابایی وه‌رده‌گرێت و ئیزنی په‌روه‌رده‌كردنی پێده‌درێت.
پله‌ی چوارم (تجرد)ه. ته‌جه‌رود یه‌وده‌روێش یان بابایانه‌ی ده‌گوترێت كه به خواستی خۆیان زه‌ماوه‌ندناكه‌ن ودوای تاشینی سه‌ر و كونكردنی گوێچكه‌ی راست، بۆ هه‌تاهه‌تایی خزمه‌تی ڕێبازه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
پله‌ی پێنجه‌م (خه‌لیفه)یه. هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت بگاته پله‌ی خه‌لیفه، پێویسته لانیكه‌م پشتگیری سێ بابای (موجه‌ره‌د) وه‌ربگرێت: (بڕوانه: سوبحانی و ئه‌نساری، ص: 527 ـ 529).
6. عارفگه‌لی شاعیر و كوكه‌رانێكی فره به نازناوی «قایغوسوز» له‌نێو توركه شیعه‌كان، به‌كتاشه‌كان و رێبازگه‌لی ئاوه‌ها بووگن. ئه‌و په‌رتووكه‌ی كه به‌نیوی «رساله‌ی دڵ قایغوسوز» هاتووه، به‌شێكه له یه‌ك «قارا مجموعه»ی تیكسته ئایینییه‌كانی كتێبی كۆن تورك كه به‌رهه‌می خوالیخۆشبوو «فاخیر ئیز»ه. «قارا مجموعه» به كوی كتێبگه‌لی بنه‌ماكانی ئه‌ده‌ب ده‌گوترێت كه له‌لایه‌ن «موریده»كانه‌وه نووسراوه و هه‌مووی بۆ شێخ سه‌فی یان وتاره‌كانی ئه‌وده‌گه‌ڕیته‌وه. له‌بنه‌مادا «قارا مجموعه» ده‌بێ نووسراوه‌ی «شێخ سه‌فی ئه‌الدین ئه‌رده‌بیلی» بووبێت. (قارا مجموعه، د. سه‌یید حوسه‌ین محه‌ممه‌دزاده سدیق، لاپه‌ڕه‌ی 101).
7. سه‌رئه‌نجام، كه‌لامی بارگه بارگه، به‌ندی 54.
8. سه‌رئه‌نجام، ده‌وره‌ی شێخ سه‌فییه‌دینی شه‌رده‌بیلی.
9. زندگی شاه اسماعیل صفوی، رحیم زاده صفوی، ص: 68.
10. عالم ارای صفوی، ص: 25.
11. سازمان اداری حكومت صفوی، مینورسكی، ص: 24.
12. دنباله جسجودر تصرف ایران، ص 75.
13. سفرنامه یك تاجر در شرح سفرهای ایتالیائیها در ایران، انجمن هكلیوت.
14. جنگ چالدران، نصراللّه فلسفی، مجله دانشگاه ادبیات تهران، ش 2 سال اول.
15. سه‌رئه‌نجام ده‌وره‌ی عالی قه‌له‌نده‌ر، به‌ندی 7.
16. تاریخ ایران ده‌وره صفویان، پژوهش در دانشگاه كمبریج، ترجمه: دكتر یعقوب اژند، ص: 313.
17. یادداشت هایی در مورد تایفه‌های اهل حق، مینورسكی ، ص: 13.
18. واژه‌نامه گرگانی، دكتر صادق.
19. دنباله جستجودر تصرف ایران، ص: 55.
20. زندگی و اشعار عمادالدین نسیمی، ص: 24.
21. ریگ ودا.
22. ریگ ودا.
23. تاریخ تڤم و نپر در ایران، جلد دوم، ص: 76.
24. سه‌رئه‌نجام، دیوانی عابدین، به‌ندی 40.
25. دیوانی قووشچی ئۆغلی ـ ده‌سنووس.
26. ایلخچی، غولامحسین ساعدی، ص: 100.
27. مه‌سنه‌د نیشنانی عه‌له‌وییه، عیرفان و سه‌فه‌وییه كه به‌نێوی «چل ته‌نان» ناوبانگیانده‌ر كردووه بریتینله: 1- ه‌و 2- شێخ حه‌سه‌ن به‌سری 3- شێخ حه‌بیب عه‌جه‌می 4- شێخ عه‌بدوڵلا سه‌مه‌رقه‌ندی 5- ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م 6- شێخ ئه‌بوو سلێمان داوود بن نه‌سر تاعی كه‌رخی 7- شێخ مارفی كه‌رخی 8- شێخ سڕی سه‌قه‌تی 9- عه‌بدولڕه‌حمان جامی 10- بایه‌زید به‌ستامی 11- شێخ جونه‌ید به‌غدادی 12- شێخ مه‌مشاد 13- شێخ دینه‌وه‌ری 14- شێخ ئه‌بومحه‌ممه‌د عه‌موویه 15- شێخ جامی وجیهه‌دین ئه‌ڵبه كره‌وی 16- شێخ نه‌جیب ئه‌لدین سوهره‌وردی 17- شێخ قوتبه‌دین ئه‌بوبه‌كر ئه‌بهه‌ری 18- شێخ روكنه‌دین سه‌جاسی 19- شێخ فه‌ریده‌دین عه‌تار نه‌یشابووری 20- شه‌مسی ته‌بریزی 21- مه‌ولانا جه‌لاله‌دین محه‌ممه‌د مه‌وله‌وی (مه‌لای رۆمی) 22- مه‌ولانا جه‌لاله‌دین به‌ڵخی 23- سوڵتان حه‌میه 24- عاشق پاشا 25- شێخ قه‌زل حه‌ق 26- شێخ شه‌هابه‌دین ئه‌هه‌ری 27- شه‌مس مه‌غریبی 28- شێخ جه‌ماله‌دین 29- شێخ زاهید گه‌یلانی 30- شێخ سه‌فی¬ ئه‌دین ئه‌رده‌بیلی 31- شێخ سه‌رده‌دین مو‌سا 32- خواجه عه‌لی سیاپوش (ره‌شپۆش) 33- شێخ محه‌ممه‌د مومین خوراسانی 34- حاجی به‌كتاش وه‌لی 35- پیرئیلیاس 36- خواجه یووسیف حه‌یران 37- سه‌یید محه‌مه‌د عابیزی 38- سوڵتان حازری 39- سوڵتان نه‌هانی 40- بابا سه‌لمان (حه‌ماسه‌ی پڕ شكوی چل ته‌نان، په‌رویز بابازاده، لاپه‌ڕه‌ی62)ه كه كۆی ئه‌و چل كه‌سایه‌تییه عیرفانییه وه‌ك سه‌رهه‌ڵدانی دووهه‌م لای ئه‌هلی حه‌ق پێناسه‌ده‌كرێت كه له جه‌سته‌ی چل مرۆڤی پاك (ناوبانگیان به چلته‌نی پێشڕه‌وده‌ركرد) ئاشكرا ده‌بن و له سه‌رده‌می حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د وه‌دیهات كه یه‌كه‌م جه‌م كه‌مه‌ربه‌سته‌ی حه‌قیان له گومبه‌زی ئه‌لخه‌زرا پێكهێنا و نهێنییه‌كانی ئایینی چلته‌ن له‌لایه‌ن «مه‌ولا عه‌لی» خه‌ڵاتی «شێخ حه‌سه‌ن به‌سری» كرا.
لاپه‌ڕه‌ی 58 له كتێبی ئه‌وان (چل ته‌نان) كه وه‌ك به‌ڵگه ناوی لێده‌به‌ن، «كشف الاسراری» سوڵتان نه‌هانییه هه‌روه‌ها دیوانگه‌لیتر وه‌ك «قوتب¬نامه»، «دیوانی فاتیحی»، «دیوانی هیمه‌تی»، «دیوانی نه‌سیمی»، «دیوانی ره‌هبه‌ری»، «دیوانی حه‌قیقی»، «دیوانی باباحازری»، «دیوانی خه‌تایی» (شائیسماعیلی سه‌فه‌وی)، «دیوانی عاشق پاشا». (لاپه‌ڕه‌گه‌لی 68 و76). چل ته‌نان وه‌ك مه‌سنه‌د نیشانی چرا ناوده‌به‌ن و یه‌كه‌م چرای دایه‌ره‌ی جه‌می چل ته‌نان، «بابا سه‌لمان» بووه. له‌نێو ئه‌م چل كه‌سایه‌تییه عیرفانییه، «فه‌زوڵڵا نه‌عیمی»، «حاجی به‌كتاش وه‌لی»، «سه‌یید محه‌مه‌د موشه‌عشه‌ع"و «شێخ سه‌فی ئه‌رده‌بیلی» مه‌سنه‌د نیشنانی عه‌له‌وییه و سه‌فه‌ویین كه ته‌ریقه‌ت و رێبازی بیرمه‌ندانه‌ی خویان سامان داوه و نیو خه‌ڵكی ناوچه و سه‌رده‌می خویان¬دا بڵاویانكردووته‌وه. هه‌روه‌ها سوڵتان جه‌لاله‌دین حه‌یده‌ر و هه‌موو ئه‌و ئائینزانه كه پێوه‌ندی به‌وه هه‌یه و یان تایفه‌كانی «قزلوو»، «سیاه مه‌نسوورییه‌كان» (ره‌شه مه‌نسوورییه‌كان)، «ئایر مل‌و»ه‌كان، «قاسملوو»ه‌كان، هه‌داوه‌نده‌كان و..
28. ایلخچی ص 87.
29. سه‌رئه‌نجام، كه‌لامی بارگه بارگه، به‌ندی 55.
30. زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه دواین ساته‌كانی ژیانی نه‌سیمی له حه‌ڵه‌ب به‌سه‌رچووه، به‌ڵام خاوه‌ن كتێبی (الگایف الخیال) نووسیویه‌تی له شیراز كوژراوه و گشت ئه‌و كتێبانه‌ی (الگایف الخیال)یان وه‌ك سه‌رچاوه به‌كارهێناوه به‌هه‌مانشێوه شوێنی كوژرانی ئه‌ویان شیراز، یان ناوچه‌یه‌كی نزیك ئه‌و شاره به‌ناوی زرقان نووسیوه. بڕوانه: زندگی و اشعار عمادالدین نسیمی، ص: 23.
31. رساله الهدی 1/21 به نقل از مشعشیان، محمد علی رنجبر، ص: 80.
32. روچات الجنان، جلد دوم، ص: 250. مجالس المومنین، 12.
33. مجالس المومنین، ج3، ص 146.
34. ئه‌م رێبازه له چوار شێواز پێكهاتوه: 1: خاكسار جه‌لالی كه ئه‌بووتۆرابی و غولامعه‌لی شاهیشی پێده‌گوترێت. 2: دووده‌عه‌جه‌م 3: مه‌عسوومعه‌لی شاهی 4: نوورائی. ئه‌م ڕێبازه حه‌وت پله‌ی بۆ سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌كردن داناوه كه به‌م شێوه‌ن:
1: لسان 2: پیاڵه، به مانای خواردنه‌وه‌ی پیاڵه‌ی فه‌قر (هه‌ژاری) كه چوارده یاسای هه‌یه. 3:كیسوه‌ت، كه خوازیاره‌كه‌ی داخده‌كرێت و مانای مۆری نه‌بووه‌ت ده‌دات. 4: گل (خاك؟) سپاردن 5: گوێزشكاندن كه له‌م پله‌دا رێڕه‌و ده‌گاته پله‌ی رێنمایی و ده‌بێت بگاته خزمه‌ت یه‌كێك له سه‌ییده‌كانی بنه‌ماڵه‌ی (میری) ئه‌هلی حه‌ق و سه‌رسپورده‌ی ئایینی یاری بێت.6: چراغی 7:ئیرشاد (مورشیدی ته‌واو)
35. قوتبه‌دین حه‌یده‌ری توونی مووسه‌وی یه‌كێكه له سه‌ییده رێزدارن و عارفه به ناوبانگه‌كان كه پشتاو پشت ره‌چه‌ڵه‌كی ده‌چێته‌وه‌سه‌ر عه‌بدوڵڵا كوڕی مو‌سا كوڕی مو‌سا كوڕی جه‌عفه‌ر (موسی ابن جعفر) ئیمامی شێعه. ئه‌و زاته سه‌رحه‌ڵقه‌ی فیرقه‌ی (حه‌یده‌ریه)یه. شێخ عه‌تار گه‌یشتووه‌ته خزمه‌تی و كتێبی (حه‌یده‌رنامه)ی به‌ناوی ئه‌وه‌وه نووسیوه له شاری (توون)ی خوراسان له‌دایكبووه‌و ماوه‌یه‌ك له ته‌برێز ژیاوه و هه‌ر له‌و شاره كۆچیدواییكردووه. (لغت نامه دهخدا، حرف ق ص15550) هه‌ر وه‌ها محه‌ممه‌د مه‌عسومی شیرازی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و زاته‌ی له به‌رگی دووه‌می لاپه‌ڕه‌ی 130ی كتێبی گرایق الحقایق دا نووسیوه.
36. گنجینه اولیا، عبدلكریم مدرسی عالم، ص: 111.
37. تبیان الحق ایات ولایت (تحفه درویش) ص: 114.
ـــــــــــــــــــــــــــــ
لە کۆچ مەگەزینەوە ورگیراوە