نوسینی: د.هوستن سمیپ
وه‌رگێڕانی بۆ كوردی: كارزان حسین
"خه‌ڵكی جیاوازن". ئه‌مه ڕاستیه‌كه
هه‌مو خه‌ڵك تێبینی ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی ڕووكاری. به‌ڵام ئاگاداری هه‌ته‌ری بۆ ئه‌م
ڕاستیه یه‌كێكه له هێما دیاره‌كانی هیندۆسیه‌ت. له‌وانه‌یه به‌شه‌كانی پێشوو سوربوون
و جه‌ختكردنه‌وه‌ی هیندۆسیه‌تی ڕوونكردبێته‌وه له‌باره‌ی جیاوازی شێوازه‌كانی خه‌ڵك،
ئه‌م جیاوازیه له هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤه‌كاندا پێویستی به چه‌ند ڕێگایه‌كی جیاوازه
بۆ هه‌ریه‌ك له شێوازه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی ژیان به‌ته‌واوی. ئێستا پێویسته
ئاماژهبكهین به هه‌مان ئه‌م پێداگریه كه هیندۆسیه‌ت جه‌ختی لهسهردهكاتهوه
به‌ڵام له ڕه‌هه‌ندێكی تره‌وه، ئه‌مه له‌وكاته‌دا نیه كه ژیانی هه‌مو خه‌ڵك به‌گشتی
وه‌رده‌گیرێت ده‌بینین سروشتی هه‌ندێك جیاوازه له سروشتی ئه‌وانی تر، به‌ڵكو گرنگی
به تاكه كه‌س ده‌درێتن له‌كاتێكدا ژیانی به‌ته‌نها وه‌رده‌گیرێت، ده‌بینین سروشتی
ده‌گۆڕێت له ئاسته جیاوازه‌كانی ژیانیدان دواتر هه‌مو ئاستێك له ژیانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
تایبه‌تی هه‌یه كه‌له‌گه‌ڵی ده‌گونجێت.
هه‌روه‌ك له یه‌ك ڕۆژدا به چه‌ند ئاستێكی
جیاوازدا تێپه‌ڕده‌بێت: به‌یانی دواتر نیوه‌ڕۆ ئینجا عه‌سر دواتر ئێواره، به‌هه‌مان
شێوه ژیانی تاكه مرۆڤێك به چوار ئاستدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، له هه‌ر ئاستێكدا مه‌یل
و ئاماده‌كاریه‌كی جیاوازی ده‌بێت كه پێویستی به ڕێگایه‌كی تایبه‌ته له هه‌ڵسوكه‌وت
هه‌تا بگونجێت له‌گه‌ڵیدا. له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر پرسیمان: پێویسته چۆن بژین؟ ئه‌وا
هیندۆسیه‌ت له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ئه‌مه ده‌گۆڕێت، ته‌نها به‌پێی جۆری پرسكهرهكه
نا به‌ڵكو به‌پێی ئه‌و ئاسته‌ی ته‌مه‌نی پرسكهر كه پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
یه‌كه‌مین ئاست له چوار ئاسته‌كه‌ی ژیانی
مرۆڤ، به‌پێی ئه‌وه‌ی هیندۆسیه‌ت دایده‌نێت، ئاستی ئاره‌زوومه‌ند یان خوێندكاره. ئه‌م
ئاسته ده‌ستپێده‌كات له‌دوای مه‌ڕاسیمی فێركردنی بنه‌ماكانی ئه‌و ڕێبازه‌ی زۆرجار
ئه‌نجامده‌درێت له ته‌مه‌نێكدا له‌نێوان هه‌شت بۆ دوانزه ساڵیدا، ئه‌م ئاسته درێژده‌بێته‌وه
بۆ ماوه‌ی دوانزه ساڵی تر، زۆربه‌ی كات خوێندكار له ماڵ مامۆستاكه‌ی ده‌ژی، خزمه‌تی
ده‌كات له به‌رامبه‌ر ئه‌و فێركاریه‌ی لێی وه‌رده‌گرێت. یه‌كه‌مین لێپرسراویه‌تی ژیان
له‌م ئاسته‌ی ته‌مه‌ندا فێربوونه، بریتیه‌له‌وه‌ی خوێنكار مێشكی بكاته‌وه بۆ هه‌مو
ئه‌و شتانه‌ی مامۆستاكه‌ی ده‌یه‌وێت بۆی بگوازێته‌وه. كاتی پێویست ده‌بێت بۆ خزمه‌تكردنی
كۆمه‌ڵگه، به‌ڵام له ئێستادا گه‌وره‌ترین خزمه‌ت كه مرۆڤ ده‌توانێت پێشكه‌ش به
كۆمه‌ڵگای بكات بریتیه‌له‌وه‌ی زۆرترین بڕی زانست وه‌ربگرێت بۆ داهاتوو كه كۆمه‌ڵگه
چاوه‌ڕوانی زۆر شتی لێده‌كات. به‌ڵام ئه‌و زانسته‌ی پێویسته فێری ببین كۆمه‌ڵه زانیاریه‌كی
ڕاسته‌قینه له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام ته‌نها هه‌ر ئه‌وه نیه.
هیندی ناپراكتیكی هه‌رگیز
گرنگی نادات به زانست له‌به‌ر خودی زانست. له‌به‌رئه‌وه خوێندكاری سه‌ركه‌وتو ئه‌و
كه‌سه نیه ده‌بێته ئینسایكلۆپیدیایه‌ك كه له‌سه‌ر پێی خۆی بڕوات، به‌ڵكو پێویسته
خووڕه‌وشتی به‌رز و ئاكاری جوان به‌ده‌ستبهێنێت. له‌ڕاستیدا په‌روه‌رده‌كردن و مهشپێكردن
به‌گشتی وه‌ك جۆره فێركردنێكه هه‌مو زانیاریه‌كان تیایدا به‌رجه‌سته ده‌كرێت به‌وێنه‌ی
لێهاتوییه‌كی بێوێنه. خوێنكاری سه‌ركه‌وتو له فێربوونهكهیدا ئه‌و كه‌سه‌یه ده‌رده‌چێت
و ئاماده‌یه بۆ دروستكردنی ژیانێكی نوێ و به‌رهه‌مهێن، هه‌روه‌ك گۆزهكهری شاره‌زا
له‌توانایدایه گۆزه‌ی ڕازێنراوه به وێنه و نه‌خش دروست بكات.
ئاستی دووه‌م به ژنهێنان ده‌ستپێده‌كات، بریتیه‌له
ئاستی "خاوه‌ن ماڵ". له‌م ئاسته‌ی كه پشتی ژیان ده‌نوێنێت، كه شاره‌زاییه
جه‌سته‌ییه‌كانی مرۆڤ تیایدا له لوتكه‌دایه گرنگیپێدانه‌كانی ئاده‌میزاد و وزه‌كه‌ی
به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ڕووده‌كاته ده‌ره‌وه‌ی ده‌روونی. سێ لایه‌ن هه‌یه ده‌كرێت وزه‌كانی
تیادا به‌كاربێت به‌شێوه‌یه‌كی ڕازیكه‌ر: خێزانه‌كه‌ی، پیشه‌كه‌ی، ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی
تیایدا ده‌ژی. زۆرجار ئه‌م سێ شته ده‌گرێته‌وه پێكه‌وه. ئه‌م ئاسته بریتیه‌له
كاتی به‌دیهێنان و تێركردنی سێ ئاره‌زوه یهكهمینهكهی مرۆڤ: "چێژوه‌رگرتن"
له‌ڕێگه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی و خێزانه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی، "سه‌ركه‌وتنی
دونیایی" له‌ڕێگه‌ی پیشه‌كه‌یه‌وه، "خزمه‌تكردنی مرۆڤایه‌تی" له‌ڕێگه‌ی
لێپرسراویهتیهكانیهوه وه‌ك هاوڵاتیه‌ك.
هیندۆسیه‌ت پێده‌كه‌نێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م
سێ ئاره‌زوه به‌ڵام هه‌وڵ نادات كه دوباره وزه‌یان پێبداته‌وه كاتێك سارد ده‌بنه‌وه،
به‌ڵكو وا به باش ده‌زانێت كه ئه‌م ئاره‌زوانه دابمركێنهوه له‌كاتی دیاریكراودا،
چه‌نده خورپه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر پێویست بێت له‌سه‌ر ژیان بوه‌ستێت له‌كاتێكدا
كار و ئاره‌زوو له‌وپه‌ڕی هێز و توانایاندان. به‌ڵام ئه‌مه نه‌سه‌پێنراوه به‌سه‌ر
مرۆڤدا. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ وه‌رزه‌كاندا ڕۆیشتین به‌و شێوه‌یه‌ی كه دێن، تێبینی ئه‌وه
ده‌كه‌ین كاتێك دێت كه سێكس و چێژوه‌رگرتن و به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی دونیایی هیچ
گرنگیه‌كیان نامێنێت، دواتر كاتێك دێت كاره جێبه‌جێ كراوه‌كان به كامڵی باقوبریقی
جارانیان نامێنێت، چونكه ده‌بنه شتێكی دوبارهبووه. له‌كاتێكدا ئه‌م وه‌رزه دێت
كاتی ئه‌وه هاتوه تاك به‌ڕێ بكه‌وێت به‌ره‌و ئاستی سێیه‌م له گه‌شتی ژیان.
هه‌ندێك هه‌رگیز به‌و كاره هه‌ڵناسن. دیمه‌نیان
جوان نیه، چونكه كه‌وتنه‌دوای ئاره‌زوه‌كان گونجاوه له ئاستێكی دیاریكراوی ته‌مه‌ندا،
ئه‌گه‌ر له‌مه زیاتر درێژكرایه‌وه ده‌بێته كارێكی قێزه‌ون و بێزراو. له‌وانه‌یه
ڕابواردن و چێژوه‌رگرتنی سێكسی بۆ نمونه بریسكهیهی تیژی هه‌بێت كه ته‌مه‌ن پانزه
ساڵان به‌ره‌و لای خۆی كێش بكات، به‌ڵام چه‌نده ناشیرینه كه‌سێكی ته‌مه‌ن په‌نجا
ساڵ ڕۆبچێت له‌م ڕابواردن و چێژوه‌رگرتنه سێكسیهدا! پێویسته چه‌نده هه‌وڵ بدات
به‌هۆی باری ته‌مه‌نه‌كه‌یه‌وه، چه‌نده بێ به‌هایه ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ی وه‌ری ده‌گرێت.
به‌هه‌مان شێوه بۆ ئه‌و به‌ساڵاچوانه‌ی ڕازی نین ئه‌و كورسی ده‌سه‌ڵاته چۆڵ بكه‌ن
ته‌نانه‌ت كاتێك هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن پێویسته بدرێته گه‌نجێك كه چالاكترهو بیرۆكه‌كانی
نوێترن.
وێڕای ئه‌وه، ناكرێت ئه‌و كه‌سانه لۆمه بكرێن،
چونكه له‌كاتێكدا هیچ نابینن جگه‌له‌و سنوره ناسراوه‌ی ژیان، هیچ هه‌ڵبژاردنێكیان
له‌به‌رده‌مدا نه‌بووه جگه‌له سوربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یزانن. ئه‌و پرسیاره‌ی
ده‌یكه‌ن به‌ساده‌یی: ((ئایا ته‌مه‌نی پیری شایه‌نی ئه‌وه‌یه مرۆڤ گرنگی پێبدات؟)).
له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی بواری پزیشكی و زۆربوونی ڕێژه‌ی ته‌مه‌نی مرۆڤ، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه
زیادده‌كه‌ن كه ئه‌و پرسیاره ده‌كه‌ن. شاعیره‌كان هه‌میشه تیره‌كانیان هاویشتوه
به ئاڕاسته‌ی: ((ساڵه‌كانی ئاوابوون)) و ((ڕه‌نگی سوری پاییزی ته‌مه‌ن))، به‌ڵام ڕستهكانیان
جێگه‌ی گومانن. زۆر به ساده‌یی ئه‌م دێڕه شیعره:
گه‌وره ببه و له‌گه‌ڵم بمێنه‌وه ئه‌وه‌ی
باشترینه هێشتا دێت
به‌ڵام له‌كۆتاییدا، شیعر نابێته دیاریكه‌ری ئه‌وه‌ی
ئایا ژیان داهاتوویه‌كی هه‌یه له‌دوای پاییزی ته‌مه‌ن یان نا، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ئه‌م
شته دیاری ده‌كات ڕاستیه. كه بریتیه له به‌ها ڕاسته‌قینه‌كانی ژیان. ئه‌گه‌ر شكۆدارترین
به‌های ژیان به‌ڕاستی به‌های جه‌سته و چێژوه‌رگرتنی هه‌سته‌كان بێت ئه‌وا پێویسته
دانبه‌وه‌دابنێین كه هه‌مو ئه‌زمونه‌كانی دوای ته‌مه‌نی گه‌نجێتی بریتیهن له گه‌ڕانه‌وه
بۆ دواوه نه‌ك به‌ره‌وپێشچوون له‌و بواره‌دا. ئه‌گه‌ر چالاكی جموجوڵ له كاروباره‌كانی
پیاودا بریتین له گرنگترین به‌هاكان له ژیاندا، چونكه مامناوه‌ندی ته‌مه‌ن، واته
ته‌مه‌نی خاوه‌ن ماڵ، ده‌بێته لوتكه‌ی ژیان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژیری خۆڕسك و ناسینه‌وه‌ی
ده‌روون به‌بایه‌ختر بن له هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی باسكران، ئه‌وا واتای ئه‌مه بریتیه‌له‌وه‌ی
ته‌مه‌نی پیری هه‌لی خۆی هه‌یه كه پێویسته بیقۆزێته‌وه، ئه‌مه ته‌مه‌نێكه تیایدا
ده‌كرێت بگه‌ینه لوتكه‌ی شادومانی له هه‌مان ئه‌و كاته‌ی ژیانی جه‌سته‌ییمان ده‌ست
ده‌كاته به پوكانه‌وه و سیس بوون.
به‌ڵام ئایا ژیری خۆڕسك و ناسینه‌وه‌ی ده‌روون به‌ڕاستی
هه‌ڵگری ئه‌و پاداشته‌ن یان نا؟ ئه‌مه پشت ده‌به‌ستێت به‌و دیمه‌نه‌ی كه ده‌رده‌كه‌وێت
له‌كاتێكدا كه په‌رده‌ی نه‌زانین لاده‌درێت. له‌وكاته‌دا ئه‌گه‌ر ڕاستی ته‌نها زه‌ویه‌كی
خه‌مناك نه‌بێت، ده‌روون هیچ نه‌بێت جگه‌له ئامێرێكی ورد بۆ جووڵه، ئه‌وا پاداشته‌كانی
ژیری خۆڕسك و ناسینه‌وه‌ی ده‌روون نابێته ڕكابه‌ری پاداشته‌كانی چێژوه‌رگرتن و سه‌ركه‌وتنی
كۆمه‌ڵایه‌تی. به‌ڵام وه‌ك پێشتر بینیمان هیندۆسیه‌ت سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌وه
زیاتره. ئۆپانیشاد ده‌ڵێت: ((واز له هه‌موان بێنه و دوای ئه‌و بكه‌وه و چێژوه‌ربگره
به‌و ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌ی كه‌له سه‌روو باسكردنهوهیه)). شادومانیهك بوونی نیه بگات
به شادومانی ژیری خۆڕسك، هه‌روه‌ها مه‌زنی ناسینه‌وه‌ی ده‌روون و ئاشكراكردنی ڕاستی
خود له ئاستێكدایه كه به وشه باسناكرێت. سه‌رئه‌نجامی ئه‌مه هیندۆسیه‌ت به‌وپه‌ڕی
متمانه‌وه ئاستی سێیه‌می ژیان دیاری ده‌كات.
سێیەم ئاست، ئاستی تهنهاییە. له هه‌ر كاتێكدا، دوای له‌دایكبوونی یه‌كه‌مین
نه‌وه‌ی مرۆڤ، تاك ده‌توانێت پشوو وه‌ربگرێت له ژیان، پاشهكشهبكات له ئه‌ركه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان،
كه هه‌تا ئه‌و كاته به‌باشترین شێوه جێبه‌جێی كردون. به‌درێژایی 20 بۆ 30 ساڵ ڕۆڵی
خۆی بینیوه له دونیادا، ئێستا كاتی ئه‌وه‌ی هاتوه كه ئه‌ركه‌كه‌ی بگۆڕێت، له‌پێش
ئه‌وه‌ی ژیان كۆتایی بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌رك به واتاكه‌ی بكات. تائێستا كۆمه‌ڵگا
داوای ئه‌وه‌ی كردوه له تاك كه پسپۆڕ ببێت، ته‌نها كاتێكی كه‌م هه‌بوو بۆ خوێندنه‌وه
و بیركردنه‌وه و گه‌ڕان به‌دوای مانای ژیان و تێڕامانی به‌رده‌وام. ئه‌مه هیچ شتێكی
بێزاركه‌ری تێدا نیه، چونكه یاریه‌كه ڕۆڵی خۆی بینی له تێركردنی ده‌رووندا. به‌ڵام
ئایا پێویسته ڕۆحی مرۆڤ پابه‌ند بێت به خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌وه بۆ هه‌میشه؟ ئێستا
كاتی ئه‌وه هاتوه تاك ده‌ستبكات به په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌قڵی ڕاسته‌قینه.
ئێستا
كاتی ئه‌وه هاتوه تا بزانێت ئه‌و كێیه، ڕاستی ژیان چیه، نهێنی "منی باڵا"
چیه كه هاوڕێیه‌كی خۆشه‌ویستی بوو هه‌تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه
تێپه‌ڕیوه له ته‌مه‌نی، وێڕای ئه‌وه‌ی هێشتا نه‌ناسراوه، لێوانلێوه له پاڵنه‌ری
نالۆژیكی؟ چی خۆی حه‌شارداوه له پشت جیهانه‌وه كه ڕێكی ده‌خات و ده‌یجوڵێنێت؟ بۆ
چ مه‌به‌ستێك به‌و كاره هه‌ڵده‌سێت؟ له‌پشت دیمه‌نه ڕووكاریهكانی ڕۆتینی ژیانه‌وه،
كه بووه‌ته شتێكی بێزاركه‌ر، ئه‌قڵ ده‌شێوێنێت،ئه‌م پرسیارانه‌ی كه له باره‌ی نهێنیه
شاراوه‌كانه، له مێشكی‌دا ئه‌و دوا ڕكابه‌ری دێت كه ئه‌قڵی مرۆیی كۆت و به‌ند ده‌كات
به جوانیه‌كه‌ی.
ئه‌وانه‌ی به‌ته‌واوی وه‌ڵامی ئه‌م فریودانهیان
ده‌وه‌ته‌وه به سه‌ركێشی ڕۆحی ناسراون به ناوی "دانیشتوانی دارستانه‌كان"،
ئه‌مه جۆره ده‌ربڕینێكه وه‌كو ئه‌و ژن و پیاوه‌یه كه ژنه‌كه ئاره‌زووی ته‌نهایی
ده‌كات له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا كه بچنه ناو دارستانه‌وه، یان ئه‌و پیاوه ده‌گرێته‌وه
كه به‌ته‌نها ده‌یه‌وێت بڕوات، له‌دوای ئه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی دابینكردوه،
له كاتێكدا هاوسه‌ره‌كه‌ی ڕازی نیه له‌گه‌ڵیدا ئه‌و گه‌شته بكات. ئه‌و كاته كه‌سه‌كان
له پیشه‌كانیان و ماڵه‌كانیان دوورده‌كه‌ونه‌وه و خۆیان ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ ڕۆچوون
له جیهانی ته‌نهایی له دارستاندا، بۆئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌ن به به‌رنامه‌ی دۆزینه‌وه‌ی
خود. دواجار لێپرسراو نین ته‌نها له خۆیان نه‌بێت. بازرگانی و خێزان و ژیانی شارستانیان
به‌جێهێشتوه له‌دوای خۆیان له‌گه‌ڵ جوانی و هیواكانی گه‌نجێتی و پله‌وپایه‌ی ته‌مه‌نی
كامڵبوون.
ئێستا ته‌نها ئه‌زه‌لیه‌ت له‌به‌رده‌میاندا ماوه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه هه‌مو
گرنگیه‌كیان پێداوه و خۆیان بۆ ته‌رخان كردوه له‌دوای ئه‌وه‌ی كه مێشكیان وه‌ستاوه
له گرنگیدان و بیركردنه‌وه له شته دونیاییه‌كان، ئه‌و ژیانه‌ی كه تێپه‌ڕیوه وه‌ك
خه‌ون وایه(30). ته‌نهایی ده‌ڕوانێته پشت ئه‌ستێره‌كان، نه‌ك ڕێگاوبانی لادێكه.
ئێستا كاتی گه‌یشتنه به فه‌لسه‌فه دواتر جێبه‌جێكردنی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه له‌سه‌ر
خود، كاتی شكۆداربوونه به‌سه‌ر هه‌سته‌كانی ویژدانی تاكدا.
دوای ئاستی ته‌نهایی دوا ئاست دێت كه تیایدا
ئامانجه‌كه به‌دیده‌هێنرێت، ئه‌مه حاڵه‌تی "سانیاسین" كه بهاگافاد گیتا ناساندویه‌تی به‌وه‌ی:
"ئه‌وه‌ی كه ڕقی له هیچ شتێك نیه‌و هیچ شتێكی خۆشناوێت". ئه‌و ووشكهسۆفیهیه
كه ئێستا سه‌ربه‌خۆیه له گه‌ڕانه‌وه‌دا بۆ جیهان، چونكه مه‌به‌ست له سیستمی ته‌نهایی
و تێڕامان له دارستاندا به‌ده‌ستهاتوه، كات و شوێن كۆنترۆڵیان له‌ده‌ستداوه به‌سه‌ریدا.
چ شوێنێك له جیهاندا ده‌كرێت مرۆڤ تیایدا سه‌ربه‌خۆ بێت زیاتر له‌وه‌ی هه‌ر جێگایه‌ك
بێت گرنگ نه‌بێت به‌لایه‌وه؟ هیندۆسیه‌كان "سانیاسین" ده‌چوێنن به قازی
كێوی كه : "ماڵێكی جێگیری نیه به‌ڵكو دێت و كۆچ ده‌كات له‌كاتی باران باریندا
به‌ره‌و باكور به ئاڕاسته‌ی شاخه‌كانی هیمالایا دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باشور بۆئه‌وه‌ی
هه‌ر ده‌ریاچه‌یه‌ك بێت ببێته نیشتیمانێك بۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاسمانه‌ی هیچ سنورێكی
نیه".
سانیاسین زۆر دوره له‌وه‌ی ببێته كه‌سێكی دیاریكراو،
به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و ئاره‌زوی مانه‌وه ده‌كات له ڕووكاری ده‌ره‌وه‌دا به
حاڵه‌تی نه‌بوونی ته‌واو، به قووڵاییدا ڕۆبچێت به‌لایه‌وه باشتره له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ
هه‌مواندا بمێنێته‌وه. كه‌واته چۆن ده‌توانێت جارێكی تر ببێته‌وه به تاكێك له
كۆمه‌ڵگه‌دا، دوباره ئه‌و ده‌مامكه به‌كار بهێنێت كه پاكێتی ناخی ده‌شارێته‌وه؟ باشترین ژیان له جیهانی ده‌ره‌كیدا ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ
ئه‌م سه‌ربه‌خۆبوونه‌دا، ژیانی ئه‌و سواڵكه‌ره‌ی كه هیچ جێ و شوێنێكی نیه. زۆربه‌ی
خه‌ڵك هه‌وڵده‌ده‌ن سه‌ربه‌خۆ بن له ڕووی داراییه‌وه له ته‌مه‌نی پیریدا، به‌ڵام
"سانیاسین" هه‌وڵده‌دات له‌و ته‌مه‌نه‌دا سه‌ربه‌خۆ بێت و وازبهێنێت له
سامان و دارایی له بنه‌ڕه‌تدا. كاتێك مرۆڤ جێگایه‌كی تایبه‌تی نیه له‌سه‌ر زه‌ویدا،
هیچ ئه‌ركێكی له‌سه‌ر نیه هه‌روه‌ها نه ئامانجی هه‌یه له ژیاندا نه خێزان و كه‌سوكار،
ئه‌وكاته جه‌سته هیچ داواكاریه‌كی نابێت.
هه‌روه‌ها ئاواته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هیچ
زهمینهیهكیان نابێت هه‌تا له‌سه‌ری گه‌شه بكهنز هه‌روه‌ك بوار نامێنێت بۆ بوغرابوون
و له‌خۆبایی بوون له‌و كه‌سه‌ی به‌پێوه ده‌وه‌ستێت و كاسه‌ی سواڵ به‌ده‌سته‌وه‌یه
له‌پشت ده‌رگای كه‌سێك كه‌له ڕابردودا خودی سواڵكه‌ره‌كه گه‌وره‌ی ئه‌و كه‌سه بووه،
باش ده‌زانێت چیدی ئه‌و گه‌وره‌ی نیه. له جینیهتدا كه لقێكه له هیندۆسیه‌ت
"قه‌شه سواڵكه‌ره‌كان" ده‌گه‌نه ئاستی وازهێنان له له‌به‌ركردنی هه‌مو
جلوبه‌رگێك و به جه‌سته‌یه‌كی ڕووته‌وه دێن و ده‌چن و ده‌ڵێن "پۆشاكی ئاشتیمان
به‌سه". به‌ڵام بوزیه‌ت كه لقێكی تری هیندۆسیه‌ته، شوێنكه‌وتوانی داپۆشیوه
به قوماشێكی زه‌رد، ئه‌مه ڕه‌نگی ئه‌و جله‌یه كه‌سانی ده‌ركراو له كۆمه‌ڵگه له‌به‌ری
ده‌كه‌ن كه به له‌سێداره‌دان مه‌حكوم كراون.
شتێكی زۆرباشه به ته‌نها یه‌ك لێدان هه‌مو مه‌دالیا
و نازناوه‌كان ڕابماڵیت كه مرۆڤ خاوه‌نیه‌تی، چونكه هه‌مو ئه‌مانه له ڕاستیدا دزیكردنه
له‌ڕێگه‌ی دیاریكردنه‌وه(32)، دواتر ئه‌مه
ڕێگره له خۆگونجاندنی ته‌واو له‌گه‌ڵ زه‌مینه گشتگیرهكهدا، هه‌میشه‌ییه بۆ بوون
به‌گشتی. له ده‌قه پیرۆزه‌كانی هیندۆسیه‌تدا ده‌خوێنینه‌وه
كه "سانیاسین":((بیرناكاته‌وه له داهاتوون هه‌روه‌ك گرنگی نادات به
ئێستا، به گونجاوی ده‌ژی له‌گه‌ڵ خودی هه‌میشه‌ییدا، هیچ شتێك نابینێت جگه‌له ئه‌و.
ئه‌و چیدی گرنگی نادات به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر جه‌سته‌ی تیابچێت یان بمێنێته‌وه، به زیاتر
له گرنگیدانی مانگا بۆ تاجه گوڵینهیهك كه به‌ڕێكه‌وت كه‌سێك كردویه‌ته ملی، چونكه
ته‌واوی ئه‌قڵی جێگیر بووه له‌سه‌ر ئارامی ڕه‌ها، له خودی پیرۆزدا، گه‌وهه‌ری شادومانی
بێ‌سنور))(32).
نوسینی: د.هوستن سمیپ
وه‌رگێڕانی بۆ كوردی: كارزان حسین