نوسینی: د.هوستن سمیپ
وه‌رگێڕانی بۆ كوردی: كارزان حسین
"ئارنۆڵد توینبی" ده‌گێڕێته‌وه جارێكیان
ڕه‌خنه‌ی له‌دایكی گرتوه كاتێك بینیویه‌تی ورده‌كاریه‌كانی به‌شی پێشه‌وه‌ی وێنه‌ی
دیمه‌نێكی سروشتی ده‌سڕیه‌وه كه ده‌یكێشا، ئه‌ویش له وه‌ڵمدا پێی وت یه‌كه‌یم بنه‌مای
فێربوونی وێنه‌كێشان برتیهلهوهی: چی پشتگوێ ده‌خه‌یت و چی لاده‌ده‌یت؟ هیندۆیهت پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه
یه‌كه‌مین بنه‌مایه پێویسته فێری ببین له‌كاتێكدا له‌باره‌ی یه‌زدانه‌وه ده‌دوێین.
مرۆڤ هه‌میشه هه‌وڵده‌دات ڕاستی به‌ده‌ست بهێنێت له‌ڕێگه‌ی وشه‌كانه‌وه، بۆئه‌وه‌ی
له كۆتاییدا له‌وه تێبگات نهێنی یاخی ده‌بێت له وشه‌كان و ڕسته‌كان سه‌ركۆنه ده‌كات،
تێده‌گات له‌وه‌ی به‌شه زمانه‌وانیه‌كه‌ی بێده‌نگی ده‌یبڕێت.
كێشه‌كه له‌وه‌دانیه كه مێشكمان به‌ته‌واوی ڕۆشن
نه‌بووه‌ته‌وه، كێشه‌كه زۆر له‌مه قووڵتره. مێشكمان به ئاگاییه‌كه‌ی و ههستپێكردنیهوه
ئامێرێكی هه‌ڵه‌یه بۆ هه‌ستان به‌م پڕۆژه‌یه. له‌به‌رئه‌وه كاركردنه‌كه‌ی بۆ ده‌رككردن
به یه‌زدان وه‌كو هه‌وڵدانه بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئاو له ژوورێكدا له‌ڕێگه‌ی تۆڕه‌وه.
نوێژی شانكارا (قه‌شه‌ی هیندۆسی كه هاوشانی توما ئهكوینیه له مه‌سیحیه‌تدا) كه ترسان له یه‌زدان ده‌خرۆشێنێت
له ده‌رووندا، به‌م ده‌سته‌واژه‌یه ده‌ستپێده‌كات: ((ئه‌ی ئه‌و زاته‌ی هه‌موو وشه‌كان
له‌به‌رده‌متدا ده‌چنه دواوه!..)).مێشكی مرۆڤ په‌ره‌یپێدراوه بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی
بدات به مانه‌وه‌ی له‌م جیهانه سروشتیه‌دا، له‌به‌رئه‌وه گونجێندراوه بۆ مامه‌ڵه‌كردن
له‌گه‌ڵ شته مادیه سنوردارهكاندا، له‌كاتێكدا یه‌زدان به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه،
بوونه‌وه‌رێكی بێسنووره، بوونێكه له ڕه‌گوڕیشه‌وه جیاوازه له‌وه‌ی كه ده‌شێت
ئه‌ڵمان دهركیپێبكات. له‌به‌رئه‌وه پێشبینیكردنمان بۆ ده‌رككردنی ئه‌ڵی مرۆیی بۆ
ڕاستی یه‌زدان، وه‌كو داواكردنمانه له سه‌گێك كه‌له‌ڕێگه‌ی لووتیه‌وه تێبگات له
بیردۆزی "ئه‌نیشتاین"!.
له‌وانه‌یه ئه‌م چواندنه گومڕاكه‌ر بێت ئه‌گه‌ر
به‌شێوه‌یه‌كی تر خرایه‌ڕوو، ئه‌وا به‌و واتایه ده‌هات مرۆڤ هه‌رگیز ناتوانێت یه‌زدان
بناسێت. ئه‌مه له‌كاتێكدا كێشه‌كه بریتیه‌له‌وه‌ی یۆگاكان تزوانای زانینی ئه‌قڵی
تێده‌په‌ڕێنن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌چێته‌ناو قووڵاییه‌كانی ئاگاییه‌وه(39). كه‌واته
تاكه باسكردنی ورد بۆ ئه‌و زاته‌ی دهركیپێناكرێت، كه ئه‌قڵی ڕووكاری مرۆیی به‌توانایه
به‌سه‌ریدا بریتیه‌له‌وه‌ی: ((به‌مشێوه‌یه نیه... به‌مشێوه‌یه نیه..)). ئه‌گه‌ر
هه‌مو گه‌ردون گه‌ڕایت به درێژی و پانی له‌باره‌ی هه‌مو شتێكه‌وه كه ده‌یبینیت و
دهركیپێدهكهیت ده‌ڵێیت: ((ئه‌مه یه‌زدان نیه... ئه‌مه یه‌زدان نیه..)) ئه‌وه‌ی
له‌دوای ئه‌مانه ده‌مێنێته‌وه یه‌زدانه(40).
وێڕای ئه‌وه ناكرێت خۆمان بپارێزین له وشه و
چه‌مكه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی تاكه كه‌ره‌سته‌ن له‌به‌رده‌ستی مێشكماندا، چونكه هه‌ر
پێشكه‌وتنێك بۆ ئاگایی به‌ئاڕاسته‌ی یه‌زدان پێویسته ئه‌نجام بدرێت به یارمه‌تی ئه‌و.
چه‌مكه‌كان ئه‌گه‌ر ئه‌قڵ نه‌به‌ن به‌ره‌و شوێنی مه‌به‌ستی هه‌ر به‌سودن له ئاماژه‌كردن
بۆ ئاڕاسته‌ی دروست. ده‌كرێت به‌ساده‌یی به‌ناوی یه‌زدان ده‌ستپێبكه‌ین،
له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌وه‌رێك بده‌ینه بیركردنه‌وه‌كانمان بۆ جێگیربوون له‌ده‌وری. ئه‌و
ناوه‌ی هیندۆس ده‌ینێت له ڕاستی شكۆدار، بریتیه له "برهمان"، له چاوگی
"بره" واته گه‌وره. خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌كیه‌كان كه په‌یوه‌ندیان هه‌یه
به‌م ناوه‌وه بریتین له: سات، و ئه‌ناندا، واته یه‌زدانی بوون، ئاگایی (زانست)،
شادومانی و ئاسوده‌یی.
ڕاستی پوخت، ئاگایی پوخت، ئه‌و زاته‌ی كهلهسهروو
هه‌مو توانایه‌كی نائومێدیهوهیه، به‌شێوه‌یه‌كی پوخت. ئه‌مه بیردۆزی سه‌ره‌كی هیندۆسیه‌ته
له‌باره‌ی یه‌زدانه‌وه. به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌م وشانه ناتوانن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ن
كه‌توانیویانه باسی یه‌زدان بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو. چونكه ئه‌و واتایانه‌ی هه‌ڵیده‌گرن
بۆناو مێشكمان به‌ته‌واوی جیاوازه له‌و واتایانه‌ی ده‌چه‌سپێنرێن به‌سه‌ر یه‌زداندا.
چونكه ئێمه ته‌نها خاوه‌نی بیرۆكه‌یه‌كی زۆر نادیارین كه واتای بوونی پوخت ده‌یبه‌خشێت،
بوونی ناكۆتا كه هیچ سنورێكی نیه. هه‌مان شت سه‌باره‌ت به زانست و ئاگایی، شادومانی
و ئاسوده‌یی. هه‌روه‌ك "سبینوزا" وتی: ((ئه‌گه‌ر ئه‌م وشانه‌ی ده‌یڵێین له
سروشتی یه‌زدان بچن ئه‌وا ورچی گه‌وره‌ی ئه‌ستێره‌یی وه‌ك ورچی ڕاسته‌قینه وایه!)).
ئه‌وه‌ی ده‌كرێت بوترێت له‌باره‌ی ئه‌م وشانه‌وه هیچ نین جگه‌له چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك،
هه‌ندێكیان به ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه ده‌جوڵێن. واته یه‌زدان ده‌كه‌وێته لایه‌نی
به‌رزترین له‌و بوونه‌ی كه لێی تێده‌گه‌ین، به‌ڵام هیچیه‌تی نیه، ده‌كه‌وێته سه‌روو
ئهقڵهكانهوه هه‌روه‌ك ده‌یناسین، ده‌كه‌وێته سه‌روو مه‌ستیه‌وه، به‌ڵام خه‌م
و بێزاری نیه.
ئه‌مه ئه‌و بڕه پێویسته‌یه هه‌تا هه‌ندێك ئه‌قڵ
به ئاڕاسته‌ی دروستدا بڕۆن له وێناكردنیان له‌باره‌ی یه‌زدانه‌وه: بوونی ناكۆتا،
زانستی ناكۆتا، شادومانی ناكۆتا.
هه‌ندێك فه‌رمانڕه‌وا هه‌ن ده‌توانن بژین له‌م كه‌شوهه‌وا
ساده و شكۆداره‌ی ڕۆح‌دا، وه‌ك بزوێنه‌رێك ده‌یبینن، ده‌توانن له‌گه‌ڵ "شانكارا"دا
له‌وه تێبگه‌ن كه : ((خۆر تیشك ده‌داته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شتێك نه‌بێت تیشكی
بخاته‌سه‌ر)). به‌ڵام له‌لای زۆرینه‌ی خه‌ڵك ناكرێت ئه‌م ئاسته به‌رزه‌ی نه‌ویستی
ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرێت. پڕۆفیسۆر ئێس. ئیس. لویس له زانكۆی ئۆكسفۆرد له‌و كه‌سانه‌یه،
ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌قڵیان له نزمترین ئاتدا نیه به‌ڵكو ته‌نها
جیاوازه. پڕۆفیسۆر لوی پێما ده‌ڵێت كاتێك منداڵ بووه باوك و دایكی ئاگاداریان نه‌كردوه‌ته‌وه
له‌وه‌ی یه‌زدان وێناكردن باش نیه له هه‌ر شێوه‌یه‌كدا بێت، چونكه هه‌مو شێوه‌یه‌ك
واته سنرداركردن و كۆتاداركردنیهتی. ئه‌و ده‌ڵێت هه‌وڵمده‌دا پابه‌ندبم به ڕێنماییه‌كانیانه‌وه
به‌ڵام نزیكترین شت له‌و بیرۆكه‌یه‌ی یه‌زدان بێ شێوه‌یه، هیندۆسیه‌ت ده‌ڵێت: ئه‌م
چیرۆكه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ئاماژه ده‌كات بۆ حاڵه‌تی ژن و مێردێك ئه‌قڵیان ته‌نها
په‌یوه‌سته به‌شتێكی بهرجهستهكراوهوه بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌قڵیان ویستی واتایه‌ك
بدۆزێته‌وه ئه‌وا به‌ها ده‌به‌خشێته ژیان.
زۆرینه‌ی خه‌ڵك وابیرده‌كه‌نه‌وه كه كارێكی ئه‌سته‌مه
تا تێبگه‌ن و شته‌كان وێنابكه‌ن، ئه‌گه‌ر به هه‌ر شتێك بجوڵێنرێن كه لابراوه له‌و
شته‌ی ئه‌زمون و شاره‌زاییان هه‌یه تیایدا. وه‌كو ئه‌و كه‌سانه‌ی هیندۆسیه‌ت ئامۆژگاریان
ده‌كات كه بیر له یه‌زدان نه‌كه‌نه‌وه وه‌ك بوون و ئاگایی، به‌ڵكو بیری لێبكه‌نه‌وه
وه‌ك نمونه‌ی ڕاستیه‌كی شكۆدار كه ده‌یبینن له جیهانی سروشتی‌دا. ئه‌مه واته بیركردنه‌وه
لێی وه‌ك: "كه‌سی شكۆدار" (ئیشورا یان بهاگافان)، چونكه تاكه‌كان لوتكه‌ی
شكۆداری سروشتن. هه‌روه‌ك پێشتر باسمان كرد له به‌شی بهاكتی یۆگادا به‌مشێوه‌یه له
تێگه‌یشتن له یه‌زدان و وێناكردنی له هیندۆسیه‌تدا. ئه‌مه به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی
ڕۆژئاوایی باسكاله: "خوداوه‌ندی ئیبراهیم و ئیسحاق و یه‌عقوب، نه‌ك خوداوه‌ندی
فه‌یله‌سوفه‌كان، ئه‌مه یه‌زدانه، میهره‌بانه، به‌به‌زه‌یی و به‌خشنده‌یه، زانایه
به هه‌مو شتێك، به‌توانایه به‌سه‌ر هه‌مو شتێك‌دا، هه‌میشه‌ییه، مه‌زنترین هاوه‌ڵی
مرۆڤه كه تێی بگات و دهركیپێبكات".
له هیندۆسیه‌تدا كاتێك له یه‌زدان تێده‌گه‌ن و
وێناده‌كرێت به‌مشێوه‌یه ناوی "ساگونا براهمان"
saguna brahman یان "یه‌زدانی خاوه‌ن خه‌سڵه‌ته‌كان"
به جیاكردنه‌وه‌ی له خوداوه‌ندی فه‌یله‌سوفه‌كان كه ناوده‌برێت به "نیرگونا
براهمان" nirguna brahman واته "یه‌زدانی بێ خه‌سڵه‌ت". چونكه نیرگونا براهمان ده‌ریایه‌كی
بێ شه‌پۆله، له‌كاتێكدا ساگونا براهمان هه‌مان ده‌ریایه به‌ڵام شه‌پۆلده‌دات. له
زمانی زانستی ئایینی‌دا، جیاكردنه‌وه له‌نێوان چه‌مكی كه‌سی و ناكه‌سی یهزداندایه.
هیند پشتیوانانی هه‌ردو بیردۆزه‌كه‌ی له خۆگرتوه، له‌كاتێكدا "شانكارا"
سه‌باره‌ت به پشتیوانانی یه‌زدانی ناكهسیه، "ڕاما نوجا" سه‌باره‌ت به
پشتیوانانی یه‌زدانی كه‌سیه، به‌ڵام دوا بڕیار كه مێژووی هیند به‌گشتی پۆلێن ده‌كات،
ئه‌وانه‌ی كه پشتیوانی ئاشكرای هه‌یه وه‌ك: "ڕاما كریشنا" له هه‌ردو تێڕوانینهكهدا
وه‌ك یه‌ك دروسته.
له‌وانه‌یه ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مجار وه‌ك سوكایه‌تی كردن بێت به
یاسای بوون و نه‌بوون یان مردن و ژیاندا. ئێمه پێداگری ده‌كه‌ین له‌سه‌رئه‌وه‌ی یه‌زدان
كه‌سیه یان ناكهسیه، ناكرێت هه‌ردوكیان بێت له یه‌ك كاتدا! به‌ڵام ئایا ئه‌م شته
به‌ڕاستی وایه؟ هیندۆسیه‌ت ناڕازیه به جوداكردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو چه‌مكه به ماوه‌یه‌كی
دوور كه لۆژیكی ئه‌قڵمان و یه‌زدان جیاده‌كاته‌وه به‌وشێوه‌یه‌ی ناسیومانه و بَنامانكردوه.
خودی یه‌زدان له‌وانه‌یه نه‌كرێت دوو شتی دژبه‌یه‌ك بێت. ده‌ڵێم "له‌وانه‌یه"
چونكه له‌وانه‌یه لۆژیك بتوێته‌وه له‌ژێر وزی پرشنگدانی یهزدانیدا. به‌ڵاك تێگه‌یشتنمان
له یه‌زدان بڕێكی زۆر له بیركردنه‌وه‌ی تێكه‌ڵاو له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه‌یه دوان
له‌و شتانه‌ی دژبه‌یه‌كن ڕاستگۆبن تیایدا ئه‌گه‌ر سه‌یركران له دوو ڕوانگه‌ی جیاوازه‌وه،
هه‌روه‌ك هه‌ردو ده‌سته‌واژه‌ی "شه‌پۆله‌كان" و "گه‌ردیله‌كان"
دوو ئامڕازی ورد و ڕاستگۆن به‌هه‌مان ئاست، له باسكردن و ڕوونكردنه‌وه‌ی سروشتی ڕوناكیدا(41).
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، هیند باوه‌ڕیوایه پێویسته
به‌نده هانبدرێت بۆ تێگه‌یشتن و وێناكردنی براهمان "یه‌زدان" وه‌ك كه‌سێك
یان ناكه‌س، ئه‌مه به‌پێی ئه‌و وێناكردنانهی هه‌یه‌تی بۆ مانا و ئاڕاسته‌و مه‌یلی
ئه‌قڵی تایبه‌ت به شوێنكهوتوهكه. سه‌ركه‌وتن و شكۆداری فیكر ڕاستیه، به‌ڵام ئه‌و هێمایانه‌ی شكۆداری دێنن چه‌ند
ڕێگایه‌كه ڕۆحه‌كان به‌ره‌و فڕین ده‌بات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئاماژهبكات بۆ چه‌ند
ئاڕاسته‌یه‌كی جیاواز. كه‌واته ئاگاداربه له ئیدانه‌كردنی شته دژبه‌یه‌كه ڕوكاریهكان،
چونكه له‌وانه‌یه ڕاست بن بۆ كه‌سێكی دیاریكراو. به‌هه‌مان شێوه په‌یوه‌ندی یه‌زدان به جیهانه‌وه
ده‌گۆڕێت به‌پێی ئه‌و شێوه‌یه‌ی وێناده‌كرێت و وێناده‌كرێت. ئه‌گه‌ر یه‌زدان وێنا بكه‌یت
به‌وه‌ی بوونه‌وه‌رێكی كه‌سیه ئه‌وا بهپیوهندیهكهی به جیهانه‌وه وه‌ك په‌یوه‌ندی
نێوان هونه‌رمه‌ند و كاره هونهریهكهیهتی ئه‌وا: به‌دیهێنه‌ر (براهما) و پارێزه‌ر
(فشنو) و تێكشكێنه‌ر (شیفا)یه كه هه‌مو شێوه كۆتادارهكان شیكاردهكهن و دوباره
ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سروشتی یه‌كه‌مین كه لێوه‌ی سه‌رچاوه‌ی گرتوه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر
دهرككرا به یه‌زدان به شێوه‌ی ناكه‌سی، ئه‌وا له سه‌روو ململانێیهكهوهیه ناكۆتایه
له هه‌مو ڕوخساره‌كان. ((هه‌روه‌ك خۆر ناله‌رزێت كاتێك وێنه‌كه‌ی ده‌له‌رزێت له‌سه‌ر
ڕووی ده‌فرێكی پڕ له ئاو ئه‌گه‌ر لهرزێنرا، به‌هه‌مان شێوه یه‌زدان كاری تێناكرێت
به ئازار وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مه به‌شێكه لێیكه ناونراوه به ڕۆحی تاكی كه هه‌ست
به ئازار ده‌كات))(42). جیهان به‌به‌رده‌وامی پشت به یه‌زدان ده‌به‌ستێت. ((ئه‌و
پرشنگی دا، به‌هۆیه‌وه خۆر و مانگ و ئه‌ستێره‌كان دره‌وشانه‌وه، به ڕوناكیه‌كه‌ی
هه‌مو شتێك ڕۆشن بوویه‌وه... كه‌واته ئه‌و ئه‌قڵی ئه‌قڵ و گوفتاری گوفتار و ژیانی
ژیان و چاوی چاوه))(43). به‌ڵام له‌م تێڕوانینه‌وه جیهانی نه‌ویستوه، هێنده‌ی كاریگه‌ر
بووه به نادیاری جیهان و ناكامڵبوونی و سنوره‌كه‌ی كه په‌یوه‌سته به سروشته‌كه‌یه‌وه.
ئایا ئه‌مه مردنی ئایین نیه كاتێك دڵی مرۆڤ زه‌وت
ده‌كرێت له گه‌نجینه به‌نرخه‌كه‌ی: گه‌وهه‌ره‌كه‌ی خۆشه‌ویستی یه‌زدانه بۆ ئێمه؟
وه‌ڵامه‌كه بریتیه‌له‌وه‌ی ناكهسیهتی یه‌زدان به‌كارێكی زۆر جیاوازتر هه‌ڵده‌سێت.
ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان هه‌وڵ بدات مه‌له‌بكات دژ به ئاڕاسته‌ی ڕۆیشتنی ئاو، ئه‌وا واباشتره
كه مامۆستایه‌كی مه‌له‌وانی له‌گه‌ڵدابێت كه ڕزگاری بكات ئه‌گه‌ر نوقمی ئاوه‌كه
بوو. له‌هه‌مان كاتدا پێویسته كه‌نارێكی ڕه‌ق و ئارامگرتووی هه‌بێت، وه‌ك خاڵی كۆتایی
كه تیایدا بحه‌سێته‌وه له‌دوای ماندوبوونێكی زۆر. له‌ڕاستیدا ئه‌و كه‌سه‌ی بیر له
یه‌زدان ده‌كاته‌وه به وێناكردنێكی ناكه‌سی له‌وانه‌یه ئامانجه‌كه‌ی هه‌مو بوونی
داگیركردبێت و توانای ئه‌وه‌ی نه‌مابێت گرنگی بدات به خۆی، ته‌نانه‌ت بۆئه‌وه‌ی بپرسێت
ئایا ئه‌و كاره بكات یان چاوه‌ڕی ئه‌وه بكات یه‌كێك له هاوڕێكانی له كه‌ناره‌كه‌ی
تره‌وه هانی بدات.
نوسینی: د.هوستن سمیپ
وه‌رگێڕانی بۆ كوردی: كارزان حسین