نوسینی: د.هوستن سمیپ
وه‌رگێڕانی بۆ كوردی: كارزان حسین
ئه‌گه‌ر ویستمان وێنه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌یی گه‌ردون
بكێشین، به‌وجۆره‌ی هیندۆسیه‌ت ده‌یبینێت، ئه‌وا به‌مشێوه‌یه ده‌بوو: ژماره‌یه‌كی
له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له گالاكسی(i) ده‌بینین كه هاوشێوه‌ی گالاكسیهكهمانه، هه‌مو گالاكسیهك چه‌قێكی
هه‌یه كه گۆی زهویهلهسهر ڕووه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه مرۆڤێك ده‌ژین ڕێگادهبڕن بۆ چوون
به‌ره‌و یه‌زدان. هه‌مو گۆیه‌كی زه‌وی ده‌وره‌دراوه به چه‌ند جیهانێكی ژووروو، شكۆدارتر
و ناسترن له زه‌وی، چه‌ند جیهانێكی خواروو كه نزمترن له زه‌وی ڕۆحه‌كان سه‌ردانیان
ده‌كه‌ن له‌میانه‌ی بهرجهستهكردنهكانیدا، به‌پێی شایسته‌یی هه‌ر ڕۆحێك به‌هۆی ئه‌و
كارانه‌ی ئه‌نجامیداوه له دوا بهرجهستهكردنیدا، ((به‌ته‌واوی هه‌روه‌ك چۆن جاڵجاڵۆكه
دهزوهكانی دروست ده‌كات له خودی خۆیه‌وه و دواتر قووتی ده‌داته‌وه... به‌هه‌مان
شێوه زاتی هه‌میشه‌یی فه‌نابوونی نیه گه‌ردون به‌رهه‌م دێنێت و دروستی ده‌كات))(46).
به‌ڵام ئه‌م گه‌ردونه دووباره به‌ده‌ست ده‌هێنرێته‌وه به‌شێوه‌ی سوڕێكی
دوبارهبووه، چونكه تۆڕی گه‌ردونی تێكده‌شكێنرێت بۆ "لیل براهما" بۆئه‌وه‌ی
هه‌مو بوونه‌وه‌ره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ حاڵه‌تی (وزه‌ی شاردراوه)ی پوخت. چونكه گه‌ردون
وه‌كو ئامێرێكی "ئۆكۆردیۆن"ی زه‌به‌لاحه فووی تێده‌كرێت و گه‌وره ده‌بێت
دواتر ده‌چێته‌وه یه‌ك و ده‌پوكێته‌وه، ئه‌مه به تایبه‌تمه‌ندیه‌كی هه‌میشه‌یی
بوون داده‌نرێت، چونكه گه‌ردون سه‌ره‌تایه‌كی نیه هه‌تا كۆتایی هه‌بێت. سیستمی "كات" له كوزمولوجیا (واته زانستی
گه‌ردونناسی) ی هیندۆسیه‌تدا ئارامده‌گرێت له وێناكردندا، له‌وانه‌یه ئه‌مه په‌یوه‌ندی
هه‌بێت به‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ناوبانگی پێدهركردوه له ئارامی و گوێنه‌دان به خێرایی
و په‌له‌كردن. له‌كاتێكدا هیندۆسیه‌ت ویستویه‌تی بكێشێت به ناكۆتایی كاتدا وتی: شاخه‌كانی
هیمالایا كه ده‌وترێت له گرانێتی ڕه‌ق پێكهاتوه ئه‌گه‌ر هه‌مو هه‌زار ساڵێك چۆله‌كه‌یه‌ك
فڕی به‌سه‌ریدا، به ده‌نوكی پارچه قوماشێكی هه‌ڵگرتبێت بۆئه‌وه‌ی شاخه‌كه‌ی پێ بسڕێت
كاتێك كه ده‌فڕێت به‌سه‌ریدا، ئه‌وا یه‌ك ڕۆژ له سوڕی
(i)گالاكسی "مجره": كۆمه‌ڵه ڕژێمێكی
ئه‌ستێره‌ییه.
كاتی گه‌ردون تێپه‌ریوه!
ئه‌گه‌ر له باسكردنی كات و شوێنی گه‌ردونه‌وه
چووینهسهر خه‌سڵه‌ته فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی، ئه‌وا ده‌بینین یه‌كه‌مین كێشه كه به‌ره‌وڕووی
ده‌بینه‌وه بریتیه‌له‌وه‌ی له به‌ندی پێشودا ئاماژه‌مان پێكرد، گه‌ردون جیهانێكی
ئاكاریه هه‌مو مرۆڤێك ئه‌وه به‌ده‌ست دێنێت تیایدا كه شایسته‌یه‌تی، هه‌مو مرۆڤێك
به‌ده‌ستی خۆی تیایدا داهاتویه‌ك بۆ خۆی دروست ده‌كات. دووه‌م شت كه پێویسته لێره‌دا باسی بكه‌ین بریتیه‌له‌وه‌ی
گه‌ردون جیهانێكی ناوه‌نده. ته‌نها له‌به‌رئه‌وه نیه كه ههڵواسرراوه له‌نێوان
به‌هه‌شت له سه‌ره‌وه و دۆزه‌خ له خواره‌ه‌وه، به‌ڵكو ناوه‌نده به‌و مانایه‌ی
مامناوه‌نده له هه‌مو شتێك‌دا، چونكه ئه‌مه جیهانێكه تیایدا به ڕێژه‌ی یه‌كسان:
چاكه و خراپه، چێژ و ئازار، زانست و نه‌زانینی تێدایه، بۆ هه‌میشه به‌مشێوه‌یه
ده‌مێنێته‌وه، كه‌واته بوار نیه بۆ قسه‌كردن له‌باره‌ی شكۆدارری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه،
یان له‌باره‌ی پاككردنه‌وه‌ی جیهان و گۆڕینی زه‌وی بۆ به‌هه‌شت، به‌كورتی بوار نیه
بۆ هه‌مو خه‌ونه نمونه‌ییه‌كان، چونكه چاره‌نوسه‌كه‌ی نائومێدی نیه به‌ته‌نها به‌ڵكو
به به‌دحاڵی بوون داده‌نرێت بۆ ئامانجی ژیان.
جیهان سه‌باه‌رت به ڕۆح وه‌ك هۆڵی یاری وه‌رزشیه
بۆ جه‌سته، خوێندنگایهكه بۆ فێركردن و مه‌شقكردنی ڕۆح. ئه‌و شته‌ی له جیهاندا ئه‌نجامی
ده‌ده‌ین گرنگه به‌ڵام له كۆتاییدا ته‌نها گرنگه به‌پێی ئه‌وه‌ی كاره‌كانمان ده‌یبه‌خشێت
به ڕۆح له پابه‌ندبوون، خۆمان فریو ده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر پێشبینی ئه‌وه‌مان كرد كه ده‌توانین
جیهان بگۆڕین به‌شێوه‌یه‌كی ڕیشه‌یی. ئیشی مرۆڤ له‌م جیهانه‌دا وه‌ك هه‌ڵدانی تۆپی
بۆڵینگ وایه‌له ڕێڕه‌وێكی لێژی یاری بۆڵینگدا. سودی ئه‌م یاریه بریتیه‌له‌وه‌ی ماسولكه‌كانمان
پهروهردهدهكهین به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش، به‌ڵام چه‌نده هه‌ڵه‌یه وابیربكه‌ینه‌وه
به پێكانی تۆپه‌كه بۆ نیشانه‌كان گۆڕانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین، واله
نیشانه‌كان ده‌كه‌ین بۆ هه‌میشه بكه‌ون و تۆپه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له‌لاكه‌ی
تر ده‌مێنێته‌وه! له‌ڕاستیدا تۆپه‌كه خل ده‌بێته‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خواره‌وه
له‌وانه‌یه به‌ر منداڵه‌كانمان بكه‌وێت ئه‌گه‌ر ئێمه له‌وێدا نه‌مابین. ده‌شێت ئه‌م
جیهانه په‌ره‌بدات به خه‌سڵه‌ته به‌شه‌كان تیاماندا، خه‌ڵكی فێربكات كه سه‌یری
دوای خۆیان بكه‌ن به‌ڵام ناكرێت ئه‌م جیهانه بگۆڕێت بۆ به‌هه‌شت، مرۆڤ تیایدا هه‌ست
به‌وه بكات كه ئاسوده‌یه هه‌روه‌ك له ماڵی خۆیدابێت. ((یه‌سوع "خوا لێی ڕازی
بێت" وتی: ئه‌م جیهانه وه‌ك پردێك وایه، پیایدا تێپهڕببه به‌ڵام ماڵی له‌سه‌ر
بنیات مه‌نێ)). فیكری هیندی واداده‌نێت ئه‌م ڕسته‌یه یه‌كه‌مجار له هیند وتراوه.
ئه‌ی تایبه‌تمه‌ندی میتافیزیكی جیهان چیه؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
ئه‌م پرسیاره پێویسته جارێكی تر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر باسكردنی ئه‌و ناكۆكیه‌ی كه
هیندۆسیه‌تی دابه‌شكردوه بۆ دوو هێڵی سه‌ره‌كی، مه‌به‌ستم له تێڕوانینی دوانه‌یی
و یه‌كبوون. ئه‌م ناكۆكیه هیندۆسیه‌تی دابه‌شكردوه بۆ به‌رنامه‌ی ژیان و چوون به‌ره‌و
یه‌زدان، بۆ "جنانا یۆگا" (یۆگای زانست) و "بههاكتی یۆگا" (یۆگای
خۆشه‌ویستی). له‌ڕووی باوه‌ڕبوون به یه‌زدان دابهشیكردن بۆ ئه‌و هیندۆسانهی كه
یه‌زدان وێنا ده‌كه‌ن وه‌ك كه‌سێكی خاوه‌ن چه‌ندین خه‌سڵه‌ت، ئه‌و هیندۆسانهی ده‌ركی
پێده‌كه‌ن كه نه كه‌سێكه و نه خاوه‌نی چه‌ند خه‌سڵه‌تێكه، له‌ڕووی باوه‌ڕبوون
به ڕزگاركردن دابهشیكردن بۆ به‌رگریكه‌ران له بیرۆكه‌ی فه‌نابوون له یه‌زداندا،
ئه‌وانی تر هیواخوازن هاوه‌ڵ و خۆشه‌ویستی یه‌زدان بن. دواجار له‌ڕووی سه‌یركردنیان
بۆ ڕاست و دروستی گه‌ردون و سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه دابهشیكردون بۆ ئه‌و هیندۆسانهی سه‌یری
جیهان ده‌كه‌ن وه‌ك شتێكی خه‌یاڵی و درۆینه، ئه‌و هیندۆسانهی جیهان ده‌بینن وه‌ك
شتێكی ڕاسته‌قینه له هه‌مو لایه‌كه‌وه.
هه‌مو شێوازه‌كانی فیكری ئایینی هیندۆسی ئه‌وه
ڕه‌تده‌كاته‌وه كه جیهانی سروشت و ماده‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆ بێت و له‌بوونیدا پشتی نه‌به‌ستبێت
به یه‌زدان، واته یه‌زدان جیهانی ڕاگرتوه، ئه‌گه‌ر وادابنێین یه‌زدان ڕاینه‌گرێت
ئه‌وا هه‌مو گه‌ردوون به‌جارێك ده‌بێته هیچ و بوونی نامێنێت. له‌دوای ئه‌م ڕاستیه‌وه
دوو بیردۆز دێن: دوانه‌یی و یه‌كبوونی گه‌ردون. بیردۆزی دوانه‌یی گه‌ردوون ده‌ڵێت گه‌ردوون
بوونی هه‌یه هه‌روه‌ك چۆن یه‌زدان بوونی هه‌یه، ئه‌گه‌رچی بوونی گه‌ردوون به‌دوای
بوونی یه‌زداندا دێت و له شكۆداریدا له‌و كه‌متره، وابیرده‌كاته‌وه كه یه‌زدان
و ڕۆحی تاك و سروشت هه‌ریه‌كه‌یان شێوازێكی تایبه‌ته له بوون و له‌یه‌كتر ناچن، ناكرێت
هیچ یه‌كێكیان بگۆڕێت بۆ ئه‌وی تر.
له‌كاتێكدا یهكبوونهكان جیهانیان وه‌رگرتوه له‌نێو
سێ شێوازی ئاگایی مرۆیی‌دا: یه‌كه‌م: حاڵه‌تی وڕێنه‌كردن له‌كاتێكدا كه‌سێك
گوڵه مێخهكێك ده‌بینێت واده‌زانێت فیله یان چۆن دار له‌ناو ئاودا واده‌رده‌كه‌وێت
كه چه‌ماوه‌ته‌وه له‌كاتێكدا ڕێكه. ئه‌م دیمه‌نه فریوده‌رانه به‌خێرایی ڕاستدهكرێنهوه
به ئاگایی و تێڕامانی زیاتر له‌گه‌ڵ تێبینی ئه‌وانی تردا. دووه‌م: جیهانێك هه‌یه هه‌روه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت
بۆ ده‌ركپێكردنی سروشتی و هه‌سته‌كانمان. ئه‌م جیهانه خۆڕاگره له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه
دوبارهبووهكاندا، هه‌روه‌ك به‌یه‌ك شێوه ده‌رده‌كه‌وێت بۆ هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی
هه‌ستی مرۆیی ته‌ندروستیان هه‌یه. دواجار: جیهانێك هه‌یه مرۆڤ دهركیپێدهكات كاتێك
له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی یۆگاوه به‌رزده‌بێته‌وه بۆ پله‌وپایه‌ی ئاگایی نائاسایی. ئه‌گه‌ر
ویستمان لێره‌دا به وردی بدوێین ئه‌وا ده‌ڵێین ئه‌وه‌ی له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌رده‌كه‌وێت
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جیهان نیه، چونكه له‌م بینینه‌دا هه‌مو شوێنه‌وارێكی خه‌سڵه‌ته
جیاكه‌ره‌وه‌كانی جیهانی سروشتی دیارنامێنن: زۆریه‌كه‌ی، مادی بوونه‌كه‌ی. ((ته‌نها
یه‌ك ڕاستی بوونی هه‌یه وه‌كو ده‌ریایه‌كی فراوانه... وه‌ك ئه‌و ئاسمانه‌یه كه
سنورێكی نیه، ساده‌یه به دابه‌شبوون ڕازی نیه، بێ پایانه. وه‌كو ڕووی ئاوێكی فراوانی
ئارامگرتوه كه هیچ كه‌نارێكی نیه)).
یهكبوونیهكان واداده‌نێت ئه‌م تێڕوانینی سێیه‌مه
دروستتره له‌وانی تر. له‌م تێڕوانینه‌دا جیهان ناوده‌نرێت به ((مایا)): وشه‌یه‌كی
سنسكریتیه واتاكه‌ی "خه‌یاڵ"ه، به‌ڵام ئه‌مه وه‌رگێڕانێكی گومڕاكه‌ره
چونكه به‌و واتایه دێت پێویست ناكات گرنگی بده‌ین به‌م جیهانه ئه‌مه كارێكه هیندۆسیه‌ت
ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كاتێك ده‌ڵێت: له‌به‌رئه‌وه‌ی جیهان وه‌ك شتێكی ڕاسته‌قینه ده‌بینین
پێویسته قوبوڵی بكه‌ین و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین، به‌ڵكو
له‌وه زیاتر هیندۆسیه‌ت وابیرده‌كاته‌وه گه‌ردون له‌ڕاستیدا جۆرێكی له ڕاستی سنوردار. ئه‌گه‌ر پرسیمان: ئایا خهونهكان ڕاستین؟ پێویسته
وه‌ڵامه‌كه‌مان سنوردار بێت. خهونهكان ڕاستین به‌و واتایه‌ی ده‌یانبینین، ناڕاستن
به‌و واتایه‌ی ئه‌و شتانه‌ی له خه‌وندا ده‌یانبینین به‌و جۆره نین كه‌له جیهانی
ده‌ره‌كیدا بینیمان. ئه‌گه‌ر ویستمان بدوێین به شێوازێكی زانستیانه ئه‌وا ده‌ڵێین
خه‌ون بینایه‌كی ده‌رونیه، شتێكه ئه‌قڵ دروستی ده‌كات له حاڵه‌تێكی تایبه‌تیدا.
ئه‌مه به‌ته‌واوی ئه‌و شته‌یه هیندۆس مه‌به‌ستیه‌تی له‌كاتی وتنی وشه‌ی "مایا"دا.
له‌كاتێكدا ئه‌قڵی مرۆیی له‌حاڵه‌ته سروشتیهكهیدایه جیهان به‌و شێوه‌یه دێتهپێشچاوی
كه ئێستا ده‌یبینین به‌ڵام مافی ئه‌وه‌مان نیه بڵێین ئه‌مه خودی ئه‌و ڕاستیه‌یه
كه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت. بۆ نمونه: ئه‌و منداڵه‌ی سه‌یری فیلمێكی سینه‌مایی ده‌كات
بۆ یه‌كه‌مین جار وابیرده‌كاته‌وه ئه‌و شتانه‌ی تیایدا ده‌یبینێت-شێر، پادشاكان، سه‌ربازه‌كان...هتد-به‌ڕاستی
له‌به‌رده‌میدان، ئه‌و وابیرناكاتهوه ئه‌م شتانه ته‌نها كۆمه‌ڵه وێنه‌یه‌كن ده‌خرێنه
پێشچاوی له پڕۆجێكتهری سه‌روو شانۆی سینهماكهوه. هه‌مان شته سه‌باره‌ت به ئێمه، ئێمه واداده‌نێین
ئه‌و جیهانه‌ی ده‌یبینین له‌ڕاستیدا به‌و جۆره‌یه كه ده‌یبینین، له‌كاتێكدا ڕاستیه‌كه‌ی
ئه‌وه‌ی ده‌یبینین وابه‌سته‌یه به حاڵه‌تێكی ده‌رونی تایبه‌تیه‌وه كه مێشكمان تیایدا
ده‌ژی له ئێستادا. ئه‌گه‌ر ویستمان ئه‌م نمونه‌یه بگۆڕین بۆ نمونه‌یه‌كی تر ئه‌وا
ده‌ڵێین وه‌رگری هه‌سته‌كانمان ته‌نها چه‌ند شه‌پۆلێكی درێژی دیاریكراو وه‌رده‌گرێت
كه هه‌سته‌كانمان ئاماده‌كراوه بۆ وه‌رگرتنی.
به یارمه‌تی بڵندگۆكان ده‌توانین چه‌ند
شه‌پۆلێكی تر وه‌ربگرین كه‌له درێژیدا جیاوازن. به‌ڵام ده‌رك به ڕاستی ناكه‌ین به‌و
جۆره‌ی كه هه‌یه، ته‌نها كاتێك نه‌بێت كه بهرزدهبینینهوه بۆ ئاستی "ئاگایی
سه‌روو توانای مرۆیی"، چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌سته‌كانمان ده‌وه‌ستێت له شكاندنه‌وه‌ی
ڕوناكی بوونی پوخت، بۆ چه‌ند تارماییه‌ك، به‌ڵكو ڕاستی دواجار بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت
به‌و جۆره‌ی كه هه‌یه: تاكه، بێ پایانه، پوخته. وشه‌ی "مایا" له زمانی سنسكریتیدا پێكهاتوه
له هه‌مان چاوگی وشه‌ی جادوو. له‌كاتێكدا هیندۆسیه‌تی یه‌كبوونی ده‌ڵێت: جیهانی
"مایا" به‌و واتایه دێت شتێكی فریوده‌ر هه‌یه تیایدا بۆ بینین. فریودانهكه
شاردراوه‌ته‌وه له‌و ڕێگایه‌ی جیهان مادی بوونی و زۆریه درۆینه‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات
به‌و واتایه‌ی ئه‌مانه چه‌ند ڕاستیه‌كی سه‌ربه‌خۆن و جودان له‌و حاڵه‌ته ئهقڵیهی
ده‌یبینێت و ده‌ركی پێده‌كات، له‌كاتێكدا خودی ڕاستیه‌كه له هیچ شتێك‌دا جودا نیه
له براهمان "یه‌زدان"، به‌ته‌واوی هه‌روه‌ك گوریس كاتێك ڕۆچووه له خاكدا
هه‌ر گوریسه ته‌نانه‌ت كاتێك واده‌زانین ماره.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر جیهان ڕاسته‌قینه بێت به‌شێوه‌یه‌كی
سنوردار و كاتی، ئایا له‌وكاته‌دا مرۆڤ گرنگی پێده‌دات به‌پێی پێویست؟ ئایا ئه‌م جۆره
بیركردنه‌وه‌یه نابێته‌هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ كه‌متر هه‌ست له لێپرسراویه‌تی بكات؟ هیندۆسیه‌ت
وابیرناكاتهوه. كتێبی "tripura raharsya" باس له كۆمه‌ڵگه‌ی نمونه‌یی ده‌كات-هاوشێوه‌ی كۆماری
ئه‌فڵاتون-شازاده‌یه‌ك گه‌یشت به ئاستی ئه‌و ژیریه خۆڕسكه بۆ جیهان و ده‌ربازبوون
له كێشه‌كان به‌وه‌ی جه‌سته دابنرێت به ده‌رونی ڕاسته‌قینه. ئه‌و شازاده‌یه‌ی گه‌یشتبووه
پله‌وپایه‌ی ئازادبوون به‌كاری خۆی هه‌ڵده‌سا به چالاكی و دور له هه‌مو سستیه‌ك،
به‌ڵام به ئاررامی و بێ هیچ جۆره هه‌ڵچونێك، ((هه‌روه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ر ته‌خته‌ی
شانۆ)). به‌هه‌مان شێوه شوێنكه‌وتوه‌كانی ڕێنماییه‌كانیان جێبه‌جێده‌كرد، گه‌یشتن
به ڕۆشنبوونه‌وه و ئازادبوونێكی ڕۆحی هاوشێوه‌ی ئه‌و چیدی شوێنكه‌وته‌ی هه‌وه‌س و
ئاره‌زوه‌كانیان نه‌بوون وێڕای ئه‌وه‌ی هێشتا تیایاندا بوو.
كاروباری شارستانی به‌رده‌وام
ده‌بێت وێڕای ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان هه‌ستیان به دڵته‌نگی نه‌ده‌كرد به‌هۆی بهدبهختیهكهیانهوه
له ڕابردودا، هه‌روه‌ها به په‌لكێشكردن به‌ره‌و چێژه‌كانی داهاتوو له‌گه‌ڵ ئازاره‌كانی.
((ئه‌وان له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا، شادومان بن یان نیگه‌ران یان بێزار‌و توڕه‌بن، له
هه‌مو حاڵه‌ته‌كاندا وه‌ك مه‌ست وان كه گوێ ناده‌ن به كاروباری تایبه‌ت به خۆیان))،
له‌به‌رئه‌وه كاتێك فه‌رمانڕه‌واكان ئه‌م شاره‌یان بینی ناویاننا ((شاری ژیری بریقه‌دار)). ئه‌گه‌ر پرسیمان: بۆچی ڕاستی به چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه
ده‌بینین به شێواوی وێڕای ئه‌وه‌ی یه‌ك ڕاستی هه‌یه؟ بۆچی ڕۆح خۆی به جوداكراوهیی
له یه‌زدان ده‌بینێت وێڕای ئه‌وه‌ی له‌ڕاستیدا به‌ته‌واوی پێكه‌وه به‌ستراون؟ بۆچی
گوریس وه‌ك مار دێته پێش چاومان؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسیارانه‌مان كرد ئه‌وا ڕوبه‌ڕوی ئه‌و
پرسیاره ده‌بینه‌وه كه وه‌ڵامێكی نیه ئه‌وه‌نده‌ی پرسیارێك هه‌یه‌تی، كه هاوشانیه‌تی
له مه‌سیحیه‌تدا كه ده‌ڵێت: ((بۆچی یه‌زدان جیهانی دروستكردوه؟)).
هبندۆسیهت ده‌ڵێت: باشترین شت ده‌كرێت بوترێت له‌م
بواره‌دا بریتیه‌له‌وه‌ی جیهان "لیلا"ی یه‌زدانه. ("لیلا" وشه‌یه‌كی
سنسكریتیه به‌واتای گه‌مه و یاری دێت)، واته جیهان یاری یه‌زدانه. له‌كاتێكدا منداڵان
یاری "چاوشاركێ" ده‌كه‌ن هه‌ریه‌كه‌یان به ڕۆڵێك هه‌ڵده‌سن كه هیچ ڕاستیه‌كی
نیه له ژیانیاندا له ده‌ره‌وه‌ی یاریه‌كه‌دا. ئه‌وان خۆیان ده‌خه‌نه حاڵه‌تێكه‌وه
كه مه‌ترسیداره و خۆیان وا پیشان ده‌ده‌ن پێویستیان به‌وه هه‌یه ڕێگایه‌ك بدۆزنه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی ڕابكه‌ن له‌و مه‌ترسیه به‌ره‌و ئازادبوون. بۆچی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن له
كاتێكدا هه‌ریه‌كه‌یان به چاوتروكاندنێك ئازاد ده‌بێت زۆر به ئاسانی ئه‌گه‌ر له
یاریه‌كه ده‌رچێت؟ تاكه وه‌ڵام بریتیه‌له‌وه‌ی: ئه‌م یاریه داواكراوه ئه‌مه گه‌مه‌یه‌كه
پێكهاتوه له لێشاوێكی خه‌یاڵكردنه‌وه‌ی دروستكه‌ر. ئه‌م جیهانه هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌یه
به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی. وه‌ك ئه‌و منداڵه‌ی به‌ته‌نها یاری ده‌كات به‌هه‌مان شێوه
یه‌زدان (برهمان) تاكه سه‌ماكه‌ری گه‌ردونیه كه ڕێگاكه‌ی دوباره‌ده‌بێته‌وه به
به‌رده‌وامی و به‌بێ كۆتایی هاتن بۆ هه‌م و بوونه‌وه‌ره‌كان و هه‌مو جیهانه‌كان له
ته‌زوی وزه گهردونیهكهیهوه كه ماندونه‌ناسه و بێزاربوونی نیه، ئه‌و له جموجوڵه
خێراكانی به‌رده‌وامه به‌بێ وه‌ستان.
ئه‌وانه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی خوداوه‌ندی "كالی"یان
بینیوه سه‌ما ده‌كات به‌سه‌ر مرۆڤی نائومێددا له حاڵه‌تی كڕنوشبردندا، له‌كاتێكدا
به ده‌ستێكی شمشێرێك و به‌ده‌سته‌كه‌ی تری سه‌رێكی لێكراوه‌ی پێیه، ئه‌وانه‌ی بیستویانه
په‌رستگاكانی هیندۆسیه‌ت تایبه‌ته بۆ خوداوه‌ندی "شیفا": دیمه‌نی له‌ناوبه‌ری
یه‌زدان، كه جێگای هه‌میشه‌یی شوێنی سوتاندنی ته‌رمی مردوه‌كانه، زۆربه‌ی په‌رستگاكانی
هیندۆسیه‌ت تایبه‌ته به یه‌زدان به دیمه‌نه به‌دیهێنه‌ره‌كه‌ی "براهما"
یان به دیمه‌نه پارێزه‌ره‌كه‌ی "فیشنو"، پێویست ناكات ڕاسته‌وخۆ بازبدات
بۆ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی جیهان له دیدگای هیندۆسیهتهوه جیهانێكی پڕله خێر و خۆشی
نیه. چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌یان كرد ئه‌وا بێ‌ئاگا ده‌بن له‌و ڕاستیه گرنگه‌ی كه
خوداوه‌ندی "شیفا" و خوداوه‌ندی "كالی" به تێكشكاندن و فهناكردنهكهیهوه،
سیستمێكی سنورداره بۆ ڕێگاخۆشكردن بۆ بێ پایانی:
له‌به‌رئه‌وه‌ی زه‌وی سوتاندنی ته‌رمی مردوانت خۆشویستوه
دڵم كردوه به زه‌وی سوتاندنی ته‌رمی مردوه‌كان
له‌وانه‌یه تۆ تاكه كه‌سی تاریك بیت، كه‌له‌م
زه‌ویه‌دا بژی
سه‌ما ههیشهییهكهت تیادا ئه‌نجام ده‌ده‌یت
(سرودێكی به‌نگالیه)
به‌ڵام هه‌ركه‌سێك سه‌یری جیهانی كرد به شێوه‌یه‌كی
گشتگیر، بتوانێت ئه‌و شتانه‌ی تیا ببینێت به‌پێی په‌یوه‌ندیه دروسته‌كانی و گرنگیه
سنورداره‌كانی، ئه‌وا له‌كۆتاییدا جیهان به‌شێوه‌یه‌كی پڕ له چاكه و خۆشی دێته به‌رچاوی.
دۆزه‌خێكی هه‌میشه‌یی تیا نیه، هه‌ڕه‌شه‌ی ئیدانه‌كردنی هه‌میشه‌یی ناكات، ده‌كرێت
خۆشمان بوێت بێ هیچ ترسێك، ده‌كرێت هه‌مو شتهكانیمان خۆش بوێت: گهردهلولهكانی،
ئاسمانه فراوانه زیویهكانی، دارستانه‌كانی، ڕووه‌كه هه‌مه‌جۆره‌كانی، به‌مه‌رجێك
مرۆڤ وابه‌سته نه‌بێت به‌م شتانه‌وه بۆ هه‌میشه. چونكه جیهان به هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی
تێیدایه: ((مایا)) و هه‌روه‌ها ((لیلا)): واته سه‌مای جادویی گه‌ردونی ئه‌و چاكه‌یه
له پشتیدا حه‌شاردراوه كه بێ سنوره و هه‌موان پێی ده‌گه‌ن له كۆتاییدا. كه‌واته
ڕێكه‌وت نیه كه تاكه هونه‌ر كه هیند شكستی هێناوه له به‌رهه‌مهێنانیدا
"تراژیدیا" بێت.
كورته‌ی ئه‌وه‌ی باسكرا بریتیه‌له‌وه‌ی هیند له
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كه‌دا: چ جۆرێكه ئه‌و جیهانه‌ی تیایدا ده‌ژین؟ به‌م شێوه‌یه
ده‌دوێت:
1-ئه‌و ته‌نها جیهانێك نیه به‌ڵكو چه‌ندین
جیهانه، به‌شێوه‌ی ئاسۆیی له چه‌ندین گالاكسی پێكهاتوه به‌شێوه‌ی ستونی له ژماره‌یه‌كی
له ڕاده‌به‌ده‌ری چینی سه‌روو و خواروو پێكدێت، له‌ڕووی كاته‌وه له چه‌ندین سوڕی
كاتی پێكدێت.
2-ئه‌و جیهانێكی ئاكاریه یاسای كارما كاری
تیادا ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی جیاكاری تیا نیه.
3-ئه‌و جیهانێكی ناوه‌ندیه، بۆ خۆی جێگای
بوونه‌وه‌ری شكۆدار ناگرێته‌وه: دوا مه‌به‌ستی ڕۆحی مرۆیی.
4-جیهانی "مایا" فریوده‌ره به‌شێوه‌یه‌كی
گومڕاكه‌ر له‌كاتێكدا واله بینه‌ر ده‌كات زۆریه‌كه‌ی و مادی بوونه‌كه‌ی شه‌پۆلی پێ
ده‌دات له دوانی بوونه‌كه‌یدا ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌موی كاتیه و سنورداره.
5-ئه‌و خوێندنگای فێربوون و هۆڵی مه‌شقكردنه
ده‌كرێت\ مرۆڤ تیایدا پێشبكه‌وێت به‌ره‌و بوونه‌وه‌ری شكۆدار.
6-ئه‌و جیهانی "لیلا"یه واته
گه‌مه‌ی یه‌زدانی له سه‌ما گهردونیهكهیدا، كه ماندونه‌ناسه و بێزاربوونی نیه
هه‌روه‌ها بێ پایانه، به‌ڵام له كۆتاییدا جیهانێكی پڕ له چاكه‌و خۆشیه، لێوانلێوه
له به‌زه‌یی بێ پایان.