نوسینی: د.هوستن سمیپ
وه‌رگێڕانی بۆ كوردی: كارزان حسین
له‌ڕاستیدا هیندۆسیه‌ت به‌شداربوو له‌گه‌ڵ زه‌رده‌شتی
و بوزی و موسوڵمان و سیخ و مه‌سیحیه‌كان له زه‌ویه‌كه‌یدا بۆ چه‌ندین سه‌ده كه یارمه‌تیده‌رمانه
بۆ شیكردنه‌وه‌ی دوا بیرۆكه كه له هیندۆسیه‌تدا ده‌رده‌كه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی ڕوونتر
له هه‌مو ئایینێكی تری هاوچه‌رخ، مه‌به‌ستم له بیروباوه‌ڕی جێگیری هیندۆسیه‌ته به‌وه‌ی
ئایینه گه‌وره‌كان جۆراوجۆرن و چه‌ندین ڕێگایه‌كی تاڕاده‌یه‌ك یه‌كسانن به‌ره‌و یه‌زدانی
تاكو ته‌نها. هیندۆسیه‌ت واده‌بینێت بانگه‌شه‌كردن بۆ ئایینێك به‌ته‌نها دهستبهسراگرتنی
ڕێگای ڕزگاربوونه، وه‌ك ئه‌وه‌یه وادابنێین ویژدانی یه‌زدان له‌م ژوره‌دا هه‌یه
و له ژوره‌كه‌ی ته‌نیشتیدا نیه، یان له‌م پۆشاكه‌دا هه‌یه و له‌وی دیكه‌دا نیه.
له حاڵه‌تی سروشتی‌دا هه‌مو تاكێك ڕێگای چوونه
سه‌ر شاخی ژیان ده‌گرنه‌به‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ی ڕۆشنبیری و ئایینه‌كه‌ی بۆی كێشاوه
كه له‌گه‌ڵی گه‌وره بووه و له‌سه‌ری پهروهۆردهكراوه و له‌گه‌ڵیدا ژیاوه، به‌ڵام
ئه‌وانه‌ی له ده‌وری شاخه‌كه دێن و ده‌چن هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌وانی تر بۆلای خۆیان كێش
بكه‌ن ئه‌وان له حاڵه‌تی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شاخه‌كه‌دا نین.ئه‌مه له‌ڕووی تیۆریه‌وه به‌ڵام له‌ڕووی پراكتیكیهوهزۆربهی
كات گروپه هیندۆسیه‌كان لێبوردنیان نیه و ده‌مارگیرن، ئه‌گه‌ر له‌ڕووی بنه‌ماو بیركردنه‌وه
بێت هێشتا كراوه‌یه. ده‌قه‌كانی "ڤیدا"
vedas له دێرزه‌مانه‌وه ڕایگه‌یاندوه: ((ئایینه
جۆراوجۆره‌كان هیچ نین جگه‌له چه‌ند زمانێكی جیاواز كه یه‌زدان پێی دواوه له‌گه‌ڵ
دڵی مرۆڤه‌كاندا)) ((ته‌نها یه‌ك ڕاستی هه‌یه، هه‌رچه‌نده فه‌رمانڕه‌واكان به ناوی
جۆراوجۆر ناوی بنێن)).
له هه‌ر ڕێگایه‌كه‌وه بێت ده‌شێت سه‌ربكه‌وین
به‌سه‌ر شاخی ژیاندا، به‌ڵام كاتێك شاخه‌وانه‌كه ده‌گاته لوتكه ڕێگاكان هه‌مویان
یه‌كده‌گرن. هه‌تا ئایینه‌كان له گردۆلكهكان بن: واته بیروباوه‌ڕه‌كان زانستی ئایینناسی
و مه‌ڕاسیمه‌كان و ڕێكخستنی ناو كڵێساكان به‌شێوه‌یه‌كی جودا له‌یه‌كتر ده‌مێننه‌وه.
هه‌روه‌ها ناكۆكیه‌كانی ناو شارستانیه‌ته‌كان و مێژوو و جوگرافیا و هه‌ڵسوكوتی كۆمه‌ڵه
مرۆییه‌كان، هه‌مو ئه‌مانه چه‌ند خاڵێكی ده‌ستپێكردنی جیاوازه بۆ چوون به‌ره‌و یه‌زدان.
ئه‌م شته پێویست به دڵگرانی ناكات، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه شتێكی باشه، ئه‌زمونی
ئایینی هه‌مو مرۆڤێك ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات به‌شیێوه‌یه‌كی گشتگیر. ئایا ژیان سه‌رنجڕاكێشتر
نیه به‌هۆی هاوبه‌شیكردنی جۆراوجۆری كونفوشیهكان و تاوییه‌كان و بوزییه‌كان و مه‌سیحیه‌كان
و جوله‌كه‌كان؟
یه‌كێك له هیندۆسیه هاوچه‌رخه‌كان ده‌ڵێت: ((بوار ڕه‌خساندن بۆ هاوشێوه‌ی
ئه‌م فرهجۆریه له ژیانی ئایینی مرۆڤدا كارێكی هونه‌ری ناوازه‌یه لێهاتویی پیشان
ده‌دات. چه‌نده ده‌وڵه‌مه‌نده ئه‌و قوماشه‌ی له چنینیدا چه‌ندین جۆر ده‌زوو به‌كارهاتووه.
ئایا جۆراوجۆری ڕێگاكان سهرنڕاكێشتر نیه له‌وه‌ی یه‌زدان بڕیاڕ بدات تاكه ڕێگه‌یه‌ك
هه‌بێت بۆ په‌رستنی؟ واده‌رده‌كه‌وێت یه‌زدان وێڕای ئه‌وه‌ی تاكو ته‌نهایه داهێنان
له فرهجۆریدا ده‌بینێت))(47). به‌ڵام له‌پشت ئه‌م ناكۆكیانهوه ته‌نها یه‌ك ئامانج
هه‌یه. یه‌كێك له قه‌شه هیندۆسیه گه‌وره‌كان له سه‌ده‌ی
نۆزده‌یه‌مدا به‌ناوی "ڕاما كریشنا" داوای یه‌زدانی كرد له‌ڕێگه‌ی چه‌ندین
ئایینی جیهانیه‌وه. دوای یه‌زدانی كرد له‌لایه‌ن خودی مه‌سیحه‌وه، دواتر له‌ڕێگه‌ی
ڕێنماییه یهزدانیهكانی قورئانه‌وه، دواتر له‌ڕێگه‌ی به‌رجه‌سته‌كردنه جیاوازه‌كانی
هیندۆسیهتهوه.
له هه‌مو حاڵه‌ته‌كاندا به هه‌مان ده‌رئه‌نجام ده‌گه‌یشت، ئه‌زمونه
جیاوازه‌كان یه‌ك یه‌زدانی بۆ ئاشكرا ده‌كرد، جارێك به‌به‌رجه‌سته‌كراوی له مه‌سیحدا،
دواتر وه‌ك قسهكهرێك له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌وه موحه‌مه‌د (درودی خوای له‌سه‌ر
بێت)، جارێك به‌به‌رجه‌سته‌كراوی له‌سه‌ر شێوه‌ی فیشنو یان شیفا. ئه‌م ئه‌زمونانه
كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی ئاشكراكرد له‌باره‌ی یه‌كگرتویی گه‌وهه‌ری ئایینه مه‌زنه‌كان كه
جوانترین بانگه‌وازی هیندۆسیه‌ته له‌م بابه‌ته‌دا. ئه‌مه له كاتێكدا گرنگی بیرۆكه
و شێوازی خستنه‌ڕووی له گرنگیهكهی كه‌مناكه‌نه‌وه، وه‌ك بینیمان نزیكتر ده‌بین
له جێدانی ڕاسته‌قینه‌ی هیندۆسیه‌ت له‌م بواره‌دا ئه‌گه‌ر پاشكۆی به‌نده‌كه‌ی ڕاما
كریشنامان جێهێشت و كورتمانكردهوه به‌م چهندوشهیه:((یه‌زدان چه‌ندین ئایینی جیاوازی به پهیامبهرهكانیدا
ناردوه بۆ به‌نده‌كانی كه ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ شێوازه جیاوازه‌كانی مرۆڤ و كات و شوێندا.
هه‌مو بیروباوه‌ڕه‌كان هیچ نین جگه‌له چه‌ند ڕێگایه‌كی جیاواز به‌ڵام ئه‌م ڕێگایانه
هیچ كات نابنه خودی یه‌زدان. له‌ڕاستیدا مرۆڤ ناتوانێت بگاته لای یه‌زدان ته‌نها
ئه‌گه‌ر به‌وپه‌ڕی وه‌فاداریه‌وه یه‌كێك له‌و ڕێگایانه نه‌گرێته‌به‌ر.
ده‌توانیت
كێكێك بخۆیت چ له‌لایه‌كیه‌وه بێت یان پارچه پارچه بێت، له هه‌ردو حاڵه‌ته‌كه‌دا
هه‌ست به ههمانتام و چێژ ده‌كه‌یت. هه‌روه‌ك نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان ناوی جۆراوجۆر له
ئاو ده‌نێن هه‌ندێك ناوی ده‌نێن water و ئه‌وانی تر ناوی ده‌نێن eau و هه‌ندێكیان به aqua ناوی ده‌به‌ن و ئه‌وانی تر ناوی ده‌نێن "بانی" له‌كاتێكدا هه‌ر
ئاوه به هه‌مان شێوه یه‌زدان به چه‌ند ناوێكی جیاواز ناوده‌برێت هه‌ندێك پێی ده‌ڵێن god و ئه‌وانی تر بانگی ده‌كه‌ن به "الله"
و گروپی سێیه‌م ناوی ده‌به‌ن به "براهمان".
هه‌روه‌ك مرۆڤ ده‌توانێت بچێته ناو ماڵه‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی
پلیكانه‌وه یان له‌ڕێگه‌ی په‌یژه‌ی ته‌خته‌وه یان له‌ڕێگه‌ی گوریسه‌وه، به‌هه‌مان
شێوه ڕێگاكانی چوون به‌ره‌و یه‌زدان ده‌گۆڕێت هه‌ریه‌كه له ئایینه‌كان یه‌كێك له
ڕێگاكانی چوون به‌ره‌و یه‌زدان ڕوونده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ك ئه‌و ئافره‌ته‌ی چووه‌ته
نێو خێزانێكی نوێوه خۆشه‌ویستی نیشان ده‌دات بۆ باوك و دایكی مێرده‌كه‌ی و هه‌مو تاكه‌كانی
تری خێزانه نوێكه‌ی به‌ڵام له هه‌مان كاتدا مێرده‌كه‌ی له هه‌موان زیاتر خۆشده‌وێت،
به‌هه‌مان شێوه مرۆڤ له‌گه‌ڵ وه‌فاداری ته‌واو و فه‌نابوونی له په‌رستنی یه‌زداندا،
سوكایه‌تی ناكات به په‌رستراوی ئه‌وانی تر به‌ڵكو ڕێزیان لێ ده‌گرێت. كڕنوشبهره له‌و شوێنه‌دا كه خه‌ڵكیت بینی كڕنوش
ده‌به‌ن چونكه یه‌زدان به‌خشنده‌یه له‌وێدا خۆی نیشان ده‌دات.
به‌نده‌ی شه‌یدا كه یه‌زدانی به یه‌ك شێوه بینیوه،
نه‌یناسیوه ته‌نها له‌و شێوه‌یه‌دا نه‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به چه‌ندین شێوه بینیویه‌تی
مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بڵێت: ((هه‌مو ئه‌م شێوانه موڵكی تاكه یهزدانێكن ئه‌ویش
"الله"یه، چونكه "الله" فره‌شێوه‌یه)). ئه‌و بێ شێوه‌یه و
شێوه‌ی هه‌یه، شێوه‌كانی زۆرن كه هیچ كه‌س نایانزانێت. ڕزگاركه‌ری وه‌فادار "په‌یامبه‌ری الله"یه.
ئه‌و وه‌كو جێگری پادشایه‌كی مه‌زنه، هه‌روه‌ك كاتێك ئاژاوه ڕووده‌دات له‌یه‌كێك
له هه‌رێمه دوره‌كانی شانشینهكهدا پادشا هه‌ڵده‌سێت به ناردنی جێگره‌كه‌ی بۆ سه‌ركوتكردنی
ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و ئاژاوه‌یه، به‌هه‌مان شێوه كاتێك ئایین سوكایه‌تی پێده‌كرێت
له هه‌ر به‌شێكی جیهاندا یه‌زدان ڕزگاركه‌رێكی بۆ ده‌نێرێت. ئه‌و هه‌مان ئه‌و ڕزگاركه‌ره‌یه
دوای ئه‌وه‌ی ده‌ریای ژیانی بڕی له هه‌مان شوێن ده‌ركه‌وت كه ناسرابوو به ناوی كریشنا
(به‌رجه‌سته‌كردنی سه‌ره‌كی یه‌زدان له هیندۆسیه‌تدا) دواتر جارێكی تر ده‌ركه‌وت له
شوێنێكی تری جیهاندا تیایدا ناسرابوو به ناوی "مه‌سیح".
پێویسته له‌سه‌ر هه‌مو مرۆڤێك شوێنكه‌وتوی ئایینی
تایبه‌ت به خۆی بێت. مه‌سیحی پێویسته له‌سه‌ری شوێن بنه‌ماكانی مه‌سیحیه‌ت بكه‌وێت،
موسوڵمان دوای ئیسلام بكه‌وێت به‌م شێوه‌یه... سه‌باره‌ت به هیندۆسی باشترین ڕێگا
بۆی ڕێگا دێرینه‌كه‌یه: ڕێگای دانا ئارییه‌كان. نه‌ته‌وه‌كانی سه‌ر زه‌وی دابه‌شكراون به‌هۆی ئه‌و
سنورانه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانیان دایانناون، به‌ڵام هیچ كه‌سێك ناتوانێت ئاسمان دابه‌ش بكات،
كه سێبه‌ری دروستكردوه به‌سه‌ر هه‌مو خه‌ڵكدا. ئاسمان به دابه‌شكردن ڕازی نابێت
ده‌وری هه‌موانی داوه بهفراوانیهكهی گشتگیره. به‌هه‌مان شێوه كه‌سی نه‌زان ده‌ڵێت:
"ئایینه‌كه‌ی من تاكه ڕێگایه به‌ره‌و یه‌زدان، ئایینه‌كه‌م باشترینه"،
به‌ڵام كاتێك دڵی ڕوناك ده‌بێته‌وه به زانینی ڕاستی، ده‌رك به‌وه ده‌كات له‌پشت
هه‌مو جه‌نگ و ملمانێكانهوه ته‌نها "تاكه پیرۆزیه‌كی هه‌میشه‌یی هه‌یه ناكرێت
دابه‌شبكرێت، زانایه به هه‌مو شته‌كان".
هه‌روه‌ك چۆن دایك كاتێك منداڵه نه‌خۆشه‌كانی چاره‌سه‌ر
ده‌كات: برنج ده‌داته یه‌كێكیان، نان و كه‌ره ده‌داته ئه‌وی تر، به‌هه‌مان شێوه
یه‌زدان چه‌ندین یاسا و به‌رنامه‌یه‌كی جۆراوجۆری داوه‌ته مرۆڤه‌كان كه ده‌گونجێت
له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوكه‌وت و شێوازی ڕهفتاركردنیاندا. هه‌روه‌ك مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕه‌كه‌ت
جێگیر بیت، هه‌مان ماف بده‌ره ئه‌وانی تر هه‌تا سه‌ربه‌خۆ بن له به‌رگری كردن له
بیروباوه‌ڕه‌كه‌یان، باش بزانه به گفتوگۆ هه‌رگیز نا‌توانیت باوه‌ڕ به‌وانی تر بهێنیت
كه بیروباوه‌ڕه‌كه‌یان هه‌ڵه‌یه. ته‌نها كاتێك نه‌بێت كه یه‌زدان ڕێنمونی ده‌كات
و وای لێده‌كات ده‌ركبكات به هه‌ڵه‌كانی.
پیاوێك "شیفا"ی ده‌په‌رست و ڕقی له هه‌مو
خوداوه‌نده‌كانی تر بوو، ڕۆژێكیان "شیفا" خۆی پیشاندا و پێی گوت: "هه‌رگیز
لێت ڕازی نابم هه‌تا خوداوه‌نده‌كانی ترت خۆشنه‌وێت". به‌ڵام پیاوه‌كه كه‌لله‌ڕه‌ق
و گه‌مژه بوو به‌و كاره ڕازی نه‌بوو. دوای چه‌ند ڕۆژێك دوباره خۆی نیشاندا و پێی
وت: "هه‌رگیز لێت ڕازی نابم هه‌تا خوداوه‌نده‌كانی ترت خۆش نه‌وێت". پیاوه‌كه
به بێده‌نگی مایه‌وه. بۆ جاری سێیه‌م دوای چه‌ند ڕۆژێك "شیفا" خۆی نیشاندا
به‌ڵام ئه‌مجاره نیوه‌ی جه‌سته‌ی "شیفا" و نیوه‌كه‌ی تری "فیشنو"
بوو، به‌نده‌كه نیوه شادومان و نیوه دڵته‌نگ بوو، قوربانیه‌كانی پێشكه‌شكرد به‌و
نیوه‌یه‌ی "شیفا"یه به‌ته‌نها، بۆ نیوه‌كه‌ی تر هیچی نه‌كرده قوربانی.
له‌وكاته‌دا "شیفا" پێی وت: "كهللهڕهقیه كوێرانهكهتناكرێت زاڵبم
به‌سه‌ریدا. به‌م شێوه به‌رجه‌سته‌كردنه هه‌وڵمدا ڕازیت بكه‌م به‌وه‌ی هه‌مو خوداوه‌نده‌كان
هیچ نین جگه‌له شێوه‌كانی براهمانێكی تاكوتهنها))(48).
نوسینی: د.هوستن سمیپ
وه‌رگێڕانی بۆ كوردی: كارزان حسین