سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

من لەجەنگدام لەگەڵ خۆم

11/12/2018


چاوپێکەوتنی گۆڤاری لۆمۆندی فەڕەنسی ساڵی ٢٠٠٤ لەگەڵ فەیلەسوف جاک دریدا
دیالۆگ : جان بێرنبۆم
وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە : دیاری چالاک



● لە هاوینی ساڵی ٢٠٠٣ وە تۆ ئامادەیی زیاترت هەبووە لەهەموو کاتەکانی پێشووتر . لەوەش زیاتر بڵاوکردنەوەی چەندین پەرتووک ، و بەجیهاندا گەڕایت بۆ ئامادەبوون لە کۆنگرەکاندا کە بۆ کارەکانت بەسترابوون لە لەندنەوە بۆ قلمریە و لەوێشەوە بۆ پاریس پاشان لەم ماوەیەدا بۆ  ڕیودی جینیرۆ هاوتەریبی ئەمانەش فیلمی دووەم لەسەر ڕەوتی تۆ بەکۆتا گەیشت لەژێر ناونیشانی ( دریدا ) لە دەرهێنانی ئامی کۆفمان و کیربی دیک ، لەدوای فیلمی یەکەم کە جوانترین فیلم بوو لەژێر ناونیشانی ( دریدا لە شوێنێکی تردا ) لە دەرهێنانی صفاء فتحی لە ساڵی ٢٠٠٠ ، ئەمەو چەندین گۆڤار ژمارەی تایبەتیان لەبارەی تۆوە دەرکردووە بەتایبەتی گۆڤارە ئەدەبی و ئەوروپیەکان ، هەروەها کۆکراوەیەک لەبارەتەوە لە ) cahiers de I’herne   )کە دەوڵەمەندە بە ئایدیای نوێ ، چاوەڕێی دەرچوونی دەکەین لە پایزدا ... ئەم کارانە زۆر زۆرن بۆ ساڵێک لەگەڵ ئەوەشدا تۆ ئەوە ناشاریتەوە کە .......
●  وەک ئەوە بیڵێ کە خۆی هەیە ، من توشی نەخۆشیەکی کوشندە بووم ، ئەمە ڕاستە ، لەژێر چارەسەرێکی قورس و قێزەون .... بەڵام با واز لەمانە بێنین ، ئەگەر ئەتەوێ ، ئێمە نەهاتوینەتە ئێرە بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵی تەندرووستی ، تایبەتبێ یان گشتی ....

 


● باوابێ ... بالەم چاوپێکەوتنەدا کەمێک بگەڕێینەوە بۆ کتێبی سێبەرەکانی مارکس ( گالیلیە ١٩٩٣ ) ، کتێبێکی بنچینەیی ، کە نوێنەرایەتی کایەیەکی ئایدیای نوێیە ، هەر هەمووی خراوەتە خزمەتی بابەتی دادی داهاتووی هاتوو ، دەستپێدەکات بەم نێردراوە مەتەڵ ئامێزە : " کەسێک ، من یان تۆ ، یەتە پێشەوەو دەڵێ : لەکۆتاییدا ، ئەمەوێ فێربم چۆن بژیم ". ئەمڕۆ ، دوای بەسەرچوونی دە ساڵ بەسەریدا ، لەکوێدا خۆت دەدۆزیتەوە بەرامبەر بەم ئارەزووە بۆ ناسینی ژیان ؟
● بابەتەکە بەشێوەیەکی تایبەتی پەیوەستە بە پرسیار دەربارەی " نێونەتەوەیی نوێ "، ئەمە پرسیارێکە سەرنووسێکی ناوەکی پێکدێنێ و بزوێنەرێکی سەرەکی بۆ نووسینی کتێبێک دەبێت . دەربارەی جیهانی بوون ( کۆسمۆبۆلیتی ) ، وە دەربارەی هاوڵاتی کە پەیوەستە بە جیهانەوە بەگشتی وەک یەک  دەوڵەتی نێونەتەوەیی .... ئەم کتێبە ئەکەوێتە پێش هەموو داواکاریە بەپەلەکان بۆ جوڵانەوە ی یەکتایی جیهانی دژ بە نیو لیبرالیە  ، من باوەڕم بەو داواکاریانە یە ، لەم ڕۆژگارانەدا وادێتە بەرچاو کە باشتربێ لەوەی پێشتر هەبوو ... ئەوەی من ناوزەندی دەکەم بە نێونەتەوەیی جیهانی نوێ ،ئەوە دەیسەپێنێ بەسەرمانا ، وەک پێشتر ووتم لە ساڵی ١٩٩٣ دا ، ژمارەیەکی زۆر لە گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕ لە یاسای نێونەتەوەیی ، وە لەو ڕێکخراوانەدا کە کاروباری جیهانی بەڕێ دەکەن ( بۆکسی پارەی نێونەتەوەیی ، ڕێکخراوی بازرگانی نێونەتەوەیی ، کۆمەڵەی هەشت نەتەوە پیشەسازیەکان  ، هتد .. بەتایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ، کە دەبێ بەلایەنی کەمەوە گۆڕانکاری بکات لە بڵاوکراوەکەیدا ، و لە داڕشتنەکەیدا ، لەهەموو ئەمانەش گرنگتر ئەبێ کۆبونەوەکانی لە شوێنێکی زۆر دوور لەنیۆیۆرک ببەستێ ..) .

هەرچۆنێک بێت ، سەبارەت بەو دەستەواژەیەی باستکرد لە پرسیارەکەتدا (لەکۆتاییدا فێربین چۆن بژین ) دوای ئەوەی کە پەرتووکەکە بەکۆتا هات بەمێشکمدا تێپەڕی .. لەسەرەتادا ، دەستەواژەکە بە ڕاستی دەسوڕایەوە بەدەوری واتا زانراوو بەربڵاوەکەیدا . کەواتە فێری ژیانبە ، واتای پێگەیشتن دەبەخشێ ، هەروەها واتای برەودانی کلتوریش .. وە لەوانەیە ، ڕوبکەیتە کەسێک و پێی بڵێی : ئەمەوێ فێری ژیانت کەم ، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ ، ئەگەر هاتوو بە دەنگێکی هەڕەشە ئامێز بوترێ ، ئەمەوێ درووستتکەم ، یان ڕاتبێنم یان دەستەمۆتکەم .. بەڵام لەدوای ئەمەوە ، تەموو مژاوی واتاکان و جۆراو جۆری مەبەستە ناوەکیەکان بۆم بووە لایەنێکی پۆزەتیڤ ، چوونکە ئەم دەستەواژەیە کرانەوەیە لەبەردەم پرسیارێکی قورستردا : کە بژین ، ئایا ئەمە کردەیەکە بتوانرێ فیری ببی و فێری بکەیت ؟ ئایا ئەتوانین فێرببین ، لەڕێگەی سیستمێکی زانیاریەوە یان لەرێگەی کردەیەکی ئاسایی ، لەرێگەی تاقیکردنەوەیەکی ژیاوی یان تاقیکردنەوەی نۆڕنگی ، ئایا دەتوانین فێرببین ژیان بەشیوەیەکی باشتر وەرگرین ؟ فێری ئەوەببین ژیان دوپاتکەینەوە نەوەک ڕەتی کەینەوە ؟ بەم شێوەیە ، لەسەرانسەی هەر پەرتوکێکدا ، ئەم دڵەڕاوکێیە دەنگدەداتەوە دڵەڕاوکێ ی لەپێشینە و مەرگ ... ئەم کردەیە لە یەک کاتدا بارگرانی دەخاتە ئەستۆی باوان کاتێک پرسیارێک ئاڕاستەی مناڵەکانینان دەکەن : کەی بەرپرسیار دەبی ؟ لەکۆتاییدا چۆن وەڵام دەدەیتەوە دەربارەی واتای ژیانت ؟ ، وە چۆن ناوت دەخەیتە ڕوو بۆ ئەوانیتر ؟

زۆر باشە بۆ ئەوەی یەکسەرە وەڵامی پرسیارەکانت بەمەوە بەبێ پێچوپەنا ، من ، هێشتا فێرنەبووم چۆن بژیم . هەرگیز فێری ئەوە نەبووم .... کاتێک کەسێک فێردەبێ چۆن بژی ، واتای فێرببێ چۆن بمرێ، مردنی مسۆگەر بەهەند وەرگرێ ، بەڕەزامەندی خۆی ، ( بەبێ ڕزگاربوون و بێ هەستانەوەو بێ گیانبازی )نەبۆخۆی و نەبۆ کەسیتر ... لەکاتی ئەفلاتوونەوە ، ئەمە ئەرکی فەلسەفەی کۆن بووە : کە فەلسەفە بکەیت واتە فێربی چۆن بمری .
ئەم ڕاستیە باش دەزانم ، بەردەوام خۆمی لێدەدزمەوە .. جار لەدوای جار ، دوور ئەکەومەوە لەباوەڕ هێنان پێی ، ئەو ڕاستیەی کە مردن هەیە . ئێمە هەموومان زیندوین ، بەڵام زیندوو بۆ ماوەیەک ، تا کاتێک ،( لە تێڕوانینی جیوپۆلەتیکیەوە ، لە کتێبی سێبەرەکانی مارکسدا ، ئێمە ئەژین لەناو جیهانێکی تاریکدا جیاواز لە هەر کاتێکیتر کە ڕابورد ، نادادیەک پەیڕەودەکرێ بەرامبەر ملیارەها زیندو ، لە مرۆڤ و زیندەوەرەکانی تر ... ئەو کەسانە ، لەسەرو ئەوەوە کە نایەڵن بە مافەسەرەتاییە مرۆڤایەتیەکانی خۆیانەوە ڕابوێرن ، کەوا تەمەنی دەبێتە دووسەد ساڵ هێشتا لە برەو نەوەستاوە ، تەنانەت بەکەمترین مافی ژیان بەسەربردن نەگەیشتوون ) ، هەرچەندە من ، تائێستاش بەرپەرچی ئەوە دەدەمەوە فێربم چۆن بمرم . چونکە تا ئەمڕۆ هیچ زانیاری نوێ فێرنەبووم لەم بابەتەدا ... ئەو کاتەی پێشکەشمانکراوە لەم ژینەدا زۆر بە خێرایی کەمدەکات ،لەبەر ئەوەنیە کەمن پێشینەیەکم بۆ ماوەتەوە لەشتی جوان و ناشرین وەک کاسانێکی تر ، بەڵک و لەگەڵ بەسەرچوونی کات دا ، نازناوی ڕزگاربوو لە مەرگم پێدەوترێت ، لەو ڕووانگەیەوە کە زۆربەی ئەو بیرمەندانەی پەیوەندیم هەبوو پێیانەوە ئەم جیهانەیان جێهێشت ، کەواتە من کۆتا نوێنەری نەوەیەکم  ، ئەویش بەسەر نووسێکی گەورە ، نەوەی شەستەکان .. هەرچەندە بە تەواوەتی ڕاستنیە ، خەریکە کار دەکاتە سەر نەستم و ئەو بەرەنگاربوونەوەی هەست و بەرپەرچ دانەوەو یاخی بوونە شتێکی لە ڕەشبینی تیایە . وە لەگەڵ هەندێ کێشەی تەندرووستی باری سەرشانمی گرانتر کردووە ، ئەو پرسیارە ی سەبارەت بەژیانە ، یان ئەو ماوەیەی پێمانداروە بۆئەوەی بژین ، کە ئەو پرسیارە  بەردەوام بەدوامەوەیە ، بە تەواوی واتای ووشەکانی کە هەڵگرێتی ، لەهەموو چرکەیەکی ژیانمدا ، ئەوەتا ئەمڕۆ خۆیم بۆ وێنادەکات لەگەڵ نەخۆشیەکدا بەشێوەیەکی جیاواز ....هەموو کات گرنگیم داوە بەم چەمکە ، چەمکی مانەوە بەزیندوویی ... بەو واتایەی کە هەڵگرێتی نەک تەنیا دێڕێک بێت بۆ ڕوونکردنەوە زیاد بکرێ بۆ واتای ژیان یان مردن ، بەڵکو هەڵگری واتای بنەڕەتیە : ژیان بریتیە بە مانەوە لەژیاندا بەژیاوی .. مانەوەش لەژیاندا لەواتا بەربڵاوەکەیدا بریتیە لە بەردەوام بوونی کەسێک لە ژیان ، بەڵام ئەوەش دەگەیەنێ کە بەژیاوێ بمێنێ لەدوای مردن ، سەبارەت بە وەرگێڕ والتر بنیامین ئەو جیاوازیە دەردەخات لەنێوان ووتنی (Uberleben ( لەلایەک ، واتە کەسێک لەژیاندا بمێنێ دوای مردنی ، وەک حاڵی پەرتووک بەزیندوویی دەمێنێتەوە دوای مردنی نووسەرەکەی ، یان مناڵێک بەزیندوویی دەمێنێتەوە دوای مردنی باوانی ، ئەم ووتنە ئەوە دەردەخات "fortleben " یان " living on" ، لەلایەکی ترەوە ، واتە بەردەوامبیت لە مانەوە لە ژیاندا ... هەموو ئەوو چەمکانەی یارمەتیاندام لەکارەکەمدا ، بەتایبەتی چەمکی چەمکی سێبەر و چەمکی پێشینە ، ئەو چەمکانەن کە پەیوەستن بە بابەتی مانەوە لە ژیاندا ، وەک ( بعد بنیوی ) . هەڵگری واتایەکی سەربەخۆی تایبەتە بە خۆی و هەڵهێنجراو نیە بەتەنیا لە ژیان و مردندا ، بەتەواوەتی وەک ئەوەی من پێی دەڵێم ماتەمی بنەڕەتی ، چەمکێکە پەیوەست نیە بەمردنی تەواو و ڕاستیەوە ، و چاوەڕوانی ناکات بێتە دی .....

 


● ووشەی "نەوە"ت بەکار هێنا  ، دەستەواژەیەکی بەکارهاتووی هەستەوەر و وردە ، بەردەوام لەنووسینەکانتا دووبارە دەبنەوە چۆن ئاماژە بەو شتانەدەکەیت بەلایەنی خۆتەوە کە لە نەوەیەکەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەوەیەکی تر ؟
● ئەم دەستەواژەیە ، ڕێ بەخۆم دەدەم بەشێوەیەکی ڕەونەقدار بەکاری بێنم ، دەکرێ سەردەمیانەبین ، تەنانەت لەگەڵ جیاوازی لە تەمەندا ، بۆ نەوەیەک کە پێش ئێمە ژیاون یان لەدوای ئێمەوە دەژین ، ئەبێ مرۆڤ دڵسۆزبێ بۆ ئەوانەی بەردەوام دەلکێنرێن بەو نەوەیەی کەمن پەیوەستم پێوەی ، ئەمە وای لێدەکات ببێتە پاسەوانێکی گرنگی پێشینەکان ، بەهەموو جیاوازیەکانیەوە بەهەمان شێواز دەمێنێتەوە ... .
ئەمەش دوو شت دەگەیەنێ : یەکەم ، لەبەردەم هەمواندا پابەندبین بە داواکاریە هاوبەشەکان لە "لاکان"ەوە تا دەگاتە " التۆسیر "، و گەیشتن بە " بلیڤیناس "  ، "فۆکۆ " ، "بارث " ، "دولۆز" ، " بلانشۆ " ،" لیوتار " ، " سارە کۆفمان " ،...... هتد بەبێ ئەوەی ناوی زۆربەی بیرمەندەکان بێنین ، نووسەرەکان ، شاعیرەکان ، فەیلەسوفەکان و زانا دەروونناسە شیکەرەوەکان ، بۆبەختی باشمان ئەوانەی کەهێشتا لەژیاندا ماون ، لەوانەوە بۆم ماوەتەوە و لێشم وەرگرتوون وە زیادەیەک بۆئەمە ئەوانەی لەدەرەوەی ووڵاتن ، ژمارەیان زیاترە یان لەوانەیە نزیکتریشبن لەمنەوە وەک ئەوانیتر .
هەروەها بۆ نموونە باسی دەکەم ، شێوازی بیرکردنەوەو نووسین وێنا دەکرێ بە توانا و توندی ، ( هیلین سیکۆس نازناوی بە باوەڕەکانیی پێوە لکاندوین ) ، ئەم شێوازە لەنووسین خاوەنەکانیان ناتوانن پەشیمانی نیشان بدەن ، تەنانەت ئەگەر لە بەرژەوەندی فەلسەفە خۆشیدا بێ ، هەست بەترس ناکەن لە ڕای گشتی و هۆکارەکانی ، هەموو ئەمانە ناتوانن بەزۆر بەرهەمەکانمان بێ بایەخ کەن یان بیرۆکەمان کپ و داخراوکەن . لێرەوە ناچاردەبین بە پەنابردن بۆ لەخۆگرتن و جیاکاری و شێوازی قورس .
ئەم ئاشنابوونە بەردەوام پێویستە ، هەموو ئەوانە بەیەکەوە دەبەستێتەوە کە باسم کردوون و ئەوانەش کە پاڵپشتیان کردوون . ئەم شێوازە گشتیە بەتەواوی بەسەر هەمواندا ڕەنگدەداتەوە ، نەک ئەم کەسێتیە یان ئەویتر ، ئەم تایبەتمەندیە دەبێ ئەمڕۆ ڕزگاری بکەین یان هەوڵی دوبارە بەرهەم هێنانەوەی بدەین ، هەرچەنێک لەسەرمان بکەوێت . ئەم بەرپرسیارێتیەش داوایەکی بەپەلەیە لەژیانی ئەمڕۆماندا ، پێویستی بە جەنگێکی قورس هەیە لەگەڵ کلتوری باودا ، بەرامبەر ئەوانەی کەتائێستاش ناویان دەنێین ڕۆشنبیرانی ڕاگەیاندن ، وە بەرامبەر ئەو گوتارە بڵاوەی کە دەزگا ڕاگەیاندنەکان درووستی دەکەن .... کە درووستکراوی دەستی لۆبیەکانی ئابوری و ڕامیاریەکانە ، وەهەروەها لەزۆرکاتدا خاوەنی ئەم گوتارانە بڵاوکەرەوەکان یان ئەکادیمیەکانن ، کەناسراون لەسەر ئاستی ئەوروپی و جیهانی .... بەرگری کردن بەرامبەر بەم جۆریە ئەوە ناگەیەنێ کە دەبێ خۆمان بەدووربگرین لە ڕاگەیاندنەکان . بەڵکو دەبێ ، هەرکاتێک بوار ڕەخسا بەرەو برەودانیان بەرین لە جۆریا و ە بەرپرسیارێتیان وەبیر بهێنینەوە.
دووەم ، لەهەمان کاتدا ، نابێ ئەوە لەیادکەین ، ئەم سەردەمە ئاڵتونیەی ڕابوورد ، نموونەیی نەبووە لە خۆگونجاندن ، بەدڵنیایی . وە زۆرترین ناکۆکی و دژایەتی لەخۆگرتبوو ، لەهەمان کاتدا نوێنەرایەتی ناوەندێکی ڕێکو پێکی نەکردووە ، تەنانەت ئەو کۆمەڵەی بۆ نموونە ناوێکی ئاسایی " ئایدیای ٦٨ " ، ئەم ناوە بوتە ئاماژیەک بۆ تاوانبارکردن لە ناوەندی ڕۆژنامەگەری و زانکۆدا ، تەنانەت ئەو کۆمەڵەیە نوێنەرایەتی هەماهەنگی و یەکانگیری بۆ نەکرا ... ئەوەی گرنگە ، تەنانەت وەفاداری بۆ ئەو قۆناغە لە زۆرکاتدا شێوەی بەربەرەکانی و دوورکەوتنەوەی وەرگرت ، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێ وەفاداربین بۆ ئەو جیاوازیانە ، لە ڕێگەی بەردەوامی لە کردەی دیالۆگی ئایدیایی .... بۆ نموونە من بەردەوامم لە گفتوو گۆ و دیالۆگ لەگەڵ (بوردیو) ، تەنانەت  لاکان ، دۆلۆز ، فۆکۆ ، ئەمانە وەک نموونە ، چوونکە ئەمانە بەردەوامن لە هەژاندنی گرنگی ئایدیاییەکانم زیاتر لەوانەی ڕۆژنامەکان دەورەیان داون ( بەدڵنیاییەوە لەگەڵ هەندێ جیاکاری ) . من ئەم گفتووگۆ و دیالۆگە دەپارێزم ، تا ناکۆکیە ئایدیاییەکان سادەنەبنەوە ، و هەڵگەڕێنەوە بەشێوەیەک لەشێوەکان و ببێتە ناوزڕاندن و زەم کردن .

ئەوەی لەبارەی نەوەکانی سەردەمی خۆمەوە ووتم بەسەر نەوەکانی پێشووشەوە دەسەپێ ، لە کتێبی پیرۆزەوە تا ئەفلاتون ، کانط ، مارکس ، فرۆید ، هایدگر ، ... نامەوێ هیچ ئایدیایەکم لەدەست بچێ ، چوونکە من ناتوانم ئەو کردەیە ئەنجام بەم . فێری ژیان ، وەک دەزانن ، بریتیە لە کردەیەکی نرجسی . دەمانەوێ بژین هێندەی دەتوانین ، خۆمان بپارێزین و بەدووربین لەهەموو خراپەیەک ، وە هەوڵ بدەین بۆ پێگەیاندنی ئەم هەموو شتانە و ئەو ئایدیایە بە شێوەیەکی بێ کۆتا ، بە تواناتر و گەورەترە لە خودی خۆمان ، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکە لە شێوەی ئەم (منی پچکۆلەیە ) کە پڕە و لەهەموو لایەکەوە لێی دەڕژێ .... ئەگەر داواکاریم لێبکرێ ئەوەی بەشێک بووە لە درووستبونی کلتوریم وازی لێبێنم و بەجێی بێڵم ، ئەوەی بەردەوام هەستم بەخۆشەوویستی زۆر کردووە بەرامبەری ، واتە داواکاری ئەوەم لێبکرێ کە بمرم ... جۆرێکی تایبەت هەیە بۆ مانەوە لەناو ئەم وەفاداریەدا ... وازبێنین لە داڕشتنی قورس و گران ، ناواخن ، دژەکان ، یان ناکۆکی لێرەدا واتاکە تەواوە ، چوونکە ناتوانرێ لەدەق تێبگەین ، یان هەندێ جار چوونکە ڕۆژنامەوانێک ناتوانێ دەقەکە بخوێنێتەوە ، تەنانەت ناتوانێ ناوی کتێبەکە بخوێنێتەوە ، ئیتر وادەزانێ خوێنەر یان گوێگر لەوە زیاتر تێناگات کە ئەو تێیگەیشتووە ، هەروەها بینەری تەلەفزیۆنەکان ناتوانن بەرگەی بگرن ، ژمارەی بینینی کەم دەکات و لەدابەزیندا دەبێ . ئەم دابەزینە هەڵەیەکە نابووررێ . جۆرێکە لە خواربوونەوە و زەلیل بوون ، یان مردن بەهۆی بێواتایی .

 

● جۆرێک لە شێوازی نووسینتان داهێنا لەبارەی مانەوە و بەردەوام بوون ، شێوازێک ئاویتە لەگەڵ هەوڵ و پەرۆشی ، شێوازێک لە نووسین دەربارەی پابەندبوونی بۆماوەیی ، و پێشینەیی پارێزراو ،  بەرپرسیاریەتی ،الموتمینە .
● گەر بۆم هەبێ داهێنان بکەم لە شێوازی نووسینمدا ، دەمکردە شۆڕشێکی بەردەوام کە بێ کۆتابێ ، لەهەموو بار و دۆخێکدا ، دەبێ توانستێکی نوێ بهێنینە بوون و شێوازێک بۆ داڕشتن بگونجێ لەگەڵ ئایدیاکاندا ، شێوەیەکی تایبەت دابێنین بگونجێ لەگەڵ ڕوداوی تایبەت( فرادە الحدث ) ، ئەو وەرگرەش لەبەرچاو بگرین کە ڕووی تێدەکەین و مەبەستمانە . لەهەمانکاتدا پێویستە ئاوڕ لەوە بدەینەوە کە ئەم نووسینە خۆی جۆری وەرگری خۆی دیاری دەکات ، کە هەوڵ دەدات بیخوێنێتەوە ( یان تیایدا بژی ) ، ڕانەهاتووە وەری گرێت لە کەسی تر . هیوادارین خوێنەر لەم نووسینەدا شوێنێک بدۆزێتەوە کە تیایدا لەدایک بێتەوە بۆ جارێکیتر ، بەشیوازێکی جیاواز : بۆ نموونە ، نووسەر یەکانگیربێ بێ تێکەڵکردن لە شێوازی شیعریەوە بەشێوازێکی تری فەلسەفی ،یان هەندێ ڕێگەی بەکاربردنی هەستەوەری زاراوەیی هاوبەش ، و ئەو دەستەواژانەی بەڕووی چندین واتادا دەکرێنەوە ، یان فێڵی زمان – هەموان لە کەشێکی دڵەڕاوکێ و نادیاری دا دەیخوێننەوە بە بێ ئاگایی لە گرنگی بوونی ژیربێژی تیایدا .

هەموو پەرتووکێک دەبێ میتۆدی بێ لە فێرکردن بەمەبەستی هوشیار کردنەوەی خوێنەرەکەی ، بەڵام ئەو بڵاوکراوانەی ناواخن کراون وەک لێدانێک بەسەر ڕۆژنامەو چاپخانەکاندا  ، ئەوانە خوێنەر درووست ناکەن ، بەڵکو پۆلێن دەکرێ بەشێوازی خەڵەتاندن کە پێشتر خوێنەرێکی ڕاکێشاوە و چۆنی بوێ و چۆن ئارەزوی بکات ، بە سەرەوبن بوونی خوێنەری ئاسایی و سادە کۆتاییدێت . بەڵام من بە هەستی پاڵپشتی و وەفاداری – وەک فەرمووتان – کاتێک لەدوای خۆمەوە نیشانێک جێدێڵم ، واخۆم دەبینمەوە کە ڕووبەڕوی کەسێکی دەیکەم بۆ ئەوەی وەری گرێ ،چوونکە ناتوانم کارەکانم ڕووبەڕووی یەک کەس بکەمەوە تەنیا ....
بەڵام لەهەموو جارەکاندا کە بەوەفا دەبین لە نووسینەکانماندا وەک هیوای بۆدەخوازین ، دەکەوینە بەر ناپاکی تاکێتی ئەو خوێنەرەی ڕووبەڕووی دەبینەوە . پاشان کاتێک پەرتووکێک دەنووسین و زیادەڕۆیی لە گشتگیریدا دەکەین ، دەگەینە ئاستێک نازانین لەگەڵ کێدا گفتووگۆ دەکەین ، بەڵکو بەردەوام دەبین لە دروستکردنی شێوە و خێو کە بەهیچ شێوەیەک بوونیان نیە ، لەڕاستیدا ئەوەی بەرهەممان هێنا لەهیچ شتێکیدا پەیوەندی بەئێمەوەنیە ....
هەموو ئەو کارانەی کە بەرهەمی دەهێنین ، بەزارەکی بێ یان بەنووسراو ، بەجێمان دێڵن ، دەست دەکەن بە کارلێک لەوانی تر دوور لەئێمە بەتەواوەتی وەک ئامێرەکان ، بە دەربڕێنێکی وورد تر وەک بوکەڵەکان ، ئەم مەبەستە بەتەواوەتی ڕوون دەبێتەوە لە پەرتووکەکەمدا بەناوی “papier machine"   ( غالیلیە ٢٠٠١ ).. کە من ، کاتێک لە پەرتووکێکی نووسراوی خۆم  جیادەبمەوە واتە لەو کاتەدا کە بڵاوی دەکەمەوە بۆ خوێنەر ( بۆ زانیاری هیچ کەسێک نیە زۆرم لێبکات بۆ ئەمە ) ، لەو کاتەدا شاراوە و دیاریش دەبم لەهەمان کاتددا ، بەتەواوی وەک تارماییەک کە فێرنەبووە چۆن ژیان بەسەر بەرێ . ئەو جێ نیشانەیەی جێی دێڵم ئاماژەیە بۆ مردنم ، ئەو مردنەم کە ڕوویداوە یان ڕوودەدات لە چەند ڕۆژێکی داهاتودا ، وە لە دیوێکی تریدا ئاماژەیە بۆ هیوا کە ئەم نیشانەیە بەزیندوویی بمهێڵێتەوە . ئەمە ئارەزویەک نیە بۆ نەمری ، بەڵک و ئەمە کردەیەکی (بنیوی )، لێردا پارچەیەک کاغەز بەجێ دێڵم ، پاشان وون ئەبم و ئەمرم : ئاستەمە جارێ لەم بنیادە بێمە دەرێ ، ئائەمەیە وێنای جێگیری ژیانم .

هەموو جارێ لەدوای خۆمەوە شتێک جێدێڵم ، مەرگی خۆم دەبینم لە کردەی نووسیندا .. ئەم تاویکردنەوەیە تاکە ، ئێمە واز لەمەموو شتێک دێنین کە پەیوەستە پێمانەوە بەبێ ئەوەی بزانین دەبێ بەموڵکی کێ ، بۆ کێ دەمێنێتەوە و چۆن ؟ کەسی بۆماوە هەیە تا بەرپرسیاربێ لێیان ؟ئەم پرسیارە دەبێ ئێستا لەهەمووکات زیاتر بیکەین . ئەم پرسیارە بەردەوام سەرقاڵم دەکات .

سەردەمی تەکنەلۆجیای کلتوری ئەوەی ئێستا تیای دەژین ، گۆڕانێکی ڕیشەیی درووستکرد لەم دەقانەدا . ئەو کەسانەی کە لەو نەوەیەن کە سەر بەوانم ، بەتایبەتی ئەوانەی تەمەنیان لەهەموان هەڵکشاوترە ، ڕاهاتبوون لەسەر جۆری مێژوویی دیاری کراو : لەوانەبوو بمانتوانیایە پێشبینی بکەین کە کتێبێک ئەتوانێ بەردەوام بێ یان نا ، بەپێی تایبەتمەندێتی وخەصڵەتەکانیەوە..... ئەگەر بکرێ بۆ ساڵێک بمێنێتەوە ، دوو ساڵ ، سێ ، تەنانەت بیست و پێنج ساڵ وەک کتێبەکانی ئەفلاتون . بەڵام ئەمڕۆ ، بەهۆی پێشکەوتنی پاراستن لەلایەکەوە و ، پاشان داڕمان و داچۆڕان لەلایەکی ترەوە ، هەموو ئەمانە بنیادی بۆماوە و میکانیزمی کاتی گۆڕی ، ئەوەی پەیوەستە بە ئایدیاوە ، لێرە بەدواوە زۆر ئاستەنگە پێشبینیکردن بۆ ماوەی ژیانی نیشانە و ئایدیا بکرێت ....

لەبارەی ئەم بابەتەوە بەتایبەتی ، منیش لەم تەمەنەدا ، ئامادەیی زیاترم هەیەبۆ گریمانە دژە کان : ئەڵێم – هیوادارم باوەڕم پێبکەن – لەیەک کاتددا هەستێکی دوولایەنەم هەیە ... هەستێکم هەیە کە ، لەلایەک – بەبێ خۆ بچوککردنەوە و بە پێکەنینەوە – خوێندنەوەی کارەکانم هێشتا دەستی پێنەکردووە ، لەگەڵ بوونی چەندین خوێنەر لەئاستی باشدا ( چەند دەیەیەک لە جیهاندا ، لەوانەیە ) ، لەڕاستیدا هەلێک هەیە بۆ خوێندنەوەی من و تێکگەیشتنم دوای ماوەیەکی تر ... بەڵام ، لەلایەکی ترەوە هەست دەکەم ، کە لەدوای پانزە ڕۆژ یان مانگێک دوای مردنم ، هیچ شتێک نامێنێتەوە ... تەنیا ئەو پەرتووکانە نەبێ کە دەمێننەوە بە پارێزگاریکراوی لە گەنجینەی کتێبخانە یاساییەکاندا .... ڕاستتان پێدەڵێم ، من باوەڕم بەڕاستیە – لەیەک کاتددا پێکەوە ٠ بەم دوو گریمانەیە !

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.