رامین جەهانبەگلوو
و:عەتا جەماڵی
هیگڵ و شلینگ فه‌یله‌سووفی دوو قۆناغی ئایدیالیزمی پاش کانتن. هیگڵ یه‌کێک له نه‌زم ئهندێشترین ئایدیالیسته‌کانی پاش کانته که ههوڵددات له ده‌ق و وتاره‌کانیدا سیسته‌مێکی هه‌مه‌گیر و رێسامهندی ئیگزیستانسیالیستی له رووی لۆژیکییه‌وه دامه‌زرێنێت. ره‌نگه زیاترین ناوبانگی هیگڵ بگه‌ڕێته‌وه بۆ روانگه‌ی ئایدیالیزمی مێژوویی ئه‌و. روانگه‌یه‌ک که دواتر له‌لایه‌ن مارکسه‌وه بایه‌خی پێدرا و ئه‌نجامه‌که‌شی بووه تیۆریی کۆمۆنیزم. هیگڵ له‌کاتی مردنیدا به‌ناوبانگترین فه‌یله‌سووفی ئاڵمان بوو. روانگه‌کانی ئه‌و به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان که‌وتبووه به‌ر سه‌رنج و شاگرده‌کانیشی رێزی زۆریان لێ‌گیرا و پێشوازیی باشیان لێ‌کرا. له‌پاش مردنی، په‌یڕه‌وه‌کانی دابه‌شبوونه سه‌ر دوو لقی هیگڵییه راسته‌کان و هیگڵییه چه‌په‌کان. لقی راستی هیگڵی له ده‌لاقه‌ی ئایینناسانه و سیاسییه‌وه راڤایهکی پارێزکارانهیان (conservaitic) له به‌رهه‌مه‌کانی هیگڵ دا به‌ده‌سته‌وه. ئامانجی ئه‌وان ئاشتکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵ له‌گه‌ڵ مه‌سیحییه‌ت بوو. هیگڵییه راستگه‌راکان له‌ڕووی سیاسییه‌وه به نه‌ریتگه‌را ده‌هاتنه هه‌ژمار. لقی چه‌پی هیگڵییه‌کان، سه‌ره‌نجام به‌ره‌و روانگه‌یه‌کی جوانیناسانه راکێشران. زۆریهکلهوان له‌ڕووی سیاسییه‌وه هۆگری ئه‌ندێشه شۆڕشگێڕانه‌کان بوون. ئه‌م گرووپه له لقی چه‌پی هیگڵی که له‌ڕووی مێژووییه‌وه پڕبایه‌خن بریتییه له: لودڤیک فوێرباخ، بۆرۆ باوێر، فریدریش ئینگڵس، ماکس شتێرنێر و کارل مارکس.
ئایدیالیزمی ئاڵمان له کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م بووه هۆی بووژانه‌وه له فه‌لسه‌فه‌ی زانکۆی له بریتانیا و ئه‌مریکا. له بریتانیای مه‌زن فه‌یله‌سووفانی وه‌ک (ت.ه.گرین) و (ف.ه.برادلی) ئه‌ندێشه میتافیزیکییه‌کانی هیگڵیان وه‌رگرت، به‌ڵام هیگڵ له‌لایه‌ن دامه‌زرێنه‌رانی بزاڤی "شیکاری" وه‌ک (بێرتراند راسێڵ) و (جی.ئی.مۆر) درایه به‌ر هێرشی ره‌خنه‌گرانه. له سه‌رتاسه‌ری سه‌ده‌ی بیسته‌مدا بایه‌خدان به هیگڵ به‌هۆی په‌یوه‌ندیی ئه‌و له‌هه‌ڵ بزاڤه فه‌لسه‌فییه‌کان وه‌ک (ئیگزیستانسیالیزم) و(مارکسیزم) په‌ره‌ی سه‌ند. له فه‌ڕه‌نسا روانگه‌یه‌کی تایبه‌ت له هیگڵگهرایی له نێوان به‌ره‌یه‌ک له بیرمه‌ندان وه‌ک (ژان پۆل سارتر) و (ژاک لاکان) سه‌ریهه‌ڵدا. له‌ئاڵمان ره‌گه‌زه گرینگه‌کانی هزری هیگڵی به سه‌رنجه‌کانی قوتابخانه‌ی فڕانکفۆڕت و پێشه‌نگه‌کانی وه‌ک (ئادۆرنۆ)، (مارکۆزێ) و دواتر (هابرماس) نزیک بۆوه. فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی هیگڵ به‌شێکه له سیسته‌مێکی فه‌لسه‌فی به‌رفراوانتر که تیایدا یه‌کانگیریی نێوان ئاگاییه مرۆییه‌کان خاوه‌نی بنه‌مایه‌کی میتافیزیکییه. روانگه‌ی خودی هیگڵ له کتێبی (بنه‌ماکانی فه‌لسه‌فه‌ی ماف)دا اس له مشتومڕێی گه‌وهه‌ری له سهرنجیفهلسهفی ئه‌ودا به‌تایبه‌ت سه‌رنجی ئه‌و بۆ سروشت و سنووردارییه‌کانی مه‌عریفه‌ی مرۆڤ ده‌کات.
هیگڵ ده‌ڵێ: "ئه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌مه که له ئه‌ندێشه‌دا ده‌رده‌که‌وێت" ده‌کرێ به‌ڕوونی ئه‌و ئه‌نجامه وه‌رگری که له چه‌مکی "سه‌رده‌م"دا روانگه‌یه‌ک له بارودۆخی کلتووری مێژوویی و بگۆڕی حه‌شاره که خراوه‌ته پاڵ به‌رزترین بیچمی ده‌رک و تێگه‌یشتنی مرۆی واته فه‌لسه‌فه. له‌م رووه‌وه ده‌شێ بگوترێ که ناوه‌رۆکی زانستی فه‌لسه‌فی له ناوه‌رۆکی مێژوویی کلتووری سه‌رده‌مه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌م ناوه‌رۆکه بۆ ئاستگه‌لێکی به‌رزتر سه‌رده‌که‌وێ و ده‌بێته "ئه‌ندێشه". به‌م چه‌شنه ئامانجی هیگڵ داڕشتنی بنه‌مای وه‌ها سیسته‌مێکی فه‌لسه‌فیی هه‌مه‌گیره که بتوانێ گشت ئه‌ندێشه‌ی پێسینهکان له‌خۆگرێت و چوارچێوه‌یه‌کی واتایی به‌دی بهێنێت که له‌وێدا هه‌م رابردوو و هه‌م داهاتوو له‌ڕووی فه‌لسه‌فییه‌وه هه‌ڵگری لێتێگه‌یشتن بن. ئامانجێکی له‌م چه‌شنه خۆی پێویستی به ئاماده‌کاری و لێخوردبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌واو له واقعییه‌ت هه‌یه. به‌م پێیه هیگڵ باوه‌ڕی وایه که ته‌وه‌ری فه‌لسه‌فه به گشتی واقعییه‌ته. ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه که هه‌موو شته واقعییه‌کان له جیهاندا له‌کۆتایی و له‌وپه‌ڕی خۆیاندا یه‌ک شتن. به‌بۆچوونی ئه‌و له بنه‌ڕه‌تدا (بوون) سۆژه‌یه و ئه‌ندێشه و زات یه‌ک شتن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێمه پێمان وانه‌بێت. ئه‌م گوته‌یه یارمه‌تیی سه‌لمێنرانی تیۆرییه‌که‌ی هیگڵ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌موو شت جیاوازن له‌گه‌ڵ یه‌کدی و له‌کۆتاییدا هه‌ر یه‌ک شتیشن، ده‌دات. له‌م رووه‌وه ئه‌ندێشه واقعییه‌ت له‌خۆ ده‌گرێت چونکه خودی دڵ و رۆح واقعییه‌ته و رۆح جیهان وه‌ک بنه‌مایه‌کی زه‌ینی ده‌بات به‌ڕێوه. به‌م پێیه واقعییه‌ت یان پرۆسه‌ی گۆڕانی گشتیی هه‌ر شتێک ره‌ها یان رۆحی ره‌هایه.
ره‌ها ئاوه‌زی و واقعییه، هه‌ر له‌م رووه‌وه هیگڵ ده‌ڵێ: "هه‌رچی ئاوه‌زییه واقعییه و هه‌رچێکیش واقعییه ئاوه‌زییه." ئه‌م بۆچوونه رێنوێنیمان ده‌کات به‌ره‌و شاکاره‌که‌ی هیگڵ واته دیارده‌ناسیی سۆژه. ئه‌وه روونه که هیگڵ "دیارده‌ناسی" به پڕۆڤه‌یه‌ک له فه‌لسه‌فه‌دا و جۆرێک راهێنانی خوێنه‌ر له ده‌لاقه‌ی هزری فه‌لسه‌فییه‌وه ده‌زانێت. له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌کرێ فۆڕمه‌که‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ فۆرمی "چیرۆکێکی فێرکاری" که کاراکته‌ره سه‌ره‌کییه‌که‌ی زه‌ینی و گریمانه‌ییه و خاوه‌نی هه‌ند هێک "بیچمی ئاگایی" روو له کامڵبوونه، هه‌ڵسه‌نگێنرێت. "دیارده‌ناسی" به مانای ناسکردنی دیارده‌یه. "دیارده" له زاراوه‌ی فه‌لسه‌فیدا به‌مانای شتێکه که زه‌ین یان هه‌ست راسته‌وخۆ له‌وه‌وه ئاراسته ده‌گرێت. له‌م ووهوه دیارده‌ناسی توێژنه‌وه‌ی پرۆسه یان شێوازێکه که له‌وێدا ئۆبژه یان شته‌کان لێمان ده‌رده‌که‌ون، که‌واته دیارده‌ناسیی سۆژه توێژینه‌وه‌ی پرۆسه‌یه‌که که له‌وێدا سۆژه(زه‌ین) خۆمان پێ نیشان ده‌دات، به‌ڵام کاتێ له‌وه ده‌کۆڵینه‌وه که چلۆن سۆژه بۆ ئێمه ده‌رده‌که‌وێ له‌ڕاستیدا توێژینه‌وه‌ی ئه‌وه ده‌کرێت که سۆژه چلۆن له‌خۆی ده‌رده‌که‌وێت.
به‌م پێیه دیارده‌ناسی هیگڵ بیچمگهلێکی جۆراوجۆری ئاگایی له‌به‌رچاو ده‌گرێت و ئه‌گه‌ر له ناوه‌وه سه‌یر بکرێت نیشان ده‌دا که چلۆن بیچمه‌کانی ئاگایی وه‌ک پێویست به شێوه‌ی بیچ،ه دیارده‌ناسانه و مێژووییه‌کان گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت. هیگڵ گه‌ڵاڵه‌که‌ی خۆی به "پێشکه‌ش و ئاشکراکردنی مه‌عریفه (ناس) وه‌ک دیارده‌یه‌ک "داده‌نێت. به‌ڵام ته‌نیا سه‌رنجی گونجاو بۆ مه‌عریفه خوێندنه‌وه و تاقیکردنه‌وه‌ی ئاگایی له ده‌روونه‌وه و به شێویه‌که که ئاگایی به‌ڕووی خۆیدا ده‌ده‌که‌وێ. دیارده‌ناسیی مێژوو درێژه‌ده‌ری پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و راهێنانی خودئاگاییه هه‌تا ئاستی رانست. هه‌ر بیچمیکی ئاگایی له ده‌رکه‌وتنی خۆی له ئاستێکی خوارتر له مه‌عریفه‌ی په‌تیدا ده‌مانباته سه‌ر رێیه‌ک که هیگڵ به "نه‌رێی زه‌رووری" ناوی ده‌بات. "نه‌رێی زه‌رووری" ته‌نیا گومانگهراییهکیscepticism به‌تاڵ نییه به‌ڵکوو شتێکی پۆزێتیڤه که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه که یه‌ک بیچمی ئاگایی به‌س نییه و ئه‌مه خۆی یچمێکی نوێیه له ئاگایی. به‌م پیه ناچارده‌بین له بیچمێکی ئاگاییه‌وه به‌ره‌و بیچمێکی تر و له گه‌ڕانێکی بێکۆتاوه به مه‌به‌ستی ناسینی حه‌قیقه‌ت و یان حه‌قیقه‌تی مه‌عریفه له جوڵه‌دا بین.
به‌م شێوه‌یه دیارده‌ناسی وڵامێکه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م پرسیاره‌دا که بۆچی مێژووی جیهان شتێک نییه جگه له پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ی ئاگایی له ئه‌ندێشه‌ی ئازادی‌دا ؟ هیگڵ به‌م جۆره وڵام ده‌داته‌وه: دیردهناسی ده‌رخستنی ئه‌گه‌ری ناسینی کرده‌کیی ئه‌و شته‌یه که حه‌قیقه‌ت، به‌ڵآم ئه‌گه‌ر ئامانجی پرۆسه مه‌عریفه‌ی حهقهقی یان ره‌هایه ئێمه چلۆن ده‌زانین که پێیگه‌یشتووین؟ به‌پێی بۆچوونی هیگڵ کۆتایی له خاڵێکدایه که بابه‌ته له‌خۆده‌گرێت که دینـامیک بوون و به‌ره‌وپێش چوون به‌رهه‌می دوانه دژبه‌ره‌کانه به‌شێوه‌ی سوننه‌تی له‌چوارچێوه‌ی گوتهزاگهلێکی وه‌ک ( تێز، ئانتی تێز و سه‌نتێز)دا شیکراوه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌رچی پێده‌چێ ئه‌م واژانه بۆ تێگه‌یشتن له لۆژیکی دیالکتیکیی هیگڵ سوودبه‌خش بن به‌ڵام هیگڵ خۆی له به‌کاربردنی ئه‌و زاراوانه خۆده‌بوێرێت. ئه‌و له کتێبی دیارده‌ناسیدا کار له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قۆناغه جۆراوجۆره‌کانی لۆژیک، له ساده‌ترین ئاستی ئاگاییه‌وه و لهخودئاگاییهوه تا زانستی ره‌ها، ده‌کات. هیگڵ له ساده‌ترین و سهرهتاییرین بیچمی ئاگاییه‌وه که خۆی به "مسۆگه‌ری و دڵنیایی له ئاستی ئه‌زموونی هه‌ستی" ناوی ده‌هێنێت، ده‌ستپێده‌کات. مسۆگه‌ریی هه‌ستی (قطعیت حسی) به ئاسانی ئه‌و زانیارییانه وه‌رده‌گرێت که به‌رهه‌می ئه‌زموونه هه‌سته‌کییه‌کانی ئێمه‌یه. له‌ڕاستیدا ناسکردنی شتێکی تایبه‌ته که ده‌که‌وێته به‌ر هه‌ستی ئێمه. مسۆگه‌ریی هه‌ستی ته‌نیا له‌و شته‌ی له‌به‌ر هه‌ته‌ری چاوی ئه‌ودایه ئاگایه و دڵنیاییه له "ئه‌مه" یان "لێره" و "ئێستا"، به‌ڵام مه‌عریفه‌ی مسۆگه‌ریی هه‌ستی چلۆن ده‌شێ به‌یان بکرێت؟ هیگڵ ده‌ڵێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناکرێ له‌ڕێگه‌ی زمانه‌وه شیبکرێته‌وه، چونکه مسۆگه‌ریی هه‌ستی، ناسکردنی تایبه‌تیه‌کانه، له‌حاڵێکدا زمان هه‌میشه سه‌روکاری له‌گه‌ڵ شتێکی گشتیتردایه. به‌م پێیه مسۆگه‌ریی هه‌ستی که بیچمی سه‌ره‌تایی ئاگاییه تێده‌په‌ڕێ و ده‌گه‌ینه جۆرێکی نوێ له ئاگایی.
له قۆناغی تێگه‌یشتندا ئاگایی ده‌بێته هۆی روونبوونهوی ئۆبژه‌کان به‌پێی تایبه‌تمه‌ندییه گشتیه‌کانیان، به‌ڵام ئه‌م یاسایانه هه‌مان یاساکانی نیۆتۆنن له فیزیکدا و هه‌مان روانگه بۆ جیهانیش به‌کارده‌هێنن. به‌م شێوه‌یه چه‌مکه بهکارهووهکانی ناو ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌ندێ خاڵی وه‌ک (وزه) یان (کێش کردنن) که له واقعدا بوونیان نییه، به‌ڵکوو هه‌ندێ پێکهاته‌ن که مێشکی ئێمه به‌دیهێناون و ئاگایی هه‌وڵده‌دات بیانکاته شتی ده‌رکپێکراو و بیانکاته به‌شێک له به‌رهه‌مه‌کانی خۆی. ئاگایی خۆی ده‌کاته ئامانج ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه که ئاگایی گه‌یشتۆته قۆناغی خودئاگایی. خودئاگایی ناتوانێ له حاڵه‌تی دابڕاویدا بوونی هه‌بێت. ئه‌گه‌ر خودئاگایی ده‌یه‌وێ وێنایه‌کی راسته‌قینه له‌خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه پێویستیی به خودئاگاییه‌کی تر ده‌بێت.
رێگه‌چاره‌ی هیگڵ ئه‌وه‌یه که عه‌ینییه‌تی خودئاگایی خودئاگاییه‌کی تر دروست ده‌کات، که‌واته ئێمه له‌م قۆناغه‌دا دوو خودئاگاییمان ده‌بێت و ئه‌مانه هه‌ردووکیان پێویستییان به ناسینه‌وه‌ی یه‌کدی هه‌یه، چونکه ده‌بێ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن و بوونایه‌تی یه‌کتری گه‌ره‌نتی بکه‌ن. پێویستیی ناسینه‌وه شتێکی دوولایه‌نه‌یه. په‌یوه‌ندییه یه‌که‌مین و سه‌ره‌تاییه‌کانی نێوان ئه‌م دوانه ئاشتییانه نییه، به‌ڵکوو پڕکێشه‌یه، به‌ڵام یه‌کیان ئه‌ویتر له‌ناو نابات، چونکه لایه‌نی سه‌رکه‌وتوو ده‌زانێ هه‌بوونی لایه‌نه‌که‌ی تر بۆ ئه‌و شتێکی پێویست و حه‌یاتییه. له‌م رووه‌وه دۆخێک وه‌ک دۆخی خوداکان به‌دیدێت. راست هه‌ر له‌م قۆناغه‌دایه که دیارده‌ناسی، مێژوویی ده‌بێته‌وه. باسی خوداکان و به‌نده به باسی سه‌باره‌ت به فه‌لسه‌فه‌ی ره‌واقی درێژه ده‌درێت. فه‌لسه‌فه‌ی رهاقی که‌له‌به‌ری نێوان خوداکان و به‌نده پڕده‌کاته‌وه. فه‌لسه‌فه‌ی ره‌واقی له ئیمپڕاتۆریی رۆمدا، کۆیله‌یه‌ک (ئیپیکتۆس) و ئیمپڕاتۆرێک (مارکۆس ئرلیۆس)ی ده‌گرته‌وه. گه‌وهه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی ره‌واقی له ئازادیی زه‌ینیدایه. به‌تاڵه له هه‌رچه‌شنه ناوه‌رۆکێکی زه‌رووری و پێشتر دابین‌کراو. له‌پاش ئهمروانگهیه گومانگه‌رایی سه‌ریهه‌ڵدا و له گومانگهراییهوه ده‌گه‌ینه قۆناغێک که هیگڵ به "ئاگایی بێبه‌خت" ناودێری ده‌کات. ئه‌م یه‌که‌یان بیچمێکه له ئاگایی که له سه‌رده‌می مه‌سیحییه‌تی کیسهدهکانی ناوه‌ڕاستیدا بیچم ده‌گرێت.
ئه‌وه‌ی ئاگایی بێبه‌خت ناتوانێ پێی بگات ئه‌مه‌یه که ئه‌و فاکته‌ره خوداوهندییانهی ئه‌و ده‌یپه‌رستێ لهڕاستیداون فاکته‌ر و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خودی ئه‌ون. هیگڵ له‌م بڕگه‌یه‌وه گشت مێژووی مرۆڤایه‌تی به پرۆسه‌ی گۆڕانی رۆح یان زه‌ین Geist ده‌زانێ و سه‌رده‌مه مێژووییه‌کان به بریتی له یۆنانی کۆن، ئیمپڕاۆریی رۆم و چاخی رۆشنگه‌ری و شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا دێنێته هه‌ژمار. هیگڵ "ئازادیی په‌تی"ی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا به‌م شێوه‌یه وێنا ده‌کات که به‌ناچار به‌لای دژی خۆی واته تۆقاندن و نائارامیدا شکاوه‌ته‌وه. گۆڕانێکی سیاسی تر لر کتێبی دیارده‌ناسیدا نه‌خراوه‌ته به‌رباس. به‌رله‌مه گوتمان به‌بۆچوونی هیگڵ پێشکه‌وتنی ئاگایی له ئازادی له‌ڕاستیدا پێشڤه‌چوونی زه‌ینه به‌ره‌و مهعریفرهی ره‌ها، چونکه باوه‌ڕی وایه ئازادی به‌مانای ئازادبوونی ئێمه بۆ ئه‌نجامی هه‌ر کارێک که حه‌زمان لێبێت نییه، به‌ڵکوو دارابوونی زه‌ینێکی ئازاده. ئاوه‌ز رێگیه سه‌ره‌کی په‌یوه‌ندی به زه‌ینه و ئاوه‌ز له زاتی خۆیدا شتێکی گشتییه. واقعییه‌ت به‌هۆی زه‌ینه‌وه دروست ده‌کرێت هه‌روه‌ک زه‌ین که به‌هۆی واقعییه‌ته‌وه بیچم ده‌گرێت و مه‌عریفه‌ی ره‌ها کاتێ به‌رهه‌مدێت که زه‌ین بگات به‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی ده‌یه‌وێ بیناسێ خودی ئه‌وه. به‌م پێیه مێژووی جیهان شتێک نییه جگه له پێشکه‌وتنی ئاگایی له ئازادی.
فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی هیگڵ روانینێکی تایبه‌ته که له‌وێدا تیۆریی لیبرالیی کلاسیک خۆی له ده‌لاقه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانییه‌وه ئاشکرا ده‌کات. به‌ر له‌مه گوتمان که به‌بۆچوونی هیگڵ کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی ده‌وڵه‌تێکه که وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی ده‌ره‌کی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دریت. یه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین به ئاماژه‌کانی ئه‌و له په‌ره‌گرافی 258دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که به‌گوته‌ی ئهوئهگهر ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی لێک بهاڵێن، به‌رژه‌وه‌ندیی تاکه‌کانیش ده‌بنه دوائامانج. به‌بۆچوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ت ته‌نیا ئامرازی رازیکردنی تاک به‌شێوه‌ی تایبه‌تی نییه به‌ڵکوو کریستاڵیزهی عه‌ینی گشتێکه که چاره‌نووسی مرۆیی به‌یان ده‌کات.
ده‌وڵه‌ت نیشانده‌ری عه‌ینییه‌تی به ئه‌نجام گه‌یشتووی ئاوه‌زی مرۆڤه. هه‌م له روانگه‌ی هیگڵه‌وه و هه‌م لیبرالیزمی کلاسیکه‌وه هه‌بوونی ده‌وڵه‌ت شتێکی پێویسته بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئازادیی مرۆیی، به‌ڵام هه‌رکام له‌مانه بۆچوونێکی ته‌واو جیاوازیان له سه‌ر ئازادی هه‌یه. به‌بۆچوونی هیگڵ ئازادییه‌ک که لیبرالیزم به مه‌به‌ستی پاراستن و په‌ره‌پێدان به شوێنیه‌وه‌یه‌تی ته‌نیا ئازادیی ئیختیار و ئازادیی ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێکه که تاک حه‌زی لێیه‌تی، به‌ڵام به‌ڵام به‌بۆچوونی هیگڵ ئازادی ئه‌مه نییه. ئیراده‌ی به‌ڕاستی ئازاد ئیراده‌یه‌کی ئاوه‌زمه‌نده و ده‌بێ روخسارهیهکی گشتیی هه‌بێت. هیگڵ، لیبرالیزم به‌هۆی تێڕوانیی بۆ ده‌وڵه‌ت وه‌ک ته‌نیا که‌ره‌سته‌یه‌ک بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانی ئازادیی تاکی یان تایبه‌تیی تاکه‌کان، ده‌داته به‌ر ره‌خنه.
به‌ڕای ئه‌و ده‌وڵه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ک که‌ره‌سته نییه به‌ڵکوو له خۆیدا ئامانجه. ده‌وڵه‌ت شوێنی به ئه‌نجام گه‌یشتنی ئازادیی ئاوه‌زمه‌ندانه‌ی مرۆڤه. ده‌وڵه‌ت راستییه‌که که له‌وێدا تاک خاوه‌نی ئازادیی خۆیه‌تی. له‌وێدا یترادهی گشتی ده‌گاته ئه‌نجام ، به‌شێوه‌یه‌ک که ده‌بینین روانینی ئاوه‌زمه‌ندانه‌ی هیگڵ به‌ڕادی پێویست مه‌ودایه‌کی له‌گه‌ڵ روانینی تاکخوازانهی لیبرالیزمی ره‌سمیدا. به‌ڵام به‌بۆچوونی ئه‌و ده‌وڵه‌تی میانه‌ڕه‌و ده‌وڵه‌تێکی به‌هێز و تۆکمه‌یه، چونکه تێرکردنی ئازادیی زه‌ینی به‌ڕه‌وا دهزامێ و خۆی وه‌ک پێش مه‌رجێک نیشان ده‌دات له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئامانجی شارۆمه‌نداندا. هیگڵ بایه‌خێکی زۆر بۆ یه‌کانگیرکردنی ئیراده‌ی زه‌ینی و ئیراده‌ی ئاوه‌زی داده‌نێت. زۆرینه‌ی ئه‌و شتانه‌ی هیگڵ سه‌باره‌ت به یاسا و ئۆرگانیزمی ده‌روونیی ده‌وڵه‌ت باسیان لێوه ده‌کات به مه‌به‌ستی روونکردنه‌وه‌ی بابه‌تی یه‌کگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و شارۆمه‌ندان له‌گه‌ڵ ئامانجه گشتییه‌کانی ده‌وڵه‌تدا گهڵالي كراون.
هیگڵ دژی ناوه‌ندگه‌رایی ئیدارییه. ئه‌و له کتێبی (یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئاڵمان)دا ره‌خنه له "ماشێنی ده‌وڵه‌تی" ده‌گرێت و لێره‌دا له تۆکڤیڵ نزیک ده‌بێته‌وه. ئه‌و له کتێبی بنه‌ماکانی فه‌لسه‌فه‌ی ماف‌دا ئه‌م ره‌خنه‌یه له ناوه‌ندگه‌رایی دووپات ده‌کاته‌وه و به‌جێی ئه‌و کۆمپانیاکان و ئه‌نجومه‌نه‌کان به شیاوی ده‌سه‌ڵات ده‌زانی. کۆمپانیاکان و ئه‌نجومه‌نه ناوچه‌ییه‌کان ده‌ورێکی سه‌ره‌کی ده‌گێڕن له رێگرتن له گۆڕانی تاکه‌کان بۆ پاژگه‌لێکی پرش و بڵاو. به‌بۆچوونی هیگڵ جودی به‌ئه‌نجام گهیشتوویی تاکی بابه‌تێکی گرینگه به‌ڵام ماناکه‌ی به‌م شێوه‌یه نییه که تاکه‌کان گه‌وهه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان نه‌ک وه‌ک تاک به‌ڵکوو وه‌ک ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵێک ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن. ئه‌م راڤه‌یه هیگڵ ده‌کێشێته ناو که‌ناڵێکی بان تاکییهوهیه. به‌م شێوه‌یه هیگڵ رێگه‌یه‌کی تر جگه له هگرییهکان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیخوازی ده‌خاته به‌رده‌ست. ئه‌و چه‌مکێکی وه‌ک به‌خته‌وه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی که زۆر مه‌زنتره له ئاسایشی ته‌نیا ژیان و خاوه‌ندارێتی، پێشنیار ده‌کات. دوائامانج له ده‌وڵه‌تی هیگڵدا ئازادیی ئاوه‌زمه‌ندانه یان ئیراده‌ی گشتییه که هاوپه‌یوه‌نده له‌گه‌ڵ گشتی بوونی دیارده‌ناسانه‌ی مرۆڤدا.