سه‌روه‌ر پێنجوێنی
(والسماء بنیناها بأید وإنا لموسعون) (الذاریات: 47). گوایه ئه‌م ده‌قه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و بیرۆكه زانستیه كه گه‌ردون به‌رده‌وام له فراوانبوندایه به لێك دوركه‌وتنه‌وه‌ی مادده‌كه‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی شێوه گشتیه‌كه‌ی له ده‌ست بدات(1). ڕاسته وشه‌ی (موسع) به‌واتای (فراوانكه‌ر) هاتوه، به‌ڵام زۆرتر ئه‌و وشه‌یه به‌واتای (به‌توانا) دێت، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و ده‌قه به‌م واتایه به‌كاری هێناوه، هه‌ر ئه‌م واتایه‌ش له‌گه‌ڵ چه‌مكی هێز (الأید) دا یه‌ك ده‌گرێته‌وه له ده‌قه‌كه‌دا و دوپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌وه، خه‌ڵكیش تا ئێسته به‌م شێوه‌یه له ده‌قه‌كه تێگه‌شتون.
ئه‌گه‌ر وشه‌ی (موسع) به‌واتای (فراوانكه‌ر) یش بێت؛ ئه‌وا واتای ده‌قه‌كه ته‌نها ئه‌وه‌یه كه (خوا به فراوانی ئاسمانی دروست كردوه). فراوانیی ئاسمان سه‌رنجی مرۆڤی زۆر ڕاكێشاوه و سه‌رنجێكی كۆنی مرۆڤه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌سته‌واژه‌كه به شێوه‌ی (وانا لموسِّعون) بوایه؛ ئه‌و كاته دیاره كه (موسِّع) ته‌نها به واتای (فراوانكه‌ر) هاتوه، ئه‌وكاته ده‌شمانتوانی بڵێین ده‌قه‌كه ئاماژه‌یه بۆ بیرۆكه زانستیه‌كه.. به‌ڵام ئاشكرایه كه ده‌سته‌واژه‌كه به‌و شێوه نیه، به‌ڵكو له كۆی (14) خوێنه‌ری قورئان هیچیان وشه‌كه‌یان به (مُوسِّع) نه‌خوێندوه‌ته‌وه، به‌ڵكو له خوێندنه‌وه (شاذّ) هكانیشدا شتی وا نیه(2)..
ئینجا له‌نێوان (موسِّع) و (موسِع) دا به واتای فراوانكه‌ر، جیاوازییه‌ك هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه (موسِع)، كه له داڕشته‌ی (إفعال) ه، واتای فراوانكردنی یه‌كسه‌ریی تێدایه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و وشه‌یه‌ی كه له ده‌قه‌كه‌دا هاتوه ئه‌گه‌ر به واتای (فراوانكه‌ر) یش بێت؛ ئه‌وا ته‌نها واتاكه ئه‌وه‌یه (خوا كه ئاسمانی دروست كردوه؛ به فراوانی دروستی كردوه). به‌ڵام (موسِّع)، كه له داڕشته‌ی (تفعیل) ه، واتای فراوانكردنی به‌ره‌به‌ره‌ی تێدایه، ئاشكراشه كه ته‌نها ئه‌م واتایه له‌گه‌ڵ بیرۆكه زانستیه‌كه‌دا یه‌ك ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام ده‌قه‌كه وشه‌ی (موسِّع) ی تێدا نیه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ئه‌وه ئاشكراتره كه وشه‌ی (موسِع) به واتای (به‌توانا) یه، به‌م واتایه له جێگه‌ی تریشدا به‌كارهاتوه: (ومتعوهن، علی الموسع قدره وعلی المقتر قدره) (البقرة: 236) كه لێره‌دا مه‌به‌ست به‌توانایه له‌لایه‌نی داراییه‌وه. وشه‌كه‌ش له (الوُسْع) ه‌وه هاتوه به واتای (توانا): (لا یكلف الله نفسا إلا وسعها) (البقرة: 286)(3).
ته‌فسیره‌كانیش زۆربه‌یان ده‌سته‌واژه‌ی (موسعون) یان به (قادرون) یان (ذوو سَعة) یان (مطیقون) لێك داوه‌ته‌وه كه هه‌رسێكیان (قادر ـ ذو سعة ـ مطیق) یانی (به‌توانا) یان (توانادار)، كه له بنه‌ڕه‌تدا لێكدانه‌وه‌ی (ئیبن عه‌بباس) ـه به‌تایبه‌تی به ده‌سته‌واژه‌ی (قادرون) كه (ته‌فسیری جه‌لاله‌ین) یش ته‌نها ئه‌م ده‌سته‌واژه و لێكدانه‌وه‌ی هێناوه، ده‌سته‌واژه‌ی (مطیقون) یش له حه‌سه‌نی بهصڕهییهوه هاتوه. كه‌مێكیشیان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه كه ڕه‌نگه مه‌به‌ستی ئه‌وه بێت كه (خوا ئاسمانی به فراوانی دروست كردوه) ئه‌مه‌ش واته ئاسمان بۆ خۆی فراوانه و ئه‌و مانایه نابه‌خشێت كه به‌ره‌به‌ره و به‌رده‌وام فراوان ده‌كرێت..
ئه‌مه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا لێكدانه‌وه‌ی (ئیبن زه‌ید) ه و (ئیبن كه‌ثیر) یش ئه‌مه‌ی په‌سه‌ند كردوه. هه‌ندێك لێكدانه‌وه‌ی تریش هه‌ن: ئه‌وه‌ش دراوه‌ته پاڵ (ئیبن عه‌بباس) كه ده‌قه‌که مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه (خوا ڕزق و ڕۆزیی خه‌ڵك فراوان ده‌كات)، هه‌روه‌ها له (حه‌سه‌نی به‌صڕه‌یی) ـه‌وه ئه‌وه‌ش هاتوه كه ده‌قه‌که مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه (خوا ڕزق و ڕۆزیی خه‌ڵك فراوان ده‌كات به باران). له (ضه‌ححاك) یشه‌وه ئه‌وه هاتوه كه ده‌قه‌که مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه (خوا ده‌وڵه‌مه‌ندتان ده‌كات و ئیحتیاجیتان ناهێڵێت). هه‌ندێكیش وا ده‌قه‌كه‌یان لێك داوه‌ته‌وه كه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه (خوا نێوانی ئاسمان و زه‌ویی فراوان كردوه و بۆشاییه‌كی له‌و نێوانه‌دا دروست كردوه). به‌ڵام ـ وه‌كو وتم ـ زۆربه‌ی موفه‌سسیره‌كان لێكدانه‌وه‌ی یه‌كه‌میان په‌سه‌ند كردوه واته ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه خوا توانای ته‌واوه‌تیی خوڵقاندنی ئاسمانی هه‌یه و ئه‌وه‌ی لێ عاسێ نابێت(4).
ئه‌مه هه‌موی جگه له‌وه‌ی ئه‌و بیرۆكه زانستیه نه له ڕابردودا وه‌كو واتای ده‌قه‌كه به هزر و بیری كه‌سدا هاتوه، نه ئێسته‌ش دواندنی مرۆڤ به به‌كارهێنانی ئه‌و بیرۆكه‌یه هیچ كاریگه‌رییه‌كی هه‌یه، چونكه فراوانبونی گه‌ردون دیارده‌یه‌ك نیه كه ئێمه بینیبێتمان و كاری تێكردبین تا به‌كارهێنانی له گوتار و دواندندا كاریگه‌رییه‌كی سایكۆلۆجیایی و ویژدانیی هه‌بێت.. زانا گهردونناسهكانیش به لێكدانه‌وه‌ی شه‌به‌نگی ئه‌و تیشكه‌ی له قوڵایی گه‌ردونه‌وه ده‌گاته تێلیسكۆپه ڕادیۆییه‌كان بیرۆكه‌كه‌یان بۆ سه‌لماوه. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر قورئان له‌م سه‌رده‌مه‌شدا بهاتایه؛ چاوه‌ڕێ ناكرێت بیرۆكه‌ی له‌و شێوه‌یه بۆ دواندنی هه‌مو خه‌ڵكان بخاته گه‌ڕ.
هه‌ڵه‌ی بناغهییش له لێكدانه‌وه زانستیه‌كه‌دا ئه‌وه‌یه وشه‌ی (السما‌ء) ی به هه‌مو سیسته‌مه گهردونیهكه لێك داوه‌ته‌وه، له كاتێكدا (ئاسمان) له قورئاندا ته‌نها ئه‌و بۆشاییه ئاسمانیه ده‌گرێته‌وه كه لێمانه‌وه دیاره و وه‌كو گومه‌زێك به‌سه‌ر زه‌ویه‌وه ده‌یبینین.. ئه‌مه كلیلی دۆزینه‌وه‌ی واتای ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و ده‌قه قورئانیانهیه.. له قورئاندا ئاسمان به‌سه‌ر زه‌ویه‌وه‌یه و جیاوازه له زه‌وی، به‌ڵام سیسته‌مه گهردونیهكه له هه‌مو لایه‌كه‌وه زه‌ویی له خۆگرتوه و زه‌وییش به‌شێکه له‌و سیسته‌مه گه‌ردونیه به‌ڵام قورئان هه‌میشه (زه‌وی) له (ئاسمان) جیا ده‌کاته‌وه.
هه‌ر كاتێك قورئان مه‌به‌ستی بوبێت باسی هه‌مو بونه‌وه‌ر بكات؛ ده‌ڵێت (ئاسمان و زه‌وی) یان (ئاسمانه‌كان و زه‌وی)، به‌ڵام له‌م ده‌قه‌دا ده‌بینین ته‌نها ده‌ڵێت (ئاسمان)، كه‌واته مه‌به‌ستی هه‌مو بونه‌وه‌ر نیه.. خۆ زه‌وییش به‌شێكه له‌و گه‌ردونه‌ی كه ده‌كشێت و فراوان ده‌بێت، زه‌وییش وه‌کو ته‌نه ئاسمانیه‌کانی تر له سه‌نته‌ری ته‌قینه‌وه گه‌وره‌که دور ده‌که‌وێته‌وه.. ئیتر بۆچی ناوی زه‌وی نابات له‌م ده‌قه‌دا؟! ئه‌گه‌ر قورئان مه‌به‌ستی بیرۆكه زانستیه‌كه (فروانبونی به‌رده‌وامی گه‌ردون) بێت؛ بۆچی ناڵێت (السما‌ء والأرض) تا بزانرێت که مه‌به‌ستی هه‌مو بونه‌وه‌ره؟! که‌واته ناکرێت مه‌به‌ستی شتێک بێت که هه‌مو بونه‌وه‌ر بگرێته‌وه، بۆیه ناکرێت مه‌به‌ستی فراوانبونی به‌ره‌به‌ری گه‌ردون بێت..
ـــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه و په‌راوێز:
(1) الشريف، د. عدنان، من علم الفلك القرآني. دار العلم للملايين، بيروت. ص‌ص. 32 ـ 35.
حنفي أحمد، التفسير العلمي للآيات الكونية في القرآ‌ن. دار المعارف، مصر. ص‌ص. 257، 300.
الفندي، د. محمد جمال الدين، الله والكون. الهيئة المصرية العامة للكتاب، 1976. ص‌ص. 27 ـ 274.
أحمد أمين، التكامل في الإسلام. مطبعة النعمان ـــ النجف، 1974.جـ. 3، ص‌ص. 65 ـ 70.
عامر تحسين، حقائق القرآ‌ن والعلم الحديث. مطبعة الزهراء، الموصل، 1986. ص‌ص. 74 ـ 76.
حوى، سعيد، الأساس في التفسير. دار السلام، القاهرة، الطبعة الثانية، 1989.جـ. 10، ص‌ص. 5522، 5529.
الدباغ، هاشم، آيات الله في الآفاق والأنفس. الطبعة الرابعة، 1991. ص‌ص. 34، 35.
المدرس، علا‌ء الدين، الظاهرة القرآنية والعقل ـ دراسة مقارنة للكتب المقدسة. مطبعة العاني ـ بغداد، الطبعة الاولى، 1986. ص‌ص. 228، 229.
المؤمن، عبد الأمير، ملامح الكون في القرآ‌ن الكريم والسنة الشريفة. مجلة (التوحيد)، العدد (66)، تموز ـــ آب 1993. ص. 150.
(2) الدمياطي، إتحاف فضلاء البشر في القراءات الأربعة عشر. المطبعة الميمنية ـ القاهرة، 1317هـ.. ص. 247.
ابن خالويه، مختصر في شواذ القرآ‌ن ـ من كتاب البديع. عني بنشره: ج. برجشتراسر. دار الهجرة. ص. 10.
(3) الفيروزآبادي، القاموس المحيط. تحقيق: مكتب تحقيق التراث في مؤسسة الرسالة، بيروت، الطبعة السادسة، 1998.ص. 771.
ابن منظور، لسان العرب. دار إحياء التراث العربي، بيروت، الطبعة الأولى، 1988.جـ. 15، ص. 298.
الزمخشري، أساس البلاغة. دار ومطابع الشعب، القاهرة، 1960.ص‌ص. 1019، 1020.
أنيس، د. إبراهيم (وآخرين)، المعجم الوسيط. دار الأمواج، بيروت، الطبعة الثانية، 1990. ص‌ص. 1031، 1032.
الرازي، مختار الصحاح. دار الكتاب العربي، بيروت. ص. 721.
(4) ده‌رباره‌ی ئه‌و لێكدانه‌وه جیاوازانه، بۆ نمونه، بڕوانه:
الطبري، جامع البيان عن تأويل آي القرآ‌ن. تحقيق: د. عبد الله بن عبد المحسن التركي. دار هجر للطباعة والنشر والتوزيع والإعلان. الطبعة الأولى، 2001. جـ. 21، ص. 546.
الثعلبي، الكشف والبيان عن تفسير القرآ‌ن. تحقيق: ابن عاشور. مراجعة وتدقيق: نظير الساعدي. دار إحياء التراث العربي، بيروت. الطبعة الأولى، 2002. جـ. 9، ص. 119.
البغوي، معالم التنزيل في تفسير القرآ‌ن. حققه وخرج أحاديثه: محمد عبد الله النمر، عثمان جمعة ضميرية، سليمان مسلم الحرش. دار طيبة للنشر والتوزيع، الطبعة الرابعة، 1997. جـ. 7، ص. 379.
ابن عطية، المحرر الوجيز في تفسير الكتاب العزيز. تحقيق: عبد السلام عبد الشافي محمد. دار الكتب العلمية، بيروت. الطبعة الأولى، 1422 هـ. جـ. 5، ص. 181.
القرطبي، الجامع لأحكام القرآ‌ن. تحقيق: هشام سمير البخاري. دار عالم الكتب، الرياض. 2003. جـ. 17، ص. 52.
ابن كثير، تفسير القرآ‌ن العظيم. تحقيق: محمد حسين شمس الدين. دار الكتب العلمية، بيروت. الطبعة الأولى، 1419 هـ. جـ. 7، ص. 395.
الزمخشري، الكشاف عن حقائق التنزيل وعيون الأقاويل في وجوه التأويل. تحقيق: عبد الرزاق المهدي. دار إحياء التراث العربي، بيروت. جـ. 4، ص. 407.
البيضاوي، تفسير البيضاوي (بحاشية شيخزاده). إستنبول، 1991.جـ. 4، ص. 302.
المحلي ـ السيوطي، تفسير الجلالين. دار الحديث، القاهرة. الطبعة الأولى. ص. 695.
الشوكاني، فتح القدير. دار ابن كثير، دار الكلم الطيب ـ دمشق، بيروت. الطبعة الأولى، 1414 هـ. جـ. 5، ص. 109.
الآلوسي، روح المعاني في تفسير القرآ‌ن العظيم والسبع المثاني. تحقيق: علي عبد الباري عطية. دار الكتب العلمية، بيروت. الطبعة الأولى، 1415 هـ. جـ. 14، ص. 18