زریان ئه‌حمه‌د
مێژوویی ئایدۆلوژیا گه‌وره و گه‌ردونییه‌كان له كایه‌ی پراكتیكدا ئه‌وه‌نده‌ی مێژووی، ئه‌شكه‌نجه‌دان و قه‌تڵ و عامن ئه‌وه‌نده مێژووی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه وه‌همییانه نین.
ته‌به‌ری باس له‌وه ده‌كات ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌بوموسلیمی خۆراسانی له مه‌شریقدا له سێداره‌ی داون ده‌گاته شه‌ش سه‌د هه‌زار پیاو ژن و مێر منداڵ، ئیمام ئیبراهیمی ڕابه‌ری عه‌باسییه‌كان له‌نووسراوێكدا فه‌رمانده‌داته ئه‌بو موسلیم به‌وه‌ی كه هه‌ر مێرمنداڵیك پێنج بست باڵای كردبێت و گومانتان له گوێرایه‌ڵی هه‌بێت بیكوژن.
یه‌كه‌مین كه‌لله سه‌ر له ئیسلامدا په‌ڕێنرا سه‌ری(عمروی كوری ئه‌لحه‌مه‌ق) ی لایه‌نگری علی كوری ئه‌بو تاڵیب بوو، ئه‌م كاره‌ش له لایه‌ن (زیاده‌ی كوڕی ئه‌بیه) وه ئه‌نجامدراوه
ئه‌وه بوو كه‌لله سه‌ره‌كان كران به نوكی تیره‌كانه‌وه هه‌ر له كه‌ربه‌لاوه هه‌تا كوفه، به‌م شێوه‌یه گوێزرانه‌وه‌و له‌وێش پێشكه‌ش به (عوبه‌یدولڵای كوڕی زیاد) ی فه‌رمانڕوایان كرد، دوای ئه‌وه به‌ره‌و دیمه‌شق كه‌وتنه‌ڕی تاوه‌كو له وێ پێشكه‌شی خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌وییه‌كان بكه‌ن
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان دواكرده‌و دوا قۆناغی په‌یوه‌ندی نێوان دوو كه‌س، یان لایه‌نێك و كه‌سێكی لێدراروه، به ئامانجی نه‌هێشتنی فیزیكییانه و، سه‌ندنه‌وه‌ی ژیانی جه‌للاده له‌ویترو بێده‌نگ كردنیه‌تی له سه‌ر هه‌ردوو ئاستی مه‌رگ و ژیان، هاوكات زاده‌ی قه‌یرانێكی سایكولۆژیی و ئه‌خلاقی و مه‌عریفی ده‌سه‌ڵاته‌كانیشه‌وه، ئامرازێكه بۆ شاردنه‌وه‌ی سروشتی كلۆربوونی لایه‌نی ئه‌شكه‌نجه‌ده‌ر له‌ڕووی هه‌یمه‌نه‌ی فیكری و مه‌عریفی له‌سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵگا.
مێژوویی ئایدۆلوژیا گه‌وره و گه‌ردونییه‌كان له كایه‌ی پراكتیكدا ئه‌وه‌نده‌ی مێژووی، ئه‌شكه‌نجه‌دان و قه‌تڵ و عامن ئه‌وه‌نده مێژووی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه وه‌همییانه نین كه ده‌قه پیرۆزه‌كانیان كردۆته یه‌كه‌م قوربانی مه‌عنه‌وی و ئه‌خلاقی بۆ خۆیان، یان بلێن ئه‌وه‌نده‌ی چیرۆكی به‌سوێیان تێدایه له باره‌ی شێوازی كوشتن و برینی ئه‌وانه‌ی ویستویانه به‌ره‌و كرانه‌وه‌ی به‌رن و ژیانی بده‌نێ، نیو هێنده‌ش مێژووی ته‌قه‌للادانیان نه‌بووه، بۆ ده‌ربازبوون له‌و داخراوییه‌ی به‌سه‌ر ده‌قدا هێناویانه.. .. من پێم وایه له مێژووی پراكتیكی ئایدیاكاندا هه‌میشه یه‌كه‌م قوربانی ده‌ق خۆی بووه، پاشان ئه‌وانه‌ش ویستویانه خوێندنه‌وه‌یه‌كی مرۆییانه‌ی بۆ بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندیی مرۆیانه‌ی خۆیان به سه‌نته‌ر وه‌ربگرن.
ته‌به‌ریی ده‌ڵێت : بریكاره‌كه‌ی زیاد له به‌سره كه ناوی (سه‌مره‌ی كوڕی جوندب)ه به‌پێی پره‌نسیپه‌كه‌ی زیاد، كه بریتییه له كوشتن به هۆی تۆمه‌تباركردنه‌وه، هه‌شت هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكانی نزیكی خۆی كوشتووه، هه‌روه‌ها (ئه‌لسه‌معانی) یش (الانساب)دائه‌وه ده‌گێرێته‌وه كه زیاد فه‌رمانی داوه زمانی (رشید المهجری) ببڕن وهه‌ڵیواسن چونكه باس له (الرجعه) كردووه، دیاره فه‌رمانده‌ركردن له‌سه‌ر بڕینی زمان په‌ره‌پێدانێكی خێرا‌و زووه له هونه‌رو ته‌كنیكی ئه‌شكه‌نجه‌داندا و ده‌لاله‌تێكه بۆ ئه‌و خێراییه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌میانه‌ی خۆ داڕشتنیدا، وه‌ك دامه‌زراوێكی داپڵۆسێنه‌ر، هه‌نگاوی بۆ ناوه‌و چۆته پێش.
هه‌رچی حه‌جاجه‌كتومت وێنه‌یه‌كی توندڕه‌وانه‌ی زیاده و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و ترس و تۆقاندن بۆته دیارده‌یه‌كی رۆژانه‌ی سه‌راپاگیرو هه‌موو ده‌سته‌و توێژه‌جیاوازه‌كان خه‌ڵكی گرتووه، كه به‌هۆی چه‌ندین هۆكاری جۆربه‌جۆری سیاسی و ئاساییه‌وه، دووچاری هاتوون، ئه‌وه‌بوو زیندانه به‌ناوبانگه‌كه‌ی(دیماس) ی دروستكرد، ئه‌و زیندانه‌ی سه‌ربانی نه‌بوو، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له ناو ئه‌م زیندانه‌دا گیانیان له ده‌ستدا وه، به هه‌زار پیاو ژن خه‌مڵنێراوه، دیل و به‌ندییه‌كان هه‌ر یه‌كه‌یان به پێی بار‌و و زروفیان ئه‌شكه‌نجه‌دراون، خۆ ئه‌و شێوه ترس و تۆقاندنه‌ی حه‌جاج به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان پیاده‌یكردووه، هه‌ر كوشتنی حه‌زو سه‌فایه، به‌ڵام به شێوازێكی تایبه‌ت به‌خۆی كه ئه‌ویش په‌ڕاندنی كه‌لله‌سه‌ره به‌شمشێر، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی حه‌جاج مه‌سه‌له‌ی له مێخدان و هه‌ڵواسینی دوای كوشتنیشی بۆ ئه‌وه كه‌سانه هێنایه ئاراوه، كه‌سه‌نگ و كێشێكی تایبه‌تیان له ناو هێزی به‌رهه‌ڵستكاراندا هه‌بووه، به یه‌كێك له قوربانی ئه‌مجۆره ئه‌شكه‌نجه‌یه‌شی(میسم السمار) ی هاوه‌ڵی نزیكی (علی كوڕی ئه‌بی تاڵیب) بوو، (خالد القسری) به‌ر له‌وه‌ی والی عێراق بێت، والی حیجاز بووه، و ئاگادارییه‌كی ده‌ركردووه تێیدا ئه‌وه هاتووه كه هه‌ر كه‌سێك تانه‌و ته‌شه‌ر له خه‌لیفه بدات پێویسته له ناو (بیت الحرام) دا له خاچ بدرێت، له كاتێكدا شه‌ریعه‌ت كوشتنی ئاژه‌ڵیش له‌ناو مزگه‌وت دا حه‌رامكردووه، به جۆرێك ته‌نانه‌ت زانایانی ئاینی له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه رێك نه‌كه‌وتن كه ئاخۆ ده‌كرێت مارو دووپشكی تێدابكوژێت یان نا.
ته‌به‌ری باس له‌وه ده‌كات ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌بوموسلیمی خۆراسانی له مه‌شریقدا له سێداره‌ی داون ده‌گاته شه‌ش سه‌د هه‌زار پیاو ژن و مێر منداڵ، ئیمام ئیبراهیمی ڕابه‌ری عه‌باسییه‌كان له‌نووسراوێكدا فه‌رمانده‌داته ئه‌بو موسلیم به‌وه‌ی كه هه‌ر مێرمنداڵیك پێنج بست باڵای كردبێت و گومانتان له گوێرایه‌ڵی هه‌بێت بیكوژن. (1)
هه‌ر چه‌ندێك به‌ره‌كانی ململانێ زۆرتر‌و فراوانتر بن ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌و ڕوبه‌رانه فراوان ده‌بن كه هانی داپڵۆسین ده‌ده‌ن، و كاره‌كه له‌وه ده‌رده‌چێت ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی سیاسی بێت، به‌ڵكو ده‌بێته به‌شێك له ڕه‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه‌ی فه‌رمانڕه‌وا.
واته وه‌ك (خولیایه‌ك) ی لێدێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا، به پێی جیاوازیی ڕێوشوێنیان له ناو نه‌خشه‌ی سیاسی ده‌وڵه‌تدا، هه‌نێكجاریش وا ڕێده‌كه‌وێت ئه‌م خولیایه له شێوه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه، (نیرۆتیكی-غصاب) یه دا ده‌ربكه‌وێت، كه نیرۆنی ئیمپراتۆری ڕۆمانی ناوبانگی پێده‌ركردبوو، هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می نوێشدا له هیتله‌رو هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاتدارانی بچكۆله‌ی عه‌ره‌ب ده‌ركه‌وت، له مێژووی ئیسلامیشدا له‌م جۆره نه‌خۆشییه ده‌بینین كه ساته‌وه‌ختی ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ی، هاوكاته له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی داپلۆسینه سیاسییه‌كاندا.
ئه‌شكه‌نجه‌دان به مه‌به‌ستی پێ دركاندن: ئه‌مجۆره ئه‌شكه‌نجه‌دانه بۆ به ده‌ست هێنانی زانیارییه له‌و تاوانبارانه‌ی دزیی ده‌كه‌ن، و خه‌ڵك ده‌كوژن، ئه‌بو یوسف له كتێبی (الخراج) دا باسی له‌م جۆره ئه‌شكه‌نجه‌دانه كردووه، به توندی سه‌ركۆنه‌ی و گازانده‌ی كردووه، كه دیاره ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی به‌ربڵاوی، ئه‌مجۆره ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌یه له قۆناغی یه‌كه‌می حوكمداریه‌تی عه‌باسیه‌كاندا، شێوه‌ی باوی ئه‌م ئه‌شكه‌نجه‌دانه لێدانی تاوانباره‌كه‌یه به ده‌ست یان كوته‌ك یان قامچی.
هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تاكانی بانگه‌وازی ئیسلامدا، له مه‌ككه، بازرگانه قوڕه‌یشییه‌كان، هه‌ر زوو هه‌ستیان به پێویستی تۆقاندنی ئه‌و كۆیله‌و لایه‌نگرانه‌ی ئیسلام كرد كه لای ئه‌وان دیلكراون، ئه‌وه‌بوو ده‌ستیانكرد به ئه‌شكه‌نجه‌دانی دیله‌كان، بۆ خاتری ئه‌وه‌ی له ئیسلام پاشگه‌زبنه‌وه، یه‌كێك له‌و شێوازانه‌بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دان گرتیانه به‌ر (تشمس- راگرتنی به‌رخۆر) بوو. كه ئه‌م شێوازه زیاتر پشتی به خۆره سووتێنه‌ره‌كه‌ی نیوه دوورگه‌ی عه‌ره‌به‌وه ده‌به‌ست، سه‌ره‌تا ده‌ست و پێی كه‌سه قوربانییه‌كه‌یان ده‌به‌سته‌وه‌و، دوای ئه‌وه‌ی جلكی ئاسنییان له‌به‌ر ده‌كرد، یان تاشه‌به‌ردێكیان ده‌خسته سه‌ر گازه‌ره‌ی پشتی یان سه‌رسنگی، ده‌یانخسته به خۆره‌كه و بۆماوه‌ی چه‌ند كاژێرێك، یان تا ئه‌و كاته‌ی خۆره‌كه تین و تاوی تێدا ده‌ما، لێیده‌گه‌ڕان.
به‌رزكردنه‌وه‌ی كه‌لله سه‌ره په‌ڕێنراوه‌كان: ئه‌م شێوازه ده‌كه‌وێته خانه‌ی ئه‌تككردنی مردووه‌وه، ئه‌مه‌وییه‌كان له سه‌رده‌می معاویه‌دا ده‌ستییان به‌م جۆره ئه‌شكه‌نجه‌دانه كرد، یه‌كه‌مین كه‌لله سه‌ر له ئیسلامدا په‌ڕێنرا سه‌ری(عمروی كوری ئه‌لحه‌مه‌ق) ی لایه‌نگری علی كوری ئه‌بو تاڵیب بوو، ئه‌م كاره‌ش له لایه‌ن (زیاده‌ی كوڕی ئه‌بیه) وه ئه‌نجامدراوه، شاراوه نیه كه په‌ڕاندنی سه‌ری حوسینی كوڕی علی كوڕی ئه‌بو تاڵیب و یاوه‌ره‌كانی له دوای شه‌ڕی كه‌ربه‌لا یه‌كێك له ڕووداوه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌م شێوازی ئه‌شكه‌نجه‌دانه، ئه‌وه بوو كه‌لله سه‌ره‌كان كران به نوكی تیره‌كانه‌وه هه‌ر له كه‌ربه‌لاوه هه‌تا كوفه، به‌م شێوه‌یه گوێزرانه‌وه‌و له‌وێش پێشكه‌ش به (عوبه‌یدولڵای كوڕی زیاد) ی فه‌رمانڕوایان كرد، دوای ئه‌وه به‌ره‌و دیمه‌شق كه‌وتنه‌ڕی تاوه‌كو له وێ پێشكه‌شی خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌وییه‌كان بكه‌ن.
كۆنترین نموونه‌ش له پیاده‌كردنی ئه‌م شیوازه دا پارچه پارچه كردن و كوشتنه‌كه‌ی (عه‌بده‌لڕه‌حمانی كوڕی مولجیم) ی بكوژی علی كوڕی ئه‌بو تاڵیبه، به‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌ست و هه‌ردوو قاچ و زمانیان بڕییه‌وه چاوه‌كانیان هه‌لكۆڵی، دوای ئه‌وه سه‌ری لێكرایه‌وه، ئه‌وه‌ی له‌م شێوازانه‌دا زۆر به‌كارهاتووه، بڕینه‌وه‌ی ده‌ست و قاچه‌كانه‌و به ده‌گمه‌ن گوێی بڕین و لووت بڕین ئه‌نجامدراوه.
گۆڕین و كه‌وڵكردن: (ابن الاسیر له ڕیوایه تێكدا باس له سه‌ركرده‌یه‌كی خه‌واریجه‌كان ده‌كات به ناوی(محمدی كوڕی عه‌باده) له سه‌رده‌می (المعتمند بالله) دا به‌دیلگیراوه هه چۆن ئاژه‌ڵ كه‌وڵ ده‌كرێت ئه‌ویش ئاوه‌ها پێسته‌كه‌یان گوریوه، هه‌روه‌ها ابن ئه‌سیر ڕووداوێكی ترمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه تیایدا باس له‌وه ده‌كات چۆن ئه‌حمه‌دی كوڕی عه‌بدولمه‌لیكی كوڕی عه‌تاش)، كه خاوه‌نی قه‌ڵای ئه‌سفه‌هانی ئیسماعیلیه، بۆتی قوربانی سه‌لجوقییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی سوڵتان محمدی كوڕی شا مه‌لیك، گه‌مارۆی قه‌ڵاكه‌یان داوه داگیریان كردووه، له ئه‌نجامدا ئیبن عه‌تاش خاوه‌نی قه‌ڵاكه‌یان داوه و داگیریان كردووه، له ئه‌نجامدا ئیبن عه‌تاشی خاوه‌نی قه‌ڵاكه‌یان به دیل گرتووه، له كامه‌به‌ست له ئاخنینی پێسته‌كه له‌كا بۆ ئه‌وه بووه پیشاندانی خه‌ڵك بدرێت به مه‌به‌ستی سووكایه‌تیپێكردنی و چاو ترسێنكردنیان، دیاره‌كه‌وڵكردن یان گورواندن له قیزه‌وه‌نترین شێوازه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دانه، و جێبه‌جێكردنی كارێكی له‌و چه‌شنه پێوستی به ئاكارێكی لێوانلێوی له سادییه‌ت، هه بۆیه ئه‌م حاڵه‌ته زۆر دووباره نه‌بۆته‌وه، ئه‌م ته‌ندوره له لایه‌ن محمدی كوڕی عه‌بدولمه‌لیكی زیاته‌وه داهێنراوه، بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی پاره و پوولی باج و خه‌راجیان دزیوه، ئه‌م ده‌زگایه له چه‌ند ته‌خته‌یه‌كی بزمار ڕێژكراوه دروستكراوه له ناوه‌نده‌كه‌یدا ته‌خته‌یه‌ك دانراوه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه ئه‌شكه‌نجه‌دراوه‌كه كه له‌سه‌ری داده‌نیشێت، به‌ڵام سه‌یره‌كه له‌وه دایه، ئه‌وه‌ی ئه‌م ته‌ندووره‌ی دروستكردوه خودی خۆشی پێوه بووه،و ئه‌شكه‌نچه‌ی پێدراوه، ئه‌مه‌ش له دوای لابردنی له سه‌رده‌می مته‌وه‌كیلدا و به‌هۆی ئه‌و سوكایه‌تییه‌ی به‌وی كردبوو، پێش ئه‌وه‌ی ببێته خه‌لیفه ته‌به‌ری به‌م جۆره باس له ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كه‌ی زیاد ده‌كات. (2)
له كۆتاییدا ئه‌شكه‌نجه‌دان شێوه‌یه‌كه له‌و داپڵۆسینه كۆمه‌ڵاتییه‌ی چینه‌كان به‌سه‌ر یه‌كتردا ده‌یسه‌پێنن، و ئه‌و له ژێر كاریگه‌ری هه‌مان پاڵنه‌رو مۆتیقه‌كانی داپڵۆسینه‌كه‌دایه، هه‌ر چه‌نده به‌شێكی گرنگی داپڵۆسین پێكناهێنێت، (3) چونكه داپڵۆسین فۆرم و شێوازه‌كانی به پێی باردۆخ گروپ و كه‌سه‌كان ده‌گۆرێت، ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌لایه‌ن ده‌سته و تاقم چینه جۆراوجۆره‌كان و له قۆناغی مێژووی و پێگه جوگرافییه جیاجیاكانه‌وه، پیاده‌كراوه، ده‌كرێت هه‌روه‌ها پاڵنه‌ره كۆمه‌لاته‌تییه‌كانیشی خۆیان تێكه‌ڵی گرێ و كۆڵه ده‌روونی و ئایدۆلۆژییه‌كان ده‌كه‌ن، كه ڕه‌نگه به‌مه‌ش وێنه‌یه‌ك و چه‌ند ئاستێكی جیای بداتێ، كه ده‌كه‌وێته نێوان ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی هه‌مه جیانه‌ی ڕووته‌وه‌كه‌ئیش له‌سه‌ر خودی جه‌سته‌ی خۆی ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌شكه‌نجه ده‌روونییه‌ی كار له‌سه‌ر كه‌رامه‌تی كه‌سی قوربانی یاخود ده‌ست و بیروباوه‌ڕه قایبه‌تییه‌كه‌ی درێژده‌كات(4).
سەرچاوەکان:
1-الطبري، تاريخ الامم و الملوك، القاهرة، 1939،ج4؛ص 176،ص127:
2-ابن الاثير، الكامل فى تاريخ، ج7، ص 151
3-الدينورى، الاخبار الطوال، ص 217
4-هادی عامری، چه‌ند نموونه‌یه‌ك له مێژووی ئه‌شكه‌نجه‌دان له ئیسلامدا، ئارام جەمال، 2006، ل 47،ب 3.