سه‌روه‌ر پێنجوێنی
(جه‌هه‌ننه‌م) زاراوه‌یه‌كی ئێسكاتۆلۆجیا (أخرویات) ی
یه‌هودی ـ مه‌سیحی ـ ئیسلامیه، به تایبه‌تی له قورئاندا كه زاراوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیه.
زاراوه‌كه له قورئاندا په‌یوه‌سته به هه‌ندێك زاراوه و چه‌مك و كه‌سێتیه‌وه
كه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هۆشیاری و زانیاریی مێژوییدا دۆزینه‌وه‌ی ره‌گوڕیشه‌ی چه‌مكه‌كه
ئاسان ده‌كه‌ن. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین ئه‌م دۆزینه‌وه‌ی رهگوڕیشهیه ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی خۆشبه‌ختانه ئه‌و زاراوه‌یه له ده‌قه یه‌هودی و مه‌سیحیه‌كانیشدا
هاتوه و به هۆی ئه‌مه‌شه‌وه توێژینه‌وه‌ی چڕوپڕی له‌سه‌ر كراوه له‌لای
ئورۆپاییه‌كان، ئه‌گه‌رنا ئێمه ده‌بوا ساڵانێكی تریش چاوه‌ڕێمان بكردایه ئه‌گه‌ر
ته‌نها له ده‌قه ئیسلامیه‌كاندا بهاتایه. لێره‌وه ئێمه رهخنهسازییهكی
زمانی ـ مێژویی بۆ چه‌مكه‌كه ده‌خه‌ینه‌ڕو.
له قورئاندا وشه‌كه به شێوه‌ی (جه‌هه‌ننه‌م) هاتوه،
هه‌روه‌كو له عه‌ره‌بیدا وشه‌كه به شێوه‌ی (جهههننام) یش هه‌یه هه‌رچه‌ند
فه‌رهه‌نگه عه‌ره‌بیه‌كان ده‌ڵێن ئه‌مه‌یان به واتای بیری قوڵه (به‌ڵام ئه‌م
واتایه‌ش دور نیه له شێوه‌ی دۆزه‌خه‌وه له ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤدا). وشه
قورئانیه‌كه راسته‌وخۆ (به‌پێی وته‌ی گایگه‌ر وكه‌سانی تر) له وشه‌ی (گههیننام)
גהנם ی ئاڕامیهوه هاتوه (له ته‌لموددا)
به هه‌مان واتا [هه‌ندێك له موفه‌سسیره كۆنه‌كانیش ئه‌مه‌یان زانیوه، وه‌كو
ئه‌بو موسلیمی ئهسفههانیی موعتهزیلهیی، كه وتویه‌تی له "كههیننام"
ه‌وه هاتوه، به‌پێی وته‌ی (الراغب) له (مفردات ألفاظ القرآ‌ن) دا و (ابن
منظور) له (لسان العرب) دا. هه‌رچه‌ند (ئارثه‌ر جێفری) A. Jeffery پێی وابوه شێوه‌ی حهبهشیی
وشه‌كه كه بریتیه له (گهههننهم) (هه‌ندێك جاریش: گههاننهم) زیاتر له
شێوه عه‌ره‌بیه‌كه‌ی قورئانه‌وه نزیكتره و زیاتر ده‌شوبهێت سه‌رچاوه‌ی راسته‌وخۆی
بێت، ئێسته‌ش به گشتی ئه‌م رایه په‌سه‌نده].
ئه‌و وشه ئاڕامیهش (گههیننام) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
وشه‌ی (گێهیننۆم) גיהינום ی عیبری كه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌سته‌واژه‌یه‌كه به شێـوه‌ی
(گیێ بین هیننـۆم) גֵיא בֶן-הִנֹּם به واتای (دۆڵی كوڕی هیننۆم) كه (هیننۆم) ئاماژه‌یه بۆ كه‌سێكی
نه‌ناسراو كه وا ده‌رده‌كه‌وێت خاوه‌نی ئه‌و دۆڵه بوبێت له كۆندا، هه‌رچه‌ند
هه‌ندێك هه‌وڵیان داوه بڵێن ئاماژه‌یه بۆ په‌رستراوێكی كۆن. ئه‌مه دۆڵێك
(نشێوییهك) بوه له شاری ئورشه‌لیم (القدس)، به‌پێی بیروڕای زۆرینه‌ش ئه‌و
دۆڵه‌یه كه ئێسته پێی ده‌وترێت (وادی الربابة) و ده‌كه‌وێته باشوری خۆرئاوای
شاری قودس (شاره كۆنه‌كه). بێ گومان ئه‌م دۆڵه هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندیی هه‌بوه
كه كردویانه‌ته هێمای شوێنی سزادانی هه‌تاهه‌تایی له ئه‌ده‌بیاتی یه‌هودی و ـ
به‌تایبه‌تی ـ مه‌سیحیدا و دواتریش له ده‌قه ئیسلامیه‌كاندا، بۆیه ده‌بینین
له كتێبی (ئیرمیا: 19: 6، 7) دا ئه‌و دۆڵه ناونراوه (دۆڵی كوشتار) גֵּיא
הַהֲרֵגָה و په‌یوه‌ست
بوه به رۆژی دواییه‌وه، دواتریش له ده‌قه‌كانی په‌یمانی نوێ‌دا وشه‌كه (به
شێوه‌ی گێهیننا Gehenna [گێیننا] γέεννα ـ ی
یۆنانیزهكراو) (13) جار هاتوه وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ شوێنی سزادانی هه‌تاهه‌تایی:
(بڕوانه: مه‌تتای: 5: 22، 29، 30، 10: 28، 18: 9، 33: 15، 33. ماركوس: 9: 43،
45، 47. لوكا: 12: 5. یه‌عقوب: 3: 6. پێترۆسی دوه‌م: 2: 4). دواتریش له
قورئاندا وشه‌ی (جه‌هه‌ننه‌م) (77) جار هاتوه به هه‌مان واتا.
ئه‌م دۆڵه له سه‌ره‌تادا لای كهنعانیهكان (یاخود
عهمموریهكان) ته‌رخان كرابو بۆ په‌رستش و قوربانیی خواوه‌ند (مۆلیك) یان
(مۆلۆك) یاخود (مۆلۆخ) كه له شێوی گایهكدا یان پیاوێكی به سه‌ر گا وێنه
كراوه، و شێوه‌یه‌كی خواوه‌ند (به‌عل) ـه.له ده‌قه عیبریه‌كاندا ناوی ئه‌و خواوه‌نده به
شێوه‌ی (مۆلـیك) מלֶךְ یاخود
(میلكـۆم) מִלְכּם هاتوه، وشه‌كه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا به واتای پاشا (ملك) ـه
(= مێلێخ ـ ی كه‌نعانی ـ عیبری)، به‌ڵام به‌پێی وته‌ی پسپۆڕان ئه‌م ناوه ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ نوسه‌ری ده‌قه عیبریه‌كه و مه‌به‌ستیشی له‌م ناونانه ئه‌وه بوه كه وشه‌كه
به هه‌ندێك گۆڕانكاریی سهروبۆر ده‌بێته وشه‌یه‌كی عیبریی تر به واتای (شتێكی
قێزه‌ون)! كه‌واته ئه‌م ناوه هه‌ر خودی خواوه‌ند به‌عل یان جۆره په‌رستشێكی
ده‌گرێته‌وه. به‌پێی بیروڕایه‌كی تریش، خواوه‌ند (مولیك) خواوه‌ندێكی تایبه‌تی
و دیاریكراو بوه، چونكه ناوی خواوه‌ندێك به شێوه‌ی (ملك) له نه‌خشی دو
نوشته‌ی دژهماردا بینراوه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ی ناوی خواوه‌ندێك به‌شێوه‌ی
(مالیك) یان (مالكو) ده‌خوێنرێته‌وه كه له دو ده‌قدا له‌گه‌ڵ خواوه‌ند (نێرگال)
ی بابلیدا به‌رامبه‌ر كراوه كه خواوه‌ندی فه‌رمانڕه‌وای جیهانی ژێرزه‌وی (دۆزه‌خ)
ـه.. ئه‌گه‌ر وا بێت كه‌واته ئه‌و خواوه‌نده‌ی له دۆڵی بینهیننۆم قوربانیی بۆ
كراوه له راستیدا خواوه‌ندی جیهانی مردوان بوه، ره‌نگه ناوه‌كه‌شی (مۆلیك ـ
مالیك) به واتای پاشا و فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و جیهان بوبێت.
به هه‌ر حاڵ، ئه‌و قوربانیانه‌ی كه پێشكه‌شی ئه‌م
خواوه‌نده یان ئه‌م جۆره په‌رستشه ده‌كرا قوربانیی مرۆیی بون، به تایبه‌تی
منداڵ، چاڵه ئاگرێكی قوڵ له‌به‌رده‌م په‌یكه‌ره‌كه‌یدا دروست كرابو كه پهرستشكارهكان
منداڵیان فڕێ ده‌دایه ناو ئه‌و چاڵه ئاگره‌وه تا به‌ڵكو ئه‌و خواوه‌نده رازی
بێت! (بێ گومان ئه‌م په‌رستشه باكگراوند و مانا و پاساوی ته‌واوی خۆی هه‌یه له
بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و پهرستشكارهكانهدا، كه لێره‌دا بواری باسكردنی نیه)، له
چه‌ند شوێنێكی تریش، وه‌كو كهرتهاجه، ئه‌م جۆره په‌رستش و قوربانیكردنه هه‌بوه،
كه له‌وێش فینیقیه‌كان ئه‌و قوربانیه‌یان بۆ (كرۆنۆس) كردوه (به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی
دیۆدۆری سیكیلیایی "ديودور الصّقلّيّ" و پلوتارك
"فلوطرخُس"). له لوبنانیش (وڵاتی پۆینی "فینیقی" ـه‌كان)
شوێنه‌وارناسان گۆڕستانی قوربانیگه‌یه‌كی له‌م جۆره‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه لاشه‌ی
(20000) منداڵی سوتاوی تێدایه! هاوار!
ئیتر هه‌ر لێره‌وه ئه‌م دۆڵه په‌یوه‌ست بو به دیمه‌نی
ئاگر و سوتانی مرۆڤه‌وه. دواتر پاشای شانشینیی یه‌هودا (یۆشیا)
Josiah ـ (648? ـ 609 پ. ز. ) په‌رستگا و قوربانیگهكانی
ئه‌م شوێنه‌ی روخاند و به شوێنێكی پیس و نه‌فره‌تلێكراو و قه‌ده‌غه‌كراوی دانا
بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س منداڵی خۆی تێدا نه‌كاته قوربانی (بڕوانه: پاشایانی دوه‌م:
23: 10)، ئیتر بوه شوێنێكی ترسناك و نه‌فره‌تلێكراو. هه‌روه‌كو دواتریش هه‌مو
پاشماوه‌ی سوتاوی ئاژه‌ڵی قوربانی و خاشاكی شار و جه‌سته‌ی تاوانبارانی تێدا فڕێ
ده‌درا و ده‌سوتێنران. ئیتر هه‌میشه دیمه‌نێكی ترسناكی هه‌بو و ئاگر و دوكه‌ڵی
لێ به‌رز ده‌بوه‌وه و بۆنی ناخۆشی لێ ده‌هات و بێزراو بو. به‌م شێوه‌یه‌ش بوه
هێمای شوێنی سزادان و سوتاندنی نه‌فره‌تلێكراوان، هه‌مو دیمه‌ن و ئاكاره‌كانی ئه‌و
دۆڵه‌ش له وێنه‌سازیی دۆزه‌خدا ره‌نگیان داوه‌ته‌وه: قوڵی و ته‌نگی، دیمه‌نی
ئاگر و دوكه‌ڵ، دیمه‌نی سوتانی مرۆڤ، ئاكاری ترسناكی و نه‌فره‌تی و بێزراوی.
بۆیه ئه‌و دۆڵه هه‌م به ناوه‌كه‌ی ناوی (جه‌هه‌ننه‌م) ی هێناوه‌ته گۆڕێ، هه‌م
به شێوه و دیمه‌نه‌كه‌ی بیرۆكه‌ی جه‌هه‌ننه‌م و دیمه‌نه‌كانی پێك هێناوه.
وه‌كو وتمان، له قورئانیشدا به هه‌مان شێوه ئه‌و
زاراوه‌یه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به كار هاتوه، به واتای ئه‌وه‌ی له
كوردیدا پێی ده‌وترێت (دۆزه‌خ)، بـێ گومان له هه‌مو كو‌لتورێكدا زاراوه‌ی تایبه‌تی
هه‌یه بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و واتایه. له قورئاندا وشه‌ی تریش به واتای دۆزه‌خ به‌كارهاتوه،
وه‌كو (جه‌حیم) (25 جار) و (سه‌عیر) (16 جار) و (سه‌قه‌ر) (4 جار).. به‌ڵام وشه‌ی
(جه‌هه‌ننه‌م) سه‌ره‌كیه و له هه‌مویان زیاتر به‌كارهاتوه و زاراوه‌ی بنه‌ڕه‌تیه.
ئینجا سیسته‌می ئه‌و چه‌مك و كه‌سێتیانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌م زاراوه‌یه‌دا ئاماده
ده‌بن له قورئاندا قۆناغی به‌رایی ئه‌م زاراوه‌یه بیر ده‌خاته‌وه و ئاماژه
بۆ مێژوی زوی زاراوه‌كه ده‌كات. ئه‌وه‌ش كاتێك ده‌بینین فریشته‌ی خه‌زێنه‌دار و
سه‌رۆكاری جه‌هه‌ننه‌م له قورئاندا بریتیه له مالیك (مالك) (بڕوانه سوره‌تی:
الزخرف: 77)، كه هه‌مان خواوه‌ند (مۆلیك) ی كهنعانیی سه‌رۆكاری دۆڵی ناوزه‌د
به جێهیننۆمه، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی ئه‌ده‌بیاتیی یه‌هودیی دواتره‌وه كه ئه‌و
كه‌سێتیه به (میری دۆزه‌خ) ناوبراوه.. دیاره (مۆلۆك) یاخود (مۆلیك) ی عیبری
بوه‌ته (مالیك) ی عه‌ره‌بی كه (فاعیل) داڕشته‌یه‌كی عه‌ره‌بیه. به‌م شێوه‌یه
له ده‌قه قورئانیه‌كه‌دا نه‌ك ته‌نها وشه‌كه به‌ڵكو سیسته‌می چه‌مك و كهسێتیهكانیش
ئاماده بوه‌ته‌وه.
ئینجا ئێسته دۆڵی بینهیننۆم (یاخود جێهیننۆم كه بوه‌ته
جه‌هه‌ننه‌م)، كه ئێسته پێی ده‌وترێت (دۆڵی ره‌بابه)، نشێوییهكه له شاری
قودس كه هیچ دیمه‌نێكی ترسناك و نه‌فره‌تیی نه‌ماوه، به‌ڵكو باخێكی دره‌خته و
كورته گیایهكیش دایده‌پۆشێت و شوێنێكی زۆر دڵگیره و بۆ گه‌شتیار و رێبواره‌كان
دڵفڕێنه! هه‌ر كه‌سێكیش بیه‌وێت وێنه‌ی ئه‌و باخی دره‌خته ببینێت ته‌نها له
سێرچی وێنه‌كانی (گوگڵ) دا بنوسێت ("وادی الربابة" یان "Wadi Al-Rababa") یاخود ("Valley of Hinnom" یان "Valley of Gehinom") و دوگمه لێ بدات چه‌ندین
وێنه‌ی گه‌وره و جوانی ئه‌و دۆڵه سه‌وزه‌ی دێته به‌رده‌م.كه‌واته ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جار پێی وتراوه (جه‌هه‌ننه‌م)
ئێسته باخێكی دره‌خته له شاری قودس! ئه‌و سوتاندنی مرۆڤه‌ش كه له (جه‌هه‌ننه‌م)
دا كراوه ده‌ستكاری مرۆڤه‌كان خۆیان بوه.لێره‌وه تێ ده‌گه‌ین كه زۆر پێویسته سه‌رله‌نوێ
مێژوی چه‌مكه ئایینیه‌كان بنوسینه‌وه و بزانین چۆن گه‌شه‌یان كردوه و چۆن ئه‌م
شێوه‌یه‌ی ئێستایان وه‌رگرتوه.