سه‌روه‌ر پێنجوێنی
له قورئاندا بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌فسانه‌یی
و سه‌یروسه‌مه‌ره هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت (ئه‌ستێره‌ی كشاو)
(شهاب ) Meteor ، كه ئه‌مه بریتیه له‌و نێزه‌ك و ته‌نه ئاسمانیانه‌ی تر كه
دێنه به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی و ده‌سوتێن و بۆ ماوه‌ی چركه‌یه‌ك یان چه‌ند چركه‌یه‌ك
ده‌رده‌كه‌ون. ئه‌م دیارده‌یه له زمانی ڕه‌شه‌خه‌ڵك و زمانی ساده‌ی ژیانی ڕۆژانه‌دا
پێی ده‌وترێت (ئه‌ستێره‌ی كشاو)، وه‌كو له ئینگلیزییشدا ده‌وترێت falling
star و اته ئه‌ستێره‌ی كه‌وتو.
ئه‌م ده‌ربڕینه‌ش له‌وه‌وه هاتوه كه لای بینه‌ر ئه‌و ته‌نه دره‌وشاوه كشاوه
له ئاسماندا ده‌بینرێت و وه‌كو ئه‌ستێره‌یه‌كی ئاسمان ده‌رده‌كه‌وێت كه به
خێراییه‌كی زۆر بكشێت.
كه بێ گومان ئه‌مه ته‌نها لێكدانه‌وه‌یه‌كی ڕواڵه‌تیه و
هه‌ڵه‌یه، چونكه ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت ئه‌ستێره‌ی كشاو له ڕاستیدا نێزه‌ك و له‌ت‌وپارچه‌ی
نێزه‌ك و ته‌نی ئاسمانیی هاوشێوه‌یه كه له بۆشایی ئاسمان و له‌ناو خودی كۆمه‌ڵه‌ی
خۆردا هه‌ن و له زه‌وی نزیك ده‌بنه‌وه و به هێزی كێشكردنی زه‌وی كه‌مه‌ندكێش ده‌بن
و به‌خێرایی به به‌رگه‌هه‌وادا ده‌خشێن و ده‌سوتێن، ئیتر ئه‌مانه ئه‌ستێره نین
و له‌و ته‌نه ئاسمانیانه نین كه به ئاسمانی شه‌وانی زه‌ویه‌وه دیارن .
ئه‌مه‌ش شتێكی ڕونه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی
ڕه‌نگه بۆ زۆر كه‌س چاوه‌ڕواننه‌كراو بێت؛ ئه‌وه‌یه ئه‌م باوه‌ڕه هه‌ڵه‌یه له
كولتوری ئیسلامی و به‌ڵكو له خودی قورئاندا هه‌یه: له قورئاندا باس له‌وه ده‌كرێت
كه ئاسمانی زه‌وی به ئه‌ستێره ڕازێنراوه‌ته‌وه، و هه‌ر ئه‌م ئه‌ستێرانه‌ی
ئاسمان هه‌ندێكیان ده‌بنه (شهاب) و به ئاسماندا ده‌كشێن. جگه له‌مه‌ش به‌پێی
قورئان كشانی ئه‌م ته‌نه ئاسمانیه دره‌وشاوانه به ئاسمانی زه‌ویدا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه
كه كاتێك شه‌یتانێك له شه‌یتانه‌كان(!) ده‌گاته ئاستی كۆڕ و كۆمه‌ڵی فریشته‌كان(!)
له ئاسمان(!) و ده‌یه‌وێت گوێ‌یان لێ بگرێت و زانیاری‌یان لێ بدزێت ده‌رباره‌ی
ئه‌وه‌ی له داهاتودا له‌سه‌ر زه‌وی ڕو ده‌دات!! ئیتر گوایه ئه‌ستێره‌یه‌ك له‌و
ئه‌ستێرانه‌ی ئاسمان هه‌ڵ‌ده‌درێت بۆی وه‌كو گوللـه و شوێنی ده‌كه‌وێت هه‌تا لێی
ده‌دات و له‌ناوی ده‌بات یان ده‌یسوتێنێت !
ڕه‌نگه بۆ زۆربه‌ی مرۆڤی ئێسته مایه‌ی
شۆك و سه‌رسوڕمان بێت كه بیركردنه‌وه‌ی وه‌ها ئه‌فسانه‌یی و نازانستی له
قورئاندا هه‌بێت؛ به‌ڵام ئه‌مه ڕاستییه‌كه، كه ئێسته ئیسلامیه‌كان [و به‌تایبه‌تی
ساخته‌چی "مزوِّر" ه‌كانی ئیعجازی زانستیی قورئان] به‌ئاشكرا باسی ناكه‌ن
و سه‌ر خۆیانی ناهێنن، و له خۆیشیان ناپرسن: باشه كه ئێوه لاف‌وگه‌زافی بونی
موعجیزه‌ی زانستی له قورئاندا لێ ده‌ده‌ن؛ ئه‌ی ئه‌م بیركردنه‌وه هه‌ڵه و ئه‌فسانه‌ییه
چی لێ ده‌كه‌ن كه له قورئاندا هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌و ته‌نه ئاسمانیانه‌ی ده‌كشێن
به به‌رگه‌هه‌وای زه‌ویدا؟ !
ئه‌مانه‌ش ئه‌و ده‌قانه‌ی قورئانن كه
ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه له خۆ ده‌گرن :
١. ( ولقد
جعلنا في السما‌ء بروجا وزيّنّاها للناظرين، وحفظناها من كل شيطان رجيم، إلا من استرق
السمع فأتْبعه شهابٌ مبين) (الحجر: ١٦ ـ ١٨). واته: (و له ئاسماندا چه‌ندان ئه‌ستێرەی
گه‌ورە [یان: چه‌ندان كۆئه‌ستێره] مان
سازاندوه، و ئاسمانمان ڕازاندوه‌ته‌وه [به‌و ئه‌ستێرانه] بۆ به‌ر چاوی خه‌ڵك، و
پاسمان كردوه له هه‌مو شه‌یتانێكی به‌ردبارانكراو، مه‌گه‌ر شه‌یتانێك كه گوێ
هه‌ڵ‌خات و بیه‌وێت به‌دزیه‌وه گوێ بگرێت؛ ئه‌ویش شۆڵه "شهاب" ێكی
ڕۆشنی شوێن ده‌كه‌وێت ). تێبینی:
وشه‌ی "شۆڵه" ی کوردی و "شهاب" ی عه‌ره‌بی له بنه‌ڕه‌تدا
به واتای شتێکی بڵێسه‌دار و داگیرساون.
٢. ( إنّا زينا
السما‌ء الدنيا بزينة الكواكب، وحفظا من كل شيطان مارد، لا يسّمّعون إلى الملأ
الأعلى ويُقذَفون من كل جانب دُحُورا، ولهم عذاب واصِب، إلا مَن خَطِف الخطفةَ
فأتْبعه شِهابٌ ثاقب) (الصافات: ٦ ـ ١٠). واته: (ئێمه ئاسمانی هه‌ره‌نزیك
[لێتانه‌وه] ـمان ڕازاندوه‌ته‌وه به ڕازێنه‌رێك كه بریتیه له ئه‌ستێره‌كان،
و بۆ پاراستنی ئه‌و ئاسمانه‌ش له هه‌مو شه‌یتانێكی ملهوڕ، [هه‌تا] گوێ هه‌ڵ‌نه‌خه‌ن
بۆ قسه‌وباسی ده‌سته‌ی باڵا [فریشته‌كان، ئه‌وانه‌ی له ئاسمانی هه‌ره‌نزیك و سه‌رترن]،
و له هه‌مو لایه‌كه‌وه [شۆڵه "شهاب" ـیان] بۆ هه‌ڵ‌ده‌درێت بۆ به‌رپه‌رچدان
و دورخستنه‌وه‌یان، و سزایه‌كی به‌رده‌وامیشیان هه‌یه، مه‌گه‌ر شه‌یتانێك یه‌ك
جار و له‌پڕ شتێك [زانیارییه‌ك] بفڕێنێت؛ ئیتر ئه‌وه شۆڵه "شهاب" ێكی
داگیرساو شوێنی ده‌كه‌وێت ).
٣. له‌سه‌ر
زمانی جنۆكه‌كانه‌وه: (وأنّا لمسنا السما‌ء فوجدناها مُلِئت حَرَسا شديدا وشُهُبا،
وأنّا كنّا نقعد منها مَقاعِد للسمع، فمَن يستمع الآن؛ يجدْ له شِهابا رَصَدا)
(الجن: ٨ ـ ١٠). واته: (و ئێمه سۆراخی ئاسمانمان كرد؛ بینیمان پڕ كراوه له
پاسه‌وان و شۆڵه "شهاب"، و ئێمه‌ش پێشتر له گه‌لێك شوێنی ئاسماندا
داده‌نیشتین بۆ گوێ‌هه‌ڵ‌خستن، جا ئه‌گه‌ر ئێسته كه‌سێك گوێ هه‌ڵ‌بخات؛ ڕوبه‌ڕوی
شۆڵه "شهاب" ێك ده‌بێته‌وه وه‌كو چاودێرێك خۆی بۆ داگرتبێت ).
٤. ( ولقد
زيّنّا السما‌ء الدنيا بمصابيح، وجعلناها رُجُوما للشياطين، وأعتدنا له‌م عذاب
السعير) (الملك: ٥). واته: (ئاسمانی هه‌ره‌نزیك [لێتانه‌وه] ـمان ڕازاندوه‌ته‌وه
به ئه‌ستێره‌گه‌لی وه‌كو چرا، و ئه‌م ئه‌ستێرانه‌مان كردوه به هۆكاری به‌ردبارانكردن
و دورخستنه‌وه‌ی شه‌یتانه‌كان، و سزای دۆزه‌خیشمان بۆ ئاماده كردون ).
و هه‌مو موفه‌سسیره‌كان، به‌ڕاشكاوی و
ڕونی ده‌ڵێن: (شهاب) له خۆیدا ئه‌ستێره‌یه له ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان. ته‌نها بۆ
نمونه: طه‌به‌ری ده‌ڵێت: (شُهُب) كۆی (شِهاب) ـه و بریتیه له‌و ئه‌ستێرانه‌ی كه
هه‌ڵ‌ده‌دران بۆ شه‌یتانه‌كان بۆ دورخستنه‌وه و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان (وهي النجوم
التي كانت تُرجم بها الشياطين)!!(١ )
به هه‌مان شێوه زۆربه‌ی موفه‌سسیره‌كان له
لێكدانه‌وه‌ی (مُلِئت حَرَسا شديدا وشُهُبا) دا ده‌ڵێن: پاسه‌وانه‌كان (حَرَس)
بریتین له فریشته‌كان، و شۆڵه‌كان (شُهُب) بریتین له ئه‌ستێره‌كان (النجوم)(٢ ) . هه‌ر بۆیه له كولتوری عه‌ره‌بی و ده‌قه
عه‌ره‌بیه‌كاندا ئه‌گه‌ر باسی ڕێژنه نێزه‌كێك كرابێت؛ به وروژان و هه‌ژان و شڵه‌ژان
و شه‌پۆلدانی (ئه‌ستێره‌كان) گوزارشی لێ كراوه، وه‌كو ئه‌وه‌ی وتراوه (هاجت
النجوم في السما‌ء) و (ماجت النجوم في السما‌ء)، كه دواتر له ده‌سته‌واژه‌ی
مێژونوسان (سبط ابن الجوزي) و (ابن كثير) و (ابن العماد) و (السيوطي) دا ده‌یبینین،
له كاتێكدا ئه‌وانه ئاماژه بۆ ڕێژنه نێزه‌كێك ده‌كه‌ن .
به‌پێی ئه‌م ده‌قه قورئانیانه‌ی
پێش‌و؛ ئامانج له خولقاندنی ئه‌ستێره‌كان دو شته: ڕازاندنه‌وه‌ی ئاسمانی نزیك له
زه‌وی، له‌گه‌ڵ سوتاندن و دورخستنه‌وه‌ی شه‌یتانه سیخوڕه‌كان! له ده‌قێكی تری
قورئاندا (وبالنجم هم یهتدون ـ النحل: ١٦) فرمان و ئامانجێكی تری بونی ئه‌ستێره‌كان
باس كراوه كه بریتیه له‌وه‌ی خه‌ڵك سود له ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان ده‌بینن وه‌كو
نیشانه بۆ دیاریكردن و دۆزینه‌وه‌ی ئاڕاسته‌كان، كه ئه‌مه له كۆندا بۆ ده‌ریاوان
و گه‌ڕیده‌كان گرنگ بوه. ئه‌مه كردیه سێ فرمانی ئه‌ستێره‌كان .
هه‌ر بۆیه (قه‌تاده) (٦١ ک. ـ ١١٨
ک.)، یه‌كێك له موفه‌سسیره هه‌ره‌كۆنه‌كان، ده‌ڵێت: ئه‌ستێره‌كان بۆ سێ شتن: ١.
ئاسمانیان پێ ڕازێنراوه‌ته‌وه، ٢. كراون به ئامڕازی به‌ردبارانكردن و دورخستنه‌وه‌ی
شه‌یتانه‌كان له ئاسمان، و ٣. نیشانه‌یشن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئاڕاسته‌كان. ئه‌م وته‌یه‌ی قه‌تاده له بنه‌ڕه‌تدا
بوخاری به موعه‌للـه‌قی (كه "موعه‌للـه‌ق" ـه‌كانی بوخاری هه‌مویان
"صه‌حیح" ـن) گێڕاوێتیه‌وه، هه‌روه‌ها طه‌به‌ری به سه‌نه‌دی ته‌واو
گێڕاوێتیه‌وه، هه‌روه‌ها عه‌بدوڕڕه‌ززاق و ئیبن ئه‌لمونذیر و ئیبن ئه‌بی حاتیم و
عه‌بد بن حومه‌ید گێڕاویانه‌ته‌وه، و دواتریش گه‌لێك له موفه‌سسیره‌كان
هێناویانه(٣ ) .
له‌م چه‌ند ده‌قه‌دا قورئان له سێ
لاوه هه‌ڵه‌ی كردوه :
١. ئه‌ستێره‌كانی
ئاسمانی به سه‌رچاوه‌ی (شهاب) زانیوه! وای زانیوه هه‌ر یه‌كێك له‌و ئه‌ستێره
ڕوناكانه‌ی ئاسمان وه‌كو گوللـه ده‌ته‌قێت و ده‌كشێت و به‌ره‌و شه‌یتانێك ده‌چێت
بۆ سوتاندنی !!!
٢. نه‌یزانیوه
هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی دیارده‌ی ئه‌ستێره‌ی كشاو (شهاب) چیه [كه له ئه‌نجامی هێزی
كێشكردنی زه‌وی دێنه به‌رگه‌هه‌وای زه‌ویه‌وه و خێرا ده‌بن و له ئه‌نجامی
خێراییه‌كه‌یان كاتێك له به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی ده‌خشێن؛ ده‌سوتێن و له ئاسمانی شه‌وانی
زه‌ویدا ده‌رده‌كه‌ون]، و له‌بریی لێكدانه‌وه زانستی و واقیعیه‌كه لێكدانه‌وه‌یه‌كی
ناواقیعی و ئه‌فسانه‌یی باس كردوه كه گوایه ئه‌ستێره‌ی كشاو هه‌ر ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی
ئاسمانن فریشته‌كان وه‌كو گوللـه و ڕۆكێت هه‌ڵیانده‌ده‌ن بۆ شه‌یتانه‌كان كاتێك
هه‌وڵ ده‌ده‌ن گوێ هه‌ڵ‌خه‌ن بۆ قسه‌وباسی فریشته‌كانی ئاسمان!! كه ئه‌مه
لێكدانه‌وه‌ی شتێكی سروشتیه به بیرۆكه‌یه‌كی ئه‌فسانه‌یی و لێكدانه‌وه‌یه‌كی
ئامانجه‌كی (غائيّ) ـه، واته لێكدانه‌وه‌ی ڕوداوێكی سروشتیه به بونی ئامانجێك،
كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی لێكدانه‌وه‌ی زانستیه كه لێكدانه‌وه‌یه‌كی (وه‌سفی) ـه.
هه‌روه‌كو ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌ی تری قورئان بۆ شێوه جیاوازه‌كانی مانگ كاتێك ده‌رباره‌ی
ئه‌وه پرسیاری لێ ده‌كه‌ن، ئه‌ویش له‌بریی ئه‌وه‌ی وه‌سفێكی واقیعیی ئه‌و دیارده‌یه
بكات (كه بێ گومان نایزانێت)؛ لێكدانه‌وه‌یه‌كی ئامانجه‌كیی بۆ ده‌كات كه ده‌ڵێت:
ئه‌و شێوه جیاوازانه‌ی مانگ (كه هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك و هه‌ر شه‌وێك مانگ به جۆرێكه
و زیاد و كه‌م ده‌كات) بۆ ئه‌وه‌یه كاتیان پێ دیاری بكرێت: بۆ ڕێكخستنی كاتی
كاروباری دنیایی خه‌ڵك و كاتی سروتی ئایینی (حه‌ج): (ويسألونك عن الأهلة؛ قل:
"هي مواقيت للناس والحج") (البقرة: ١٨٩